ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 08 - 1430 کۆچی
04 - 08 - 2009 زایینی
02:28 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6003#post6003
ــــــــــــــــــــــ
ئاڵا ڕەشەکان..
برای پرسیارکارم اللە بەسەلامەتی و سەرکەوتنەوە بتگەڕێنێتەوە..
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
ئەگەر من لەوەڵامدانەوەکە لەسەرت خێرێکم بینیبا لەسەر ئەم پرسیارە ئەوا وەڵامدانەوەکەتمان لەسەرت دوانەدەخست ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو پرسیارانەی کەوا وەڵامی تێدا نابینم لەسەری خێری تێدایە بۆ موسڵمانان وە هەرگیزیش دڵەکانیان بەیەکتر نابەستێتەوە بۆیە پشتی لێ هەڵدەکەم جا ئەگەر حەق بێت یاخود بەتاڵ جا نە ڕەتی دەکەمەوە نە دەشیسەلمێنم، وە وای دەبینم پشتهەڵکردن لێی چاکترو باشتر بێت لە وەڵامدانەوە لەسەری، ئەمەش لەبەر دەستەوسانم نیە لەوەڵامدانەوەی بەڵکو من ئەوە دەزانم کە وەڵامەکە دواتر گەلێک سەرسام دەکات و ئەوانی تریش لێی ڕادەکەن، ئێمەش هەوڵ و کۆشش دەکەین بۆ کۆکردنەوەی ئوممەت و ساڕێژکردنی یرینەکانی، جا نامانەوێت برینەکان تازە بکەینەوە لە دڵەکاندا؛ بەڵکو تیماری برینەکانیان بۆ دادەنێین، وە ئایا دەشزانی تیماری برینەکان چیە؟ ئەمە بریتیە لە قورئانی گەورە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ هُوَ لِلَّذِينَ آمَنُوا هُدًى وَشِفَاءٌ} صدق الله العظيم [فصلت:44].
برات ئیمام ناصر محمد یەمانی.
___________