الموضوع: زنجیرەی بەیانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو نهێنیە شاراوەکەی ..

صفحة 7 من 7 الأولىالأولى ... 567
النتائج 61 إلى 62 من 62
  1. افتراضي نهێنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەش و هەوا ..

    - 61 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    24 - موحەڕەم - 1445 کۆچی
    11 - 08 - 2023 زایینی
    05:38 بەیانی
    (بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=424063
    _________


    نهێنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەش و هەوا ..

    بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ..

    ئەی خەڵکی گەلانی بەشەر، ئەو اللە یە تاک و تەنها زاڵە بپەرستن کە جنی لە ئاگرو مرۆڤیشی لە قوڕێکی وەکو فەخفوری دروستکردووە.

    جا چەندە ئاگادارم کردنەوەو هۆشداریم پێدان لە بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی جەنگە گەردوونی و کۆڕۆناییەکەی اللە بەتایبەتی لەم هاوینەی ئێستا ئەمەش هیچ یادەوەریەکی تێدا بەدی نەهێنان، هۆکارەکەش بریتیە لە بەکارنەهێنانی عەقڵ، جا وەرن تا چەند پرسیارێک ئاڕاستەی عەقڵ بکەین کە بە شێوەیەکی مەنتقی وەڵامەکەیمان لەسەری دەوێت.

    لەوەتەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ماوەی نۆزدە ساڵە هۆشداری تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر بە بەشەر دەدا؛ جا بە درێژایی ئەم ماوەیە شەوو ڕۆژ هەر ئاگاداری و هۆشداری دەدەم بانگەوازەکەشم هیچی بۆ زیاد نەکردن تەنها زیاترو زیاتر ڕاکردن و دوورکەوتنەوە نەبێت لە اللە جا اللە ش بینایی موسڵمانان و بێباوەڕانی لە سەرجەم شوێن و ئاوەدانیەکانی بەشەر کوێر کرد تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت (کە ئەمەش سوننەت و یاسای اللە یە بۆ ئەوانەی بەکارهێنانی عەقڵ ڕەت دەکەنەوە جا اللە ش زیاترو زیاتر دڵەکانیان لادەدات) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِلَّ قَوْمًا بَعْدَ إِذْ هَدَاهُمْ حَتَّىٰ يُبَيِّنَ لَهُم مَّا يَتَّقُونَ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ‎﴿١١٥﴾‏ إِنَّ اللَّهَ لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۚ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ‎﴿١١٦﴾} صدق الله العظيم [سورة التوبة].

    بەهەرحاڵ، لەدوای گەیشتی هەسارەی سەقەر بۆ سنوری بەرگە هەوای بۆشایی ئاسمانی بازنەی جەمسەری باشور بەشەر چووەتە ناو کاتی زیادەوە (دوا دەرفەت بۆ بەڕاستدانانی حەق) هەروەک پێشتر بە درێژایی چەندین ساڵ پێمان ڕاگەیاندن بەوەی هەسارەی سەقەر کاتێک قەدەری نزیکبوونەوە توندەکەی دێت دواتر لەلای باشوری هەسارەی زەویەوە دێت، بەهەرحاڵ هەرچۆنێک بێت بەشەر بەبێ جیاوازی چووەتە ناو گەرمای هاوینی سەقەرەوە؛ تەنانەت ئەوانەشی کە وەرزی زستان لە جەمسەر باشور بەسەردەبەن جا بە هەمان شێوە لەلایان وەرزی زستانیان لە سێدارە دراوە لەبەرئەوەی بەهەمان شێوە وەکو خەڵکی جیهان چوونەناو گەرمای هاوینی سەقەرەوە، وە پێشتریش پێمان ڕاگەیاندن بەشەر چوونەتە ناو سەردەمی هاوینی سەقەرەوە؛ جا بۆ لە هەواڵەکە تێناگەن؟! جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن بیناییەکان، وە پێشتریش پێمان ڕاگەیاندن هەسارەی سەقەر (ئاگر) کتوپڕو لەناکاو بۆتان دێت جا دەیبینن و ناشتوانن بەرپەرچی بدەنەوە، وە ناصر محمد یەمانیش ئەم هەواڵەی لەسەر اللە هەڵنەبەستووە پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، بەڵام هەرگیزاو هەرگیز کەس ناصر محمد یەمانی بەڕاست دانانێت تەنها ئەوەی وتەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بە ڕاست دادەنێت لەبەر ئەوەی اللە هەواڵی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەری لە مەحکەمی زیکر (قورئانی گەورە) داناوە لەبەرئەوەی لە نیشانە گەورەکانی اللە یە، جا کێ لە سزای اللە ڕزگارتان دەکات ئەگەر ڕاستدەکەن؟!

    جا ئەی جیهان، ئەی خەڵکینە، ئەی موسڵمانان، ئەی بێباوەڕان، ئەی جن، ئەی مرۆڤ، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە هەواڵی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر بەڕاست دابنێن؟! جا ئێوە ناصر محمد یەمانیتان بەدرۆ نەزانیوە بەڵکو هەواڵی وتەکەی اللە تان لە مەحکەمی زیکر (قورئانی گەورە) بەدرۆ زانیوە، ئایا من بە درێژایی نۆزدە ساڵ گفتوگۆم لەگەڵ نەکردوون دەربارەی هەواڵی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ ۚ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٣٧﴾‏ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [سورة الأنبياء]؟

    جا ها ئەمە بریتیە لە سەقەر کە لە هاوین و زستان هەست بە گەرماکەی دەکەن ئێوەش شەرمەزارو بێدەسەڵاتن و هیچتان لەدەست نایەت، وە ها ئەوە بریتیە لە کۆڤیدی هاوین کە لە هاوین و گەرمای توند هێرشتان دەکاتە سەر ئێوەش شەرمەزارو بێدەسەڵاتن و هیچتان لەدەست نایەت ئەمەش بۆ دەمکوتکردنی ئەوانەی بە ئەنفلەوەنزای وەرزی ناوی دەبەن، ئەی ئەوانەی کوفرتان بە نیعمەتەکەی اللە کرد لەسەرتان و ئەو زانا کەش و هەواو پزیشکە بێدینانەتان بەڕاست دانا کە ڕێگایان لێگرتن لە بەڕاستدانانی کارەساتی جەنگە گەردونی و کۆڕۆناییەکەی اللە، وە پێشتریش هۆشداریم لە کۆڕۆنای هاوین پێدان؛ مەبەستیشم لە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزای سەرما نیە! دوورەو زۆر دوورە.

    بەڵام من لەم بەیانەم بەری بوونی پێکوتەکانی کۆڤید بە ڕەتکردنەوەیەکی هەمیشەیی ڕادەگەیەنم بەوەی هۆکاری مردنی هیچ کەسێک نیە لە خەڵکی جیهان؛ بەڵکو کۆڤید بریتیە لە ڕابەرو سەرکردەی مردن، جا با پشتیوانەکان هۆشداری ئەوە بن قسەیەک بەناوی خەلیفەی اللە وە بکەن لەکاتێکدا نەیوتووە، بەڵکو ئێمە وتمان زیانی پێکوتەکان زۆرترە لە سودەکەی؛ جا مەبەستم لەم نیشانەو ئازارانە بوو کە بەهۆی پێکوتەکانەوە دروست دەبێت، وە مەبەستیشم ئەوەیە هیچ سودێکتان پێناگەیەنێت لە بەرامبەر پیلانەکەی اللە بەهۆی ئەم سەربازە تازە یەک بەدوای یەکانەی کۆڤید کە دەبن بە دژی پێکوتەکان، ئەمەش پیلانێکە لەلایەن اللە وە تا بزانن هەر بەڕاستی ئێوە لە جەنگی چەند سەربازێکدان بە سەرکردایەتی شتێک کە هیچ شتێک هاوشێوەی ئەو نیە (کە دروستکارو مامۆستاو ئامادەکارو ئاڕاستەکارەکەیەتی) کە بریتیە لە اللە ی پەروردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان و پەروردگاری هەموو شتێکیش و پادشایەکەی، مەبەستیشم لە بەری بوونی پێکوتەکانە کە هیچ ڕۆڵێکیان نیە لە مردنی لەناکاو جا ئەمە بەهۆی سنگە کوژێ (سەکتە - جەڵتەی دڵ - ) ـەوە نیە؛ بەڵکو هۆکاری سنگە کوژێ (سەکتە - جەڵتەی دڵ -) ـەکان کۆڤیدی پچڕێنەری شادەماری دڵە (قطع الوتين)، وە بەهەمان شێوە اللە کارەساتی جەنگی کەش و هەوای بەرزكردۆتەوە تا بزانن ئەوەی لەدوای جەنگە کۆڤیدە تازەکەوەیە بریتیە لە خودی ئەوەی لەهەمان کاتدا جەنگە کەش و هەواییەکەی لە کەش و هەواو وشکانی و دەریا لەسەرتان بەرزکردۆتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش بێدینیەکەتان بە اللە ی گەورە بەردەوامەو خاوەن بیردۆزە قەتیس بوونە گەرمیەکان بەڕاست دادەنێن ئەواتەی ڕێگایان لێگرتن و خۆشیان بە بیردۆزی قەتیس بوونی گەرماوە گومڕا کردووە وە بە درێژایی نۆزدە ساڵ بە تەنها ناصر محمد یەمانیە کە دەنوسێت و دەڵێت: درۆتان کرد؛ بەڵکو گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان بەهۆی نزیکبوونەوەی گەرمای هەسارەی سەقەرەوەیە. کە کاریگەری لەسەر زەوی دروستکردووە لەڕێی کاریگەری لەسەر خۆر جا دەبێتە هۆی تەقینەوە خۆریە گەورەو یەک بەدوای یەکەکان بەشێوەیەکی نائاسایی ئەمەش لەبەرامبەردا گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان زیاتر دەکات؛ وە پێشتریش پێمان ڕاگەیاندن ئەمە بەهۆی کاریگەری هەسارەی سەقەرەوەیە، بەڵام ئەم هاوینی سەقەرە ڕاستەوخۆیەی ئێستا هەستی پێدەکەن بریتیە لە گەرمای هەسارەی سەقەر ئاگری دۆزەخ (کە گەرمیەکەی لە خۆر توندترو بەهێزترە)؛ نەک هاوینی خۆر بەتەنها؛ جا لەلای ئێوە بوەتە دوو هاوین: هاوینی گەرمای هەسارەی سەقەرو هاوینی گەرمای خۆر.

    بەهەرحاڵ لەوەیە پرسیارکاران بیانەوێت بڵێن: "جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت کە لەسەرەتای ئەم بەیانەت باست کرد چیە ئەی ناصر محمد یەمانی؟" جا لەپاش ئەمە ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەوکاتەی هاوین لە بازنەی جەمسەری باکور دێتەجێ ئایا لەپاشان زستان لە بازنەی جەمسەری باشور نایەتەجێ؟ کەواتە ئەی گەلی بەشەر، ئەی خاوەن عەقڵ و بیرەکان، ئەگەر هەر بەڕاستی هەسارەی سەقەر لە هاوینی ئەم ساڵەتان (2023 ی زایینی) لە بازنەی جەمسەری باشور نزیک بوبێتەوە ئەوا بێگومان دەبینن ئێستا بەستەڵەکی جەمسەری باشور دەتوێتەوە هەرچەندە ئەو لە وەرزی زستانیش دایە؛ لەبەرئەوەی هاوین لەلای ئێوەیە لە جەمسەری باکورو وەرزی زستانیش لە جەمسەری باشورە جا لەگەڵ ئەمەش جەمسەری باشور (بەفرگرەکەی زەوی) بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر لە بۆشایی ئاسمانی جەمسەری باشور دەتوێتەوە؛ بەڵکو ئێستا پلەی گەرمی جەمسەری باشور گەرمیەکەی زۆر توندترە لە پلەی گەرمی جەمسەری باکور بەهۆی
    گەرمای توندی سەقەرەوە
    ، ئایا تێناگەن؟! جا لەدوای ئەمە بە چ قسەیەکی تر باوەڕدەهێنن؟! وە کۆڤیدی پیلانە تۆکمەو پتەوەکەی لای اللە ش یاوەری دەکات، جا من شێت نیم ئەی گەلی عەرەبە بەدرۆزانەکان ئەی ئەوانەی زانستی هاوەڵەکەیان (ئیمام مەهدی) بەدرۆ دەزانن هەرچەندە ئەو زانستەکەتان لە قورئانی گەورەوە بۆ دەهێنێت بەڵام ئێوە پشتهەڵدەکەن لە بانگەوازکاری حەق و زانستی بێدینەکان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بەڕاست دادەنێن، دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان زانستەکەیان سەبارەت بە نهێنی کارەساتی جەنگە گەردوونی و کۆڕۆناییەکەی اللە سفرە لە سەر چەپ (تەنانەت بە ڕێژەی سەدا یەکیش نیە).

    جا سەیری توندی ئەوە بکەن کە لە دەوروبەرتان لە ئاسمان و زەوی ڕوودەدات لە گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان بەهۆی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەرو کۆڤیدە توندو تیژەکە (نیشانەی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَا ۚ أُولَٰئِكَ كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ ‎﴿١٧٩﴾‏ وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ‎﴿١٨٠﴾‏ وَمِمَّنْ خَلَقْنَا أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِالْحَقِّ وَبِهِ يَعْدِلُونَ ‎﴿١٨١﴾‏ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿١٨٢﴾‏ وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ‎﴿١٨٣﴾‏ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٨٤﴾‏ أَوَلَمْ يَنظُرُوا فِي مَلَكُوتِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ وَأَنْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَدِ اقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ مَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَا هَادِيَ لَهُ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ‎﴿١٨٦﴾} [سورة الأعراف].

    وە ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی قسە لەگەڵ چێڵ و گامێشدا بکات لەوەیە لە هەواڵەکە تێبگات، بەڵام ئەوەی بەداخم دەکات ئەوەیە من قسە لەگەڵ ئوممەتێک دەکەم کە گومڕاتر لە چێڵ و گامێش ڕێگایان گرتۆتەبەر! جا ئەمە بەسەر هەموو کەسێکدا جێبەجێ دەبێت کە سزاکەی اللە بۆ توڕەیی سروشت دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو ئەمە توڕەیی ئەو اللە یەیە کە دروستی کردوون، ئایا تێناگەن؟! یان پێتان وایە ئێوە لە هیچ شتێکەوە دروست بوون؟ یان پێتان وایە خۆتان خۆتان دروستکردووە؟! جا هێشتا داوا لە بێدینەکانی خەڵکی جیهان دەکەین وەڵامی ئەم پرسیارانەی لای اللە بدەنەوە کە لە مەحکەمی کتێبەکەی ئاڕاستەی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتووی کردووە (بەوەی بۆ هەموو کارێک بکەرێک هەیە) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَامُهُم بِهَٰذَا ۚ أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ‎﴿٣٢﴾‏ أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٣٣﴾‏ فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِ إِن كَانُوا صَادِقِينَ ‎﴿٣٤﴾‏ أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ‎﴿٣٥﴾‏ أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ‎﴿٣٧﴾‏ أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ ۖ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ‎﴿٣٨﴾‏ أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ‎﴿٤١﴾‏ أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا ۖ فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ ‎﴿٤٢﴾‏ أَمْ لَهُمْ إِلَٰهٌ غَيْرُ اللَّهِ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٤٣﴾‏ وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْكُومٌ ‎﴿٤٤﴾‏ فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ ‎﴿٤٥﴾‏ يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٤٦﴾‏ وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿٤٧﴾‏ وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا ۖ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ‎﴿٤٨﴾‏ وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ ‎﴿٤٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة الطور].

    وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
    خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوتی هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
    ____________

  2. افتراضي

    - 62 -
    ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
    11 - ڕەبیعەل ئەووەل - 1445 کۆچی
    26 - 09 - 2023 زایینی
    04:04 ئێوارە
    (بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

    [بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=428866
    ___________

    فەتوای حەق بۆ جیاکردنەوەی نیشانەی کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا ..


    بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو باوەڕداران..

    ئەمەش فەتوای حەق بۆ ئێوە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە لە ڕوئیایەکی حەق دەربارەی نەخۆشانی کۆڕۆنا جا ئەوەی نیعمەتی هەستی بۆنکردن و تامکردن بە ڕێژەی سەداسەد (بە تەواوی) لەدەست بدات ئەوا تووشی کۆڕۆنا بووە، وە ئەمەش شیفا بێ بەرامبەرەکەیە بۆ ئێوە بەبێ پێکوتەو بەبێ دەرمان؛ کە بریتیە لەم دوعاو نزایەی لە بەرواری (بیست و شەشی ڕەمەزانی ساڵی
    1441 کۆچی) نوسیومانە بە ناونیشانی:

    (ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری ..)
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=360951

    جا بێئومێد مەبن لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە لەبەرئەوەی من دەترسم بابەتەکە لەم فەتوایەدا ئەوەبێت دواتر اللە نیعمەتی بۆنکردن و تامکردن بە هەمیشەیی بەبێ گەڕاندنەوە بسەنێتەوە؛ نەک وەک ئەوەی پێشتر دەیکرد وەکو هۆشداری و ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر، وە لەدوای ئەمەش لەسەرتان دەترسم نیعمەتی بیستن و بینین نەمێنن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی یاپەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٢٠﴾‏ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اعْبُدُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ‎﴿٢١﴾‏ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا وَالسَّمَاءَ بِنَاءً وَأَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَّكُمْ ۖ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَندَادًا وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ‎﴿٢٢﴾‏} صدق الله العظيم [سورة البقرة].

    ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند جا شاهێدبە..

    وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
    خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
    ____________

صفحة 7 من 7 الأولىالأولى ... 567
المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-03-2021, 10:08 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 25-07-2020, 10:35 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 22-05-2020, 01:35 AM
  4. مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 14-03-2020, 12:28 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 05-03-2020, 07:47 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •