ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 04 - 1431 کۆچی
24 – 03 – 2010 زایینی
02:14 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4322
________


خەڵکی بانگ بکە بۆلای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی شیرک و ھاوبەشدانان ستەمێکی مەزن و گەورەیە..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
اللە و خەلیفەکەی بەخێرھاتنت بکەن برای بەڕێزم ئەو ئەندامە نوێیەی کەوا ھاتیە ڕیزی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وە ئەی برای بەڕێزم بەڕاستی ئێمە داوای کرێ و پاداشت لەخەڵکی ناکەین ھیچیشمان لەسەر نیە تەنھا گەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت، جا بانگەوازە حەقەکەی ئاگادارکەرەوەو ووریاکەرەوەکە بگەیەنن بە ھەموو خەڵکی جیھان تا شوێنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە بکەون کەوا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت؛ لەم شەوەی کەوا دڵەکان دەگەن بەگەروو جا ھیچ ھێزو بەسەرخەرێک جگە لە اللە نادۆزنەوە، وە ھەرگیزیش ڕاکردن لەسزای سەختی اللە سودیان پێناگەیەنێت تەنھا ڕاكردن نەبێت بۆلای اللە تا سزاو ئازارەکەیان لەسەر لابدات ئەگەر بیەوێت و ئەوەی کەوا کردوویانە بەشەریک و ھاوبەش بۆ اللە لەبیری بکەن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّـهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّـهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ﴿٤١﴾} [الأنعام].

{إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿١٩٤﴾} [الأعراف].

{قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا خەڵکی بانگ بکە بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی مەزن و گەورەیە، وە ھەواڵیان پێبدەن بەوەی شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە بەڕاستی کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵ دەکاتەوە وە ھەرگیزیش اللە ھیچ شتێک لە کاروکردەوەکەی وەرناگرێت بەھۆی شەریک و ھاوبەشدانانەکە بۆ اللە. بەپشتڕااستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وە ووریاو ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی لەگەڵ اللە داوا لەھیچ یەکێکی تر نەکەن تا (بەگومانی خۆیان) اللە پەرستنەکانیان لێ قبوڵ بکات و دوعاکانیشیان وەڵام بداتەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

وە ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن بەوەی اللە وەڵامی داواکارەکە دەداتەوە، ھەتا ئەگەر تەنانەت لە بێباوەڕەکانیش بن کاتێک داوا لە اللە بکەن بەدڵسۆزی بۆی لە ئایین جا دواتر اللە دوعاو پاڕانەوەکانیان وەڵام دەداتەوە مادام بەڕاستی مەرجی دڵسۆزی و ئیخڵاسی تێدابوو وە لەگەڵ اللە داوایان لەھیچ یەکێکی تر نەکرد. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} [يونس:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ﴿٦٥﴾} [العنكبوت].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [لقمان].

جا دڵسۆزی و ئیخڵاس و ملکەچیان لەپەرستن و دوعاو پاڕانەوەدا فێربکەن و ڕێنماییان بکەن بۆ ڕێگای ڕاست بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی حەقی لای پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ھەروەکو چۆن ئیمام مەھدی فێری کردوون وە قورئانی گەورەی بەووردی و تێرو تەسەلی بۆ باسکردوون لە خودی قورئان بۆ ئەو گەلەی باوەڕ دەھێنن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________