ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 ک
29 - 01 - 2009 مـ
09:34 ئێوارە
[ لمتابعة المشاركة الأصلية للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5090
ــــــــــــــــــ

وەرن تا اللە حوکم و دادوەریەکە بکات لەنێوانمان بەحەق لە محکەمی قورئانی گەورەدا..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة على محمد وآله الطيبين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين، وبعد..

ئەی ئەو نەسیمەی کەوا قسەی اللە دەشێوێنی و لەشوێنێکی دادەنێی کەوا جێگای خۆی نی یە، بەڕاستی من ناتبینم بەوەی کەوا ھیچ زانستێکت پێدرابێت جا دەمەدەمێ مەکە دەربارەی ئایەتەکانی اللە بەناحەق، وە دەشتبینم فەتوا دەدەی و دەڵێی کەوا قورئان کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، جا لەپاش ئەوە ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە دەھێنیەوە: {وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

جا لەپاش ئەوە منیش وەڵامت دەدەمەوە بەحەق: لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەری ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق نەبێت بەوەی کەوا اللە دەفەرموێت تەنھا ئایەتە موتەشابیھەکان (پێکچووەکان) کەس بە تەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت نەک فەرمووبێتی کەوا قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا ئەوە درۆو بوختانە لەسەر اللە بە ناحەق جا با حوکم بکەین بۆ لای حوکم و دادوەریەکەی اللە لەنێوانمان بە حەق، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم.
واته‌/ ئه‌و اللە یە زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن.

بەومانایەی کەوا ئایەتەکانی قورئان دابەشدەکرێن بۆ سەر دووبەش، ئایەتە محکەمەکان کەوا اللە کردوویەتی بە بنچینەی کتێبەکەی و ناوەوەیان وەکو دەرەوەیانە کەوا کەس لێیان لانادات تەنھا ئەوکەسانە نەبن کەوا زیغ ولاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەقدا جا تێیان ھەڵدەداتە دوای پشتیەوەو شوێنی ئەو ئایەتە موتەشابیھانە (پێکچووانە) دەکەوێت کەوا ھێشتا پێویستیان بە تەئویل و لێکدانەوە ھەیە لەبەرئەوەی ناوەوەی غەیری دەرەوەیەتی ئەوەش بۆ ئەوەی بەدوای فیتنە بکەوێت بەومانایەی ئەو کەسەی کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکە (پێکچووەکە) دەکەوێت بەڵگەکەی لە حەدیس و فەرموودە سوننەتە فیتنە ھەڵبەستراوەکان دادەنێت کەوا فیتنەیە بۆ موسڵمانان، جا لەپاش ئەوە اللە تەنھا دەربارەی ئایەتە موتەشابیھەکە فەرموویەتی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر اللە خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (اللە فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

بەڵام نەسیم قسەیەک دەکات جگە لەوەو دەڵێت: "بەڕاستی قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت". جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێم اللە ی گەورە وەڵامی کەسانی وەکو تۆ بەم شێوەیە دەداتەوە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} [البقرة:111].
واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

{قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].
واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

جا اللە بەتۆو ھاوشێوەکانی تۆش دەڵێت: {إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68) قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (69)} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ اللە و (بێ باکانه‌) ده‌یڵێن که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه‌؟ (68) بڵێ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆو بوختان لەسەر اللە هه‌ڵده‌به‌ستن ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن (69).

کەواتە ئەی نەسیم تۆ بووی بەکەسێک کەوا بوختان ھەڵدەبەستی لەسەر اللە بەدرۆکردن، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە دەفەرموێت کەوا تەنھا ئایەتە موتەشابیھەکانی قورئان (پێکچووەکان) بریتین لەو ئایەتانەی کەوا کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا اللە نەیفەرمووە کەوا قورئان کەس بەتەئویل و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن.

ھەرچی سەبارەت بە بەیان و ڕوونکردنەوەکەتە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].
واتە/ اللە گومڕای دەکات ئەوەی گومڕایی دەوێت هیدایه‌تی ئەوەش دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت.

ئەوە بەومانایەی کەوا ڕووی دڵی وه‌رده‌چه‌رخێێت بۆ ئه‌وەی کەوا هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌، بەگوێرەی ھەڵبژاردنی بەندەکە. جا اللە دڵەکەی بۆ ئەوە لادەدات و وەردەگێڕێت کەوا بەندەکە خۆی ھەڵیبژاردووە (واتە ھیدایەتی دڵ تەنھا بەدەست اللە یە جا ئەگەر بەندەکە بیەوێت اللە ھیدایەتی بدات جا بگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ دینەکەی و ھەوڵ و تێکۆشان بدات بۆ گەڕان بەدوای حەق بە ئاوات و خۆزگەی ئەوەی تا اللە ھیدایەتی بدات و پەرۆش بێت بۆی ئەوا اللە دڵەکەی وەردەگێڕێت بۆ ھیدایەت و ھیدایەتی دەدات بەپێچەوانەوە اللە دڵەکەی وەردەگێڕێت بۆ گومڕایی و قەت ھیدایەتی نادات) . اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا (115)} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌ دهش‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه‌.

بەومانایەی کەوا اللە دڵەکەی لادەدات و وەردەگێڕێت بۆ گومڕایی تا دەستی پێوەبگرێت بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی بەندەکە خۆی ئەوەی ھەڵبژاردووە، بەومانایەی کەوا اللە (یاساو ڕێسایەکی داناوە بۆ ھیدایەتدانی بەندەکانی) جا ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت لەناو بەندەکانی وە ئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا ھیچی نەویستووە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا باوک و باپیرانی بینیوە لەسەری بوون جا دڵەکەی بۆ سەر ئەوە لادەدات جا ئەویش دەستی پێوەدەگرێت ھەتا مردن، جا ئەوەش بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق لەخودو دڵی بابەتەکەدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)}صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێک که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (5)} صدق الله العظيم [الصف].
واتە/ جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.

بەومانایەی کەوا اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت وەئەوکەسەش گومڕا دەکات کەوا گومڕایی دەوێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].
واتە/ اللە گومڕای دەکات ئەوەی گومڕایی دەوێت هیدایه‌تی ئەوەش دەدات کەوا ھیدایەتی دەوێت.

بەومانایەی کەوا اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات بۆ لای خۆی کەوا ھیدایەتی دەیەوێت لەبەندەکانی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ (16)} صدق الله العظيم [الحـج].
واتە/ ئا به‌و شێوه‌یه ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانمان دابه‌زاندووه به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک ھیدایەتی بوێت ئەوا اللە هیدایه‌تی ده‌دات.

بەومانایەی کەوا اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ دینەکەی و ھەوڵ و تێکۆشان بدات بۆ گەڕان بەدوای حەق بە ئاوات و خۆزگەی ئەوەی تا اللە ھیدایەتی بدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی اللە هه‌رکه‌سێک که‌ گومڕایی بوێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی (27).

وەبەھەمان شێوە ئەی نەسیم تۆ تەنھا بە تەحریفکردن و شێواندنی قورئان وازناھێنی لەڕێی بەیان و ڕوونکردنەوەی بەڵکو بەھەمان شێوە ھەتا لە دەربڕینیشدا وەکو دەڵێی اللە فەرموویەتی فإنه لا يخاف عندي المرسلون )

بەڵام حەقەکە لەکتێبدا ئەوەیە: {يَا مُوسَى لا تَخَفْ إِنِّي لا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ} صدق الله العظيم [النمل:10].
واتە/ اللە ی گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی موسا مه‌ترسه‌ چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه‌.

وەھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەکەتە بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدىً وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:17].
واتە/ ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر ئەوا اللە ش هیدایه‌تیان بۆ زیاد دەکات و اللە ش شاره‌زایی و پارێزگاریی پێبه‌خشین.

جا ئەوە بریتی یە لە بەڵگە بۆ حەق نەوەک بەگوێرەی ئەوەی کەوا حەزو ئارەزووی دەکەی بە ناحەق؛ بەڵکو اللە دەفەرموێت ئەوانەی کەوا ڕێگای حەقیان ھەڵبژاردووە ئەوا اللە ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات و تەقواو پاێزگاریان پێ دەدات بۆھاتنەجێی ویستە کردارییەکە (کە بەدەست اللە یە)، ھەر چی ویستە ھەڵبژاردەیی یەکەیە جا ئەوە بەدەستی بەندەکەیە بەڵام ناتوانێت کەوا ویستە کرداریەکەی بێنێتە جێ لەسەرئەرزی واقع (چونکە ویستە کرداریەکە بەدەست اللە یە چونکە ھیدایەت ھەربەدەست ئەوە)، مادام اللە دڵەکەی لانەداوە بۆ سەر ئەوە تا مەشیئەت و ویستەکە بەکردار بێتە جێ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)}صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).

جا ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەییەکەیە جا ئەوە لەلایەن بەندەکەوەیە، بەڵام ناتوانێت کەوا بیھێنێتە جێ مادام نەگەڕاوەتەوە بەملکەچ بوون و دڵسۆزیەوە بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ وەچاک بزانن به‌ڕاستی اللە نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

کەواتە بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرمویت: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک اللە ی په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت.

ئەوە بەومانایەی کەوا کەسەکە ناتوانێت ویستە ھەڵبژاردەییەکەی بێنێتە جێ ئەگەر اللە دڵەکەی والێنەکات بڕواتە سەری جا اللە دڵەی لابدات بۆ سەر ئەوە، وەلەپاش ئەوە ھاتنەجێی ویستە کرداریەکە دێتەجێ بە کاروکردەوە لەسەر ئەرزی واقع. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28).

ئەوەش لەبەرئەوەی ئینسان ئەوەندەی بەس نی یە کەوا بزانێت حەڵاڵ و حەرام چی یە، بەڵام سەیری ئەوکەسە دەکەی کەوا نوێژ ناکات ئاوات و خۆزگەو تەمەننای ئەوەش دەکات نوێژبکات و اللە بپەرستێت، بەڵام ئایا چ شتێک وایکردووە لەنەکردنی ئەوە لە نێوانی خۆی و نێوانی کردنی ئەوەدا؟ ئەوە بریتی یە لە ویستە کرداریەکە، کەوا لەلایە اللە وەیە، بەڵام چۆن وابکەین اللە دڵەکانمان لابداتە سەر ئەوەی کەوا ئێمە دەسەڵاتمان بەسەریدا نی یە بۆ لای حەق؟ ئەوە بە گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆلای ئەو دەبێت جا لەپاش ئەوە اللە ش ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق جا بیناو بەرچاو ڕوون دەبێت بەوەی کەوا بەڕاستی ئەو لە غافڵ و بێئاگایانە وە بەڕاستی ئەو لە ترسناکیەکی گەورەدایە جا دەردەپەڕێت بەرەو ئاڕاستەی پەرستنی پەروەردگارەکەی بەملکەچی و ترس و فرمێسکەوە، جا ئایا پارێزگارنابن؟.

وەئەی گەلی بەسەرخەرەکان، ناکرێ و ڕەوانی یە بۆتان قسە لەگەڵ ئیمامەکەتان نەکەن ئەگەر بینیتان بەڵگەی ئاشکرای بۆ نەھێناونەتەوە، جا ئایا دەبینن کەوا دەسەڵاتی زانستەکەم ھێشتا ڕوون نەبێت؟ جا ئەگەر وابێت بێدەنگ مەبن، وە بشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەگەر دەسەڵاتی زانستم بۆ زاناو نەزانەکانتان نەھێنایەوە ئەوا من ئیمام مەھدی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی دەسەڵاتێکی زانستی تازەتان بۆ ناھێنێت؛ بەڵکو اللە کردوویەتی بە دادوەرو حەکەم لەنێوان زانایەنی ئوممەتدا لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا ھەردەبێت دەسەڵاتی زانستە دادوەریەکەی ڕوون و ئاشکرابێت بۆ زاناو نەزانەکان، بۆ ھەموو ئەوانەی کەوا خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکران، وەھەرگیزیش ھیچ زانایەک ناتوانێت بەسەرماندا زاڵ بێت بەدەسەڵاتی زانست لەقورئاندا بۆ ھەمیشە، ئەگەر واشنەبوو ئەوا ئەوکاتە من ئیمام مەھدی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی ھەردەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی زیادبکات بەزانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەتدا.

وەئەی ئەوگەلەی کەوا بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕێن، نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن کەوا شوێنی حەق بکەون گەر حوکم نەکەن بۆ لای محکەمی ڕوون و ئاشکرا، لەوەیە زانایەکی تر بێت بڵێت: "نەخێر ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵکو ھیدایەت ھیچ پەیوەندیەکی بە عەبدەوە نی یە". جا لەپاش ئەوە قسەم لەگەڵ دەکات بەقورئان و دەڵێت: "ئەوەتا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)}صدق الله العظيم [الكهف]".
واتە/ ئه‌وه‌ی اللە هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌ ئه‌وه‌ش اللە گومڕای بکات ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات".

جا ئەوەی کەوا ئایەتی محکەمی قورئان پشتگوێ بخات و گوێی پێنەدات ئەوا دواتر اللە گومڕای دەکات بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە دەستی گرتووە بەو ئایەتەی کەوا ھێشتا پێویستی بە بەیان و ڕوونکردنەوە ھەیە جا ئوممەتیشی پێ گومڕا دەکات، جا لەپاش ئەوە بانگی یەکێک لە گەنجەکان دەکات و پێی دەڵێت: ڕۆڵەکەم بگەڕێوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەت تا ھیدایەتت بدات تاکو شوێنی ئەوە بکەوی کەوا اللە فەرمانی پێکردووی.جا لەپاش ئەوە ئەویش وەڵامت دەداتەوەو دەڵێت: بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە دواتر اللە خۆی ھیدایەتم دەدات ھەرکات و ساتێک کەوا خۆی بیەوێت". جا لەپاش ئەوە منیش پێی دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێ بکەی ئەوا اللە ھیدایەتت نادات جا لەپاش ئەوە دەشمری جا ھیچ شتێکیش لاتنادات و دوورت ناخاتەوە لە سزاو لەپاش ئەوەش دەڵێی: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ داخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) .

کەواتە حوججەو بەڵگەکەی اللە چی یە لەسەر ئەوانەی کەوا دواتر دەڵێن: {لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57 )} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم.

جا فەرموون ئەمە فەتوای بەحەق بەوەی کەوا بەڵگەو حوججەکەی اللە لەپێش قسەی عەبدەکەی بەوەی کەوا بڵێت ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدامایە ئەوا لە پارێزگارەکان دەبووم جا حوججەو بەڵگەکەی اللە لەسەری بریتی یە لە نەگەڕانەوەو ملکەچ نەبوون بۆی بە دڵسۆزی. ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەھەرچی ئەوەیە کەوا اللە ی گەورە فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)} صدق الله العظيم [الكهف].
واتە/ ئه‌وه‌ی اللە هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه‌ ئه‌وه‌ش اللە گومڕای بکات ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات

ئەوە بریتی یە لەو کەسەی کەوا اللە ھیدایەتی دڵەکەی داوە لەدوای گەڕانەوەو ملکەچ بوون بەدڵسۆزی بۆی جا ئەوکەسە لەسەر نورە لەلایەن پەروەردگارەکەی، وەھەرچی ئەو دڵانەن کەوا ناگەڕێنەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆلای پەروەردگار جا ئەوە دواتر اللە دڵەکەی لادەدات لەشوێنکەوتنی حەق تا ئەوکاتەی کەوا دەگەڕێتەوە بۆ لای اللە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەموودەیەی اللە ی گەورە:
{{{{{{{{{وَ يَهْدِى إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ}}}}}}}}}
{{{{{{{{{وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی}}}}}}}}}

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمامی ھیدایەت ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــ