ئیمام ناصر محمد يەمانی
11 - ڕەبیعی یەکەم - 1434 کۆچی
25 - 12 - 2012 زایینی
04:14 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=10384
ـــــــــــــــــــــ


بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ }..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە و فریشتەکان و مەهدی چاوەڕوانکراویان لەسەربێت، لەدوای ئەمە..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالصَّابِرِينَ فِي الْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ وَحِينَ الْبَأْسِ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ صَدَقُوا وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُتَّقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:177].

لەم ئایەتەدا اللە ی پایەبەرز پلەکانی ئارامگری و خۆڕاگریتان بۆ ڕووندەکاتەوە لە کاتی ناخۆشی و تووش بوون بە زیان کە بریتین لە سەرجەم بەڵاو موسیبەتە ماددیەکان یان ئەوانەی توشتان دەبێت لە خۆتاندا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ} صدق الله العظيم [الحديد:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الأَمْوَالِ وَالأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (155) الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (156) أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ(157)} صدق الله العظيم [البقرة].

ئێستاش دێینە سەر ئەوەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَحِينَ الْبَأْسِ } صدق الله العظيم.

ئەمە بە مانای بە ھەمان شێوە لەکاتی بینین و ڕووبەڕوو بوونەوەی دوژمنانی اللە جا کە لە دوژمنەکانی اللە ھێزێکی توندوتیژ دەبینن لەپاش ئەمە دەیانبینن ئارام دەگرن و خۆ ڕاگردەبن و پێداگیر دەبن لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ھێزی دوژمن جا ئەمانە وەک خانوو کۆشکێکی به‌رزو قایمی پتەون و پشت لە دوژمنان ناکەن و لێیان ڕاناکەن، وە بەھەمان شێوە دەیانبینن ئەوانە ئارامگرو خۆڕاگر دەبن لەکاتی ڕوودانی بەڵاو موسیبەت جا دەیانبینن خۆڕاگری و ئارامیان گەورەترە لەکاتی ناخۆشی ڕووبەڕوو بوونەوە لە جەنگ کردن لە پێناوی اللە جا خۆڕاگردەبن و ئارام دەگرن وە جێگیرو ڕاوەستاو دەبن و پشت لە دوژمنان ناکەن و ڕاناکەن لێیان: بەڵکو ڕاوەستاوو جێگیرن لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەدا جا اللە دەیانکات بە ھۆکاری سەرکەوتن بۆ باوەڕداران.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ