ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 07 - 1433 کۆچی
16 - 06 - 2012 زایینی
05:18 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=7312
ـــــــــــــــــــــ


خێرو چاکە لە اللە وەیە، بەڵاو موسیبەتیش لە اللە وەیە بە ھۆکار لە خودی مرۆڤەکەوە، بەڕاستی پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات ..

اقتباس المشاركة :
ئەم بەشداریە لە بنەڕەتدا لەلایەن (آمنت بنعيم رضوان الله) نوسراوە
‎بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سوپاس و ستاییش بۆ اللە لەسەر هەموو حاڵێک..وە دروودو سڵاو لەسەر محمدو کەس و کارەکەی و لەوانیش ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو..

‎اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَنَبْلُوكُمْ بِالشَّرِّ وَالْخَيْرِ فِتْنَةً}[الانبياء: من الآية35] .

‎1- ئایا جۆرەکانی ئەم ئاشوب (فیتنانە) چین کە مرۆڤ پێی تاقی دەکرێتەوە؟
‎2- سەرچاوەکانی شەڕو خراپە.. لە کوێیە؟
‎3- سەرچاوەکانی خێرو چاکە..لە کوێیە؟
‎4- ئەوەی دەیزانین و دڵنیاین لێی..ئەوەیە کە (اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی)..بۆ بەندەکانی شەڕو خراپەی ناوێت..جا ئایا مەبەستی اللە چیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەم ئایەتەی سەرەوە..؟
‎5- ئایا بەیانێکی ڕاستەوخۆ ھەیە لە بەیانەکانی ئیمام تایبەت بێت بەم ئایەتە؟

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

وەرگیراوەکە کۆتایی هات لەلایەن (آمنت بنعيم رضوان الله)
انتهى الاقتباس
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر خۆشەویستی اللە دەتانبینم ئێوە قسە دەکەن دەربارەی بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].

جا ئەگەر بێتو پشت بە دەرەوەی ئەم ئایەتە ببەسترێت ئەوا وا دەردەکەوێت چاکەو خراپە لەلایەن اللە وە بێت ئەم کاتەش بەیانەکە دژو پێچەوانەی ئەوە دەبێت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّهِ وَمَا أَصَابَكَ مِنْ سَيِّئَةٍ فَمِنْ نَفْسِكَ وَأَرْسَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَسُولًا} صدق الله العظيم [النساء:79].

جا لێرەدا پرسیارێک دەمێنێتەوە ئەویش دەربارەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِالشَّرِّ‌ وَالْخَيْرِ‌ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْ‌جَعُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:35].

جا لەپاش ئەمە بە حەق فەتوا دەدەین و دەڵێین: بەڕاستی بەڵاو موسیبەت بریتیە لە شەڕو خراپە کە بە قەدەرێکە لەلایەن اللە وە بەھۆی گوناھێکەوە کە خاوەنی بەڵاو موسیبەتەکە ئەنجامی داوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ} صدق الله العظيم [النساء:62].

کەواتە شەڕو خراپە لەلایەن اللە وەیە بەڵام بە بێ ستەم کردن؛ بەڵکو ھۆکاری شەڕو خراپەی بەڵاو موسیبەتەکە بەھۆی ده‌ست پێشخه‌ری خراپی بەندەکان خۆیانەوەیە لە پێشترداو تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان لەپێش گەیشتنی قەدەری ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَـٰذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿165﴾} صدق الله العظيم [آل عمران:165].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ‌ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

لەبەرئەوەی بەڵاو موسیبەتەکان لەلایەن اللە وە بەھۆی گوناھەکانەوەیە لەلایەن مرۆڤەوە ھەرچەندە اللە ش ڕاستەوخۆ لەدوای کردنی خراپەو گوناھەکە توشی بەڵاو موسیبەتەکەی ناکات بەڵکو اللە ماوەیەکی پێدەدات بەڵکو بە دڵسۆزی لێی بپاڕێتەوەو ملکەچ بێت بۆ لای پەروەردگارەکەی جا بگەڕێتەوەو تۆبە بکات جا ئەگەر ھاتوو تۆبەی کردو گەڕایەوە ئەوا اللە ش ھاتنەجێی بەڵاو موسیبەتەکەی لە کتێبدا لێ بەری دەکات و لێی دووردەخاتەوە جا بەڵایەکەی توشنابێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَا إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّـهِ يَسِيرٌ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [الحديد:22].

جا لە اللە بترسن ئەی بەندەکانی اللە ئەوەی توشتان دەبێت لە چاکەو خێر ئەوا لە اللە وەیە، وە ئەوەشی توشتان دەبێت لە شەڕو خراپە ئەمەش لە اللە وەیە بە ھۆکار لەلایەن خودی خۆتانەوە، بەڕاستی پەروەردگارەکەت ستەم لە هیچ کەسێک ناکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ يَقُولُوا هَـٰذِهِ مِنْ عِندِكَ قُلْ كُلٌّ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ فَمَالِ هَـٰؤُلَاءِ الْقَوْمِ لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ حَدِيثًا ﴿٧٨﴾ مَّا أَصَابَكَ مِنْ حَسَنَةٍ فَمِنَ اللَّـهِ وَمَا أَصَابَكَ مِن سَيِّئَةٍ فَمِن نَّفْسِكَ وَأَرْ‌سَلْنَاكَ لِلنَّاسِ رَ‌سُولًا وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ