(هەواڵێکی کورت سەبارەت بە ڕاست و دروستی ناوی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو)


- 1 -

ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1431 کۆچی
20 - 07 - 2010 زایینی
10:46 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4936
ــــــــــــــــــــــ


وەڵامی یەکەمی ئیمام بۆ ئەندام ئیبن عەلاء:
مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حوسین بن عومەر دەکات بە خۆ ڕازاندنەوە بە ئارام گرتن و باندنەکردن بۆ ئەو کەسەی داوای گفتوگۆ دەکات ..


بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

سڵاوی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم پشتیوان و سەرجەم ئەم وەفدانەی داوای گفتوگۆ دەکەن لەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن ڕاستیش شایەنی ئەوەیە شوێنی بکەویت، وە سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ش لەسەر حوسین بن عومەر..
وە منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو فەرمان بە حوسین بن عومەر وسەرجەم پشتیوانەکان دەکەم بە خۆ ڕازاندنەوە بە ئارام گرتن و خۆڕاگری وە فەرمان بە ھەموو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکەم بە باند نەکردنی ئەوەی دەست بە گفتوگۆ دەکات لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی تا بڕیارەکە لەلایەن مەھدی چاوەڕوانکراوەوە دەردەچێت بە باندکردنی لەدوای ئەوەی بەڵگەی بە حەقمان بەسەردا ھێنایەوەو زاڵ بووین بەسەریدا بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ڕاشکاو، جا ئەگەر لەدوای ئەمە کاتی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەفیڕۆ دا ئەو کاتە دەربارەی خۆی قسە دەکات جا ھیچ لۆمەیەکمان لەسەر نی یە بەوەی فەرمان بکەین بە باندکردنی لەدوای ئەوەی ھەموو پشتیوانەکان و سەردانیکاران بینیان ئیمام ناصر محمد یەمانی بەڕاستی زاڵە لە گفتوگۆکردن بە دەسەڵاتی زانست هەروەک چۆن ئێستا ئەمە دەکەین بە مۆڵەتی اللە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بەدوای ڕاستی بکەوێت ڕاستیش شایستەی ئەوەیە شوێنی بکەویت.

وە ئەی ئیبن عەلاء، سڵاوت لێبێت و بەخێرھاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ سەرجەم موسڵمانان و بێباوەڕان، وە دەبینم قسەمان لەگەڵ دەکەیت دەربارەی وشەی (تواطؤ) کە ئیمام مەھدی فەتوای داوە بەوەی مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لە زمان و شەرع بریتی یە لە (توافق- ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا بینیمان ئیبن عەلاء ھێشتا دەمەقاڵێ لەگەڵ پشتیوانەکان دەکات بە دەمەقاڵێیەکی گەورەو بە بەتاڵ فەتوا دەدات بەوەی مەبەست لە وشەی (تواطؤ) لە کتێبدا بریتی یە لە (تطابق)، بەڵام ئیمام مەھدی بە حەق فەتوا دەدات لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە بە گومان و دوودڵیەوە جگە لەوەی حەق و ڕاست بێت کە مەبەست لە وشەی (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن) نەک (تطابق). وە تا ئیبن عەلاء لەمەبەستەکە بزانێت ئەوا ئیمام مەھدی جاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەم ھەواڵەی پێدەڵێت:
( إن بوش الأصغر وقبيله بلير قد تواطَأوا على غزو العراق )

جا ئایا ھیچ ڕەخنەیەکت ھەیە لەسەر ئەم فەتوایە برای بەڕێزم ئیبن عەلاء؟ جا ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بێت بەوەی: (إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير حقاً قد تواطَأواعلى غزو العراق بغير الحقّ)، جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: ئایا نابینیت (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق) بەو مانایەی بۆشی بچوک و ھۆزەکەی بلێر ڕێککەوتن (اتّفقوا) لەسەر شەڕی عێڕاق؟ کەواتە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ وشەی (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن) نەک (تطابق)، جا ئایا دروستە بڵێیت: ( إنّ بوش الأصغر وقبيله بلير قد تطابقوا على غزو العراق )؟

جا چۆن فەتوای ئەمە دەدەیت (تّواطؤ) بریتی یە لە (تطابق)؟ بەڵکو (تواطؤ) بریتی یە لە (تّوافق) برای بەڕێزم، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ دەکەیت بە بێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و بەبێ کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا؟ اللە ھیداێەتت بدات و لێت خۆشبێت، جا ئایا ھێشتا ھەر ڕەخنەت ھەیە لەسەر فەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی بەیانی وشەی (تواطؤ) بەوەی کە بەڕاستی (توافق-ڕێککەوتن) ـە نەک (تطابق)؟ وە ئەگەر پشتیشت ھەڵکرد ئەی ئیبن عەلاء و وتت مەبەست لە وشەی (تّواطؤ) ھەر بریتی یە لە (تطابق) ئەوا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی جارێکی تر پرسیارەکە دووبارە دەکاتەوەو دەڵێت، جا ئایا دروستە بڵێیت:
( تطابق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟
یان دەڵێین: ( تواطأ بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )؟

وە بەھەمان شێوە دەڵێن: ( توافق بوش الأصغر وقبيله بلير على غزو العراق )

کەواتە (تّواطؤ) (تطابق) نی یە بەڵکو (تواطؤ) بریتی یە لە (توافق-ڕێککەوتن)، جا لەبەرچی دەمەقاڵێ لە حەقدا دەکەن لەدوای ئەوەی بۆتان ڕووندەبێتەوە ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە؟

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ