ئیمام ناصِر محمد یەمانی
20 - 09 - 1437 کۆچی
25 - 06 - 2016 زایینی
12:59 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=229287
ـــــــــــــــــــ


ئەم بەیانەی اللە فەرمانی پێ بە ئاگادارکەرەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کردووە کە ئاگاداری پشتھەڵکەران بکاتەوە بە کارەساتێک وەک کارەساتەکەی عادو سەمود بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی گەورەی سزا ..

ئەی پەروەردگاری مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بە چی فەرمانم پێدەکەیت تا مژدەی پێ بە پشتھەڵکەرەکان بدەم بۆ بانگەواکردنیان بۆلای زیکری کتێب لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؟

وەڵامەکەی بە کورت و پوختی بۆ اللە ی تاک و تەنهای زاڵ جێدەھێڵین ڕاستەوخۆ لە مەحکەمی زیکری کتێب. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:{فَإِنْ أَعْرَضُوا فَقُلْ أَنذَرْتُكُمْ صَاعِقَةً مِّثْلَ صَاعِقَةِ عَادٍ وَثَمُودَ (13)} صدق الله العظيم [فصّلت].

جا ئەوەیە کە دەربارەی دەترسم لێتان بەر لە تێپەڕبوونی ھەسارەی سزای گەورە، هه‌موو فەرمانێكیش ته‌نها به‌ ده‌ست اللە یە له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دواش لەوەی پێشی بخات یان دوای بخات، وە اللە ش چ کاری بە سزادانتان هەیە ئەگەر دوعاتان هەبێت؟

وە ئای لە ئەسەفم بۆ دڵی ئەم ئوممەتە کە عەقڵەکانیان فام ناکات بۆ ھیدایەتیان بە زمانی ئەم قورئانە عەرەبیە ئاشکرایەی اللە بە ڕەحمەت ناردوویەتی بۆ ھەموو خەڵکی جیھان؛ بەڵکو اللە زانی گەورەو سەرکردەو شوێنکەوتوەکانیان ھەرگیز دڵەکانیان لە حەق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەیانەوە تێناگات تا ئەو کاتەی سزایەکی بە ئێشیان پێدەگات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ (16) وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ (17) وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ (18) لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ (19) فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (20) وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ (21) بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ (22) وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ (23) فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ (24)} صدق الله العظيم [الانشقاق].

وە سەرجەم پشتیوانەکانیش وریا دەکەینەوە لە ھەموو شوێن و ناوچە جیاوازەکان بە وریاکردنەوەیەکی گەورە بەوەی خۆیان و ئوممەتەکەیان توشی ئاشوب نەکەن بە دەستنیشانکردنی کاتی ئەوەی اللە بەڵێنی پێی بە پشتھەڵکەرەکان داوە لە بەرامبەر بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی بە دیاریکردنی کاتی سزایەکەی لە مەحکەمی قورئانی گەورە، ئەمەش وەک پابەند بوونێک بە فەرمانەکەی اللە لەوەی دەفەرموێت: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (25) قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ (26)} صدق الله العظيم [الملك].

ھەرچەندە نزیکیش بۆتەوە جا لەگەڵ ئەمەش ئیمام مەھدی ھێشتا ھەر پابەندە بە فەرمانەکە بە دەستنیشان نەکردنی کاتەکانی سزا بە بەروارێکی مۆرکراو بە گوێرەی ڕۆژەکانتان ھەرچەندە من دەترسم لێتان لە کارەساتێک وەک کارەساتەکەی عادو سەمود، جا ئێوە دەزانن کارەساتەکەی عادو سەمود چی بوو، کە بریتی بوو لە بایەکی بێخێرو لەناوبەر لەگەڵ (الرجفة)..ئەی اللە سەلامەتی بکە سەلامەتی بکە، وە تۆش زاناتری بەوەی ئەوان تێدەگەن لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند تا پشتیوانەکان بیگەیەنن، ئەی اللە شاهێد بە وەک چۆن لەگەڵ مندا کردووتن بە شاهێد بەسەر خەڵکی ھەموو جیھانەوە، اللە ش بەسە شاهێد بێت.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________