ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 02 - 1430 کۆچی
24 - 02 - 2009 زایینی
09:17 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1163
ــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام بۆ خوشکی پرسیارکار:
جا لە دە ئایەتی یەکەمی سورەتی کەھف ووردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوری مەریەمیان تێدا دەبینیت لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوت؛ جا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش اللە ڕوحەکەی بەرزکردەوەو جەستەکەشی بە پاک ڕاگرت ..


بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..

خوشکی بەڕێز بەڕاستی اللە پاک و بێگەردی بۆی باسی بەرزکردنەوه‌و بە پاک ڕاگرتنی جەسته‌ی (مه‌سیح) ـی کردووە، جا ھەرچی بەرزکردنەوەکەیە ئەوا بریتی یە لە ڕوحەکەی کوڕی مەریەم کە اللە بۆ لای خۆی بەرزی کردەوە، ھەرچی بە پاک ڕاگرتنەکەیە ئەوا فریشتەکان جەستەکەیان پاک کردەوە وە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە خستیانە تابوتی سەکینەوە لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوت، کە بریتی یە لە ڕەقیمە زیادکراوەکە بۆیان، کە دەبن بە نیشانەیەک لە نیشانە سەرسوڕھێنەرەکانی اللە، وە نەصاراکانیش وادەزانن یەھود لە خاچیان داوە جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باوک و باپیرانیان بە زانست و زانیاریەوە ئەم قسەیە ناکەن. لەپاش ئەمە اللە بۆی ڕوونکردوونەتەوە ئەو بریتی یە لە ھەمان ڕەقیمە زیادکراوەکە بۆ ھاوەڵانی ئەشکەوت وە اللە خستوویەتیە ڕیزی دە ئایەتە یەکەمەکەی سورەتی کەھف و ڕوونکردنەوەکەش ھاتووە لە دە ئایەتەکە: {أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أصحاب الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آياتنَا عَجَبًا (9)} صدق الله العظيم [الكهف].

؛بۆ ئەوەی دەیەوێت لە ئاشوبی دەجال پارێزراو بێت جا ئەوە بەڕاستدادەنێت کە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بریتی یە لە ڕەقیمە زیادکراوەکە بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت، ئەمەش لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن دواتر دێت دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت ئەو خۆی اللە یە جا بۆ کوڕی مەریەم ڕەوانیە ئەمە بڵێت؛ بەڵکو ئەو درۆزنەو ئەم كه‌سه‌ ئه‌و مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە حەقە نی یە سڵاوی لێبێت کە بانگەشەی پەروەردگارێتی ناکات، وە ھەر لەبەرئەمەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن.

جا لە ده‌ ئایەتەکەی یەکەمی سورەتی کەھف ووردبەرەوە نھێنی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەقیان تێدا دەبینیت لەگەڵ ھاوەڵانی ئەشکەوت وە ئەو بریتی یە لە ھەمان ئەم ڕەقیمەی بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت زیادکرا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
{الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ﴿١﴾ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ‌ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ‌ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرً‌ا حَسَنًا ﴿٢﴾ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ﴿٣﴾ وَيُنذِرَ‌ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَدًا ﴿٤﴾ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ كَبُرَ‌تْ كَلِمَةً تَخْرُ‌جُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ﴿٥﴾ فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِ‌هِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَـٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿٦﴾ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْ‌ضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ﴿٧﴾ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُ‌زًا ﴿٨﴾ أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّ‌قِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا ﴿٩﴾}
صدق الله العظيم [الكهف].

وە ئەگەر ھاتوو لەم دە ئایەتە یەکەمەی سورەتی کەھف ووردبوویتەوە ئەوا ڕاستی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان تێدا دەبینیت دروودو سڵاوی لەسەر بێت، جا لەپاش ئەمە دەبیتە کەسێک کە پارێزراو دەبیت لە ئاشوبی ئەم مەسیحە درۆزنەی درۆو بوختان ھەڵدەبەستێت بەوەی ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەڵێت ئەو اللە یە ئەمەش بۆ ئەوەی ئەوانەی دەڵێن اللە بریتی یە لە عیسای کوڕی مەریەم بە ناحەق بەڕاستی دابنێن.

جا لەپاش ئەمە حیکمەت لە لێوردبوونەوەو لەبەرکردنی دە ئایەتە یەکەمەکەی سوڕەتی کەھفتان بۆ ڕووندەبێتەوە ئەمەش تا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق جیابکەنەوە لەگەڵ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی درۆزن.

ھەرچی بەرزکردنەوەکەیەتی ئەوا اللە نەیفەرمووە جەستەکەی بەرزکردۆتەوە؛ بەڵکو فەتوای بۆ داون بەوەی دەیمرێنێت و ڕوحەکەی بەرز دەکاتەوە لای خۆی، ھەرچی جەستەکەشیەتی ئەوا فریشتەکان بە پاکیان ڕاگرت و یەھود بە خراپە دەستیان لێی نەدا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذْ قَالَ اللَّهُ يَاعِيسَى أنّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنْ الَّذِينَ كَفَرُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:55].

جا‌ هه‌رچی ئه‌وه‌یه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:{أنّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ} جا ئه‌مە مەبەستی لە نەفسی کوڕی مەریەمە دروودو سڵاوی لێبێت، ئەمە لەبەرئەوەی نەفس لە کاتی خەو یان لە کاتی مردندا بەرزدەبێتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أجَلٍ مُسَمَّى} صدق الله العظيم [الزمر:42].

جا‌ دواتریش اللە نەفسی کوڕی مەریەم دەگەڕێنێتەوە بۆ جەستەکەی لە کاتی دیاریکراودا تا اللە زیندووی بکاتەوە جا قسەتان لەگەڵ دەکات، وە ھەرچی جەستەکەشیەتی ئەوا فریشتەکان بە پاکیان ڕاگرت و بۆ سەر ھاوەڵانی ئەشکەوت زیادیان کرد کە بریتی یە لەھەمان ئەم ڕەقیمەی باسی کردووە وە ھەروەک وتیشمان ئه‌وەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنِّي مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَيَّ}، ئەمە تایبەتە بە نەفسی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت.. ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَمُطَهِّرُكَ مِنْ الَّذِينَ كَفَرُوا}، بەو مانایەی جەستەکە بە پاک ڕادەگرم لەوانەی بێباوەڕبوون جا بە خراپە دەستی لێنادەن، وە فریشتەکان ھەستان بە شوشتنی و خستنە ناو تابوتی سەکینەوەو لە ئەشکەوتەکەیان دانا؛ کە لە ناو بۆشایی ئەشکەوتەکەدا نی یە؛ بەڵکو لە گومەزێک لە ناوەوەی ئەشکەوتەکە لە شوێنێکی پاک دایه‌، جا ھیچ سەرسوڕمانیەک لە حەق و ڕاستیشدا نی یە خوشکی بەڕێزم.

وه‌ لەپاش ڕوودانی قسەکەش دواتر اللە زیندووی دەکاتەوە جا قسەتان لەگەڵ دەکات بە گەورەیی هەروەک اللە بەڵێنی پێداون بەمە، بەڵام زۆربەی خەڵکی بەمە نازانن. به‌ڵكو (دابه‌) مرۆڤێکە کە قسەیان لەگەڵ دەکات بە تەمەنی گەورەیی کە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاو لەسەر خۆی و دایکی پیرۆزی وە لەسەر محمد و کەس و کارە چاکەکەی و شوێنکەوتووان بۆ حەق لە هەموو کات و زەمان و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
______________