ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
24 - 10 - 1430 کۆچی
13 - 10 - 2009 زایینی
01:09 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1138
ــــــــــــــــــــــ
چوونە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە بە حسابی ڕۆژەکانی اللە لە کتێب..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
سڵاوتان لێبێت، سڵاوێکی پاک و پیرۆز لەلایەن اللە وە لەسەر ئەوانەی شوێنی هیدایەتەکەی دەکەون، پاک و بێگەردی بۆ ئەوەی بە چاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە، وە ئەوەی اللە نوری پێنەدات هیچ نورێکی نیە. براكه‌م (أمير النور) اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{وَمَا يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ (19) وَلا الظُّلُمَاتُ وَلا النُّورُ (20) وَلا الظِّلُّ وَلا الْحَرُورُ ( 21 ) وَمَا يَسْتَوِي الأحْيَاءُ وَلا الأمْوَاتُ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَنْ يَشَاءُ وَمَا أَنْتَ بِمُسْمِعٍ مَنْ فِي الْقُبُورِ (22) } صدق الله العظيم [سورة فاطر].
وه الله ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:{ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ (79) إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاءَ إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ(80) وَمَا أَنْتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَنْ ضَلَالَتِهِمْ إِنْ تُسْمِعُ إِلَّا مَنْ يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ مُسْلِمُونَ } صدق الله العظيم [سورة النمل].
وه اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (76) وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ } صدق الله العظيم [سورة النمل].
جا اللە ی پایەبەرز وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی قیامه‌ت بۆ پرسیاركاران وا لێكردووه له مەحكەمی قورئانی گه‌وره به‌وه‌ی جگه له ئه‌و كه‌سی تر پێی نازانێت بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَسْألُونَكَ عَنِ السَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَاهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ(187) قُل لاَ أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلاَ ضَرًّا إِلاَّ مَا شَآءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لاَسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَاْ إِلاَّ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الاعراف].
جا سه‌یری فه‌تواكه بكه‌ن بۆ ئه‌وکەسەی ده‌یه‌وێت وه‌ڵام بداته‌وه به قسه‌ی حه‌ق جا ده‌ڵێت: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً} صدق الله العظيم [الاعراف].
وه به‌هه‌مان شێوه سه‌یری ئه‌مه بكه كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الاعراف الاية: 187].
جا به‌یانی ئه‌مه چی یه كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {يَسألُونَكَ كَأَنَّكَ حَفِيٌّ عَنْهَا } ئه‌مه به‌و مانایه‌ی پرسیارت لێده‌كه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی زانایت پێی، پاشان سه‌یری دووپاتکردنەوەی وه‌ڵامه‌كه بكه‌ن له كتێبدا: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الاعراف الاية: 187].
هه‌رچی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌وا به‌شه‌ر ئاگادارده‌كاته‌وه به‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه چوونه‌ته ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌تەوە ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت هاتن له محكەمی قورئان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَنْ تَأْتِيَهُمْ بَغْتَةً فَقَدْ جَاءَ أَشْرَاطُهَا } صدق الله العظيم [سورة محمد].
كه‌واته به‌ڕاستی نیشانه‌كان هاتوون له كتێبدا كه یادخه‌ره‌وه‌یە بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان تا به‌شه‌ر بزانێت حساب و لێپرسینه‌وه‌ی خه‌ڵكی نزیک بۆته‌وه له‌كاتێكدا له بێئاگاییدا پشت هه‌ڵده‌كه‌ن اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ} صدق الله العظيم [غافر الاية: 46].
جا ئه‌وان سزاده‌درێن له پێش هه‌ڵگیرسانی قیامه‌تدا له ئاگری (دۆزەخ) له سزای به‌رزه‌خی نه‌ک له‌ناو قۆڵتی تاریک و ته‌نگ وه‌ک پێشتر باسكراوه (واتە لەدوای لەناوچوون ڕوحەکان ڕاستەوخۆ دەبرێن بۆ دۆزەخ لەوێ سزا دەدرێن تا کاتی بەرپابوونی قیامەت نەک لە قەبری تەنگ و تاریک‌دا).
جا گه‌ره‌كمانه (الساعة) ی لێ ده‌ربهێنین به‌وه‌ی ئەمە خودی ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌یه، وه مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌توانێت فه‌توا بدات به‌وه‌ی به‌شه‌ر چوونەتە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە به‌ڵام پرسیاری مرۆڤه‌كان به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی خۆیانه به‌وه‌ی ئایا كه‌ی قیامه‌ت دێت جا بۆ ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین: اللە ده‌زانێت: {قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِنْدَ رَبِّي لاَ يُجَلِّيهَا لِوَقْتِهَآ إِلاَّ هُوَ ثَقُلَتْ فِي السَّمَـوَاتِ وَالأرضِ لاَ تَأْتِيكُمْ إِلاَّ بَغْتَةً} صدق الله العظيم [الأعراف:187].
{قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ اللَّهِ وَلَـكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يَعْلَمُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف:187].
هه‌رچی به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە یە ئه‌وا ده‌ڵێین: به‌ڵێ به‌ڕاستی چوونەتە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە له كتێب، وه له‌ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌دا مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ده‌ست پێده‌كات وه‌كو ڕەوانەکردنی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، كه اللە له ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه درێژه‌دا ده‌ینێرێت به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له‌كتێبدا، وه به هه‌مان شێوه درک كردنی خۆر به مانگ به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له كتێب، وه لە ڕاستیدا اللە ئه‌مه‌ی پێ ڕاگه‌یاندوون کە ئەگه‌ر هاتوو خۆر دركی به مانگ كرد ئه‌وا با به‌شه‌ر بزانێت له‌ناو ڕۆژی قیامه‌ت دان به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای اللە له كتێب [درک كردنی خۆر به مانگ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵیدا؛ ئەم نیشانە گەورەیە تێیدا مانگ به‌ر له گه‌یشتن به ته‌واوبوونی واده‌كه‌ی پڕ ده‌بێت وەکو نێردراوی اللە ده‌فه‌رموێت: له نیشانه‌كانی نزیک بوونه‌وه‌ی قیامه‌ت ئه‌ستوربوونی مانگه كه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ھیلالی مانگی تازە ببینن لە یەکەم دەرکەوتنیدا ده‌لێن ئه‌مه مانگی دووشه‌وه یان سێ شەوەیە له‌كاتێكدا یه‌كه‌م شه‌وه ده‌یبینن له‌كاتی نوێبوونه‌وه‌یدا، به‌ڵام له شه‌وی یه‌كه‌مدا مانگیان لێ وون بووەو نه‌یاندیوه جا كه له یه‌كه‌م شه‌ودا ده‌یبینن ده‌رده‌كه‌وێت هیلالی دووشه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش شتێكی نامۆیه‌و له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م گەردوونەوە شتی وا ڕووینه‌داوه هەروەک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: (((لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ)))] .. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا أُقْسِمُ بِيَوْمِ الْقِيَامَةِ ﴿١﴾ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ ﴿٢﴾ أَيَحْسَبُ الْإِنسَانُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُ ﴿٣﴾ بَلَىٰ قَادِرِينَ عَلَىٰ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ ﴿٤﴾ بَلْ يُرِيدُ الْإِنسَانُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُ ﴿٥﴾ يَسْأَلُ أَيَّانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ ﴿٦﴾ فَإِذَا بَرِقَ الْبَصَرُ ﴿٧﴾ وَخَسَفَ الْقَمَرُ ﴿٨﴾ وَجُمِعَ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ ﴿٩﴾ يَقُولُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ الْمَفَرُّ ﴿١٠﴾ كَلَّا لَا وَزَرَ ﴿١١﴾ إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ الْمُسْتَقَرُّ ﴿١٢﴾ يُنَبَّأُ الْإِنسَانُ يَوْمَئِذٍ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ ﴿١٣﴾ بَلِ الْإِنسَانُ عَلَىٰ نَفْسِهِ بَصِيرَةٌ ﴿١٤﴾ وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُ ﴿١٥﴾ } صدق الله العظيم [سورة القيامه].
وه له (سوره‌تی قیامه‌ت) اللە ی پایەبەرز بۆی ڕوونكردونه‌ته‌وه كه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت به‌ڵام نه‌ک به گوێره‌ی ڕۆره‌كانی ئێوه به‌ڵكو به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له كتێبدا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ } صدق الله العظيم [سورة الحج].
جا ئەگه‌ر چوونە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە ئه‌وا مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌تی تێدا ده‌ست پێده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت و نیشانه‌كانی قیامه‌ت ناكرێت ڕووبدات تا ئەوکاتەی به‌شه‌ر دەچنە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە جا به‌م شێوه‌یه، ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رگیز خۆر بۆی نه‌بووه درک به مانگ بكات جا له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه له‌كاتێكدا (مانگ) هیلالی تازه له دایک بووه به درێژایی ئه‌و كاته‌ی اللە ئه‌م گەردوونەی دروستكردووه‌و جوڵه‌ی ڕۆژگارو ژماره‌ی مانگه‌كان و خۆر‌و مانگی دروستكردووه جا خۆر هه‌رگیز بۆی نه‌بووه درک به مانگ بكات جا له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه له‌كاتێكدا (مانگ) هیلالی تازه له‌دایک بووه تا ئه‌و كاته‌ی به‌شه‌ر دەچنە ناو ڕۆژی قیامه‌تەوە به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە له‌كتێبدا جا لەپاش ئه‌مه خۆر له‌گه‌ڵ مانگ كۆده‌بێته‌وه پاشانیش شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆرئاواوه جا هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌شدا شه‌وی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو دێت به فه‌تح كردنێكی گه‌وره‌ی ئاشكرا بۆ دەرخستنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به سه‌ركه‌وتنێک له‌لایه‌ن اللە ی شکۆمەندی دانای کاربەجێ به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهانەوە له شه‌وێک کە هه‌موو ملكه‌چ ده‌بن به ناچاری بۆی بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(28) قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُوا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ(29) فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَانتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ(30)} صدق الله العظيم [السجده].
به‌ڵام ئایا ئه‌وه به چ شتێک اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌م شه‌وه به‌سه‌ر به‌شه‌ر ده‌رده‌خات؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی: ئه‌وه‌یه اللە ده‌ریده‌خات به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه‌ی حه‌ق بهههسارەی ئاگر كه دواتر به‌لای زه‌وی به‌شه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ سَأُرِيكُمْ آيَاتِي فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ(37)وَيَقُول ُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (38) لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُوا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ وَلَاعَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ (49)بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَاهُمْ يُنظَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء].
به‌ڵام ئه‌ی ئیمام ناصر، ئایا تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ئاگر نیشانه‌یه‌كه له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت له پێش ڕۆژی حساب و لێپرسینه‌وه؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌ی له كتێبدا ڕاسته‌وخۆ ده‌بینن. كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ وَلَا يَرْتَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَالْكَافِرُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّـهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ ﴿٣١﴾ كَلَّا وَالْقَمَرِ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ ﴿٣٥﴾ نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ ﴿٣٧﴾}
صدق الله العظيم [المدثر].
وه به‌هۆی تێپه‌ڕبوونه‌كه‌ی مەرج و نیشانه‌یه‌ک له مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت پێشدێت و ڕووده‌دات كه بریتی یه له‌وه‌ی شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت جا خۆر له خۆرئاواوه هه‌ڵدێت وه هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا باوەڕ هێنان سود به هیچ كه‌سێک ناگه‌یه‌نێت ئەگه‌ر بێت‌و له‌پێشدا باوەڕی نه‌هێنابێت یان له‌گه‌ڵ باوەڕەکەی كرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام نه‌دابێت.
جا له‌وه‌یه (امیر النور) بیه‌وێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بپچڕێنێت جا بڵێت: "كه‌واته ئه‌مه بریتیه له ڕۆژی قیامه‌ت به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی لای به‌شه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ی ئایا نا‌بینیت هیچ كه‌سێک باوەڕ هێنانه‌كه‌ی سودی پێناگه‌یه‌نێت ئەگه‌ر هاتوو پێشتر باوەڕی نه‌هێنابێت؟" جا دواتر مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به حه‌ق و ده‌ڵێین: نه‌خێر دیسانه‌وه‌ش نه‌خێر ئه‌مه بریتی نیه له ڕۆژی لێپرسینه‌وه به‌ڵكو ڕۆژی سزایه بۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵكرد له قورئانی گه‌وره له هه‌موو مرۆڤه‌كان/
وه ئه‌ی (أمیر النور) به‌ڕاستی ئەگه‌ر ڕۆژی سزاکە هات ئه‌وا باوەڕهێنان بۆ كه‌سه‌كه سودی نابێت ئەگه‌ر هاتوو پێشتر باوەڕی نه‌هێنابێت یان له‌گه‌ڵ باوەڕەکەی كردەوه‌ی چاکی ئه‌نجام نه‌دابێت، جا بەھەمان شێوە بە درێژایی سەردەمەکان ھەر وابووە ھەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەری اللە نوحەوە كه له‌ناو گه‌له‌كه‌یدا مایه‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌زارساڵ په‌نجای كه‌م پاشان ئه‌وه‌بوو ڕۆژی هاتنی سزایان بۆ هات جا له‌پێش ئه‌وه‌ی خه‌ریک بوو نوقم ببن ئه‌وه‌بوو هه‌موویان باوەڕیان هێناو دانیان نا به‌وه‌ی به‌ڕاستی ئه‌و حه‌قه لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە به‌ڵام ئه‌م باوەڕ هێنانه‌یان هیچ سودێکی پێنه‌گه‌یاندن و اللە هه‌رهه‌مویانی نوقم كرد وه‌كو فیرعه‌ون كه باوەڕ هێنانه‌كه‌ی هیچ سودێكی پێنه‌گه‌یاند اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {حَتَّى إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنْ الْمُسْلِمِينَ (90) آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ } صدق الله العظيم [ يونس].
جا ئایا باوەڕهێنانه‌كه‌ی سودی پێگه‌یاند له‌كاتی ڕوودانی سزاكه؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌مه‌دا ده‌بینن کە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {آلْآنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِينَ } صدق الله العظيم [ يونس].
كه‌واته ئه‌م ساڵه له كتێبدا له‌كات و ساته‌وه‌ختی هاتنی سزاكه خه‌ڵكی هه‌موو باوه‌ڕیان هێناوه به پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان له نوح دروودو سڵاوی لێبێت و پێغه‌مبه‌ره‌كانی دوای ئه‌ویش به‌ڵام باوەڕهێنانه‌كه‌یان هیچ سودێكی پێنه‌گه‌یاندوون ئەگه‌ر هاتوو دواخرابن و مۆڵه‌تیان پێدرابێت تا سزا به ئێشه‌كه ده‌بینن اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَلَوْلا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ } صدق الله العظيم [ يونس].
جا ئایا له‌به‌رچی اللە گه‌لی یونسی ده‌رهێناوه به‌وه‌ی ئه‌مانه تاكه گه‌لن له‌وانه‌ی له ڕۆژی هاتنی سزای به ئێشدا باوەڕیان هێناوه‌و باوەڕهێنانه‌كه‌یان سودی پێگه‌یاندوون له‌دوای ئه‌وه‌ی سزایان بینیوه وه‌كو پێغەمبەری اللە یونس به‌ڵێنی هاتنی پێدابوون؟ جا له‌به‌رچی باوەڕهێنانه‌كه‌یان سودی پێگه‌یاندن و ڕێسا‌و سوننه‌تی اللە ی له كتێبه‌كه‌یدا گۆڕی له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون جا وه‌ڵامی ئەمە له مەحكەمی كتێبدایه: {وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ } صدق الله العظيم [الصافات].
جا هه‌رچی سه‌د هه‌زار كه‌سه‌كه بوو ئه‌وا: ژماره‌ی كه‌سه‌كان بوون له گه‌لی یونس، هه‌رچی زیاده‌كه‌ش بوو ئه‌وا: بریتی بوو له‌م تاكه پیاوه بێ كه‌سه‌ی باوەڕی به بانگه‌وازه‌كه‌ی نێردراوی اللە یونس هێنابوو وه باوەڕهێناكهی شاردبوویه‌وه جا پابه‌ندبوو بوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک گه‌له‌كه‌ی یونس توشی ئاشوبی بكه‌ن كه پیاوێكی بێكه‌س بوو له ناو گه‌لی یونس (واته له گەلی یونس نه‌بوو) جا به ماڵه‌كه‌ی خۆی پاندبوو بوو وه باوەڕ هێنانه‌كه‌شی به هیچ كه‌سێک نه‌وت ته‌نانه‌ت بە پێغەمبەری اللە یونسیش له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک گه‌له‌كه‌ی توشی ئاشوب و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی بكه‌ن، له‌به‌رئه‌مه كاتێک كه فه‌رمانی الله هات بۆ ده‌رچوونی یونس له ئاوه‌دانیه‌كه‌ی له ڕێی جبریله‌وه وه پێغه‌مبه‌ری اللە یونسیش هاتنی سزاكه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ی دواتر له‌دوای سێ ڕۆژی تر یه‌خه‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌گرێت پاش ئه‌وەی یونس ئه‌مه‌ی پێ وتن له ئاوه‌دانیه‌كه‌یان دەرچوو دووركه‌وته‌وه جا ئه‌مه‌ی به باوه‌ڕداره‌كه نه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک به باوەڕهێنانه‌كه‌ی ئه‌وی نه‌ده‌زانی نه ئه‌و نه جبریلیش دروودو سڵاوی لێبێت وه له دوای تێپه‌ڕبوونی سێ ڕۆژه‌كه ئه‌وه‌بوو سزای اللە له ئاسمانه‌وه هات و دابه‌زی بۆ سه‌ریان وه‌كو چۆن پێغه‌مبه‌ری اللە یونس پێی ڕاگه‌یاندبوون، جا له‌پاش ئه‌مه خه‌ڵكه‌كه لەبەر ترس و تۆقین هاواریان كرد‌و نركه‌و ناڵه‌یان لێ هه‌ڵسا تا پیاوه باوەڕدارەکە گوێی له هاوارو نركه‌یان بوو جا له ماڵه‌كه‌ی دەرچوو تا بۆی دەرکەوێت چیانه، جا كه بینی وا هاوار ده‌كه‌ن به‌هۆی دابه‌زینی سزاكه‌ی اللە به‌سه‌ریاندا هەروەک یونس پێی ڕاگه‌یاندبوون، جا له‌پاش ئه‌مه پیاوه باوەڕدارەکە هات و قسه‌ی بۆیان كرد‌و وتی: [ئه‌ی خه‌ڵكینه ئەگه‌ر باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان سودی هه‌بووایه له‌كاتی روودانی سزادا ئه‌وا بۆ ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه سودی ده‌بوو جا به‌ڕاستی ئێوه خیانه‌تتان له به‌ڵێنەکەی اللە كرد له‌دوای ئه‌م باوەڕهێنانهتان له ئه‌زه‌لی قه‌دیمه‌وه، ئێستاش هیچتان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها به‌ڵێنێکی اللە نه‌بێت بۆ ئێوە ئه‌م به‌ڵێنه‌ی کە له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نوسیوه جا داوای لێبكه‌ن به حه‌قی ئه‌م ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیه‌ی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌یتان له‌سه‌ر لابدات به ڕه‌حم و میھرەبانیەکەی خۆی ، وە بڵێن ربنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين؛ په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان كرد، جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆشنه‌بیت و ڕه‌حممان پێنه‌كه‌یت و بەزەییت پێمان‌دا نەیەتەوە ئه‌وا به‌ڕاستی لە زەرەرمەندان ده‌بین ]. جا به‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه ئه‌م پیاوه باوەڕدارە هاناو هاوارو ئاهـ و ناڵه‌ی ده‌كرد گه‌له‌كه‌ش له‌دوایدا ده‌یانوت: [آمين اللهم آمين] له‌كاتێكدا نركه‌و ناڵه‌و هاواریان دهكردو ده‌گریان وه به‌م شێوه‌یه (به‌ده‌م نركه‌و ناڵه‌و دوعا‌و پارانه‌وه له اللە) هه‌موویان باوەڕیان هێنا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَى مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ فَآمَنُوا فَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ } صدق الله العظيم [الصافات].
هه‌رچی پێغه‌مبه‌ری اللە یونس بوو ئه‌وا ڕۆیشت و لێیان دووركه‌وته‌وه وه‌كو اللە پاک و بێگه‌ردی بۆی فه‌رمانی پێكردبوو، وه نه‌گه‌ڕایه‌وه تا تێپه‌ربوون و به‌سه‌رچوونی سێ ڕۆژه‌كه (جا لەدوای ئەمە گەڕایەوە) تا ببینت ئایا گه‌له‌كه‌ی چیان لێ به‌سه‌رهاتووه جا کە لە له‌دوای خۆر ئاوابوونی ڕۆژی سێیه‌م هاته‌وه‌و نزیک بوویه‌وه له ئاوه‌دانی گه‌له‌كه‌ی به شه‌و وه به ده‌ورییاندا گه‌ڕاو بینی هیچ شتێكیان لێ به‌سه‌ر نه‌هاتووه جا وه‌ک ئەمە نەبوو کە یونس گومانی بردبوو جا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌زانی سزاكه هاتووه‌و له‌پاش ئەمە پیاوێكی باوه‌ڕدار گه‌له‌كه‌ی ڕزگار كردووه له‌كاتێكدا به یونسی زانیوه دروودو سڵاوی لێبێت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری اللە یونس توڕه بوو له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی لەسەر ئەوەی له‌به‌رچی سزاكه‌ی خۆی نه‌ناردووه بۆ سه‌ر ئەم گه‌له‌ی بانگەوازەکەی ئەویان به‌درۆ زانی، وه نه‌یوێرا خۆی بۆیان ده‌رخات جا به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌کەیان ڕۆیشت به‌و ڕادده‌یه‌ی واگومانی برد اللە توانای به‌سه‌ریه‌وه نیه وه‌كو چۆن (به گومانی خۆی) توانای نه‌بووە به‌سه‌ر سزادانی گه‌له‌كه‌ی، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ } صدق الله العظيم [الانبياء]
جا ئه‌مه یونسه اللە ئاماژه‌ی بۆی كردووه به یه‌كێک له پیته‌كانی ناوه‌كه‌ی جا مه‌به‌ستی له (وَذَا النُّونِ) واته یونس به‌ڵام به پیتەکە ناوه‌كه‌ی نه‌وتووه به‌ڵكو به له‌فزه‌كه‌ی (وه‌كو چۆن پیته‌كه ده‌رده‌بڕدرێت واته: (نون)، هه‌رچی مه‌به‌ستی له‌مه‌شه كه ده‌فه‌رموێت (وَذَا النُّونِ) به‌مانای به‌م پیته‌ی له ناوه‌كه‌ی (یونس) دا هه‌یه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ببێته ده‌سه‌ڵاتێک بۆ خاوه‌نی زانستی كتێب (ئیمام مه‌هدی) له به‌یانی ئه‌م پیتانه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌ندێک له سوره‌ته‌كاندا هاتوون تا بزانن ئه‌وانه كۆمه‌ڵه هێمایه‌كن بۆ ناوی خەلیفەو جێنشینەکانی اللە له كتێبدا جا له بابه‌ته‌كه ده‌رناچین.
اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [الأنبياء].
جا مه‌به‌ستی له یونسه كاتێک به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ڕۆیشت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچی گه‌له‌كه‌ی دوچاری سزاكه‌ی نه‌كرده‌وه جا چۆن بچێته‌وه به‌رامبه‌ریان له‌كاتێكدا پێی ڕاگه‌یاندبوون سزاكه له‌دوای سێ ڕۆژی تر یه‌خه‌یان ده‌گرێت له‌به‌رئه‌مه به تووڕه‌ییه‌وه له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ڕۆیشت تا گه‌یشته كه‌ناری ده‌ریاكه جا سواری كه‌شتیه‌كی پر له سه‌رنشین بوو تا گه‌یشتنه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه زانیان نوقم ده‌بن جا پێویسته باری كه‌شتیه‌كه له سه‌رنشینه‌كان سوک بكه‌ن و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موویان نوقم بن بڕیاریاندا تیر‌و پشكێک ئه‌نجام بده‌ن جا هه‌ركه‌سێک له‌م تیروپشكه‌دا ده‌رچوو ئه‌وا ده‌یهاوێژنه ناو ده‌ریاكه‌وه تا به‌م شێوه‌یه باره‌كه له‌سه‌رنشینه‌كان سوک بێت جا ئه‌وه‌بوو اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یونسی هه‌ڵبژارد له تیروپشكه‌كه‌دا تا پاداشته‌كه‌ی بچێژێت. اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (139) إِذْ أَبَقَ إِلَى الْفُلْكِ الْمَشْحُونِ (140)فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ الْمُدْحَضِينَ (141) فَالْتَقَمَهُ الْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (142)لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ } صدق الله العظيم [الصافات].
جا اللە وابریاڕی دا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی یونس به‌وه‌ی ده‌بێت تا رۆژی زیندوو بوونه‌وه ته‌مه‌ن له‌وێدا (واتە له سكی ئه‌م نه‌هه‌نگه‌دا) به‌ڕێ بكات وه به‌هه‌مان شێوه نه‌هه‌نگه‌كه‌ش تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه ته‌مه‌نی درێژبكاته‌وه له‌كاتێكدا (یونس) له سكیدا ئازاری دهچەشت به‌بێ خواردن و خواردنه‌وه تا ڕۆژی زیندووبونه‌وه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری اللە یونس هاوارو هانای برده لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی و داوای لێكرد‌و لێی پاڕایەوە به‌م ره‌حمه‌ت و میھرەبانیەی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نوسیویه‌تی وه‌كو فه‌رموویه‌تی: {وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ } صدق الله العظيم [الانبياء].
جا له تاریكاییه‌كانی دهریاکەو تاریكاییه‌كانی سكی نەھەنگەکەو و تاریكاییه‌كانی شه‌و نزای له په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی کرد له كاتێكدا هاواری لە اللە دهكردو ده‌یوت: [ پاک و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم هیچ پەرستراوێک نیه جگه له‌تۆ نەبێت بەڕاستی من سته‌مم لە خۆم كرد جا ئەگه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و ڕه‌حمم پێنه‌كه‌یت و بەزەییت پێم‌دا نەیەتەوە ئه‌وا له زەرەرمەندان دەبم]، تا ئه‌وه‌بوو دركی به ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانی و بەزەیی اللە کەی كرد، جا به‌م شێوه‌یه اللە پاداشتی ئه‌م كه‌سه ده‌داته‌وه کە ته‌سبیحات و به پاكی بگرێت وه به میھرەبانیه‌كه‌ی داوای لێبكات و لێی بپارێته‌وه جا ئەگه‌ر ئه‌م ته‌سبیحات و دان نانه نه‌بوایه‌و له‌م که‌سانه نه‌بوایه که بڕوای وابێت هیچ شتێک نیه ڕزگاری بكات جگه له ڕه‌حمه‌ت و بەزەیی و میھرەبانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی نەبێت ئه‌وا تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه له سكی نەھەنگەکە ده‌مایه‌وه به‌ڵام به‌م دوعا‌و پاڕانەوەیە توانی ئه‌م (ڕێسا‌و سوننه‌ته‌ی) اللە بگۆڕێت له كتێبدا، جا اللە ڕزگاری كرد وه اللە ش ویستی له‌سه‌ر هه‌رچیه‌ک بێت ده‌یسڕێته‌وه‌و جێگیر‌و پایه‌داری ده‌کات و سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کانیش هه‌ر لای ئه‌م زاته‌یه، اللە ی پایەبەرزیش ده‌فه‌رموێت: {فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ (143) لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ} صدق الله العظيم [الصافات].
وه ئه‌ی گه‌لی موسڵمان و نه‌صاراو یه‌هود و هه‌موو خه‌ڵكی، به‌ڕاستی وا سزای اللە دێت، جا ئەگه‌ر هاتوو بڕواتان به بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ئیمام ناصر محمد یه‌مانی نه‌كرد له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه تا ڕۆژی فه‌تح كردنه ئاشكراكه بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهاندا له‌شه‌وێک له‌كاتێكدا هه‌موو ملكه‌چ ده‌بن، ئه‌وا له‌م كاته‌دا داوا لە اللە بكه‌ن به حه‌قی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی نوسیویه‌تی، جا ئایا ده‌زانن (ئه‌م به‌ڵێنه) چیه؟ اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { وَإِذَا جَاءَكَ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِآَيَاتِنَا فَقُلْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ أَنَّهُ مَنْ عَمِلَ مِنْكُمْ سُوءًا بِجَهَالَةٍ ثُمَّ تَابَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَصْلَحَ فَأَنَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (54) } صدق الله العظيم[الأنعام].
جا مژده‌تان پێده‌ده‌م کە به‌دڵنیاییه‌وه دواتر اللە وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه جا به‌دڵنیاییه‌وه زانیم له كتێبدا به‌وه‌ی دواتر اللە وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ(10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ(11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)
أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ(13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ(14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ(15)
يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ } صدق الله العظيم [الدخان].
جا هه‌ر هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه‌ش له ماوه‌ی ڕۆژی كۆتایی له ڕۆژه‌كانی اللە بۆ ژیانی دنیا ڕووده‌دات بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ} صدق الله العظيم [الحج].
وه له‌ماوه‌ی ئه‌م ڕۆژه درێژه‌دا به گوێره‌ی ڕۆژه‌كانی اللە هه‌موو نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ڕووده‌دات له‌وانه درک كردنی خۆر به مانگ جا له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا مانگ هیلالی تازه له دایک بووه لەپاش ئه‌مه شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ناوتان لێیناوه هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م (نیبیرو) کە نزیک بۆته‌وه له زه‌ویه‌كه‌تان وه ئێوه‌ش ده‌زانن به‌ڵام دڵنیا نین تا ئه‌وكاته‌ی به لای زه‌ویه‌كه‌تاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت جا به به‌ردی ئاگر به‌شه‌ر ئاگرباران ده‌كات كه له ڕاستیدا ئه‌مه هه‌واڵه گه‌وره‌كه‌یه کە ئێوه پشتی لێده‌كه‌ن لەدوای ئه‌مه‌ش شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆر له خۆر ئاواوه جا خۆرهه‌ڵات ده‌بێت به خۆرئاوا خۆرئاواش به خۆرهه‌ڵات، له‌دوای ئه‌مه‌ش ڕاسته‌خۆ كاتی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو دێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌ر له شه‌وێک كه هه‌موو ملكه‌چ ده‌بن بۆی به فه‌تح کردنێكی گه‌وره‌ی ئاشكرا به توانایه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌وه، جا چه‌نده ئامۆژگاری و ڕێنمایم كردن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ كردن به‌ڵام حه‌ز به دڵسۆزانتان ناكه‌ن وه حه‌ز به ئامۆژگاریكاران ناكه‌ن، جا لەپاش ئه‌مه ده‌بینن ڕۆژه‌كان به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ئاگرینه‌وه درێژ ده‌بنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی له زه‌ویه‌كه‌تان دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ئه‌م هه‌ساره‌ی سزایه به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذولقه‌رنه‌ین تێک ده‌شكێت وه یه‌ئجوج و مه‌ئجوج بۆتان ده‌رده‌چن به سه‌ركردایه‌تی مه‌سیحی درۆزن، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یه‌وێت بڵێت من عیسای كوڕی مه‌ریه‌مم، وه ده‌ڵێت اللە یە یان كوڕی اللە یە جا بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ده‌كات جا وریا‌و ئاگاداری بن! ئه‌و دێت به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئێوه‌ش ده‌یبینن به ده‌م قسه‌كردنه‌وه جا ئێوە ھەرگیز اللە به چاوی خۆتان نابینن قسه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌و اللە یەی هیچ كه‌س وه‌ک ئه‌وو هاوشێوه‌ی ئه‌و نی یه جا اللە قسه ناكات مه‌گه‌ر ته‌نها له‌دوای په‌رده‌ی نوره‌وه نه‌بێت، پاک و بێگه‌ردی بۆی! جا هه‌ر كه‌سێک ده‌یه‌وێت مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌می حه‌ق بناسێته‌وه، ئه‌وا مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌می حه‌ق بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی ناكات وه ئه‌و وا له لاتانه له زه‌وی له (تابوت السكینة) کە زیادكرا بۆ سه‌ر هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ئه‌و ژماره زیادكراوهكهیه (الرقیم) بۆ سه‌ر هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت تا ببن به ئایەت و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ی اللە.
وه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتیش بریتین له سێ پێغه‌مبه‌ر ئه‌وانیش ئیلیاس و ئیدریس و یه‌سه‌ع هه‌رچی چواره‌میانه ئه‌وا دواتر بۆیان زیادكرا كه بریتی یه له نێردراوی اللە عيسای كوڕی مه‌ريه‌م دروودو سڵاوی لێبێت. وه هه‌ر ئه‌م چوار پێغه‌مبه‌ره اللە كردوونی به وه‌زیره ڕێزلێگیراوه‌كانی ئیمام مه‌هدی وه جێگای ئیمام مه‌هدی ده‌گرنه‌وه به گوێره‌ی پله‌كانیان، جا ڕاسته‌خۆش له‌دوای ئیمام مه‌هدی پێغه‌مبه‌ری اللە عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه، ئەی اللە دروودو سڵاویان لەسەر بدە وە لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان، وە بەڕێزترینیان محمد دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و لەسەر ئیمام مەهدی و سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی هەڵبژێدراوانی ناو بەشەریەت و چاکترین کەسانێک هاتبنە کایەوە کەسە دڵسۆزەکان بۆ اللە و خەلیفەکەی بەڕاستی تۆ زانایت پێیان، وە زۆر لێخۆش‌بوو میهرەبانیت بۆیان، وه ئه‌ی اللە ڕێز بنێ له‌وانه‌ی بانگەوازەکەمیان به‌ڕاست دانا‌و پاشانیش پشتی منت به هۆیانه‌وه قایمكرد وه بیانكه به وه‌زیره‌كانم له‌وانه‌ی ده‌یانكه‌ین به هاوسۆزو هاوپیشه‌مان به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهانه‌وه، وە ئه‌ی اللە له سه‌رجه‌می موسڵمانان خۆشبه له نێر‌و مێیان جا ئه‌گه‌ر منیان به درۆزانی ئه‌وا نازانن من ئیمام مه‌هدی حه‌قم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانەوە ، ئه‌ی اللە حه‌قیان پێ نیشانبده له لایه‌ن خۆته‌وه به‌ڕاستی تۆ زۆر به ڕه‌حم و میھرەبانتریت بۆیان له به‌نده‌كه‌ت، به‌ڵێنەکەشت حەقەو تۆ لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، ئه‌ی اللە هه‌موو خه‌ڵكی هیدایه‌ت بده بۆ ڕێگای ڕاستت، ئه‌ی اللە به‌ڕاستی به‌نده‌كه‌ت ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەکەی تۆ ناگرێته‌وه له هیچ كه‌سێک له به‌نده‌كانت هه‌تا تەنانەت ئیبلیسی شه‌یتانی نه‌فره‌ت لێكراویش، ئه‌ی اللە هه‌ر به‌نده‌یه‌ک بۆلات گه‌ڕایه‌وه به دڵ و به گیان به تۆبه‌كردن ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش حه‌قه كاتێک له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌موو به‌نده‌كانت ده‌دوێیت به‌بێ جیاكردنه‌وه‌و ده‌رهێنانی كه‌سێک و فه‌رمانت پێكردووین له مەحكەمی كتێبهكهتداو ده‌فه‌رمووی:
{قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ(54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ العَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُون(55)أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ(56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ(57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ(58) بَلَى قَدْ جَاءتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ(59) وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ(60) وَيُنَجِّي اللَّهُ الَّذِينَ اتَّقَوا بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ السُّوءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ(61) } صدق الله العظيم [الزمر].
ئه‌ی اللە ئه‌وه بهیانەکەم ڕاگه‌یاند به پشتیوانەکان تا ببن به شاهێد له‌سه‌ر گه‌یاندنی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان وه‌كو چۆن باپیره‌م (پێغه‌مبه‌ری اللە) قورئانه‌كه‌ی گه‌یاند به گەلەکەی تا ببن به‌شاهێد له‌سه‌ر گه‌یاندنی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان، په‌روه‌ردگارمان دڵه‌كانمان لامه‌ده له‌دوای ئه‌وه‌ی هیدایه‌تت داین وه له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشندەو به‌خشێنه‌ری، په‌روه‌ردگارمان به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدا نیه، بێگومان اللە زاتێک نیه به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر.
هه‌رچی قیامه‌تیشه: ئه‌وا زانسته‌كه‌ی لای اللە یە جا من شاهێدی ده‌ده‌م به‌سیشه اللە شاهێد بێت به‌وه‌ی من فه‌توام نه‌داوه ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڵكو فه‌توام داوه به‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی كۆتایی ئه‌م ڕۆژه‌ی لای اللە یە كه ئێستا ئێمه‌ی تێداین وه تێیدا سه‌رجه‌م مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌ت ڕووده‌دات له‌وانه؛ گیرانی مانگی ئاگاداركه‌ره‌وه؛ وه درک كردنی خۆر به مانگ؛ وه شه‌و پێش ڕۆژ كه‌وتن و فه‌تح كردنی ئاشكرا بۆ ده‌ركه‌وتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وه (گه‌ڕانه‌وه‌ی) مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت؛ وه (ده‌ركه‌وتنی) مه‌سیحی درۆزن (ده‌جال كه خودی ئیبلیسه) کە سه‌ركردایه‌تی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج ده‌كات، وه هاتنی ڕۆژی زیندووكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م؛ كه هه‌ر ئه‌م ڕۆژه‌شه مه‌سیحی ده‌جال ده‌یقۆزێته‌وه (كه اللە له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاری داوه هه‌ر له‌م دنیایه‌دا بێ باوه‌ره‌كان زیندوو بکاتەوە لەوانەی حۆی دەیەوێت جا ده‌جال كه خودی ئیبلیسه ئه‌م ڕۆژی زیندووكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه ده‌قۆزێته‌وه بۆ خۆی) بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی پەروەردگارێتی پێبكات (تا به درۆ بڵێت من ئه‌م مردووانه‌م زیندووكردەوه) جا پێتان ده‌ڵێت ئەم ئاگره‌شتان بینی به چاوی سه‌رتان (کە مەبەستی لە ھەسارەی ئاگری سەقەرە کە ئەم کاتە بەلای زەویدا تێپەڕبووە) هه‌رچی به‌هه‌شته‌كه‌شمه ئه‌وا له ژێر خاكدایه له ناخی زه‌ویه‌كه‌تان به‌ڵام اللە وا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی ناردووه بۆ باسكردنی ورد‌و تێروته‌سه‌لی كتێبه‌كه‌ی اللە بۆ به‌شه‌ر وه ئه‌وه‌یان پێده‌ڵێت كه ئه‌م زیندووكردنه‌وه‌یه بۆ بێباوهڕانه تا اللە به به‌نده‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خه‌ڵكی بكات به یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست تا ئامانجەکە له دروستكردنەکەیان بێته‌جێ (كه په‌رستنی اللە یە بە تەنها بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن) جا اللە سه‌رتاپا هه‌موو خه‌ڵكی هیدایه‌ت ده‌دات مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت پشت له هیدایه‌ت هەڵدەکات، وه به زانستی یه‌قین و به‌وپه‌ری دڵنیایشه‌وه ده‌زانێت من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم لەلایەن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵام بێئومێدبوه له ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، جا ئه‌وه به‌ڕاستی سته‌می له خۆی كردووه جا هیچ كه‌سێكیش له ڕه‌حمه‌تی اللە بێ‌ئومێد نابێت ته‌نها گه‌لی سته‌مكاران نه‌بن.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
___________