ئیمام ناصر محمد يەمانی
23 - ذو لحجە - 1438 کۆچی
14 – 09 – 2017 زایینی
08:30 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=269599
___________________

لە ئیمام مەھدی ناصر محمد خاوەنی زانستی کتێب بۆ سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، هه‌میشه هیچ شتێک ناڵێم لەسەر اللە جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت ..

بەناوى ئەو نیعمەتەی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت کە بریتیە لە ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی ئەو ڕازی بوونەی ئێوە ڕقتان لێیەتی ئەی گەلی شەیتانە بەشەرەکان ئەی ئەوانەی ڕقتان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیە وە ڕقتان لەم حەقەیە کە اللە تێیدا دايبەزاندووە بەڵام ڕقتان لە حەقەو پێی سەغڵەتن و دەتانەوێت نوری اللە بۆ ھەموو جیھان بکوژێننەوە کە بریتیە لە قورئانی گەورە لەگەڵ ئەوەی بڕواشتان پێی ھەیە، خۆشتان لەسەر ئەمە شاهێدن..

ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ، سوێند بێت تۆ ھۆکاری توڕەییەکەی اللە بوویت لەپێناو کتێبەکەی قورئانی گەورە بەھۆی بڕیارەکەت لەسەر دژایەتیکردنی كتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە دەتەوێت ئەم نورەی اللە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھانی دابەزاندووە بکوژێنیەوە ئەم قورئانە گەورەیەی کە نوری اللە یە بۆ ھەموو خەڵکی، تۆش شاهێدیت لەسەر ئەمە ئەی سەرکردەی ئەمریکی دۆناڵد تڕامپ لەبەرئەوەی تۆ لە گومڕایان نیت بەڵکو لەوانەی کە اللە خەشم و قینی خۆی لێگرتوون. وە مزگێنیش بە تۆو یاوەرەکانت دەدەم ھەرھەمووتان بە سزایەکی گەورە وە ئومێدیشم لە اللە ئەوەیە لەسەرئەم یاوەرانەت لابدات کە لەبەر ترس لە شەڕو خراپەی تڕامپ لەگەڵیدان؛ بەڵکو مزگێنی بە تۆو ئەو یاوەرانەت دەدەم کە ھاوشێوەی تۆن لە شەیتانە بەشەرەکان ئەوانەی ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە یە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە، جا گوێبگرە لەوەی دەیڵێم ئەی سەرکردەی ئەمریکی لە یەھودی ڕەسەن قسەیەک کە بە سوێند خواردن بە اللە ی گەورە پەسەندکرابێت ئەو اللە یەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لە دوای ئەوەی ڕزیوو پڕوتوکاو دەبێت:

ئەوەی توشتان بووە لە زریانەکانی دەریای ھەڵچوو لە توندی توڕەییەکەی اللە یە لەسەرتان و بەھۆی پشتھەڵکردنتانە لە بەڕاست دانانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە اللە توشی نیشانەیەک لە نیشانە یەک بەدوای یەکەکانی سزاتان ناکات مەگەر نیشانەیەک کە گەورەتر بێت لەوەی پێش خۆی جا ببن بە شاهێد لەسەر ئەمە تا فەرمانەکەی اللە دێت جا ملتان کەچ دەکات بۆ خەلیفەی اللە جا شاهێدی بدەن بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش نێردراوی اللە یە پاشان ملتان کەچ بێت بۆ گوێڕایەڵیکردنی اللە و خەلیفەو بەندەکەی لە زەوی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وە تۆبەو گەڕانەوەکەتان ڕابگەیەنن و داوای لێخۆشبوون لەو اللە یە بکەن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە خۆ ئەگەر پشتان ھەڵکرد ئەوا مژدەتان پێدەدەم بە سزایەکی سەختی اللە ی توندتر لە کاتژمێر نۆی تەواوی یەکێک لە ڕۆژەکان بەشەو یان بە ڕۆژ جا ئەمەتان لێ دوور نیه‌و له‌وانەیە بەم نزیکانە پێش بێت، جا ڕاکەن بەرەو لای اللە، وه‌ تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی شەریک و هاوەڵی بۆ دابنێن، وە مەڵێن اللە یەکێکە لە سێ پەرستراوەکان، کۆتایی بەمە بهێنن چاکترە بۆتان ئەی گەلی نەصاراکان؛ بەڵکو اللە پەرستراوێکی تاکە پاک و بێگەردی لەوەی دەیکەن بە شەریک و ھاوەڵی، وە ئێمەش هەر ئەو دەپەرستین و جیاوازیش ناکەین لە نێوان پێغەمبەرو نێردراوەکانی بۆیشی تەسلیم و ملکەچین، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە، جا ئەگەر پشتان هەڵکرد ئەوا چاوەڕوان بن منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________