ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - ربيع الأول - 1441 ک
25 - 11 - 2019 مـ
( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=38703
_________________

ئەمە کاروانی ڕێ و ڕەوشی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە، جا وەرنە ناو ئاشتی بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی اللە ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لەسەرجەم ناوچە دژ بەیەکەکان..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الأنبياء والمرسلين وعلى كل من تبعهم بإحسانٍ إلى يوم الدين، أما بعد..

جا بۆ هەمووان اللە ڕێ و شوێن و نەریتی داناوە (بۆ پەرستنی) جا وەکو دەزانن لەوێدا ماڵێکی ئاوەدان ھەیە بۆ اللە پەرستی لەدەرەوەی ڕووی زەوی بەشەوو بەڕۆژ کەوا زیکرو یادی اللە و نوێژو تەوافی لێ ناوەستێت بەشەوو ڕۆژ بە درێژایی ھەر بیست و چوار کاتژمێر لەبەرئەوەی ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی حەجە، کە بریتی یە لە یەکەم ماڵ بۆ حەج کردن دانرابێت کەوا لەبڕگەو ناوچەیەکی بەککەی یەکێک لە بڕگەو ناوچەکانی مەککەی پیرۆزە، کەوا پێغەمبەری اللە ئیبراھیم و کوڕەکەی ئیسماعیل بنیاتیان نا عليهم الصلاة والسلام.

وە ڕێ و شوێن و نەریتێکی تریش ھەیە (لەناوەوەی زەوی) لە باشوری شوێنی ئەو بەربەستەی کەوا پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم بنیاتی نا کەوا بریتی یە لە ذو القرنين؛ لەبەرئەوەی ئەوان لەوساتەی کەوا ئەوەیان نیشاندا داھات و سامانێکی ساڵانە تا کاتێکی دەسنیشانکراو پێشکەشی ئەو دەکەن تا لەبەرامبەردا بەربەستێک لەنێوانی ئەوان و نێوان خراپەکارو تێکدەرە ستەمکارەکان لە زەویە تونێلەییەکەدا دروست بکات بۆ جیھانی چەوساوەکان جا پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل واتە ذو القرنين بەمانای خاوەن دووتەمەن ئەو داھات و سامانەی ڕەت کردەوە. بەھەرحاڵ..جا بەھۆی ئەوەی کەوا لێیان بینی تەماحکار نی یە بۆ ماڵ و سەروەتەکەیان و فەرمووی: {مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ} صدق الله العظيم [الكهف:95].
واتە/ له‌وەی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم و لەسەری جێگیرکردووم چاکتره بۆ من.

بەومانایەی چاکترە بۆم لەلای پەروەردگارم کەوا بەدڵسۆزی لەبەر اللە ئەو کارە بکەم بەبێ کرێی بەرامبەر لەوەی بۆتانی دەکەم. وە بەھۆی دادپەروەریەکەی و ڕق لێبوونەوەی لە ستەمکردن لە بەندە چەوساوەکانی اللە جا لەدوای ئەوەی کەوا بەربەستەکەی بنیاتنا ئەوان داوایان لێی کرد کەوا ببێت بە پادشا بەسەریانەوە وە حوکم بکات بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە بە دادپەروەری، جا ئەویش لەوێدا مایەوەو ڕێ و شوێنێکی بۆ بنیات نان تاکو بەڕێ و شوێنەکانی حەجکردن ھەڵبستن تێیدا لەماڵەکەی اللە.

جا لەناو ئەوانەش جیھانی جنە چاکەکارەکان و گەلێکی تر ھەن، وە ھێشتاکەش ھەر کەسانێکی تێدا ھەن لە نەوەی پێغەمبەری عەرەبی و نەوەی گەلانی تر لە سەربازەکانی لەباشوری بەربرستەکەی ذى القرنين لەم زەویە تونێلەییەدا، جا پێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە کەسانێک ھەبوونە لە جنە موسڵمانەکان، ھەر لەبەرئەوەش (ئەو جنانەی کەوا ھاتن گوێیان لەقورئان خوێندنەکەی پێغەمبەر گرت) وتیان: {وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ} [الجن:14].
واتە/ به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان ھەیە.

بەومانایەی پێش ڕەوانەکردنی محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم، بەڵام ئەوان دەستگرتووبوون بە تەورات و ھەندێکی تریشیان بە زەبور کتێبی داوود و سولەیمان بەڵام زەبور تەحریف و دەستکاریکراو شێوێندرا ھەروەکو چۆن شەیتانە بەشەرەکان تەوراتیان دەستکاریکردو ئەوانیان خستۆتە ناو شیرکەوە، وە ئەوان ئەوانیان بەڕاست داناوە چونکە وا گومانیان بردووە بەوەی کەوا ھەرگیز شەیتانە جن و ئینسانەکان قسە لەسەر اللە ناکەن بەدرۆکردن.

وەسەبارەت بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق ئەوا ئەوان ھیچ شتێکی دەربارە نازانن تەنھا ئەوە نەبێت کەوا بێ دین و یاخیەکەیان درۆو شتی ناڕەوای لەسەر اللە ھەڵبەستووە؛ کەبریتی یە لە فریشتە ھاروت (ئیبلیس) و ھۆزەکەی ماروت کەوا دەڵێن یەکێکیان اللە یەو ئەویتریان کوڕی اللە، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی! ئەوەش تاکو ببێت بەھەمان عەقیدەو بیروباوەڕی نەصارا گومڕا سەرلێشێواوەکان و بەسەرخەرەکانی ئەو لەوانەی کە خەشمیان لێگیراوە (المغضوب عليهم) لە یەھود ئەوانەی کەوا ئیمانەکەیان ئاشکرا دەکەن بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بۆ ڕێگاگرتن بە دووڕوویی پاشانیش قسەی وای لەسەر دەکەن کەوا نەیوتووە وە ئینجیلیشیان تەحریف و دەستکاری کردووەو شێواندوویانە.
جا ئەمەش پیلان بۆ دارێژڕاوەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئیبلیس مەسیحی درۆزنە کەوا دەیەوێت بڵێت ئەو اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە و ھۆزەکەشی کوڕی اللە یەسوعی مەسیحە بەومانایەی منداڵی ئەو مەسیحەن کەوا دەیەوێت بڵێت ئەو اللە یە، وە بەم شێوەیەش عەقیدەو بیرو باوەڕی موسڵمانەکان لەسەر بەتاڵ دەبێت لەبەرئەوەی ئەوان بیروباوەڕیان وایە کەوا پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عەبدی اللە و پێغەمبەرەکەیەتی نەوەک اللە بریتی بێت لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەروەکو بەسەرخەرە یەھودیەکان لەدینی نەصارا بیروباوەڕیان وایە نەک وەکو ئەوەی کەوا نەوەی حەواریە گومڕابووەکان پێیان وایە بەوەی کەوا مەسیح عیسا اللە نی یە بەڵکو کوڕی اللە یە.

وە پیلان بۆ دارێژڕاوەکەی ئیبلیس لەسەر ھەر دوو پەت و لایەکە لەزەویە تونێلەییەکە ئەوەیە بەوەی کەوا اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو کوڕەکەی یەسوعی مەسیحیش بریتی یە لە فریشتە ماروت، وە ھەردووکیشیان لە بەھەشتی بابل دان لە باکوری بەربەستەکەی ذي القرنين، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی ئەی نەوەی ئادەم شەیتان و ھۆزەکەی توشی فیتنەتان نەکەن: {يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا ۗ إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ ۗ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٧﴾} [الأعراف].
واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م شه‌یتان ئێوه‌ش له خشته نه‌بات هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات بێگومان شه‌یتان و ھۆزەکەی ئێوه ده‌بینن له شوێنێکدا(لەبەھەشتی ژێرخاکدان‌) که ئێوه ئه‌وان نابینن جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

لەبەرئەوەی ھۆزەکەی ناویان لێنراوە یەسوعی مەسیح بەومانایەی یەسوعی کوڕی مەسیحی اللە، پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی کەوا ھەڵی دەبەستن!

ئەگینا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت ئەگەر بێتو اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانە نەکردبا بە زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەوا ھەمووتان ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی شەیتان دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن، جا ھێشتا ھەر زانستی زیاترمان لەلایە کەوا چاوەڕێ دەکەین موفتی ناوچەو شوێنەکان وەڵامی حیوارو گفتوگۆکردن بدەنەوە لەگەڵ ناصر محمد یەمانی لەمێزی حیوارو گفتوگۆی جیھانی (ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلامية)، ئەوان و خۆم بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وە لەدوای قەناعەت پێکردن و شوێنکەوتن بەھۆی ھێزی دەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانی گەورە، جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ بەیعەت پێدانی گشتی دەردەکەوێت، نەک بەیعەت پێدان لە نێوان ڕوکن و مەقام لەمزگەوتی حەرام بەر لەحیوارو گفتوگۆو بەڕاستدانان بێت ئایا تێدەگەن و عەقڵتان ناخەنە کار؟ بەڵکو ئیمام مەھدی ناصر محمد دەعوەو بانگەوازێکی جیھانی ھەیە لەڕێی وەسیلەو ھۆکارێکی جیھانی وە حوججەو بەڵگە بەسەر سەرجەم زانایانی ئومەت و ھەموویان بەگشتی جێبەجێدەکات بەدەسەڵاتی زانست جا حوکم دەکات لەنێوانیان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری جا تەعەدودی حزبەکان و مەزھەبی و سیاسی دەتوێنێتەوە جا دەیانگەڕێنێتەوە بۆ مەنھەج و پێڕەوو بەرنامەی نبووەتی یەکەم لەسەر کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی بە برایەتی. بەڵکو اللە خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوەو ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان هه‌میشه اللە ش به ده‌سه‌ڵاته‌.

بەڵام ھەروەکو پێم وایە ھەرگیز ئەوە ڕوونادات تەنھا بە ئایەت و نیشانەی سزای یەک لەدوای یەک نەبێت، جا ئای چەندە اللە لە خەونەکانم ئەوانەی نیشانداوم وەھەمان شتیشی لە محکەمی کتێبەکەی؛ لەوانە لافاوەکان بە ئاوی لێشاوو بەخوڕ لێرەو لەوێ، وە پارچە ھەوری شێوە چیای بەفراوی کەوا بە پریشک و تەڵەزمی کوژەر پێتان دەگات بۆ ئەوەی کەوا توشی دەبێت، وە ھەورە تریشقە، وە نقوم بوون، وە ڕەشەبای زۆر خێرا کەوا ئەوەی لەسەر زەویە لە کشتوکاڵ و باخ و باخات و بێستان تەختی ده‌کات و ده‌یکات بە گۆڕه‌پانێکی و برنگ و ساف واتە وشک جا بەرگی زەویەکەتان ڕووت و ڕەجاڵ دەکات، جا ھەیانە بەھۆی ئەو ڕەشابەیە زۆر خێرا زۆر ساردەوە خه‌ڵکی له‌بێخ وبنەوە ده‌ردەھێنت و له‌پێیان دەخات و دەیاندات به‌زه‌ویدا هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای هه‌ڵکه‌نراو، وەبەھەمان شێوە گەردەلولی ئاگری کورت مەودا کەوا کارەکەی تەنھا گڕ تێبەردانی باخات و بێستانەکانتانە وە ھەر بەتەنھا گڕگرتنی دەگۆڕێت بۆ پارچەیەک لەڕەشەبا بۆ زیادکردنی کڵپەسەندنی ئاگرەکەو لێخوڕینی، وە بوومەلەرزەی ڕوخێنەر -لەسەر ئەوانەتان کەوا اللە ویستی لەسەر ھەبێت- کەوا سەقفە بەرزکراوەکەی ماڵەکانتان دادەڕمێنێت بەسەر سەرتاندا، وە ھەورە تریشقەو، نقوم بوون؛ کەوا دەگات پێتان ئەگەرچی لە کۆشک و تەلاری توندو تۆڵ و بەرزیشدا بن، وە تەقینەوەی بەنداوەکان، وە چەند ڕۆژێکی ساردو سڕی ڕەش، وە بۆمب و قونبەلەی نەیزەکی بۆ شەیتانە بەشەرەکان لە ئەمریکا کەوا گەورەترینیان لەقەبارەدا توندترین لێدانی ھەیە، اللە ش بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی ئیمانداران ڕزگار دەکات بەقودرەت و توانای موعجیزەکەی خۆی جا اللە تۆڵە تەنھا لە کافربووەکان بە زێکرو یادی ئایەتەکانی کتێبەکەی دەستێنێت یان لەپشتھەڵکەرەکان لە زیکرو یادی کتێبەکەی ھەروەکو سەرکردەو گەورەکانی عەرەب و فەتوادەرەکان و زاناو عولەماکانیان دەیزانن و سورو پێداگیریشن بەخۆ بەگەورە گرتن و خۆبەزل زانین ھەروەکو بڵێی ھەر گوێشیان لەئایەتە ڕوون و ئاشکرا تێروتەسەلە باسکراوەنی قورئانی گەورە نی یە کەوا بەتەواوی بۆیان باسکراوە لەکاتێکدا بەیان و ڕوونکردنەوەکانیش بەشەوو ڕۆژ دەخوێننەوە، وە بۆ زۆرێک لە موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان بەشی تایبەتمان داناوە لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان ئەوەش تاکو گەلەکانیان بزانن بەوەی کەوا ھەموو موفتیەک لە ھەموو ناوچەو وڵاتە ئیسلامیە عەرەبیەکان یان عەجەمیەکان بە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەزانن، وە سەرجەم مەرجەعی موفتی ناوچەو شوێنە عەرەبیەکان لە ناوچە جیاجیاکان ئاگاداربوونە بەسەر بەیان و ڕوونکردنەوەکانمدا، بەڵام وایدەبینن کەوا بەڕاستی ناتوانن بەدەسەڵاتی زانستی بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانی گەورە ڕووبەڕووی ببنەوە لەبەرئەوەی ئەوان بینیویانە کەوا ناصر محمد یەمانی ئایەتێک ناھێنێت تا لەلایەن خۆیەوە بەگوێرەی ھەواو ئارەزووەکەی تەفسیری بکات؛ بەڵکو قورئان بەقورئان بەیان و ڕووندەکاتەوە وە بەتێرو تەسەلی باسی دەکات، جا ئەوان بەھیچ ڕێگایەک ناتوانن حوججەو بەڵگەی بەسەردا جێ بەجێبکەن ھەرچەندە ئەگەر ھەمووشیان کۆبوونەوە بۆی بۆ حیوارو گفتوگۆکردن لەگەڵی بۆ جێبەجێکردنی بەڵگەو حوججە لەسەری ھەتا تەنانەت لەیەک باس و مەسەلەشدا ئەوا ھەر ناتوانن، جا چۆن ئینسانێک دەبەزێنن کەوا فێرکارەکەی اللە ی ڕەحمانە بە بەیانی حەقی قورئان بە قورئان؟ ھیھات ھیھات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئەوا بۆیان لەکەلام و فەرموودەکەی اللە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان و ئایەتە ڕوونکەرەوەکان بۆ ئایەتە موتەشابیھە (پێکچووەکان) دەردەھێنم وە بەتێرو تەسەل و تەواوی باسیان دەکەین بەوەی کەوا عەقڵەکانیان پێی سەرسام بن و بەتەواوی تەسلیمی بن جا وایان لێبێت کەوا عەقڵەکانیان لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بێت، جا عەقڵەکانیان بەخۆیان دەڵێن ھەر بەڕاستی ئێوە ستەمکارن ئەی ئەوانەی کەوا نازانن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد جیا بکەنەوە لەو مەھدیە درۆزنانەی کەوا توشی مەس و زیانی شەیتان بوونەتەوە جا ھەموو یەکێکیان ڕایدەگەیەنێت بەوەی کەوا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە وە قسەتان لەگەڵ دەکەن تا لەبارەی ئیمام مەھدی ناصر محمد دوورتان بخەنەوەو توشی گومان و لادانتان بکەن، بەڵام حوججەو بەڵگە تێرو تەواوو گرنگەکان ھەر بۆ اللە یە؛ بەڵکو (بۆ ناسینەوەی ئیمام مەھدی بزانن کەوا) اللە زانستی کتێبەکەی دەدات بە ئیمام مەھدی ئەوەش تاوەکو ئەگەر ھاتوو ھەر کەسێک لە زانایانی خەڵکی و بەگشتیش ھەر یەکێک لەخەڵکی گفتوگۆی لەگەڵ کرد ئەوا ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد بەدەسەڵاتی زانستی قورئان بەسەریدا زاڵ بێت بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان تاکو ھیچ کەسێک نەمێنێت لە زانایانی خەڵکی یان خوێنەری خەڵکی بەگشتی یان گوێگران ئەوا تەنھا لەنێوان دوو ھەڵبژاردەدا بێت یان ئەواتا ئیمان بھێنێت بە قورئان یان ئەوەتا پشتی لێھەڵبکات لەکاتێکیشدا دەزانێت ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەیەوە ھەروەکو چۆن شەیتانە بەشەرەکان پشتیان لێ ھەڵکردووە لە یەھود لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیانەوە وە حوکمکردنیان بۆ لای ڕەت کردۆتەوە ھەرچەندە کەوا زۆربەی ئەو شتانەش دەگێڕێتەوە کەوا نەوەی ئیسرائیل جیاوازو ناکۆکن لەسەری، جا حاخامەکانی یەھود پشتیان لێھەڵکرد لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەیان، ھەروەکو چۆن زۆرێک لە زانایانی موسڵمانان پشتیان لێ ھەڵکردووە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لە پەروەردگارەکەیان.

وەبەھەمان شێوە موفتی ھەموو دەوڵەتە عەرەبیەکان کەوا پابەندن بە بێدەنگی لەوەیە لەبەر ترسیان بێت لە پادشاو سەرکردەکانیان! ئایا نازانن بەوەی کەوا ئەوان ئەگەر بێتو پادشاو سەرکردەکانیان ھیدایەت بدەن ئەوا وایان لێدەکەن لە سوپاسگوزاران بن پاشانیش اللە عیززەت و پایەداری پادشاو سەرکردەو بەڕێزەکانیان زیاتر دەکات لەسەر عیززەتەکەیان وە ھێزیشیان زیاتر دەکات لەسەر ھێزەکەی خۆیان؟ جا چیتانە بڕیارو حوکمی ناحەق و نابەجێ دەدەن؟ وە اللە ش مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانە نەکردووە تا موڵکەکەتان لێ دابماڵێت؛ بەڵکو خەلیفەی اللە یە لەسەر ھەموو خەڵکی جیھان جا ئەوەی کەوا بەڕاستی دانا لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن و جێگیربوون بەسزایەکی بەئێش جا ئەوانە ھەرگیز اللە سزایان بادات وەھەرگیزیش ھیچ یەکێکیشیان ناگۆڕێتەوە لە حوکمکردن پاشانیش اللە عیززەت و پایەداریەکەی زیاتر دەکات لەسەر عیززەت و پایەداریەکەی وە ھێزیش لەسەر ھێزەکەی، وەھەرچی ئەوەیە کەوا ڕوو وەردەگێڕێت لە بانگەشەکار مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بۆ حوکم کردن بە زیکری کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە جا کێ ڕزگاری دەکات لە سزای ڕۆژە ناسۆرو پڕ لەئازارەکەی بەر لە ڕۆژی قیامەت بەگوێرەی ڕۆژەکانتان؟ جا بۆ کوێ دەڕۆن و ڕوودەکەنە کوێ لەدەست سزای دوکەڵە ئاشکراکە (الدخان المبين) و سزای دەریای ھەڵچوو وە بومەلەرزەکان و سزای ھەورو تریشقەکان و تەرزەی شێوە بەرد لە ھەوری وەکو کێوو چیاکان وەبۆمب و قونبەلەی نەیزەکی زیرەک کەوا بەدەوری زەویەکەتاندا دێت و دەچێت؛ لەبەردی جیاواز لە قەبارەدا کەوا گەورەترینیان لەقەبارەدا دیاریەکە لەلایەن اللە وە بۆ تڕامپ و یاوەرو دۆستەکانی لە شەیتانە بەشەرەکان بە وادەی کاتی سێبەر (بەر لەخۆر ھەڵھاتن) بەکاتی پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی صەنعا و کاتی بانگی بەیانی بەکاتی مەککەی پیرۆز، وە لەڕۆژێکدا لەم کات و وادەیەدا جا دواتر ئەم ھەسارە بچوکە لەویلایەتە یەکگرەتووەکانی ئەمریکا دەدات کەوا سەنەدی شەیتانە بەشەرەکانە لە ئیسرائیل، جا ھێزی شەپۆڵی بەرکەوتنەکەی چەندە گەورەیە بە ھەزاران کیلۆمەتر! اللە ش موسڵمانە تۆبەکاراەکان و ئەوانەی کەوا شوێنی حەق کەوتوون لە پەروەردگارەکەیانەوە لە نەصاراو یەھودو ئەوانەشی موسڵمان بوون ڕزگار دەکات بەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆی، ھەرچی شەێتانە بەشەرە ئیماندارە دڵنیابووەکانن بەوەی کەوا دڵنیان ئەم قورئانە کتێبی پارێزراوی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن جا دەعوەو بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای ئەوە توڕەی کردوون؛ ئەوانە ڕەتیان کردۆتەوە بەوەی کەوا اللە حەکەم و دادوەر بێت لە نێوانیان.

جا ئەمە کاروانی ڕێ و ڕەوشی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمدە، جا وەرنە ناو ئاشتی بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی اللە ئەی گەلی بڕیار بەدەست و موفتی شوێنەکان لەسەرجەم ناوچە دژ بەیەکەکان ئەوەش فەرمانی من نی یە بەڵکو فەرمانی اللە یه بۆتان بە قەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە کتێبی نوسراوی لای اللە بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن وە شوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان تڕامپ و نێردراوەکانی مەکەون جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەو ڕەوانەیان ناکات بۆ ھاتنەجێی ئاشتی لەنێوانتان؛بەڵکو ھەرکاتێک خەریک بێت کەوا ئاگری جەنگ لەنێوانتاندا دابمرکێتەوەو تەنھا لەچەند لایەنێکەوە مابێت دەبینن کەوا ئەو ڕەوانەکراوێک ڕەوانەدەکات لەلایەن خۆیەوە بۆ ھاتنەجێی ئاشتی لەنێوانتان بەدرۆ؛ بەڵکو بەچەند مەرجێک ناچارتان دەکات لەسەر ڕەتکردنەوەی دەستپێشخەریەکە، پاشان ئاگری جەنگەکە خۆشدەکات بە ھاندان لەدوای ئەوەی خەریکە ئاگرەکە بکوژێتەوە؛ بەڵکو شەیتان تڕامپ دوژمنە بۆتان و ھاتنەجێی ئاشتی ناوێت لەنێوانتان جا پشت لەو ھەنگاوانەی ئەو بکەن کەوا ناوی لێناون نەخشە ڕێگا؛ بەڵکو ئەوە بریتی یە لە نەخشە ڕێگا بۆ لاوازکردنی ھەندێکتان بە ھەندێک پاشانیش خۆی بۆتان ئامادە دەکات تا لاتان بدات لەسەر کورسی و دەسەڵاتەکەتان و سەربڕینی گەلەکەتان و گۆڕینەوەیان بە گەلی سەھیۆنی کەوا ‌ ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری نزيكی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و نایپارێزن ئەگەر بێتو اللە دەریان بخات بەسەرتاندا.

وەئەی گەلی سوپای غەززەی ڕێزلێگیراو لەدەوروبەری مزگەوتی ئەقصا، جا ئایا ئێوە چاوەڕێی گەمارۆدانتان دەکەن لەلایەن سوپای سەھیۆنی؟ تەنھا لە لایەنی ئەمنی و ئاسایشەوە تا ئەمن و ئاسایشتان بۆ بپارێزن؟! بەڵکو ئەوان دەیانەوێت لاوازتان بکەن وکۆتاییتان پێبھێنن پاشانیش ووردو خاشتان بکەن بەتەواوی وە ناوچەو شوێنەکانتان و ناوچەو شوێنی ھەموو فەڵەستینیەکیش وێران بکەن و بیڕوخێنن بەسەرسەریانەوە جا ئەگەر دەرچوو بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەدژیان یان دەرنەچووبن، جا ببن بە سوپایەکی باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین، وە پشت بکەنە ناو لەخۆنانەکان بەچەند ناوێک وەکو بزووتنەوەی فەتح و حەماس و جیھاد ئەمەش تاکو جیاوازو بەش بەش نەبن جا ئەوکات ھەیبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان بۆ نی یە ئەی گەلی فەڵەستیبن تەنھا جەنگ و شەڕکردن نەبێت لەبەرئەوەی دوژمنی سەھیۆنی دەیەوێت کەواماڵەكانتان بڕمێنێت بەسەر سەرتاندا ئەگەرچی شەڕیشتان لەگەڵ نەکردبن جا ھەرگیز ئەوە ھیچی تری بۆ زیاد ناکات تەنھا یاخی بوون و ڕووبەڕوو بوونەوەتان نەبێت، جا ئێوەش بە سوک و قورستانەوە بە مانای بەگەنج و پیرتانەوە دەربچن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان بۆ دەرپەڕاندنی سوپای سەھیۆنی لە ئابلۆقەدان و گەمارۆدانی غەززە، جا خۆر بخەنە دوای پشتانەوەو دوژمنیش بخەنە پێش خۆتانلەوە لە کاتژمێری جەنگ و شەڕکردن، تەوەکولیشتان لەسەر اللە بێت و پشت بەئەو ببەستن ئەگەر ئێوە ئیماندارن جا پێچەوانەو سەرپێچی فەرمانەکەم مەکەن، دواتریش اللە دەتانکات بە میراتگری سەرجەم ئامێرو چەکەکانیان جا پێی بەھێز دەبن لەبەرئەوەی ئەوان دواتر بۆ دواوە بەڕاکردن لێتان ھەڵدێن بۆ دوای دیواری قایم و ئاوەدانی و شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌خت وەھەرگیزیش لەسزای اللە قایمیان ناکات، جا ھیچ عوزرێکتان نی یە ئەی خەڵکی فەڵەستین لەبەرئەوەی ئێوە لەفەڵەستین ھەموو موجاھیدو تێکۆشەرێکی دڵ زیندوو خۆزگەتان پێدەخوازێت، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا دواتر سەھیۆنیەکان ووردو خاشتان دەکەن و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا بڕوات درێغی ناکه‌ن. کەواتە دەرچوون و ڕووبەڕووبوونەوە لەدژیان چاکترە بۆتان لەجیاتی ئەوە، وەئەگەر مردیشن ئەوا بەشەھیدی مردوون نەوەک بە مردنێکی ترسنۆکانەلە ناوچەو شوێنەکانتان، جا ئاواتەخوازو تەمەننای مردنیش مەکەن بە بەھانەی شەھیدبوون، وە لەمردنیش ھەڵمێن، جا بۆ ھیچ نەفسێک نی یە کەوا بمرێت تەنھا بەئیزن و مۆڵەتی اللە نەبێت، وە ئاواتەخوازو تەماننای ئەوە بکەن لەپەروەدگارەکەتان کەوا سەرتان بخات بە سەرکەوتنێکی بەعیززەت و دەسەڵاتدارانەو بەتوانا لەبەرئەوەی مانەوەتان لەژیانی دنیا سەرکەوتنی تێدایە بۆ ئیسلام و موسڵمانان بۆ تەواوبوونی نورەکەی اللە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم..ئەی اللە شاھێدبە..

وە پێشتریش لەساڵی دووھەزارو پێنج و شەش و حەوت ئاگادارو ووریامان کردنەوە بەوەی کەوا ھەرکاتێک کەوا ھەسارەی سزای سەقەر نزیکتر دەبێتەوە لە زەویەکەتان ئەوەی کەوا ناوتان لێیناوە نیبیرۆ ئەوا ئەو ئاماژانەی کەوا ناوتان لێیان ناون کارەساتە سروشتی یەکان دواتر زیارتر بەرزتر دەبنەوە، جا ھەر کاتێک نزیکتر دەبێتەوە سزای نزمی اللە ش بەرزترو گەورەترو گەورەتر دەبێت لەکەش و ھەواو دەریاو وشکانیدا، ئەوەش ھەتاکو لە شوێنێکی نزیک دەتانگرێت لەشەوی تێپەڕبوونەکەی ئەگەر ھاتوو لە سزا نزمەکان ھیچ یادەوەری و پەندێکتان وەرنەگرت تا بگەڕێنەوە بۆ لای اللە و حوکم بکەن بۆ لای کتێبەکەی قورئانی گەورە، وە لەعنەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، ئەی اللە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم ئەی اللە شاھێد بە.. جا ئەگەر ڕووتان وەرگێڕا ئەوا چاوەڕێ بکەن بەڕاستی منێش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێدەبم، وەسەلامی اللە ش لەسەر نێردراوو پێغەمبەران وە لەسەر ھەموو ئەوانەی کەوا شوێنیان کەوتوون بە چاک و ڕاست و دروست تاکو ڕۆژی دوایی، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________