ئیمام ناصر محمد یەمانی
3 - جەمادە لئاخیرە - 1441 کۆچی
28 - 01 - 2020 زایینی
6:39 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=322693
__________

بەیادھێنانەوەی کۆتایی بەفەرمانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بۆ سەرجەم بڕیاربەدەست و سەرکردەی دەوڵەتە موسڵمانەکان..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، بەیادھێنانەوەی کۆتایی بە فەرمانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بۆ سەرجەم بڕیاربەدەست و سەرکردەی دەوڵەتە موسڵمانەکان، لە مەحکەمی زیکری کتێب اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209) }صدق الله العظيم [البقرة].

وە ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئەم مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کە اللە ڕەوانەی کردووە بەقەدەرو کاتێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لەسەردەمی جیاوازی و ناکۆکی و دووبەرەکی باوەڕداران و شەڕکردنیان لەگەڵ یەکتر بەھۆی پیلانی ھەنگاوەکانی ئەم دوژمنەیان کە بەدرۆ وایدادەنێت ھەوڵ دەدات بۆ ھاتنەجێی نەخشە ڕێگای ئاشتی لەنێوانیان، جا چەندەم ووریاو ئاگادار کردنەوە لە پیلانەکەی گەورەترین شەیتان لەشەیتانە بەشەرەکان سەرکردەی سەھیۆبی جیھانی ھەڵبژێردراو لەلایەن کونگرێس ئەندامانی سەھیۆنیەتی جیھانی ئەوانەی ماوەیەکی دوورە ھاتوونەتە سەر عەرشی ئەمریکاو نەخشەو پیلان دەکێشن بۆ جەنگی ئیسلام و موسڵمانان؛ وە پیلان و نەخشە دەکێشن بۆ سەرکەوتنی سەرکردەی سەھیۆنی لە یەھودە توندەڕەوەکانی نەوەی ئیسرائیل، وە بەڕاستیش ئەوان سەرکەوتن بە ساختەکردن لە ھەڵبژاردنی کۆتایی سەرکردەی ساختەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی جا گەورەترین توندڕەوی تیرۆرستی سەھیۆنیان لە جیھان سەرخست تا سەرکەوێتە سەر عەرشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکی بۆ ھاتنەجێی ئەم دەوڵەتە گەورە سەھیۆنیەی کە ماوەیەکی دوورو درێژە خەونی پێوە دەبینن بۆ قەڵاچۆکردنی ئیسلام و موسڵمانان و دەستبەسەرداگرتنی کورسی فەرمانڕەواکانی موسڵمانان لەسەرجەم دەوڵەتە عەرەبی و عەجەمیەکان و کوشتنی سەرکردەو پادشاو کاربەدەستەکانیان و قەڵاچۆکردنی گەلانی موسڵمانان و گۆڕینەوەی ھەموو سەرکردەو گەلەکانیان بە سەرکردەو گەلەکانی سەھیۆنی لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھان ئیسرائیلیش ھیچ نیە تەنھا پاشکۆیەک نەبێت بۆ سەھیۆنیەتی جیھانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وە لەژێر چاودێری سەھیۆنیەتی جیھانی وە ئەگەر اللە ش بیەوێت ئەوا ئه‌وان زاڵ ده‌کات به‌سه‌رتاندا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ ۚ }صدق الله العظيم [النساء].

جا ئەگەر اللە ئەوانی والێکرد بۆتان دەربکەون ئەوا ئایا لەم کاتەدا ئەنجامەکە چیە؟ جا ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبینن: { كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (8) اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا عَن سَبِيلِهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (9) لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ (10) }صدق الله العظيم [التوبة].

جا ئەوان ھێشتا ھەر ھەوڵ و کۆشش دەکەن بۆ بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان (کە قورئانی گەورەیە) ھەر لەسەردەمی دابەزینەکەیەوە نەوە لەدوای نەوە تا ئەم سەردەمەی ئێستاتان ئەگەر بتوانن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (217) }صدق الله العظيم [البقرة].

یان وا گومان دەبەن ئەی گەلی موسڵمانان کە بەربەستدانانەکەی سەھیۆنیەکان لە یەھود کۆتایی پێھاتووە لەبەرامبەر شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە لەم ماوەیە درێژە بۆ ڕێگالێگرتنی ئێوەو خەڵکی لە شوێنکەوتنی پەیامەکەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان قورئانی گەورە! وە ھا ئەوان بەڕاستی سەرکەوتوو بوون بە بەربەست دانان لە موسڵمانان لەبەرامبەر ئایینەکەیان ئیسلام وە ڕێگایان لێگرتن لە شوێنکەوتنی فەرمانەکانی اللە لە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای قورئان مەگەر تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، وە ھیچیش لە ئیسلام نەماوەتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت ھیچیش لەقورئان نەماوەتەوە تەنھا ڕەسمە پارێزراوەکەی نەبێت لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن کە لەبەردەستانە، جا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی ئەوانتان کرد ئەوا بەڕاستی وەکو ئەوانن وە ھەرگیزیش لەجێگای اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێکتان نابێت (لەئێستاشدا من لەناوتاندام) وە ھەرگیزیش اللە سەرتان ناخات وە خۆشتان سەرناخەن وە ھەرگیزیش دوژمنەکانتان وەفاتان پێ ناکەن لەوەی بەڵێنتان پێدەدەن مادام ناپاکیتان لە اللە کردبێت وە مادام ناپاکیتان لەم ئاینەتان کردبێت کە اللە ڕازی بووە پێی بۆ ئێوە وە مادام ناپاکیتان لە پیرۆزیەکانتان کردبێت جا دواتر ئەوانیش ناپاکی لە بەڵێن و پەیمانەکەتان دەکەن وە ھەرگیزیش وەفا بە شکۆیەکەی ئێوە ناکەن بەڵکو فێڵتان لێ دەکەن تا کوفر بەپەروەردگارەکەتان دەکەن وە کتێبەکەی اللە ش پشتگوێ دەخەن ئەمەش تا بتوانن بەسەرتاندا سەربکەون لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن ناتوانن سەربکەون بەسەرتاندا لەکاتێکدا ئێوە دەستگرتوو بن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە، وە بەڕاستیش وا ئاشوبە گەورە بەڵێندراوەکە ھات لە کتێبەکەی اللە و ئەم سوننەتە نەبەویەی کە دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، محمد پێغەمبەری اللە ش -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- کە ھیچ کات قسەی نەکردووە بە ئارەزووی خۆی فەرموویەتی: [ أَلاَ إِنّهَا سَتَكُونُ فِتْنَةٌ، فَقيل: مَا المَخْرَجُ مِنْهَا -يَا رَسُولَ الله-؟ قالَ: كِتَابُ الله، فِيهِ نَبَأُ مَا كان قَبْلَكُمْ، وَخَبَرُ مَا بَعْدَكُمْ، وَحُكْمُ مَا بَيْنَكُمْ، وَهُوَ الفَصْلُ لَيْسَ بِالْهَزْلِ، مَنْ تَرَكَهُ مِنْ جَبّارٍ قَصَمَهُ الله، وَمَنْ ابَتَغَى الهُدَى فِي غَيْرِهِ أَضَلّهُ الله، وَهُوَ حَبْلُ الله المَتِينُ، وَهُوَ الذّكْرُ الْحَكِيمُ، وَهُوَ الصّرَاطُ المُسْتَقِيمُ، هُوَ الّذِي لاَ تَزِيعُ بِهِ الأَهْوَاءُ، وَلاَ تَلْتَبِسُ بِهِ الالْسِنَةُ، وَلاَ يَشْبَعُ مِنْهُ الْعُلَمَاءُ، وَلاَ يَخْلُوا من كَثْرَةِ الرّدّ، وَلاَ تَنْقَضَي عَجَائِبُهُ، هُوَ الّذِي لَمْ تَنْتَهِ الْجِنّ إِذْ سَمِعَتْهُ حَتّى قالُوا:{ إِنّا سَمِعْنَا قُرْآنَا عَجَبًا يَهْدِي إِلَى الرّشْدِ فَآمَنّا بِهِ}، مَنْ قالَ بِهِ صَدَقَ، وَمَنْ عَمِلَ بِهِ أُجِرَ، وَمَنْ حَكَمَ بِهِ عَدَلَ، وَمَنْ دَعَا إِلَيْهِ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان لەسەر کورسی عەرشی موسڵمانان بەتایبەتی و گەلەکانیشیان بەگشتی اللە و پێغەمبەرەکەی محمد -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بەڕاستدابنێن جا ئەوەی ئیمام مەھدی بۆی ھێناون تازە نیە بەڵکو ناوەکەم ھەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکەم ھەڵدەگرێت (ناصر محمد؛ واتە بەسەرخەری محمد)، وە هەمووتان دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە وە ئەوانەشی کە شوێنتان کەوتوون لەھەموو خەڵکی ھەروەکو ئەوانەی پێش ئێوە دەستیان پێوە گرتووە لەسەردەمی دابەزینەکەی لەکاتێکدا بێباوەڕی دوژمنی یەکتر بوون ھەندێکیان بۆ ھەندێکیان، جا باوەڕی پێبھێنن و دەستبگرن پێی و ڕیزەکانیان یەکبخەن و شان و شەوکەتیان بەھێزبکەن اللە ش شکۆمەندیان ڕێکدەخات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (103) }صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئێوەش بەھەمان شێوە، جا ھەرگیز اللە سەرتان ناخات تا ئەوکاتەی دەستدەگرن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەوە، جا ئەگەر ڕێنموونیتان بوێت بەجگە لەئەو ئەوا اللە ڕیسواتان دەکات و کاروکردەوەکانیشتان بەتاڵ دەکاتەوەو بیناییەکانیشتان کوێر دەکات، جا شوێنی ئەم نورەی اللە بکەون کە بەسەر دواھەمینی پێغەمبەرەکانیدا دابەزیوە پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- جا ئەوەی اللە نوری پێنەدات ئەوا ھیچ نورێکی نیە، وە ھەرگیزیش اللە دڵەکانتان ڕووناک ناکاتەوە تا ئەوکاتەی عەقڵەکانتان بەکاردەھێنن جا شوێنی فەرمانەکانی اللە بۆ ئێوە دەکەون لە مەحکەمی کتێبەکەێ قورئانی گەورە تا ھەرەس نەھێنن و شکست نەخۆن و شان و شکۆتان نەڕوات و ھێزەکانتان بەھەموویەوە لەدەست نەدەن و شان و شەوکەتتان نەشکێت، جا لە اللە بترسن دەربارەی خۆتان و دەربارەی گەلەکانتان وە فەرمانەکەی اللە بۆ خۆتان جێبەجێبکەن لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورەوە، وە ئەوانەشی کە شوێنتان کەوتوون لە نەصاراو یەھودە ئاشتیخوازەکان و ھەموو خەڵکیش، جا ئەمەش فەرمانە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکەیە بۆ ئێوە لەم فەرموودەیەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ۚ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِّنْهُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ۖ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ ۚ انتَهُوا خَيْرًا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۖ سُبْحَانَهُ أَن يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ ۘ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (171) لَّن يَسْتَنكِفَ الْمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبْدًا لِّلَّهِ وَلَا الْمَلَائِكَةُ الْمُقَرَّبُونَ ۚ وَمَن يَسْتَنكِفْ عَنْ عِبَادَتِهِ وَيَسْتَكْبِرْ فَسَيَحْشُرُهُمْ إِلَيْهِ جَمِيعًا (172) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ اسْتَنكَفُوا وَاسْتَكْبَرُوا فَيُعَذِّبُهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (173) يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (175) } صدق الله العظيم[النساء].

جا بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی گشتیە بۆ موسڵمانان و نەصاراو یەھودو ھەموو خەڵکی بۆباوەڕھێنان بە اللە و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی وە بەوەی جیاوازی نەکەن لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی وە بەوەی دەست بگرن بە کتیبەکەی اللە قورئانی گەورەو کوفریش بکەن بەوەی بە دژو پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەم دژو پێجەوانەیە لەتەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی؛ جا ھەموویان ھیچیان پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن و زیادە تێخستن، بەڵکو اللە قورئانی پارێزراو لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندنی کردووە بە دادوەرێکی زاڵ بەسەر سەرجەم کتێبەکاندا، جا ئەوەی بە دژو پێچەوانە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورەدا هاتبوو بۆ ئێوە ئەوا بزانن ئەمە بەتاڵ و پوچی ھەڵبەستراوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە قورئانی گەورە ھەیە، جا دەستی پێوە بگرن و کوفر بەوە بکەن کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی بنچینەو دایکی کتێبەکەی اللە ن بۆ زاناکان و ھەمووشتان بەگشتی بۆ ھەموو کەسێک کە زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە کە کەس پێی بێباوەڕ نابێت تەنھا تاوانکارە لەسنور دەرچووەکان نەبن، وە بشزانن ئەم قورئانە گەورەیەی کە لەبەردەستەکانتانە ھەواڵ و دەنگوباسی ئێوەو ھەواڵ و دەنگوباسی پێش ئێوەش و هەواڵ و دەنگوباسی دوای ئێوەشی تێدایە تا ئەم ڕۆژەشتان، وە ھەواڵەکانی بەردەوام دەخوێندرێتەوە بەسەرتاندا لەلایەن اللە وە تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەلدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو جیھان، بەڵکو ھەواڵەکانی دنیاو ڕۆژی دواییشی تێدایە، جا ئایا ئێوە باوەڕتان پێی ھەیە؟ ئەی ئایا نابینن بەوەی ووریاو ئاگادارتان دەکاتەوە لەسەر زانستێک لەلایەن اللە ی زۆر زانا بە نھێنی و پەنھان و شاراوەکان لە دوژمنەکەی اللە و دوژمنەکەتان شەیتانی گەورە سەرکردەی سەھیۆنیەتی جیھانی ئەم دۆناڵد تڕامپەی کە وایدادەنێت ھەوڵ و کۆشش دەکات بۆ ھاتنەجێی ئاشتی لەنێوانتان لەکاتێکدا ئەو پێچەوانەی ئەوەی دەوێت بەوەی دەیەوێت ھەندێکتان خوێنی ھەندێکتان بڕێژن وە ئابوریەکەتان بەتاڵان ببات پاشان بۆ ھەمووتان ئامادە بێت.

ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان و گەلە موسڵمانەکانیان، چەندە ئیمام مەھدی ئێوەی ووریاو ئاگادار کردەوە تەنانەت لەپێش ئەوەی کە سەرکردایەتیەکەش تەسلیم بە سەرکردەی پێشوو ئۆباما بکرێت، ئەی ئایا سوێندم بۆ نەخواردن بە اللە ی مەزن و گەورە لە زۆرێک لە بەیانەکان بەوەی ھەموو ئەوەی شەیتان دۆناڵد تڕامپی یەھودی سەھیۆنی جیھانی بەڵێنی داوە بیکات لەڕاستگۆیانە بەدڵ و بەگیان لەبەرئەوەی ئەو لە سەھیۆنیە یەھودیەکانە لەخوێن و گۆشت و ڕەچەڵەکدا؟ وە ووریاو ئاگادارم کردنەوە بەوەی بەڵێنەکانی بۆ سەھیۆنیە یەھودیەکان تەنھا بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان نیە بەڵکو ئەو ھاتنەجێی دەوڵەتی گەورەی سەھیۆنی دەوێت سەرەتا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەوەی ماوەتەوە لە زەوی فەڵەستین و کوشتنیان ھەرچەندی بتوانێت وە وێرانکردنی ناوچەو شوێنەکانیان جا دەستی بەسەرھەرچیەکدا بڕوات وێرانیان بکات بە فڕۆکەکانی سەھیۆنی جیھانی بەسەر سەری کەس و کارەکەی جا ئەگەر جەنگیان کردبێت یان دانیشتوو بن لەگەڵ ژنان و بەجێماواندا، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان بۆ نیە ئەی گەلی فەڵەستینی تەنھا جەنگ کردن نەبێت لەگەڵ یاوەرەکانی تاغوت، جا لەوانەوە شکۆمەندیتان نەوێت جا ئەگەر واتان کرد ئەوا ئەوان ڕیسواتان دەکەن! جا نەکەن و نەکەن و ووریاو ئاگادارو ووریاو ئاگاداری بن جا ھەرگیز فرۆشتنی زەویەکانتان و پیرۆزیەکانتان و ئاینەکەتان ھیچ سودێکتان پێناگەیەنن، جا ھەرگیز ئەمە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات وە ھەرگیز وەفاتان پێ ناکەن و ھەرگیز دەستیش ناپارێزن لێتان تەنھا بەخراپەکردن نەبێت لەگەڵتان جا ئەوە ھەر ئەنجام دەدەن لەگەڵتان، وە ھەتا تەنانەت ئەگەر لەژێر پارێزگاری ئەوانیشدابن جا ھەرگیز بەچاکەکردن لەگەڵتاندا نابن بەڵکو دواتر ھیچ دەست ناپارێزن لەخراپەو ڕیسواکردن و سوکایەتیکردن بە شەڕەف و ئابڕوو و خوێنتان و بەتاڵان بردنی ئەم زەویەتان کە ماوەتەوە لەژێر پێیەکانتان و وێرانکردنی پیرۆزیەکانتان، ئەمەش سروشتی شەیتانە بەشەرەکانە لەھەموو سەردەمێکدا جا ھەرگیز ھیچ وەفایەکیان نیە بە بەڵێن و پەیمانەکان نە مرۆڤایەتیش لەبەرئەوەی ئەوان سەرسەخترینی دوژمنەکانی اللە ی ڕەحمانن؛ وێنەی ئەوان وەکو دوژمنی اللە شەیتانی ئیبلیسی بێ ئومێدبووە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە کە بێئومێدبوونە لەوەی اللە ڕەحمیان پێبکات وەکو چۆن بێباوەڕانی نیشتەجێی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، وە ھەرگیزیش ناپاکی کردن لە ئایین و نەتەوایەتی و پیرۆزیەکانتان سودتان پێناگەیەنن بەلاوازکردنتان، جا ھەرگیز ترسنۆکیەکەتان و وەھنی حەزو تەماحی دنیاتان ھیچتان بۆ زیاتر ناکات تەنھا سەرپێچی کردن و دوورە پەرێزی لە ڕاستی نەبێت تەنھا ئەوە نەبێت وەکو ئەوان دەبن بە یەکێک لە شەیتانەکان جا ڕقتان لە اللە و قورئانەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی دەبێتەوە وە ھەوڵ و کۆشش دەکەن وەکو ئەوان تا خەڵکی وەکو خۆتان بکەن بەبێناوەڕ بۆ پەروەردگارەکەیان تا لەگەڵ خۆیان ھەموویان لە ئاگری دۆزەخدا بن لەبەرئەوەی پێڕەوو بەرنامەکەیان بریتیە لە پێڕەوو بەرنامەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو بۆ جەنگی اللە و پێغەمبەرەکانی و یاوەرەکانی، لەکاتێکیشدا ئەوان دەزانن اللە ڕاستەو پێغەمبەرەکانی ڕاستن و قورئانیش ڕاستەو زیندووبوونەوەش ڕاستەو بەھەشتیش ڕاستەو ئاگریش ڕاستە ئەوانە بریتین لە خەشم لێگێراوەکان (المغضوب عليهم) ھیچ بایەخێکیشیان نیە، وە لە گومڕایە سەرلێشێواوەکانیش نین کە نەزان بن بەوەی ئەمە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵکو دەزانن ئەمە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بەڵام ڕقیان لە ڕاستی و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە شە لەسەر بەندەکانی جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە، وە ئامانجەکەشیان نەھاتنەجێی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیانە وە ڕقیان لە نیعمەتی ڕازیبوونەکەیەتی لەسەر بەندەکانی وە ھەوڵ و کۆشش دەکەن بەشەوو بەڕۆژ تا بەندەکانی اللە لە سوپاسگوزاران نەبن لەبەرئەوەی اللە بە سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت بەڵکو ئەوان بێباوەڕیان بە نیعمەتەکانی پەروەردگارەکەیان بۆ بەندەکانی پەروەردگاریان دەوێت لەبەرئەوەی دەزانن اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت جا ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە دەبێتەوە، جا شکۆو دەوڵەمەندیتان لەوان نەوێت ئەگەر وابکەن ئەوا اللە ڕیسواتان دەکات لەدنیاو لەڕۆژی دواییدا وە دنیاو دوایش دەدۆڕێنن، بەڵکو شکۆمەندی بۆ اللە و یاوەرەکانیەتی لەدنیاو لە لەڕۆژی دواییدا، وە ھەتا تەنانەت ئەگەر پیرۆزیەکانیشتان فرۆشت بە ماڵ و سامان وە ئایینەکەشتان و دواییەکەشتان فرۆشت ئەوا ھەرگیز دوژمنەکەی اللە گەورەترین شەیتان لەشەیتانە بەشەرەکان دۆناڵد تڕامپ قەرنی شەیتان دۆناڵد تڕامپ وەفا بەمە ناکات کە بەڵێنی پێداون بە پێدانتان، جا ووریاو ئاگاداربن تا دنیاو دواییشتان نەدۆڕێنن جا ئەمە دۆڕاندنێکی ئاشکرایە، ھەروەکو دواتر سەرکردەکانی عەرەب و ئەوانەشی لەگەڵیاندان دەیدۆڕێنن لەم دەوڵەتە موسڵمانانەی کە ئایینەکەیان و مزگەوتی ئەقساو ھەموو فەڵەستینیشیان فرۆشت لەبەرامبەر مانەوەیان لەسەر کورسی و عەرشەکانیان، دوورەو زۆر دوورە ..ئایا شکۆمەندیتان لە دوژمنی اللە دەوێت؟ ئایا نازانن شکۆمەندی ھەمووی بۆ اللە یە لەدنیاو دواییدا؟ جا ئەگەر ئێوە شکۆمەندیتان دەوێت لەدنیاو دوایی ئەم بەڵێنەتان بۆ ھەیە لەلایەن اللە وە کە بەدرۆناخرێتەوە جا شکۆمەندی ھەمووی بۆ اللە یە لەدنیاو لەڕۆژی دواییدا، جا ئاوات و خۆزگە لەسەر اللە بکەن ئەویش ئاوات و خۆزگەکانتان بۆ دەھێنێتەجێ، جا ئایا بۆ مرۆڤ نیە ئەوەی ئاوات و خۆزگەی بۆ دەکات؟ کەوایە بۆچی شوێنی ڕەزامەندی ئەو اللە یە ناکەون لەکاتێکدا دوایی و سەرەتاش ھەمووی بۆ اللە یە ئەگەر ئێوە بەڵێنەکەی اللە تان بەڕاست دانا لەمەحکەمی کتێبەکەی، وە ئەگەر ئێوە بەڵێنەکانی اللە تان بەڕاست دانەنا لە مەحکەمی کتێبەکەی و شەیتان تڕامپتان بەڕاست دانا ئەوا دواتر دەبینین بەوەی ئایا شەیتان دۆناڵد تڕامپ خاوه‌نی هه‌موو موڵک و شتێکەو ده‌سه‌ڵات و موڵک ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و موڵک و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت؟ یان ئەوە اللە ی تاک و تەنهای زاڵە کە خاوه‌نی هه‌موو موڵک و شتێکەو ده‌سه‌ڵات و موڵک ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و موڵک و ده‌سه‌ڵاتیش وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت وە هه‌ر که‌س بیه‌وێت شکۆمەندو باڵاده‌ستی ده‌کات هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت ڕیسواو بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌کات وە هه‌رچی چاکە هه‌یه هه‌ر به ده‌ستی ئەوە‌ پاک و بێگەردی بۆی بێگومانیش ئەو ده‌سه‌ڵاتدارە به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟ وە ئێوەش ئەمە دەزانن لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە جا شەیتان دۆناڵد تڕامپی خراپترینی بوونەوەرەکان خاوەنی موڵک و دەسەڵات نیە بەڵکو کەسێکی سوک و چروک و ڕیسوایە وە خەریکە کۆتاییش بە خۆی و یاوەرەکانی دێت، جا با کۆتاییەکەی ئێوەش لەگەڵ ئەودا نەبێت کە خراپترین کۆتاییەو خراپترین دوا تەمەنە بەڕاستی من بۆ ئێوە لە ئامۆژگاریکارانم، یان ھێشتا بۆتان ڕوون نەبۆتەوە ئەو دوژمنە بۆ ئێوە، وە بەڕاستیش ووریاو ئاگادارمان کردنەوە لەئەو پێش ئەوەی ئۆباما سەرکردایەتیەکەی تەسلیم بکات؟ یان بەیانەکانی ئیمام مەھدی بەڕاستی لەسەر ئەرزی واقعدا نەھاتوون بۆ ئێوە ھەرچەندە بەڕاستی من ووریام کردنەوە بەر لە ڕووداوەکە؟ یان وام دەبینن بەوەی درۆتان لەگەڵدا دەکەم؟ یان ئەوەیە بەیانە ڕوونەکانی ئیمام مەھدی لەسەر ئەرزی واقعدا ھاتوون ھەروەکو چۆن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەپێش ڕووداوەکەدا قسەی پێکردووە؟ جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بەڵام حەز بەئامۆژگاریکارانتان ناکەن ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، جا ئاگاداربن بەڕاستی وا سزای اللە پێشدێت، وا سزای اللە پێشدێت، وا سزای اللە پێشدێت، که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت دواتریش ئەمە دەزانن، جا ھیچ ھەڵبژاردنێکتان بۆ نیە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان لەھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان لە سەر عەرشی موسڵمانان، جا یان ئەوەیە جێبەجێکردنی فەرمانەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لەمەحکەمی قورئان ڕادەگەیەنن کە لەسەرەتای ئەم بەیانەدا باسکرا جا وەستاندنی جەنگی نێوان یەکتریتان ڕادەگەیەنن تا ببن یە یەک ڕیز لەدژی دوژمنانی اللە و دوژمنەکانتان جا جەنگ لەگەڵ سەرجەمیان بکەن ھەروەکو چۆن ئەوان لەگەڵ سەرجەمتاندا دەجەنگن وە بشزانن اللە لەگەڵ لە اللە ترس و پارێزکارانە ئەوانەی نە خۆبەگەورەزانیان دەوێت لەسەر زەوی نە تێکدەری و خراپەکاری سەرەنجامیش ھەر بۆ لە اللە ترس و پراێزکارانە، ئەمەش بەڵێنی اللە یە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی ناکات، وە خەلیفەکەی اللە ش بە داخی ئێوە نیە بەوەی دەریبخەن بەسەر ھەموو خەڵکی جیھاندا بەڵکو اللە دواتر خۆی ئەو دەردەخات بە حەول و قوەت و ھێزەکەی خۆی بە نیشانەی سزایەک لەلایەن خۆیەوە کە۷ ملتان پێی کەچ دەکات بۆ خەلیفەکەی اللە مەھدی، بەڵکو ئێوە خۆتان ڕزگاربکەن لە سزاکەی اللە بە چوونە ناو ئاشتی نێوانتانەوە سەرجەمتان وە بە بەرگریکردن لە خۆتان و گەلەکانتان و پیرۆزیەکانتان وە ھیچ بوارێکیش بۆ گفتوگۆکردن نەماوەتەوە جا فەرمانەکەی اللە جێبەجێ بکەن لە مەحکەمی قورئان کە لەسەرەتای ئەم بەیانەدا ھاتووە لەدوای ئەوەی بۆتان ڕوون بوویەوە شەیتان دۆناڵد تڕامپ بەڕاستی دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئێوە وە یاساکانی بۆ نەناردوون بۆ پاسەوانیکردنی ئێوە بەڵکو بۆ پاسەوانیکردنی ئیسرائیل لەئێوەو دەست بەسەرداگرتنتان وە بۆ ھاتنەجێی دەوڵەتی سەھیۆنی گەورەو وێران کردنی مزگەوتی ئەقسا، وە ھەرگیزیش ھیچ گوێ بە ناڵەو شیوەنی ئێوەو ناڵەو شیوەنی ئاشتیخوازەکان نادات لەو نەصاراو یەھودیانەی کە دڵیان ته‌نگ و بێزار دەبێت له‌وه‌ی جه‌نگ بکه‌ن وە دەیانەوێت لە جەنگ کردن لەگەڵ ئێوەو جەنگ کردنی گەلەکایان ئەمین بن، وە ھەرگیزیش ئەوان گوێ بە شەرمەزارکردنی بێباوەڕەکانی جیھان نادەن لەوانەی ھێشتا ھەستی مرۆڤایەتیان لەلا ماوە دواتریش دۆناڵد تڕامپ سەرکردەی سەھیۆنی تیرۆرستی جیھانی ھیچ گوێیان پێنادات و ئەم گوێ و ئەو گوێی لە قوڕو ھەویر کراوە ھەروەکو بڵێی گوێیەکانی گیرابێت لە گوێگرتن لە ناڵەو ھاوارەكانتان! جا ھیچ گوێنادات بە شەرمەزارکردن و نکۆڵی کردنەکانتان بەقسەکردنە بێ کردارەکانتان جا نەکەن تەنھا بە شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن وازبھێنن بەڵکو لەدوای ئەوە با ڕاپەڕین و دەرچوون بۆ جەنگی بەدوادابێت، ھەرچی ئەوەیە کە وازبھێنن بە شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان ئەوا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بەڕاستی ئەمەتان مایەی خەشم و قینێکی گەورەیە لەلای اللە بەوەی قسەیەک بکەن و بەکردار ئەنجامی نەدەن! جا شەرمەزارکردن و نکۆڵیکردن بەس نیە بەڵکو با ڕاگەیاندنی ڕاپەڕین بۆ جەنگ کردنی بەدواوە بێت جا ئەوکاتیش اللە لەوەی پێشترتان خۆشدەبێت لە ڕشتنی خۆێنی یەکتریتان وە لەتاوان و گوناھەکانیشتان خۆشدەبێت و خۆشیشی دەوێن بەڕاستی اللە تۆبەکاران و پاک و خاوێنبووەکانی لە تاوانەکان خۆشدەوێت بە تۆبەو گەڕانەوەکانیان بۆ لای پەروەردگارەکەیان، جا بەچی دەترسن لێی بەڕاستی اللە بەیەکێک لەم دوو شتە بەڵێنی پێداون یان ئەوەتا بەسەرکەوتن یان شەھیدبوون؟ وە ئاواتی سەرکەوتن و مانەوە بکەن چاکترە بۆ ئێوە وە چاکترە بۆ ئیسلام و موسڵمانان جا مردنی دڵەکان لەناو ئێوەدا دۆڕانێکی گەورەیە لەسەر ئیسلام و موسڵمانان جا خۆزگەو ئاواتی شەھیدبوونی خێرا مەخوازن جا ھەر دەیبیننەوە، وە سورو پێداگیریش مەبن لەسەر ژیان بە ھەڵھاتن لە مردن جا لەپاش ئەمە ئەگەر وابوون ئەوا اللە ژیانتان درێژ دەکات و سەریشتان دەخات بەسەر دوژمنەکانتان وە نورەکەیتان بۆ تەواو دەکات جا دەتانمرێنێت و دەتانخاتە بەھەشتەکەیەوە ڕاستەوخۆ لەدوای مردنەکەتان، وە بشزانن بەڕاستی بۆ ھیچ نەفسێک نیە بمرئت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت لەکاتێکی دیاریکراوی نوسراودا، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر ئەوانەی جەنگیان لەسەر نوسراوەو پێویستکراوە لەناو ئێوەدا خۆیان دوابخەن لەبەرترس و ترسنۆکی ئەوا ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرابان ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتبوایە جا لە شوێنەکانیاندا ڕادەکشێن جا نەخۆشدەکەون ئینجا دەشمرن لە ھەمان کات و ساتدا، پاشان ئاگری دۆزەخیان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سوته‌مه‌نی بۆی، ئایا تێناگەن و؟

وە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان، ئایا دەبینن ئەگەر بێتو یەکێکتان ھەموو مەلەکوتی ئەم ژیانی دنیایەشی پێبدرێت و ھەزار ساڵیش تەمەن تێیدا بەڕێبکات پاشانیش بمرێت جا ئایا دەبینن ئەمە بکاتە یەک خولەک لە لەئاگرێک کە سوتەمەنیەکەی بەردە؟ ئایا لە اللە ناترسن و خۆتان ناپارێزن لەو ئاگرەی سوتەمەنیەکەی بەردە؟ جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بێتو یەکێکتان پڕ بەزەویش ئاڵتون و ئەوەندەی تریش وەکو ئەمە لەگەڵ خۆیدا بھێنێت و پێشکەشی بکات لەبەردەستی پەروەردگارەکەی بۆ ڕزگاربوون بەجۆرێک ئەگەر قیراتێکیشی نەمێنێت لەبەرامبەر ئەوەی اللە نەیخاتە ناو ئەو ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی بەردە جا لەگەڵ ئەمەشدا اللە ھەر لێی قبوڵ ناکات و وەریناگرێت، پاشانیش فەرمان بەفریشتەکانی دەکات به‌ زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌ستنه‌وه جا خۆی و دەستەکانی بۆ لایەکانی ببەستنەوەو لە شانەکانی بئاڵێنن تا خوارەوەی پێیەکانی جا لەپاش ئەمە یەکێک لە فریشتەکان نێوچەوانی دەگرێت و ئەویتریش پێیەکانی جا تێی ھەڵدەدەنە ناو ئەم ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی بەردە جا ھاوارو ناڵەیەتی تێیدا ھەرکاتێک کە پێستی داماڵدراو داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا لە ھەر بەشێکی لەھەر چرکەیەکدا ئەوا اللە دەستبەجێ دەیگۆڕێتەوەو پێستی تر ده‌کات به‌به‌ردا بە کون فەیەکونێک بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزاو ئازار بچێژێت، کەواتە ئەوەی ئێوە دەیکەن چ سودێکی ھەیە ئەی گەلی بڕیار بەدەستەکان؟ جا ئەوەی لەم ژیانی دنیایەدا چێژی لێدەبینن ھیچ سودێکتان پێناگەیەنێت مادام چارەنووسەکەتان بەندینخانەیەکی ھەتاھەتایی اللە بێت کە حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە لە پشتھەڵکەرانی کتێبەکەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، خۆ ئەگەر ئەم بەندینخانەیەی اللە تەنھا بەندینخانەیەکی گەرمیش بووایە بەبێ ھەبوونی پەنجەرەو بەبێ ھەبوونی فێنک کەرەوە ھەواییە ساردەکان ئەوا ئەوکاتە شتەکە سوکتر دەبوو، بەڵام بەندینخانەکەی اللە ئاگرێکە کە سوتەمەنیەکەی بەردە؛ بەو مانایەی ئاگرەکە بەردەکانی ئەم بەندینخانە دەتوێنێتەوە لەبەر توندی و بەتینی گەرمیەکەی دۆزەخ، جا ئایا ئەمە بەڕاست دادەنێن کە اللە بەڵێنی پێ بە پشتھەڵکەرەکان داوە لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان؟ جا ئایا دەبینن ئارام بگرن لەسەر ئەم ئاگرەی سوتەمەنیەکەی بەردە؟ خۆ ئەگەر کاتی حوکم لەسەر دانەکەتان بە بەندکردنتان لێی ھەزار ساڵیش بووایە ئەوا ئەوکات ئومێدێک ھەبوو لەوەی دەربچن لێی لەدوای ھەزار ساڵەکە بەڵام حوکم و بڕیارەکە لەسەر پشتھەڵکەرەکان لەشوێنکەوینی کتێبەکەی و پێغەمبەرەکەی بە بەندکردنە نەمریەکە ھەتاھەتاییە نەک ملیۆن ساڵیش نەک ملیار ساڵیش بەڵکو تا ھەتایە بەبێ کۆتایی؛ جا ئایا دەبینن ئێوە دواتر ئارام بگرن تا ھەتایە لەناویدا؟ سوێند بەو اللە یەی کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت یەک چرکەش ئارام ناگرن لەم ئاگرەی کە سوتەمەنیەکەی بەردە، جا ئارام بگرن یان ئارام نەگرن ھیچ دەرچەیەکی ڕزگاربوون نیە لێی ئەگەر پشتھەڵکردنەکەتان بەردەوام بێت لە شوێنکەوتنی کتێبی پەروەردگارەکەتان بۆ وەڵامدانەوەی بانگەشەکاری حەقی لای پەروەردگارەکەتان.

وە ئەی گەلی شوێنکەوتووانی زۆردارو ستەمکارەکان، ئایا ئێوە دەبینن دواتر ئەوانە بتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەبەرامبەر سزاکەی اللە؟ جا ئەگەر ئەمانە نەتوانن پاسەوانی خۆیان بکەن و خۆیان بپارێزن لەسزای ئاگرە ھەڵگیرساوەکەی اللە کە سوتەمەنیەکەی بەردە چۆن دەتوانن پاسەوانی و پارێزگاری لەئێوە بکەن جا ھەرگیز گەورەو بەڕێزەکانتان ناتوانن ھیچ سودێکتان پێبگەیەنن لەسزاکەی اللە نە لەدنیا نە لە ڕۆژی دوایش؟ وە اللە ش پێتان ناڵێت سوتەمەنیەکەی تەختەو دارە بەڵکو دەفەرمویت سوتەمەنیەکەی بەردە جا بەشێوەیەکی دروست و ڕاست حسابی ئەمە بکەن ئەی گەلی بڕیار دانەرو بڕیار بەدەستەکان جا فەرمانەکەتان بەپەلە کۆبکەنەوەو بچنە ناو ئاشتی نێوانتان سەرجەمتان وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە تا بتوانن ڕووبەڕووی دوژمنە یەک دەستەکەتان ببنەوە، وە ئومێدیش دەکەم لە اللە فەرمانەکە لەسەرتان نادیارو خراپ نەبێت جا دەستەیەکتان یان ھەمووتان پشتی لێ ھەڵبکەن.

وە مژدەش بە پشتھەڵکەرەکان دەدەم لەئێوە بەسزایەکی نزیک وە ئیمام مەھدیش وا لەناو ئێوەدایە وە لەسەردەمەکەی ئێوەیە وە ھەرگیزیش اللە یاوەرەکانی و سەرجەم ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان داوەتەوە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی توشی سزاکەی ناکات، وە اللە ش تووڕەبووە لە پشتھەڵکەرەکان لە بانگەوازی شوێنکەوتنی کتێبەکەی جا لەجیاتی ئەمە شوێنی خراپترینی بوونەوەرەکان ئەو دۆناڵد ترامپە کەوتوون کە خۆی و یاوەرەکانی دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە اللە ش ناھێڵێت و ھەر نورەکەی خۆی تەواو دەکات ئەگەر چی تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت و حەزیشی پێنەکەن، جا ئەگەر ھەر نەخشەو پیلانێکتان ھەیە ئەوا پیلان بگێڕن ئەی گەلی تاوانکارەکان لە ھەموو جیھان، جا بەڕاستی منی ئیمام مەھدی تەحەدداتان دەکەم بەو اللە یەی کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، جا ئایا ئێوە زاڵ و سەرکەوتوو دەبن؟ دوورەو زۆر دوورە ..

ئەو اللە یەم بەسە کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت پشتم ھەر بەئەو بەستووەو ھەر ئەویش پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

دوژمنی شەیتانە جن و مرۆڤەکان؛ خەلیفەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________