الموضوع: وتەیەکی کورت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار..

صفحة 2 من 2 الأولىالأولى 12
النتائج 11 إلى 17 من 17
  1. افتراضي



    - 11 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    25 - رمضان - 1428 ک
    07 - 10 - 2007 مـ
    04:00 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=39428
    ــــــــــــــــــ


    قسەو باسی پوخت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار..
    زیندووبوونەوەی یەکەم..

    بسم الله الرحمن الرحيم {إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:٥٦].

    سەڵات و سەلام لەسەر پێغەمبەری اللە ی دواھەمین پێغەمبەر بۆ ھەموو ئومەتەکان وە لەسەر پێغەمبەرو نێردراوانی پێش ئەوو شوێنکەوتوانیان بەچاکە تاکو ڕۆژی دوایی وە جیاوازی ناکەین لەنێوان ھیچ یەکێکیاندا منیش لە موسڵمانانم، ثمّ أمّا بعد..

    ئەی خەڵکینە بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوی دواھەمینی ھەموو خەلیفەکانی اللە م، اللە کردوومی بە ئیمام و پێشەوا تا ڕێنمایی خەڵکی بکەم بۆ ڕێگای ڕاست؛ ڕێگای ڕاستی اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری، وە بەڕزگارکەری زیندووان و مردووەکان لە بێباوەڕەکان لەفیتنەی مەسیحی دەجال کەوا دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەڵێت ئەو خۆی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە! جا بۆ مەسیح کوڕی مەریەم نەبووە درۆزن بێت ھەر لەبەرئەوەش بەو مەسیحە دەڵێن درۆزن، جا ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە جا با توشی فیتنەتان نەکات وەکو چۆن باوک و دایکتانی بەدەرکردندا لە بەھەشت بەڕاستی ئەوو ھۆزەکەی لە شەیتانە پەیدابووە تێکەڵ بووەکان -ھجین- لە یەئجوج و مەئجوج دەتانبینن لە شوێنیک کەوا ئێوە نایانبینن لە بەھەشتی فیتنە (بەھەشتی ژێر خاک ھەمان ئەو بەھەشتەی کاتی خۆی ئادەم و حەوای تێدابوو)؛ کە بەھەشتی اللە یە لە ژێر خاک ھەروەکو پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە، وە ئەگەر یەئجوج و مەئجوج دەرچوون بۆتان ئەوا ئێوە دەتوانن بیانبینن، ھەرچی شەیتانە دڵسۆزەکانیشن لە نەوەی ئیبلیس کەوا بریتین لە ڕوحە پیسەکان جا ئەوانە دەبینن کەوا لەگەڵ ئەواندان بۆ ھەریەکێکتان لەسەر ڕێگادا، پاشان ئەو کەسەش ئەوە دەڵێت ھەروەکو پەروەردگارەکەی فێری کردووە بەوەی (پێویستە) لەوکاتەدا بڵێت: {قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الفلق].

    وە شەیتان (مەسیحی درۆزن) بە ڕۆژی زیندووبوونەوەکەی یەکەم لە دنیادا دەزانێت ھەرلەبەرئەوەش بوو وتی: {أَنْظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ} [الأعراف:14].

    وە مەبەستیشی لە مۆڵەت و چاوەڕێکردنەکەی مانەوە لەم بەھەشتەدایەو دواخستنیەتی لەژیانەکەی تێیدا ھەرلەبەرئەوەش وتی: {أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا} [الإسراء:62].

    وە ئادەم و حەواش لەم بەھەشتەی اللە دا بوون لەزەوی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ} صدق الله العظيم [طه:٥٥].

    وە پێشتریش ڕاستی ئەم بەھەشتەی اللە مان بۆ ڕوونکردنەوە کە لەژێر خاکدایە کەوا کاتی خۆی ئادەم و حەوای تێدابوون جا شەیتان بەدەرکردنی دان لێی بەمەکرو پیلانەکەی لە باشترین و ڕێکترین گوزەران بۆ نزمترینی شوێنه نزمه‌کان لەگوزەران و ژیان جا من ئایەتەکانتان بۆ ڕوون دەکەمەوە لەکاتێکدا کەوا بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستیدا دەبیننەوە جا مەڵێن ئادەم و حەوا لە بەھەشتی مەئوای ئاسمانی لای سیدرەتولمونتەھادا بوون بەڵکو (الهبوط-دابەزینەکە) لە باشترین گوزەرزان و ژیانەوە بووە بۆ نزمترینی شوێنە نزمەکان لە گوزەران وە لە ڕاستیشدا بریتی یە لە دەرچوون لە ناوەوەی زەوی بۆ دەرەوەی، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ} صدق الله العظيم [طه:١١٧].

    وەھەرچی سەبارەت بە زیندوو بوونەوەکەی یەکەمە جا ئەوە بریتی یە لە زیندوو بوونەوەیەک کەوا بۆ ئەو کافرانەیە اللە دەیەوێت لەو ئومەتە یەکەم و سەرەتایانەی پێشوتر کەوا پێغەمبەرەکانیان بەدرۆخستەوە جا اللە ش لەناوی بردن، بەڵام ئەگەر ڕۆژی زیندوو کردنەوەکەیان ھات ئەوا ئەوکاتە شەیتانی نەفرەت لێکراوو سەربازەکانی لە یەئجوج و مەئجوج دەردەچن بۆ ئەوەی زیندووان و ئەم مردووانە (کاتێک کە زیندوو دەبنەوە) تووشی فیتنە بکەن، ئەوەش لەبەرئەوەی شەیتان چاوەڕێ دەکات تا ڕۆژی زیندووکردنەوەکە دێت (واتە چاوەڕێ دەکات دەربچێت تاکو ڕۆژی زیندووکردنەوەی یەکەم دێت کەوا تەنھا بۆ کافرە لەناوچووەکانە لەم دنیایەدا) ھەرلەبەرئەوەش دواتر نھێنی گەڕانەوەکە بۆ ڕۆژی زیندوو کردنەوەکەی یەکەم دەبینن بەوەی ڕوودانەکەی پەیوەستە بە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج، وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی:: {وَحَرَامٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٩٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ} صدق الله العظيم [الأنبياء:95-96].

    ئەوەش بەڵێنی ڕۆژی دەرچوونەکەیە لەبەرئەوەی کۆتایی ھاتنی وادەی مۆڵەت و چاوەڕوانیەکەی (شەیتان کە اللە پێیدا کاتێک نەفرەتی لێکرد) تاکو ئەو ڕۆژەیە کەوا ئەوانە زیبدوو دەکرێنەوە ھەر لەبەرئەوەش ذوالقەرنەین کە لە گێڕانەوەکەی قورئانی گەورەدا باسکراوە وتی: {قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    جا مەبەست لەوە زیندوو کردنەوەی ھەموو ئەو کافرانەیە کەوا اللە ویستی لەسەرھەیە زیندوویان بکاتەوە لە پێناو ھاتنەجێی ئامانجەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوەش لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕونکراو ڕازیبوونەکەی اللە دەپەرستێت لە نەفسی اللە دا ئەوەش بریتی یە لە ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) وە نھێنی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە ش (اسم الله الأعظم) لە ڕازیبوونی نەفسەکەیدایە، بەومانایەی سیفەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی اللە بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

    بەڵام ئەم ناوە ڕۆیشتووە لەنەفسی اللە دا بەرزی و بڵندی بۆی بەھۆی توڕەییەکەی لەسەر بەندەکانی جا ئەم نیعمەتە ھەرە گەورەیەم بۆ نایەتەجێ (کەوا لەھەموو نیعمەتێک گەورەترە) ھەتا ئەوکاتەی اللە ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی وەھەرگیزیش اللە ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی ھەتا ئەوکاتەی ھەموو شتێک دەخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە، ئەمەش بریتی یە لە ئاڵای بانگەوازەکەم و غایەو ئامانجەکەم بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەوە نازانن.

    وە منیش ئەو کەسەم کەوا خەبیرو شارەزام بە اللە ی ڕەحمان وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت؛ (الرحمن فاسأل به خبيرا) جا بەڕاستی دابنێن، وە ڕازیبوونی اللە م کە بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) نەکردووە بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتی بەھەشت کە بریتی تە لە نیعمەتە بچووکەکە بەڵکو دەمەوێت اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی نە توڕە، جا ئای لەسەرسامیم بۆ ئەوانەی کەوا دادەنێن بەوەی پەروەردگارەکەیان خۆشدەوێت جا چۆن ئۆقرەو ئارام دەگرن بە بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا پەروەردگارەکەشیان ڕازی نیە لەنەفسی خۆی و شادو خۆشحاڵ نیە؟ ئەوەش لەبەرئەوەی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبان بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە! یان واگومان دەبن بەوەی اللە شادو ئاسودە دەبێت بە سزادانی بەندەکانی ھەرچەندە کەوا ئەوان خۆشیان ستەمیان لەخۆیان کردووەو اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون؟ جا لەگەل ئەوەشدا بینیم ئەو اللە یەی کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی کاتێک لەناوی بردوون بەھۆی بەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانی و بەدرۆ زانینی ئایەت و نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان جا تەخت و وێرانی کردوون بەتەواوی ھەتا ئەوکاتەی بەھیلاکی بردوون جا لەدوای ئەوەدا قسەیەک دەکات لە نەفسی خۆیدا کەوا نە فریشتەکانی و نە فریشتە نزیکەکانیشی لە بەندەکانی گوێیان لێی دەبێت ئەو قسەیەش بریتی یە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يس].

    وە بە اللە سوێندتان دەدەم ئایا مەودای حەسرەتی خەفەتباری دایکێک چەندە لەسەر ڕۆڵەکەی ئەگەر بێتو فڕیدرایە ئاگری دۆزەخەوە؟ جا لەسەرتانە بەوەی بزانن حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر بەندەکەی گەلێک گەورەترە لە حەسرەتی خەفەتباری دایکێک لەسەر منداڵەکەی ھۆکارەکەش لەبەرئەوەیە چونکە اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە جا ئەوەشە کەوا محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم نەزان بووە پێی لە نەفسی پەروەردگارەکەی وە خەریک بوو کەوا خۆی لەناوببات لەبەر حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆی لەسەر خەڵکی جا ئەی چی دەربارەی گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەو اللە یەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لە محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم بەڵام حەسرەتی خەفەتباری محمد پێغەمبەری اللە لەسەر خەڵکی بێئاگای کرد لە بیرکردنەوە لە مەودای حەسرەتی خەفەتباری ئەوکەسەی کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی لەئەو، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بە ئاڕاستەی دواندنی پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی: {فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ} [الأنعام:35].

    بەومانایەی لە نەزانان مەبە لە بەرامبەر ناسینی ئەو اللە یەی کەوا ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە وە پێێشتریش اللە عیتابی لە پێغەمبەرەکەی گرتبوو بەھۆی گەورەیی و توندی حەسرەتی خەفەتباریەکەی نەفسی پێغەمبەرەکەی لەسەر خەڵکی، وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بەئاڕاستەی دواندنی پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی: {فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ} صدق الله العظيم [فاطر:٨].

    وە هەروەها فەرموویەتی: {طه ﴿١﴾ مَا أَنْزَلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لِتَشْقَىٰ ﴿٢﴾ إِلَّا تَذْكِرَةً لِمَنْ يَخْشَىٰ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [طه].

    وە فەرموویەتی: {لَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ أَلَّا يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:٣].

    وە فەرموویەتی: {فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَفْسَكَ عَلَىٰ آثَارِهِمْ إِنْ لَمْ يُؤْمِنُوا بِهَٰذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا} صدق الله العظيم [الكهف:٦].

    بەڵام محمد پێغەمبەری اللە درکی بە نھێنی و مەودای ئەم عیتابە نەکردووە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە! جا ئەگەر ئەوە حاڵی تۆ بێت ئەی ئەو محمد پێغەمبەری اللە یەی کەوا اللە بەڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی ناردووی ئەی دەبێت مەودای حەسرەتی خەفەتباری ئەو کەسە چۆن بێت کەوا بەڕەحم و میھرەبانترە لەتۆ بۆ بەندەکانی کە اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە؟ بەڵام محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وسلم نەزان بوو بەوە ھەر لەبەرئەوەش پەروەردگارەکەی عیتابی لێگرت بە عیتابێکی تیژو ڕەق بەوەی کەوا لە نەزانان نەبێت لە بەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنْ كَانَ كَبُرَ عَلَيْكَ إِعْرَاضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الْأَرْضِ أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُمْ بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٣٥].

    ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:٥٩].

    وە بەڕاستیش محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وسلم زانی بەوەی لەئومەتەکەی کەسێک ھەیە زاناترە لەئەو بە اللە ی ڕەحمان ھەرلەبەرئەوەش پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم فەرموویەتی: [الإيمان يمان والحكمة يمانية] صدق رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

    لەوەیە زۆرێک لەموسڵمانان لێمان توڕە ببن لەکاتێکدا من ئەولاترم بە باپیرەم پێغەمبەری اللە لەوان وە غیرەتم لەسەری زیاترە لەوان بەحەق، جا لەبەرچی بڵندترین پلەکانی زانست تایبەت دەکەن بە نێردراوو پێغەمبەرەکان جا ئایا ئێوە ڕەحمەتەکەی اللە دابەش دەکەن؟ جا ئایا دەزانن ھۆکاری دەورەو خولی زانستیەکەی ئەوکەسەی کەوا قسەشی لەگەڵ اللە دەکرد کە موساب وو چی بوو لەگەڵ بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکان؟ ئەوە لەبەرئەوەی موسا وای گومان برد بەوەی خۆی زاناترینی خەڵکیە بەڕەچاو کردنی ئەوەی وای دەبینی کەوا اللە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ دەکات ھەر لەبەرئەوەش اللە پیاوێکی چاکەکاری بۆ ڕەوانەکرد تاکو موسڵمانان زانست تایبەت نەکەن بە نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەبێ چاکەکاران! جا لەوەیە پیاوێکی چاکەکار زاناتر بێت لە پێغەمبەرو نێردراوێک، {قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ} [النمل:40].

    وە بەھەمان شێوە نەصارا مەسیحیەکانیش دواتر توڕە دەبن لەسەرمان جا دەڵێن: چۆن وادەزانی بەوەی خۆت ئیمام و پێشەوای بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا ئەم قسە حەقە بەڕاستی دەبێتە ھۆکاری توش بوون بەفیتنە بۆ زۆرێک لە نەصارا مەسیحیەکان جا ئیمان ناھێنن ھەتا سزایەکی بەئێش دەبینن، جا لە اللە بترسن ئەی گەلی نەصاراو موسڵمانەکان دایکتان ئێوەی لەباربچێت، سوێندیش دەخۆم بە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە بەوەی کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام و پێشەوای یەک ئومەتە بەتەواوی اللە ش پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەیە جا بیپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی، وە بەخەڵکیش ناڵێم من بکەنە پەرستراو لەجێگای اللە بەڵکو ببن بە ڕەببانی و ئەو اللە یە بپەرستن کەوا پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە بەو شێوەیەی کەوا ڕەواو شایستەیە و دەبێت بپەرسترێت بەڵکو ڕەحمتان پێبکات.

    وەئەی قەوم بەڕاستی اللە کردوومی بەئیمام بۆ ئومەتەکان تا بتان کەم بە یەک ئومەت (لەسەر ڕێگای ڕاست). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [الرعد:٣١].

    وەبەپشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أمّة واحدة وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].

    بەڵام اللە ھیدایەتی ئەو کەسانە دەدات لەناو خەڵکی کەوا ھیدایەتیان دەوێت، بەڵام بۆ خەڵکی نیە حوکم و بڕیار بدەن لەسەر چارەنووسی من و نھێنی بەندایەتیەکەم بۆ پەروەردگارەکەم وە ھەرلەبەرئەوەش دواتر اللە کافرەکان زیندوو دەکاتەوە لە ئومەتەکان تا ھیدایەتیان بدەین بەئیزنی اللە بۆ ڕێگایەکی ڕاست جا بیانکەین بەیەک ئومەت بە ئومەتە سەرەتاییە یەکەمینەکانی پێشتریان و دواھەمینیان تاکو بۆ عەبدەکەی ڕازیبوونی نەفسی اللە بھێنێتەجێ بەڵام ئێوە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەم وە بەنھێنیەکەشم نازانن! جا یەکێک لە ئەولیاکان (لەوانەی کەوا بڕوایان پێ کردووم) پێی وتم: "کەم کەم ئەم قسە گەورەیە بە موسڵمانان ڕابگەیەنە بەڕاستی عەقڵەکابیان لێی تێناگەن جا بەڕاستی منداڵ سەرەتا شیری پێدەدرێت پاشان نان پاشانیش گۆشت"، جا ئێمەش دەڵێین: ئەی ابن عمر بەڕاستی ئەوەی کەوا پێم وتن لە مانگی موحەڕەمی 1426 بوو ئێستاش وا ئێمە لە کۆتایی ساڵی 1428 داین لەم ماوەیەشدا منداڵ نان و گۆشت دەخوات لەدوای دوو ساڵ جا وا زیاتر لەدووساڵ تێپەڕبوو، وە بەھەمان شێوە ئەوەم لەلایە کەوا دەربارەی من و پلەکەم دەیسەلمێنێت لەلای پەروەردگارەکەم لە قورئانی گەورە جا لەبەرچی ئەگەر زانایانی موسڵمانان ڕاستدەکەن بەوەی بەتاڵ لەقسەکانمدا دەبینن نایەن لەبەرامبەرمدا بوەستنەوە جا بە قورئان بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە بە تەواوی؟، وھیھات ھیھات..جا بەڕاستی من تەحەددای ھەموو زانایانی ئاینە ئاسمانیەکان دەکەم بە ھەرھەموویانەوە بە فەرموودەی پەروەردگارەکەم قورئانی گەورە.

    وەھەرچی جیاوازیەکەشە لەنێوان جن و شەیتانەکان، ئەوا بەڕاستی ئیبلیس لە جنەو اللە ش ڕێزی لێناوە بەوەی کردوویەتی بە فریشتە لە جن وەکو نموونەیەک بۆ قودەرت و توانایەکەی خۆی ھەروەکو چۆن جبریل دەکات بە بەشەر لەکاتێکدا لە فریشتەکانیشە، وە بەھەمان شێوە ئەگەر اللە بیەوێت لەناو بەشەریشدا کەسانێک دەکات بە فریشتە کەوا لەزەویدا ڕێ بکەن بەڵام ئیبلیس خۆی بەگەورەزانی و غەڕابوو وە نەبوو بە بەندەیەکی سوپاسگوزارو سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەی کرد بە سوژدە بردن بۆ ئادەم لەبەرئەوەی خۆی وا دەبینی بەوەی چاکترە لە ئادەم کەوا اللە بە فریشتەیی (لەسیفاتەکانیدا) دروستی کردووە لە ئاگرو ئادەمیشی دروستکردووە لە تێکەڵەی قوڕێکی وەکو فەخفوری اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٣٠﴾ إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ أَنْ يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣١﴾ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣٢﴾ قَالَ لَمْ أَكُنْ لِأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُ مِنْ صَلْصَالٍ مِنْ حَمَإٍ مَسْنُونٍ ﴿٣٣﴾ قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٣٥﴾ قَالَ رَبِّ فَأَنْظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَرِينَ ﴿٣٧﴾ إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾ قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٣٩﴾ إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ﴿٤٠﴾ قَالَ هَٰذَا صِرَاطٌ عَلَيَّ مُسْتَقِيمٌ ﴿٤١﴾ إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلَّا مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ ﴿٤٢﴾ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٤٣﴾ لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِكُلِّ بَابٍ مِنْهُمْ جُزْءٌ مَقْسُومٌ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

    وە بەڕاستی ئیبلیس و ھەموو شەیتانە جن و ئینسانەکان بریتین لەسەرسەخترین دوژمنەکان بۆ ھەموو ئینسان و جن، وە ئیبلیس وتی بەشێکی دیاریکراو لەبەندەکانتدا دادەبڕم! وەھەرگیزیش نایەڵین ئەو بەشەدیاریکراوە داببڕێت بە ئیزنی اللە جگە لەوانەی کەوا شەیتان دەپەرستن لەکاتێکیشدا دەزانن بەڕاستی ئرە شەیتانی نەفرەتلێکراوە وەلە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نین بەڵکو دەزانن بەوەی کەوا اللە بەڕاستی حەقەو لەکاتێکیشدا ڕقیان لەحەقە، وەئەگەر ڕێگای حەقیش ببینن ڕێگایەکە ناگرنە بەر لەبەرئەوەی دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە وەئەگەر ڕێگای گومڕایی و بەتاڵ و گومڕاییش ببینن ئەوا ئەو ڕێگایە دەگرنە بەر لەبەرئەوەی دەزانن ئەوە ڕێگای شەیتانی نەفرەتلێکراوە؛ جا ئەوانە بریتین لەو بەشە دیاریکراوە بەئیزنی اللە پیلانی شه‌ڕو تاوانیش ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه کەوا نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن وەئێمەش بەسەریاندا زاڵ دەبین وە بەراستیش ھەر سەربازەکانی اللە زاڵ و سەرکەوتوون جا ھەرگیز کۆبوونەوەی ئەوان سودیان پێ ناگەیەنێت وەلەوەی کەوا پیلان و نەخشەی بۆ دادەنێن، وە بەڕاشتیش سوپایەکی زۆری لەژمارەی یەئجوج و مەئجوج ئامادەکردووە کەوا باوکانیان لەبەشەرن و دایکانیان لە مێ یەی شەیتانەکانن بەڵام سوپاکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەموو سەربازەکانی اللە ن لە ئاسمانەکان و زەوی ئێمەش بەسەریاندا زاڵ دەبێن بەلام زۆربەی خەڵکی سوپاسگوزاری اللە نین: إنا لله وإنا إليه لراجعون.

    برای موسڵمانان زەلیل لەسەریان و خۆ بەکەم زان و زەبوون بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان؛ مەھدی چاوەاروانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ________________


    بەیان و ڕوونکردنەوە ووردو تێروتەسەلەکان دەربارەی زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ئەو کافرانەی کەوا اللە ویستی لەسەریان ھەبێت:
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=9061

  2. افتراضي

    ( قسەو باسی پوخت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار)

    - 12 -
    ئیمام ناصر محمد یەمابی
    08 - شوال - 1432 ک
    07 - 09 - 2011 مـ
    11:17 ئێوارە
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=21440
    ــــــــــــــــ


    باسی ووردو تێروتەسەلی زیاتر دەربارەی وادەی دەرچوونی شەیتان بە سەرشۆڕی و ڕیسواییەوە لەو بەھەشتی فیتنەیەی کەوا لە ناوەوەی ناخی زەویەکەتاندایە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنصار الله في كل زمانٍ ومكانٍ إلى يوم الدين..
    اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَقَدْ خَلَقْنَاكُمْ ثُمَّ صَوَّرْنَاكُمْ ثُمَّ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ لَمْ يَكُن مِّنَ السَّاجِدِينَ ﴿١١﴾ قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُ مِن طِينٍ ﴿١٢﴾ قَالَ فَاهْبِطْ مِنْهَا فَمَا يَكُونُ لَكَ أَن تَتَكَبَّرَ فِيهَا فَاخْرُجْ إِنَّكَ مِنَ الصَّاغِرِينَ ﴿١٣﴾ قَالَ أَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿١٤﴾ قَالَ إِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿١٥﴾ قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿١٦﴾ ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ ﴿١٧﴾ قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٨﴾ وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: ئەی ئایا دەرچوونەکەی شەیتان لە بەھەشتدا بریتی نیە لە فیتنە بۆ ئەوەی کەوا شوێنی دەکەوێت لە نەوەکانی ئادەم؟ بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم؟

    جا پرسیارەکە بریتیە لەوەی: جا چۆن دەردەچێت بۆ ئەوان و ئادەم لەکاتێکدا نەوەکەی لە پشتیدا بوون وە ھاوسەرەکەشی لە بەھەشتدابوو جا چۆن دەردەچێت بۆیان؟ ئەی ئایا نابینن بەوەی کەوا دەرچوونەکەی بۆیان بۆ ئەوەیە تاکو تووشی فیتنەیان بکات؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ} صدق الله العظيم؟

    جا لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە ووردببنەوە: {لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ}.

    بەڵام لەساتی دەرچوونی فەرمانەکەوە ئەوان بوونیان نەبووە لەو شوێنەی کەوا ئێوە تێیدان جا چۆن دەردەچێت بۆ ئەوەی توشی فیتنەیان بکات؟ جا لەپاش ئەوە دەزانن بەوەی کەوا بەڕاستگەڕانی ئەم فەرمانە لەلایەن اللە وە بە دەرکردنی ئەو لە ئاخیر زەماندا تەئویل و لێکدانەوەکەی دێت جا ئەوکات بە سەرشۆڕی و ڕیسوایی دەردەکرێت لێی جا اللە فریشتەکانی بۆ دەنێرێت تاکو دەریبکەن لێی بەسەرشۆڕی و ڕیسواییەوە لەساتی کۆتایی ھاتنی کاتە زانراوەکەدا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ ربّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾ إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

    جا کەی ئەو کاتە زانراوە دێت؟ وەڵامەکە بریتی یە لە: {قَالَ ربّ فَأَنْظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ}.

    جا کاتە زانراوەکەش بریتی یە لە زیندووبوونەوەی یەکەم.

    وە پرسیارێکی تر: ئایا کەی ڕۆژە زانراوەکەیە؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدایە: {وَحَرَامٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٩٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ} صدق الله العظيم [الأنبياء:95-96].

    پرسیارێکی تر: کەی دەرگای بەربەستەکە بەسەر یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە؟ وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدا، لەو ڕۆژەدایە کەوا ھەسارەی سزای ئاگری جەھەننەم تێپەڕدەبێت لەڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بەسەر زەوی بەشەر بە نزیکترین تێپەڕبوون لە مێژووی زەوی بەشەردا، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا ﴿٩٤﴾ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا ﴿٩٥﴾ آتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ حَتَّىٰ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انفُخُوا حَتَّىٰ إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا ﴿٩٦﴾ فَمَا اسْطَاعُوا أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا ﴿٩٧﴾ قَالَ هَـٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "جا ئایا دەسەڵاتی زانستەکەت چیە بۆ مەبەستەکە لەم فەرموەدەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم.

    بەوەی کەوا ئەوە مەبەستی بەبەرچاویانەوە تێپەڕ دەبێت لەکاتێکیشدا سەیری دەکەن؟".

    جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی نیشاندانی دۆزەخ لەم شوێنەدا مەبەستی پێی تێپەڕبوون بەبەر چاویانەوە ھەروەکو نیشاندانی ئەسپەکانی سولەیمانە عليه الصلاة والسلام لەوساتەی کەوا ئەسپەکانی بەنمایش نیشاندران ھەروەکو نمایشی نیشاندانی سەربازی، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَوَهَبْنَا لِدَاوُودَ سُلَيْمَانَ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ ﴿٣٠﴾ إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِالْعَشِيِّ الصَّافِنَاتُ الْجِيَادُ ﴿٣١﴾ فَقَالَ إِنِّي أَحْبَبْتُ حُبَّ الْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّي حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِالْحِجَابِ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [ص].

    جا لەوەدا ئەوە دەردەھێنین بەوەی کەوا مەبەست لە وشەکە نیشاندانی دۆزەخە: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم.

    لەو ڕۆژەی کەوا بەربەستەکەی ذي القەرنەین تێک دەشکێت بەھۆی تێپەڕبوونە نزیکەکەی کەوا نزیکترین تێپەڕبوونیەتی لە مێژووی دروستبوونی زەویدا، ھەر لەبەر ئەو تێپەڕبوونە نزیکەشی زەوی کاریگەری لەسەر دروست دەبێت بە گەورەترین کاریگەری لە مێژووی تێپەڕ بوونی ھەسارەی جەھەننەم، جا بەھۆی پێچەوانە بوونەوەی سوڕانەوەی زەوی (کە بەھۆی تئپەڕبوونی ھەسارەی جەھەننەمەوە ڕوودەدات بەلای زەویدا) شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت جا ئەوکاتە خۆرھەڵات دەبێت بە خۆرئاوا جا خۆر لە خۆرئاواوە ھەڵدێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ هَـٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    وەبەھەمان شێوە لەم ڕۆژەدا زیندوو بوونەوەی یەکەم ڕوودەدات بۆ بێباوەڕانی ئومەتە یەکەمینەکانی پێشترو دواھەمینەکان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَالَ هَـٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم.

    وە دەرچوونی مەسیحی درۆزنیش -ئیبلیس- بۆ توشکردنی فیتنەی ئەوانەی کەوا شوێنی دەکەون لەنەوەی ئادەم لەدوای ڕۆژە زانراوەکە ڕوودەدات لەبەرئەوەی ئەو لەم بەھەشتەدا مۆڵەتدرا تاکو ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قَالَ ربّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾ إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

    وە لەو ڕۆژەشدا اللە فریشتەکانی دەنێرێت تاکو شەیتان و ئەولیاکانی دەربکەن بە سەرشۆڕی و ڕیسوایی، جا شەیتان زانیویەتی بەوەی کاتە زانراوەکە ھاتووە بۆ زیندووکردنەوەی یەکەم، وە بەوەی زەمانی مۆڵەت دران و چاوەڕێکردنەکەی لەم بەھەشتەدا کۆتایی پێھاتووە، جا دەردەکرێت لێی بەسەرشۆڕی و ڕیسواییەوە بەخۆی و سەربازەکانیەوە جا ئیبلیس دەردەچێت بۆتان بۆ توشکردنی زیندووان و مردووە زیندووکراوەکان بە فیتنەو ئاشوب لەم ڕۆژەدا، هەرئەوەشە بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکە بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە {قَالَ اخْرُجْ مِنْهَا مَذْءُومًا مَّدْحُورًا لَّمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكُمْ أَجْمَعِينَ ﴿١٨﴾ وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

    جا بەڕاستگەڕانی فەرمانی دەرکردنەکەی ئەو لەم ڕۆژەدا ڕووی نەدا کەوا شەیتان سەرپێچی پەروەردگارەکەی کرد جا خۆی بەگەورە گرت لەوەی سوژدە ببات بۆ ئادەم لەبەرئەوەی اللە مۆڵەتی دا تاکو ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم، جا دەرنەکراوە لێی لەدوای دەرچوونی فەرمانەکە لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەت دراوە تێیدا تاکو ڕۆژی زیندووکردنەوەکە؛ بەڵکو اللە ھێشتیەوە لە بەھەشتەکەی زەوی تاکو ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم وە بەڵگەی مانەوەکەشی لەم بەھەشتەدا ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەیە: {فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَى} صدق الله العظيم [طه:117].

    جا ئایا بەیانی حەقی مانەوەکەی ئیبلیستان بۆ ڕوون بوویەوە لە بەھەشتی فیتنە تاکو ئەو ڕۆژەی (بێباوەڕەکان) زیندوو دەبنەوە لە زیندووکردنەوەی یەکەم؟ جا دەڵێت گوایە بەھەشت و ئاگر لەلای ئەوە جا بەڕاستی وا نیشانتان درا، وەدەڵێت: "ئەوە ڕۆژی نەمری ھەتا ھەتاییە ڕۆژی زیندووبوونەوە وە بەھەشت و ئاگریشم لەلایە، وە منیش مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم"! بەڵکو ئەوە درۆزنەو کوڕی مەریەم نیە! ھەر لەبەرئەوەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە صلى الله عليه وعلى أمّه وسلم تسليماً، وەھەرلەبەرئەوەش حیکمەتەکەتان بۆ ڕوونبوویەوە لە گەڕانەوەکەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەبەرئەوەی شەیتان دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات لەکاتێکدا بۆ مەسیح نیە ئەو قسەیە بکات بەڵکو ئەوکەسە بریتی یە لە مەسیحی درۆزن.

    جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بە ووردی و تێروتەسەلی باس و خواسەکەی مەسیحی درۆزنیان نەزانیوە لەبەرئەوەی اللە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی تایبەت کردووە بە دەستەی دوژمنەکەی؛ کەوا مەھدی چاوەڕوانکراو خاوەنی زانستی کتێبەکەی اللە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکەیەتی بۆ مەسیحی درۆزن.

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمد للهِ ربِّ العالمين ..
    خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  3. افتراضي


    - 13 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    11 - 10 - 1432 ک
    10 - 09 - 2011 مـ
    10:58 بەیانی

    [ لمتابعة رابط مشاركة البيان الأصليّة ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=21559
    ــــــــــــــــــــ


    بەیانێک لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوەوە دەربارەی تواناو سیفاتەکانی جن و فریشتەکان وە دەربارەی فیتنەو ئاشوبی مەسیحی دەجال..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي النبيّ الخاتم ورحمة الله وبركاته وعليه وعلى آله الأطهار وجميع أنصار الله في خلقه إلى يوم الدين..

    ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە باوکی ڕوان، بەڕاستی اللە ی ڕەحمان فەتوای بۆ داون لە محکەمی قورئان بەوەی کەوا جنی دروستکردووە لە ئاگرێکی بەتین(نار السَّموم)، جا اللە پاک و بێگەردی بۆی لە محکەمی قورئاندا فەرموویەتی: {وَالْجَآنَّ خَلَقْناهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ السَّمُومِ} صدق الله العظيم [الحجر:27].

    وە (السَّموم) یش بریتیە لە ئاگری جەھەننەم، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَصْحَابُ الشِّمَالِ مَا أَصْحَابُ الشِّمَالِ ﴿٤١﴾ فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ ﴿٤٢﴾} صدق الله العظيم [الواقعة].

    وە ئەو جنەی اللە باوکیانی لە ئاگر دروستکردووەو ڕێزی لەھەندێکیان ناوە بۆ ئەوانەیان کەوا ویستوویەتی بە سیفاتی فریشتەیی بە توانای خۆ گۆڕین لە دروستکردنەکەیان بە خۆ چواندن و خۆخستنە سەر شێوەی دروستکراوی تر فیتنەو تاقیکردنەوەیەکە بۆیان تاکو دەرکەوێت ئایا ئەوانە سوپاسگوزار دەبن یا کوفر دەکەن و خۆیان بەگەورە دەگرن و مەغرور دەبن بەدروستکردنەکەیان؟ ھەروەکو ئیبلیس و نەوەکەی کەوا چەند سیفاتێکیان ھەڵگرتووە لە سیفاتی فریشتەیی؛ بەو مانایەی چەند سیفاتێکی فریشتەییان ھەڵگرتووە بە توانای خۆ گۆڕینیان لە دروستکراوی جنەوە بۆ خۆچواندن و خۆخستنە سەر شێوەی دروستکراوێکی تر، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَا مُوسَىٰ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ ۖ إِنَّكَ مِنَ الْآمِنِينَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [القصص].

    جا مەبەستی فەرموودەکەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە لەوەی کەوا دەفەرموێت:{وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ}، ئەمە بەومانایەی کەوا ئەو گۆڕاوە لە عەسایەکەوە بۆ مارێکی گەورە، جا لەوەدا ئەو سیفەتە دەردەھێنین کەوا جن پێی جیا دەکرێتەوە بە توانای خۆ گۆڕین لە دروستکرنەکەی خۆیانەوە جا خۆیان دەچوێنن بە دروستکراوێکی تر، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ ۖ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ} صدق الله العظيم.

    جا لەوەدا توانای جن دەردەھێنین لەسەر خۆگۆڕینیان لەدروستکردنەکەی خۆیان جا خۆیان دەچوێنن بە دروستکراوی تر، وە بەھەمان شێوە فریشتەکانیش لەنور اللە جیای کردوونەتەوە بەم سیفەتە بەھەمان شێوە توانای خۆ چواندنە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:17].

    وە لەدوای ئەوەی کەوا اللە ئادەمی دروستکردو فەرمانی بە فریشتەکانی کرد بە سوژدە بردن بۆ ئادەم ئەوەبوو ھەموو سوژدەیان برد، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذْ قَالَ رَ‌بُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرً‌ا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٢٨﴾ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّ‌وحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ ﴿٢٩﴾ فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٣٠﴾ إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣١﴾ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣٢﴾ قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ‌ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٣٣﴾ قَالَ فَاخْرُ‌جْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَ‌جِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٣٥﴾ قَالَ ربّ فَأَنظِرْ‌نِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِ‌ينَ ﴿٣٧﴾ إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

    وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: جا لەبەرئەوەی اللە ئیبلیسی دەرھێناوە لە فریشتەکان بەوەی لە سوژدە بەرەکان نەبوو بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ قَالَ أَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا ﴿٦١﴾ قَالَ أَرَ‌أَيْتَكَ هَـٰذَا الَّذِي كَرَّ‌مْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْ‌تَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّ‌يَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٦٢﴾ قَالَ اذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَاؤُكُمْ جَزَاءً مَّوْفُورً‌ا ﴿٦٣﴾ وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَ‌جِلِكَ وَشَارِ‌كْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُ‌ورً‌ا ﴿٦٤﴾ إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ ۚ وَكَفَىٰ بِرَ‌بِّكَ وَكِيلًا ﴿٦٥﴾} [الإسراء].

    وە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَ‌بُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرً‌ا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٢٨﴾ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّ‌وحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ ﴿٢٩﴾ فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٣٠﴾ إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣١﴾ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣٢﴾ قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ‌ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [الحجر].

    جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتی یە لەوەی: جا ئایا ئیبلیس لەو فریشتانەیە کەوا اللە لەنور دروستی کردوون یان لە فریشتە جنەکانە لە ئاگر (ئەوانەی کەوا جنن لەئاگر دروستکراون بەڵام سیفاتی فریشتەییان ھەڵگرتووە)؟ جا وەڵامەکەی لە محکەمی کتێبدا دەبیننەوە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُوا لآِدَمَ فَسَجَدُوا إِلاَّ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الجنّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلاً} صدق الله العظيم [الكهف:50].

    وەبەھەمان شێوە جن دابەشدەکرێن بۆ سەر دوو پۆل بەھۆی گۆڕانیان لەدروستکردنەکەی خۆیانەوە بە خۆ چواندن بە دروستکراوی تر بە قودرەت و توانایەکەی اللە لەخۆ گۆڕین لەدروستکراوی خۆیانەوە بەخۆ چواندن بە دروستکراوێکی تر بە بەڵگەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەە: {فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّى مُدْبِرًا} صدق الله العظيم.

    جا جن بریتی نین لە مارو عەزیا، بەڵکو اللە مەبەستی لەوەیە کەوا موسا بینی دەگۆڕێت لە عەساوە بۆ مارێکی گەورەی ئاشکرا؛ بەو مانایەی کاتێک کەوا عەساکەی بینی گۆڕا لە عەساوە بۆ دروستکراوێکی تر کە مارێکی گەورەی زیندووی ئاشکرابوو ھەروەکو چۆن جن توانای خۆ گۆڕینیان ھەیە بە خۆچواندن بەدروستکراوی تر، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَأَلْقِ عَصَاكَ ۚ فَلَمَّا رَ‌آهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرً‌ا وَلَمْ يُعَقِّبْ ۚ يَا مُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [النمل].

    وە لەمیانەی ئەوەشدا فەتواکەی اللە دەردەھێنین دەربارەی سیفاتەکانی جن لە دروستکردن؛ بەوەی کەوا اللە توانای خۆ گۆڕینی پێداون بۆ دروستکراوی تر ھەر کاتێک کەوا خۆیان بیانەوێت بەوەی خۆیان بچوێنن بە دروستکراوێکی تر جا بە توانایەک لەلایەن اللە وە خۆیان دەچوێنن بەدروستکراوی تر نەوەک لەلایەن خۆیانەوە، بەڵام ئەوە تەنھا ئەوکاتە ڕوودەدات ئەگەر اللە بیەوێت.

    وە ئەم سیفاتە فریشتەییەش بە توانای خۆ گۆڕین اللە ڕێزی پێ لە چەند دەستەیەک گرتووە لە جیھانی جن وە بەھەمان شێوە لە جیھانی فریشتەکان لەنور، جا ھەر فریشتەیەک بیەوێت خۆی بۆ خەڵکی دەربخات ئەوا حەتمەن دواتر خۆی دەچوێنێت بە پیاوێک لەبەشەر، اللە ش ئەوکەسەیە کەوا توانای خۆ خستنە سەر ئەوەو خۆچواندنەکەی بۆ دروستکراوێکی تر پێداون، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ جَعَلْنَاهُ مَلَكًا لَّجَعَلْنَاهُ رَ‌جُلًا وَلَلَبَسْنَا عَلَيْهِم مَّا يَلْبِسُونَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

    ھەروەکو جبریل عليه الصلاة والسلام لەوساتەی کەوا اللە ناردی بۆ لای محمد پێغەمبەری اللە صلى الله عليه وآله وسلم اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾ ذُو مِرَّ‌ةٍ فَاسْتَوَىٰ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [النجم].

    جا (الاستواء) بریتی یە لە خۆچواندن و خۆخستنە سەر پیاوێکی تەواو لە بەشەر، جا بەھەمان شێوە لەوساتەی اللە نێردراوەکەی خۆی جبریل و ئەوانەیشی کەوا لەگەڵیدابوون نارد بۆ لای مەریەم جا لەپاش ئەوە جبریل خۆی خستە سەر شێوەی پیاویک تاکو ئەو بیبینێت لەبەرئەوەی دواتر قسەی لەگەڵدا دەکرد، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَراً سَوِيّاً} صدق الله العظيم [مريم:17].

    کەواتە سیفاتی فریشتەیی بۆ توانای خۆ چواندن اللە دایناوە بۆ فریشتە جنەکان لەئاگرو فریشتەکانی لەنور بەشێوەیەکی گشتی، وە جنیش دابەشدەکرێن بۆ سەر دوو پۆل بەھۆی توانای خۆگۆڕین لە دروستکردنەکەی خۆیانەوە لەلایەن ئەو اللە یەی کەوا دروستی کردوون.

    لەوەیە یەکێک لە خۆشەویستە بەسەرخەرەکانم بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم وە ئایا کەسانێک ھەن لەنەوەی ئادەم بەوەی دواتر اللە سیفەتی خۆ گۆڕینیان پێبدات بۆ فریشتە لە نور لەدەرگای ڕئزلێگرتنەوە لەوانەی کەوا اللە کردوونی بە خەلیفەو جێنشین بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان بەسەر گەلانی جیھاندا؟".

    جا لەپاش ئەوە ڕاستەوخۆ وەڵامەکەی بەجێ دەھێڵین بۆی لەلایەن اللە وە کەوا دەفەرموێت: {وَلَوْ نَشَاءُ لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَائِكَةً فِي الْأَرْضِ يَخْلُفُونَ ﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

    وە لەدوای ئەوەش ئامۆژگاریتان دەکەین ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بەوەی داوا لە اللە بکەن نەتانکات بە فریشتە لە بەشەر، تاکو نەبن بەھۆکاری گەڕانەوەی خەڵکی بۆسەر کوفرو بێباوەڕی بە موبالەغەو زێدەڕەویکردن دەربارەتان لەدوای مردنەکەتان جا داواتان لێبکەن لە جێگای اللە، جا تەنازول بکەن لەم ڕێزلێگرتنە گەورەیە بۆتان لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە لە پێناو ھاتنەجێی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) کەوا گەورەترە لەم ڕێزلێگرتنە تاکو نەبن بەھۆکارێکی تر بۆ گەڕانەوەی خەڵکی بۆ سەر شیرک و ھاوبەشدانان لەدوای ئەوەی اللە ھەموویانی ھیدایەت دا لەبەرئەوەی ئەوان دواتر موبالەغەو زێدەڕەوی دەکەن دەربارەتان لەدوای مردنەکەتان ھەتا ئەوکاتەی داواتان لێدەکەن لەجێگای اللە،

    ئایا نازانن کەوا دایک و باوکتان ئادەم و حەوا دەیانزانی بە ڕوودانی ئەم گۆڕانە چاوەڕوانکراوە لەبەشەرەوە بۆ فریشتە ھەر لەبەرئەوەش ئیبلیس وەھمی ئەوەی بۆکردن کەوا بەڕاستی ئەو خۆی و ھاوسەرەکەی لەم درەختەیان خواردووە تاکو بوون بە دوو فریشتە؟ وە ئەوانیش ئەگەر دەیانەوێت ببنە خاوەنی ئەو توانای خۆ گۆڕینە لەبەشەرەوە بۆ دوو فریشتە جا زیندوو بن و نەمرن ھەتا لەژیانی دنیادابن ئەوە لەسەریانە لەم درەختە بخۆن؟ وە وەھمی بۆ کردن بەوەی جنی فریشتەیی لەم درەختەیان خواردووە بۆیە توانای خۆ گۆڕینیان پەیداکردووە لە جنەوە بۆ فریشتە، وەھەر لەبەرئەوەش ئیبلیس بە ئادەم و ھاوسەرەکەی وت: {مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَنْ تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:20].

    جا ئادەم و حەوا وا گومانیان برد ئەوە دەبێتە ھۆکاری ئەو ڕووداوە چاوەڕوانکراوە بەوەی کەوا اللە لەناو بەشەریشدا کەسانێک بکات بەفریشتە لە زەویدا ڕێ بکەن؛ جا واگومانیان برد بەوەی نھێنی ئەوە لەم درەختەدایە وەھەر لەبەرئەوەش اللە ڕێی لێ گرتوون لەوەی بیخۆن، وە وا گومانیان برد بەوەی کەوا نھێنی خۆ گۆڕینەکە بۆ فریشتە بریتی یە لەم درەختە وە ئەگەر بێتو ھەردووکیان لێی بخۆن ئەوا توانای خۆ گۆڕین بۆ فریشتە پەیدا دەکەن جا وەکو ئیبلیس و ھاوسەرەکەی دەبن بە دوو فریشتە. وە پاک و بیگەردی بۆ اللە ی گەورە! بەڵام ئادەم و حەوا عليهما الصلاة والسلام نەزان بوون بە ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ھەر لەبەرئەوەش لە درەختەکەیان خوارد تا ببن بە دوو فریشتەو لە نەمران بن لەم بەھەشتەدا ھەتا لەژیاندا بن جا ئەوەبوو نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم)؛ (کەڕازیبوونی اللە یە لەنەفسی خۆی) و نیعمەتە بچووکەکەشیان (کە بەھەشتەکە بوو) دۆڕاند، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَيَا آدَمُ اسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَ‌بَا هَـٰذِهِ الشَّجَرَ‌ةَ فَتَكُونَا مِنَ الظَّالِمِينَ ﴿١٩﴾ فَوَسْوَسَ لَهُمَا الشَّيْطَانُ لِيُبْدِيَ لَهُمَا مَا وُورِ‌يَ عَنْهُمَا مِن سَوْآتِهِمَا وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَ‌بُّكُمَا عَنْ هَـٰذِهِ الشَّجَرَ‌ةِ إِلَّا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ﴿٢٠﴾ وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ﴿٢١﴾ فَدَلَّاهُمَا بِغُرُ‌ورٍ‌ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَ‌ةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَ‌قِ الْجَنَّةِ وَنَادَاهُمَا رَ‌بُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا الشَّجَرَ‌ةِ وَأَقُل لَّكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿٢٢﴾ قَالَا رَ‌بَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ‌ لَنَا وَتَرْ‌حَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِ‌ينَ ﴿٢٣﴾ قَالَ اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْ‌ضِ مُسْتَقَرٌّ‌ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ﴿٢٤﴾ قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَ‌جُونَ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

    لەوەیە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە ئیبراھیم بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "جا اللە مەبەستی چی یە لەو فەرموودەیەی: {اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ وَلَكُمْ فِي الْأَرْ‌ضِ مُسْتَقَرٌّ‌ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ ﴿٢٤﴾ قَالَ فِيهَا تَحْيَوْنَ وَفِيهَا تَمُوتُونَ وَمِنْهَا تُخْرَ‌جُونَ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم.

    جا ئایا دەکرێت دابەزین -ھبوط - لەزەویەوە بۆ زەوی بێت؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو فەتوای بۆ دەدەین بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی -ھبوط- دابەزینەکە بریتی یە لەزەویەوە بۆ زەوی ھەروەکو دابەزینەکەی نەوەی ئیسرائیل لەزەویەوە بۆ زەوی لەبەرئەوەی ئەوان ئەوەی کەوا تێیدابوون گۆڕیانەوە بە کەمتر لەوەی چاکتر بوو بۆیان، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نَّصْبِرَ عَلَىٰ طَعَامٍ وَاحِدٍ فَادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُخْرِجْ لَنَا مِمَّا تُنبِتُ الْأَرْضُ مِن بَقْلِهَا وَقِثَّائِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَا ۖ قَالَ أَتَسْتَبْدِلُونَ الَّذِي هُوَ أَدْنَىٰ بِالَّذِي هُوَ خَيْرٌ ۚ اهْبِطُوا مِصْرًا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلْتُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:61].

    کەواتە (ھبوط-دابەزینەکە) مەبەستی اللە پێی دەرچوونە لەوەی چاکتر بوو بۆ ئەوەی کەوا نزمتر بوو لەو، ھەروەکو دەرچوونەکەی ئادەم لە بەھەشتەکەی اللە لە ناوەوەی بۆشایی زەوی بۆ زەوی شەکەتی و ماندوێتی لە داواکردنی ڕزق و ڕۆزی لەسەر ڕووی زەوی وە بەڕاستیش لەم زەویەی کەوا پێشتر تێیدا بوون نە برسی دەبوون تێیدا نە تێنووش نە ڕووت و ڕەجاڵ، جا -ھبوط- دابەزینەکە بریتی یە لە دەرچوون لەوەی چاکتر بوو بۆ ئەوەی کەوا نزمتر بوو لەوەی تێیدابوون، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَقَدْ عَهِدْنَا إِلَىٰ آدَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِيَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُ عَزْمًا ﴿١١٥﴾ وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ ﴿١١٦﴾ فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَـٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِ‌جَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ ﴿١١٧﴾ إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَ‌ىٰ ﴿١١٨﴾ وَأَنَّكَ لَا تَظْمَأُ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ ﴿١١٩﴾ فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ الشَّيْطَانُ قَالَ يَا آدَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَ‌ةِ الْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَىٰ ﴿١٢٠﴾ فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَ‌قِ الْجَنَّةِ وَعَصَىٰ آدَمُ رَ‌بَّهُ فَغَوَىٰ ﴿١٢١﴾ ثُمَّ اجْتَبَاهُ رَ‌بُّهُ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ ﴿١٢٢﴾ قَالَ اهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ ﴿١٢٣﴾} صدق الله العظيم [طه].

    جا ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا ھبوط مەجازە: کە بریتی یە لە دەرچوون لەوەی چاکترە بۆ ئەوەی کەوا نزمترە لەو، جا اللە ئادەم و حەواو نەوەکانیانی کە لەپشتیدا بوون دەرکرد، جا شەیتان توشی فیتنەی کردن بەم بەھەشتەی کەوا تێیدا بوون وە وا وەھمی بۆ کردن بەوەی اللە ڕێگای لێگرتوون بەم درەختەیە لەبەبەرئەوەی نھێنی موڵک و مانەوەو نەمری لەژیانی دنیای تێدایە تا لەوە بمێننەوە کەوا تێیدانە تاکو ڕۆژی قیامەت، جا با شەیتان ئێوەش بەم بەھەشتە توشی فیتنە نەکات تاکو سورو پێداگیر بن لەسەری ھەروەکو ئادەم و حەوا سورو پێداگیربوون لەسەر مانەوەی تێدا، بەڵکو ئەم بەھەشتە بریتی یە لە فیتنەی مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی کۆشک و تەلارەکانی زیوەو دەرگاکانیشی لە ئاڵتونە وە نەخش و نیگاری ڕازاوەی گەورەی تێدایە، جا ئەو درۆتان لەگەڵدا ناکات لەسەری! وە سوێند بە اللە بەڕاستی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان دواتر دەری دەکەن لێی بەسەر شۆڕی و ڕیسواییەوە، وە ھەرگیز ئەو لەگەڵتاندا ڕاست ناکات لەو بەڵێنەی پێتانی دەدات لەبەرئەوەی دواتر ئەو دەردەکرێت لێی بەسەرشۆڕی و ڕیسواییەوە بەسەربازەکانی اللە لەو فریشتانەی کەوا اللە فەرمانیان پێدەکات بە دەرکردنی مەسیحی درۆزن لەم بەھەشتەی کەوا اللە بەڵێنی پێ بەو گەلە داوە کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (يحبهم ويحبونه) بەوەی کەوا بیانکات بە جێنشین لە زەویدا ھەروەکو ئەوانی پێش ئەوانی کرد بە جێنشین، جا اللە دەیانکات بە میراتگری زەوی و ناوچەو شوێنی زەویەک کەوا قەت پێی ھیچ یەکێک لە موسڵمانانی تێنەکەوتووە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَئُوهَا} صدق الله العظيم [الأحزاب:27].

    جا ھەرچی مەبەستەکەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەیە لەم فەرموودەیەی: {وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيارَهُمْ وَأَمْوالَهُمْ} صدق الله العظيم.

    جا مەبەستی لەوە محمد پێغەمبەری اللە و ئەو موسڵمانانەیە کەوا لەگەڵیدابوون بەوەی کەوا کردنی بە میراتگری زەوی شەیتانە بەشەرەکان لەو یەھودیانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوە لەدوای بەستنی وە ئەو پەیوەندیەش دەپچڕێنن کەوا اللە فەرمانی کردووە بە گەیاندنی و فەسادو خراپەکاری و تێکدەریش ئەنجام دەدەن لەزەویدا، وەھەرچی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەیە: {وَأَرْضًا لَمْ تَطَؤُها} صدق الله العظيم.

    جا ئەوە مەبەستی لەم بەڵێنە گەلێکی ترە لەموسڵمانان کەوا بریتی یە لە ئیمام مەھدی و ئەوەشی کەوا بانگەوازەکەی بەڕاستداناوەو شوێنی کەوتووە لە موسڵمانان، جا اللە بەڵێنی پێداون بەوەی کەوا بیانکات بەمیراتگری زەوی و ناوچەو شوێن و ماڵ و سەروەتی جیھانی شەیتانەکان لەجن و ئینسان وە لەھەموو ڕەگەزێکیش لەو زەویەی کەوا پێیان تێینەکەوتووە، وە لە کتێبەکەی اللە شدا بەم زەویە دەوترێت بەھەشتی بابل کەوا ئێستا شەیتان فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی ماروت و نەوەکانیان یەئجوج و مەئجوج دەستیان بەسەر ئەم بەھەشتی بابلەدا داگرتووە، وە بەڕاستیش کۆشک و تەلارەکانیان لە زیو بنیات ناوە وە دەرگای کۆشک و تەلارەکانیشیان لە ئاڵتونن تا بیدەن و سەرفی بکەن لەو کەسەی کەوا کوفر بە اللە دەکات و شوێنی شەیتان مەسیحی درۆزن دەکەوێت وە ئەوە بەڕاست دادەنێت کەوا ئەو پەروەردگارە جا لەبەرامبەر ئەوەدا کۆشکێکی لە زیو پێدەدات کەوا دەرگاکانی لە ئاڵتونەو نەخش و نیگاری زۆرو بەرزکەرەوەی تێدایە بۆ ھەڵگەران بەسەر کۆشک و تەلارەکانیدا تاکو سەرەوەی کۆشکەکە وە نەخش و نیگاری ڕازاوەی گەورەی تێدایە.

    جا ئەوە بریتی یە لە فیتنەکەی مەسیحی درۆزن بەھەشتی بابل لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە، جا با شەیتان بەم بەھەشتە توشی فیتنەتان نەکات ھەروەکو باوک و دایکتانی ئادەم و حەوای پێ تووشی فیتنە کرد، لەبەرئەوەی وا وەھمی بۆ کردن کە ئەگەر بێتو لە درەختەکە بخۆن ئەوا دواتر دەبن بە نەمر تێیدا، وە ھەر لەبەرئەوەش لە درەختەکەیان خوارد لەبەر سوربوون و پێداگیریان لەسەر مانەوە تێیدا.

    جا با شەیتان ئێوەش پێی توشی فیتنە نەکات بەوەی کەوا دەڵێت دواتر دەیکات بەمیراتی ئێوە بەتەنھا بەڵکو ئەو لەدرۆزنانە، جا دواتر سوپایەکی فریشتەیی لەنور بەسەریدا زاڵ دەبن بەسەرکردایەتی وەزیری مەھدی چاوەڕوانکراو فریشتە جبریل عليه الصلاة والسلام، لەبەرئەوەی اللە فەرمان بە جبریل دەکات کەوا داببەزێت بەخۆی و ھەموو سەبازەکانی اللە لە فریشتەکانی حەوت ئاسمانەکان تاکو بێنە ڕیزی سوپاکەی مەھدی چاوەڕونکراو، وە فەرمانیان پێدەکات بەوەی گوێڕایەڵی خەلیفەو بەندەکەی اللە ئیمام مەھدی بەندەی نیعمەتە ھەرەگەورەکە (عبد النعيم الأعظم) بکەن، جا دواتریش ئەوان ھەڵدەستن بە ئەرک و گرنگیەکەیان بە دەرکردنی مەسیحی درۆزن فریشتە ھاروت و ھۆزەکەی ماروت و نەوەکانیان یەئجوج و مەئجوج لە زەوی بابل بەھەشتی اللە لەو زەویەی اللە کردوویەتی بەزەویەکی ڕازەوەو جیگای حەسانەوە بۆ جن و ئینسان، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَالْأَرْ‌ضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّ‌يْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَ‌بِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].

    جا لەبەرئەوەی اللە بۆ ھەردوو دەستەی جن و ئینسانی داناوە ھەر لەبەرئەوەشە کەوا بە دوو -مثنى- دەیاندوێنێت: {وَالْأَرْ‌ضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّ‌يْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَ‌بِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم.

    جا ئەوە بەھەشتی فیتنەیە، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَ‌جَ أَبَوَيْكُم مِّنَ الْجَنَّةِ يَنزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِ‌يَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَ‌اكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَ‌وْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

    وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا لەبەرچی دواتر شەیتان توشی فیتنەیان دەکات تاکو کوفر بکەن بە اللە ی حەق جا ئەوە بەڕاست دابنێن کەوا ئەو اللە یە؟ وەڵامەکەی دەربارەی فیتنەکەی مەسیحی درۆزن ئەوە بریتی یە لە موڵکێکی ماددی بە بەھەشتی فیتنە (بەھەشتی ژێر خاک) نەک اللە پشتگیری بکات بە موعجیزەکان ھەروەکو ئێوە وایدادەنێن، وە بەڕاستی اللە ش لەمحکەمی کتێبدا فەتوای بۆ داون دەربارەی فیتنەکەی مەسیحی درۆزن لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْلَا أَن يَكُونَ النَّاسُ أمّةً واحدةً لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ‌ بِالرَّ‌حْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فِضَّةٍ وَمَعَارِ‌جَ عَلَيْهَا يَظْهَرُ‌ونَ ﴿٣٣﴾ وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُ‌رً‌ا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ ﴿٣٤﴾ وَزُخْرُ‌فًا وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَ‌ةُ عِندَ رَ‌بِّكَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٣٥﴾ وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ‌ الرَّ‌حْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِ‌ينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِ‌قَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِ‌ينُ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

    وەئەی پرسیارکار دەربارەی ھاوسەرەکەی ئیبلیس جا ئەو بە کن فیکون (فەرمانی ببە یەکسەر بوو) دروستکرا، وە نەوە سەرسەختەکانیشیان ھەموویان نەوەی ئیبلیسن کەوا دوژمنی اللە و ئێوەن، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الجنّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ‌ رَ‌بِّهِ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّ‌يَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    وە اللە کردوونی بە دوو فریشتە، ھەر لەبەرئەوەش شەیتان وەھمی بۆ ئادەم و حەوا کرد بەوەی ئەگەر ئەوانیش دەیانەوێت وەکو ئەوان ببن بە دوو فریشتە کەوا بەنەمری بمێننەوە بە درێژایی ژیانی دنیا ئەوا لەسەریانە بەوەی لەم درەختە بخۆن جا ئەوکاتە دەبن بەدوو فریشتەی نەمر لەم موڵکەی کەوا اللە جێگیری کردوون تێیدا، ھەر لەبەرئەوەش پێی وتن: {مَا نَهَاكُمَا رَ‌بُّكُمَا عَنْ هَـٰذِهِ الشَّجَرَ‌ةِ إِلَّا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ ﴿٢٠﴾ وَقَاسَمَهُمَا إِنِّي لَكُمَا لَمِنَ النَّاصِحِينَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

    جا ئادەم و ھاوسەرەکەی وا گومانیان برد ئەوانەی سیفاتی فریشتەیی ھەڵدەگرن لە جن نھێنی گۆڕانیان لە دروستکردنەکەی خۆیان بۆ سیفاتی فریشتەیی لە دروستکردنەکەیان بریتی یە لە خواردنیان لەم درەختە، ھەر لەبەرئەوەش شەیتان ناوی لە درەختەکە نا درەختی نەمری بەومانایەی ئەوەی لێی بخوات دەبێتە فریشتەیەکی بەڕێزی نەمری ھەمیشەیی؛ بەڵکو ئەو درەختە بریتی یە لە درەختە نەفرین لێکراوەکە لە قورئان (الشجرة الملعونة) کەوا ھەڵکێشراوەو لە ناخی دۆزەخدا ڕوێندراوە تاکو ببێتە خواردنێکی خراپ بۆ تاوانبارو گوناھکاران.

    وەھێشتاکە دەسەڵاتی زۆرو زیاترمان لەزانست لەلایە لەلایەن اللە وە لەوەی کەوا ئیوە نایزانن، بەڵام دواتر غەریب و نامۆ دەبێت لەسەر ئەوانەی کەوا دڵنیا نابن، ھەر لەبەرئەوەش ھێشتا ئێمە ھەڵی دەگرین بۆیان وە کتێبەکەی اللە یان کەم کەم بۆ ڕووندەکەینەوە تا دڵی ئەو گەلە جێگیرو ڕاوەستاو بکەین کەوا اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیس ئەویان خۆشدەوێت، وە ئیمانیان زیاد دەکەین بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی کتێبەکەی اللە کەوا مایەی ئامۆژگاری و یادەوەریە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بەڵکو بترسن و پارێزگاربن.

    وە کۆتایی ئەم بەیان و ڕوونکردنەوەیەشم ئەوەیە، جا لەبەرچی ھەرگیز مەسیحی درۆزن ناتوانێت ئەو کۆشک و تەلارانەتان پێبدات کەوا لە زیون و دەرگاکانیشیان لە ئاڵتونن؟ ئەوە لەبەرئەوەی اللە دواتر دەریدەکات لێی بۆ ئێوە بەسەرشۆڕی و ڕیسوایی، لەبەرئەوەی اللە دەزانێت بەوەی ئەگەر وازی لێبھێنێت تێیدا ئەوا دواتر خەڵکی پێی تووشی فیتنە دەکات جا دەیانکات بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْلَا أَن يَكُونَ النَّاسُ أمّةً واحدةً لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ‌ بِالرَّ‌حْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فِضَّةٍ وَمَعَارِ‌جَ عَلَيْهَا يَظْهَرُ‌ونَ ﴿٣٣﴾ وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُ‌رً‌ا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ ﴿٣٤﴾ وَزُخْرُ‌فًا وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَ‌ةُ عِندَ رَ‌بِّكَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٣٥﴾ وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ‌ الرَّ‌حْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِ‌ينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِ‌قَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِ‌ينُ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

    بەڵام اللە دواتر دەیکات بە میراتی ئەو ئیمام مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا دەیەوێت خەڵکی بکات بەیەک ئومەت لەسەر ئیمان بەوەی کەوا اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، ھەتا ئەوکاتەی بەگەشت کردنەکەی دەگاتە لای وە دەگاتە لای دەرگاکانی دواتر دەبینین چەند بەشەرێک لە فریشتەکان چاوەڕوانی گوێڕایەڵی خەلیفەو بەندەکەی اللە ئیمام مەھدی دەکەن ھەروەکو اللە فەرمانی پێکردوون بە گوێڕایەڵی کردن بە سەرکردایەتی فریشتە جبریل عليه وعليهم الصلاة والسلام، وە بەھەمان شێوە چاکەکارەکان لە جن وە لەگەڵیشمان چاکەکارەکان لە ئینسان، فەرمان ەکانیش ھەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کەوا بەچاوە ناپاک و خیانەتکارەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کەوا سنگەکان دەیشارنەوە.

    وەئەی خۆشەویستانی اللە لەوەیە وازبھێنین لە بەیان و ڕوونکردنەوەی ھەندێک لەئایەتەکان لەبەرئەوەی لەبەیان و ڕوونکردنەوەکانیادا نھێنیەکان ئاشکرا دەبن بۆ دوژمنەکان لە شەیتانە جن و ئینسانەکان، بەڵام ئێوە ناچارم دەکەن لەسەر ئەوە بەھۆی ئیلحاح کردن و سوربوونتان لەسەر ئیمامەکەتان.جا ئەوەی کەوا وازمان ھێنا لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی لە قورئان لەو ساتەی کەوا پرسیاری دەربارە دەکەن جا بزانن بەڕاستی ئەوە مانای ئەوە نیە کەوا من دەستەوسانم لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی، بەڵام من حیکمەت لە دوا خستنی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی دەبینم جا توڕە مەبن لەسەر ئەوە، وە ئەگەر ئێوەو پرسیارکاران ناچارتان کردم ئەوا دواتر ڕوونی دەکەینەوە بەحەق ئەگەر اللە بیەوێت، جا ئەوەی دەیەوێت با ئیمان بھێنێت وە ئەوەی دەیەوێت با کوفر بکات، بەڵام دەترسم بەیان و ڕوونکردنەوەکەی زیانتان لێ بدات جا بەیان و ڕوونکردنەوەکەی گەورە بێت لە ڕوانگەی ئێوەو لەسەر عەقڵەکانتان، جا ئەوانەی کەوا نازانن بڵێن: چۆن جبریل و سەرجەم سەربازەکانی اللە لە زەوی و ئاسمانەکانی سەروو دەبن بە سەربازەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی جا گوێڕایەڵی فەرمانەکەی دەبن؟ جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامیان دەدەینەوەو دەڵێین: ئەی ئایا اللە فەرمانی پێنەکردن بە سوژدەبردنی گوێڕایەڵی لەپیشتردا بۆ خەلیفەکەی ئادەم عليه الصلاة والسلام، جا لەبەرچی ئەوە بەگەورە دەبینن دەرحەق بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت ھەموو خەڵکی بکات بەیەک ئومەت لەسەر ھیدایەت و ئیمان؟ وە لەکاتێکدا دەستەی دوژمنەکەم مەسیحی درۆزن شەیتان ئامانجەکەی پێچەوانەی ئامانجەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوە لەبەرئەوەی شەیتان مەسیحی درۆزن دەیەوێت ھەموو خەڵکی بکات بەیەک ئومەت لەسەر کوفرکردن بە اللە، جا ئەوەیە ئامانجەکەی شەیتان، وە ھەر لەبەرئەوەشە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْلَا أَن يَكُونَ النَّاسُ أمّةً واحدةً لَّجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ‌ بِالرَّ‌حْمَـٰنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فِضَّةٍ وَمَعَارِ‌جَ عَلَيْهَا يَظْهَرُ‌ونَ ﴿٣٣﴾ وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُ‌رً‌ا عَلَيْهَا يَتَّكِئُونَ ﴿٣٤﴾ وَزُخْرُ‌فًا وَإِن كُلُّ ذَٰلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَ‌ةُ عِندَ رَ‌بِّكَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿٣٥﴾ وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ‌ الرَّ‌حْمَـٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِ‌ينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِ‌قَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِ‌ينُ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

    لەبەرئەوەی ئەو دەیەوێت اللە توڕە بکات لەبەرئەوەی اللە بەکوفرکردنی بەندەکانی ڕازی نابێت، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

    وەھەر لەبەرئەوەش شەیتان دەیەوێت ڕازی بوونەکەی اللە لەنەفسیدا بڕوات و نەمێنێت بەھاتنەجێی ئامانجەکەی بەوەی بەندەکانی ھەمووی بکات بەیەک ئومەت لەسەر کوفرکردن بە اللە، بەڵام ئیمام مەھدی ھەوڵ و کۆششەکەی پێجەوانەی ھەوڵ و کۆششەکەی شەیتانە، وە دەیەوێت ھیدایەتی ھەموو ئومەت بێتەجێ جا بیانکات بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست کەوا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی کەوا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا ڕازی بێت، وە ھەرگیزیش ڕازیبوونەکەی اللە لەنەفسی خۆیدا نایەتەجێ تەنھا ئەگەر بەندەکانی سوپاسگوزاری بن ئەوکاتەی کەوا ئیمانی پێدەھێنن و بەتەنھا ئەو دەپەرستن بێ ئەوەێ ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

    جا چەندە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی ئەو مەھدیە چاوەڕوانكڕاوەی كەوا بە نھێنیەکەی نازانن وە پشتیش ھەڵدەکەن لە فەرمانەکەی! جا ئایا ئەو بانگی کردوون بۆ لای کوفر کردن بە اللە؟ بەڵکو شەوو ڕۆژ بانگەوازتان دەکات بۆلای شوکرو سوپاسگوزاری بۆ اللە تاکو اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن تاکو ڕازی دەبێت، وەھەر لەبەرئەوەش اللە دروستی کردوون تاکو شوێنی ڕازی بوونەکەی بکەون ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن جا ھەر لەبەرئەوە دروستی کردوون، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

    وە ڕێنماییتان دەکەین بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ لای شوێنکەوتنی ڕازیبوونەکەی اللە ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن، جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ لای ڕازیبوونی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قَدْ جَاءَكُمْ رَ‌سُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرً‌ا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ‌ قَدْ جَاءَكُم مِّنَ اللَّـهِ نُورٌ‌ وَكِتَابٌ مُّبِينٌ ﴿١٥﴾ يَهْدِي بِهِ اللَّـهُ مَنِ اتَّبَعَ رِ‌ضْوَانَهُ سُبُلَ السَّلَامِ وَيُخْرِ‌جُهُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ‌ بِإِذْنِهِ وَيَهْدِيهِمْ إِلَىٰ صِرَ‌اطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربّ العالمين ..
    برای ئیمانداران زەلیل لەسەریان، بە عزەت و شکۆ لەسەر ئەو کافرانەی دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________________


  4. افتراضي


    - 14 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    23 - سەفەر - 1431 ک
    07 - 02 - 2010 مـ
    03:16 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=40552
    ــــــــــــــــــــــ


    وەڵامی ئیمام لەسەر (پیاوی سەرەتا): سەبارەت بە مەسیحی درۆزن جا کئ وتوویەتی ئەو بەند کراوە؟ بەڵکو ئازادەو بەڕەڵا کراوە..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلّم والتابعين للحقّ إلى يوم الدّين..
    سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە لەسەر (پیاوی سەرەتا)، سەلامیش لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، وەسەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان و سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان..
    وە بەخێرھاتی برای بەڕێزم بۆ ماڵپەڕی مەھدی چاوەڕوانکراوی ئازادو ئەم مێزی گفتوگۆیە جیھانیە (ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی)، وە بەڕاستی من دەتبینم بەوەی کەوا تۆ دانت ناوە بەوەی ناصر محمد یەمانی زانایە ھەرلەبەرئەوەش ناونیشانی بەیان و ڕوونکردنەوەکەت کردووە بە (زانا ناصر محمد یەمانی)، جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی سوپاست دەکات لەسەر وەسف کردنەکەت بۆی بە زانا لەپاش ئەوەش ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانی ئەم پرسیارەت ئاڕاستە دەکات و دەڵێم: جا ئایا زانست نور نیە؟ وە بە وەڵامە حەقەکەشت دەزانم بەوەی کەوا دواتر دەڵێی: "اللھم بەڵێ بەڕاستی زانست نورو ڕووناکیە بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک". وە لەپاش ئەوە ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: جا ئایا دەکرێت بەوەی تاریکاییەکان و نورو ڕوناکی لەیەک شوێندا کۆببنەوە؟ جا بەوەڵامە حەقەکەت دەزانم بەوەی کەوا دواتر دەڵێی: "جا چۆن تاریکاییەکان و نورو ڕووناکی لە یەک ژووردا کۆدەبنەوە؟ بەڵکو ئەگەر نورو ڕووناکی ھات ئەوا تاریکاییەکان دەڕۆن و نامێنن، وە ئەگەر نورو ڕووناکیش ڕۆیشت و نەما ئەوا تاریکاییەکان ئەو شوێنە دەگرنەوە، جا نەبووەو ناکرێت شەوو ڕۆژ پێکەوە کۆببنەوە، جا ئەگەر ڕۆژ ھات ئەوا تاریکاییەکان دەڕۆن و نامێنن، وەئەگەر ڕۆژیش ڕۆیشت و نەما ئەوا تاریکاییەکان جێگای دەگرنەوە". جا لەپاش ئەوە ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانی پێت دەڵێت: کەواتە چۆن نورو تاریکاییەکان لە دڵی ئیمام ناصر محمد یەمانیدا کۆبۆتەوە! یان ئەوەیە کەوا ئاوات و خۆزگە دەخوازی بەوەی بڵێی ناصر محمد یەمانی بریتی یە لەو یەمانیەی کەوا لەپێش مەھدی چاوەڕوانکراودا دەردەکەوێت بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی شیعەی دوانزە ئیمامیەکان؟

    وە ئەی برای بەڕێزم، سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی من لە لایەن خودی خۆمەوە فەتوام بۆ نەداون بەگومانەوە دەربارەی ئەوەی من مەھدی چاوەڕوانکراوم لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم لەوانەی کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکیشدا نازانن وە بۆمن ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بەوەی پێچەوانەی ئەوە بکەم کەوا ڕێگام لێ گرتوون لەوەی بیکەن، جا چۆن لەکاتێکدا من ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە بە ووریاکردنەوەو ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە لە محکەمی قورئانی گەورە بەوەی اللە حەرام و قەدەغەی کردووە لەسەرتان قسە بکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نەزانن، جا لەپاش ئەوە وا گومانمان پێ ببەی ئەی برایە بەڕێزەکەم بەوەی منی مەھدی چاوەڕوانکراو لەلایەن اللە وە بە بێ زانست قسەدەکەم؟ پەناش دەگرم بە اللە لە توڕەییەکەی اللە جا ئایا وا گومان دەبەی بەوەی من نەزانم بە قەدرو ڕێزەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو؟ ئەی ئایا اللە نەیکردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه الصلاة والسلام؟

    وەئەی (رجل البداية-پیاوی سەرەتا) ی نوێ و تازە، کێشەکە ئەوە نیە کە ئەگەر ئێوە بێتو ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانیتان بەڕاست دانا لەکاتێکیشدا مەھدی چاوەڕوانکراویش نەبێت لەبەرئەوەی ئەگەر ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوە درۆیەکە لەسەر خۆی دەکەوێت، ئێوەش وەڵامی بانگەوازە حەق و ڕاستەکەی ئەوتان داوەتەوە لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا ئایا تۆش وەکو قسەی پیاوە ئیماندارە دانایەکەی کەس و کاری فیرعەون ئەو قسەیە ناکەی کەوا دەیوت: {وَقَالَ رَجُلٌ مُؤْمِنٌ مِنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَنْ يَقُولَ ربّي اللَّهُ وَقَدْ جَاءَكُمْ بِالْبَيِّنَاتِ مِنْ ربّكم وَإِنْ يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ وَإِنْ يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُمْ بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مسرف كَذَّابٌ} صدق الله العظيم [غافر:٢٨].

    جا بەھەمان شێوە ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانیش کەوا بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی لای پەروەردگارەکەتان جا ئەگەر درۆزن بێت و مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆی دەکەوێت، بەڵام کارەساتە گەورەکە ئەوەیە ئەگەر بێتو ئێوە پشتان ھەڵکرد لە ئیمانی زانا ناصر محمد یەمانی لەکاتێکیشدا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بوو لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە جا ئەوکاتە حەتمەن دواتر توشی ئەو سزایە دەبن کەوا ئەو بەڵێنتان پێ دەدات لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە ئەگەر بێتو پشتان ھەڵکرد لە بانگەوازە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتانەوە، جا لە نەزانان مەبە برای بەڕێزم بەڕاستی من بۆتۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم.

    وەھەرچی سەبارەت بە مەسیحی درۆزنیشە جا ئەوە کێ ووتوویەتی ئەو بەندکراوە؛ بەڵکو ئازادەو بەڕەڵاکراوە لە زەویە ڕاخراوەکە (بەھەشتی ژێرخاک)؛بەڵکو دەردەچێت لێی و دەشچێتەوە ناوی،ئایا نازانی بەوەی ئەو کاتی خۆی لە غەزای بەدر ئامادەبوو لەگەڵ کافرەکاندا وەکو پیاوێکی غەریب و نامۆی ناوچەو شوێنێک کەوا شارەزایی ھەبێت لە جەنگەکان، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌ کاتێک کەوا سێ ھەزار کەس لە فریشتەکانی بینی بەدوای ئەوانی تردا لەگەڵ موسڵمانان؟ وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النّاس وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ} صدق الله العظيم [الأنفال:٤٨].

    وە ئایا دەزانی ئەو چی بینی؟ بەڕاستی ئەو فریشتەکانی بینی کەوا لە ئاسماندا دادەبەزن بەسەر موسڵمانانداو کافرەکانیش نەیاندەبینی، ھەر لەبەرئەوەش بوو وتی: {فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَى عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَى مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّي أَخَافَ اللَّهَ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ} صدق الله العظيم.

    وەئەی (پیاوی سەرەتا) بەڕاستی تۆ ھێشتا لەسەرەتای بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانی ئیمامی زانا ناصر محمد یەمانی دای وە وورد نەبوویتەوە لێی تەنھا کەمێک نەبێت وەھەر لەبەرئەوەش وا گومانت بردووە بەوەی من فەتوام داوە بەوەی شەیتان بەندکراوە لەکاتێکیشدا فەتوام نەداوە بەوە؛ بەڵکو دەرگاکانی کراوەیە بەسەریدا وە دەرچەو دەروازەکەشی لەلای جەمسەری باکوری زەویەوەیە، ھەرچی بەربەستەکەی ذي القەرنەینە ئەوا لە ناوەڕاستی زەویە ڕاخراوەکە دایە (ناوەڕاستی بەھەشتی ژێرخاک) جا دەیکات بەدوو زەوی جا لایەکی بۆتە بەرەنگارو سنور بۆ یەئجوج و مەئجوج لە باکورەوە وەلایەکەی تریشی بۆتە بەرەنگارو سنور بۆ گەلێکی تر لەلای باشوری زەویەوە.

    وەئەی برای بەڕێزم ئامۆژگاریەکت دەکەم لەبەر اللە بەوەی حوکم و بڕیار لەسەر کەس نەدەی بەر لەوەی کەوا گوێبگری لەوەی لەلایەتی لە حوجەو بەڵگەو زانست وە لەدوای ووردبوونەوەو بیرکردنەوە لە بەڵگەو حوجەی بانگەشەکارەکەو دەسەڵاتی زانستەکەی جا لەپاش ئەوە حوکم و بڕیارەکە دێت، ئەوەش تاکو نەبیت بەیەکێک لەستەمکارەکان ھەروەکو ستەمت لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کرد، بەڕاستی من بۆتۆ لە ئامۆژگاریکارانم. وە لەڕاستیشدا ستەمت لەمن نەکردووە بەڵکو ستەمت لە نەفسی خۆت کردووە بەھۆی حوکم و بڕیارەکەت لەسەر ناصر محمد یەمانی بەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو نیە ھەرچەندە کەوا زاناش نیە بەڵام ئەوە مانای ئەوە نیە ناصر محمد یەمانی بریتی یە لە ئیمام مەھدی لەبەرئەوەی زانایە! جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: بە اللە سوێندتان دەدەم جا ئایا چاوەڕوانی ئیمام مەھدیەک دەکەن کەوا بۆتان بەکتێبێکی تازەو نوێوە بێت یان پێتان بڵێت ئەو پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە؟ بەڵکو اللە دەیکات بە زانایەک لە زانایەکانتان جا ھیچ یەکێک نابێت بەڵگەو حوجەی بەسەردا بھێنێتەوە لەقورئان لەوکاتەدا هەر ئەو دەیبەزێنێت بەدەسەڵاتی زانست، وە لەبەرئەوەی روئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی و حوکمی شەرعی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت تاکو اللە ڕوئیاکەم بۆ بەڕاست دەگەڕێنێت بەحەق لەسەر ئەرزی واقع جا دەبینن بەڕاستی ھیچ زانایەک نیە بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا بھێنێتەوە لە قورئان ئەوا ھەر ئیمام ناصر محمد یەمانی بەسەریدا زاڵ دەبێت بە دەسەڵاتی زیادکراوی حەقی زانستەکەی، جا ئەگەر ئەوە ڕوویدا ئەوا بەڕاستی اللە ڕوئیاکەی بەحەق بۆ بەڕاست گەڕاندووم وە ڕوئیاکە بووە بە حوجەو بەڵگە لەسەرتان ئەگەر اللە بەڕاستی گەڕاند لەسەر ئەرزی واقع، وە لەدوای حەقیش ھیچیتر نیە تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت.

    جا اللە تەمەنت بەرەکەتدار بکات ئەی برای بەڕێزم (پیاوی سەرەتا)، جا ئەی گەلی بەسەرخەرەکان بەخێرھاتنی برایەکەتان بکەن جا ئەو خەریکە وا بیناو بەرچاو ڕوون بێت بەحەق ئەگەر ڕیوایەتە ھەڵبەستراوەکان نەبان جا ھێشتا ئەو دڵنیاییەکەی قورسە بەحەق، وە اللە ش بەڵگەو حوجەکەی لەسەرتان لەو ڕیوایەتانەدا دانەناوە کەوا زۆربەی ھەڵیت و پەڵیت و خزعبلاتەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە تەنھا کەمێک نەبێت لەحەق لەوەی کەوا دەمی محمد پێغەمبەری اللە قسەی پێکردووە صلّى الله عليه وآله وسلّم، بەڵام زۆرێکی بەناوی ئەوەوە وتراوە عليه الصلاة والسلام، ھەرلەبەرئەوەش چاک و خراپەکەیمان دواخستووە تا قەدەرو کاتی دیاریکراوەکەی.

    وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ لای حوکم کردن بەکتێبە پارێزراوەکەی اللە لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن ئەگینا سوێند بە اللە ئەگەر من بەفەرموودەو ڕیوایەتەکان بەڵگەم بەسەردا بھێنابانەوە ئەوا نەمدەتوانی بەسەرتاندا زاڵ ببم نە بەسەر نەصاراو یەھودیش ھەتا ئەوکاتەی بەئایەتە محکەمەکان بەڵگەم بەسەر زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھوددا دەھێنایەوە بەحەق ھەتا ئەوکاتەی تەسلیم دەبوون بەحەق بەتەواوی یان پشتیان ھەڵدەکرد جا ئەوکاتەش اللە دەرم دەخات بەسەر ھەموویاندا لەشەوێک لەکاتێکدا ئەوان ملکەچ و شەرمەزار دەبن، بەڵام زۆربەتان نەزانن و نافامن بەوەی چۆنیەتی دەرکەوتنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو چۆن دەبێت لەشەوی تێپەڕبوونی ھەسارەی سەقەر ئەو ھەسارەی کەوا ناوتان لێی ناوە ھەسارەی دەیەمی نیبیرۆ لەو شەوەی کەوا شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەڵام زۆربەتان نازانن، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی ھەسارەی سزا وا دێت بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک ھەروەکو چۆن من ھیچ شک و گومان و دوودڵیەکم نیە دەربارەی لەلایەن اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، بەڵکو ئێمە ھەوڵدەدەین ڕزگارتان بکەین لەسزایەکە، وە ھێشتاکەش ھەر ھەوڵی ئەوە دەدەین لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراوو ھەسارەی سەقەر بۆلای ئێوە لە پێشبڕکێ کردندان وە ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وەش (یوم التلاق؛ کە ڕۆژی زیندووبوونەوەی گشتی سەرتاسەریە) نزیکبۆتەوە زۆربەی خەڵکیش پشتھەڵکەرن لەحەق و مەھدیەکی چاوەڕوانکراویان دەوێت کەوا شوێنکەوتەی ھەواو ئارەزووی ئەوان بێت وە مەزھەبەکەی ئەوان سەربخات کەواتە ھەرگیز موسڵمانان ھیچی تریان بۆ زیاد نابێت تەنھا جیاوازبوون و بەش بەش بوون و جیا جیایی نەبێت ئەگەر بێتو حەق شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوان بکەوێت، ئایا لە اللە ناترسن؟

    وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

  5. افتراضي


    - 15 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    27 - جمادى الآخرة - 1433 ک
    19 - 05- 2012 مـ
    05:32 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=44724
    ـــــــــــــــــــ


    قسەو باسی پوخت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار
    زانیاری زیاتر دەربارەی ئەوەی کەوا مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) کێ یە..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدّي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع أنصار ربي أحبّة قلبي في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين..

    سەلامی اللە تان لەسەربێت خۆشەویستەکانم بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان، سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکان، وەسەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

    جا ووریاو ئاگاداربن .. ووریاو ئاگاداری فیتنە دەنگ و ڕەنگە ئاشکراکەی مەسیحی درۆزن بن، جا بەڕاستی ئەوکەسە شەیتانە دواتر دەردەکەوێت بە خۆچواندن و خۆ پیشاندانی بەشەرێک، وە بەدەنگ و ڕەنگەوە قسەتان لەگەڵدا دەکات بەدواندنتان بەدەنگ، وە بە ھێنانی ئەسپەکانی خۆی و ئامادەی دەکات لەسەرتان بە ماڵ و سامانەکەی و کچەکانی تا بەشداریتان لەگەڵدا بکات لە نەوەو منداڵەکان، وە بەڵێنیشتان پێدەدات بە بەھەشتێک لە ژێر خاک.

    لەوەیە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە دایکی خالد بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم جا ئەو پیاوە کێ یە کەوا دواتر خۆی پیشان دەدات و خۆی دەچوێنێت بە بەشەر تا بتوانێت بماندوێنێت بە دەنگ و ڕەنگەوە جا قسەمان لەگەڵدا بکات و تێمان بخوڕێت بە ئەسپەکانی و پیاوەکانی و کچەکانی تا بەشداری لەگەڵ ئینساندا بکات بە ماڵ و سامان و نەوەو منداڵەکان؟ ئایا فەتوامان بۆ نادەی دەربارەی ئەوکەسە کەوا کێ یە بەو مەرجەی فەتوایەکە ڕاستەوخۆ لەمحکەمی کتێبەکەی اللە وە بێت نەوەک لە ڕیوایەت و حەدیسەکان لەبەرئەوەی ڕیوایەت و حەدیسەکان (بەھۆی ئەوەی اللە بەڵێنی پاراستنی نەداوە لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن) ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵەو ھەڵبەستان ھەڵدەگرن لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی؛ بەڵکو دەمانەوێت بەوەی فەتوایەکە ڕوون و ئاشکرا بێت بەوەی کەوا باسی فیتنەکە بکات بەدەنگ و ڕەنگەوە وەکو خۆی تاکو ئەگەر دەرکەوت ئەوا ئەو بەشەرانەی شوێنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی اللە دەکەون ئاگادارو ووریای ئەو فیتنەو ئاشوبە بن". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی پرسیارەکەی دایکی خالدی بەڕێز دەداتەوەو دەڵێم: لەدوای ئەوە فەتوایەکەتان ڕاستەوخۆ بۆ اللە وازلێدەھێڵێم لە محکەمی کتێبەکەی کەوا ھەواڵتان پێدەدات بەوەی فیتنەیەکی ئاشکرای دەنگ و ڕەنگی شەیتان ھەیە بۆ سەرجەم خەڵکی لەکاتێکدا ئەوانیش دەیبینن بە دەنگ و ڕەنگەوە لەسەر ئەرزی واقع جا دێت بۆ لایان بە ئەسپەکان و پیاوو کچەکانیەوە، وە فەتوایەکەش لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورەدا دەبیننەوە: {وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الأَمْوَالِ وَالأَوْلادِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلاَّ غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:64].

    جا ھەر پێغەمبەرو نێردراوێک ھاتبێت ئەوا ھەر ووریاو ئاگاداری گەلەکەی خۆی و شوێنکەوتووەکانی کردۆتەوە لە فیتنەو ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن بریتی یە لەخودی شەیتانی نەفرەتلێکراو.

    لەوەیە ئەی دایکی خالد بتەوێت بڵێی: " ئەی ئیمامەکەم ئایا زانستمان زیاد ناکەی بەوەی لەبەرچی نێردراوو پێغەمبەرەکان پێان وتووە مەسیحی درۆزن (المسیح الکذاب)؟. جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی بەندەی اللە، ئایا بەعەقڵ و مەنتق دواتر کە مەسیحی درۆزن دێت جا بەخەڵکی دەڵێت من مەسیحی درۆزنم؟ بەڵکو دواتر بەخەڵکی دەڵێت من مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم وە منیش اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانم؟ ھەرلەبەرئەوەش نێرداروو پێغەمبەرەکان ناویان لێیناوە مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە -صلى الله عليه وعلى أمّه وأسلم تسليماً - بەڵکو ئەو درۆزنە، وەھەر لەبەرئەوەش ناوی لێنراوە مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە، وە بۆ کوڕی مەریەمیش نەبووە قسەیەک بکات لەکاتێکدا حەقی ئەوەی نەبێت بیکات بەڵکو دواتر ئەو بە تەمەنی گەورەیی قسە لەگەڵ خەلکی دەکات جا ھەر بەو شێوەیە قسەیان لەگەڵدا دەکات بەو فەتوایەی کەوا کاتی خۆی لەبێشکەدا بە بچوکی قسەی پێ دەکرد کەوا دەیوت: {قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّـهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ﴿٣٠﴾ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ﴿٣١﴾وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

    وە لەبەرئەوەی اللە ی زۆر زانا بە نھێنی و پەنھان و شاراوەکان بەوە دەزانێت کەوا شەیتان دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا ھەر لەبەرئەوەش حیکمەتەکەتان بۆ ڕوون بۆتەوە بەحەق لە گەڕانەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوەش لەبەرئەوەی شەیتانی نەفرەت لێکراو دەیەوێت خۆی بخاتە سەرکەسایەتی ئەوو بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات بە ناحەق، ھەر لەبەرئەوەش اللە قەدەرو کاتی گەڕانەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی بۆ بەشەر لەو کاتەدا داناوە تاکو ئەو لەگەڵ مەھدی جاوەڕوانکراو جەنگ لەگەڵ مەسیحی درۆزندا بکات وە لەپاش ئەوەش دەبێت بەیەکێک لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکانی ئیمام مەھدی صلى الله على المسيح عيسى ابن مريم وأمّه وأسلّم تسليماً.

    وە بەڕاستی شەیتانە جن و ئینسانەکانیش ڕێگایان خۆشکردووە بۆ دەرچوونەکەی مەسیحی درۆزن بەوەی وایان کردووە نەصاراکان موبالەغەو زێدەڕەوی بکەن دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەتا ئەوکاتەی وتیان بەڕاستی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ} صدق الله العظيم [المائدة:72].

    ئەوەش تاکو ئەگەر مەسیحی درۆزن دەرکەوت جا کە دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە کە دەڵێت ئەو خۆی اللە یە جا لەپاش ئەوە خەڵکی و نەصاراکانیش بڵێن: "ئایا نابینن بیروباوەڕی موسڵمانان دەربارەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بیروباوەڕێکی بەتاڵە لەبەرئەوەی موسڵمانان بیروباوەڕیان وایە بەوەی کەوا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە بەڵام نەصاراکان بیروباوەڕیان وایە بەوەی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم؟ وە ھا ئەوە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم گەڕایەوە تاکو بڕیار بدات لەنێوان موسڵمانان و نەصاراکان بەحەق، وەھا ئەوە وتی بەوەی کەوا ئەو خۆی اللە یە ھەروەکو چۆن نەصاراکان بیروباوەڕیان وابوو لەپێشتردا وە نەشی وتووە ئەو بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە ھەروەکو موسڵمانەکان بیروباوەڕیان وایە، جا بیروباوەڕی موسڵمانەکان بۆتە بیروباوەڕێکی بەتاڵ و ھی ئەو نەصارایانەش کەوا بیروباوەڕیان بە پەروەردگارێتی کوڕی مەریەم ھەیە بووە بە بەحەق". جا لەپاش ئەوە حەق دەبێت بە بەتاڵ و بەتاڵیش دەبێت بەحەق پاشان خەڵکیش شوێنی بیروباوەڕی بەتاڵ دەکەون لەگەڵ زۆرێکیش لە موسڵمانان تەنھا کەمێکیان نەبن، خۆ ئەگەر فەزڵ و ڕەحمەتەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان ئەی گەلی موسڵمانان بە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوا ھەمووتان ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی شەیتان (مەسیحی درۆزن) دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن. وەکو اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    وە ھەرچی جنەکانیشن جا بەڕاستی مەسیحی درۆزنیان بۆ ڕوون بوویەوە لەبەرئەوەی شەیتان لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە (واتە لەبەھەشتی ژێرخاک) بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە خۆی ناوناوە بە مەسیح عیسا وە دەشڵێت ئەو خۆی اللە یە وە خاوەن و منداڵی بڕیارداوە، بەڵام جنەکان بە (سفيهنا) ناویان بردووە بەو مانایەی درۆزن و یاخیبووەکەی جن وە بەڕاستیش ئەوان زانیان ئەو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە خاوەن و ھاوسەرو منداڵی بڕیارداوە، بەڵام اللە ئەوانی ڕزگارکرد بە گوێگرتن لەو قورئانە گەورەیەی کەوا نەفی بانگەوازی پەروەردگارێتی بۆ مەلەکوت دەکات بۆ جگە لە اللە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵام جنەکان دەزانن بەوەی درۆزن و یاخیەکەیان شەیتانی نەفرەتلێکراو بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات و خاوەن و ھاوسەرو منداڵ بڕیاردەدات بەڵام اللە ھیچ خاوەن و ھاوسەرو منداڵێکی بۆخۆی بڕیار نەداوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ﴿١﴾ يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا﴿٢﴾ وَأَنَّهُ تَعَالَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَدًا ﴿٣﴾ وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّـهِ شَطَطًا ﴿٤﴾ وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا ﴿٥﴾ وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا ﴿٦﴾ وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّـهُ أَحَدًا ﴿٧﴾ وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاءَ فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا﴿٨﴾ وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَّصَدًا ﴿٩﴾ وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا ﴿١٠﴾ وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَدًا ﴿١١﴾ وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعْجِزَ اللَّـهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَبًا ﴿١٢﴾ وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَىٰ آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا ﴿١٣﴾ وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا الْقَاسِطُونَ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُولَـٰئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا ﴿١٤﴾ وَأَمَّا الْقَاسِطُونَ فَكَانُوا لِجَهَنَّمَ حَطَبًا ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [الجن].

    وە لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین بەوەی شەیتان بانگەشەی پەروەردگارێتی مەلەکوت دەکات وە خاوەن و ھاوسەرو منداڵی بۆ بڕیار دەدات بەڵام اللە ی ڕاستەقینە نە خاوەن و ھاوسەری بڕیارداوە بۆخۆی نە منداڵیش. جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وە شوێنی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی کتێبەکەی اللە بکەون، کەسیش تێناگات تەنھا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نەبن.

    لەوەیە یەکێک لەبەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "جا چۆن ئێمەی بەسەرخەر خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان جیا بکەینەوە لەنێو خراپترینی ئەو بوونەوەرە کەڕو لاڵانەی کەوا عەقڵیان بەکارناھێنن و تێناگەن؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوەو دەڵێین: ھەرچی ئەوانەن کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکارناھێنن ھەر تەنھا بەوەی دەربارەی ئەوکەسەیان پێ دەڵێن کەوا خۆی ناو ناوە بە ئیمام ناصر محمد یەمانی لە ئینتەرنێتی جیھانی کەوا دەڵێت بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوەو بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەھێنێتەوە بەقورئانی گەورە، جا ھەرچی ئەوانەن کەوا تێناگەن و عەقڵیان بەکار ناھێنن دواتر دەیان بینن ڕاستەوخۆ حوکم و بڕیار دەدەن دەربارەی بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی لەپێش ئەوەی گوێڕابگرن لە قسەو گوفتارەکەی و مەنتقی زانستەکەی، جا ئەوانە خۆیان و ئومەتەکەشیان گومڕاو سەرلیشێواو کردووە.

    وەھەرچی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانیانن ئەوا ھەرگیز نایان بینن حوکم و بڕیار بدەن دەربارەی ناصر محمد یەمانی دواتریش بە پرسیارکارەکان دەڵێن: "چاوەڕوانمان بکەن تاکو لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی وورد دەبینەوە تا سەیربکەین بەوەی ئایا حەقی ھێناوە یان لە گاڵتەجاڕانەو یاریمان پێدەکات، جا لەپاش ئەوە ئینجا گوێتان لە حوکم و بڕیارەکەی ئێمە دەبێت دەربارەی ئەو". جا ئەوانە اللە مژدەی پێداون بە ھیدایەت لەبەرئەوەی ئەوان لەو کەسانەن کەوا حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێگرتن لە حوجەو بەڵگەی بانگەشەکارەکەو دەسەڵاتی زانستەکەی بەڵکو گوێڕادەگرن لە قسەو گوفتار سەرەتا جا لەپاش ئەوە شوێنی چاکترینی دەکەون ئەگەر حەقەکەیان بۆ ڕوون ببێتەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەوانە حوکم و بڕیار نادەن لەپێش گوێڕاگرتن لە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە بە بەڵگەی ئاشکراوە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــ

  6. افتراضي



    - 16 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - جمادى الآخرة - 1430 ک
    31 - 05 - 2009 مـ
    02:07 بەیانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=48624
    ـــــــــــــــــــ


    قسەو باسی پوخت دەربارەی مەسیحی درۆزنی خراپەکار
    بەڕاستی من نابینم لەکتێبەکەی اللە بەوەی دەرچوونی دەجال لەدوای فەتحکردنی قوستەنتینیەوە بێت..


    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

    برایە بەڕێزەکەم ڕیاز سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت، بەڕاستی من نابینم لەکتێبەکەی اللە بەوەی دەرچوونی دەجال لەدوای فەتحکردنی قوستەنتینیەوە بێت، وە بەحەق فەتوات بۆ دەدەم لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە تەنھا حەق نەبێت جا دەبینم لە کتێبەکەی اللە بەوەی دەرچوونەکەی دەجال لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزاو ئاگرەکەی اللە سەقەرەوەیە کەوا لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر بۆ بەشەر دەردەکەوێت لەدوای ماوەیەکی دوورو درێژ، وە بەڕاستیش قەدەرو کاتی دیاریکراوی تێپەڕبوونەکەی ھەسارەی سەقەر بەسەر زەویەکەتاندا نزیکبۆتەوە جا اللە پێی مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەر سەرجەم بەشەردا دەردەخات ئەگەر بێتو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕونکراویان بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری کتێبەکەی اللە بەڕاست دانەنا جا لەلایەکانی زەویەوە بۆتان دێت بەومانایەی لەلای جەمسەرەکان جا لە میانەی تێپەڕبوونەکەی مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت ڕوودەدات کە بریتی یە لەوەی شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەھۆی ھەڵھاتنی خۆر لە خۆرئاوای بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا بەڵێنە حەقەکەی اللە، جا ئەگەر ھات ئەوا بەربەستەکەی ذو القەرنەین تێک دەشکێت جا مەسیحی دەجال دەردەچێت بۆتان لە جیھانی ئەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە (واتە لەبەھەشتی ژێر خاک) لەبەرئەوەی ھەرگیز ئەو بەتەنھا نایەت تا توشی فیتنەتان بکات بەڵکو بەو سوپایەی دێت کەوا ماوەیەکی دوورو درێژە ئامادەی دەکات لەوانە یەئجوج و مەئجوج وە لەدوای ئەوەدا دێت کەوا ھەموو خەڵکی ئیمانیان ھێناوە (بەھۆی سزاکەی ھەسارەی سەقەرەوە)، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {الم ﴿١﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].

    ئەوەش لەبەرئەوەی فیتنەکە نایەت تەنھا لەدوای ئەوەوە نەبێت کەوا خەڵکی ھەموو ئیمان بەحەق دەھێنن لەبەرئەوەی دواتر اللە ئایەت و نیشانەیەک لەئاسمانەوە دادەبەزێنێت بۆ بەڕاستدانانی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەھێنێتەوە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکرو کتێبەکەی اللە کە خەلیفەی اللە یە لە زەوی تاکو ئەوکاتەی کەوا خەڵکی پشت ھەڵدەکەن لە سوژدە بردن بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان؛ بە ملکەچ بوونی گوێڕایەڵیکردن بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان، نەک سوژدەبردنی نێوچەوان وەکو لە نوێژکردندا بەڵکو ئەوە بۆ اللە یە بەتەنھا جا سوژدەبردنەکە ملکەچ بوونە بە گوێڕایەڵیکردن بەبێ خۆبەگەورەزانین جا ئەوکاتەی ئەوان ملکەچ نابن بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان بە گوێڕایەڵیکردنی، لەپاش ئەوە بەڕاستدانانەکە دێت بۆ ئەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِن نَّشَأْ نُنَزِّلْ عَلَيْهِم مِّنَ السَّمَاءِ آيَةً فَظَلَّتْ أَعْنَاقُهُمْ لَهَا خَاضِعِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:٤].

    وەئەم ئایەت و نیشانەیەش ملیان کەچ دەکات بۆ خەلیفەی پەروەردگارەکەیان بەحەق، جا خەڵکی ھەمووی ئیمان بەمەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی پەروەردگارەکەیان لەسەریان دەھێنن بەھۆی ئەو ئایەت و نیشانەی سزایەی کەوا چاوەڕێی دەکەم ئەگەر بێتو خەڵکی پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەم بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا ئایا ئەو ئایەت و نیشانەیە چیە کەوا لە ئاسمانەوە دێت جا ملی ئەوانە کەچ دەکات بۆ خەلیفەکەی اللە ئیمام مەھدی جا ھەموویان ئیمان بەحەق دەھێنن؟ وەڵامەکەی لە کتێبەکەی اللە دا دەبیننەوە لەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿١٠﴾ يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١١﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿١٣﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿١٤﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿١٥﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

    وەلەدوای ئەوەی خەڵکی خەلیفەکەی اللە ئیمام مەھدیان بەڕاست دانا جا ئیمان بە بانگەوازەکەی دەھێنن کەوا لەلایەن کۆتاھەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکانەوە محمد پێغەمبەری اللە وە صلى الله عليه وآله وسلم بۆی ھێناون، جا لەپاش ئەوە فیتنەکەی مەسیحی دەجال دێت ئەو کەسەی دەیەوێت توشی فیتنەیان بکات لە شوێنکەوتنی (الم؛ المهديّ المُنتظر - مەھدی چاوەڕوانکراو)، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەوم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {الم ﴿١﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].

    بەومانایەی دەرکەوتنی ئیمام مەھدی بەسەر ھەموو خەڵکیدا لەیەک شەودا دەبێت بە ئایەت و نیشانەی سزایەکی بەئێش ئەگەر بێتو ھەر پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەی بۆ لای حوکم کردن بەکتێبەکەی اللە و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی ئەو سوننەتەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورەدا.

    وەئەو ڕۆژانەشی کەوا دواتر مەسیحی دەجال تێیدا دەردەچێت درێژیەکەی وەکو ڕۆژەکانی ئێستا نیە بەڵکو دواتر زۆر درێژتر دەبێت؛ بەو مانایەی دواتر ڕۆژ درێژ دەبێتەوە پاشان کورترو کورترو کورتر ھەتا ئەوکاتەی ھەسارەی سەقەر لە زەویەکەتان دووردەکەوێتەوە جا کۆتایی بە کاریگەریەکەی دێت، وە لەمیانەی ئەم ڕۆژە درێژانەشدا مەسیحی دەجال دەردەچێت بۆتان بە سوپاکەیەوە کەوا یەئجوج و مەئجوجی لەگەڵدان لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە (واتە لە بەھەشتی ژێر خاک)، وە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوجیش پەیوەستە بە تێپەڕبوونەکەی ھەسارەی ئاگری بەڵێنە حەقەکەی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {فَمَا اسْطَاعُوا أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا ﴿٩٧﴾ قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

    وە ئەمەش لەدوای زیندووبوونەوەکەی یەکەم ڕوودەدات لەدوای دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج پاشان اللە ھەموو بێباوەڕانی ئەو ئاوەدانیانە زیندوو دەکاتەوە کەوا پێغەمبەرو نێردراوی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە جا اللە ش بەھیلاکی بردن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَحَرَامٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٩٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ ﴿٩٦﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

    وە زیندووبوونەوەی ئەو بێباوەڕانەش کەوا اللە بەھیلاکی بردوون بۆ ئەوەیە تاکو اللە خەڵکی ھەمووی بکات بەیەک ئومەت (لەسەر ڕێگای ڕاست). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:٩٩].

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أمّة واحدة} صدق الله العظيم [هود:١١٨].

    وە مەسیحی درۆزنیش دەیەوێت ئەم زیندووبوونەوەیە ئیستغلال بکات و بیقۆزێتەوە جا زیندووان و مردووە (زیندووکراوەکان) توشی فیتنەو ئاشوب بکات جا بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات و بڵێت بەوەی خۆی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەیە کەوا مردووەکانی زیندوو کردۆتەوە! وە دەڵێت خۆی اللە یە! پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆ اللە لەو قسە زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێیەی کەوا ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو مەسیحی درۆزن دەیکات (دەربارەی اللە)، وەھەرگیزیش ئەو پێتان ناڵێت بەوەی ئەو مەسیحی درۆزنە بەڵکو دواتر دەڵێت ئەو خۆی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەیە کەوا مردووەکان زیندوو دەکاتەوە جا زیندووبوونەوەکەی یەکەم ئیستغلال دەکات و دەیقۆزێتەوە جا دەڵێت ئەو خۆی ئەم مردووانەی زیندوو کردۆتەوە وە دەڵێت ئەو خۆی اللە یە! جا بۆ ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەی کەوا مردووەکانی زیندوو کردۆتەوە بە ئیزنی اللە نەبووە ئەوە بڵێت بەوەی ئەو خۆی اللە یە، جا ئەو دوژمنەی اللە درۆی کردووە وە ئەوکەسەش مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە بەڵکو بریتی یە لە مەسیحی درۆزن فریشتە ھاروت ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو کەوا له جنەکانە جا لەفه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو وە دەیەوێت بەشێکی دیاریکراو لەبەندەکانی اللە داببڕێت بۆ بێباوەڕبوون بە خۆخستنە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بە ئیستغلال کردن و قۆستنەوەی بیروباوەڕی نەصاراکان بەناحەق، وەھەر لەبەرئەوەش اللە گەڕاندنەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەقی دواخستووە - صلى الله عليه وآله وسلم - تاکو ببێتە شاھێدێکی بەحەق، وە ھەرگیز ئەو لاری لەوەدا نیە ببێت بە بەندەی اللە وە لەچاکەکارە شوێنکەوتووەکانیش دەبێت بۆ ئەو ئیمام مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێداوە جا ئەوەتان بۆ ڕووندەکاتەوە کەوا نەتانزانیوە.

    وەئەی گەلی ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن، ئایا پرسیارتان لەخۆتان کردووە بەوەی لەبەرچی دواتر مەسیحی دەجال دێت جا بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە وایدادەنێت بەوەی ئەو خۆی خاوەنی بەھەشت و ئاگرە جا پێتان دەڵێت: "ھەرچی ئاگرەکەیە جا ئەوە بەڕاستی بینیتان (کە مەبەستی ھەسارەی دۆزەخی سەقەرە کاتێک بەلای زەویدا تێپەڕبووەو سزای خەڵکی دا بە بەرد بارانکردن) وەھەرچی بەھەشتیشە جا ئەوە لە ژێر خاکدایە لەناوەوەی ناخی زەویەکەتان" ئەگینا ئاگاداربن ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە ئەو بە زیندووبوونەوەکەی یەکەم دەزانێت وە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە دەکات ھەروەکو اللە بەڵێنی پێدا بەوەی کەوا لە مۆڵەتدراوانەو مۆڵەتی دەدات تاکو ئەو ڕۆژەی زیندوو دەبنەوە (لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم)، جا دەڵێت ئەو خۆی اللە یە پەروەردگارە ھەرە بڵندو بەرزەکەتانە، جا لە اللە بترسن و پارێزگاربن ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانەکردووە بە فەزڵ و ڕەحمەتەکەی خۆیەوە لەسەر موسڵمانان تا بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان ڕزگارتان بکات لە فیتنەو ئاشوبەکەی مەسیحی دەجال بەوەی کەوا شوێنی نەکەون، وە بەڕاستیش مەسیحی دەجال بریتی یە لە خودی شەیتانی نەفرەتلێکراو وە بەڕاستیش اللە ڕزگارکەرێکی بۆ ئێوە باسکردووە کە ئیمام مەھدیە بە فەزڵ و ڕەحمەتەکەی خۆی لەسەرتان ئەوکەسەی کەوا حوکمە حەقەکانتان بۆ جیاکردنەوەی حەق و بەتاڵ لە محکەمی قورئانی گەورەدا بۆ دەردەھێنێت، جا ئەگەر فەزل و ڕەحمەتەکەی اللە نەبووایە لەسەرتان بەڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوە ھەمووتان ئەی گەلی موسڵمانان شوێنی شەیتان مەسیحی دەجال دەکەوتن تەنھا کەمێکتان نەبن،جا ئایا کێش بانگەوازەکەمانی بەڕاست داناوە تەنھا کەمێکتان نەبن! اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    وە ئەوەی لەم ئایەتەدا ھاتووە بەڵگەیەکی ڕاست و حەقە لەسەر ئەو فەرموودە حەقەی محمد پێغەمبەری اللە کەوا دەفەرموێت: [ألا أني أوتيت القرآن ومثله معه].

    جگە لەوەی کەوا اللە فێری کردوون بەوەی فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن، پاشان اللە فێری کردوون بەوەی چۆن ئەم فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانەی کەوا لەلایەن جگە لە اللە وەن جیادەکەنەوە لەگەڵ ئەو فەرمودانەی کەوا لەلایەن اللە وەن لە سوننەتی نەبەوی پێغەمبەر جا اللە فێری کردوون بەوەی کەوا بگەڕێنەوە بۆ محکەمی قورئان جا ئەوەی لە فەرموودەکان بە مخالف و دژو پێچەوانە ھاتبوو لەگەڵ یەکێک لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەوا ئەوکاتە بزانن بەوەی ئەم فەرموودە نەبەویە لە سوننەتدا لەلایەن جگە لە اللە وە ھاتووە وە ئەو پێغەمبەرەش قسەی بەوە نەکردووە کەوا ھیچ کات قسەی نەکردووە بە ھەواو ئارەزووی خۆی صلى الله عليه وآله وسلم. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا} صدق الله العظيم [النساء].

    {أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    بەو مانایەی فەرموودەکە لەسوننەتی نەبەویدا ئەگەر ھاتوو ھەڵبەستراو بوو جا ئەوە دواتر ئێوە لەنێوان فەرموودەکەو لەنێوان محکەمی قورئانی گەورەدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبیننەوە، وە ئەو کەسەش اللە زانستی زیکری قورئانی گەورەی پارێزراو لە تەحریف دەستکاریکردن و شێواندن تاکو ڕۆژی دوایی پێداوە حوکمە حەقەکەتان بۆ دەردەھێنێت دەربارەی، وە ھەرچی دوژمنەکانی اللە دووڕوەکانن جا بەڕاستی ئەوان زۆر فەرموودەو ڕیوایەتیان ھەڵبەستووە لە سوننەتی نەبەویدا بەڵام ئێمە وا یاساکەمان فێرکردن بۆ ئاشکراکردنی ئەو فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوانە بەوەی کەوا دواتر بە مخالفی و پێچەوانەو دژ دێن لەگەڵ یەکێک لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا اللە چەندە ووریاو ئاگاداری کردوونەتەوە لەو دووڕوانەی کەوا ئیمانەکەیان کردووە بەقەڵغان و ئاشکرایان کردووە لەبەرچاوان جا ڕێگایان گرتووەو بەربەستیان داناوە لە ڕێگاو ڕێبازەکەی اللە بە ھەڵبەستانی ئەو فەرموودانەی کەوا پێغەمبەر نەیوتوون عليه الصلاة والسلام؛ جا چەندە خراپ بووە ئەوەی کەوا ئەنجامیان داوە. اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُم بِمُؤْمِنِينَ ﴿٨﴾ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٩﴾ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ ﴿١٠﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ ﴿١١﴾ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشْعُرُونَ ﴿١٢﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَٰكِن لَّا يَعْلَمُونَ ﴿١٣﴾ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا إِلَىٰ شَيَاطِينِهِمْ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ ﴿١٤﴾ اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١٥﴾ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَارَتُهُمْ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ ﴿١٦﴾ مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَارًا فَلَمَّا أَضَاءَتْ مَا حَوْلَهُ ذَهَبَ اللَّهُ بِنُورِهِمْ وَتَرَكَهُمْ فِي ظُلُمَاتٍ لَّا يُبْصِرُونَ ﴿١٧﴾ صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿١٨﴾ أَوْ كَصَيِّبٍ مِّنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِم مِّنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ ﴿١٩﴾ يَكَادُ الْبَرْقُ يَخْطَفُ أَبْصَارَهُمْ كُلَّمَا أَضَاءَ لَهُم مَّشَوْا فِيهِ وَإِذَا أَظْلَمَ عَلَيْهِمْ قَامُوا وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَذَهَبَ بِسَمْعِهِمْ وَأَبْصَارِهِمْ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

    {وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ قَالُوا أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَاجُّوكُم بِهِ عِندَ رَبِّكُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:٧٦].

    {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾ وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي الْأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ ۗ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْفَسَادَ ﴿٢٠٥﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ ﴿٢٠٦﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

    سورەتی آل عمران: {يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿٧١﴾ وَقَالَت طَّائِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [آل‌عمران].

    {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّوا مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاءُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الْآيَاتِ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ﴿١١٨﴾ هَا أَنتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١١٩﴾ إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا وَإِن تَصْبِرُوا وَتَتَّقُوا لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ﴿١٢٠﴾} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

    سورەتی النساء: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَن يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَن يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا ﴿٦٠﴾ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَىٰ مَا أَنزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ رَأَيْتَ الْمُنَافِقِينَ يَصُدُّونَ عَنكَ صُدُودًا ﴿٦١﴾ فَكَيْفَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ثُمَّ جَاءُوكَ يَحْلِفُونَ بِاللَّهِ إِنْ أَرَدْنَا إِلَّا إِحْسَانًا وَتَوْفِيقًا ﴿٦٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا خُذُوا حِذْرَكُمْ فَانفِرُوا ثُبَاتٍ أَوِ انفِرُوا جَمِيعًا ﴿٧١﴾ وَإِنَّ مِنكُمْ لَمَن لَّيُبَطِّئَنَّ فَإِنْ أَصَابَتْكُم مُّصِيبَةٌ قَالَ قَدْ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيَّ إِذْ لَمْ أَكُن مَّعَهُمْ شَهِيدًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    {فَمَا لَكُمْ فِي الْمُنَافِقِينَ فِئَتَيْنِ وَاللَّهُ أَرْكَسَهُم بِمَا كَسَبُوا أَتُرِيدُونَ أَن تَهْدُوا مَنْ أَضَلَّ اللَّهُ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:٨٨].

    {إِلَّا الَّذِينَ يَصِلُونَ إِلَىٰ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُم مِّيثَاقٌ أَوْ جَاءُوكُمْ حَصِرَتْ صُدُورُهُمْ أَن يُقَاتِلُوكُمْ أَوْ يُقَاتِلُوا قَوْمَهُمْ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَسَلَّطَهُمْ عَلَيْكُمْ فَلَقَاتَلُوكُمْ فَإِنِ اعْتَزَلُوكُمْ فَلَمْ يُقَاتِلُوكُمْ وَأَلْقَوْا إِلَيْكُمُ السَّلَمَ فَمَا جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ عَلَيْهِمْ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:٩٠].

    {بَشِّرِ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿١٣٨﴾ الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِندَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ﴿١٣٩﴾ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِّثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا ﴿١٤٠﴾ الَّذِينَ يَتَرَبَّصُونَ بِكُمْ فَإِن كَانَ لَكُمْ فَتْحٌ مِّنَ اللَّهِ قَالُوا أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ وَإِن كَانَ لِلْكَافِرِينَ نَصِيبٌ قَالُوا أَلَمْ نَسْتَحْوِذْ عَلَيْكُمْ وَنَمْنَعْكُم مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَن يَجْعَلَ اللَّهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ سَبِيلًا ﴿١٤١﴾ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَىٰ يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿١٤٢﴾ مُّذَبْذَبِينَ بَيْنَ ذَٰلِكَ لَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ وَلَا إِلَىٰ هَٰؤُلَاءِ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ سَبِيلًا ﴿١٤٣﴾ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْكَافِرِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَتُرِيدُونَ أَن تَجْعَلُوا لِلَّهِ عَلَيْكُمْ سُلْطَانًا مُّبِينًا ﴿١٤٤﴾ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿١٤٥﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿١٤٦﴾} صدق الله العظيم [النساء].

    وەئەی برا بەڕێزەکەم، لە فەرموەدە ھەڵبەستراوە مەدسوسەکانیش ئەو فەرموودەیە کەوا دەڵێت کەعبە دەڕوخێندرێت و ئەوەشتان بیرچووە کەوا کەعبە پەروەردگارێکی ھەیە خۆی پاسەوانی لێدەکات وە بەڕاستی ئەوەی کەوا پاسەوانی لێکرد لە ئەبرەھەی حەبەشی دواتر ھەر ئەویشە کەوا پاسەوانی لێدەکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ وَالْمَسْجِدِ الْحَرَامِ الَّذِي جَعَلْنَاهُ لِلنَّاسِ سَوَاءً الْعَاكِفُ فِيهِ وَالْبَادِ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم [الحج:٢٥].

    ھەروەکو سزای بەو ئەبرەھە حەبەشیە چەشت کەوا دەیویست ماڵی گەورەکراوی اللە کەعبە لە مەککەی پیرۆز بڕوخێنێت، اللە ی بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ﴿١﴾ أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ﴿٢﴾ وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿٣﴾ تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ﴿٤﴾ فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [الفيل].

    بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە بەڕاستی موسڵمانان چاوەڕوانی ڕووخانی ماڵی گەورەکراوی اللە دەکەن، ئایا لە اللە ناترسن؟ خۆ ئەگەر لە محکەمی کتێبەکەی اللە ووردببانەوە ئەوا حەقەکەتان دەبینیەوە بەوەی کەعبە پەروەردگارێکی ھەیە کەوا خۆێ پاسەوانی لێ دەکات بەڵام زۆربەی موسڵمانان ڕیوایەتەکان گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون لەبەرامبەر حەقدا جا ئەوان بۆ ھاتنەجێیان لە چاوەڕوانیدان ھەتا ئەگەر بێتو لەدژی دین و موسڵمانانیش بێت، وەناشیانەوێت مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاست دابنێن ھەتا ئەوکاتەی ماڵە گەورەکراوەکەی اللە (کەعبە) دەڕوخێنردرێت، ئایا لە اللە ناترسن؟

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين ..
    برای موسڵمانان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ________________

  7. افتراضي


    -17-
    ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
    19 - ذو الحجة - 1433 ک
    04 - 11 - 2012 مـ
    09:31 به‌یانی
    ( بحسب التقويم الرسمي لأمّ القرى )

    [ لمتابعة رابط المشاركـة الأصلية للبيـان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=247435
    ـــــــــــــــــــــ


    وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی بۆ سه‌عد :
    دواتر له‌گه‌ڵ مه‌سیحی درۆزن و سوپاكه‌ی به‌سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی اللە وە ده‌جه‌نگین، جا با دەرکەوێت کاممان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە ئیزنی پەروەردگاری ھەموو جیھان ..‌


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة الدعاة إلى الله من المرسلين والأنبياء والأولياء وعلى أئمة الكتاب وآلهم والتابعين الحقّ إلى يوم الدين..

    ئایا ئه‌م وشتر گه‌یاندنه‌‌ چ گه‌یاندنێكه‌‌ ئه‌ی سه‌عد! جا ئایا خاوه‌نی زانستی كتێب ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانیت كردووه‌ به‌هاوشێوه‌ی ئیمامی درۆزن احمد الحسن الیماني؟ جا لە اللە بترسه‌ ئه‌ی پیاو، ئایا تۆ له‌وانه‌ی كه‌وا ته‌نانه‌ت جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان گوێدرێژو وشتریشدا؟ ئایا نازانی أحمد الحسن اليماني العراقي بانگ ده‌كات بۆ شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە وه‌ بۆ ته‌وه‌سول کردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان؟ به‌ڵام منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینی کەوا بانگه‌وازه‌كه‌م به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی أحمد الحسن العراقی یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بانگ ده‌كه‌م بۆ لای په‌رستنی اللە به‌ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وه‌ ته‌وه‌سول نه‌كردن به‌ پێغه‌مبه‌ران و ئه‌ولیاكان، جا چیته‌ ئه‌ی پیاو بەوەی جیاوازی ناكه‌ی له‌ نێوان حه‌ق و به‌تاڵدا، یان تۆ هاتووی تاكو رێگا لە حه‌ق بگری و خوارو خێچ و لاری بكه‌ی؟ وه‌ ئه‌ی پیاو، گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبركێكاره‌ پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان توشی فیتنه‌ بكه‌ی له‌ به‌دواكه‌وتنی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ رله‌ده‌ركه‌وتنم جا ئه‌وه‌ هه‌رگیز ناتوانی هه‌تا به‌یانێكی چاكتر بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌هێنی كه‌وا چاكتر بێت له‌ به‌یانه‌كه‌ی ناصر محمد یه‌مانی و چاكتر ته‌ئویل و لێكدانه‌وه‌ی بكات.

    وه‌ هه‌رچی ئه‌و فه‌توایه‌شته‌ له‌لایه‌ن خۆته‌وه‌ كه‌وا ده‌ڵێی: "گه‌ر بێتو ناصر محمد یه‌مانی به‌قورئان گفتوگۆ بكات و به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه‌ ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه‌ أحمد الحسن اليمانيش به‌قورئان قسه‌و گفتوگۆ‌ ده‌كات و به‌ڵگه‌ دێنێته‌وه‌و‌ به‌ئایه‌ته‌كان شایه‌دی ده‌دات". جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: حوكم و بریاره‌كه‌ت چه‌نده‌ سته‌مكارانه‌یه‌! له‌ كاتێكدا ده‌شزانی بەوەی جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان به‌تاڵی أحمد الحسن اليماني العراقي و ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی. وه‌ ئه‌ی پیاو، گه‌ر تۆ وایده‌بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر به‌تاڵه‌ وه‌ ئه‌و قورئان له‌لایه‌ن نه‌فسی خۆیه‌وه‌ ته‌فسیر ده‌كات جا فه‌رموو به‌یانێكی حه‌قمان بۆ بێنه‌ ئه‌ی سه‌عد، وه‌ له‌قورئانی گه‌وره‌ به‌ ووردی و تێرو ته‌سه‌ل و ته‌واوی باسی بكه‌ گه‌ر تۆ له‌راستگۆیانی، له‌كاتێكدا سه‌عد له‌وانه‌ش نی یه‌و ناتوانێت، وه‌ ئەگه‌ر سه‌عد حه‌قیش ببینێت ئه‌وا هه‌ر به‌دوای ناكه‌وێت. له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌وانه‌ی به‌دوای حه‌ق و راستیدا ده‌گه‌رێن بیه‌وێت بڵێت: "جا تۆ چوزانی سه‌عد ئەگه‌ر بێتو حه‌قیشی بینی ئه‌وا به‌دوای ناكه‌وێت؟". جا له‌پاش ئه‌وه‌ به‌حه‌ق وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌بێ سته‌ملێكردن و ده‌ڵێین: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ده‌یانبینن ته‌نها به‌دوای بۆشایی بۆ خاڵی لاواز ده‌گه‌رێن به‌ڵكو حو‌جه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک بهێننه‌وه‌ له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئەگه‌ر بێتو له‌ته‌نها یه‌ک خاڵیشدا بێت - له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناتوانن - ئه‌وانه‌ گه‌لێكن كه‌وا هیدایه‌ت نادرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ به‌دوای حه‌ق و راستیدا ناگه‌رێن، وه‌ ئه‌گه‌ر حه‌قیش ببینن ئه‌وا هه‌ر پشتی لێده‌كه‌ن.

    وه‌ ئه‌ی سه‌عد، دواتر حوكم و بڕیار ده‌ده‌ین له‌نێوانی تۆو به‌سه‌رخه‌ره‌كان به‌حه‌ق و ده‌ڵێین: فه‌رموو به‌یانێكی چاكترمان بۆ بێنه‌ كه‌وا باشتر هیدایه‌ت بدات له‌ به‌یانه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، جا ئەگه‌ر ئه‌وه‌ت كرد ئه‌وه دواتر بۆ به‌سه‌رخه‌ره‌كان ڕوونده‌بێته‌وه‌ بەوەی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر گومرایی یه‌ وه ‌ده‌چیته‌‌ ناومێژووه‌وه‌ له‌ فراوانترین ده‌رگاوه‌ جا موسڵمانان رزگار ده‌كه‌ی له‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی گومراو سه‌رلێشێواویان بكات ئەگه‌ر هاتوو له‌ گومڕایان بوو وه ‌له‌وانه‌بوو كه‌وا خه‌ڵكیش گومرا ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شتكردو له‌كاتێكدا هه‌رگیزیش ناشتوانی ئه‌وا لە اللە بترسەو رێگه‌ له‌حه‌ق مه‌گره‌ جا له‌و رێگه‌یه‌وه‌ توره‌یی له‌سه‌ر توڕه‌یی له‌لایه‌ن اللە ی هه‌موو جیهانه‌وه‌ بۆ خۆت مسۆگه‌ر بكه‌ی. وه‌ ده‌شبینم بەوەی قسه‌كانت نه‌زۆكن له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆ ته‌نها به‌قسه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ی نه‌وه‌ک به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست، وه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: فه‌رموو به‌یانێكی چاكتر بهێنە كه‌وا باشتر هیدایه‌ت بدات له‌و ئایه‌تانه‌ی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به‌تێرو ته‌سه‌ل و ته‌واوی باسی كردووه‌ ئەگه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانی. وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.

    جا بۆ نموونه‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكرای فیتنه‌ی ده‌نگ و ره‌نگی شه‌یتان له‌ محكه‌می قورئانی گه‌وره‌، اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِمْ بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِي الْأَمْوَالِ وَالْأَوْلَادِ وَعِدْهُمْ ۚوَمَا يَعِدُهُمُ الشَّيْطَانُ إِلَّا غُرُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:64].

    جا ئەمە بریتی یە لە فیتنەی دەنگ و رەنگی شەیتان کەوا قسەتان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکیشدا ئێوە دەیبینن. جا هه‌رچی (الاستفزاز) ـەکەیه‌: ئه‌وا بریتی یە لە دەرکردنی خەڵکی لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان لە دوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکی لەدوای ئەوەی اللە کردوونی بە یەک ئومەت لەسەر رێگایەکی ڕاست جا لەپاش ئەوە مەسیحی درۆزن دێت بۆ توش کردنی خەڵکی بەفیتنە لە ئیمان ھێنان بە اللە ی ڕەحمان. ھەر لەبەرئەوەشە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: { الم (1) أَحَسِبَ النّاس أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ (2) } صدق الله العظيم [العنكبوت].

    جا لەبەرئەوەی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو لەدوای ھیدایەتی ھەموو خەڵکیەوە دەردەچێت بۆ توشکردنی خەڵکی بە فیتنە لەبەرئەوەیە اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَاسْتَفْزِزْ مَنِ اسْتَطَعْتَ مِنْهُمْ بِصَوْتِكَ}، بەو مانایەی ئەوەی دەتوانی لێیان دەریان بێنە لە نورو ڕۆشنایی بۆ تاریکیەکان بە دەنگت بەومانایەی بەفێتنەی دەنگ و ڕەنگ، وە داێانبڕە بە سوپاو لەشکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وە جا ئەم ئەسپانە بەڵێ ئەسپی ڕاستین لەسەر ئەرزی واقعدا، وە بەڵێ ئەسپەکانی بریتین لە ئەسپی زەویە ڕاخراوەکە (لەبەھەشتی ژێر خاک) کەوا ئێوە بە زانستەکەی نازانن، وە بەڕاستیش اللە پێی وتوون دەربارەی لە محکەمی کتێبەکەی جا دەچنە ریزی بەیانی ئەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) وَعَلَى اللّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ} صدق الله العظيم [النحل:8-9]

    جا ھەرچی (الجائر)ە: ئەوا لە دروستکراوەکانی اللە دروستکراون جا پێشتر بەیانی (الجائر) مان کردووە، کەوا بریتی یە لە کەشتیەکانی ئەمڕۆو فرۆکەکان و ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەرەکان، جا بەھەمان شێوە ئەسپەکانی دەجالیش کەوا ئێوە پەی بەزانستەکەی نابەن لە دروستکراوەکانی اللە ن لە زەوی دوو خۆرھەڵاتەکە کەوا بەزانستەکەی نازانن و ئاگادارنین لێی، جا بەھەمان شێوە ئەمە دەچێتە ریزی ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: { وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ (8) } صدق الله العظيم.

    ئێمەش بەسەریاندا زاڵین بە ئیزنی اللە و بەسەریشیاندا سەردەکەوین و ھەرگیزێش ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ھەڵنایەن بۆ لوتکەی چیاکان بە سوپاکانیانەوە بە ھەڵھاتن لە مەسیحی درۆزن وەکو بوختانکاران بوختانیان ھەڵبەستووە لەسەرمان، وە ئەم ڕیوایەتە شەیتان وتووێەتی لەسەر زاری ئەولیاو یارو یاوەرەکانی تا گومڕاتان بکات، وە حیکمەتە پیسەکەش لەوە بریتی یە لەوەی ئەگەر مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج و مەئجوج دەرچوون لەپاش ئەوە ئیمانداران ھەڵبێن لەشەڕکردن لەگەڵیان بۆ لوتکەی چیاکان بۆ بەڕاستدانانی ئەم ریوایەتە ھەڵبەستراوە، پاشانیش مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج ھیچ ڕووبەروبوونەوەیەک لە ئیماندارەکان نەبینن لەبەرئەوەی سوپایەکەی ئیمام مەھدی و وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوری مەریەم پاشەکشەیان کردووە بۆ چیاکان.
    هيهات هيهات سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئەگەر ھاتوو ئەوان بۆمان دەرچوون ئەوا ئێمە دواتر بەدڵنیایی یەوە شەڕ لەگەڵ مەسیحی درۆزن و سوپایەکەی دەکەین بەسەرجەم سەربازەکانی اللە جا با دەرکەوێت کاممان هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرترەو به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌ ده‌ستێنێت بە ئیزنی پەروەردگاری ھەموو جیھان.

    وە ئەی خەڵکینە، بەڕاستی شەیتانی نەفرەتلێکراو ھەرگیز پێتان ناڵێت ئەو شەیتانی نەفرەتلێکراوی فریشتە ھاروت ـە، وە ھەرگیزیش پێتان ناڵێت ئەو مەسیحی درۆزنە، بەڵکو دواتر پێتان دەڵێت ئەو مەسیح عیسای کوری مەریەمە، وەھەر لەبەر ئەوەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نی یە وە بۆ کوڕی مەریەمیش نی یە قسەیەک بکات لە حەقی ئەو نەبێت ، ھەر لەبەرئەوەشە عیسای کوری مەریەمی حەق دەگەرێتەوە - صلى الله عليه وعلى أمّه وأسلّم تسليماً - لەبەرئەوەی اللە دەزانێت مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات.

    وه‌ ئه‌ی گه‌لی به‌سه‌رخه‌ران، با سه‌عدو ئه‌وانه‌شی وه‌كو ئه‌ون سه‌رقاڵتان نه‌كه‌ن له‌ بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی به ‌به‌ڵگه‌وه‌ له‌ په‌روه‌ردگاره‌ كه‌تانه‌وه‌ به‌ گه‌یاندنی به‌یانی قورئان بۆ خه‌ڵكی جیهان، به‌ڵكو سه‌عد ده‌یه‌وێت سه‌رقاڵتان بكات له‌ بانگه‌وازكردن بۆ لای اللە له‌سه‌ر به‌رچاوروونی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌ كه‌تانه‌وه‌ جا هیچ نزخ و قورساییه‌كی بۆ دامه‌نێن به‌ڕاستی ئه‌و له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌وا هیدایه‌ت نادرێن، وه‌ به‌ڕاستیش كاروبا‌ره‌كه‌ی ئه‌ومان بۆ روون بوویه‌وه‌ له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌سه‌رخه‌ره‌كان، وه‌ به‌ڕاستیش ئێوه‌ قسه‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا كرد به‌ به‌یانه‌كانی ئیمام مه‌هدی جا ئه‌و پشتی له‌ هه‌مووی هه‌ڵكرد هه‌روه‌كو بڵێی هه‌ر گوێیشی لێ نه‌بووبێت یا نه‌شیخوێندبێته‌وه‌؛ به‌ڵكو پیت به‌ پیت خوێنوویه‌تیه‌وه‌و هیچ خاڵێكیشی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ تێیدا تاکو ‌به‌یانێک بهێنێت ته‌فسیرێكی چاكتری هه‌بێت، وه‌ به‌ڕاستیش ئێوه‌ حوجه‌و به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا هێنایه‌وه‌و به‌سیشه‌، حوكم و بڕیاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وانه‌ جێده‌هێڵین كه‌وا به‌دوای حه‌ق و ڕاستیدا ده‌گه‌رێن وه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌ داخستنی بابه‌ته‌كه‌ش تاكو چیتر كاتی زیاترتان به‌ فیرۆ نه‌دات، جا پشت بكه‌نه‌ نه‌زان و نه‌فامه‌كان.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
    ـــــــــــــــــــــ

صفحة 2 من 2 الأولىالأولى 12
المواضيع المتشابهه
  1. فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواو..
    بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 24-03-2020, 02:55 PM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 01-12-2019, 08:49 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 09-11-2019, 07:37 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 21-02-2018, 12:49 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •