ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 06 - 1428 ک
20 - 06 - 2007 مـ
12:17 صباحـاً

https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4052
_________

یەمانی چاوەڕوانکراو بانگەوازی باوەڕداران دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتیکردن و پەرستنی بەندەکان بۆ بەندایەتیکردن و پەرستنی پەروەردگاری بەندەکان..


بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
واتە/ جا زۆربەیان باوه‌ڕيان بە اللە نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر به‌هاوبه‌ش دانان نه‌بێت بۆی.

لەبەسەرخەر بۆ محمد پێغەمبەری اللە - صلّى الله عليه وآله وسلّم- ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنماییکار دەکەوێت بۆ ڕێگای ڕاست..

ئەی گەلی موسڵمانان لەگەڵ اللە دوعاو داواو نزا لەھیچ کەسێکی تر مەکەن، وەبەڕاستی من فەرمانتان پێدەکەم بە کوفر کردن وبێباوەڕبوون بە تەوەسولکردن و پاڕانەوەو داواکردن لە اللە بە بەندە نزیکەکانی اللە وە جا ئەوە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا داوایان لێ مەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەتان جا ئەوە شیرک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، وە وەرن تا لەقورئانی گەورەدا سەیری سەرئەنجامی ئەوانە بکەین کەوا لەجێگای اللە داوا لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەکەن جا ئایا بابزانین ئەوان دەتوانن ھیچ سودێکیان پێبگەیەنن یان ئەوان دواتر خۆیان بەری دەکەن لەوانەی داوایان لێ دەکەن لەجێگای اللە، وەھەروەکو لەپێشتریشدا بۆمان ڕوونکردنەوە بەوەی کەوا ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتی یە لە موبالەغەو زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە و ڕۆچوون لەبارەیانەوە بە ناحەق، ھەتا ئەوکاتەی کەوا یەکێکیان مردوون جا ئەوانەی کەوا ئەوان ناسیویانە کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی ھەبووە لەلایە ن اللە وە ھاتوون زێدەڕەویان کردووە لەدوای مردنیان، جا موبالەغەو زێدەڕەویان کردووە بە ناحەق دەربارەیان جا ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوانە بت و پەیکەرێکیان داتاشیوە بۆ وێنەکەی جا داوایان لێکردوون لەجێگای اللە، لەکاتێکدا ئەو عەبدە چاکەکارەش مردووە خۆ ئەگەر لەناویاندا مابوایە ئەوا قەدەغەی دەکردن لەوە بەڵام شیرک و ھاوبەشدانانەکە لەدوای مردنەکەی ئەنجام دراوە، جا وەرن تا سەیری حیوارو گفتوگۆی موشریک و ھاوبەشدانەرە ئیماندارەکان بکەین بە اللە لەکاتێکدا ئیمانیان بە اللە ھێناوەو شەریکیشیان بۆی داناوە بەھۆی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە وە، وەبەھەمان شێوە سەیری حیوارو گفتوگۆی ئەو کافرانە بکەین کەوا بتەکانیان پەرستووە بەبێ ئەوەی نھێنی پەرستنەکانیان بزانن بەڵکو تەنھا لەبەرئەوە پەرستویانن لەبەرئەوەی گەورە باوک و باپیرانی خۆیانیان دیوە بەھەمان شێوە ئەوانیان پەرستووە جا ئەوانیش بەتاڵوکەو ھەڵەداوان لەسەر ڕێچکەو ڕێگای ئەوان ڕۆیشتوون (بەبێ بیرکردنەوە لەنھێنی پەرستنی ئەم بتانەو داوا کردن لێیان).

{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت اللە ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی اللە دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

جا فەرموون ئەمەش تەئویل و لێکدانەوە بەحەقەی بۆ ئێوە؛ لەکاتێکدا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق و ڕاست نەبێت نەوەک بەگومان و دوودڵی جا گومان ھیچ سودێکی نی یە لە زانینی حەق و ڕاستیدا، جا تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە بۆ ئەوەی کەوا اللە دەفەرموێت: {‏وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾}.
واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت اللە ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا.

ئەمە اللە مەبەستی لەوەیە کە کوانێ ئەو بەندە نزیکانەی من کەوا ئێوە داواتان لێ دەکردن لەجێگای من و لەجیاتی من؟ جا ئەوانەی کەوا بتەکان دەپەرستن دەڵێن: پەروەردگارمان ئەوانە ئێمەیان گومڕا کرد. کەوا مەبەستیان لە باوک و باپیرە یەکەمینێەکانیانە بەوەی کەوا ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو ئێمەش بە نھێنی پەرستنەکەیانمان نەزانیوە بۆیان جا بە ھەڵەداوان لەسەر شوێن پێی ئەوان ڕۆیشتوون بەبێ ئەوەی بەنھێنی پەرستنەکەیان بزانن وە باوک و باپیرانیشیان بە نھێنی پەرستنەکانیان زانیوە. پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە یەکەمینەکانیان دەکەین جا دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.
واتە/ ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین.

کەوا مەبەستیان لەوە ئەوەیە ئەو ئومەتانەی دوای خۆیان گومڕاکرد بەھۆی عیبادەتکردن و پەرستنەکەیان بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندە نزیکەکانی اللە تا نزیکیان بخەنەوە لە اللە جا لەپاش ئەوە اللە پەردە لەنێوانی ئەوان و نێوان بەندە نزیکەکانی لادەدات جا ئەوانیش بەندە نزیکەکانی اللە دەبیننەوەو دەیانناسنەوە ھەروەکو چۆن لەژیانی دنیادا دەیانناسین لەوانەی کەوا زێدەڕەویان دەربارە کردبوون لەدوای مردنەکانیان. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رستن ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانە‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

جا اللە ئەو پەردەیە لادەدات کەوا بۆتە ھۆی یەکتر نەبینینی نێوانیان جا لەپاش لادانی پەردەکە ئەوان دەبینن، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}.
واتە/ کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه‌ ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رستن ئه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ ئه‌و کەسانە‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.

وەئەوەیە مەبەستە دابەزێنراوەکە لەم ئایەتەدا. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].
واتە/ ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ پاشان به‌وانه ده‌ڵێین که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوه‌ خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن ئه‌وسا پەردەکە لادەدەین لەنێوانیان جا په‌رستراوه‌کان ده‌ڵێن ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست.

جا لەپاش ئەوە بەندە نزیکەکانی اللە دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم [القصص:63]،
واتە/ (،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست.

جا ئەوەیە تەئویل و لێکدانەوە حەقەکەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت اللە ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریكانەی کەوا ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا ٦٢ جا ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی اللە دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه‌ گومڕایان كردین (ئەوانیش دەڵێن) ئێمە گومڕامان كردن وه‌ک چۆن خۆمان گومڕا بووین(،بەندە ڕێزلێگیراوەکانیش دەڵێن) ئێمه به‌رین له‌وانه‌ له‌به‌رده‌م دادگای تۆ ئەوانە ئێمه‌یان نه‌ده‌په‌رست ٦٣.

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی بەندە نزیکەکانی اللە کوفر دەکەن بە پەرستنی ئەوانەی ئەوانیان پەرستووە لە جێگای اللە و لەجیاتی اللە ھەروەکو لە چوارچێوەو میانەی ئایەتەکاندا بینیتان جا ھەموویان دەبن بەدژی ئەوانەی (ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون)، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].
واتە/ ئه‌وانه له‌جياتی اللە جۆره‌ها شتی تريان کردۆته په‌رستراوی خۆيان تا پايه‌داری وعزه‌تيان (به‌خه‌ياڵی خۆيان) ده‌ست بکه‌وێت(81) نه‌خێر، وانی يه ئه‌وان كوفر به‌په‌رستوه‌كانيان ده‌كه‌ن و دژايه‌تيان ده‌که‌ن (82).

کەواتە ئەی گەلی شیعە لەوانەی کەوا داوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئالی بەیت دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن بەڕاستی ئیوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە ئێوەو ھەموو ئەوانەی کەوا داوا لەبەندە نزیکەکانی اللە دەکەن تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لە ھەموو مەزھەبەکان، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ئێوە عەبدێکی اللە ن. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوارو داوا بکه‌ن له‌وانه‌ له‌جياتی اللە نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشيه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆرن (56) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواريان لێ ده‌که‌ن به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی وه‌سيله‌ ده‌كه‌ون (كه‌به‌رزترين پله‌يه‌ له‌به‌هه‌شتدا) له په‌روه‌ردگاريان وه‌ چاوه‌روان و ڕه‌جای ڕه‌حمه‌تی ئه‌و ده‌که‌ن وه‌له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌ (57).

ئەمەش سەبارەت بە ئیماندارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بە اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، بەڵام لەوێدا ھەندێک گەل ھەن کەوا شەیتانەکان دەپەرستن لە جێگای اللە؛ بەڵکو شەیتانەکان بۆیان دەردەکەون بەوەی دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ین جا ئەوانیش بەچۆکدا دەکەون بۆیان بە سوژدە بردن ھەتا ئەوکاتەی اللە پرسیاریان لێدەکات: کە ئێوە چیتان دەپەرست لەجێگای اللە؟ جا ئەوانیش دەڵێن؛ فریشتە نزیکەکان. جا لەپاش ئەوە اللە پرسیار لەفریشتە نزیکەکانی دەکات بەوەی: ئایا ئەوانە ئێوەیان پەرستووە؟ وەکو اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
واتە/ ڕۆژێک دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا اللە به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟ ٤٠ ده‌ڵێن: پاکی و ستایش بۆ تۆیە تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ک ئه‌وان به‌ڵکو ئه‌وانه جنیان ده‌په‌رست زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو ٤١.

وەئەوانەش لەو کەسانەن کەوا شەیتان ڕێگای لێگرتوون کەچی واش حساب دەکەن ھیدایەتدراون، جا ھەموو ئەم فیرقەو بەشە جۆر بەجۆرانە گومڕابوون لەڕێگای حەق واش حساب دەکەن بەوەی ھیدایەت دراون، جا گومڕایەکان لەسەر ئەو ڕێگایە دەڕۆن و لاشچوون لەڕێگای حەق، لەکاتێکیشدا ناشزانن بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان بەڵکو ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەھەدەر چووەو واش حساب دەکەن کەوا چاکترین کردەوە دەکەن.

وەھەرچی فیرقەو دەستەکەی ترە جا ئەوان گومڕای سەرلێشێواو نین لەڕێگای حەق وە بیناییشیان لەبەرامبەر حەقدا تیژو توندە وەکو ئاسن و بەچاکی دەیبینن، بەڵام ئەگەر ڕێگاو ڕێبازی حەق ببینن نایگرنە بەر لەبەرئەوەی دەزانن کەوا ئەوە ڕێگاو ڕێبازی حەق و ڕاستە، وەئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و گومڕایی ببینن ئەوا دەیگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە ڕێگاو ڕێبازی بەتاڵە، ئەوانە بریتین لە شەێتانە بەشەرەکان ئەوانە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نین بەڵکو لەخەشم لێگیراوەکانن جا توشی توڕەیی لەسەر توڕەەیی اللە بوونەتەوە، چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا بەڕێگاو ڕیبازی حەق دەزانن بەڵام نایگرنە بەر وە ئەگەر ڕێگاو ڕێبازی گومڕایی و سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر! چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا ئەوە دەزانن بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری اللە حەقەو دەشیناسنەوە ھەورەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوە پاشانیش ڕێگا دەگرن لە دەعوەو بانگەوازی حەق بەڕێگرتنێکی توند! ئەوانە بریتین لەوکەسانەی کەوا زۆر بەتوندی لە اللە ی میھرەبان یاخی بوون، جا ئەوانە شایستەترن بەوەی کەوا بەر لەھەموو کەسانێک بخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا تێیدا ببرژێن، وە دژایەتی و جەنگ لەگەڵ اللە و ئەولیاکانی دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە جا پیلان و نەخشە دەکێشن بۆ ئەولیاکانی اللە بەپیلان و نەخشە کێشانی گەورە، وە تاغوت دەپەرستن لەجێگای اللە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوەی دەیپەرستن شەیتانی نەفرەت لێکراو دوژمنی اللە و دوژمنی ئەوانەشە کەوا یاوەری اللە ن ھەرلەبەرئەوەش شەیتانەکانیان کردووە بە ئەولیاو یاوەری خۆیان لەجێگای اللە وە دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە، وە لەگەڵ شەیتانە جنە مێ یەکان کۆدەبنەوەو جوت دەبن تا دروستکراوی اللە بگۆڕن، جا لەجیھانی شەیتانە جنەکاندا وەچەی زۆریان خستۆتەوە لە نەوەی بەشەر. اللە ی گەوررمش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ ڕۆژێک دێت اللە هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وەو دەفەرموێت ئه‌ی ده‌سته‌ی جنەکان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان دەڵێن پەروەردگارمان هه‌ندێکمان چێژمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین اللە ش فه‌رمووی ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا مه‌گه‌ر تەنها اللە ویستی له‌سه‌ر بێت به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ داناو کاربەجێی و زانایه‌.

ئەوانە ناخرێنە ناو ئاگرەوە بەحساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوانە دواناخرێن تاکو ڕۆژی قیامەت بەڵکو ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان، ئەوانە بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان لەھەموو زەمان و کات و شوێنێکدا کەوا ڕاستەوخۆ دەخرێنە ناو ئاگرەوە لەدوای مردنیان ـ، جا پێچەوانەی ئەوانەش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین) کەوا بەحساب و لێپرسینەوە ناخرێنە ناو بەھەشتەوە؛ بەو مانایەی ئەوان دواناخرێن تاکو ڕۆژی قیامەت بۆ موحاسەبەو لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان بەڵکو یەکسەر لەدوای مردنیان دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو تێدا دەمێننەوە ھەتا ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، وەبەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکانیش لەئاگردا دەمێننەوە ھەتا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، وەھەرچی ھاوەڵانی دەستە ڕاستن (أصحاب اليمين) جا ئەوانە چونە ناو بەھەشتیان دوادەخرێت تاکو ڕۆژی زیندوو بوونەوە و حساب و لێپرسینەوە لەگەڵیان؛ بەو مانایەی ئەوان دوادەخرێن لەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە تا ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات دەچنە ناو بەھەشتەوە بەحساب و لێپرسینەوە کردن لەگەڵیان جا ئەوکات ڕزق و ڕۆزی دەدرێن تێیدا بەبێ حساب، وەبەھەمان شێوە گومڕایە سەرلێشێواوەکان چوونە ناو ئاگریان دوا دەخرێت تاکو ڕۆژی قیامەت جا ئەوکات بەحساب و لێپرسینەوەکردن لەگەڵیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە وە لە درەختی زەقوم (ژەقنەبوت) یش دەخۆن بەبێ حساب؛ کەوا به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه هه‌روه‌ک کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت وه‌ک کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.

وەمانای ئەم قسەیەش ئەوەیە کەوا ئەوان بەحساب و لێپرسینەوە واتە حساب و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تاکو بۆیان ڕوون ببێتەوە بەوەی کەوا اللە ھیچ زوڵم و ستەمێکی لێنەکردوون، ھەرچی شەیتانە بەشەرەکانن جا ئەوان ھەر لە ژیانی دنیادا دەزانن بەوەی کەوا ئەوان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان جا ئەوانە دووجار دەخرێنە ناو ئاگرەوە جاری یەکەم لەدوای مردنەکەیان لەژیانی بەرزەخیدا ئەوی تریش لەو ڕۆژەی کەوا خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ پەروەردگاری ھەموو جیھان. (بەو مانایەی کاتێک کەوا دەمرن یەکسەر دەخرێنە دۆزەخەوە دواتر اللە ھەر لەم دنیایەدا فرسەتێکی تریان پێدەدات جا زیندوویان دەکاتەوە لەڕۆژی زیندووکردنەوەی یەکەم جا ھەیانە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر تاوانەکانی جا کە دەمرێت دووبارە تا ھەڵسانی قیامەت دەخرێتەوە ناو ئاگرەوە تا ڕۆژی زیندووکردنەوەی دووەم ئینجا دواتر بەڕۆح و جەستەوە دەخرێتە ناو ئاگرەوە) .

وەئەی گەلی موسڵمانان وەرن تا جیاوازی نێوان ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) و بەندە نزیکەکانفی اللە (المقربين) تان بۆ ڕوون بکەمەوە، کەوا جیاوازیەکە بە پلەیە، جا جیاوازیەکە لەنێوان کاروکردەوە فەرزکراوەکان و کاروکردەوە زیادەکانە وەکو نزیکبوونەوە لەلای اللە، جا جیاوازیەکە لەنیوانیان بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە ھاوەڵانی دەستە ڕاستیش (أصحاب اليمين) خۆشەویستیەکەی اللە بەدەست ناھێنن بەڵکو ڕازی بوونەکەی بەدەست دەھێنن بەو مانایەی کەوا ئەو لەسەریان توڕە نیە بەڵکو ڕازیە لەسەریان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان ھەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی کەوا اللە لەسەریانی فەرزکردووە، بەڵام ئەوان نزیکی ئەو کاروکردەوانە نەکەوتوونەتەوە کەوا اللە کردوویەتی بە حەزی خێرخوازی نەوەک فەرزکراو؛ بەڵکو ئەگەر بیانەوێت نزیک ببنەوە پێیان لە اللە بەڵام ئەوان ئەنجامیان نەداوە بەڵکو ھەڵساون بە ئەنجامدانی بەخشینی فەرزکراوو نزیکی بەخشینی زیادە (نافلة) نەکەوتوون.

بەڵام جیاوازیەکە گەورەیە لە پێوانەدا ئەی گەلی ئیمانداران جا وەرن با سەیری جیاوازیەکە بکەین: جا ھەرچی نزیکەکانن (المقرّبون) ئەوا بەخشینە فەرزکراوەکەیان داوە جا اللە وەکو ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) پادادشتەکەی بۆ نوسیون بە دە ئەوەندە، جا لەپاش ئەوە ھاتوون سەدەقەو بەخشینی زیادە (نافلة) یان داوە جا زیاتریان بەخشیوە لەبەر بەدەستھێنانی ڕازیبوەنی اللە و نزیکبوونەوەی زیاتر لێی و جێگیر بوونیان لەلایەن خۆیانەوە جا ئەو زیادەیە فەرمانێکی بەزۆر نیە لەسەریان کەدەبێت ھەر بیکەن وەکو فەرزی زەکات بەڵکو لەلایەن خۆیانەوەیە. جا اللە ش لەوان بەخشندەترە جا جیاوازیەکەی لەنێوان پلەی فەرزەکەو پلەی چاکە زیادەکە کردووە بە شەست سەدو نەوەد پلە، وە خۆشیشی ویستوون و نزیکی کردوونەتەوە لەخۆی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا} [الأنعام:160].
واتە/ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێرو چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه.

جا ئەوە بریتی یە لە چاکەی فەرزکراو کەوا فەرمانێکی بەزۆرە، وە اللە چاکەو کاری زیادە قبوڵ ناکات تەنھا لەدوای ھەڵسان بەئەنجامدانی کاروکردەوە بەزۆرەکە نەبێت جا لەپاش ئەوە ئینجا کاروکردەوە حەزە خێرخوازیەکان قبوڵ دەکات، جا اللە ش باسی جیاوازیەکەی نێوانیانی کردووە بە دەقی قورئانی گەورە بەوەی کەوا چاکەی بەزۆر - واتە فەرزکراوەکان-لە پێوانەدا بەدە ئەوەندەی خۆی ھەیە ھەرچی چاکەی حەزی خێرخوازیە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە ئەوا بە حەوت سەد چاکە ھەیە، جا جیاوازیەکەی نێوانیان ڕوونکردۆتەوە کەوا بریتی یە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وەبەھەمان شێوە اللە زیادی دەکات لەسەرووی ئەوەشەوە بۆ ئەوکەسەی کەوا بیەوێت جا اللە کەرەم و ڕێزو بەخششەکەی تایبەت نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی.

بەڵام چاکەو خراپەیەکیش ھەیە کەوا بەڕاستی اللە وەکو یەک یەکسانی کردووە لە پێوانەی پاداشت و باری گوناھەکەدا کەوا ئەویش بریتی یە لە کوشتنی نەفس بەناحەق یان فەسادو خراپەکاری و تێکدەری لەزەوی جا ئەو خراپەیە ھەروەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکیت کوشتبێت، وەبەھەمان شێوە ئەوەی ژەوا نەفسێک زیندوو بکاتەوەو لێی ببورێت و نرخی بارمتەییەکەی بداتە خاوەن خوێنەکە تاکو لێی خۆشبن ئەوا ئەو چاکەیە ھەروەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە.

جا تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای اللە ھەمووتان ئەی ئیمانداران بەڵکو سەرکەوتوو سەرفرازبن، جا با ھەریەکێکتان سەیربکات بەوەی ئایا لە نزیکەکانی اللە یە (المقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستەڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دۆزەخ، جا ئایا کێی تر بە حەقیقەت و ڕاستی کاروکردەوەی ئینسان و نیەتەکەی دەزانێت جگە لە ئینسانەکە خۆی و خالقی ئینسانەکە نەبێت؟ جا سەیری دڵەکانی خۆتان بکەن تا بزانن ئایا ئەوەتان جێبەجێکردووە کەوا اللە فەرمانی پێکردوون پێی ھەڵبستن یان نا؟ وەئەگەر ھەستاون بەجێبەجێکردنی ئەوە بزانن ئایا کاروکردەوەکەتان بەدڵسۆزی تایبەت بە اللە یە لەبەر ڕەزامەندی اللە یان غایەو ئامانجێکی ترتان ھەیە بۆ ڕیاو بینینی خەڵکی یان بۆ پێداویستیەکی دنیایی لە خۆتاندا؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی کەوا لەناختاندایە وەبەھەمان شێوە پەروەردگارەکەشتان بەوە دەزانێت؟ جا سەیری نیەتی کاروکردەوەکانتان بکەن دواتر دەزانن بەوەی ئایا ئیوە لە نزیکەکانن (المقرّبين) یان لەھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دەستەچەپ (أصحاب الشمال)، وەکو اللە ی گەورەش پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی کەوا دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الحشر].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن با هه‌موو که‌سێک سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه‌ هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندار بن چونکه به‌ڕاستی اللە زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

برای موسڵمانان خەلیفەی اللە لەسەر بەشەر؛ ئیمامی دوانزەیەم لە ئەھلی بەیتی پاک، یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________