-
02-12-2019 - 09:40 AM
الترتيب #1 الرقم والرابط: 319999
أدوات الاقتباس
نسخ النص
ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو کوفرکردن ڕادەگەیەنێت بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی خودا..
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 03 - 1433 ک
19 - 02 - 2012 مـ
04:36 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://www.nasser-yamani.com/showthread.php?p=34354
ــــــــــــــــــ
ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو کوفرکردن ڕادەگەیەنێت بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی خودا..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله وآله الأطهار وجميع الرسل من ربهم وآلهم الأطهار وجميع المسلمين في الأولين وفي الآخرين وفي الملأ الأعلى إلى يوم الدين، أمّا بعد..
وا گەڕاینەوە لەژێر پارێزگاری خودا‌و سەرپەرشتیەکەی بەر لەچەند ڕۆژێک وەچاوەڕوانیش دەکەین تا بزانین خودا چی دەکات وە کار‌و فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای خودا دەگەڕێتەوە لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن وەلەدوای دەرکەوتنیش تاکو ڕۆژی دوایی جا کار‌و فەرمانەکان ھەمووی بۆ خودایە لەسەرەتاو پێش و دوایی بەڕاستی خودا زاڵە بەسەرکارو فەرمانەکانی خۆی، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەرخودا (نجيب علي العقبي) ئەگەر تۆ لە بەسەرخەرە پیشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانی لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن جا ئەوە کوفرکردن ڕابگەیەنە بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینەکەی خودا تاکو خودا ڕزگارت بکات لەسزایەکەی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاواز‌و ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.
جا ئەی (عقبي) مەبە بەوکەسانەی کەوا: {مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} [الروم].
واتە/ له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته هه‌موو حزبێکیش دڵخۆشە بەوەی خۆیان لەلایانە.
بەڕاستی من ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بۆت لەبەرئەوەی من دەتبینم بەوەی کەوا دەمارگیری بۆ مەزھەبی قورئانی، وەبەھەمان شێوە فەتوای ئەوە دەدەی کەوا شیعەو سوننە بریتین لەوانەی کە خەشنم لێگیراون! لەکاتێکدا بەڕاستی تۆ لەھەڵەکارانی لەەم ھەڵسوکەوتە خۆبەدوور گرتنە لەشوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو لە شیعەو سوننە، جا لەخوا بترسەو پارێزگار بە جا ئەوان لەبرایەکانی ئێمەن لەدینەکەی خوادا، جا ئایا دەبینی بەوەی کەوا تۆ بەم ھەڵسوکەوتەت دواتر ڕێنمایی و ھیداێەتیان بدەی بۆ ڕێگای ڕاست؟ حاشا للە.. جا ئەوە ھیچ حیکمەت و داناییەکی تێدا نی یە لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا، وەئەی پیاو بەڕاستی فیرعەون بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکرد {فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ ﴿٢٤﴾} [النازعات].
واتە/ جا دەیوت من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م.
جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین بەوەی کەوا خودا ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەی موسا‌و برایەکەی ھارون دەکات عليهم الصلاة والسلام بە نەرم و نیانی لەگەڵ فیرعەون لەقسەکردندا، جا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.
لەبەرئەوەی ھەڵسوکەوتی دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا ڕەوانی یە کەوا بە دوورە پەرێزی بێت لەبەرئەوەی دوورەپەرێزی ھیچ حیکمەت و داناییەکی تێدا نیە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].
واتە/ بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ و گفت‌و گۆو موجادهلەیان لەگەڵ بکە به‌جوانترین شێوه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه، که کێ گومڕایه هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.
جا لەخودا بترسە خۆشەویستەکەم لەبەرخودا وەشوێنی ئیمام مەھدی بکەوە وە کوفرکردن ڕابگەیەنە بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینەکەی خودا، جا دەمارگیر مەبە بۆ مەزھەبی قورئانی نە بۆ مەزھەبی سوننی نە بۆ مەزھەبی شیعی بەڵکو موسڵمانبە بە بێ خوارو خێچی و ئەملاو ئەولا.
وە ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر خودا (نجيب علي العقبي) ھەرگیز ناتوانن کەوا قەناعەت بەخەکژی بھێنن دەربارەی دینی ئیسلام لەکاتێکدا ئەوانیش موسڵمانان دەبینن بەوەی کەوا ھەندێکیان لەعنەت لەھەندێکیان دەکەن وە ھەندێکیان وەسفی ھەندێکیان دەکەن بە کوفر ھەروەکو تۆ وەسفی سوننەو شیعە دەکەی بەوەی کەوا بریتین لە خەشم و غەزەب لێگیراوەکان، پەناش دەگرم بەخودا لەخەشنم غەزەب و توڕەییەکەی خودا، بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکانم لەدینی خودا سوننەو شیعەو قورئانیەکان و سەرجەمی ئەوانەی کەوا خاوەنی مەزھەبی ئیسلامین وەرن بۆ لای وشەیەک کەوا یەکسانە لەنێوانمان و نێوان ھەموو خەڵکی جیھان بەوەی کەوا کەس نەپەرستین بەتەنھا خودا نەبێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین وە شوێنم بکەون ھیدایەت و ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕاست و دروست لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەم، جا ئیمام مەھدی قورئانی نیە وە ئیمام مەھدی سوننیش نی یە وە شیعیش نی یە بەڵکو موسڵمانێکە بەبێ خوارو خێچی و لەموشریک و ھاوبەشدانەرانیش نیم لەوانەی کەوا دینەکەیان پارچەپارچە کردووەو بوون بە دەستەی جیا جیا ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لایەتی دڵخۆشە.
وە شوێنکەوتنیشم بۆ کتێبی تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورەو حەدیس فەرموودەکانی بەیان ڕوونکردنەوە لە سوننەتی نەبەوی ڕادەگەیەنم تەنھا ئەوەی کەوا مخالف و دژ‌و پێچەوانە بێت لە تەورات یان لە ئینجیل یان لە حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی، جا شاھێد بن و بەسیشە کەوا خودا شاھێد بێت لەسەر ئەوەی کەوا بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کوفرکردنی تەواوەتی ڕادەگەیەنێت بەوەی کەوا ھاتووە بە دژ‌و مخالف و پێچەوانەی محکەمی قورئانی گەورە جا ئەگەر ئەو دژ‌و مخالف و پێجەوانەیە لە تەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی نەبەوی، لەبەرئەوەی ئەوەانەی کەوا بەدژو مخالف و پێچەوانە ھاتبێت لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوا بزانن بەوەی کەوا ئەم قسەو فەرموودەیە ھەڵبەستراوەو لەلایەن جگە لەخودا پێتان گەیشتووە بەو مانایەی لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی ئەولیاو یاوەرەکانی ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕھێنانەکەیان ئاشکرا دەکەن و کوفر‌و بێباوەڕی و مەکرو پیلانەکەشیان دەشارنەوەو پەنھانی دەکەن تا ڕێگا لەبەشەر بگرن لە شوێنکەوننی محکەمی زیکری کتێبەکەی خودا.
لەوەیە کەوا خۆشەویستەکەم (نجيب علي العقبي) بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامەکەم ناصر محمد یەمانی، بەڵکو خودا فەرمانی کردووە بە محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی کەوا شوێنی قورئان بکەوێت بەتەنھا وەفەرمانی پێنەکردووە بەوەی کەوا بەھەمان شێوە شوێنی تەوراتیش بکەوێت". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم:: بەڵکو خودا فەرمانی بە محمد پێغەمبەری خودا کردووە - صلّى الله عليه وآله وسلّم -بەوەی کەوا شوێنی تەوراتیش بکەوێت. وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ بڵێ ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
وەبەھەمان شێوە خودا فەرمانی پێکردووە بەوەی کەوا شوێنی ئینجیلیش بکەوێت جا لەبەرئەوەی قسەی کردووە لەم شوێنەدا دەربارەی تەورات، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ بڵێ ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.
بەڵام ووردببەرەوە لەئایەتەکان لەم شوێنەدا. خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا لَوْلَا أُوتِيَ مِثْلَ مَا أُوتِيَ مُوسَىٰ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا بِمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا سِحْرَانِ تَظَاهَرَا وَقَالُوا إِنَّا بِكُلٍّ كَافِرُونَ ﴿٤٨﴾ قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾ فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٥١﴾ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِن قَبْلِهِ هُم بِهِ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوا آمَنَّا بِهِ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّنَا إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِ مُسْلِمِينَ ﴿٥٣﴾ أُولَـٰئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٥٤﴾ وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [القصص].
واتە/ كه‌چی كاتێک حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وتیان نه‌ده با ئەوەی پێ بدرایه كه درابوو به مو‌سا؟ مه‌گه‌ر ئه‌وانە كاتی خۆی بێ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون كه پشتگیریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌یان وت به‌ڕاستی ئێمه باوه‌رمان به هێچ كامیان نیه (48) بڵێ ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن (49) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی) ئه‌وه چاک بزانه كه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت دوور له هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوا بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات (50) سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه قسەو په‌یامی خۆمانمان پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن (51) ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن (52) كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین (53) ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن (54) ئه‌وانه كاتێک قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان سڵاوتان لێ بێت (لێیان دەبورن) و ئێمە نامانه‌وێت ڵە نەزان و نه‌فامان بین و شوێنیان بکەوین (55).
وەبەھەمان شێوە خودا فەرمانی کردووە بە یەھودو نەصارا بەوەی کەوا شوێنی تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە بکەون. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ نی، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت و بێ ئومێد مەبە لەو گه‌له بێ باوه‌ڕه.
جا نەمان بینی بەوەی کەوا خودا فەرمان بە پێغەمبەرەکەی بکات بەکوفرکردن بەتەوارت و ئینجیل بەڵکو فەرمانی پێکردووە بەوەی کەوا کوفربکات بەوەی مخالف و دژ‌و پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە لەوەی تێیاندا ھاتووە ، جا لەپاش ئەوە بانگیان دەکات بۆ حوکم کردن بۆلای قورئانی گەورە تا حوکم بکات لەنێوانتان لەسەر ئەوشتانەی کەوا جیاواز‌و ناکۆکن لەسەری
لە تەورات و ئینجیل. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾ وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌و ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه (76) هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران (77) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت بڕیار دەدات بەحوکم و دادوەری خۆی لەنێوانیان بەڕاستی ئەو زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه (78).
بەڵکو خودا قورئانی گەورەی کردووە بە مەرجەع و حوکمێکی زاڵ لەسەر تەورات و ئینجیل، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ} صدق الله العظيم [المائدة:48].
واتە/ ئێمه قورئانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و زاڵە به‌سه‌ر هه‌موویاندا جا کەواتە به‌و بەوەی کەوا خوا دایبەزاندووە حوکم و دادوه‌ریی بکه له نێوانیاندا.
ھەرچەمدە کەوا لەتەورات و ئینجیل تەحریف و دەستکاری و شێواندنێکی زۆرکراوە بەڵام خودا فەرمانی پێنەکردوون بەوەی کەوا نکۆڵی لەحەقەکانیان بکەن تێایاندا لەگەڵ بەتاڵەکانیان؛ بەڵکو تەنھا لەو بەتاڵە ھەڵبەستراوانەی کەوا لەلایەن جگە لەخوداوەیە خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن گوایه کتێبەکەی خودا ده‌خوێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه جا ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن
وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَـٰذَا مِنْ عِندِ اللَّـهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ جا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه تا كه‌مێک له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ستانەی كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و کاری بۆ دەکەن.
جا لەبەرئەوەی کەوا (تەورات و ئینجیل) پارێزراونین لە تەحریف و دەستکاریکردن، ھەرلەبەرئەوەش خودا قورئانی گەورەی کردووە بە مەرجەع بۆ تەورات و ئینجیل و ئەوەی کەوا تێیاندا ھاتووە بە دژ‌و مخالف و پێچەوانە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە قسەو فەرموودەی ھەڵبەستراون لەسەر خودا لەلایەن گەلێکی ترەوە، وەبەھەمان شێوە خودا محکەمی قورئانی گەورەی کردووە بە مەرجەع بۆ حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی لەبەرئەوەی فەرموودەو حەدیسە حەقەکان لەسوننەتی نەبەویدا ھاتوون بۆ زیادکردنی بەیان و ڕوونکردنەوەی ئایەتەکانی قورئان، کەوا بەھەمان شێوە ئەم حەدیس و فەرموودانەش لەلایەن خوداوەن و پێغەمبەر لەھەواو ئارەزوویەوە قسەی نەکردووە لەدینەکەی خودا نە لەکتێبەکەی خودا نە لەسوننەتدا
صلّى الله عليه وآله وسلّم، بەڵام حەدیس و فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی پارێزراو نین لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن ھەرلەبەرئەوەش خودا فەتوای بۆ داون بەوەی کە ئەگەر حەدیس و فەرموودەیەکی پێغەمبەرتان بینی کەوا مخالف و دژ‌و پێچەوانە بوو بە محکەمی قورئان جا ئەوە بزانن بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیە حەدیس و فەرموودەیەکی نەبەوی لەلایەن خودای ڕەحمانەوە نی یە بەڵکو حەدیس و فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوە لەلایەن جگە لەخوداوە، وەخودا فەتوای بۆداون بەوەی کەوا حەدیس و فەرموودەکانی نەبەوی بۆ نەپاراستوون لە تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن ، خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واته/ ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی گوێڕایەڵی و فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی خوای کردووه ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (٨٠) ئەوانەی لای تۆن دەڵێن گوێڕایەڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه (٨٢) وه هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و ترس {الامن} مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت; وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ} صدق الله العظيم..واته: هه‌رچی پێغه‌مبه‌ر پێیداون وه‌ریبگرن وه‌ئه‌وه‌ی نه‌هی لێكردون له‌سه‌ری ئێوه‌ش نه‌هی لێبكه‌ن.. ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وه له‌ئاسایش وهێمنایه‌تی دایه له‌ژیانی دونیا‌و له‌قیامه‌تیشدا ئاسایش وهێمنایه‌تی بۆ دێنێت، وه {أَوِ الْخَوْفِ} مه‌به‌ستی شه‌یتانه بەشەرەکان (دورووه‌كانه) كه‌وایان له‌موسڵمانان كردووه باوه‌ر به‌م قسانه‌یان بكه‌ن كه ئه‌مانه له‌فەرمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوان، وه {أَذَاعُوا بِهِ} مه‌به‌ستی له‌ناكۆكی نێوان زاناكانه له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن ئه‌وه له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن هی پێغه‌مبه‌ر نی یه هه‌ندێكیان به‌لاوازی داده‌نێن وهه‌ندێكیان تانه له‌راوی فه‌رمووده‌كان ده‌ده‌ن جا دوای ئه‌مه ده‌كه‌ونه ئه‌و په‌ری ناكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ڵام گه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یان بگه‌راندایه‌ته‌وه لای كتێبه‌كه‌ی خودا بۆلای پێغه‌مبه‌ر گه‌ر له ژیاندا مابوو یان لای پێشه‌واكه‌یان له پێشه‌وایانی كتێب ئه‌وانه‌ی خوای گه‌وره هه‌ڵیانده‌بژێرێت له‌دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر كه له نهێنی هه‌واڵه‌کە واتە (فه‌رمووده‌كه) تێده‌گات ئەوا بۆی ده‌رده‌هێنان ئه‌وه‌ی لای ئه‌وان نادیاره ودڵنیای ده‌كردنه‌وه كه‌ئه‌مه هه‌قه‌و له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌یه به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی خودا یا ئه‌وه ده‌دۆزێته‌وه بۆیان كه له‌نێوان ئه‌م فه‌رمووده‌و كتێبه‌كه‌ی خودا ئیختلافی زۆر هه‌یە و دڵنیایان ده‌كاته‌وه كه‌فه‌رموده‌كه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خوداوه نی یه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه به‌به‌ڵگه‌و ده‌قی كتێبه‌كه‌ی خودا دوای ئه‌مه هه‌موویان راستی وناراستی فه‌رموووده‌كه‌یان بۆ روونده‌بێته‌وه، {ولَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا} مه‌به‌ستی موسڵمانانه واته گه‌ر فه‌زڵی خودا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وا هه‌مووتان دوای پیلانی شه‌یتان ده‌كه‌وتن ئه‌مه چونكه شه‌یتان ودووروان توانیان فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو بخه‌نه نێو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه -صلى الله عليه والە سلم-به‌ڵام ئه‌وا خودا به‌فه‌زڵی خۆی كه‌سێكی بۆ ناردوون تا راست وناراستی ئه‌م فه‌رموودانه‌تان بۆ ده‌ربخات ئه‌مه چونكه مه‌سیحی ده‌جال (ئیبلیس) هه‌موو هۆكارێكی به‌كارهێناوه بۆ له‌خشته بردنتان وه‌توانی له‌رێی فه‌رمووده‌كانه‌وه فێڵتان لێبكات به‌ڵام ئه‌وه‌تا خودا كه‌سێكی بۆ ناردوون تا ئاگادارتان بكاته‌وه له‌م پیلانانه‌ی دایناوه بۆیه گه‌ر فه‌زڵی خودا نه‌بوایه بەسەرتانه‌وه به‌ناردنی ئیمام مەھدی ئه‌وا هه‌ر هه‌مووتان بەدوای شه‌یتان (ده‌جال) ده‌كه‌وتن كه‌مێكتان نه‌بن.
وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەرخودا (نجيب) بە بەکەسێکی ژیر‌و ھۆشمەند و کوفر بەحەق مەکە لەگەڵ بەتاڵ بەیەکەوە لەسوننەتی نەبەوی ھەتا لە نەزانان نەبی؛ بەڵکو کوفرکردن ڕابگەیەنە بەوەی کەوا لەسوننەتی نەبەوی بە مخالف و دژ‌و پێچەوانە ھاتووە لەگەڵ محکەمی قورئانی گەورە، وە شوێنکەوتن ڕابگەیەنە بۆ کتێبەکەی خودا‌و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی جا کوفر مەکە بە سوننەتی پێغەمبەری خودا- صلّى الله عليه وآله وسلّم -جا بەوھۆیەوە لەسزادراوان بی لەبەرئەوەی تۆ لەوساتەی کەوا کوفر دەکەی بەحەدیس و فەرموودەیەک کەوا حەق و ڕاستە جا حەتمەن لەوکاتەدا کوفرت کردووە بە ئایەتێک لەقورئانی گەورە، جا لەسەر ئەوە نموونەیەکت بۆ دەھێنمەوە. محمد پێغەمبەری خودا فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [يا فاطمة بنت محمد اعملي فإني لا أغني عنك من الله شيئاً] صدق عليه الصلاة والسلام.
جا ئەگەر تۆ کوفرت کرد بەم حەدیس و فەرموودەی باپیرەم ئەی (عقبي) ئەوا بەڕاستی تۆ کوفرت کردووە بەم فەرموودەیەی پەروەردگارەکەم لە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە: {لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ ۚ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [الممتحنة].
واتە/ خزمان و ڕۆڵه‌و منداڵەکانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه به‌ڕاستی خودا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
ھەرلەبەرئەوەش محمد پێغەمبەری خودا فەرموویەتی صلّى الله عليه وآله وسلّم: [يا فاطمة بنت محمد اعملي فإني لا أغني عنك من الله شيئاً] صدق عليه الصلاة والسلام.
جا ئایا نابینی ئەی خۆشەویستەکەم لەبەرخودا (نجيب علي العقبي) بەوەی کەوا بەڕاستی قورئان و سوننەتی نەبەوی حەق ھەردووکیان نور لەسەر نورن، جا لە سوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا خودا تۆی لەم ئومەتە گێڕاوە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی تێدا بۆ ڕەوانەکردوون وە لەسوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا خودا تۆی ئاگادارکردووە بەسەر دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، وە لەسوپاسگوزاران بە بەوەی کەوا خودا تۆی کردووە بە یەکیک لە بەسەرخەرە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی حیوار‌و گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا بۆ ئیمام مەھدی حەق نی یە لەپەروەردگارەکەتانەوە بەوەی کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت تا ڕازیتان بکات جا خودا شایستەترە بەڕازیکردن ئەگەر ئێوە ئیمان و بڕواتان بە خودا‌و ڕۆژی دوایی ھەیە، جا نکۆڵی لەسوننەتی حەقی نەبەوی مەکەن و شوێنی کتێبەکەی خودا‌و سوننەتی پێغەمبەرەکەی بکەون صلّى الله عليه وآله وسلّم.
وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
-
02-12-2019 - 09:49 AM
الترتيب #2 الرقم والرابط: 320000
أدوات الاقتباس
نسخ النص
ھۆشداری و ووریاکردنەوە بۆ (أفلاطون) کەوا بانگەواز دەکات بۆ مەزھەبیەت لەدینەکەی خودا‌و جیاوازی و پارچەکردن و بەش بەشبوونی باوەڕداران..
- 2 -
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
24 - 11 - 1431 ک
01 - 11 - 2010 مـ
06:36 بەیانی
[ المشاركة الأصلية على الرابط التالي ]
https://www.nasser-yamani.com/showthread.php?p=9471
________
ھۆشداری و ووریاکردنەوە بۆ (أفلاطون) کەوا بانگەواز دەکات بۆ مەزھەبیەت لەدینەکەی خودا‌و جیاوازی و پارچەکردن و بەش بەشبوونی باوەڕداران..
بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وعلى جميع المُسلمين..
ئەی (أفلاطون)! لەخوابترسەو پارێزگاربە ئەی ئەو کەسەی کەوا بانگی موسڵمانان دەکەی بۆ مەزھەبە شیعیەکەت واش حساب دەکەی بەوەی کەوا ئێوە لەسەر شتێکن لەکاتێکدا ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین، جا جنێو بەئەھلی سوننەو جەماعە مەدە وە وێنەی تۆ وەکو وێنەی کوێرو نابینایەکە کەوا جنێو بەپیاوێکی تر دەدات کەوا ئەویش کوێرو نابینایە، جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێت ئەی کوێر ھەرچەندە کەوا خۆشی چاوەکانی کوێرن وەکو ئەو جا بەھەمان شێوە ئێوەش جا وێنەی شیعەو سوننە ھەروەکو وێنەی یەھودو نەصاراکانن. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفوُنَ} صدق الله العظيم [البقره:113].
واتە/ یەھود ده‌ڵێن نەصارا له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ک نین نەصاراكانیش ده‌ڵێن یەھود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ک نی، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی خودا‌ش دەخوێننەوە هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (کە وەکو ئەوانن) هه‌روا ده‌ڵێن (وەلەسەرھیچ نین) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆک و جیاوازبوون تیایدا.
بەڵام ئەی (أفلاطون) ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین ھەموویان جا ئەگەر یەھود بن یان نەصارا، وەئایا دەشزانی لەبەرچی ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان نە پیادەو جێبەجێی کتێبی تەوراتیان کردووە نە ئینجیلیش بەڵکو کۆچیان کردووە لە تەورات و ئینجیل لە ووردبوونەوەو بیرکردنەوە لێی، ئەوەش لەپێش تەحریف و دەستکاریکردن و شێواندنەکەی جا ئەوە ھێشتا ھەر بەڵگەو حوججەی خودایە لەسەریان ئەگەر بێت‌و پیادەو جێبەجێی نەکەن وەئەگەر بێت‌و پیادەو جێبەجێیان نەکرد ئەوا لەسەر ھیچ شتێک نین، وەھەرلەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّىَ تُقِيمُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيراً مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَاناً وَكُفْراً فَلاَ تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:68].
واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ نی، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت و بێ ئومێد مەبە لەو گه‌له بێ باوه‌ڕه.
وەبەھەمان شێوە شیعەوسوننەو جەماعەو ھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکان ئەوانەی کەوا شوێنی یەھودو نەصارا کەوتوون و دینەکەیان پارچە پارچەکرد بۆ چەندین بەشی جیاجیا‌و ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی دڵخۆشە جا ئەوانە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی کەوا پیادەو جێبەجێی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە دەکەن ئەوانەی کەوا کۆچیان کردووە لێی وە ڕۆچوون لەدەریای کتێبەکانی تر ھەروەکو بحارولئەنوار یان کتێبی بوخاری و موسلیم جا دەستیان پێوە گرتووە ھەرـچەندە مخالف و جیاواز‌و دژیش بێت تێیاندا بە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە! جا دواتر ھەموویان دەڵێن کەس لەتەئویلکردن و لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا خودا نەبێت ھەرچەندە کەوا ئایەتەکەش ئایەتێکی محکەم و ڕوون و ئاشکرایە کەوا دەرەوەی وەکو ناوەوەیەتی جا دواتر دەڵێن بەڕاستی قورئان چەندین لێکدانەوەی جۆراو جۆری ھەیە ئەمەش لەبەرئەوەی نایانەوێت کەوادەستبگرن بەھیچ شتێکی تر تەنھا بە کتێبی بحارولئەنوار نەبێت ھەروەکو شیعەکان دەیکەن یان کتێبی بوخاری و موسلیم ھەروەکو سوننەو جەماعە دەیکەن، بەڵام لەوساتەی کەوا ئایەتێک دێت وەکو ئەوەیە کەوا لەلایانە جا ئەوکاتە ھەڵپە دەکەن بەخێریی جادەیانبینی بەوەی کەوا دەڵێن خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی، بەڵام لەساتێک کەوا ئایەتێک دێت کەوا مخالف و دژ‌و پێچەوانەی ئەوەیە کەوا لەلایانە جا ئەوە پشتھەڵدەکەن لێی ھەروەکو بڵێی ھەر گوێشیان لێی نەبووە! ئەوانە وێنەیان وەکو وێنەی ئەو یەھودو نەصارایانەیە کەوا بڕوایان بەھەندێکی کتتێب ھەیە پشتیش ھەڵدەکەن لەھەندێکی.
جا لەخودا بترسەو پارێزگاربە ئەی (أفلاطون)، وەھەرگیزاو ھەرگیزیش ڕێگات پێنادەین بە جنێوانی ئەھلی سوننەو جەماعە لە ماڵپەڕەکەمان وەھەرگیزیش ڕێگات پێنادەین بەوەی کەوا بانگی موسڵمانان بکەی بۆ تەعەدودی مەزھەبی جا بانگیان بکەی بۆ مەزھەبەکەت مەزھەبی شیعی، ئایا نازانی بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی ناصر محمـد یەمانی کوفری تەواوەتی دەکەم بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی ئیسلامی ڕاست و ڕێک بەبێ خوارو خێچی ھیچیشم لەلانیە تەنھا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی و پێغەمبەرەکەی فەرموویەتی نەبێت صلى الله عليه وآله وسلم جا بانگی بەشەر دەکەم بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئەو بەرزی و بڵندی بۆی کە کتێبەکەی خودا‌و سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەیەتی وەناشڵێم من لە شیعەم ناشڵێم من لە سوننەم بەڵکو دەڵێم من لە موسڵمانانم، جا ئایا قسەیەکی چاکتر دەبینن لەم قسەیە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە کەوا دەفەرموێت: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ} صدق الله العظيم [فصلت:33].
واتە/ وە کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای خوا کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه وە وتوشیه‌تی به‌ڕاستی من له موسڵمانانم.
جا ئایا بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەم فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە دەزانی: {وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ}؟
واتە/ وە وتوشیه‌تی به‌ڕاستی من لە موسڵمانانم.
ئەوە بەومانایەی کەوا بۆ ئەو زانایە موسڵمانەی کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆئیسلام ڕەوانی یەو نابێت پاش ئەوە بێت بڵێت من لە شیعەم نە بشڵێت وە من لە سوننەم بەڵکو دەڵێت وەمن لە موسڵمانانم، جا لەخودا بترسن و پارێزگاربن ئەی گەلی ئەوانەی جیاواز‌و ناکۆک بوون لەدینەکەتان لەدوای ئەوەی بەڵگەو نیشانەو ڕوونکردنەوەتان بۆ ھات لەپەروەرگارەکەتانەوە، جا ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە بەیادی خۆتان بھێننەوە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:105].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاواز‌و ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.
جا چۆن دەتانەوێت کەوا قەناعەت بەخەڵکی بێنن بۆ دینەکەتان لەکاتێکدا ئێوە دینەکەتان پارچە پارچەکردووە بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیاواز وەھەر یەکێکیشتان کوفر بەوەی تر دەکات و دەڵێت کەوا لەسەر ھیچ شتێک نی یە؟ جا چۆن دەتانەوێت بەشەر قەناعەت پێبھێنن بەوەی شوێنی ئەو زیکرە بکەوێت کەوا ئێوە کۆچتان لێی کردووە ئەی ئەوانەی کەوا خودا ڕایسپاردوون بە گەیاندنی بە ھەموو خەڵکی جیھان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (27) لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ(28)} صدق الله العظيم [التكوير].
واتە/ ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م خەڵکی جیھان(27) بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر (28) ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێک خوای په‌روه‌ردگاری ھەموو جیھان بیه‌وێت (29).
جا لەخوا بترسن و پارێزگاربن و دینەکەتان پارچە پارچە مەکەن بۆ چەندین بەشی جیاجیا‌و وەڵامی دەعوەو بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بدەنەوە بۆ حوکم کردن لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاواز‌و ناکۆکن لەسەری جا حوکمەکانی خوداتان بۆ دەردەھێنم لەنێوانتان لە محکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بەدڵنیاییەوە ئێمەش ڕاستدەکەین، وە ئەگەر نەشتان بینیم بەوەی کەوا من زاڵدەبم بەسەرتاندا بەدەسەڵاتی زانست لە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە جا ئەوا من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم جا ڕەوانی یەو ناکرێت و نابێت بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو کەوا شوێنکەوتەی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بێت ھەرچەندە دەستەو تایەفەکانیشتان زۆربن جا پێوەرەکە بۆ زانین و ناسینی ڕێگای حەق بەزۆرینە نی یە بەڵکو پێوەری حەق بۆ زانین و ناسینی ڕێگای حەق بریتی یە لە دەسەڵاتی زانست نەوەک بە زۆرینەیی ئەی ئەوانەی خاوەنی زانستی گوماناوین ھەروەک ئێوە وایدادەنێن بەزۆرینەییە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١١٧﴾فَكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّـهِ عَلَيْهِ إِن كُنتُم بِآيَاتِهِ مُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّـهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
واتە/ خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن (116) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر خوایش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن (117) جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا هه‌یە (118) به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی گومان و ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن (119).
یان ئێوە نازانن بەیان و ڕوونکردنەوەی ئەوە چی یە کەواخودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرمویت: {إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ}؟
واتە/ شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.
جا ئەوە مەبەستی زانستە گوماناویەکانە ئەوانەی کەوا ئەگەری ڕاست و ئەگەری ھەڵە ھەڵدەگرن، بەڵام خودا فەتوای بۆ داون بەوەی کەوا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی کەوا خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلاَّ ظَنّاً إَنَّ الظَّنَّ لاَ يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئاً} صدق الله العظيم [يونس:36].
واتە/ زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی زانینی حه‌ق و ڕاستیه‌وه.
وەھەر لەبەرئەوەش دەبینن بەوەی کەوا ئیمام مەھدی سەرکەوتنەکە پێشوەختە بەسەرتاندا ڕادەگەیەنێت لەحیوارو گفتوگۆکردنەکەدا جا ئایا دەزانن ئەوە لەبەرچیە؟ ئەوە لەبەر ئەوەی من دڵنیام لە دەسەڵاتی زانستەکەم بەوەی کەوا حەقە لە پەروەردگارەکەمەوە بەبێ ھیچ شک وگومان و دوودڵیەک وەلەوەشدا نھێنی زاڵ بوونەکەی ئیمام مەھدی ھەیە بەسەرتاندا بەحەق، بەڵام بەداخەوە بەڕاستی موسڵمانان مەھدێکی چاوەڕوانکراویان دەوێت بەوەی کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووە گوماناویەکانی ئەوان بکەوێت، وەدەیانەوێت کەوا زاناکانیان ببن بەوانەی ئەو ھەڵدەبژێرن لەنێوخەڵکیدا وەدەیانەوێت کەوا شێخ و مەشایەخەکانیان ھەڵبستن بە فێرکردنی ئەو، ویاسبحان ربي پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئەگەر زاناکانیان بریتی بن لە وانەبێژو مامۆستایەکانی ئیمام مەھدی کەواتە ئەی چۆن ئەو دەتوانێت حوکم بکات لەنێوانیان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاواز‌و ناکۆکن لەسەری؟ جا ئایا حوکم کردنەکەی ئەو ھەر لەبەرئەوە نی یە چونکە ئەو زاناترە لەوان جا چۆن ئەو زاناتر دەبێت لەوان ئەگەر بێت‌و ئەوان بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئان فێری ئەو بکەن؟! ھیھات..ھیھات؛ بەڵکو مامۆستا حەقەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لەپەروەردگارەکەتان بریتی یە لەخودای بەخشندەی میھرەبانی زانا‌و داباو کاربەجێ ئەو پەروەردگارەی من و پەروەردگارەکەی ئێوەش بە وەحی تێگەیشتن نەوەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئەی ئەوانەی کەوا بەربەست دادەنێن و ڕێگادەگرن لەڕێگای ڕاست جا ھۆشدارو ووریاو ئاگاداربن..پاشان ووریابە ئەی (أفلاطون) لەبانگکردن بۆ لای مەزھەبیەت لە مێزی حیوار‌و گفتوگۆی جیھانی بەڵکو ئێمە ئەم ماڵپەڕەمان ئامادە کردووە بۆ حیوار‌و گفتوگۆکردن بۆ بانگەوازکردنی بەشەر بۆ شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی خودا وەئەگەر ڕوشت وەرگیڕا بە بەردەوام بوون ئەوا دواتر ھەڵت دەکێشین لە مێزی حیوار‌و گفتوگۆ وەکو درەختێکی پیس کەوا لەزەویدا ھەڵکێشرابێت و فڕێدرابێتە سەر زەوی و بەھیچ بارێک‌دا خۆی نەگرێت.
وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
خەلیفەی خودا لەزەوی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
المواضيع المتشابهه
-
بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
مشاركات: 1
آخر مشاركة: 16-10-2019, 07:11 AM
-
بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
مشاركات: 0
آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
-
بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
مشاركات: 9
آخر مشاركة: 06-06-2019, 04:37 PM
-
بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
مشاركات: 0
آخر مشاركة: 05-06-2019, 04:05 PM
-
بواسطة باوكى عبدالله في المنتدى Kurdî
مشاركات: 0
آخر مشاركة: 10-03-2019, 07:34 PM
ضوابط المشاركة
- لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
- لا تستطيع الرد على المواضيع
- لا تستطيع إرفاق ملفات
- لا تستطيع تعديل مشاركاتك
-
قوانين المنتدى
المفضلات