ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - ذو لحجە - 1433 کۆچی
13 - 10 - 2012 زایینی
03:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.p...346#post_65346
ـــــــــــــــــــــ


بەیانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەربارەی زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ئەوانەی اللە ویستی لەسەر ھەبێت لە بێباوەڕەکان، جا با مەسیحی درۆزن توشی ئاشوبتان نەکات، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان..

بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان و کەس و کارە چاکەکانیان و شوێنکەوتووان بۆیان بە چاکە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیمین بۆی، لەدوای ئەمە..

ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان ھەمووتان و سەرجەمی خەڵکیش، ووریاو ئاگاداری ئاشوبی ئەم مەسیحە درۆزنەبن کە بە زیندووبوونەوەی یەکەمی زانیوە وە دەیەوێت بیقۆزێتەوە بۆ ئەوەی زیندووان و مردووانی پێ تووشی ئاشوب بکات جا بۆ خەڵکی دەربچێت و ئینجا بڵێت: "ئەی خەڵکینە، بەڕاستی من مەسیح عیسای کوڕی مەریەمم، وە بەڕاستی من اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانم ئەو کەسەی مردووەکان زیندوو دەکاتەوە ئەوانەی لە گۆڕەکانیاندا بوون، وە بەھەشت و ئاگریشم لەلایە، جا بەڕاستی وا دۆزەخمان نیشان دان بە ئاشکرایی جا بە پێش چاوتاندا تێپەڕی وە ئەوەی کوفری کرد بەوەی اللە بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوا خستمانە ناویەوە ھەر لەبەرئەمەشە نایانبینن لە نێو زیندووکراوەکان لەزەویدا". وە دەڵێت: "من خۆم ئەوكەسەم کە قورئانم دابەزاندۆتە خوارەوە بەڵام لەپاش دابەزاندنی تەحریف و دەستکاری کراوەو وەکو ئەوکاتە نەماوەتەوە کە دامبەزاندبوو". جا لەپاش ئەمە ئەوەی حەق و ڕاست بێت بە بەتاڵی دادەنێت ئەوەشی بەتاڵ ببێت بەحەق و ڕاستی دادەنێت، نەفرەتی اللە ی لەسەربێت. جا ووریاو ئاگاداری ئاشوبەکەی بن وە ئەمەش لەپێش ئەوەیە کە اللە لەدوای پەردەوە دابەزێت تا قسە لەگەڵ بێباوەڕە زیندووکراوەکان و ھەموو خەڵکیشدا بکات لەدوای پەردەوە.

ئەی خەڵکینە، ھەمیشە ھیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە تەنھا بە حەق و ڕاست نەبێت جا ئاگادارو ووریای ئاشوبی مەسیحی درۆزن و بەڕاستدانانی پەروەردگارێتیەکەی بن، ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە دروودو سڵاوی لێبێت؛ بەڵکو بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە قسەیەک بکات لەکاتێکدا حەق نەبێت بۆی بیکات؛ بەڵکو ئەم کەسە خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا ئەم کەسە ئەو نیە ھەرلەبەرئەمەش بە مەسیحی درۆزن دەوترێت مەسیحی درۆزن (مسيح الكذّاب) لەبەرئەوەی ئەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە، وە ھەرلەبەرئەمەش اللە بڕیاری گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی داوە وەکو شاھێدێکی بەحەق لەسەر نەصاراو یەھودو موسڵمانان جا پێتان دەڵێت: "بەڕاستی من بەندەی اللە م". جا قسەتان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکدا ئەو لەتەمەنی گەورەیی دایە جا ھەمان ئەوە بەخەڵکی دەڵێتەوە کە پێشتر بەخەڵکی دەوت لەکاتێکدا ساوا بوو لە بێشکەدا جا پێی وتن: "بەڕاستی من بەندەی اللە م". بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:46].

وە ئەی خەڵکینە، ئەگەر ئێوە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە نەزانن زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ بێباوەڕانە بەبێ چاکەکاران ئەوا دواتر مەسیحی درۆزن ئێوەو مردووە زیندووکراوەکانیش توشی ئاشوب دەکات جا ئەوکات ئێوە بەڕاستی دادەنێن بەوەی ئەو اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە.

ئەی خەڵکینە، ھەمیشە ھیچ قسەیەک ناکەم لەسەر اللە و بەناوی اللە وە جگە لە حەق و ڕاست نەبێت وە دەسەڵاتی زانستی ئاشکراشم بۆ ھێناون لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە، جا ووریاو ئاگادار بن وە بزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە زیندووبوونەوەیەک لەدنیادا ھەیە بۆ ئەوکەسانەی اللە بیەوێت لە بێباوەڕەکان ، بەو مانایەی اللە لە زیندووکردنەوەی یەکەمدا لەھەموو ئوممەتێک دەستەیەک کۆدەکاتەوە تەنھا لەم بەدرۆزانانەی کە ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانیوە، ئەمەش لە کات و زەمانی ڕەوانەکردن و زیندووکردنەوەی (دابە) دایە کە دێت لەگەڵ کاتی دەرچوونەکەی مەسیحی درۆزن لە بەھەشتی فیتنە (بەهەشتی ژێر خاک) دا بۆ ئەوەی زیندوو و مردووە زیندووکراوەکان لەبێباوەڕەکان توشی ئاشوب بکات، جا ئەگەر شوێنی ئیمام مەھدی و مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نەکەون ئەوا دواتر ئێوە ئەمە بەڕاست دادەنێن بەوەی اللە بریتی بێت لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی درۆزن وە ئەم کەسەش مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و دایکی بێت؛ بەڵکو ئەوەی بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات جا دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە ئەوا ئەمەیان درۆزنەکەیەو مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە، ھەر لەبەرئەمەش بە مەسیحی درۆزن (مسيح الكذّاب) وەسف دەکرێت لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نیە لەبەرئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق بانگەشەی پەروەردگارێتی ناکات، وە بۆشی نیە شتێک بڵێت لەحەقی ئەودا نەبێت بەڵکو دواتر اللە لەتەمەنی گەورەییدا ڕەوانەی دەکاتەوە جا هەمان ئەوەتان پێ دەڵێت کە بەئەوانەی پێش ئێوەی وتووە لەوکاتەی ساوا بوو لە بێشکەدا کە دەیوت: " بەڕاستی من بەندەی اللە م".

وە ئەی گەلی موسڵمانان، ئەگەر ئێوە شوێن ئەو ئیمام مەھدیە نەکەون کە ڕێگای دەربازبوونەکەتانە لە ئاشوبەکەی مەسیحی درۆزن ئەوا دواتر مەسیحی درۆزن بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات جا شوێنی شەیتان دەکەون تەنھا کەمێک نەبن لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "چۆن مەسیحی درۆزن بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ دەکات ئەگەر بێتو ئێمە ئیمام مەھدی بەڕاستدانەنێین و شوێنی نەکەوین؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی پرسیارکاران دەدەینەوە بەحەق و دەڵێین: بەڕاستی ئەگەر ئێوە ئەمە بەڕاستدانەنێن بەوەی زیندووکردنەوەیەک ھەیە بۆ ئەوانەی اللە دەیەوێت لە بێباوەڕەکان ئەوا بێگومان دواتر ئەو تووشی ئاشوبتان دەکات تەنھا کەمێک نەبن لە پشتیوانە دڵنیایەکان بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی ئێوە ھەرگیز ناتوانن زیندووکراوەکان بەدرۆبخەنەوە چونکە اللە زیندوویان دەکاتەوە لە گۆڕەکانیان لەم کاتەشدا ئێوە سەیریان دەکەن، جا ئێوە قسەیان لەگەڵدا دەکەن و ئەوانیش قسەتان لەگەڵدا دەکەن، جا ھەرگیز ناتوانن بڵێن ئەمە جادووە؛ بەڵکو زیندووبوونەوەیەکی ڕاستیە لەبەردەست و چاوتان.

لەوەیە زۆرێک لەزانایانی موسڵمانان ئەوانەی عەقڵیان بەکارناھێنن بڵێن: "بەڵکو ئەمە مەسیحی درۆزنە زیندوویان دەکاتەوە لەبەرئەوەی ئەو مردوو زیندوو دەکاتەوە تا ھەموو خەڵکی تووشی ئاشوب بکات". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێت: بەڕاستی ئەم بیروباوەڕە نامۆو خراپەکارانەیە لەدڵەکانتاندا درۆو ھەڵبەستراوو بەتاڵێکی گەورەیە، جا چۆن اللە پشتگیری مەسیحی درۆزن دەکات بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان لەکاتێکدا مەسیحی درۆزن خۆی لەخۆیدا بەتاڵە! جا بزانن ئەم بیروباوەڕەتان کە دەڵێت بەڕاستی بەتاڵ مردوو زیندوو دەکاتەوە بەئیزنی اللە دژو پێچەوانەی ئەوەیە کە اللە بۆتانی دابەزاندووە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَمَا يُبْدِئُ الْبَاطِلُ وَمَا يُعِيدُ} صدق الله العظيم [سبأ:49].

ئایا بە تەحەددایەکەی پەروەردگاری جیھان نازانن لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ بەتاڵ و یاوەرەکانی جا پێی وتوون ئەگەر توانیان یەک مردووش زیندوو بکەنەوە ئەوا بەڕاستی ئەوکاتە ڕاستیان کردووە لە بانگەوازە بەتاڵەکە بۆ جگە لە اللە؟ جا چۆن اللە خۆی خۆی بەدرۆدەخاتەوە- پاک و بێگەردی بۆی- تا بێت پشتگیری بەتاڵ بکات بەموعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان! ئایا تێناگەن؟ جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر ئەم بیروباوەڕەتان بەڕاستدانا بەوەی دەڵێن مەسیحی درۆزن مردوو زیندوودەکاتەوە ئەوا ئەوکاتە شەیتانی نەفرەتلێکراو مەسیحی درۆزن ڕاستگۆیەو اللە ش پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی درۆزنە، پاک و بێگەردی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی! ئەی ئایا ئەم تەحەددایە لەپەروەردگاری جیھانەوە دانەبەزیوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەتاڵ و یاوەرەکانی بەوەی ئەگەر دەتوانن با ڕوح بگەڕێننەوە ئەگەر ڕوحی یەک مردووش بێت؟ وە اللە ش فەرموویەتی ئەگەر بێتو ئەمەیان کرد جا ڕوحیان گەڕاندەوە بۆ جەستەی مردوو ئەوکاتە ئەوان ڕاستیان کردووە لە بانگەوازە بەتاڵەکەیان بۆ لای جگە لە اللە. ئایا تێناگەن؟

لەوەیە یەکێک لەزانایانی ئوممەت و ئوممەتەکانیان ئەوانەی کۆچیان کردووە لە لێووردبوونەوە لە قورئانی گەورە بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، کوا تەحەددایەکە لەلایەن پەروەردگاری جیھانەوە بۆ بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەکانی بەوەی با ڕوحی یەک مردووش بگەڕێننەوە؟ جا وا نازانین ئەم تەحەددایە لەقورئانی گەورەدا دابەزیبێت، جا چۆن اللە تەحەددای بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەکانی دەکات بەوەی ڕوحی مردوو بگەڕێننەوە بۆ جەستە جا لەپاش ئەمە پشتگیریان بکات بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مەسیحی درۆزن؟ جا بەڵگەکەمان بۆ بھێنە لە مەحکەمی کتێب بەم تەحەددایەی اللە بۆ بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەكانی بەوەی بتوانن ڕوحی تەنھا مردووێکیش بگەڕێننەوە". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76) إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ (77) فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ (78) لّا يَمَسُّهُ إِلاَّ الْمُطَهَّرُونَ (79) تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ (80) أَفَبِهَذَا الْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ (81) وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ (82) فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا سەیری تەحەددایەکە بکەن لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیھانەوە بۆ بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەكانی: {فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم.

جا سەیری تەحەددایەکە بکەن بۆ بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەكانی: {تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

بەڵام زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان کوفریان کردووە بەم تەحەددایە جا بڕوایان بەوە کردووە مەسیحی درۆزن پیاو دەکات بەدوو نیوە جا بەنێوان دوو پارچەکەیدا تێپەڕدەبێت لەپاش ئەمە ڕوحەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە لەدوای مردنەکەی، وە ئەم بیروباوەڕەشتان لەسەر فەرموودەیەکی پوچ و بەتاڵی ھەڵبەستراوی کەم و کورت بە مەحکەمی قورئانی گەورە بنیات ناوە وە لە گێڕانەوەیەکی ھەڵبەستراو لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی وەرگیراوە بەوەی مەسیحی درۆزن دەڵێت: [أرأيتم إن قتلت هذا ثم أحييته؛ أتشكون في الأمر؟ فيقولون: لا. فيقتله ثم يحييه].
واتە [ئایا ئەگەر بینیتان من ئەمەم کوشت پاشان زیندووم کردەوە؛ ئایا شک و گومانتان دەمێنێت؟ جا دەڵێن: نەخێر. جا ئەویش دەیکوژێت و پاشان زیندووی دەکاتەوە].

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێدەکات بەحەق و دەڵێم: ئەی ئایا ئەم گێڕانەوەیە کەم و کورت نیە بۆ تەحەددایەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەتاڵ و پاڵپشت و یاوەرەکانی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَوْلا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ (83) وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ (84) وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لّا تُبْصِرُونَ (85) فَلَوْلا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ (86) تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (87)} صدق الله العظيم؟

جا سەیری حوکمەکەی اللە بکەن لەسەر نەفسی خۆی: {تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

بەڵام ئەگەر بێتو اللە ئەم گێڕانەوە پوچ و بەتاڵە بەڕاست دابنێت جا پشتگیری مەسیحی درۆزن بکات بە موعجیزەی زیندووکردنەوەی مردووەکان ئەوا لێرەدا بەڕاستی اللە حوکمیداوە لەسەر نەفسی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی مەسیحی درۆزن و پاڵپشت و یاوەرەکانی ڕاستگۆن و اللە و یاوەرەکانیشی درۆزنن، ئەی نەفرەتی اللە لەسەر بوختانکاران بێت بە نەفرەتێکی گەورە. وە ھەرچی ئەوانەشن کە شوێنی بوختانی پوچ و بەتاڵ کەوتوون جا ئەوانە گەلێکن تێناگەن.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، شاھێدی دەدەم بە اللە لەسەرئەوەی زیندوو بوونەوەیەک ھەیە لە دنیادا بۆ ئەوانەی اللە ویستی لەسەر بێت لە بێباوەڕەکان جا دواتر اللە دەیان گەڕێنێتەوە بۆ لای ئێوە لەم زەویە لەدوای مردنەکەیان ئێوەش سەیریان دەکەن لەبەرئەوەی زیندووبوونەوەکەیان ھاوکات و پەیوەستە بە دەرچوونی مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو لە بەھەشتی فیتنە (بەهەشتی ژێر خاک) لەبەرئەوەی اللە مۆڵەتی پێدا لێی تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەی یەکەم بۆ ئەوانەی اللە ویستی لەسەرھەبێت زیندوویان بکاتەوە لە بێباوەڕە بەدرۆزانەکان بە زیندووکردنەوە لە ژیانی دنیادا، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَى} صدق الله العظيم [طه:55].

لەوەیە دکتۆری خاوەن پیت و ئامرازە پەیوەندیەکان ئەحمەد عمرو بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، بەڕاستی فەتوامان بۆ دایت بەوەی گەڕانەوەکە لەزەویە بەومانایەی اللە دەیانگەڕێنێتەوە بۆ خۆڵ". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرە ئەی دکتۆر ئەحمەد عمرو، ئەگەر توانیت یەک بەڵگەش بھێنی بەتەنھا لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوەی اللە مەبەستی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ} بەمانای گەڕانەوەی دروستکراو بێت بۆ خۆڵ؛ جا ئەگەر ئەمەت کرد ئەوا بەڕاستی ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکارە نەک مەھدی چاوەڕوانکراو، جا سوێند بەو اللە یەی کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ناتوانیت نە تۆو نە سەرجەم زانایانی مرۆڤ و جنیش بەوەی تەنھا بەڵگەیەکیش بھێنن لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ بەیانەکەتان لەسەر ئەم ئایەتە بەوەی گەڕانەوەکە مەبەستی پێی شی بوونەوەی جەستە بێت بۆ خۆڵ ھەر چەندە ھەندێکیشتان بۆ ھەندێک ببن بە پاڵپشت و بەسەرخەر.

بەڵام منی ئەو ئیمام مەھدیەی کە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە مەحکەمی کتێب بۆ بەیادھێنانەوەی ئەوانەی خاوەنی ژیری و ھۆشن دواتر بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە سەرجەم ئایەتەکانی گەڕانەوە بۆ دروستکراوان لەکتێبدا جا دواتر سەیر دەکەین ئایا مەبەستی لەگەڕانەوەی دروستکراو شی بوونەوەیە بۆ خۆڵ ھەروەکو وایدادەنێن، یان مەبەست پێی گەڕانەوەی دروستکراوە لەنوێوە لەزەوی؟ جا وەرن بۆ حوکم کردن بۆ لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھان و دەڵێین: ئەی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھان بەڕاستی تۆ چاکترین جیاکەرەوەی وە کێش ھەیە حوکمی لە اللە چاکتربێت بۆ گەلێک کە باوەڕدەھێنن، ئەی اللە فەتوامان بۆ بدە دەربارەی مەبەستەکە لەگەڕانەوەی دروستکراو، جا ئایا مەبەستت شی بوونەوەی جەستەیە بۆ خۆڵ یان مەبەستت لە سەرلەنوێ گەڕاندنەوەیەتی؟ جا لەپاش ئەمە سەیری حوکمەکە دەکەین لەنێوانمان لەلایەن پەروەردگاری هەموو جیھانەوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلِ اللَّهُ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ} صدق الله العظيم [يونس:34].

بەڵام ئەی پەرستراوی هەموو جیهان بەڕاستی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی فەرموودە حەقەکەتمان زانی کە تێیدا دەفەرمووی: {يَبْدَأُ الْخَلْقَ} کە بریتیە لە دروستکردنی مرۆڤ لە قوڕ، بەڵام فەتوامان بۆ بدە دەربارەی مەبەستەکە لەم فەرموودە حەقەی کە دەفەرمووی: {ثُمَّ يُعِيدُهُ} جا ئایا مەبەستت لەوەیە تۆ دەیگەڕێنیەوە بۆ خۆڵ؟ جا دەچین بۆ وەڵامەکەی لەلایەن پەروەردگارەوە لە مەحکەمی کتێبدا، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی :{كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِين} صدق الله العظيم [الأنبياء:104].

کەواتە گەڕانەوەکە بریتی یە لە زیندووکردنەوەی دروستکراو سەرلەنوێ و مەبەستی لە گەڕانەوەی نیە بۆ خۆڵ ھەروەکو وایدادەنێیت ئەی دکتۆر ئەحمەد.

وە دەربارەی شی بوونەوەی جەستەش بۆ خۆڵ جا ئەمە ھیج قسەیەکی لەسەر نیەو نە نکۆڵیشی لێدەکرێت، بێباوەڕەکانیش وتویانە؛ {وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَامًا وَرُ‌فَاتًا أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ كُونُوا حِجَارَ‌ةً أَوْ حَدِيدًا ﴿٥٠﴾ أَوْ خَلْقًا مِّمَّا يَكْبُرُ‌ فِي صُدُورِ‌كُمْ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا قُلِ الَّذِي فَطَرَ‌كُمْ أَوَّلَ مَرَّ‌ةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُ‌ءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ قُلْ عَسَىٰ أَن يَكُونَ قَرِ‌يبًا ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە لەمەشدا بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکە دەردەھێنین بۆ مەبەستەکەی لە گەڕاندنەوەکە بۆ ئەوەی گەڕاندنەوەی دروستکردنیانە سەرلەنوێ. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ ﴿٢٩﴾ فَرِ‌يقًا هَدَىٰ وَفَرِ‌يقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ} صدق الله العظيم [الأعراف:29-30].

وە ئەو پرسیارەی کە ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا مەبەستی اللە چیە لەوەی پایەبەرزی بۆی دەفەرموێت: {{{كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ}}} جا لەپاش ئەمە وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبیننەوە بەوەی ئەمە مەبەستی پێی گەڕانەوەیە بەو مانایەی گەڕانەوە بۆ سەرەتا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَىٰ كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: جا لەبەرچی اللە هاوەڵ و شەریکەکانیشیان لەگەڵ ئەوان زیندوو ناکاتەوە؛ ئەوانەی کردبوویان بە شەریک و ھاوەڵ بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھان لەبەرئەوەی ئەوان بوونیان نیە لە زیندووبوونەوەکەی یەکەم، ئەمەش لەوە دەردەھێنین کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم.

جا ئایا ئەم زیندووکردنەوەیە تەنھا تایبەتە بەوەی اللە بیەوێت لە بێباوەڕە بەدرۆزانەکان بە نیشانەکانی پەروەردگارەکەیان؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِنْ كُلِّ أمّة فَوْجًا مِمَّنْ يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النمل]؟

وە کاتی ئەم زیندووکردنەوەی یەکەمەش بۆ ئەوانەی اللە ویستی لەسەر بێت لە بێباوەڕەکان لە زەمان و کاتی دەرچوونی دابەو دەرچوونی مەسیحی درۆزن و سوپاکەی لە یەئجوج و مەئجوجدا ڕوودەدات وە لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی، ئەمەش لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ (82) وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجاً مِّمَّن يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ (83)} صدق الله العظيم [النمل].

بەڵام ئەم زیندووکردنەوەیە ھاوکات و ھاودەمە لەگەڵ ئەم زەمان و کاتەی کە مەسیحی درۆزن و یەئجوج و مەئجوج تێیدا دەردەچن وە لەگەڵ ئەوکاتەش کە (دابە) تێیدا دەدردەچێت وە لەگەڵ کاتی ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن. ئەمەش بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَحَرَ‌امٌ عَلَىٰ قَرْ‌يَةٍ أَهْلَكْنَاهَا أَنَّهُمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٩٥﴾ حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ ﴿٩٦﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

ئەمەش لەدوای تێکشکانی بەربەستەکەی زولقەرنەین ڕوودەدات بۆ دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج و پاشاکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقّاً (98) وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعاً (99) وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً (100)} صدق الله العظيم [الكهف].

لەوەیە یەکێک لە خۆشەویستەکانم لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئایا بەیانی ئەوە چیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً (100)} صدق الله العظيم؟".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئەمە ڕۆژێکە کەوا بەربەستەکەی زولقەرنەین تێکدەشکێت و دەڕوخێت بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر بەلای زەوی بەشەر جا ھەموو بێباوەڕەکان دەیبینن کە بەلای زەوی بەشەردا تێپەڕدەبێت، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضاً} صدق الله العظيم.

جا نیشاندانەکە لەپێش ئەوە ڕوودەدات کە بێباوەڕە زیندووکراوەکان بخرێنە ناویەوە لە سەردەمی تێپەڕبوونەکەی، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئەمە نازانن.

وە ئەی گەلی ئەوانەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن، بەڕاستی مەسیحی درۆزن دەیەوێت ئەم زیندووبوونەوەیە کەوا بۆ بەشێک لەخەڵکیە لەبێباوەڕەکان بقۆزێتەوە جا بانگەشەی پەروەردگارێتی پێبکات و دەڵێت ئەمە ڕۆژی زیندووبوونەوەی تەواوەتیە، وە دەڵێت ئەو خۆی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیھانە، وە دەڵێت ئەو بەھەشت و ئاگری لەلایە، جا دەڵێت: " ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا بەڕاستی پێمان نیشاندان جا بە بەرچاوتاندا تێپەڕی وە ھەرچی بەھەشتیشە ئەوا لەژێر خاکە لە ناوەوەی زەویەکەتان، وە ھەرچی ئەم مردووانەشن کە نایانبینن لەگەڵ زیندووکراوەکان ئەوانە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادا بوون جا ئەوانمان ھەموو خستە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە ھەرچی ئەم زیندووکراوانەشن ئەوا ئەوانە لەسەرحەقی ئاشکراو ڕوونن جا بەڕاستی لێیان خۆشبوومە وە دواتریش دەیانخەمە ناو بەھەشتەکەمەوە لەناوەوەی زەویەکەتان". جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئایا حەقت کردە بەتاڵ و بەتاڵیشت کرد بە حەق ئەی دوژمنی اللە؟ دوورەو زۆر دوورە سوێند بە اللە ھەموو پیلانەکانتان پوچ و بەتاڵ دەکەمەوەو ھەرەسی پێدەھێنم ئەی گەلی شەیتانەکان بە ئیزنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان، ئێمەش بەسەرتاندا زاڵ دەبین وە بەسەریشتاندا سەردەکەوین وە دواتریش دەزانن سەرەنجام هەر بۆ لە اللە ترسەکانە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ناصر محمد، جا ئەم بەیانەت ئاماژە بەوە دەکات کە بێباوەڕان دوو ژیان و دوو مردنیان بۆ ھەیە لەم ژیانی دنیایەدا جا ئایا بەڵگەیەکی ئاشکرای مەحکەمت ھەیە لە کتێبەکەی اللە بەوەی بێباوەڕەکان دوو مردن و دوو ژیان و دوو زیندووبوونەوەیان ھەیە؟.

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَيْفَ تَكْفُرُوْنَ بِاللهِ وَكُنْتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيْتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيْكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُوْنَ} صدق الله العظيم [البقرة:28].

دەڵێن: {قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ (11) ذَلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ (12) هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ رِزْقاً وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم [غافر].

لەوەیە پرسیارکارێکی تر پرسیارێکی ترمان لێبکات جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڕاستی بەگوێرەی ئەم بەیانە ئاشکرایەت یاوەرە چاکەکارەکانی اللە بوونیان نیە لە زیندووبوونەوەکەی یەکەم، وەھەرلەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا نَرَىٰ مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

جا ئەمە مانای ئەوەیە چاکەکاران تەنھا یەک مردن و یەک زیندووبوونەوەیان ھەیە بەتەنھا وە ئەوان لەئاگردا نین وەکو مەسیحی درۆزن ئەم درۆیە دەکات، جا وەڵامەکەمان بۆ بهێنە لە مەحکەمی کتێب لەلایەن اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە تاکو وێناکە لەلامان تەواو ڕوون بێت وە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانمان بە قورئان لە مەسەلەی زیندووبوونەوەی یەکەم بۆ ڕوون ببێتەوە"، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەم پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێت اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَا يَذُوقُونَ فِيهَا الْمَوْتَ إِلَّا الْمَوْتَةَ الْأُولَىٰ وَوَقَاهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿56﴾} صدق الله العظيم [الدخان].

بەڵام دکتۆر ئەحمەد عمرو وایدادەنێت خەڵکی مردوو بوون لەپێش دروستکردنەکەیان بەبێ زانست لەلایەن اللە وە! وە وتەکەی اللە ش دەشێوێنێت و لەشوێنێکی دادەنێت کە مەبەستی لەم جێگایە نیە وە قسەدەکات بە تۆمەت ھەڵبەستان لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی بەوەی گوایە ئەو قسەکان دەگۆڕێت و لەشوێنی جگە لەخۆی دایدەنیت. ئایا اللە چاکترینی دادوەران نیە ئەی دکتۆر؟ وە بەڕاستیش وا ڕوون بوویەوە بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بەوەی کێ بەقسەی حەق و بەجێ قسەدەکات و ڕێنماییش دەکات بۆ ڕێگای ڕاست.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــــ