بـــيانــات هـــامّـة وعــــاجــلة

العربية  فارسى  اردو  English  Français  Español  Türk  Deutsh  Italiano  русский  Melayu  Kurdî  Kiswahili

تحذيرٌ إلى كافة المؤمنين بالله ثم ألبسوا إيمانهم بظلمِ الشرك بالله؛ إنّ الشرك لظلمٌ عظيمٌ

Warning to the entire believers in Allah then they cover their belief with wrongdoing of association with Allah; indeed polytheism is a grievous injustice

The Awaited Mahdi is calling to the global peace among the human populations

The fact of Planet-X, the planet of chastisement from the decisive Book as a reminder to the possessors of understanding-minds

A brief word about The Insolent (Antichrist) the Liar Messiah

Donald Trump is an enemy to the original American people, and an enemy to all Muslim and Christian people and their Governments, and an enemy to human populations altogether except the human satans the extremest ones in satan’s party

عــــاجل: تحذيرٌ ونذيرٌ لكافة البشر

تذكيـرٌ من محكم الذّكر لصُنّاع القرار من المسلمين

الإمام المهديّ يعلن غرّة الصيام الشرعيّة لعامكم هذا 1439 بناء على ثبوت هلال رمضان شرعاً

الإمام المهديّ ناصر محمد اليماني يحذّر الذين يخالفون أمر الله ورسوله من غضب الله ومقته وعذابه

سوف تدرك الشمس القمر أكبر وأكبر في هلال رمضان لعامكم هذا 1439 تصديق شرطٍ من أشراط الساعة الكُبر وآية التصديق للمهديّ المنتظَر ناصر محمد اليماني

إعلان مفاجأةٌ كبرى إلى كافة البشر لمن شاء منهم أن يتقدّم أو يتأخّر، والأمر لله الواحد القهار

النتائج 1 إلى 5 من 5

الموضوع: بانگی ئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان بۆ بەیعەت پێدان بۆ جەنگ و شەڕکردن بە سوارەو پیادەو بەچەکی قورس و سوکەوە ..

  1. الترتيب #1 الرقم والرابط: 305525 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    170

    افتراضي بانگی ئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان بۆ بەیعەت پێدان بۆ جەنگ و شەڕکردن بە سوارەو پیادەو بەچەکی قورس و سوکەوە ..

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 01 - 1430 ک
    05 - 01 - 2009 مـ
    01:46 بەیانی
    ــــــــــــــــــــ

    بانگی ئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان بۆ بەیعەت پێدان بۆ جەنگ و شەڕکردن بە سوارەو پیادەو بەچەکی قورس و سوکەوە ..

    بسم الله الرحمن الرحيم
    ئەی گەلی موسڵمانان، سوێند دەخۆم بەخودای تاک و قەھار ئەو خودایەی کەوا درک بەچاوەکان دەکات و چاوەكان درکی پێناکەن؛ ئەو خودایەی کەوا جنی دروستکردووە لە بڵێسەی ئاگرو ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەک فەخفوری، ئەو خودایەی کەوا بەھەشتی دروستکردووەو بەڵێنی پێ بە چاکەکاران داوە وە ئاگریشی دروستکردووەو بەڵێنی پێ بە بێباوەڕان داوە، بەڕاستی من مەھدی چاوەڕوانکراوم لە ئالی بەیتی پاک خەلیفەی خودا لەسەر بەشەر، وە خودا حوجەت و بەڵگەکەمی لەسەرتان نەگێڕاوە لە سوێند خواردندا نە لە ناویشداو نە لە خەون و روئیای خەوتنیشدا بەڵکو لەبەیانی حەق بۆ زیکرو کتێبی خودا، جا فێرتان دەکەم ئەوەی کەوا نەتانزانیوە، وە حوکم دەکەم لەنێوان زاناکانتان لەسەر ھەموو ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ڕیزەکانتان یەکدەخەین وە شان و شەوکەتتان کۆدەکەینەوە لەدواێ ئەوەی سەرپێچی فەرمانی پەروەردگارەکەتان کرد و ە بەش بەش و پارچەپارچەبوون لەدین بۆ چەندین دەستەو حزبی جیاجیا جا فەشەل و ھەرەستان ھێناو ھەیبەت و شکۆو دەسەڵاتتان لەبەین چوو نەما ھەروەکو حاڵی ئێستاتان، وە منیش وەعدو بەڵێنتان پێدەدەم بە ئیزنی خودا بەوەی کەوا حوکم بکەم لەنێوانتان لەسەر ھەموو ئەوشتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان بە وەعدو بەڵێنێک کەوا بەدرۆ نەخرێتەوە، وە ئەگەر ھاتوو نەم توانی ئەوا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەپەروەردگارەکەتانەوە، جا دواتر حوکمەکە لێدەگرێم بۆ خۆتان، جا گەر زانیتان بەوەی کەوا ناصر محمد یەمانی دەتوانێت حوکم بکات لەنێوانتان لەسەر ھەموو ئەوشتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن بەڕاستی ئەوا ئەوکاتە ڕووندەبێتەوە بۆتان بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی حەقم لەپەروەردگارەکەتان وە زانیوتانە بە نھێنی حیکمەتەکەش لە (تواطؤ-ڕێککەوتن) ەکەی ناوی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- لەگەڵ ناوەکەم بەناوی باوکم (ناصر محمد- بەسەرخەری محمد) ئەمەش تاوەکو ناوەکە خەبەرو ئاڵای کارو بانگەوازەکە ھەڵگرێت (ناصر محمد- بەسەرخەری محمد)، ئەوەش لەبەرئەوەی خودا نەیگێڕاوم نە بە نێردراو نەبە پێغەمبەر؛ بەڵکو ئیمامی بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا خاتەم و کۆتا پێھێنەرو دواین نێردراوو پێغەمبەران محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم ھێناویەتی، وە بەم شێوەیەش حیکمەتەکە لە التواطؤ- ڕێککەوتنی ناوەکە لەگەڵ ناوی (محمد) دێتەجێ، وە خودا شوێنی ڕێککەوتنەکەی لەناوەکەم بۆ ناوی (محمد) لەناوی باوکمدا داناوە، ئەوەش تاوەکو ناوەکەم خەبەرو ھەواڵی من و ناونیشانی کارو بانگەوازەکەم ھەڵبگرێت (ناصر محمد-بەسەرخەری محمد).

    وە خوداش نەیگێڕاوم بە بیدعەچی؛ بە ڵکو بەشوێنکەوتە بۆ کتێبی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە بە بەسەرخەر بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم ھێناویەتی، وە شاھێدی دەدەم بەوەی قورئان لەلایەن خوداوەیە وەشاھێدیش دەدەم بەوەی کەوا سوننەتیش لەلایەن خوداوەیە، وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا قورئان پارێزراوە لە تەحریف و دەستکاری شێواندن، وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا سوننەت نەپارێزراوە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن، وە شاھێدی دەدەم بەوەی کەوا محکەمی قورئان بریتی یە لەحەکەم و مەرجەع بۆ ئەوشتانەی کەوا لەفەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە ئەگەر بێتو فەرموودەیەکی سوننی لەلایەن غەیری خوداوە ھاتبوو ئەوا دواتر دەبینن لەنێوانی ئەو فەرموودەیەو نێوان محکەمی قورئانی گەورە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە، وە بەجێبەجێکردنی ئەو دەستورو یاسایە ئیمام ناصر محمد یەمانی دەتوانێت کەوا فەرموودەکانی نەبەوی جیابکاتەوە جا حوکم بکات لەنێوانتان لەسەرھەموو ئەوشتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن، ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم بەڕاستی ھەواڵی پێداون بەوەی کەوا قورئان بریتی یە لە مەرجەع بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ئەوەی کەوا لەگەڵ قورئان پێکچوو جا ئەوە لەپێغەمبەرەوەیە عليه الصلاة والسلام؛ بەومانایەی: شەرت و مەرجەکە ئەوەیە کەوا فەرموودەکە مخالف و دژو پێچەوانەی قورئانی گەورە نەبێت، جا شەرت و مەرج نی یە کەوا فەرموودە نەبەویەکە ڕێک بکەوێت لەگەڵ قورئانی گەورە؛ بەڵکو شەرت و مەرجەکە ئەوەیە کەوا مخالف و دژو پێچەوانەی نەبێت لە شتێکدا، وە محمد پێغەمبەری خوداش صلّى الله عليه وآله وسلّم ئەوەی فێرکردوون و پێی وتوون کەوا سوننەتی حەقی نەبەوی لەلایەن خوداوەیە وەکو چۆن قورئان لەلایەن خوداوەیە، وەکو محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم فەرموویەتی: [ألا وإني أوتيت القرآن ومثله معه] صدق عليه الصلاة والسلام.

    کەواتە ئەی گەلی زانایانی ئومەت، بەڕاستی سوننەتی حەقی نەبەویش لەلایەن خوداوە ھاتووە ھەروەکو چۆن ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە ھاتووە، وەلەسەرئەوە منی ئیمامی حەق لەپەروەردگارەکەتانەوە فەرمانتان پێدەکەم بەدەستگرتن بە کتێبی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا ئەو دوانە لێک جودا ناکرێنەوەو ناکۆک و دژو پێچەوانەی یەکتریش نابن لەشتێکدا، وەئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بوو بە محکەمی قورئان لەسوننەتدا جا ئەوکاتە دەستبگرن بەقورئانی پەتی خودا کەوا خودا فەرمانی پێکردوون دەستی پێوەبگرن جا جیاوازو جوداو بەش بەش مەبن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:103].
    واتە/ هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به پەتی خواوه (کە قورئانی گەورەیە) ‌و په‌رت و بڵاو لەیەک جیا مەبن.

    ئەگینا ئاگاداربن دەستگرتن بە پەتی خودا قورئانی گەورە بریتی یە لە پەتی ڕزگاری، وەھەرکەسێک لێی لادات و بەدوای مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمەکەی بکەوێت ئەوا بەڕاستی سەرلێشێواو بووەو فریوی خواردووەو ڕێگای لێتێکچووە ھەروەکو بڵێی بەرببێتەوە لەئاسماندا جا باڵندە پەلاماری بدات یان ڕەشەبایەک بیڕفێنێت و بیبات بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ لە ئاگری دۆزەخدا، وە ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە بە ووریاکردنەوەو ئاگادارکردنەوەیەکی گەورە بەوەی گەر بێتو فەرموودەیەکی نەبەوی ھات بە مخالف و دژو پێچەوانە بە محکەمی قورئانی گەورە لەوکاتەدا بچن دەستی پێوەبگرن جا وازلە کتێبی خودا بھێنن و فڕێی بدەنە دوای پشتانەوە، کەواتە بەڕاستی ئەوکاتە ئێوە دەستتان گرتووە بە پەتی شەیتان بە دەزووی جاڵجاڵۆكەوە، وەًلاوازترین و فشۆڵترین ماڵیش ماڵی جاڵجاڵۆکەیە، وەئەوەش مانای ئەوە نی یە کەوا من تەنھا دەستم بە قورئانەوە گرتووەو سوننەتی محمد پێغەمبەری خوداشم وازلێھێناوەو ھەموویم فڕێداوەتە پشتی خۆمەوە، جا کەواتە ئێوە ھەرگیز ناتوانن سودێکم لەلایەن خوداوە پێبگەیەنن، وە پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا لە نەزانان بم، بەڵکو دەستم گرتووە بە پەتی خودا قورئانی گەورەوە، جا ئەگەر فەرموودەیەکی نەبەوی بە مخالفی و دژو پێچەوانەیی ھات بە محکەمی قورئانی گەورە جا لەم شوێن و جێگەیەدا ئەوەی کەوا دەستیگرتووە بەقورئان ئەوە بەڕاستی دەستی گرتووە بە پەتی خوداو ڕزگاری بووە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {يَا أيّها النَّاسُ قَدْ جَاءكُم بُرْهَانٌ مِّن ربّكم وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مبينًا (174) فَأَمَّا الَّذِينَ ءامَنُواْ بِاللهِ وَاعْتَصَمُواْ بِهِ فَسَيدخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مستقِيمًا (175)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و دەستیان (بەقورئانەوە) گرتووە ئه‌وه خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازی ڕاست و دروسته‌وه‌ (175).

    وە منی ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە بانگتان دەکەم بۆ دەستگرتن بە کتێبی خوداو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی وە بەش بەش و پەر تو بڵاوو لەیەک جیا مەبن، جا گەر فەرموودەیەکی نەبەوی بە مخالف و دژو پێچەوانەیی ھات بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە لەیەک جیا مەبن جا دەستەو تایەفەیەکتان دەست بەو فەرموودە دژو مخالف و پێچەوانەیە بە محکەمی قورئان بگرێت ئینجا بەھیلاک بچێت! نەخێر؛ بەڵکو ھەمووتان دەستبگرن بە قورئانی گەورەو پشت بکەنە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی و تێیھەڵدەنە دوای پشتانەوە، لەبەرئەوەی ئەو فەرموودە نەبەویەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئابی گەورە ئەوا فەرموودە نەبەویە لەلایەن غەیری خوداوە بۆ ھاتووە وە بۆتان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەو فەرموودە فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە، ئەوەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری خودا -صلّى الله عليه وآله وسلّم- فێری کردوون و پێی ڕاگەیاندوون بەوەی کەوا سوننەتیش لەلایەن خوداوەیە وەکو چۆن قورئان لەلایەن خوداوەیە، وەکو محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم فەرموویەتی: [ألا وإنّي أوتيت القرآن ومثله معه] صدق عليه الصلاة والسلام.

    بەڵام قورئان پارێزراوە لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن، ھەرچی فەرموودەکانی نەبەویە ئەوا نەپارێزراوە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن، وەھەر لەبەرئەوەش خودا قورئانی کردووە بەمەرجەع بۆ ئەوەی کەوا زانایانی فەرموودە لەسەری جیاوازو ناکۆکن وەفێری کردوون و پێی ڕاگەیاندوون بەوەی گەر بێتو ئەو فەرموودە نەبەویە لەلایەن غەیری خوداوە بێت جا ئەوە ئێوە حەتمەن دواتر لەنێوان ئەو فەرموودەیەو محکەمی قورئاندا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81) أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقرآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

    وە بەیانی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أَفَلا يَتَدَبَّرُونَ الْقرآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلافًا كَثِيرًا (82)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

    مەبەستی ووردبوونەوەو لێکدانەوەو بیرکردنەوەیە لە محکەمی قورئان بۆ ئاشکرابوون و کەشف بوونی فەرموودە مەدسوسە ھەڵبەستراوەکان: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ} صدق الله العظيم [النساء:81].
    واتە/ (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ .

    وە فێری کردوون و پێی ڕاگەیاندوون بەوەی ئەو فەرموودە نەبەویە لە سوننەتدا ئەگەر لەلایەن غەیری خوداوە بێت جا ئەوە ئێوە دواتر لەنێوانی فەرموودەکەو نێوان محکەمی قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن.

    بەھەرحاڵ بەڕاستی کاتەکەتان بەفیڕۆدا ئەی گەلی زانایانی ئومەت بەدرێژایی ئەو چوار ساڵە كەوا من بانگتان دەکەم بۆ مێزی گفتوگۆی جیھانی(مەوقعی ئیمام ناصر محمد يەمانی)، وە ناشتوانم کەوا سەبرو ئارامی بگرم و چاوەڕوانیش بکەم ھەتاکو تەواوبوونی حیوارو گفتوگۆکەو قەناعەت ھێنان بەشەئن و بانگەوازەکەم؛ بەڵکو من خودا دەکەم بە شاھێدو بەسیشە کەوا خودا شاھێد بێت بەوەی کەوا بەڕاستی من بانگتان دەکەم ئەی گەلی سەرجەم ئومەتی ئیسلامی بە سوارەو پیادەو چەکی قورس و سوکەوە بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی رێبازی خودا بۆ ئازادکردنی مزگەوتی ئەقصاو ڕزگارکردنی برا موسڵمانەكانتان لەفەڵەستین لە دەستی یەھودە دەستدرێژکارو دوژمنکارەکان ئەوانەی کەوا دەستیان بەسەر ھەرچیەکدا بڕوات درێغی ناکەن بەفڕۆکە جەنگیەکانیان لە ئاسمانی گەلێک کەوا لەچەک داماڵراون، ئەی لەعنەتی خودا لە موجریم و تاوانکاران بێت، وە دەرکەوتنیشم لە مزگەوتی حەرام دەبێت ئەگەر دانتان نا بەوەی کەوا من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لە پەروەردگارەکەتان، بەڵام ئێوە دانتان نەناوە ھێشتا منیش ناچارم لەسەر دەرکەوتنم لە ھەر شوێنێک بمەوێت بە ئیزنی خودا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی جەنگ کردنتان لەپێناوی ڕێبازی خودا دایەوە بۆ ڕزگارکردنی برا ئەژنۆ دادراوەکانتان و منداڵە ساواکان لەدەوری مزگەوتی ئەقصادا جا ئەوان داوای یارمەتی و سەرخستن لەئێوە دەکەن جا یارمەتیتان نەدان و سەریشتان نەخستن! جا ئایا ئێوە ترسنۆک دەبن وەکو ترسنۆکی سەرکردەکانتان و ترسنۆکی ترسنۆکەکانتان لە زاناکانتان مەگەر تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت؟ جا سوێند بەخودا دواتر یەھود ئەم گەلە ھەمووی ئیبادە دەکەن جا ئەوانە دەرباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری نزیکی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن ھەروەک خودا ئەوەی پێوتوون و فێری کردوون لە محکەمی کتێبەکەی لەوەی خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:: {كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لاَ يَرْقُبُواْ فِيكُمْ إِلاًّ وَلاَ ذِمَّةً} صدق الله العظيم [التوبة:8].
    واتە/ چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه‌) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن نه‌ سنوری خزمایه‌تی و نزیکی نه‌په‌یمان.

    وەمنیش خودا دەکەم بە شاھێد بەسیشە کەوا خودا شاھێدبێت بەوەی کەوا من بانگی ئومەتی ئیسلامی دەکەم بۆ ڕاپەڕین بۆ جەنگ کردن لە پێناوی ڕێبازی خوادا بە سوارەو پیادەو چەکی قورس و سوکەوە، جا بەڕاستی خودا ڕەوانەی کردووم بۆ ئەوەی سەرکردایەتیتان بکەم بۆ جەنگ و شەڕکردن لەپێناوی خودا وە دەسەڵاتی زانستمی بەسەرتاندا زیادکردووە، بە خەلیفەیەکی دادپەروەرو خاوەن قسەی یەکلاکەرەوە نەوەک بە گاڵتە.

    وەئەی ئومەتی ئیسلام، وەڵامی ئەو بانگەوازە بدەنەوە که ده‌تانژێنێته‌وەو ژیان به‌خشه جا من بانگتان دەکەم بۆ جەنگ کردن لە پێناوی ڕێبازی خودا گەر ئێوە ئیمانتان بە خوداو بە ڕۆژی دوایی ھەیە ئەوا بەیعەتم پێبدەن لەسەر جەنگ و شەڕکردن، وە ڕووبکەنە مەوقعی ئیمام ناصر محمد یەمانی لە ئینتەرنێتی جیھانی بەشی بەیعەت بەحەق بۆ بەیعەت پێدان وە بۆشتان نی یە کەوا درۆمان لەگەڵدا بکەن! جا بەیعەتمان پێمەدەن تەنھا ئەوەی کەوا نەفسی خۆی بەخودای پەروەردگاری ھەموو جیھان دەفرۆشێت جا بەڕاستی خوداش لێتان دەکڕێت و نرخ و بەھاکەیتان نیشان دەدات، وە ئەوەی کەوا نرخی نیعمەتی بەھەشت و ڕازی بوونی خودای دەوێت ئەوە ئەوەی پێ دەدرێت، وە ئەوەشی کەوا نرخ و بەھای خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوەی و ڕازیبوونی نەفسەکەی دەوێت جا ئەوەیان بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە وە ھەر بۆ ئەوەش خودا دروستی کردوون وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا من بپەرستن.

    وە ھەرچی بەھەشتە جا ئایا خودا تەنھا لەپێناوی ئێوە دروستی نەکردووە وئێوەشی دروست نەکردووە لە پێناو خۆی بەرزی و بڵندی بۆی؟ وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْأِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].
    واتە/ من جن و ئینسانم دروست نەکردووە مەگەر تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کەوا من بپەرستن.

    وە ئەی ئومەتی ئیسلام؛ بەڕاستی منی ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەتان بانگتان دەکەم بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی خودا، وە سوێند دەخۆم بە خودای بڵندو گەورە کەوا جێنشینتان دەکات لە ناوچەکانتان جا گەر نەچن بۆ جەنگ و شەڕکردن لەپێناوی ڕێبازی خوادا ئەوا ئەوە ھیچ لەتەمەنەکانتان دوا ناخات، وە ئەگەر بێتو لەسەر کەسێکتان جەنگ و شەڕکردن لەپێناوی ڕێبازی خودا نوسراو پێویستکرا پاشان خۆی دواخست لەماڵەکەی ئەوا دواتر دەمرێت لەسەر جێگاکەی لەھەمان ساتدا بە کاتژمێرو خولەک و چرکەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {قُل لَّوْ كُنتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحَّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [آل عمران:154].
    واتە/ بڵێ ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه‌ ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه‌ ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

    کەواتە ئەی ئومەتی ئیسلام کامەیان چاکترە مردنێک لە پێناوی ڕێبازی خودا یان لەھەمان ئەو ساتەی کەوا دەمری لەسەر جێگاکەت لەماڵەکەتدا؟ بەڵکو ژیان ھەر بریتی یە لە مردن لەپێناوی ڕێبازی خودا، وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {الَّذِينَ قَالُواْ لإِخْوَانِهِمْ وَقَعَدُواْ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا قُلْ فَادْرَؤُوا عَنْ أَنفُسِكُمُ الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (168) وَلاَ تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ ربّهم يُرْزَقُونَ (169)} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن ١٦٨ وا حساب مەکەن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا کوژران مردوون نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی به‌هره‌وه‌رن (169).

    ئەوانە خودا دەیانکات بە فریشتەکان لەبەشەر لە نزیکەکان جا حۆری چاوگه‌شەکانیان دەکات بە هاوسه‌ریان وە دەیانخاتە نیعمەتەکانی بەھەشتەوە جا کێ نەفسی خۆی بە خودا فرۆشتووە با بەیعەت بە ئیمام ناصر محمد یەمانی بدات لەسەر جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی ڕێبازی خوادا بۆ ئازادکردنی مزگەوتی ئەقصاو ئازادکردنی ستەملێکراوان لە دەوروبەری لە برا موسڵمانەکانتان وە ئێوەش شاھێدن لەسەر ئەوەی کەوا یەھود چیان پێدەکات، جا ئایا لەخودا ناترسن؟ جا ڕاپەڕن لە پێناوی ڕێبازی خودا و قسەیەک مەکەن کەوا کرداری لەگەڵدا نەبێت تەنھا بەشەرمەزارکردن و سەرزەنشت و نکۆڵی لێکردن جا خودا خەشم و توڕەیی خۆتان لێدەگرێت لەسەر ئەوەی کەوا نەھی لە خراپە ناکەن بەکردار بە جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی خودا، وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّـهِ أَن تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴿٣﴾إِنَّ اللَّـهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْيَانٌ مَّرْصُوصٌ ﴿٤﴾} صدق الله العظيم [الصف].
    واتە/ خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن (3) به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ کە هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون یەکتریان گرتبێت (4).

    جا وەرن بەیعەتم پێبدەن ئەی ئومەتی ئیسلام لە مەوقعەکەم لە بەشی بەیعەت، وەئەوەشی کەوا نازانێت بنوسێت ئەوا با کەسێکی تر لەگەڵ خۆی بکا بەھاوڕێ و بیھێنێت بەیعەتەکەی بۆ بنوسێت لە بەشی بەیعەت، وە بۆشتان نی یە کەوا فێڵ لەگەڵ ئیمامەکەتان بکەن، جا بەیعەتی سەربازێکیش مەنووسن کەوا ڕاستەقینە نەبێت، ئەوەش تاکو بزانم بڕو توانای سەربازەکان چەندە بۆ ڕاپەڕین لە پێناو ڕێبازی خودا وە بڕو توانای ئامادەباشیان چەندە بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناو ڕێبازی خودا، جا لەپاش ئەوە ڕادەگەیەنرێت پێیان بۆ ئامادەبوون لە ناوچەی دەرکەوتن ئەو ناوچەیەی کەوا دواتر دەستنیشانی دەکەم بۆیان لە کاتێکی زانراوو دیاریکراودا وەشوێنێکی مۆرکراو لە کات و قەدەرە بڕیاردراوەکەی.

    وە لەسەر ئێوەشە ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان کەوا ئەم بەیانە بگەیەنن بە ئومەتی ئیسلامی تا بزانن کەوا من بانگی موسڵمانان دەکەم بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناو ڕێبازی خودا جا ئیمام ناصر محمد یەمانی ببێت بەیەکەم کەس لەمەیدانی جەنگەکە نەوەک لە کۆشک و تەلاری بەرزو توندو تۆڵدا بێت خوداش لەسەرئەوەی دەیڵێم وەکیل و شاھێدە وە بەقورئانیش بیری خەڵکی دەھێنمەوە بۆ ئەو کەسەی کەوا دەترسێت لەبەڵێن و ھەڕەشەکانی خودا، جا وەرنە پێشەوە بۆ بەیعەت پێدان لەسەر جەنگ و شەڕکردن لە پێناو ڕێبازی خودا گەر ئێوە ئیماندارن.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست وە بۆ جیھاد لە پێناو ڕێبازی خودای خاوەن شکۆو باڵادەست و دانا؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــ

    [ لمتابعة رابط المشـاركـــــــــة الأصليَّة للبيــــــــــــــان ]
    https://www.nasser-yamani.com/showthread.php?t=1189

  2. الترتيب #2 الرقم والرابط: 307666 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    170

    افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    09 - 01 - 1430 ک
    05 - 01 - 2009 مـ
    09:55 ئێوارە
    ــــــــــــــــــ

    ئەگەر ئەوە نەکەن کەوا فەرمانتان پێکراوە بە جەنگ و شەڕکردن لەپێناوی ڕێبازی خوادا ئەوا بزانن کەوا ئێوە لە خۆشەویستانی خوداو ئەولیاو یاوەرە دڵسۆزەکانی نین..


    أعوذُ بالله السميع العليم من الشيطان الرجيم، بسم الله الرحمن الرحيم{وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ (60)} [الأنفال].
    واتە/ هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تر‌) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا پێی چاوترسێن ببن که ئێستا ئێوه نازانن کێن و نایانناسن به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.

    يَا أيّها الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (38) إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا وَاللَّهُ عَلَى كلّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (39)}[التوبة].
    واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه‌ ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (ئەوانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیاو به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی دوایی بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی دوایی زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه‌ (٣٨) ئه‌گه‌ر ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن ئه‌وه خودا خۆی سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێت له غەیری ئێوە وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات) خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره‌ (٣٩).

    {فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآخِرَةِ وَمَن يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيُقْتَلْ أَو يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (74)}[النساء].
    واتە/ ده‌با بجگێت له پێناوی خوادا ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیا ده‌فرۆشن به‌رۆژی دوایی جا هه‌ر که‌س بجه‌نگێت له‌پێناوی خوادا ئه‌وه ئه‌گه‌ر بکوژرێت یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه له‌ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری پێده‌به‌خشین.

    {الَّذِينَ آمَنُواْ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالَّذِينَ كَفَرُواْ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ الطَّاغُوتِ فَقَاتِلُواْ أَوْلِيَاء الشَّيْطَانِ إِنَّ كَيْدَ الشَّيْطَانِ كَانَ ضَعِيفًا (76)} [النساء].
    واتە/ ئه‌وانه‌ی ئیماندارن له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگن وە ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له پێناوی سته‌مکارو زۆردار و شەیتان (تاغوت)دا ده‌جه‌نگن ده بجه‌نگن دژی یاوه‌رانی شه‌یتان به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه‌.

    {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلّه فَإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بصير (39)}صدق الله العظيم.[الأنفال].
    واتە/ ئێوه‌ش بجه‌نگن لە دژیان تا فیتنه و ئاشووببنه‌مێنێت تا دین هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن،و کۆتاییان پێھێنا ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

    لە ئیمام مەھدی بۆ سەرکردەکانی عەرەب و زاناکانیان، چیتانە کەوا وەڵامی بانگەوازی خودا لەمحکەمی کتێبەکەی نادەنەوە بۆ جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ دوژمنەکانتان ئەوانەی کەوا شوێن و ناوچەی براکانتان کاول دەکەن و دەیڕوخێنن بەسەر سەریاندا بە وێرانکردن ئێوەش سەیریان دەکەن؟
    جا لێرەدا جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی ڕێبازی خوادا دەبێتە فەرزێکی جبری بە زۆر لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی کەوا توانای ھەڵگرتنی چەکیان ھەیە وەدەبێت بە فەرمانێکی بڕیار لەسەردراو لە لایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە لەسەر ئیمانداران، وەئەگەر نەشتان کرد ئەوەی کەوا فەرمانتان پێدراوە بە جەنگ و شەڕکردن لەپێناو ڕێبازی خودا جا بزانن ئەوا ئێوە لە خۆشەویستانی خوداو ئەولیاو یاوەرە دڵسۆزەکانی نین، جا ئەگەر وتتان:"بەڵکو ئێمە لە خۆشەویستەکانی خوداو ئەولیایەکانی ئەوین". ئەوا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە: {فَتَمَنَّوُاْ الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(94)وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمينَ (95) وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَى حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ وَاللّهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ‏ (96)}‏ صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن ٩٤ هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشخه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه ئاواتی مه‌رگ ناخوازن خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران.٩٥ وە ده‌بینیت ئەوانە له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن و سورترن له‌سه‌ر دنیاو ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه‌ هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ٩٦.

    جا ئایا حوجەو بەھانەکەتان چیە بە ڕانەپەڕینتان لە پێناوی ڕێبازی خواداو جەنگ و شەڕکردن لەگەڵ یەھوددا؟ جا ئەگەر وتتان: "ئێمە لە یەھود ناترسین بەڵکو لە ئەمریکا دەترسین یا لە یەھودو باوکو باپیرانیان". ئەوا لەپاش ئەوە وەڵامتان دەدەمەوە بەحەق و پێتان دەڵێم: ئەگەر ئێوە دەبینن کەوا ئەوان ھێزو لێدانیان توندترو زیاترە لە خودا جا ئەوە حەقی خۆتانە گەر لێیان بترسن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَلاَ تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِي وَلأُتِمَّ نِعْمَتِي عَلَيْكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ (150) كَمَا أَرْسَلْنَا فِيكُمْ رَسُولاً مِّنكُمْ يَتْلُو عَلَيْكُمْ آيَاتِنَا وَيُزَكِّيكُمْ وَيُعَلِّمُكُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُعَلِّمُكُم مَّا لَمْ تَكُونُواْ تَعْلَمُونَ (151) فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ (152)} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ جا له‌و انه مه‌ترسن به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر ١٥٠ هه‌ر وه‌كو له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه‌، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی ١٥١ جا ئەگەر یادی من بكه‌ن منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و کوفرانەو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن ١٥٢.

    وە پێشین و سەلەفی صالحتان بەیاد دەھێنمەوە لە پێش ئێوەدا لە سەردەمی دابەزینی قورئاندا، کەوا یەھود زیاترو توندتر لەخودا دەترسان لێیان ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان گەلێکن تێناگەن. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {لَأَنْتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُورِهِمْ مِنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لا يَفْقَهُونَ (13)} صدق الله العظيم [الحشر].
    واتە/ به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره‌ چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون.

    بەڵام من زانایانی موسڵمانان و سەرکردەکانی ئەمڕۆ دەبینم کەوا لەسنگیاندا ترس و تۆقینیان لەیەھود زیاترو توندترە لەترس و تۆقینیان لە خودا، ئەوەش لەبەرئەوەی چونکە گەلێکن تێناگەن! مەگەر تەنھا ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت و وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بۆ جەنگ و شەڕکردنی یەھودە دوژمنکارو دەستدرێژکارەکانی دابێتەوە، وە ئەگەر وتیشتان: "کوانێ مەھدی؟". ئەوا ئەوکاتە پێتان دەڵێم: دان بنێن بەحەق جا بۆتان دەردەکەوم لە ماوەی شەوێک یان ڕۆژێکدا، وە بشزانن کەوا ئەو لەدوای دەرکەوتن ھەرگیز ڕاپەڕین بۆ جەنگ زیاتر لە بیست و چوار کاتژمێر دواناخات.

    جا من دڵم نەمردووە؛ بەڵکو زیندووە، وە دڵی زیندووی ئیمام ئازار دەچێژێت جا ئەگەر مردبێت ئەوا برینی مردوو ئازار ناچێژێت، وە ھەرگیزیش ئاشتی لە یەھود ناخوازم ھەتا دەردەچن لە ناوچەو شوێنی براکانم وە جزیەو سەرانەش دەدەن بەدەستیان لەکاتێکدا ناچارن. وەئێمەش زاڵدەبین بەسەریاندا بەئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، جا شوێنی ئەوکەسە بکەون کەوا بەسەرخەرە بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم ھێناویەتی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی یە، جا کەس شوێنم نەکەوێت تەنھا ئەوەی کەوا تەمەنناو ئاواتی مردن دەخوازێت؛ لەبەرئەوەی مردن ئەوەیە کەوا خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {فَلْيُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ الَّذِينَ يَشْرُونَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا بِالآخِرَةِ وَمَن يُقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللّهِ فَيُقْتَلْ أَو يَغْلِبْ فَسَوْفَ نُؤْتِيهِ أَجْرًا عَظِيمًا (74)} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ده‌با بجگێت له پێناوی خوادا ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیا ده‌فرۆشن به‌رۆژی دوایی جا هه‌ر که‌س بجه‌نگێت له‌پێناوی خوادا ئه‌وه ئه‌گه‌ر بکوژرێت یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وه له‌ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری پێده‌به‌خشین.

    ئەوەش لەبەرئەوەی مردن بریتی یە لەژیان، بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: { وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتاً بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ ربّهم يُرْزَقُونَ (129) } صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ وا حساب مەکەن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا کوژران مردوون نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی به‌هره‌وه‌رن.

    وە ئەوەی کەوا دەبینێت ژیانی دنیای خۆشدەوێت و ڕقی لەمردن دەبێتەوە لە پێناوی ڕێبازی خوادا جا ئەوە با بزانێت کەوا خودا ڕقی لە گەیشتنە پێی وە دڵیشی وەرچەرخاندووە بەوەی کەوا خۆی دەستپێشخەری کردووە جا دنیای پێداوە لەوەی کەوا ویستوویەتی تاوەکو گوناھی زیاترو زۆرتر بێت، وەھەرگیزیش لەسزای خودا ڕزگاری ناکات گەر بێتو ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێبکات تێیدا وەھیچی بۆ زیاد نابێت تێیدا تەنھا گوناھ نەبێت وە لە ئاخیرەت و دوایشدا ھیچی بۆ نی یە تەنھا ئاگر نەبێت کەوا خراپترین شوێنی مانەوەیە.

    وە ئەی گەلی زانایانی ئومەت و سەرکردەکانیان، بەڕاستی من بانگتان دەکەم بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناوی ڕێبازی خوادا وە بۆ دان نان بە شەئن و کاروبارو بانگەوازەکەم جا بۆتان دەردەکەوم ئینجا سەرکردایەتیتان دەکەم وەکو ئەوەی خودا فەرمانی کردووە وە شەڕدەکەم و دەجەنگم لە پێناوی ڕێبازی خوادا وەکو ئەوەی خودا فەرمانی کردووە، وە ناجەنگم و شەڕ لەگەڵ ئەوانەدا ناکەم کەوا جەنگ و شەڕیان لەگەڵدا نەکردووم لە بێباوەڕەکان؛ بەڵکو لەگەڵیاندا چاک دەبم وە دادپەروەر دەبم وەکو یەک جا زۆرلێکردن و ناچارکردن لەدیندا نیە، خوداش فەرمانی پێنەکردووم بەوەی کەوا زۆری لەخەڵکی بکەم و ناچاریان بکەم تاکو ئیمان بێنن، وە ئەگەر ھاتوو یەکێک لە ئیمانداران ھەستا بە کوشتنی یەکێک لە کافرو بێباوەڕان لەبەەرئەوەی کافرو بێباوەڕە ئەوا دواتر ملی دەپەڕێنم ھەتا ئەگەر بێتو ئەوکەسە برای کوڕی دایک و باوکیشم بێت، جا ئەگەر من ئەوەم نەکرد ئەوا ھەرگیز ئێوە ناتوانن سودێکم پێبگەیەنن لەلایەن خوداوە مەگەر تەنھا ئەوکاتە نەبێت کەوا کەس و کاری کوژراوەکە لێی ببورن، جا بەڕاستی خودا ئەوانی گێڕاوە کەوا دەسەڵاتیان بەسەریدا ھەبێت، وە ئەوەی کەوا ھەڵسێت بکوژەکە وەکو ئەو مەسەلە یەمەنیە شەیتانە دەیڵێت (إن لفيت الغريم ولا ابن عمه) ئەوا دواتر ملی ئەوو ملی بکوژەکە دەپەڕێنم مەگەر تەنھا ئەوەی کەس و کارەکەی ھەندێکیان لەھەندێک ببورن، جا بەڕاستی ئێوە کوشتنی نەفستان بە سوک و سانا گرتووە کەوا بریتی یە لە گەورەترین حەرامکراو لەلای خودا کەوا گەورەترە لە حەرامکراوی مزگەوتی حەرام.

    وەئەی گەلی سەرکردەکانی عەرەب و موسڵمانان و زاناکانیان و سەرجەم موسڵمانان، بەڕاستی من خودا دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا من بانگتان دەکەم بۆ جەنگ و شەڕکردن لە پێناو ڕێنازی خودا و دان نان بە سەرکردایەتیەکەم لەسەرتان تا سەرکردایەتیتان بکەم لە پێناو ڕێبازی خودا، وە بەڵگەی ھەڵبژێردراویەکەم لە پەروەردگارمەوە بەسەرکردایەتی بەسەرتاندا بریتی یە لەوەی دواتر دەبین کەوا خودا بەڕاستی دەسەڵاتی زانستەکەمی بە بەیانی حەق بۆ قورئان بەسەرتاندا زیادکردووە، وەئەگەر ھاتوو ئەو بەڵگەیەشتان نەدی لێم ئەوا ھیچ حوجەو بەڵگەیەکم لەسەر ئێوە نی یە ئەگەر بێتو زمانتان لاڵ و بێدەنگ نەکەم بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەتان و باشتربێت له ڕووی گوفتاره‌وه‌و بەتەئویل و لێکدانەوەیەکی چاکتریش، جا بمکەن بە خەلیل و ھاوەڵ و دۆستی خۆشەویستی خۆتان و بەدوای شەیتان مەکەون، بەڕاستی شەیتان بۆ ئینسان خەجاڵەتکەرو و زەبونکارەو ھاندەرە بۆ کردنی گوناهو تاوان له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات، جا ئەگەر پشتان ھەڵکرد ئەوا پشت بەخودا دەبەستم بەسیشە کەوا خودا وەکیل و پشت و پەنام بێت، وە ھەرگیزیش لەسزاو تۆڵەی خودا دەرگاو ڕێگایەکی لاچوونتان بۆ نابینم نە ئەوەش دەبینم کەوا گۆڕانی بەسەردابێت و له نه‌خشه‌ی خۆی لابدات جا گەر وتت بڕۆ تۆ خۆت و پەروەردگارەکەت شەڕبکەن چونکە بەڕاستی خه‌ڵکێکی ئازاو به‌رزو دلێری تێدایه جا ئەوە دواتر دەزانن بەوەی خودا چ لەوان و لەئێوەش دەکات، جا لەخوا بترسن لە فیتنەو سزایەک کەوا بەتایبەت تەنھا توشی ئەوانەتان نابێت کە ستەمیان کردووە وە بشزانن بەوەی کەوا بەڕاستی خودا تۆڵەکەی زۆر بەزەبرو توندە، وە ووریاشتان دەکەمەوە بە ھەسارەی سزای سجیل ئەو ھەسارەیەی کەوا خودا بە بەردەکانی خاوەن فیلەکانی (أصحاب الفیل) ی پێ بەھیلاک برد لەڕێگای باڵندەی ئەبابیل، جا بۆکوێ و بەرەو کوێ دەڕۆن؟ جا ھیچ ھەڵبژاردەیەکی ترتان نیە یان ئەوەتا وەڵام دەدەنەوە جا دان دەنێن بە حەق و لەکەس ناترسن تەنھا لە خودا نەبێت، جا ئێمەش ئەوکاتە بەسەریاندا بەدەسەڵات زاڵدەبین بە ئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    بانگەوازکار بۆ جیھاد؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ


  3. الترتيب #3 الرقم والرابط: 307730 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    170

    افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    02 - 01 - 1431 ک
    19 - 12 - 2009 مـ
    09:23 ئێوارە
    ________

    ببە بە مەھدیێک بۆ حەق و بانگەوازبکە بۆ ڕێگاو ڕێبازی خودا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئەوەوە جا سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورە بەدەستدەھێنیت ..


    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..

    ئەی ئەو کەسەی کەوا خۆت وا دەبینی ھیدایەت و ڕێنمایی دەکەی بۆ حەق وە خۆت وادەبینی کەوا بانگەواز دەکەی بۆ ڕێگای حەق بەخێرھاتی سەرچاوان بۆ مێزی گفتوگۆی ئازادی جیھانی بەو مەرجەی کەوا گفتوگۆمان لەگەڵدا بکەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەت خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان، گەر تۆ لەشوێنکەوتووەکانی محمد پێغەمبەری خودای -صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم -جا وەرە بەرگری لێبکەو و قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکە بەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی کەوا دواین و کۆتاپێھێنەری پێغەمبەرو نێردراوان باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێدەکرد جا ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکیتر نیە لەدوای ئەو نە وەحیێکی نوێش تەنھا ئەوەی کەوا دابەزیوە بۆ سەر خاتەمی نێردراوو پێغەمبەران؛ کەئەویش قورئانی گەورە پەیامی خودایە بۆ ھەر ھەموو جیھان بۆ ئەوەی کەوا دەیەوێت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست بێت.

    جا لەبەرئەوەی خودا مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوە بە پێغەمبەرێکی تازە؛ بەڵکو ڕەوانەی کردووە بە بەسەرخەر بۆ محمد- صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - لەبەرئەوەش دەبینی کەوا قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات و بەڵگەیان بەسەردا دەھێنێتەوە بە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - کە قورئانی گەورەیە، جا ئەوەی کەوا ھیدایەت بدرێت ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەشی کەوا گومڕاو سەرلێشێواو بێت ئەوا لەسەرخۆیەتی ئێمەش ھیچمان لەسەر نی یە تەنھا بەلاغ و ڕاگەیاندن نەبێت، وەخوداش فەرمانی پێنەکردووین تا زۆری لەخەڵکی بکەین و ناچاریان بکەین تاکو ببنە ئیماندار بەڵکو ئێمە بێدارکەرەوەین بە کتێبی خودا قورئانی گەورە گەر ئێوە ئیمانتان پێی ھەیە کەوا خودا کردوویەتی بەحوجە لەسەر محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - وە خودا ووریای کردۆتەوە لەوەی کەوا بەدوای مخالف و دژو پێچەوانەی محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورە بکەوێت، خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: [color="#006400"][{وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ ﴿٣٧﴾}/color]صدق الله العظيم [الرعد].
    واتە/ وەھەر به‌و شێوه‌یه قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه‌ سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت دوای ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری ته‌واوت بۆ هات ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.

    کەواتە قورئان بەڕاستی خودا گێڕاویەتی و کردوویەتی بە حوجە لەسەر پێغەمبەرەکەی لە دوای دابەزاندنی وە کردوویەتی بە حوجەش لەسەر قەومەکەی لەدوای ڕاگەیاندنی. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾}صدق الله العظيم [الزخرف].
    واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.

    جا ئەگەر تۆ لە ھیدایەتدراوە ڕێنماییکراوەکانی نەوەک لەگومڕا گومڕاکارەکان لەوانەی کەوا قسە دەکەن بەناوی خوداوە لەکاتێکدا ناشزانن جا حەتمەن دەتبینین کەوا بانگەوازی خەڵکی دەکەی لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾}صدق الله العظيم [يوسف].
    واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراو بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

    وە بانگەوازیش بۆ لای خودا تایبەت نی یە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو تاکو چاوەڕێی بکەن بۆ ئەوەی خەڵکی دەربھێنێت لە تاریکاییەکان بەرەو نورو ڕۆشنایی؛ بەڵکو بانگەوازکردن بۆ سەرجەم شوێنکەوتووەکانی محمد پێغەمبەری خودایە صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم ، وەھەر لەبەرئەوەش خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم.
    واتە/ بڵێ ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌ من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکراو بەرچاوڕوونی و بەڵگەوە، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌ من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

    جا ئایا وادەبینن کەوا ئێوە شوێنی محمد پێغەمبەری خودا کەوتبن - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم - جا قسە لەگەڵ خەڵکی بکەن و بەڵگەیان بەسەردا بھێننەوە بەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێ لەگەڵ خەڵکیدا دەکردو بەڵگەی بەسەردا دەھێنانەوە؟ یان ئێوە نازانن کەوا بەچی محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم قسەی پێ لەگەڵ خەڵکی دەکردو بەڵگەی بەسەردا دەھێنانەوە؟ بەڵام ئێوە فەتوایەکە دەبینن لەخوداوە لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا خودا فەرمانی پێ بە پێغەمبەرەکەی کردووە کەوا پێی قسە لەگەڵ خەڵکیدا بکات وە پێی بەڵگەیان بەسەردا بھنێتەوە. خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].
    واتە/ (فەرمانیشم پێدراوه که‌): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه‌ جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت تۆ پێی بڵێ بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێدار که‌ره‌وه‌کان.

    وەخوداش پێغەمبەرەکەی ووریاکردۆتەوە لەوەی کەوا دەستبگرێت بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بەقورئان؛ بەڵکو فەرمانی پێکردووە کەوا دەست بەکتێبەکەی خودا قورئانی گەورە بگرێت جا جیھادو تێکۆشانتان لەگەڵدا بکات پێی بە جیھادو تێکۆشانێکی گەورە. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
    واتە/ جا گوێڕایەڵی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه جیھادو هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌.

    وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی کەوا ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەتان ھەرگیزاو ھەرگیز ھیچ گوێڕایەڵیتان ناکات، وە ھێشتاش ھەر جیھادو تێکۆشانتان لەگەڵدا دەکات بەقورئانی گەورە بە جیھادو تێکۆشانێکی گەورە ھەروەک چۆن باپیرەو قدوەو خۆشەوستر لەلام لەدایک و باوکم و لەنەفسی خۆشم و لەھەموو خەڵکیش جیھادی پێ دەکرد؛ باپیرەم محمد پێغەمبەری خودا صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم، جا خودا نەیگێڕاوم و نەیکردووم بە بیدعەچی؛ بەڵکو بە شوێنکەوتە وە بانگیشتان دەکەم بۆ ئەوەی کەوا محمد پێغەمبەری خوداو سەرجەم پێغەمبەران لە پەروەردگاریانەوە بانگیان بۆ دەکرد عليهم أفضلّ الصلاة وأتمّ التسليم من ربّ العالمين بۆ وشەیەک کەوا یەکسانە لەنێوان ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان کەئەویش بریتی یە لە: (لا إله إلّا الله وحده لا شريك له)، جا بۆی ببن بە بەندەو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار مەدەن تابەو ھۆیەوە لەسزادراوان بن، وە ئەوەی کەوا شەریک و ھاوبەش بۆ خودا بڕیار بدات ئەوا بەڕاستی ستەمی لەخۆی کردووەو ھەرگیزیش ناچێتە ناو بەھەشتی خوداوە وەھەرگیزیش بۆ ئاسمان نابرێت لەدوای مردنی: بەڵکو دەرگاکانی بەسەر ڕوویدا دادەخرێت پاشان بەردەدرێتەوە لەئاسمان جا باڵندە پەلاماری دەدات یان ڕەشەبایەک دەیبات بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ لە ئاگری دۆزەخ وە ھەرگیزیش خودا خۆشنابێت لەوەی لەوا شیرک و ھاوەڵی بۆ دابنرێت و جگە لەوە خۆشدەبێت بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت گەر بێتو دڵسۆزبن لە کردەوە چاکەکانیان وە ڕەجاو ئومێدی گەیشتن بە پەروەردگاریان بکەن جا ھیچ کەسێکیش نەکەن بە شەریک و ھاوبەش بۆ خودا وە لەگەڵ خوا داوا لەھیچ کەسێکی تر نەکەن ئەگەر بێتو لە عابیدو خواپەرستەکان بن بۆ خودا بە دڵسۆزی بۆ دینەکەی ئەگەرچی کافرو بێباوەڕانیش ڕقیان لێ بێت و لایان ناخۆش بێت، ئەوانەی کەوا ئەگەر بێتو یادی خوا کراو بەتەنھا ناوی برا لەقورئان دا ئەوا دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت،کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن حوکمیش بۆ خودایە ھەرئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە بۆ ئەو دەستانە لە لایەن پەروەردگارەکەیان گەر بێتو ئێوە بترسن و پارێزگار بن، جا ھیچ شەریک و ھاوەڵێک بۆ خودا بڕیار مەدەن وەبزانن کەوا ھەموو بەندەکانی خودا لە نێردراوو پێغەمبەران بەندەیەکی خودان وەکو ئێوە جا لەبەرچی شوێنیان ناکەون جا خودا بپەرستن وەکو ئەوەی ئەوان دەیانپەرست جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستیەکەی و نزیکی لێی گەر ئێوە دەیپەرستن؟ وە لەسەر پێغەمەرانیش لەپەروەردگارەکەیان ھیچ نەبووە تەنھا ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت بە جیھان بەوەی کەوا بەڕاستی خودا پەروەردگاری نێردراوو پێغەمبەرەکانیەتی وە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەشی کەوا لەنێوانتاندایە وە پەروەردگاری ئەو بەھەشتەیە کەوا پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی و فراوانی ئاسمانەکان و زەویە وە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە ھیچ خودایەک نیە جگە لە ئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو، جا بیپەرستن وەکو ئەوەی کەوا سەرجەم پێشبڕکێکارەکان لەسەر خۆشویستن و نزیکبوونەوە لێی پەرستوویانە لە نێردراوو پیغەمبەرەکانی و چاکەکارەکان لەبەندەکانی، جا خودا لێمەگەڕێن تا تایبەتی بکەن بەوان بەبێ خۆتان جا بەوھۆیەوە خوداش سزاتان بدات بەسزایەکی بەئێش و سەخت، مەگەر ئایا خودا سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆچیتر ڕەوانە کردووە جگە لەوەی تاوەکو بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن؟ جا سەرجەم بەندەکان پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە گەر بێتو ببن بە بەندەی ئەو، جا بەدوای خودا پەرستراوەکەیان بکەون خودایەک کەوا ھیچ پەرستراوو خودایەکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت جگە لەئەویش ھەموو بەندەی خودان، جا ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان بەندەکانی خودا ھەموویان تەنھا بە تەقواو پێشبڕکێکردن نەبێت بۆ خۆشەویستی خوداو نزیکیەکەی لێی گەر ئێوە دەیپەرستن، جا ئەوەیە کەوا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە بانگتان دەکات بۆ لای کەوا بریتیە لە خودی دەعوەو بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان، وە جیاوازیش ناکەم لەنێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و منیش لەموسڵمانە شوێنكەوتەكانم بۆ پێغەمبەری خودا موساو عیساو محمد صلّى الله عليهم أجمعين وە شوێنکەوتەی سەرجەم پێغەمبەرەکانم لەپەروەردگاری ھەموو جیھانەوە ئەوانەی کەوا بانگەوازی خەڵکیان دەکرد بۆ لای ئیسلام جا فەرمانیان پێدەکردن بەوەی کەوا تەسلیمی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان بن ئەو خودایەی ھیچ خوداو پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت جا ببن بە عەبدو بەندە بۆی، جا ئەوەیە بانگەوازەکەی من و بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان لە پەروەردگاریانەوە بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
    واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

    بەڵام ئێوە ڕووتان وەرگێڕاو پشتان ھەڵکرد ئەی خەڵکینە زۆربەشتان ڕقتان لەحەق دەبێتەوەو پێی کافرو بێباوەڕن وە لەناوتاندا کەس ئیمانی نەھێناوە تەنھا کەمێکتان نەبن، وە بەھەمان شێوە ئەو ئیماندارانەش بە داخ و ئەسەفەوە زۆربەیان ئیمانیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و ھاوەڵدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەیان بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانی و مەھدی چاوەڕوانکراوەوە، وە بیروباوەڕیان وایە کەوا بۆیان نیە ئەوان بێن منافەسەو پێشبڕکێی نێردراوو پێغەمبەرەکانی خودا بکەن جا پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن لەخۆشویستنی خوداو نزیکی لێی جا بەوھۆیەوە شیرک و ھاوەڵتان داناوە بۆ خودا وە ھەرگیزیش جگە لەخوا وەلی و پشت و بەسەرخەرێکتان بۆ نابینم جگە لەخودا نەبێت تەنھا مەگەر ئەوەی کەوا پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت و ھاتبێتەوە لای پەروەردگاری بە دڵێکی سەلیم لە شیرک و ھاوبەشدانان، بەڕاستی شەریک و ھاوبەشدانان زوڵم و ستەمێکی گەورەیە.

    وە ئەی خەڵکینە وازبێنن لە بەگەورەگرتنی ھەندێکتان بۆ لای پەروەردگارەکەتان چاکترە بۆتان، جا سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانیش وەکو ئێوە بەندەیەکن کەوا بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون لە لایەن پەروەردگارەکەیانەوە تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە وە ڕەجاو ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لەسزایەکەشی دەترسن، جا چەندە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زاناو نەزانەکانتان بە ئینسانەکانتان و جنەکانتانەوە بیرم ھێنانەوە بەڵام زۆربەتان ڕقتان لە حەق دەبێتەوە، وە مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان دەوێت کەوا شوێنکەوتەی شیعەو سوننە یان ھەر فیرقەو بەش و دەستەیەکتان بێت جا شوێن ھەواو ئارەزووەکانتان بکەوێت ئینجا بەش و دەستەی ترتان بۆ زیاد بکات لەسەر بەش و دەستەکانتان، ھیھات ھیھات ، نەخێرو ھەزار جاریش نەخێر، ھەرگیزاو ھەرگیز حەق شوێنی ھەواو ئارەزووەکانتان ناکەوێت ھەتا خودا بەسەرتاندا دەریدەخات لەکاتێکدا ئێوەش زەلیل و ملکەچ دەبن بە نیشانەو ئایەتێک لە ئاسمانەوە کەوا ملەکانتان بۆ حەق شۆڕدەکات جا بۆ حەق نیە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت.

    وە خوداش مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بە شیعەی دوانزە ئیمامی ، وە خوداش مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بە ئەھلی سوننەو جەماعە، وە خودا مەھدی چاوەڕوانکراوی نەگێڕاوەو نەکردووە بەوەی ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لە فیرقەو بەشەکان ھەبێت لەوانەی کەوا دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەش و پارچەی جیاجیا لەدوای ئەوەی کەوا ئایەت و نیشانەی پەروەردگارەکەیان بۆ ھات لە محکەمی کتێبەکەی و دواتریش کۆچیان کرد لێی و وازیان لێھێناو پشتگوێیان خست جا ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە، وە پەناش دەگرم بەخودا بەوەی کەوا ئینتیمام ھەبێت بۆ ھەر دەستەو فیرقەیەکتان؛ بەڵکو موسڵمانێکی پاکم بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و ھاوبەشدانەران نیم بانگ دەکەم بۆ لای خودا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لە پەروەردگارمەوە کەوا قورئانی گەورەیەو شوێنکەوتەشم نەوەک بیدعەچی، وەمن و ئەوانەشی شوێنم کەوتوون عاقڵ و ھۆشمەندین ئەوانەشی کەوا عەقڵ و ھۆشیان نیە و نایخەنەکار ئەوانەن کەوا بانگدەکەن بۆ لای فیرقەو بەشەکانیان وە دەیانەوێت کەوا خەڵکی شوێنی ھەواو ئارەزووەکانیان بکەون ھەر حزب و دەستەیەکیشیان بەوەی خۆی لایەتی و دایھێناوە لەدیندا دڵخۆشە، جا گەر پشت لە بەش بەش بوون و جیاکاری نەکەن لە دینی ئیسلامدا ئەوا ئێوە لە موسڵمانان نین، وە ئەگەر دەست نەگرن بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراو محکەمەکانی کتێب ئەوا ئێوە لە موسڵمانان نین وەكو خودای بلندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].
    واتە/ وەتۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت ‎ (ئه‌وانه‌ی کوێرهن لەئاستی حەقدا) تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕ بە نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن چونکه جا ئەوانە هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.

    وەھەرچی ئەوانەن کەوا پشتیان کردۆتە بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمەکان لەکتێبی پەروەردگارەکەیان وە دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیاجیا لەدوای ئەوەی کەوا ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیان بۆ ھات جا ئەوە من مژدەیان پێدەدەم بەسزایەکی گەورە تەنھا ئەگەر تۆبە بکەن پێش ئەوەی کەوا خودا فەرمانەکەی بێنێتە پێش لەشەوی سەرکەوتن و دەرکەوتندا. وە خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان و جیاوازو ناکۆک بوون دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره چاوه‌ڕێیانه‌.

    بەڵام ئێوە فەرمانی محکەمی خوداتان وازلێھێناوەو فڕێتان داوەتە دوای پشتانەوەو شوێنی ئەھلی کتێب کەوتوون وە(وەکو ئەوان) قسەتان کرد لەسەرخودا بێ ئەوەی بزانن، جا شوێنی گومان کەوتن کەوا ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەقدا، وە دینەکەشتان پارچە پارچە کرد بۆ چەندین بەشی جیا جیا ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی دایھێناوە لەدینداو ئەوەی خۆی لەلایەتی دڵخۆشە.

    پاشان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق وەڵامتان دەداتەوە لە پەروەردگارەکەتان و دەڵێم: جا ئایا دەزانن لەبەرچی ئەوانەی کەوا دینەکەیان پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین بەشی جیا جیا لە ئەھلی کتێب لەسەر ھیچ شتێک نین؟ ئەوە لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان بەتەورات و ئینجیلەوە نەگرتبوو بەچاکی پیادەو پەیڕەویان نەدەکرد وە کۆچیان کردبوو لێیان. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم [البقرة:113].
    واتە/ یەھود ده‌ڵێن نەصارا له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نەصاراش ده‌ڵێن یەھود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی خوداش دەخوێننەوە هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (لەوانەی ئێستا جیاوازو ناکۆک بوون لە مەزھەب و حزبەکان) هه‌روا ده‌ڵێن (ھەریەکێکیان بەوەی تر دەڵێت تۆ لەسەر ھیچ نی) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

    جا ئایا دەزانن کەوا ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نەبوون ھەموویان لەبەرئەوەی پشتیان لە کتێبی حەقی خودا دەکرد ھەرچەندە کەوا بڕواشیان بە تەورات و ئینجیل ھەبوو بەڵام ئەوان شوێنی تەورات و ئینجیلی حەق نەدەکەوتن لە پەروەردگارەکەیان؛ بەڵکو شوێنی ھەواو ئارەزووەکانی خۆیان کەوتن جا گومڕاو سەرلێشێواو بوون ھەر لەبەرئەوەش ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین نە یەھود نە نەصاراکان هه‌تا ئەوکاتەی کەوا به‌چاکی په‌یڕه‌وو پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم [المائدة:68].
    واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێک نین هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌،

    ئەگینا ئاگاداربن کەوا ئیمام مەھدی نەکوفر بەتەورات نە بە ئینجیل نە بەقورئانی گەورەش دەکات؛ بەڵکو بڕوادارە بەھەموویان تەنھا ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی قورئان جا ئەگەر لە تەوراتدا بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی نەبەوی جا سوێند دەخۆم بەپەروەردگاری ھەموو جیھان بەوەی کەوا من شوێنی مخالف و دژو پێچەوانە بە محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورە ناکەوم وە ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی خودا ئەوا بەنەعلی پێیەکانم پانیان دەکەمەوەو ووردو خاش و تەفروتونایان دەکەم، وەئایا دەزانن ئەوە لەبەرچی؟ ئەوە لەبەرئەوەی من دەزانم ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورەی پارێزراو لە تەحریف ودەستکاری و شێواندن جا گەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی نەبەوی جا ئەوە لەلایەن غەیری خوداوەیە لەلایەن تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراوەوە لەسەر زمانی ئەولیاو یارو یاوەرەکانی ئەوانەی کەوا ئیمان و باوەڕی خۆیان دەردەخەن و کوفرو بێباوەڕیەکەشیان دەشارنەوە، وھیھات ھیھات ئاگاداربن سوێند بەخودا بۆ ئیمام مەھدی نی یە کەوا شوێنی موسڵمانان بکەوێت نە شوێبی نەصاراکان و نە یەھودیش ئەوانەی کەوا دەست دەگرن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبەکەی خودا قورئانی گەورە ھەتا ئەگەر تەنانەت بەتەنھا من دەستی پێوە بگرم تاکو دەگەمەوە بە خودا بە دڵێکی ساغ و سەلیمەوە، وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبتان بەسەردا دەخوێنمەوە جا ئەوەی کەوا ھیدایەت وەربگرێت ئەوا بۆ خۆیەتی ئەوەشی کەوا گومڕابێت ئەوا لەسەرخۆیەتی منیش لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌ر کارو کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه‌، وەھەرگیزیش زۆریتان لێناکەم و ناچارتان ناکەم تاکو پێی باوەڕداربن.

    لەوەیە یەکێک لە زانا موسڵمانانە زۆرزانەکان بیەوت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ: بەڵکو کەمێک بوەستە بوەستە ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئەعسابت ھێوربکەوە، جا کێ وتوویەتی کەوائێمەی زانایانی موسڵمانان شوێنی کتێبی خودا قورئانی گەورە ناکەوین؟ جا تۆ لەکوێ ژیاوی دەربارەی ئێمە وە لەکوێ ئەو زانستەت فێربووی؟ جا ئێمە ھەموو زانایانی موسڵمانان ئیماندارین بە قورئانی گەورەو دەستیشمان پێوە گرتووە". پاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی لەسەر دەداتەوەو دەڵێت: کەواتە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی خودا بدەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن، وە دەشزانم کەوا ئێوە کتێبی خودا قورئانی گەورە دەخوێننەوە بەڵام وێنەتان وەکو وێنەی یەھودو نەصاراکانە کەوا کتێبی خودا تەورات و ئینجیل دەخوێننەوەو بڕواشیان پێیان ھەیە پاشانیش پیادەو پەیڕەوی تەورات و ئینجیل ناکەن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ یەھود ده‌ڵێن نەصارا له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین نەصاراش ده‌ڵێن یەھود له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی خوداش دەخوێننەوە هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (لەوانەی ئێستا جیاوازو ناکۆک بوون لە مەزھەب و حزبەکان) هه‌روا ده‌ڵێن (ھەریەکێکیان بەوەی تر دەڵێت تۆ لەسەر ھیچ نی) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.

    جا ئایا دەزانی مەبەستی خودای بڵندو گەورە چی یە لەوەی کەوادەفەرموێت: {وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ}؟ ئەوە واتا کتێبی خودا تەورات و ئینجیل دەخوێننەوە وە ئیمان و باوەڕیشیان پێی ھەیە بەڵام پەیڕەو پیادەو جێبەجێی تەوارت و ئینجیل ناکەن جا چەندە خراپە ئەو ئیمان و باوەڕەیان کەوا بەم شێوەیە ئەمرو فەرمانیان پێدەکات، ھەر لەبەرئەوەش ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی کەوا پەیڕەو پیادەو جێبەجێی کتێبی خودا تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ بڵێ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێک نین هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه‌) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه‌.

    وە بەھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی موسڵمانان سوێند دەخۆم بە خودای گەورە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە بەوەی کەوا بەڕاستی ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین ھەتا ئەوکاتەی پیادەو پەیڕەو جێبەجێی ئەم قورئانە گەورەیە دەکەن کەوا کۆچتان لێی کردووەو وازتان لێی ھێناوە ئەو پەتی خودایەی کەوا فەرمانی پێکردوون دەستی پێوە بگرن و کوفریش بکەن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیەتی گەر ئێوە ئیمان و بڕواتان پێی ھەبێت. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
    واتە/ هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به پەتی خواوه‌ (کە قورئانە) په‌رت و بڵاو مه‌بن یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه‌) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی) بەڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

    ھەروەھا بە پشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
    واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون‌ ١٧٤ جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و دەستیان پێوە گرتووە ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه‌ ١٧٥.

    جا ئەوە بریتی یە لەبەڵگەیەکی زەمانەتکراو لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن کەوا هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه گەر ئێوە ئیمان و بڕواتان پێی ھەبێت، جا شوێنی زیکرو بەرنامەکەتان و زیکرو بەرنامەی ھەموو خەڵکی جیھانیش قورئانی گەورە بکەون کەوا بەڵگەیەکی حەقە لە پەروەردگارەکەتان وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ }صدق الله العظيم [البقرة:111].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بێنن گەر ئێوە ڕاستدەکەن.

    ھەروەھا بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً ۖ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ۖ هَـٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].
    واتە/ ئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه‌؟! بڵێ به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.

    جا ئەی مەھدی ژمارە ھەزار، بەڕاستی بۆ ھەموو بانگەشەو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، ئاگاداریش بن بەڕاستی بەڵگەش بریتی یە لە دەسەڵاتی زانست لەلایەن خودای ڕەحمانەوە لە محکەمی قورئان، جا گەر بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بووی بەزانستێک کەوا چاکتر و ھیدایەت بدات لە زانستەکەی ئەوو ڕاست بێژتر بێت و چاکترو باشتر ڕێگا نیشان بدات جا ئەوە ئەوکاتە ھەرگیز بەگوناھ خۆم بەگەورە ناگرم، جا دواتریش دەبم بەیەکەم شوێنکەوتە بۆت جا حەق سەردەخەم بەھەموو ئەوەی کەوا پێمدراوە لە ھێزو توانا بەگوێرەی ھەوڵەکەم گەر توانیم جا خوداش ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تواناو ھەوڵی خۆی نه‌بێت بۆ سەرخستنی حەق بەڵام بمبورە لەوەی کەوا ئەنجامەکەیت بۆ ڕادەگەیەنم لەپێش حیوارو گفتوگۆکەی نێوان من و تۆ بەوەی کەوا بەڕاستی ھەرگیزاو ھەرگیز بەھیچ شێوەیەک ناتوانی ئەوە بکەی، جا ئەگەر توانیت کەوا بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بیت بەزانستێک کەوا چاکتر ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ئەوو ڕاستگۆتر بێت و چاکتر ڕێگا نیشان بدات جا ئەوە بەڕاستی تۆ بووی بە مەھدی چاوەڕوانکراو بەبێ ھیچ شک و گومانێک وە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیش درۆزنێکی خۆبەگەورەزانە ئەگەر توانیت بەڵگەم بەسەردا بھێنیەوە لە کتێبی خودای زیکری پارێزراو لە تەحریف و دەستکاری، بەڵام ھیھات ھیھات.. جا ئایا لەدوای ئایەتە ڕوون و ئاشکرا محکەمە حەقەکان چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ وە سوێندیش دەخۆم بە خودای گەورە ئەو خودایەی کەوا ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی کەوا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی کەوا لەنێوانیاندایە وە پەروەردگاری عەرشی گەورە ئەو خودایەی کەوا جنی دروستکردووە لە بڵێسەی ئاگرو ئینسانیشی دروستکردووە لە قوڕێکی وشکبووی وەک فەخفوری ئەو خودایەی کەوا درک بەچاوەکان دەکات و چاوەکان ناتوانن درکی پێبکەن بەخودای تاک و زاڵ و بەدەسەڵات گەر بێتو سەرجەم زانایانی ئومەتەکانیش لە جن و ئینسان و سەرجەم ئومەتەکانی تر لەوانەی کەوا لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن بێن و ئامادەبن بۆ مێزی گفتوگۆ ھەر ھەموویان ئەوا ھەرگیز ناتوانن کەوا زانستێک بھێنن کەوا چاکتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی و ڕاستگۆتر لەو قسەش بکات، ئەو سوێندەش سوێندی غروری نیە لەمەھدی چاوەڕوانکراوەوە؛ بەڵکو لەبەرئەوەی من بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم ھەروەک چۆن دەزانم کەوا بەڕاستی پەروەردگارەکەم خودایە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی ھەبێت وە بەڕاستیش محمد پێغەمبەری خودایە -صلی الله عليه وعلى آله وسلّم - ئاواش دەزانم بەوەی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لە پەروەردگارەکەتان بانگتان دەکەم بۆ دەستگرتن بەو حەقەی کەوا دابەزێنراوە بۆتان لە پەروەردگارەکەتانەوە جا ھیدایەت و ڕێنمایتان دەکەم بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی خودای باڵادەست وشایستەی سوپاسگوزاری تاکو خودا بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیار بدەن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارم جا بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب کەوا بریتین لە بنچینەی کتێب لەقورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لەگومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت؟بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ} صدق الله العظيم [يونس:32].
    واتە/ جا لەدوای حه‌ق و ڕاستی چی تر هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی نەبێت.

    جا بوختانمان بۆ ھەڵمەبەستە ئەی پیاو بەوەی گوایە ئێمە ھەڵساوین بە سڕینەوەو لابردنی حیوارو گفتوگۆی ئەھلی زانست! حاشا للە، بەڵکو ئێمە ناچارین بەوەی کەوا بەیاناتی ئەو کەسانە سوک و کەم بکەینەوە کەوا قسە دەکەن لەسەر خودا بێ ئەوەی کەوا بزانن، جا نایانبینم کەوا ھیچ بەڵگەم بەسەردا بھێننەوە لەقورئاندا خۆ ئەگەر بەڵگەم بەسەردا بھێننەوەو قسەو گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن لەقورئان ئەوا زمانیان لاڵ دەکەم بەحەق، بەڵام ئەوان بەیان لەدوای بەیان دەڵێنەوە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونکەرەوەو ڕۆشن و ئاشکرای لای پەروەردگاری جیھان جا قسەو گفتوگۆو دەمەدەمێم لەگەڵدا دەکەن بە زانستی تاغوت جا ئەوان پابەند بوونە پێیان و دەستیشیان پێوە گرتووەو وازیشیان لە پەتی خودا قورئانی گەورە ھێناوە جا شوێنی ئەوە کەوتوون کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورە ی پەتی خودای خاوەنی دەسەڵات و ھێزی پتەو که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه، جا ئایەتەکانی خودایان وازلێھێناوەو فڕێداوەتە دوای پشتیانەوە ھەروەکو بڵێی گوێشیان لێی نەبووە، ئەوانە بەڕاستی دەستیان گرتووە بەوەی کەوا لەلایەن غەیری خوداوەیە! وەھەر لەبەرئەوەش لەنێوانی و نێوان محکەمی کتێبی خودا ئیختیلاف و جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە لەبەرئەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت بە محکەمی کتێبی خودا جا ئەوە لەلایەن تاغوتەوەیە جا وێنەی ئەوانە وەکو وێنەی ئەوەیە کەوا دەستی گرتووە بە کەوتن بەدەزووی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە، ئەوانە لە ئەولیاو یارو یاوەرەکانی تاغوتن وە وێنەی ئەوانە لە محکەمی کتێبدا ھاتووە: {كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:41].
    واتە/ وێنەو نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره‌، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترین فشۆڵترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایە.

    ‎وسلامٌ على المرسَلين، والحمدُ لله ربِّ العالمين..
    ئیمام مەھدی بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای راستی خودای باڵادەست و شایستەی سوپاسگوزاری، بانگەوازکار بۆ کۆکردنەوەی ئومەتەکان لەسەر وشەی تەوحیدو یەکخواپەرستی ، خەلیفەی خوداو بەندەکەی ناصر محمد یەمانی.
    __________________

  4. الترتيب #4 الرقم والرابط: 307733 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    170

    افتراضي

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    15 - 01 - 1431 ک
    31 - 12 - 2009 مـ
    09:22 ئێوارە
    ـــــــــــــــــــ

    برای بەڕێزم، مردن بۆ ھەموو ئەمریکیەک نا وە مردن بۆ ھەموو یەھودیەکیش نا ..

    اقتباس: المشاركة الأصلية كتبت بواسطة عزران: الله واكبر، الموت لأمريكا، الموت لإسرائيل، اللعنة على اليهود.. نحن انصار، هذا شعاركم، ورسالة للأخ جمروت لا أزال عند سؤالي له كيف البطحاء؟

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..

    برای بەڕێزم، بارک اللە فیک گەر تۆ لە بەسەرخەرانی خودای جا ھاتووی وەک بەسەرخەر بۆ دەعوەو بانگەوازەکەی خەلیفەی خودا مەھدی، ئەوا بزانە کەوا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بانگی سەرجەم بەشەر دەکات بۆ ئاشتی جیھانی لەنێوان سەرجەم گەلانی بەشەردا جا بژین بەئاشتی بە موسڵمان و کافریانەوە جا ھیچ دوژمنایەتیەک نیە تەنھا لەسەر ستەمکاران نەبێت ئەوانەی کەوا موسڵمانان دەکوژن و شەڕیان لەگەڵ دەکەن، وە خوداش فەرمانی پێنەکردووین بە کوشتن و شەڕکردن لەگەڵ کافرو بێباوەڕان ئەوانەی کەوا شەڕیان لەگەڵدا نەکردووین وە دوژمنایەتیشیان نەکردووین. وەکو بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يحبّ الْمُعْتَدِينَ}صدق الله العظيم [البقرة:190].
    واتە/ بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.

    وە ھەر لەبەرئەوەش ئێمە شەڕ لەگەڵ ئەمریکیەکان ناکەین ئەوانەی کەوا شەڕیان لەگەڵدا نەکردووین لە دینەکەماندا وە دوژمنایەتیشتان نەکردووین؛ بەڵکو جەنگ و شەڕ لەگەڵ ئەوانەدا بکەن کەوا دوژمنایەتیتان دەکەن تەنھا بەتایبەت، وە خودا حەڵاڵی نەکردووە بۆتان بەوەی کاتێک کەوا ئێوە بینیتان ئەمریکیەک یان یەھودیەک شەڕی لەگەڵدا نەکردوون لەدینەکەتاندا ئێوە بچن بیکوژن بە بەھانەی ئەوەی ئەو ئەمریکیە. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى} صدق الله العظيم [الأنعام:164].
    واتە/ هیچ که‌سێک باری گرانی تاوانی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت.

    جا ئایا حەڵاڵە بۆتان ئەی گەلی موسڵمانان کەوا منداڵی بکوژ بکوژن لەبەرئەوەی منداڵی ئەوە؟ خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالحقّ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلاَ يُسْرِف فِّي الْقَتْلِ إِنَّهُ كَانَ مَنْصُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:33].
    واتە/ که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا جا ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه‌.

    بەو مانایەی بەڕاستی خودا حەرامی کردووە لەسەرتان کوشتنی منداڵی بکوژ جا بیگرن بە گوناھی باوکی جا ئەوە ستەمێکی حەرامکراوە لە محکەمی کتێبی خودا قورئانی گەورە، جا چۆن خودا کوشتنی ئەمریکیەک یان یەھودیەکتان بۆ حەڵاڵ دەکات بە بەھانەی ئەوەی ئەو ئەمریکی یان یەھودیە لەکاتێکدا ئەو شەڕی لەگەڵدا نەکردوون لە دینەکەتاندا ئایا لەخوا ناترسن؟ جا چیتانە کەوا دینی خودا ئیسلام دەشێوێنن جا خەڵکی ناچار دەکەن بەزۆر لەدینی ئیسلام بەو گومانەی گوایە دینەکەتان بەوە فەرمانتان پێدەکات؟ بەڵکو درۆو بوختانتان ھەڵبەستووە لەسەر خوداو دینەکەتان وەفەرمانی پێنەکردوون لەدینەکەتاندا بە کوشتنی خەڵکی و ڕشتنی خوێنیان خوداش ئیزن و مۆڵەتی پێنەداون بەشەڕکردن لەگەڵیان تەنھا ئەوانەی کەوا شەڕتان لەگەڵدا دەکەن لەدینەکەتان بەتەنھا. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ نَصْرِ‌هِمْ لَقَدِيرٌ‌ ﴿٣٩﴾ الَّذِينَ أُخْرِ‌جُوا مِن دِيَارِ‌هِم بِغَيْرِ‌ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَ‌بُّنَا اللَّـهُ ۗ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّـهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ‌ فِيهَا اسْمُ اللَّـهِ كَثِيرً‌ا} صدق الله العظيم [الحج:39-40].
    واتە/ مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت ٣٩ ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت په‌روه‌ردگارمان (ألله‌) یه خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری نەدات و له‌ناو نه‌بات ئەوا هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه ‌ هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای تێدا ده‌برێت هه‌مووی کاول ده‌کرێت سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که خودا سەردەخات به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته.‌

    جا لەخودا بترسن ئەی گەلی ئەوانەی وادەزانن کەوا جیھاد دەکەن لە پێناو ڕێبازی خوادا جا نەفسێک دەکوژن بە ناحەق وە ئەوانە دەکوژن و شەڕیان لەگەڵدا دەکەن کەوا شەڕیان لەگەڵدا نەکردوون لە دینەکەیان، بەڵام خودا کوشتنی نەفسی حەرام کردووە تەنھا بەحەق نەبێت وەئەوەی کەوا نەفسێک بە ناحەق بکوژێت جا ئەوە جەریمەو تاوانی کارەکەی لەکتێبدا وەکو ئەوەیە کەوا ھەموو خەڵکی کوشتبێت. ئایا لەخودا ناترسن؟ جا چەندە گومڕاو سەرلێشێواو بوون لە ڕێگای ڕاست؛ دینی ئیسلامتان شێواند؛ وە موسڵمانانتان کرد بە کەسانێک کەوا خەڵکی جیھان ڕقیان لێببنەوە؛ بەڵکو دینی ئیسلام دینی ڕەحمەتە بۆ خەڵکی جیھان، وە خودا محمد پێغەمبەری خودای - صلّى الله عليه وعلى آله وسلّم- ی ڕەوانەکردووە بە ڕەحمەت و نیعمەت بۆ خەڵکی جیھان نەوەک بە نیقمەت بۆ کوشتنی کافرو بێباوەڕان و ڕشتنی خوێنیان، ئایا لەخودا ناترسن؟ وە ھەرکەسێک کافرێک بکوژێت بە بەھانەی کوفرو بێباوەڕیەکەی ئەوە وەکو ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت چارەنوسیشی لە ئاگری دۆزەخدایە بەنەمری تێیدا وەلەعنەتی خوداو غەزەبەکەیشی لەسەرە، جا چیتانە کەوا ناگەڕێنەوە بۆ لای محکەمی کتێبەکەی خودا ئەو قورئانە گەورەیەی کەوا بانگتان دەکەم بۆ لای حوکم کردن پێی ئەگەر ئێوە ئیمان و بڕواتان پێی ھەیە؟ ئایا نازانن کەوا بەڕاستی خودا فەرمانی پێکردووین بەوەی چاک ڕەفتار بین لەگەڵ کافراندا وە دادپەروەر بین لەگەڵیان و مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین بە مامەڵەی دین؟ بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: صدق الله العظيم [الممتحنة:8].
    واتە/ {لا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدّين وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ إِنَّ اللَّهَ يحبّ الْمُقْسِطِينَ}
    واتە/ دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردو، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.

    بەڵام ئێوە پشتان لەکتێبی خودا قورئانی گەورە کردووە، وە لە بەسەرخەرەکانم نەبوون تاکو بەدوای حەقی لای پەروەردگارەکەتان بکەون لە محکەمی قورئانی گەورە.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين..
    برای بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان ڕەحمەتی خودا بۆ ھەموو جیھان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  5. الترتيب #5 الرقم والرابط: 307736 أدوات الاقتباس نسخ النص
    تاريخ التسجيل
    Feb 2012
    المشاركات
    170

    افتراضي

    -5-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 01 - 1430 ک
    18 - 01 - 2009 مـ
    12:45 بەیانی
    ــــــــــــــــــــ


    { فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ }..

    بسم الله الرحمن الرحيم {قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ ﴿٢٩﴾}صدق الله العظيم [التوبة].
    واتە/ دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن وە له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له بجه‌نگن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و پاسەوانی دەکرێن).

    وەخودای بڵندو گەورە فەرموویەتی:
    {أَتَخْشَوْنَهُمْ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ } صدق الله العظيم [التوبة:13].
    واتە/ ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.

    لەئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ خاوەنانی لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، وبعد..

    بەڕاستی خودا ڕێگای لێگرتوون لەوەی کەوا داوای ئاشتی بکەن لەگەڵ یەھود وە بەڵێنیشی پێداون بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا گەر ئێوە ئیمانداربن. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَلَا تَهِنُوا وَتَدْعُوا إِلَى السَّلْمِ وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ وَاللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَالَكُمْ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [محمد].
    واتە/ ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی له‌دوژمنان مه‌که‌ن چونکه ‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه‌ کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه‌.

    ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئەوان ھەرگیز پابەند بەئاشتی نابن وە ھەرگیز داواکردنی ئاشتی لێیان ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا فەسادی و خراپەکاری و خۆبەگەورەزانی نەبێت ھەتا ئەگەر تەنانەت پەیمانیشیان لەگەڵدا ببەستن و پەیمان و بەڵێنێکی توندو تۆڵیشتان لێوەرگرتن ئەوا دواتر پەیمانی خودا ھەڵدەوەشێننەوە لەدوای بەستنی وەگەر بۆشتان دەربکەون و دەستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئەوا ھیچ دەست ناپارێزن ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن نە نزیکایەتیش ده‌فامن.

    ئەی گەلی سەرکردەکانی عەرەب، من بەھیچ چارەسەرێکی تر نازانم جگە لە جیھادکردن نەبێت لە پێناو ڕێبازی خوادا وە عزەت و شکۆمەندیش ھەر بۆ خودایەو ئەوەشی کەوا یاوەریەتی، وە ھێشتاش ھەر بانگتان دەکەین بۆ جەنگ کردن و دان نان بەحەق دواتریش دەردەکەوم بۆ سەرکردایەتیکردنتان و ڕاگەیاندنی جەنگ لەدژی یەھودو ئەوەشی کەوا پشتیان دەگرێت، جا بەڕاستی خەڵکی زانیویانە کەوا ئەوانە دەستەو تاقمێکی پیس و پۆخڵی موجریم و تاوانکاری خراپەکارن لەزەوی جا ھەرگیز ھیچ لۆمەمان لەسەر ناکەن، وە بەڕاستی زانیویانە بەوەی کەوا ئەوان دەیکەن بە برا موسڵمانەکانتان.

    وە ئەی محمود عباس، بەڕاستی تۆ بووی بەکەسێکی ڕق لێبووەو ڕەزا قورس لەنێو خەڵکیدا وە گەلەکەت و سەرکردەکانی عەرەبت شەرمەزارکرد بە ئامادەنەبوون لە لوتکەی عەرەبی ئەگەر بھاتبا ھیچیشیان بۆ نەکردبای! جا ئەوا ئەوپەڕی نزمی ھەڵوێستت دەبوو لەوەی کەوا دەتکرد ئەوەش ھەتاکو خاوەنانی لوتکەکە بەھانەیان نەمابا بە ئامادەنەبوونی تۆ جا ئەوەیان نەکردبا بە بەڵگەیەک بۆ فەشەل و ھەرەس ھێنانیان، وە بەڕاستیش حوسنی موبارەک تۆی بەھیلاک برد بەھۆی ئەمەوە وە پادشا عبداللە و علی عبداللە یەمانیشی بەھیلاک برد.

    وە ئەی سەرکردەکانی عەرەب، ھەرگیز یەھود دەستھەڵناگرێ لە فەسادو خراپەکاری لەزەوی و ڕشتنی خوێنی موسڵمانان ھەتا توندی و توڕەی و ھێزێکی توندو تۆڵتان لێنەبینێت. بەپشت ڕاستکردنەوەی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت:
    ‏ [color="#006400"]{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿١٢٣﴾}[/صدق الله العظيم [التوبة].color]
    واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ده‌وروبه‌رتاندا (نیازی شه‌ڕ فرۆشتنیان هه‌یه‌) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه‌.

    بەو مانایەی کەوا تەنازولات ھەرگیز ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا سەرکەشی و یاخی بوون و ھەڵاتن نەبێت، جا لەخودا بترسن. ئێستا کاتی ئەوە ھاتووە کەوا بڕیار دەربکەن بۆ وەڵامدانەوەو لێدانی یەھود بە وەڵامدانەوەیەکی سەربازی عەرەبی و ئیسلامی بەھێزو پتەو جا ئەگەر فڕۆکەکانی دەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان کۆبکرابانایەوە ئەوا ھێزم دەردەخست لەسەر ڕووی زەوی بەجۆرێک کەوا ھاوپەیمانی ئەتڵەسی بەخۆیەوە نەیدیبێت و بەو شێوەیە بەرگری نەکردبێت پێی بە قودرەت و توانای خودای تاک و زاڵ و بەدەسەڵات.

    وەخوداش و سەرجەم بەشەریەتیش دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی سەرۆکی فەنزوێلام بە وەلی و دۆست و خۆشەویستێکی نزیکی خۆم گرتووە وە ئەو لەلای ئێمە لە ڕێزلێگیراوانە دواتریش لەگەڵیدا چاک و دادپەروەر دەبین ھەروەک خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان فەرمانی پێکردووین بەوەی کەوا دادپەروەر بین لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کەوا دژایەتی و جەنگ و شەڕیان لەگەڵدا نەکردووین لەدینەکەماندا، جا چۆن لەگەڵ ئەم پیاوە وانابین لەکاتێکدا کەوا ھەڵوێستەکەی لەبەرامبەر ئەوەی یەھود دەیکات گەورەترە لە ھەڵوێستی ھەموو سەرکردەکانی بەشەر؟ جا چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزی لێناگرێت بەڕێزگرتنێکی شایستە و نایشیکات بە ھاوڕێیەکی نزیک و خۆشەویست؟ سەلامی خودای لەسەر بێت وە خوداش بیپارێزێت لەخراپەو ھیدایەتی بدات بۆ ڕێگای ڕاست بەڕاستی پەروەردگارم زۆرلێخۆشبوو میھرەبانە، جا بیکەن بەدۆست و خۆشەویست ئەی گەلی سەرکردەکانی عەرەب و موسڵمانان جا ھەرگیز خودا قەدەغەو ڕێی لێنەگرتوون لێی و لە ھاوەشێوەی ئەویش لەسەرکردەکانی بەشەر گەر بێتو موسڵمانیش نەبن، بەڵکو خودا ڕێگای لێگرتوون لە بەدۆست گرتن و ھاوڕێیەتیکردنی یەھودو ئەوەشی کەوا پشتیان دەگرێت یاوەریانە، وە من لە ئۆباماش چاوەڕێی خێرو چاکەیەکی گەورە دەکەم جا باسی مەکەن تەنھا بە خێرو چاکە نەبێت تا ماوەیەک.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله رب العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

المواضيع المتشابهه

  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 16-03-2019, 05:52 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 14-03-2019, 07:27 PM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 10-03-2019, 06:34 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-02-2018, 10:11 AM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 17-02-2018, 11:41 PM

المفضلات

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •