[ لمتابعة رابط المشاركــة الأصليّة للبيـــان ]
https://www.nasser-yamani.com/showthread.php?t=14250



- 1 -

ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
16- 06 - 1430 ك
09 - 06 - 2009 مـ
08:41 ئێواره‌
ـــــــــــــــــــــ



هۆكاری راسته‌قینه‌ و سه‌ره‌كی شه‌ریك و هاوه‌ڵ دانان بۆ خوداو نهێنی شه‌فاعه‌ت ..

ره‌ددو وه‌ڵام بۆ ئه‌ندام محمود میسری: گه‌ر تۆ ته‌نها خودا ده‌په‌رستی ئه‌وا با خۆشه‌یستی و نزیكی كه‌سانی تر جگه‌ له‌ خوا توشی فیتنه‌ت نه‌كه‌ن گه‌ر تۆ له‌ راستگۆیانی..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الانبياء والمرسلين وآله الطيّبين والتّابعين للحقّ إلى يوم الدين. خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ قَدْ سَأَلَهَا قَوْمٌ مِنْ قَبْلِكُمْ ثُمَّ أَصْبَحُوا بِهَا كَافِرِينَ ﴿١٠٢﴾} صدق الله العظيم [المائدة:١٠١].
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆشبوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌ (١٠١) بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (١٠٢).

برای به‌رێزم مه‌حمود میسری به‌راستی ئێمه‌ به‌یعه‌ت و بیروباوه‌ره‌كه‌تمان قبوڵ كرد ده‌رباره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی هه‌تا ئه‌گه‌ر تۆ ئێمه‌ت خسته‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا پله‌یه‌كی كه‌متریشمان هه‌بێت له‌ پله‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا یونس جا ئه‌وه‌ هیچ گرنگ نی یه‌ له‌لامان، جا نه‌هاتووم تا قسه‌و گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م ده‌رباره‌ی خۆم وه‌ بانگیشتان ناكه‌م تا به‌ندایه‌تی من بكه‌ن نه‌ بانگیشتان ده‌كه‌م تا به‌ندایه‌تی محمد پێغه‌مبه‌ری خوا صلّى الله عليه وآله وسلّم بكه‌ن؛ به‌ڵكو بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستنی ئه‌و خودایه‌ی كه‌وا تاكه‌ و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی نی یه‌.

وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ران ئه‌وا به‌راستی خودا پله‌ی هه‌ندێكیانی به‌سه‌ر هه‌ندێكدا به‌رزكردۆته‌وه‌ به‌زانست، وه‌ له‌سه‌رووی هه‌موو خاوه‌ن زانستێكیشه‌وه‌ زاناتر هه‌یه‌، وه‌ به‌رزترین پله‌ش به‌زانست له‌سه‌ر ئاستی سه‌ر‌جه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان بریتی یه‌ له‌ باپیره‌م محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم. وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ مِنْهُمْ مَنْ كَلَّمَ اللَّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ وَآتَيْنَا عِيسَى ابن مريم البيّنات وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلَ الَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ البيّنات وَلَٰكِنِ اخْتَلَفُوا فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ وَمِنْهُمْ مَنْ كَفَرَ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا اقْتَتَلُوا وَلَٰكِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ} صدق الله العظيم [البقرة:٢٥٣].
واته‌/ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله وه‌ چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه‌ خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان بۆ هاتبوو به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه‌و جیاوازو ناكۆك بوون جا هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.

كه‌واته‌ ئه‌م رێزو پله‌و پایه‌یه‌ به‌ زانست له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو به‌نده‌كانی خودا نی یه‌ به‌ڵكو؛ {تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ}.
واته‌/ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا.

به‌و مانایه‌ی كه‌وا هه‌ندێكیان له‌سه‌ر هه‌ندێك، جا تۆ ناتوانی بڵێی كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم زاناتر بووه‌ له‌ جبریل عليه الصلاة والسلام؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی جبریل مامۆستای محمد پێغه‌مبه‌ری خودا بوو صلّى الله عليه وآله وسلّم. جا ئه‌و شایه‌دیه‌ی كه‌وا مه‌هدی چاوه‌روانكراو بۆ باپیره‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خوای ده‌دات صلّى الله عليه وآله وسلّم ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ئه‌و به‌رزترین پله‌ی هه‌بووه‌ له‌كتێبدا له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م نێرداوو پێغه‌مبه‌ره‌كان، جا ئه‌وه‌ بریتی یه‌ له‌بیروباوه‌ره‌كه‌م به‌ ئاراسته‌ی باپیره‌م محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا ئه‌و فه‌توایه‌م داوه‌ به‌هه‌ق بۆ سه‌رجه‌م به‌سه‌رخه‌ران و سه‌رجه‌می موسڵمانان به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وانه‌ی خودا تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوان وه‌ واده‌بینن به‌وه‌ی كه‌وا بۆیان نی یه‌ پێشبركێیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن له‌خۆشو‌یستنی خوداو نزیكبوونه‌وه ‌لێی ئه‌وا به‌راستی ئه‌وانه‌ هه‌موویان شه‌ریك و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بریارداوه.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان به‌راستی من پله‌و رێزی خۆم نه‌خستۆته‌ نێو ریزی پله‌وپایه‌ی پێغه‌مبه‌ران جا من له‌‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوان نیم، وه‌ دواتریش ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌وا دێن له‌هاوه‌لانی ئه‌شكه‌وت و ره‌قیم فه‌توای ئه‌وه‌تان بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵكو من حه‌ق و راستان پێده‌ڵێم حه‌قه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ده‌ڵێم: به‌راستی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌روانكراوه‌ی كه‌وا ئێوه‌ چاوه‌روانی ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌ پله‌و پایه‌كه‌ی نازانن وه‌ به‌ نهێنیه‌كه‌شی نازانن وه‌ نه‌زانن به‌ قه‌درو رێزه‌كه‌ی جا كاروباره‌‌كه‌ی ده‌داته‌ ده‌ست خوداو ئاگاداریشتان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی بانگه‌وازی پێشبركێ كردنتان نه‌دایه‌وه‌ بۆ خۆشو‌یستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی به‌وه‌ی پێشبركێی مه‌هدی چاوه‌روانكراو بكه‌ن تا ده‌ركه‌وێت كامتان له‌مه‌هدی چاوه‌روانكراو خۆشه‌وسیترو نزیكتره‌ له‌لای خودا جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان نه‌كردو بڵێن: چۆن پێشبركێی مه‌هدی چاوه‌روان بكه‌ین له‌ خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ی خوادا؟ ‌پاشان خوداتان تایبه‌ت كرد به‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو، جا ئه‌و كاته‌ ئێوه‌ به‌راستی شه‌ریك و هاوه‌ڵتان بۆ خودا داناوه‌و هه‌رگیزیش جگه‌ له‌خودا هیچ وه‌لی و پاڵپشت و به‌سه‌رخه‌رێكتان نابێت، وه‌ به‌راستیش فه‌توام به‌هه‌ق بۆدان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌و و‌ خۆشم به‌ری كردووه‌ له‌وانه‌.

جا ئایا مه‌هدی چاوه‌روانكراوو سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رو نێردراوانیش ته‌نها به‌نده‌یه‌ك نین‌ وه‌كو ئێوه‌ كه‌وا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ كه‌وتوون تا ده‌ركه‌وێت كامیان خۆشه‌و‌یستر‌و نزیكتره‌ لێی؟ وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واته‌/ ئا ئه‌وانه‌ی که‌وا ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن خۆیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره (تا نزیكترین پله‌ له‌لای خودا به‌ده‌ست بێنن؛ چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا وه‌سیله‌ ده‌باته‌وه‌ كه‌وا به‌رزترین شوێنه‌ له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وا ده‌بێته‌ نزیكترین كه‌س له‌لای په‌روه‌ردگار) وه‌‌ ئه‌وانه‌ خۆیان چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

جا له‌به‌رچی ئه‌ی قه‌وم زێده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانی خوا جا پێشبركێ كردن بۆ خۆشویستن و نزیك بوونه‌وه‌ له‌خودا تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌وا خوداش فه‌توای بۆ داون به‌وه‌ی كه‌وا ئه‌وانیش وه‌كو ئێوه‌ به‌نده‌یه‌كن و ئێوه‌ش هه‌مان حه‌ق و مافتان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئه‌وان هه‌یانبووه‌ ده‌رباره‌ی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان، وه‌ پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی خودا‌ بانگیان نه‌كردوون بۆ به‌ندایه‌تیكردنی خۆیان له‌جیاتی خودا به‌ڵكو بانگی خه‌ڵكیان كردووه‌ بۆ به‌ندایه‌تیكردنی ئه‌و خودایه‌ی كه‌وا تاكه‌و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی نیه‌ وه‌بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا پێشبركێ بكه‌ن له‌ خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی به‌ڵام ئێوه‌ هاتوون خوداتان تایبه‌ت كردووه‌ به‌وان به‌بێ چاكه‌كاران جا هاواریان لێده‌كه‌ن له‌جیاتی خوداو خوداتان تایبه‌ت كردووه‌ به‌وان پاشان كردووتانن به‌ شه‌فاعه‌تكاره‌كانی خۆتان له‌لای خودا جا چاوه‌رێی شه‌فاعه‌تیان لێده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م خوادا پاشان ئه‌وانیش هیچ سودێكتان پێناگه‌یه‌نن له‌لای خودا. ئایا له‌خوا ناترسن؟ وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٥١].
‌واته/‌ وه‌به قورئان ئه‌وانه ئاگادارو هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانییان لێبکات که‌سیش نیه شه‌فاعه‌تكاریان بێت جگه‌ له‌خودا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو پارێزگاری بکه‌ن و له‌خوا بترسن.

وه‌ ئه‌ی برای به‌رێزم، به‌راستی مه‌هدی چاوه‌روانكراو ئه‌ولاتره‌ بۆ تۆو سه‌رجه‌م موسڵمانانیش له‌ محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم جا ئه‌و نه‌هاتووه‌ ته‌نها بۆ سه‌رخستنی ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌و نه‌بێت عليه الصلاة والسلام، وه‌ بانگتان ده‌كات بۆ به‌دواكه‌وتنی ئه‌و جا ئه‌و خوایه‌ بپه‌رستن كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری خودا په‌رستوویه‌تی صلّى الله عليه وآله وسلّم گه‌ر ئێوه‌ خوداتان خۆشده‌وێت جا گه‌ر واتان كرد ئه‌وا خودا ده‌په‌رستن به ‌ته‌نها و مونافه‌سه‌و پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی، جا به‌هه‌مان شێوه‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو بانگتان ناكات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌وا محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم بانگی بۆ ده‌كرد به‌وه‌ی كه‌وا خودای تاك و بێشه‌ریك بپه‌رستن جا ببن به‌ ره‌ببانی جا مونافه‌سه‌ و پێشبركێ بكه‌ن‌ له‌سه‌ر خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌ خوداو گه‌وره‌یی نیعمه‌تی رازیبوونی نه‌فسه‌كه‌ی گه‌ر ئێوه‌ به‌ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن پاك و بێگه‌ردی و به‌رزی و بڵندی و گه‌وره‌یی بۆی.

وه‌ ئه‌ی برای به‌رێزم، ئایا چ ده‌بینی‌‌ ئه‌گه‌ر بێتو مه‌هدی چاوه‌روانكراو به‌ گه‌لی نه‌صاراكانی وت: ئه‌ی گه‌لی نه‌صارا به‌راستی من مه‌هدی چاوه‌روانكراوم جا له‌به‌ر پله‌ زانستیه‌كه‌م له‌كتێبدا خودا كردوومی به‌ ئیمام و پێشه‌وا بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م ئه‌وه‌ی كه‌وا خودا فێری كتێب و حیكمه‌ت و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی كردووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا دواتر به‌ گه‌وره‌یی قسه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و له‌چاكه‌كارێكی شوێنكه‌وته‌شه‌ بۆ ئیمام مه‌هدی.‌ جا حه‌تمه‌ن دواتر نه‌صاراكان لێم توره‌ ده‌بن وه‌كو چۆن تۆ توره‌بووی لێم ئه‌ی ئه‌و مبایعه‌ میسریه‌ی كه‌وا نه‌زانی به‌رێزه‌كه‌م و زانستیشت نی یه‌ به‌نهێنیه‌كه‌م، به‌ڵام من مژده‌ت پێده‌ده‌م به‌وه‌ی كه‌وا هه‌رگیزاو هه‌رگیز من ئه‌وه‌م لاگرنگ نیه‌ وه‌ نه‌شهاتووم تا قسه‌تان له‌گه‌ڵدا بكه‌م ده‌رباره‌ی خۆم و پله‌و پایه‌كه‌م له‌كتێبدا، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی من ئه‌م ته‌كریم و رێزه‌م له‌لا گرنگ نی یه‌ هه‌تا ئه‌گه‌ر بیرو باوه‌ریشت وابێت به‌وه‌ی كه‌وا من نزمترین پله‌ی زانستیم هه‌بێت له‌ كتێبدا ئه‌وا هه‌ر قسه‌و گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م ده‌رباره‌ی خۆم یان به‌وه‌ی پێتان بڵێم كه‌س به‌دوام ناكه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌وا بروای به‌وه‌ كردبێت به‌وه‌ی من زاناترینی هه‌موو خه‌لیفه‌كانی خودام، په‌نا ده‌گرم به‌خوا له‌وه‌ی كه‌وا له‌نه‌زان و نه‌فامان بم؛ به‌ڵكو به‌یعه‌ت و بیروباوه‌ره راهینه‌كه‌تم قبوڵ كرد تا پێشبركێی مه‌هدی چاوه‌روانكراو بكه‌ی له‌ خۆشویستنی خوداو نزیكبونه‌وه‌ لێی جا به‌ته‌نها خودای تاك و ته‌نها بپه‌رستی بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێی جا بیروباوه‌رت وانه‌دێت به‌وه‌ی كه‌وا خودا تایبه‌ته‌ به‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو به‌بێ چاكه‌كاران جا ئه‌مه شرك و هاوبه‌شدانانه‌ بۆ خودا.

وه‌ ئه‌ی ئومه‌تی ئیسلام، وه‌ڵامی بانگه‌وازی پێشبركێكردن بده‌نه‌وه‌ بۆ خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی گه‌ر ئێوه‌ خوداتان خۆش ده‌وێت جا پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر خودا تا ده‌ركه‌وێت كامه‌تان خۆشه‌ویسترو نزیكتره‌ له‌لای وه‌ خوداش تایبه‌ت مه‌كه‌ن به‌ فریشته‌كان جا ئه‌وانیش هه‌روه‌كو ئێوه‌ به‌نده‌یه‌كن، وه‌ مونافه‌سه‌و پێشبركێیه‌كه‌ بۆ خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی تایبه‌ت مه‌كه‌ن به‌ جنه‌كان جا ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌كو ئێوه‌ به‌نده‌ی خودان، وه‌ خودا تایبه‌ت مه‌كه‌ن به‌ خه‌لیفه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌روانكراو جا ئه‌ویش هیچ نی یه‌ ته‌نها به‌نده‌یه‌كی خودا نه‌بێت وه‌كو هه‌ر به‌نده‌یه‌ك له‌ئێوه‌. وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إِنْ كلّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنْذِرَ بِهِ قَوْمًا لُدًّا(٩٧)} صدق الله العظيم [مريم].
واته‌/ هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت (٩٣) سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (٩٤) یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا (٩٥) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌ له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان خۆشه‌ویست و ڕێزداریان ده‌كات (٩٦) جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکارو خواناسه‌کان هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌للـه‌ ڕه‌قی پێ بترسێنێت. (٩٧).

وه‌ ئه‌ی گه‌لی نه‌صاراو موسڵمانان، به‌راستی ئێوه‌ زۆربه‌تان ئیمانتان به‌خودا نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر به‌ مشركی و هاوبه‌ش دانان نه‌بێت بۆی جا موشریك و هاوبه‌ش دانه‌رن به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان جا نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانی خودا به‌گه‌وره‌ ده‌گرن و خودا تایبه‌ت ده‌كه‌ن به‌وان وه‌ بیروباوه‌رتان وایه‌ كه‌وا ره‌وانی یه‌و جا ئیز نیه‌ بۆتان كه‌وا مونافه‌سه‌و پێشبركێ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌كانی خوا بكه‌ن له‌ خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ لێی! كه‌واته‌ ئایا ئێوه‌ كێ ده‌په‌رستن گه‌ر راستده‌كه‌ن! جا به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرام بۆ بێنن له‌سه‌ر ئه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ قَالَ اللَّهُ يَا عِيسَى ابن مريم أَأَنْتَ قُلْتَ لِلنَّاسِ اتَّخِذُونِي وَأُمِّيَ إِلَٰهَيْنِ مِنْ دُونِ اللَّهِ قَالَ سُبْحَانَكَ مَا يَكُونُ لِي أَنْ أَقُولَ مَا لَيْسَ لِي بحقّ إِنْ كنت قُلْتُهُ فَقَدْ عَلِمْتَهُ تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ ۚ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ ﴿١١٦﴾ مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ ربّي وَرَبَّكُمْ وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي كنت أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ وَأَنْتَ عَلَىٰ كلّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿١١٧﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
واته‌/ کاتێکیش خوا فه‌رمووی ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه‌ منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه‌ بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه‌ چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روون و نه‌فسی مندا هه‌یه‌ به‌ڵام من نازانم له‌ نه‌فسی تۆدا چی هه‌یه‌ به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی (١١٦) من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه جا من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم ئینجا کاتێک منت مراند و گیانت کێشام ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاودێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه‌ (١١٧).

جا سه‌یری ره‌ددو وه‌ڵامی مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م بكه‌ن صلّى الله عليه وعلى أمه وسلم: {مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ أَنْ اعْبُدُوا اللَّهَ ربّي وَرَبَّكُمْ} صدق الله العظيم.
واته‌/ من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ خودا به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد صلّى الله عليه وعلى أمه وسلم ـی فه‌رمووه‌: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:٣١].
واته‌/ بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا ئایا به‌یانی حه‌قی ئه‌م ئایه‌ته‌ چی یه‌ كه‌وا خودا مه‌رجی خۆشویستنه‌كه‌ی تێدا رونكردۆته‌وه‌ بۆ به‌نده‌كانی؟ ئه‌وه‌ بریتی یه‌ له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بۆ به‌ندایه‌تیكردن و په‌رستنی خودای تاك و ته‌نها بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێن جا پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ له‌خودا جا ئه‌وكاته‌ خوداش خۆشی ده‌وێن و نزیكیان ده‌خاته‌وه‌و پشتگیریان ده‌كات به‌ نیعمه‌تی رازی بوونی نه‌فسی خۆی بۆ دڵه‌كانیان وه‌ كاروبارو دڵ و ده‌رونیشیان ئاسوده‌و چاك ده‌كات جا خودا له‌و كه‌سه‌ خۆشنابێت كه‌وا شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بریار بدات، ئایا له‌خوا ناترسن؟ جا ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌ حه‌قه‌كه‌ی سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان و ده‌عوه‌و بانگه‌وازی مه‌هدی چاوه‌روانكراوی خه‌لیفه‌ی خودا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهانه‌وه‌، كه‌وا یه‌ك بانگه‌وازی یه‌كگرتووه‌‌ بۆ یه‌ك وشه‌ی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ، وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً (163) وَرُسُلاً قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلاً لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللّهُ مُوسَى تَكْلِيماً (164) رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجّة بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزاً حَكِيماً (165) لَّـكِنِ اللّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنزَلَ إِلَيْكَ أَنزَلَهُ بِعِلْمِهِ وَالْمَلآئِكَةُ يَشْهَدُونَ وَكَفَى بِاللّهِ شَهِيداً (166) إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَصَدُّواْ عَن سَبِيلِ اللّهِ قَدْ ضَلُّواْ ضَلاَلاً بَعِيداً (167) إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَظَلَمُواْ لَمْ يَكُنِ اللّهُ لِيَغْفِرَ لَهُمْ وَلاَ لِيَهْدِيَهُمْ طَرِيقاً (168) إِلاَّ طَرِيقَ جهنّم خَالدّين فِيهَا أَبَداً وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللّهِ يَسِيراً (169) يَا أَيُّهَا النّاس قَدْ جَاءكُمُ الرَّسُولُ بالحقّ مِن رَّبِّكُمْ فَآمِنُواْ خَيْراً لَّكُمْ وَإِن تَكْفُرُواْ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَكَانَ اللّهُ عَلِيماً حَكِيماً (170)} صدق الله العظيم [النساء].
واته‌/ به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌ هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (اسباط؛ كوره‌كانی یاسین كه‌ بریتین له‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی هاوه‌لانی ئه‌ئشكه‌وت) و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (١٦٣) بێگومان به‌سه‌رهات و گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌و به‌سه‌رهات و گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌ (به‌ ئاشكرا) به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه‌ (١٦٤) پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه‌ (١٦٥) به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆت به‌ئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕه‌وانه‌ی کردووه‌ فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن خواش خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه‌ (١٦٦) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ (١٦٧) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و سته‌میان کردووه خوا نه‌یویستووه لێیان خۆش بێت هیدایه‌ت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوه‌ربگرن) (١٦٨) جگه له ڕێگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به‌ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه‌سه‌ر ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه (١٦٩) ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن ئه‌وه چاکتره بۆتان خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه خوداش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌ (170).

جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی كه‌وا به‌دوای حه‌ق و راستیدا ده‌گه‌رێن پرسیار بكات و بڵێت: "خودا پاك و بێگه‌ردی بۆی مه‌به‌ستی چی یه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً (163) وَرُسُلاً قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلاً لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللّهُ مُوسَى تَكْلِيماً (164) رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجّة بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزاً حَكِيماً (165)} صدق الله العظيم؟".
واته‌/ به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه‌ هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (اسباط؛ كوره‌كانی یاسین كه‌ بریتین له‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی هاوه‌لانی ئه‌ئشكه‌وت) و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (١٦٣) بێگومان به‌سه‌رهات و گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه‌و به‌سه‌رهات و گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه‌ (به‌ ئاشكرا) به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه‌ (١٦٤) پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه‌) که مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رن تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه‌ (١٦٥).

پاش ئه‌وه‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو پێی ده‌ڵێت پرسیاره‌كه‌ت زیاتر روونبكه‌وه‌ برای به‌رێزم تاكو وه‌ڵامێكی حه‌قت بۆ بێنم، پاش ئه‌وه‌ پرسیاركاره‌كه‌ ده‌ڵێت: "به‌و مانایه‌ی ئایا مه‌به‌ست له‌م وه‌حیه‌ یه‌كگرتووه‌ چی یه‌ كه‌وا نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان هێنایان تاكو خه‌ڵكی حوججه‌و به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر خودا نه‌بێت له‌دوای پێغه‌مبه‌ره‌كان؟". له‌پاش ئه‌وه‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ته‌ له‌ محكه‌می كتێبدا ده‌رباره‌ی ئه‌م‌ وه‌حیه‌ یه‌كگرتووه‌ی كه‌وا سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان هێناویانه‌ بۆ خه‌ڵكی، جا وه‌ڵامه‌ حه‌قه‌كه‌ له‌ محكه‌می كتێبدا ده‌بینین له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:‌ {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٢٥].
واته‌/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌ بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

{وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رُسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِنْ دُونِ الرَّحْمَٰنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:٤٥].
واته‌/ تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه‌ ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت.

جا سه‌یری ئه‌م ته‌هدیدو هه‌ره‌شه‌یه‌ بكه‌ كه‌وا له‌لایه‌ن خوداوه‌ به‌ئاراسته‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ كراوه‌ صلّى الله عليه وآله وسلّم و‌ بۆ سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانیش: {وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:٦٥].
واته‌/ سوێندبێت بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش كه‌ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه‌.

جا خودا فه‌رمانی پێكردوون به‌وه‌ی كه‌وا به‌ته‌نها خودا بپه‌رستن بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێنن جا مونافه‌سه‌و پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستنه‌كه‌ی و نزیكبوونه‌وه‌ لێی تا ده‌ركه‌و‌ێت كامیان نزیكتره له‌لای‌. وه‌كو خودای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واته‌/ ئا ئه‌وانه‌ی که‌وا ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن خۆیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره (تا نزیكترین پله‌ له‌لای خودا به‌ده‌ست بێنن؛ چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا وه‌سیله‌ ده‌باته‌وه‌ كه‌وا به‌رزترین شوێنه‌ له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وا ده‌بێته‌ نزیكترین كه‌س له‌لای په‌روه‌ردگار) وه‌‌ ئه‌وانه‌ خۆیان چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌عوه‌و بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌روانكراویش بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌ر به‌ به‌یان و حه‌قی زیكرو كتێبه‌كه‌ی خودا ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا به‌ته‌نها خودای تاك و ته‌نها بپه‌رستن بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێكی بۆ دابنێن جا پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ لێی وه‌ هه‌ندێكیان هه‌ندێك به‌گه‌وره‌ نه‌گرن و زێده‌ره‌وی نه‌كه‌ن ده‌رباره‌یان جا داوایان لێبكه‌ن له‌جیاتی خودا، جا گه‌ر وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ ئه‌وا به‌راستی هیدایه‌تدراون. وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مسلمون} صدق الله العظيم [آل‌ عمران:٦٤].
واته‌/ بڵێ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م وشه‌یه‌كه‌وه‌ که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌) كه‌ جگه له (الله‌) که‌سی تر نه‌په‌رستین و هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌په‌رستین (زێده‌ره‌وی نه‌كه‌ین ده‌رباره‌ی) خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیان کردو گوێیان پێنه‌دا ئه‌وه پێیان بڵێ که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.

وه‌ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {أَمْ كُنْتُمْ شُهَدَاءَ إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ بَعْدِي قَالُوا نَعْبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ آبَائِكَ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ إِلَٰهًا وَاحِدًا وَنَحْنُ لَهُ مسلمون} صدق الله العظيم [البقرة:١٣٣].
واته‌/ یان ئایا ئێوه ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون ئه‌و كاته‌ی به‌كوڕه‌كانی وت دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟ هه‌موو وتیان خوای تۆ و باوو باپیرانت ده‌په‌رستین كه خوای ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌و ئێمه هه‌موو ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وین.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراویش خودا ره‌وانه‌ی كردووه‌ بۆ ته‌حقیق و ها‌تنه‌جێی هه‌ده‌ف و ئامانجه‌كه‌ له‌ نه‌فسی خوادا له‌دروستكردنی جن و ئینسانه‌كان تا بانگیان بكات بۆ به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خودا به‌ته‌نها جا به‌دوای رێگاو رێبازی رازیبوونه‌‌كه‌ی بكه‌ون له‌سه‌ر خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌ لێی. وه‌كو خوای گه‌وره‌ پشتراستی ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت: {﴿٥٥﴾ وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾ مَا أُرِيدُ مِنْهُمْ مِنْ رِزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَنْ يُطْعِمُونِ ﴿٥٧﴾ إِنَّ اللَّهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
واته‌/ بێگومان من جن و ئاده‌میزادم دروست نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌ ته‌نها من بپه‌رستن (٥٦) نه‌ رزق و رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه‌ (٥٧) به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه‌ (٥٨).


وه‌ ئه‌ی مه‌حمود میسری، به‌راستی مه‌هدی چاوه‌روانكراو قسه‌یه‌كی پوختت پێ ده‌ڵێت له‌ پوخته‌ی به‌یانی حه‌قی قورئان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا:
مه‌هدی چاوه‌روانكراو ناصر محمد یه‌مانی و باپیره‌ی محمد پێغه‌مبه‌ری خودا صلّى الله عليه وآله وسلّم و سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی وه‌كو ئێوه‌ ته‌نها به‌نده‌یه‌كن:
{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧]
واته‌/ ئا ئه‌وانه‌ی که‌وا ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن خۆیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره (تا نزیكترین پله‌ له‌لای خودا به‌ده‌ست بێنن؛ چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا وه‌سیله‌ ده‌باته‌وه‌ كه‌وا به‌رزترین شوێنه‌ له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وا ده‌بێته‌ نزیكترین كه‌س له‌لای په‌روه‌ردگار) وه‌‌ ئه‌وانه‌ خۆیان چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

جا گه‌ر تۆ خودات خۆشده‌وێت ئه‌وا شوێنمان بكه‌وه‌و پێشبركێمان له‌گه‌ڵ بكه‌ بۆ‌ خۆشویستن و نزیكبوونه‌وه‌و گه‌وره‌یی نیعمه‌تی رازیبوونی نه‌فسی خودا گه‌ر تۆ له‌ عابیدێكی خودای به‌ته‌نها، وه‌ به‌وه‌ی كه‌وا له‌لای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌وی بۆ پێشبركێكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌ خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی‌ وه‌ پێشبركێ له‌گه‌ڵ مه‌هدی چاوه‌روانكراوو سه‌رجه‌م به‌نده‌ چاكه‌كاره‌كانی خوداش بكه‌ی له‌ خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی جا گه‌ر تۆ به‌ته‌نها خودا ده‌په‌رستی ئه‌وا با خوشه‌ویستی كه‌سانی تر توشی فیتنه‌ت نه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی گه‌ر تۆ له‌راستگۆیانی، پاشان خودا ده‌تكات به‌ یه‌كێك له‌ به‌نده‌ رێزلێگیراوه‌كانی ئه‌وانه‌ی كه‌وا بۆ لای خودا به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون جا پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی. به‌ڵام به‌ ئه‌سه‌ف و داخه‌وه‌ هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كه‌وا خودا رێزت لێده‌گرت و خۆشی ده‌وێیت و نزیكت ده‌خاته‌وه‌ له‌خۆی و پشتگیریت ده‌كات به‌ ئایات و نیشانه‌ی كه‌راماته‌كانی پاش ئه‌وه‌ش كه‌وا موسڵمانان پێی ده‌زانن جا ئه‌وانه‌ی كه‌وا ئیمانیان نه‌هێناوه‌ مه‌گه‌ر به‌مشركی و هاوبه‌شدانان نه‌بێت بۆ خودا حه‌تمه‌ن دواتر هاوارت لێده‌كه‌ن و لێت ده‌پارێنه‌وه‌ له‌ جێگای خودا هه‌روه‌كو بڵێی خودا تایبه‌ت بێت به‌ مه‌حمود میسری! جا ئه‌وه‌ كێ یه‌ كه‌وا له‌سه‌رتانی حه‌رامی كردووه‌ به‌وه‌ی مونافه‌سه‌و پێشبركێ بكه‌ن له‌سه‌ر خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی هه‌تا خودا رێزیان لێبنێت؟ به‌ڵام به‌ ئه‌سه‌ف و داخه‌وه‌ به‌راستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئیمانیان به‌خودای په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان نه‌هێناوه‌، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌‌ ئه‌وانه‌ی كه‌وا ئیمانیان به‌ خودا هێناوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌داخ و ئه‌سه‌فه‌وه‌ زۆربه‌یان ئیمانیان نه‌هێناوه‌ به‌خودا مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ موشریكی و هاوبه‌شدانان نه‌بێت بۆی به‌ هۆی به‌نده‌ رێزلێگیراوه‌كانه‌وه‌ جا كه‌مێك له‌به‌نده‌كانی خودا سوپاسگوزارن ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه‌وا پێشبركێیان كردووه‌ له‌سه‌ر خۆشویستنی خوداو نزیكبوونه‌وه‌ لێی وه‌ خوداش خۆشی ویستوون و نزیكی خستوونه‌ته‌وه‌ و رێزی لێگرتوون، جا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ئاگا بێنه‌وه‌و شوێن پێی ئه‌وان بكه‌ون‌ كه‌چی موسڵمانان داوایان لێده‌كه‌ن له‌ جێگای خوداو ‌دوای شوێن پێی ئه‌وانی نه‌كه‌وتوون وه‌ خودایان تایبه‌ت كردووه‌ به‌وان و زێده‌ره‌ویان كردووه‌ ده‌رباره‌یان به‌ ناهه‌ق و‌ شه‌ریك و هاوه‌ڵیان بۆ خودا داناوه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وانیش وه‌كو ئێوه‌ ته‌نها به‌نده‌یه‌كن، جا مه‌هدی چاوه‌روانكراو نه‌هی لێنه‌كردوون به‌وه‌ی پێتانی وتبێت ره‌وانی یه‌و نابێت كه‌وا هیچ به‌نده‌یه‌ك خۆشه‌ویسترو نزیكتربێت له‌من له‌لای خودا جا ئه‌ی گه‌لی به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشبركێكاره‌ پێشكه‌وتووه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كان له‌وانه‌ بن كه‌وا خودا ده‌رباره‌یان فه‌رموویه‌تی: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].
واته‌/ ئا ئه‌وانه‌ی که‌وا ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن خۆیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره (تا نزیكترین پله‌ له‌لای خودا به‌ده‌ست بێنن؛ چونكه‌ ئه‌وه‌ی كه‌وا وه‌سیله‌ ده‌باته‌وه‌ كه‌وا به‌رزترین شوێنه‌ له‌به‌هه‌شتدا ئه‌وا ده‌بێته‌ نزیكترین كه‌س له‌لای په‌روه‌ردگار) وه‌‌ ئه‌وانه‌ خۆیان چاوه‌روان و ره‌جای ره‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

جا بزانن گه‌ر ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر نه‌فسی خۆتان حه‌رامكرد ئه‌وا ئه‌وكاته‌ خوداتان تایبه‌ت كردووه‌ به‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراوو سه‌رجه‌م پێعه‌مبه‌رو نێردراوان، جا هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ مه‌هدی چاوه‌روانكراو نه‌ سه‌رجه‌م نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كانیش ناتوانن هیچ سودێكتان پێبگه‌یه‌نن له‌لای خودا به‌هیچ شتێك، وه‌ ئه‌وكاته ئێوه كه‌سانێكی موشریك و هاوبه‌شدانه‌رن بۆ خودا پاش ئه‌وه‌ش خودا كاروكرده‌وه‌كانتان پوچ وبه‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ جا لێتانی قبوڵ ناكات.

ئه‌ی خودایه‌ به‌راستی وا گه‌یاندم، خودایه‌ شایه‌د به‌، وه‌ خۆشم به‌ریكردووه‌ له‌مانه‌و‌ ئه‌مانه‌ت و راسپارده‌كه‌شم بۆسه‌رجه‌م به‌شه‌ر روونكرده‌وه‌ به‌ به‌یانی حه‌قی زیكرو كتێبه‌كه‌ی خودا، جا ئه‌وه‌ی ویستی با ئیمان بێنێت ئه‌وه‌شی ویستی با كوفر بكات ئێمه‌ هیچمان له‌سه‌ر نی یه‌ ته‌نها به‌لاغ و گه‌یاندن نه‌بێت به‌حه‌ق تاكو خه‌ڵكی حوججه‌و به‌ڵگه‌یان نه‌بێت له‌سه‌ر خودا له‌دوای به‌یانی حه‌ق، وه ‌حه‌قیش شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا شوێنی بكه‌وی.

وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين.
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
___________________