( ڕاگه‌یاندنی شوێنی تابوتی سه‌كینەو هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و ڕه‌قیم )

-1-
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
02 - 06 - 1427 کۆچی
29 - 06 - 2006 زایینی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1290
ـــــــــــــــــــــــــ


ناصر محمد یه‌مانی شوێنی تابوتی سه‌كینه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت کە نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ خۆیان بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
له‌ به‌سه‌رخه‌ری محمد ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بۆ زانایانی موسڵمانان له‌ هه‌موو شوێن و جێگایه‌ک به‌ تایبه‌تی له ناوچه‌و وڵاتی عه‌ره‌بی (كۆماری یه‌مه‌نی)، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت، سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە لە یەکەمینەکان و دواهەمینەکان تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەمە..

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، تكام كرد پێم بڵێن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ناختاندا ده‌گوزه‌رێت له‌به‌رامبه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی منی بانگه‌وازکار (ناصر محمد یه‌مانی) جا وه‌ڵامێكی یه‌كگرتووم لێتان به‌دی كرد له‌وانه‌ی ئاگاداربوون به‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسه‌دا له‌ زانایانی ئوممه‌ت له‌ ئینته‌رنێتی جیهانی ئه‌ویش بێده‌نگیه‌كی سه‌یره‌ جا نه‌ باوەڕ به‌ بانگه‌وازه‌كه‌م ده‌هێنن نه‌ كوفریشی پێده‌كه‌ن! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه له‌ سه‌رسامیدان ده‌رباره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌م و له‌ناخی خۆتاندا ده‌ڵێن له‌وه‌یه‌ ناصر محمد یه‌مانی به‌ره‌و حه‌ق و ڕێگای ڕاست بانگه‌واز بكات،‌ جگه‌ له‌وه‌ی دڵنیانین ده‌رباره‌م وه‌ دڵنیاش نین به‌م ئایه‌تانه‌ی هه‌واڵم پێداون ده‌رباره‌ی ون بوونی مانگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕەمه‌زانی ١٤٢٥ ی كۆچی ڕوویدا، به‌هه‌مان شێوه‌ دڵنیانین به‌وه‌ی خۆر دركی به‌ مانگ كرد له‌ هیلالی ڕه‌مه‌زانی (١٤٢٦)، وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ڕاستیه‌م له‌ ناختاندا دۆزیه‌وه‌ کە قورئان ده‌رباره‌ی هه‌واڵتان پێده‌دات به‌ر له‌وه‌ی دایكانتان وه‌ دایكی باوانتان ئێوه‌ له‌ده‌ست بده‌ن وه‌ ئێوه‌ش هه‌رگیز دڵنیانابن ده‌رباره‌م تا ئه‌م نیشانانه‌ی اللە تان بۆ به‌یان نه‌كه‌م کە اللە بۆی گێڕاون بە نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ ناختاندا، كه‌ ئه‌ویش بریتی یه‌ له‌ هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و ڕه‌قیم کە اللە كردوونی به‌ نیشانه‌یه‌ک له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا بزانن به‌ڕاستی به‌ڵێنی اللە ڕاسته‌و قیامه‌تیش وا دێت و هیچ گومانێكی تێدا نی یه‌.

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت، سوێند به‌ اللە به‌ هیچ كه‌سێكی تر نازانم جگه‌ له‌ خۆم کە ڕاست و دروستی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت بزانێت هه‌تا ته‌نانه‌ت محمد نێردراوی اللە ش - دروودو سڵاوی اللە ی لێبێت - نه‌یزانیوه‌ كه‌ ئایا باس و خواسی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت چی یه‌ جگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كاروبارو بانگه‌وازه‌كه‌یان نه‌بێت، له‌وه‌یه‌ یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت پاشان بڵێت: "لە اللە بترسه‌ ئایا واده‌زانیت تۆ له‌ محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی زاناتریت؟". جا ده‌می كه‌ف ده‌كات و شین و مۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێت لێمان وه‌ک وشترێكی هه‌ڵچوو. جا منیش ده‌ڵێم: دایكت له‌ده‌ستت بدات من لە تۆ شایستەترم بە محمد نێردراوی اللە به‌ خۆشه‌ویستی و نزیكی و زانست و به‌ڕاست دانان جا اللە ده‌رباره‌ی باس و خواسی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت شتێكی به‌ محمد نێردراوی اللە نه‌وتووه‌ - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی باس و خواس و كاروباره‌كه‌یان تایبه‌ت نیه‌ به‌ئه‌وو هیچ كه‌سێكی تریش به‌ڵكو تایبه‌ته‌ به‌ باس و خواس و كاروبارەکەی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَداً (22)} صدق الله العظيم [الكهف].

به‌و مانایه‌ی له‌ ئه‌هلی كتێب، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە ی لێبێت هه‌ر ئه‌وه‌ندەی له‌ زانستی جبریلی مامۆستا له‌سه‌رئەوان پێگه‌یشتبوو دروودو سڵاوی لێبێت، جا ئەگه‌ر مامۆستا نه‌زانێت چۆن قوتابیه‌كه‌ی ده‌زانێت؟ له‌وه‌یه‌ یه‌كێكتان ددانه‌كانی له‌ به‌رامبه‌رمدا لێک بخشێنێت له‌به‌ر تووڕه‌یی و بڵێت: "به‌ڵكو پێت وایە تۆ زاناتریشی له‌ جبریل دروودو سڵاوی لێبێت"؟! جا منیش ده‌ڵێم: له‌سه‌رخۆ ئه‌ی قه‌وم به‌ڕاستی هیچ كه‌سێک له‌ سه‌ربازانی اللە نه‌ له‌ ئاسمانه‌كان نه‌ له‌ زه‌ویش ڕاست و دروستی ئه‌وان نازانێت جگه‌ له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نەبێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە هیچ كه‌سێكی له‌ سه‌ربازه‌كانی نه‌ له‌ ئاسمانه‌كان نه‌ له‌زه‌وی به‌شدار نه‌كرد له‌ ته‌فروتونا كردنی گه‌له‌كه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت؛ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌كتان بۆ بهێنێته‌وه‌ به‌وه‌ی ئەگه‌ر هه‌ركه‌سێک هه‌وڵبدات و كۆشش بكات ئه‌وا بۆ نه‌فسی خۆی هه‌وڵده‌دات و كۆشش ده‌كات وه‌ به‌ڕاستی اللە ش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازەو پێویستی به‌ هیچ كه‌سێک له‌ خه‌ڵكی جیهان نی یه‌، ئەگه‌ر اللە ش بیه‌وێت ئه‌وا سه‌ریده‌خات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینن بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا هه‌ندێكتان به‌ هه‌ندێک تاقی بكاته‌وه‌.

وه‌ ئه‌ی گه‌لانی ئوممه‌ت وه‌رن تا هه‌واڵی ڕاست و دروستی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتتان پێبڵێم و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی باس و خواسی ئه‌وانتان له‌ قورئان بۆ باس بكه‌م تا بزانن اللە زانستی كتێبه‌كه‌ی پێداوم جا هه‌ندێک له‌ زانستی كتێبی پێنه‌داوم به‌ڵكو زانستی كتێبه‌كه‌ی پێداوم واته‌ زانستی هه‌رهه‌موو كتێبه‌كه‌ی به‌ ووردی و تێروته‌سه‌ل و ته‌واوی، جا با به‌ ته‌واوی بچینه‌ ناو باسی چیرۆکەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت به‌ ده‌رهێنانی ڕاستی چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌كه‌یان له‌ قورئانی گه‌وره‌دا.

یه‌كه‌م: گه‌لی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ..

بریتین له‌ خەڵکی ئاوه‌دانیه‌ک له‌ سه‌رده‌می ئوممەتە یه‌كه‌مینه‌كان به‌ر له‌ ئیبراهیم و لوط و شوعه‌یب و له‌دوای نوح و ثه‌مود کە اللە پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئیلیاسی بۆ ڕه‌وانه‌كردن دروودو سڵاوی لێبێت تا خه‌ڵكی (اصحاب الرس) ئاگاداربكاته‌وه، وه‌ مه‌به‌ستی له‌ (الرسّ) چیایه‌ (الرواسي) یش به‌مانای چیاكان دێت، وه‌ ئه‌گه‌ر (الرواسي) بكه‌ین به‌ تاک ده‌بێته‌ (الرسّ) كه‌ مانای چیایه‌، ئه‌مه‌ش چیایه‌كی بچوک بوو کە گەلی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وتی تێدا نیشته‌جێ بوون کە ئێستا ناویان لێی ناوه‌ (حمّة ذياب بن غانم) وه‌ شوێنه‌كه‌شی له‌ به‌رزترین شوێنی دورگەی عه‌ره‌بی یه‌، وه‌ به‌رزترین شوێنیش له‌ دورگەی عه‌ره‌بی بریتیه‌ له به‌رزاییەكانی سه‌نعا، وه‌ به‌رزترین شوێنیش له‌ سه‌نعا بریتیه‌ له‌ بڵنداییه‌كانی (ذمار)، وه‌ به‌رزترین شوێنیش له‌ بڵنداییه‌كانی ذمارو به‌رزترین شوێن له‌ پارێزگای ذمار ناوچه‌ی (حورور) ـه‌،‌ وه‌ به‌رزتریش له‌ حورور ناوچه‌ی (الأقمر) ـه‌ كه‌ له‌وێدا (حمّة ذياب) ـی لێیه‌ کە هه‌ندێک كه‌س ناویان لێی ناوه‌ (حمّة كلاب) وه‌ک توانجێک له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاوه‌دانیه‌ تازه‌كه‌ کە له‌سه‌ر (حمّة ذياب بن غانم) نیشته‌جێ بوونه‌ هه‌روه‌ک هه‌ندێک له‌ مێژوونووسان وای پێده‌ڵێن هه‌رچی ناوه‌ ڕاسته‌كه‌یه‌تی کە له‌ قورئان هاتووه‌ بریتی یه‌ له‌ (قرية الرسّ) به‌ مانای گوندو ئاوه‌دانی چیاكه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌هلی جوگرافیاش ناویان لێی ناوه‌ (التل) هه‌رچی خه‌ڵكی ذماریشن ناویان لێی ناوه‌ (الحمّة) وه‌ ناوه‌كه‌ی ئێستا بریتی یه‌ له (حمّة كلاب) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵات له‌ شاری ذمار کە قورئان ناوی لێی ناوه‌ ئاوه‌دانی (أصحاب الرسّ) به‌مانای ئاوه‌دانی الرس وه‌ (الرسّ) یش وه‌ک وتمان تاکی (رواسي) یه‌.

ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ چیرۆک و به‌سه‌رهاته‌كه‌ جا اللە به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ئیلیاسی ڕه‌وانه‌كرد دروودو سڵاوی لێبێت بۆ ئاوه‌دانی (أصحاب الرسّ)، وه‌ پشتیشی قایم كرد به‌ گەنجێک جا له‌گه‌ڵ ئیلیاس كردی به‌ پێغه‌مبه‌ر کە بانگی گه‌له‌کەیان ده‌كرد بۆ په‌رستنی اللە به‌ ته‌نهاو وازهێنان له‌ په‌رستنی بته‌كان، پاشان گەنجێکی تریش باوەڕی هێنا له‌گه‌ڵیان لەپاش ئه‌مه‌ اللە پشتی قایم كردن پێی و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كردی به‌ پێغه‌مبه‌ری سێ یه‌م، وه‌ دوو گەنجەکەش اللە كردنی به‌ پێغه‌مبه‌ر، ئه‌مانه‌ وێنه‌یان وه‌کو وێنه‌ی هاڕونی برای موسایه‌ كاتێک په‌یامه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ پێگه‌یشت جا دواتر اللە پشتی به‌ براكه‌ی هاڕون قایم كردو كردی به‌ پێغه‌مبه‌رو وه‌زیری جا به‌هه‌مان شێوه‌ پێغه‌مبه‌ری اللە ئیلیاسیش دروودو سڵاوی لێبێت كاتێک په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یشت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، هه‌رچی ئه‌م گەنجانە بوون کە باوەڕیان به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان هێنا به‌هۆی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازه‌كه‌ی نێردراوی اللە ئیلیاس جا ئه‌وه‌ بوو اللە ش هیدایه‌ت و زانستی زیادكردن و كردنی به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵ نێردراوی اللە ئیلیاس تا بانگی خه‌ڵكی (أصحاب الرسّ) بكه‌ن بۆ وازهێنان له‌ په‌رستن و به‌ندایه‌تیكردنی بته‌كان و ڕاكێشانیان بۆ بانگه‌وازی حه‌ق به‌وه‌ی به‌ ته‌نها اللە بپه‌رستن بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌ریک و هاوبەشێکی بۆ دابنێن، به‌ڵام (أصحاب الرسّ) هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردن و به‌ڵێنیان پێدان ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گرن له‌ بانگه‌وازه‌کەیان کە توشی تووڕه‌یی پەرستراوەکانیان كردوون وه‌ توشی وشك بوونی ئاسمانیان كردوون له‌ باران بارین جا ئه‌وان هیچ خێرێكیان نه‌دی له‌وكاته‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ریهه‌ڵدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو وتیان: {قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (18)} صدق الله العظيم [يس].

پاشان ویستیان پیلانیان بۆ بگێڕن، جا ئه‌وانیش خۆیان حه‌شاردا له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان هه‌روه‌ک چۆن محمد نێردراوی اللە - دروودو سڵاوی اللە ی لێبێت - و هاوه‌ڵه‌كه‌ی له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ خۆیان حه‌شاردا له‌به‌ر پیلانی بێباوه‌ڕەكان، جا له‌دوای ون بوونی ئیلیاس و دوو پێغه‌مبه‌ره‌ گەنجەکان پیاوێک له‌ سه‌رووی شاره‌كه‌وه‌ به‌ گورجی هات کە باوه‌ڕه‌كه‌ی شاردبوویه‌وه‌؛ به‌ڵكو ئه‌و تاكه‌ كه‌س بوو باوەڕی هێنابوو به‌ڵام باوه‌ڕه‌كه‌ی شاردبوویه‌وه‌؛ ته‌نانه‌ت ئیلیاس و وه‌زیره‌ ڕێزلێگیراوه‌كانیشی نه‌یانده‌زانی، به‌ڵام ئه‌م پیاوه‌ باوەڕدارە به‌ ‌نهێنی باوەڕی هێنابوو وێنه‌ی ئه‌و وه‌ک وێنه‌ی ئه‌م باوەڕدارەیە کە له‌ كه‌س و كارەکەی فیرعه‌ون بوو کە باوەڕ هێنانه‌كه‌ی شاردبوویه‌وه‌و بێدەنگی كردبوو تا ئه‌و كاته‌ی گوێی له‌ پیلان گێڕانه‌كه‌ بوو له‌ دژی موسا به‌ كوشتنی جا له‌ تووڕه‌ییدا هه‌ڵچوو نه‌یتوانی چیتر باوەڕهێنانه‌كه‌ی بێده‌نگ بكات جا لەپاش ئه‌مە ئامۆژگاری گه‌له‌كه‌ی كرد به‌ قسه‌ی ڕوون و ئاشکرای بە بەڵگەی وا کە ده‌یهەژاندن و ده‌چووه‌ قوڵایی دڵیانه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م پیاوه‌ش له‌و کاته‌ی گوێی له‌ پیلانه‌كه‌ بوو له‌دژی پێغه‌مبه‌ره‌كان له‌ تووڕه‌ییدا هه‌ڵچوو هاته‌ لای گەلەکەی و باوەڕهێنانه‌كه‌ی به‌ ڕۆژی ڕووناک له‌به‌رده‌می گه‌له‌كه‌ی ڕاگه‌یاندو به‌ ته‌حه‌دداوه‌ وتی: {إِنِّي آمنت بِربّكمْ فَاسمعُونِ (25)} صدق الله العظيم [يس].

جا له‌پاش ئه‌مه‌ گه‌له‌كه‌ی هه‌ستان به‌ كوشتنی به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی نهێنی باس و خواسەکەی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت اللە هیچ سه‌ربازێكی له‌ ئاسمانه‌كان بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی دانه‌به‌زاند له‌دوای كوشتنی پیاوه‌ باوەڕدارەکە وه‌ک ده‌فه‌رموێت: {وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ (28) إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29)} صدق الله العظيم [يس].

جا له‌دوای ئه‌مه‌ اللە خه‌ڵكی (أصحاب الرسّ) ـی به‌ زه‌ویدا ڕۆچواند جا چیای الحمة (جبلُ الحمّة) كۆشک و ته‌لاره‌كانیانی قوتداو ڕۆچوون و نقوم بوون بۆ سكی چیای الحمة به‌ كون فه‌یه‌كونێک؛ به‌ سه‌یحه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە جا هه‌رهه‌موویان ده‌ستبه‌جێ له‌ناوچون ڕاسته‌خۆ له‌دوای كوشتنی ئه‌م بانگه‌وازكاره‌ی بە ئاشکرا باوەڕەکەی ڕاگه‌یاند له‌به‌ر دەستیان، هه‌رچی نێردراوی اللە ئیلیاس و پێغه‌مبه‌ره‌ گەنجە ڕێزلێگیراوه‌كان بوون ئه‌وا هێشتا به‌ ون بوویی و شاراوه‌یی له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌یاندا بوون به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ ئه‌وان به‌ڵێنی هه‌ڕه‌شه‌یان پێدابوون كه‌ بریتی بوو له‌وه‌ی: {لَئِن لَّمْ تَنتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (18)} صدق الله العظيم [يس].

وه‌ له‌دوای بێداربوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌یان له‌ خه‌وه‌كه‌یان نه‌یانزانی چ شتێک لەدوای ئەوان به‌سه‌ر گەلەکەیاندا هاتووه‌ وه‌ نێردراوی اللە ئیلیاس ویستی یه‌كێک له‌ گەنجەکان بنێرێته‌ شاره‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خواردنێكیان بۆ بهێنێت و پابه‌ندیش بێت به‌ ئاگاداربوونی خۆی و چاودێری كردنی و وتی: {إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذاً أَبَداً (20)} صدق الله العظيم [الكهف].

جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ی له‌ ده‌رگای ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ده‌رچوو (بۆ ئه‌وه‌ی بچێت خواردن بهێنێت) ئاوه‌دانی گه‌له‌كه‌ی نه‌بینی له‌ سه‌رووی چیای (الحمّة) هه‌ربڵێی زه‌وی ئه‌وانی قوتدابێت جا هیچ ڕۆشنیایه‌ک و هیچ ئاسه‌وارێكی به‌دی نه‌كرد نه‌ هیچ ده‌نگه‌ ده‌نگێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ كاتی سه‌ره‌تای شه‌ویش بوو، جا ئه‌م بێ ده‌نگی یه‌ سه‌یره‌ سه‌رنجی ئه‌وانی ڕاكێشا جا نه‌ زه‌ڕه‌ی گوێدرێژه‌كانیان نه‌ حه‌په‌ حه‌پی سه‌گه‌كانیان بوونی نه‌بوو جا ئه‌مه‌ سه‌رنجی ڕاكێشان، بۆیه‌ له‌پاش ئه‌مە بڕیاریاندا چاوه‌رێ بكه‌ن تا به‌یانی تا باس و خواسی گه‌له‌كه‌یان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌ تا بزانن چ شتێكیان به‌سه‌رهاتووه‌ له‌دوای ئه‌وان، جا گه‌ڕانه‌وه جارێكی تر به‌ره‌و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ جا ئه‌وه‌بوو جارێكی تر خه‌وتنه‌وه‌؛ به‌ نوستنه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌م كاته‌دا تا ئێستاش هێشتا له‌م خه‌وو ماتی و بێده‌نگی یه‌ دان تا ئه‌م کاتژمێرەش:‌ {لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَاراً وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْباً (18)} صدق الله العظيم [الكهف].

جا ئایا ده‌زانن له‌به‌رچی ئه‌وه‌ی بڕوات سه‌رێكیان پێدا بكێشێت تووشی ترس و تۆقین ده‌بێت؟ ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ وەک گومان ده‌به‌ن ئه‌وان قژو نینۆكیان درێژبووه‌ به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه‌؛ به‌ڵكو ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌ی به‌ گومانه‌ گومانیش هیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستی، جا ئەگه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌ ڕاست بووایه‌ ئه‌وا ئه‌وان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی یه‌كه‌میان نه‌یانده‌وت:‌ {لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ} [الكهف:19]؛

جا ئەگه‌ر وابووایه‌ ئه‌وا بۆیان ڕوون ده‌بوویه‌وه‌‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ماونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قژو نینۆكیان درێژ ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هیچ شتێكیان نه‌دی له‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ته‌فسیره‌كانتان باستان كردووه‌ هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش وتیان:‌ {لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ}.

به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ته‌فسیرو به‌سه‌رهاته‌ بێسه‌رو بنه‌تان کە ده‌ڵێن ئه‌وان به‌ پاره‌كه‌وه‌ چوون به‌ره‌و شاره‌كه‌ تا ئه‌وه‌بوو ئاشكرابوون! بە اللە سوێندتان ده‌ده‌م ئایا ئه‌مه‌ ته‌فسیرێكی مه‌نتقیه‌؟ جا ئەگه‌ر وابووایه‌ ئه‌وا ئه‌م پیاوه‌ هه‌واڵی ده‌رباره‌ی و چیرۆكه‌كه‌یانی پێده‌دان هه‌روه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌كی میسری هه‌یه‌ ده‌ڵێت (من طأطأ لسلام عليكم) به‌ڵام ده‌بینین ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا ئاگاداربوون و ئه‌وانیان دۆزیه‌وه‌ هیچ شتێكیان ده‌رباره‌یان نه‌ده‌زانی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌مه‌قاڵێیان بوو ده‌رباره‌یان وه‌ بیروبۆچونی جیاوازیان ده‌وت ده‌رباره‌یان جا له‌پاش ئه‌مه‌ زانستی ئه‌وانیان گه‌ڕانده‌وه‌ لای دروستكاره‌كه‌یان و وتیان:
{ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَاناً ربّهم أعلم بِهِمْ} صدق الله العظيم [21:الكهف].

جا ئایا ئێوه‌ له‌ كوێ زانست و هه‌واڵی ئه‌وانتان هێناوه‌ جا ئێمه‌ ده‌بینین ئه‌و گەلەی به‌سه‌ریاندا ئاگاداربوون هیچ شتێكیان ده‌رباره‌ی ئه‌وان نه‌ده‌زانی جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی زانست بوون بینیان ده‌بێت حیكمه‌تێک له‌ مانه‌وه‌یاندا هه‌بێت له‌ كتێب تا كاتێكی دیاریكراو وه‌ اللە هه‌روا بۆ گاڵته‌ ئه‌وانی نه‌هێشتۆته‌وه‌ جا بڕیاریاندا مزگه‌وتێكیان به‌سه‌ردا بنیات بنێن ئه‌مه‌ش تا كاتی دیاریكراوی به‌یانەکەیان دێت له‌ كتێبدا.

جا بەڕاستی وا كاتی ئامانج له‌ مانه‌وه‌کەیان هات كه‌ بریتی یه‌ له‌وه‌ی تا بزانن به‌ڵێنەکەی اللە ڕاسته‌و قیامه‌تیش وا دێت و هیچ شک و گومانێكی تێدا نی یه‌ جا اللە ئه‌وانی كردووه‌ به‌ نیشانه‌یه‌ک له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌م ژمارە (ڕه‌قیم) ـه‌ زیادكراوه‌ش بۆیان کە نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ نیشانه‌كانی قیامه‌ت كه‌ بریتی یه‌ له‌ به‌نده‌و نێردراوەکەی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م دروودو سڵاوی لێبێت ئه‌و کەسەی اللە له‌ سه‌ره‌تای سوڕەتی (الکهف) باسیكردووه‌: {وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَداً (4) مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِباً (5)} صدق الله العظيم [الكهف].

به‌هه‌مان شێوه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان زانستان نیه‌ به‌ كوڕی مه‌ریه‌م و واگومان ده‌به‌ن اللە به‌ جه‌سته‌و ڕوحه‌وه‌ ئه‌وی به‌رزكردۆته‌وه‌؛ به‌ڵكو اللە مراندی و دواتر ته‌نها ڕوحه‌كه‌ی كوڕی مه‌ریه‌می به‌رزكرده‌وه‌ بۆ لای خۆی وه‌ فه‌رمانی به‌ فریشته‌كانیش كرد جه‌سته‌كه‌ی به‌ پاکی ڕابگرن هه‌ر بۆیە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَمُطَهِّرُكَ}. جا فریشته‌كانیش به‌ پاكیان ڕاگرت (واته‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی اللە مراندی و ڕوحه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ لای خۆی فریشته‌كان نه‌یانهێشت ده‌ستی یه‌هودیه‌كان به‌ جه‌سته‌كه‌ی بگات كاتێک له‌ ڕێگادابوون بۆ كوشتنی) و خستیانه‌ تابوتی سه‌كینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نیشانه‌ی تر، ئێستاش ئه‌م تابوته‌ له‌ تونێلی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت دایه‌ له‌ ئاوه‌دانی ئەقمەر (الأقمر) کە له‌ ته‌نیشت (حورور) ـه‌ له‌ پارێزگای (ذمار)، وه‌ هۆشداریش بە یه‌هود دەدەم بچنە ناو ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ هۆشداریەکی گه‌وره‌و ته‌حه‌ددایان ده‌كه‌م بتوانن هه‌وڵ بده‌ن ده‌ستیان لێبده‌ن به‌ خراپه‌ ئەگه‌ر ڕاستده‌كه‌ن، جا ئەگه‌ر پیلانێكیان هه‌یه‌ با بیگێڕن و چاوه‌رێ نه‌كه‌ن، اللە ش ده‌ورو گه‌مارۆی بێباوەڕانی داوه‌. جا اللە ئەوانەی گێڕاوە بەوەی ببن به‌ وه‌زیره‌كانم به‌ڵام زۆربه‌تان نازانن.

جا سه‌یركه‌ن ئه‌ی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بزانن من ڕاستم كردووه‌ یان له‌ درۆزنانم، له‌وه‌یه‌ گاڵتەو سوكایه‌تی بكه‌ن بە فەرمانەکەم جا ده‌رباره‌ی ئه‌وان هیچ نه‌گه‌رێن تا ئەوکاتەی اللە گڕکانێکی گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زه‌ویەکەتان له‌گه‌ڵیدا بهه‌ژێت، جا ملكه‌چی فه‌رمانەکەم بن و ئه‌م نیشانه‌ به‌ڕاستدانه‌رانه‌ ده‌ربهێنن تا خه‌ڵكی بزانن به‌ڵێنەکەی اللە ڕاسته‌و قیامه‌تیش وادێت به‌بێ هیچ شک و گومانێک. وه‌ ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تی یه‌ هه‌ڵگرن به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی یه‌مه‌ن عه‌لی عبدالله‌ صالح جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێكردوون بیكه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌وان باس و خواسی زیاترتان بوێت زانیاریتان زیاتر پێده‌ده‌م به‌ڵام دواتر خۆتان ڕاستیه‌كه‌ ده‌بینن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جا سه‌ره‌تا به‌ تابوته‌كه‌ ده‌ستپێبكه‌ن؛ تابوتی سه‌كینه‌ له‌ نیشانه‌ی موڵک به‌سه‌رتانه‌وه‌.

جا با یه‌كێک له‌ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ئه‌م وتاره‌مان هه‌ڵگرێت تا دەیگەیەنێتە ئاوه‌دانی (حمّة ذياب) کە له‌نێوان (حورورو الأقمر) دایه، ‌ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه‌دانیه‌ کە اللە به‌ زه‌ویدا ڕۆیچواند [ئاوه‌دانی أصحاب الرسّ بوون كه‌ ئێستا له‌ ژێر پێیه‌كانی ئه‌واندان]، هه‌رچی ئه‌شكه‌وته‌كه‌یه‌ ئه‌وا له‌ ئاوه‌دانی (الأقمر) دایه‌ کە له‌ ته‌نیشت (حمّة ذياب) ـه له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ شوانكاره‌كان كردبێتی به‌ شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی كاو پەل و پۆ له‌كاتێكدا نازانێت له‌دوای دیواره‌ كۆنه‌كه‌ چی هه‌یه‌و له‌ بێئاگایانه‌، جا ئەگه‌ر بینیتان خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بێده‌نگ بوون ئه‌وا بزانن ئەوان ناگه‌ڕێن به‌دوای ڕاستیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاكه‌ی بۆ خۆی بوێت دواتر ده‌چێت گرنگی به‌مه‌ ده‌دات تا ڕاستیەکەی بانگه‌وازکار [ناصر محمد يه‌مانی] بۆ هه‌موو جیهان ڕوون بكاته‌وه تا بزانن ئایا ئه‌و ڕاستی وتووه‌ یان له‌ مه‌هدیه‌ گاڵته‌جاره‌كانه‌ له‌وانه‌ی شه‌یتانه‌كان وه‌سوه‌سه‌یان بۆ ده‌كه‌ن به‌ ناحه‌ق جا گومڕاو سه‌رلێشواویان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش گومڕاو سه‌رلێشێواو ده‌بن.

ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی.
________________