ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - ڕەجەب - 1445 کۆچی
19 - 01 - 2024 زایینی
08:32 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=439391
__________



پرسیارێکی تایبەت بە ئاڕاستەی خەڵکی یەمەن ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی دەستڕۆیشتوو بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی ..

ئەی خەڵکی یەمەن، لەکەیەوە باران لە سەنعای پایتەخت لە دڵی زستان کە مانگی یەنایەرە دەبارێت؟ جا ئێوە چوونەتە ناو کام هاوینەوە؟ ئایا وەرزی باران بارین لە یەمەن لە هاوین و پاییزدا نیە؟! بەڵام ئێوە چوونەتە ناو وەرزی زستانەوە؛ بەڵکو لەڕاستیدا لە دڵی زستاندا کە (یەنایەر) ـە، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە ئایا لەدوای زستان و بەهار چوونەتە ناو هاوینی خۆرەوە یان هاوینی هەسارەی سەقەر؟ جا دەزانن ئێوە لە دڵی زستان دان کە (مانگی یەنایەر) ـە جا ئایا ئەم گەرمیە چیە کە یەنایەری (دڵی زستان) ی بۆ هاوینێکی هەوری باراناوی گۆڕیوە؟ بەڵکو مژدەتان پێدەدەم بە لافاوێکی بەخوڕی توندوتیژ (سيل العرم) و دۆڵی ئیرەم (ٳرٓم).

وە ئەی فەلەکناس ئەحمەد جوبی و هۆزەکەی ئەحمەد عەیاش؛ هەروەک بڵێی دەتانەوێت وا لە یەمەنیەکان بکەن خەیاڵی ئەوە بکەن ئەم شتە ئاسایی بێت لە ڕیزی ئەو سیستەمە سروشتیەی اللە بۆ زەوی داناوە بەوەی باران لە سەنعا بە تایبەتی لە مانگی یەنایەر ببارێت جا ئایا هەر لەوکاتەی دایکەکانتان ئێوەی بووە بینیوتانە لە ئاسمانی سەنعا لە مانگی یەنایەری دڵی زستان باران ببارێت؟ ئایا لە اللە ناترسن؟ یان ئێوە دەتانەوێت ڕێگری لە گەلی یەمەنی بکەن لە بەرامبەر بەڕاستدانانی نیشانەی هاوینی سەقەر کە لە 21 ی دیسەمبەری مانگی ڕابردوو دەستیپێکردووە؟ کە لە مانگی یەنایەرو ئەوەشی لەدوای دێت کە فبرایەرە هاتە ناو یەمەن و سەرتاپای جیهانەوە لەکاتێکدا قوڵترین و بەهێزترین مانگەکانی زستانن، وە خەڵکی یەمەن کە (ئالودەی قاتی هاندەرن) لەسەر ئەمە شاهێدن؛ لەبەرئەوەی مانگی یەنایەرو فبرایەر - مانگەکانی بەرکەوتنی قات ـن بە (سەرمایەکی توند) - چەند مانگێک کە بە بەستەڵەکی ساردی زستانێکی تاڵ و لێدەری قات ناسراون، بۆیەش هەمیشە دەبینین خەڵکی یەمەن لە مانگی یەنایەرو فبرایەر حاڵەتی دەرچوون بۆ داپۆشینی قات بە قوماشی ئەستور ڕادەگەیەنن لەبەر بەرکەوتنی قات بە بەستەڵەکی ساردی زستان تا درەختەکانی قات بەهۆی بای ساردو سڕی شەختە (بەستەڵەک) ی ساردی زستان لە مانگی یەنایەرو فبرایەر بەتایبەتی لەناونەچن، جا باخەکانی قات لەترسی بەرکەوتن (بە سەرمای توند) دادەپۆشن لەبەرئەوەی هەرگیز لە مانگی یەنایەر بە تایبەتی بە باران بارین نازانن، کە بریتیە لە مانگی یەکەمی هەموو ساڵێکی زایینی؛ جا هیچ جیاوازی و ناکۆکیەک لەنێوان دانیشتوانی هەردوو نیوەگۆی باکوری هەسارەی زەوی نیە سەبارەت بەوەی مانگی یەکەم و دووەم لە ساڵی زایینی کە بریتین لە وەرزی مانگی یەنایەرو فبرایەر مانگەکانی بەستەڵەکی زستانن نەک بەتەنها لە یەمەن بەڵکو لە سەرجەم نیوەگۆی باکور لە یەمەنەوە، باشوری نیمچە دورگەی عەرەبی دڵی زەوی بۆ ئەوپەڕی کۆتایی باکوری لایەکانی هەسارەی زەوی لەوپەڕی کۆتایی ئەو جەمسەری باکورەی ئەم وەرزی زستانەی لێ هاتۆتەجێ.

جا نامانەوێت لە بابەتەکە دەربچین بەڵام خەڵکی یەمەن لە زۆرترینی ئەو عەرەبانەن کە لە مانگی یەنایەر چاودێری پلەکانی گەرما دەکەن لەترسی ئەو شەختە (بەستەڵەکە) ی بەر درەختی قات دەکەوێت بەتایبەتی (خەڵکی پارێزگای زەمارو بەیزاو سەنعاو مەحویت و حجەو عیمڕان و سەعدە).

پرسیارەکەش بۆ سەرتاپای خەڵکی یەمەن دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: لەکەیەوە لە مانگی یەنایەر سەیری بارینی بارانتان لە هەورەکانەوە کردووە؟ ئایا تێناگەن؟ جا هەروەک ئەوەی بڵێی لە هەسارەیەکی تر بژین کە نازانن کەی وەرزی بارانە، تا ئەمڕۆ (ئەحمەد جوبی) مان بۆ دەرکەوت کە دەربارەی (سعد الذابح) قسە دەکات، جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێین: ئەی ئەحمەد جوبی ئایا (ئەستێرەی سعد الذابح) بە زستان سەری نەبڕین لەبەرئەوەی نیشانەی بەستەڵەکێکی ساردی توندە؟ جا ئەستێرەکەت (سعد الذابح) بووە بە ئەستێرەی گەرماو باران؟ جا ئایا وا گومان دەبەیت گەلی یەمەنی مانگان بیرنەکەنەوە؟! جا هەروەک ئەوەی لە هەسارەیەکی تر بژین! جا ئایا تۆو هۆزەکەت ئەحمەد عیاش دەتانەوێت ڕێگری لە بەڕاستدانانی هاوینی سەقەر بکەن هەروەک پێشتر ڕێگریتان لە نیشانەی درک کردنی خۆر بە مانگ کرد؟ جا ها ئەوە درک کردنەکە گەڕایەوە بەهۆی بەردەوامبوونی نزیکبوونەوەی هەسارەی سەقەر، وە ناشمانەوێت بە نیشانەی درک کردنی خۆرو مانگ مشتومڕ لەگەڵ خەڵکی جیهان بکەین لەبەرئەوەی تەنها هۆشداری و ئاگادارکەرەوەیەکە بۆ دەستپێکردنی گۆڕانی سیستەمی گەردوونی بەڵام لەئێستادا تێکچوونی سیستەمی گەردوونی گەیشتۆتە هەسارەی زەوی بەتایبەتیش لەم ساڵەتان 1445 کە هاوتایە لەگەڵ سەرەتای چوونە ناو 2023 ی زایینی ڕێکەوتی 1445 کۆچی.

وە پێدەچێت هاوینی سەقەری گەرمی هەڵگری هەڵمی هەوری دەریا بە ئاوی بەخوڕ لە مانگی یەنایەر سود بە گەلانی بەشەر نەگەیەنێت! جا هەروەک ئەوەی خەڵکی جیهان زریانی دەریایی و وشکانی.بوێت؛ بەڵکو گەردەلولی وایان دەوێت کە ئاگری تێدابێت لە مانگی یەنایەرو فبرایەر لەکاتێکدا ئێوە لە وەرزی زستاندان، وە هەرگیزیش ناتوانن بەردەوام بن لەسەر ناونانی ئەم وەرزەی ئێستا بە وەرزی زستان لەبەرئەوەی زستان زستانی ساردو سڕە؛ بەڵام دواتر بۆ زستانێکی گەرم و (سموم) ی گەرم و سوتانی باخە چڕەکان دەگۆڕێت بەهۆی سەربازەکانی اللە لەم گەردەلولانەی ئاگریان تێدایە کە خاوەن هێزێکی وێرانکارین، بەڵکو دواتر سەرجەم بەفرە نوێ و کۆنەکان لە ناوەڕاستی مانگی یەنایەرو فبرایەر بەر لە بەهار دەتوێنەوە؛ بەڵکو هەر لە بنەڕەتدا هیچ بەهارێک بوونی نیە، بەڵکو گەرمای سەقەر بەر لە داگیرکردنی ئەم زستانە بەهارو پاییزیشی داگیرکردووە.

وە هەسارەی سەقەر لە ڕێگاکەی دایە بۆ داگیرکردنی هەموو وەرزی زستان و گۆڕینی بۆ بایەک کە گەرمی تێدایە لە جێگای ئەوەی بایەک ساردو سڕی تێدابێت، واش نازانم ئەمە دواتر یادەوەریەک بۆ ئەوانە بەدیبهێنێت کە تێناگەن، لەبەرئەوەی دەیانەوێت دڵەکانیان بە نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) ی خاوەن بۆمبی گەرمی جیهانی بە دوکەڵە ئاشکراکە ئۆقرە بگرێت کە اللە لە دڵی بنکەی جەنگی هەسارەی سەقەر هەڵیدەدات؛ جا اللە فەرمانی پێدەکات بۆمبی گەرمی گەردونی هەڵبدات کە بەرگەهەوای هەسارەی زەوی بە هەموویەوە دادەپۆشێت، کە (مس) ی گەرمیە هەستپێکراوەکەی 151 پلەیە، جا هەمووان بە پلەی جۆراوجۆر لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر هەست بە گەرمیەکەی دەکەن، جا بۆ هەمووان بەگوێرەی ئەو کردەوانەی ئەنجامیان داوە پلەی سزا هەیە، هەرچی منداڵەکان ئەوا هەروەک پلەی هاوینێکی ئاسایی هەستی پێدەکەن، هەرچی گەورەکانیشن ئەوا هەیانە زیاتر لە گەرمای هاوین هەستی پێدەکات؛ ئەوانی تریش هەروەک 51 پلەی سەدی هەستی پێدەکەن؛ ئەوانی تریش وەک شەست پلەی سەدی هەستی پێدەکەن؛ ئەوانی تریش وەک 71 پلەی سەدی هەستی پێدەکەن؛ ئەوانی تریش وەک پلەی کوڵانی ئاو 100 پلەی سەدی هەستی پێدەکەن؛ ئەو خەڵکانەشی کە بەتوندترین سزا هەستی پێدەکەن هەروەک دواتر ئامێرەکانی گەرمی پێو تۆماری دەکەن وەکو خۆی 151 پلەیە؛ اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەم لەخۆیان دەکەن، جا بۆ هەمووان پلەی جۆراو جۆر هەیە بەپێی ئەو کردەوانەی کردوویانە، ئەمەش بە قسەیەکی بەجێ بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وە بەدڵنیاییەوە دەشزانین دواتر خەڵکی جیهان بە دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە تا سزاکەیان لێ لابدات بە ملکەچ بوونی گەردنیان و چەمانەوە بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان بە وشکانی و دەریاوەی (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی).

جا ئەی خەڵکی یەمەن لەدوای فەڵەستین چەندە پێویستان بە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد
یەمانی هەیە تا بەسەر دوژمنانی اللە لە دەریای سورو عەرەبی و سپی (ناوەڕاست) و زەریای ئەتڵەسی (ئەتڵەنتی) و هیندی و باکورو باشورو خۆرهەڵات و خۆرئاوای هێمن (هادی) دا زاڵ بێت هۆکارەکەش بەوپەڕی سادەییەوە لەبەرئەوەیە چونکە دەریاو وشکانی و هەسارەی سەقەر هەموویان لە سەربازەکانی ئەو پەروەردگارەم و پەروەردگارەتانە کە چێژوەرگرتنەکەی کردووە بەهەمان چێژەکەی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی: (بەوەی ببین بە بەندەی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتان) ئەمە اللە ی حەقە کە هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت زاڵ و دەستڕۆیشتووە بەسەر مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی ئەوەی جڵەوی ئاسمانەکان و زەوی بەدەستە؛ ئەمە اللە ی حەقە کە درک بە چاوەکان دەکات و چاوەکان درکی پێناکەن کە لەسەر عەرشی گەورە ئیستیوای کردووە؛ ئەمە اللە ی حەقی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەتانە جا بەتەنها ئەو بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن و ملکەچ بن بۆ خەلیفەی اللە؛ گەر نا ئەوا هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون نە بۆ ئێوە نە بۆ دوژمنەکانیشتان لە دەریاو وشکانی و کەش و هەوا نیە بە سزایەکی توندوتیژی بەهێز کە بەنوندتر توڵە دەستێنێت، جا ها ئەوە جەماوەری یاوەرەکانی شەیتانن کە پارێزەری بکوژانی منداڵ و ژنانن لە دەریای سورو عەرەبی هاتوون بۆ بەرگری کردن لە ئاساییشی تێکدەرو خراپەکارەکانی ئیسرائیل لە زەوی پیرۆز.

وە سوێند بە اللە ی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە دەخۆم بەوەی من بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ توانای ئەوەم هەیە بەتەنیا خۆم شکستیان پێبهێنم؛ جا جگە لەخۆم کەسی تر ڕاناسپێرم بۆ شەڕکردن لەگەڵ هەموویان، جا بە وشەکانی قودرەت و توانای پەروەردگارەکەم جەنگیان لەگەڵدا دەکەم، جا گومانتان چیە بەوکەسەی اللە لەگەڵیدایە؟ ئایا یەکێک دەتوانێت بیبەزیێنێت؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە بەوەی سەرجەم سەربازەکانی شەیتان بە هەرهەموویانەوە بەسەریدا زاڵ ببن؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا تُكَلَّفُ إِلَّا نَفْسَكَ ۚ وَحَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ ۖ عَسَى اللَّهُ أَن يَكُفَّ بَأْسَ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ وَاللَّهُ أَشَدُّ بَأْسًا وَأَشَدُّ تَنكِيلًا ‎﴿٨٤﴾‏} صدق الله العظيم [سورة: النساء].

وە دەشڵێم ئەی خەڵکی یەمەن: ڕازی بن بەوکەسەی اللە بە خەلیفە بەسەر سەرتاپای جیهان بە وشکانی و دەریاوەی هەڵیبژاردووە؛ وە ئێوەش هیچ دەسەڵاتێکی هەڵبژاردن و ڕاوێژتان سەبارەت بە هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوتەکەی لەجێگای اللە نیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [سورة: القصص].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ..
خەلیفەی اللە لەسەر مەلەکوتی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________