ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 09 - 1431 کۆچی
12 - 08 - 2010 زایینی
07:11 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=142922
ــــــــــــــــ


مانگی ڕەمەزانتان پیرۆز ئەو مانگەی کە قورئانی تێدا دابەزیووە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت وە مانگی ڕەمەزان لە ئێوەو هەموو موسڵمانانیش پیرۆزبێت ئەو مانگەی قورئانی تێدا دابەزیوە جا بە خوێندنەوەکەی بیقۆزنەوە وە لە بەیانەکەی ورد ببنەوە لەم ماڵپەڕە پیرۆزە، وە لە اللە نزیک ببنەوە ئەویش نزیکتان دەخاتەوە لە خۆی وە لەم ڕزق و ڕۆزیەی پێی داون ببەخشن ئەویش لە چاکەو ڕێزی خۆی لە دنیادا بۆتانی زیادی دەکات وە لە دواییشدا پاداشتێکی گەورەتان بۆ هەیە، وە لە خەڵکیش ببورن اللە ش لێتان دەبورێت، وە هیدایەتی بەشەر بخەنە بەرچاوتان و ئەوپەڕی هەوڵ و کۆششەکەتان وە ئاواتی هیدایەتیان بۆ بخوازن لەلای اللە ئەمە چاکترە لەوەی ئاواتی مردنیان بۆ بخوازن لەکاتێکدا بێباوەڕبن وە ببن بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان ئەی گەلی پشتیوانە ڕێزدارەکان، اللە خۆشتانی بوێت و لەخۆی نزیکتان بخاتەوە وە اللە دەرگای چاکەو ڕێزو ڕەحمەتەکەی خۆیتان لەسەر بکاتەوە؛ بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری وەڵامدەرەوەیە، وە اللە لە ئێوەو ئیمام مەهدیش لەگەڵ ئێوە خۆشبێت، وە اللە من و ئێوەش لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرو ڕاوەستاو بکات، وە بزانن اللە خۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت جا متمانە بە نەفسی خۆتان مەکەن وە داوای ڕاوەستاوی و جێگیربوونی دڵەکانتان لە اللە بکەن بەڕاستی ئەو بیسەری زانایە وە زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە، جا مەخەون لەکاتێکدا لە دڵەکانتاندا شتێک لە ڕق و کینە هەبێت لەسەر موسڵمانێک و دڵەکانتان لە ڕق و کینەو ئیرەیی پاک بکەنەوە اللە ش سنگەکانتان گوشادو فراوان دەکات و کاروبارەکانیشتان چاک دەکات جا پێکانتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات وە اللە لە تاوانەکانیشتان خۆشدەبێت بەڕاستی ئەو رۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە، جا ئەمە لەیاد مەکەن کە اللە زۆر لێبوردەو نەرم و نیانە حەز بە نەرم و نیانی و لێبوردن دەکات لە بەندەکانی.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە داوای لێبوردنیشتان لێدەکەم لەبەرئەوەی سەرقاڵم بە چارەسەری کێشەو بابەتە خێزانی و خێڵەکیەکان بۆیە سەرقاڵ دەبم بە دوورکەوتنەوە لە ماڵپەر تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت، بەڵام بە سۆزو بە تامەزرۆییەوە دەگەڕێمەوە لاتان وە هەرگیزیش لە یادتان ناکەم بە مۆڵەتی اللە وە هەرگیزیش ئەوانە لەیاد ناکەم کە بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لەبەرئەوەی هیدایەتەکەیان گەرەنتیکراوە مادام بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن و دەیانەوێت شوێنی بکەون جا حەقە لەسەر اللە هیدایەتیان بدات بۆلای خۆی، ئامین ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر وە مانگی ڕەمەزانیش لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت وە اللە ڕۆژو و هەڵسانەوەیانی لێ قبوڵ کردبن وە اللە بە تەواوی دڵەکانیان پاک و خاوێن کردبنەوە بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانە.

براتان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________