ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=2193!
ــــــــــــــــــــ


به‌یانی نهێنی شه‌فاعه‌ت بۆ شیعەو سوننه‌و جه‌ماعه‌، شه‌فاعه‌ت ئه‌وه‌ نیه‌ کە ئێوه‌ پێتان وایه‌، پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە ی گه‌وره‌ !

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بۆ مرۆڤ و جن لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە بۆ سەرجەمی خەڵکی دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆیان و کەس و کارە چاکەکانیان و شوێنکەوتووان بۆ حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و موسڵمانم بەبێ خوارو خێچی، وە لە موشریک و هاوبەشدانەران نیم..

ئه‌ی گه‌لی به‌شه‌ر من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو خه‌لیفه‌ی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی ئاگاداركه‌ره‌وه‌م بۆ به‌شه‌ر ئاگادارتان دەکەمەوە به‌وه‌ی چوونە ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌تەوە جا‌ زۆربه‌تان پشتهه‌ڵكه‌رن‌ له‌ شوێنکەوتنی زیكری قورئانی گه‌وره‌ی په‌یامی اللە بۆ هه‌موو مرۆڤ و جن جا پێشتر دەستەیەک له‌ جن باوەڕیان هێناو وتیان: {إِنَّا سَمِعْنَا قرآنا عَجَبًا (1) يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَنْ نُشْرِكَ بِربّنا أَحَدًا(2)} صدق الله العظيم [الجنّ].

وه‌ ئه‌ی دەستەی مرۆڤ و جن، به‌ڕاستی من ئیمام مه‌هدی خه‌لیفه‌ی اللە م له‌ كتێبدا؛ ئه‌و مرۆڤەی اللە ی ڕه‌حمان فێری به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئانی كردووه‌؛ جا هیچ مرۆڤ و جنێک نی یه‌ گفتوگۆم له‌گه‌ڵ بكات لەم کاتەدا هه‌ر من به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی مەحكه‌می قورئان بەسەریدا زاڵ دەبم، جا په‌روه‌ردگاره‌كه‌شم فه‌توای بۆ داوم به‌وه‌ی من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خه‌لیفه‌ی اللە م به‌سه‌رتانه‌وه‌،‌ جا جبرائیل منی به‌ خه‌لیفه‌ به‌سه‌رتانه‌وه‌ هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ نه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ش، وه‌ شه‌یتانیش منی به‌ سه‌رتاندا هه‌ڵنه‌بژاردووه‌ نه‌ جن و نه‌ هیچ مرۆڤێکیش هه‌موویان وه‌ ڕه‌واش نیه‌ بۆ سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كانی اللە له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی خه‌لیفه‌ی اللە له‌بری ئه‌و هه‌ڵبژێرن پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی، وه‌ک فه‌تواكه‌ی اللە بۆ مرۆڤ و جنه‌كان له‌ مەحكه‌می قورئان پشتڕاستی ده‌كاته‌وه‌ به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌ی اللە ی ڕه‌حمان له‌ زه‌وی تایبه‌ته‌ به‌ اللە ی تاک و تەنها ئه‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نەبێت وه‌ هیچ کەسێکیش نیە بەندایەتی بکرێت جگه‌ له‌ ئەو نه‌بێت، وه‌ بۆشتان نیه‌ خه‌لیفه‌ی اللە له‌بری ئه‌و هه‌ڵبژێرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه‌ زاناتر نین له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی! وه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ش هه‌ڵه‌یان كرد ده‌رحه‌ق به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێكیان هه‌بێت له‌و كاته‌ی گوێیان لە فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان بوو به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌وان. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ قال ربّك لِلْمَلاَئِكَةِ إنّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

وه‌ به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستیش بۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی اللە ده‌رباره‌ی ئه‌م وه‌ڵامه‌ی اللە له‌سه‌ریان کە ده‌فه‌رموێت: {قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم.

ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ی ئێوه‌ زاناتر نین له‌ په‌روه‌ردگارەكه‌تان، جا له‌به‌رئه‌وه‌ فریشته‌كان هه‌ڵه‌یان كرد ده‌رحه‌ق به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان جا اللە ی ڕه‌حمان ئه‌مه‌ی له‌ نه‌فسی خۆی هێشته‌وه‌و نه‌یخسته‌ ڕوو بۆیان تا ئه‌و كاته‌ی ئاده‌م و هه‌موو نه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵیدا دروستكرد له‌ پشتیدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ} صدق الله العظيم [النجم:32].

جا له‌پاش ئه‌مه‌ په‌یمانی له‌ ئاده‌م و هه‌موو نه‌وه‌كانیشی وه‌رگرت. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَإِذْ أَخَذَ ربّك مِنْ بَنِي آدَمَ مِنْ ظُهُورِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَأَشْهَدَهُمْ عَلَى أنفسهم أَلَسْتُ بِربّكم قَالُوا بَلَى شَهِدْنَا أَنْ تَقُولُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ إِنَّا كُنَّا عَنْ هَذَا غَافِلِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:172].

جا له‌پاش ئه‌مه‌ اللە خه‌لیفه‌كانی له‌ زه‌وی هه‌ڵبژارد له‌ پێشه‌وایانی كتێب له‌ نێردراوو پێغه‌مبه‌رەکان و پێشه‌وا چاكه‌كاره‌كان، پاشان ناوی هه‌موویانی فێری ئاده‌م كرد (ناوی هه‌موویانی به‌ ئاده‌م وت)، پاشان به‌م فریشتانه‌ی نیشان دان کە هه‌ڵه‌یان كرد ده‌رحه‌ق به‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌م قسه‌یان کاتێک وتیان: {أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قال إنّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:30].

بۆیەش اللە خه‌لیفه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی له‌ نه‌وه‌كانی ئاده‌م (ئه‌وانه‌ی اللە بە قسەی هێنان) پێ نیشاندان، لەپاش ئه‌مە ئاده‌م ناوی ئه‌م خه‌لیفانه‌ی اللە ی پێوتن کە اللە له‌ نه‌وه‌كانی هه‌ڵیبژاردبوون، لەپاش ئه‌مه‌ اللە به‌ فریشته‌كانی نیشان دان جا به‌مە اللە به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ر فریشته‌ نزیكه‌كاندا هێنایه‌وه‌ تا تێیان بگه‌یه‌نێت و بزانن ئه‌وان زاناتر نین له‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَعلّم آدم الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثمّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقال أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ ( 31 )} صدق الله العظيم [البقرة].

جا له‌پاش ئه‌مه‌ فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ی ڕه‌حمان زانیان سنوره‌ دیاریكراوه‌كەی خۆیان تێپه‌ڕاندووه‌ کە بۆیان نیه‌ تێی په‌ڕێنن جا هه‌ڵه‌یان كردووه‌ ده‌رحه‌ق به‌ په‌روه‌ردگارەكه‌یان جا تۆبه‌یان كردو ملكه‌چ بوون و په‌روه‌ردگاره‌كەیان به‌ پاک گرت له‌ كه‌م و كورتی له‌ زانست جا به‌ پاک و بێگه‌ردیان گرت به‌ دان نان به‌وه‌ی زاناتر نین و ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن کە اللە فێری كردوون ئه‌و اللە یەی زانستی به‌ هه‌موو شتێک هه‌یه‌: {قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾ قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَائِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُم بِأَسْمَائِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا له‌پاش ئه‌مه‌ اللە فه‌رمانی به‌ خه‌لیفه‌كه‌ی ئاده‌م كرد کە اللە هه‌ڵیبژاردبوو به‌سه‌ریانداو ده‌سه‌ڵاتی به‌ زانست زیادكردبوو به‌سه‌ر فریشته‌ نزیكه‌كانی اللە ی ڕه‌حمان جا فه‌رمانی پێ‌ كرد کە اللە هه‌ڵیبژاردبوو به‌ خه‌لیفه‌ی خۆی به‌سه‌ریاندا بەوەی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت کە به‌ڕاستی اللە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر ئەواندا زیادكردووه‌ ئەمەش بۆ ئەوەی اللە بەڵگەی پێشەوایەتی و خەلافەت بکات بە دەسەڵاتی زانستی زیادکراو به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی كردوونی به‌ خه‌لیفه‌ به‌سه‌ریاندا، بۆیەش اللە فه‌رمانی به‌ فریشته‌كان نه‌كرد سوژده‌ بۆ ئاده‌م ببه‌ن له‌ پێش ئه‌وه‌ی ئاده‌م به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا؛ به‌ڵكو فه‌رمانی به‌ ئاده‌م كرد به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆیان بسه‌لمێنێت بەوەی ئەوکەسەی کە اللە هه‌ڵیبژاردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی زیادكردووه‌ به‌سه‌ر هه‌موویاندا. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قال يا آدمُ أنبِئْهم بأسمائِهِم فلمَّا أنبأهُم بأسمائِهِم قال ألم أقلْ لكم إنّي أعلمُ غيبَ السمواتِ والأرضِ وأعلمُ ما تُبدونَ وما كُنتُم تَكتُمونَ (33) وإذْ قُلنا للملائكةِ اسْجُدُوا لآدمَ فَسجدُوا إلا إبْليسَ أبى واستَكْبرَ وكانَ من الكافِرينَ (34)} صدق الله العظيم [البقرة].

له‌پاش ئه‌مە له‌ چیڕۆکەکەدا ئه‌حكامه‌ حه‌قه‌كانی لێده‌رده‌هێنین به‌م شێوه‌یه‌: بۆتان ڕوون بوویه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌ی اللە ته‌نها تایبه‌ته‌ بە اللە خۆی به‌ بێ هیچ یەکێک لە فریشته‌و جن و مرۆڤەکان وه ‌ئه‌وانه‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی خه‌لیفه‌كه‌ی اللە له‌بری اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

جا له‌كوێ ئێوە بۆتان هه‌یه‌ خه‌لیفه‌ی اللە ئیمام مه‌هدی هه‌ڵبژێرن لەبری اللە؟ پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی بۆ اللە له‌وه‌ی ده‌یكه‌نه‌ شه‌ریک و هاوه‌ڵی!

وه‌ ئه‌ی گه‌لی جن و مرۆڤ، منی ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، سوێند ده‌خۆم به‌و كه‌سه‌ی مرۆڤی له‌ خۆڵ دروستكردووه‌ وه‌ كتێبی اللە ی باڵا‌ده‌ستی ڕەحمانی دابه‌زاندووه‌ هه‌رگیز كه‌س شوێنی ئیمام مه‌هدی حه‌ق له‌لایەن په‌روه‌ردگاره‌كەتانه‌وه ناكه‌وێت ته‌نها خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن له‌ مرۆڤ و جنه‌كان، جا ئه‌وانه‌ چاكترین بونه‌وه‌رن ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ عه‌قڵه‌كانیان وه‌ بڕیار ناده‌ن له‌پێش ئه‌وه‌ی گوێ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار بگرن بۆ لای اللە جا بیرده‌كه‌نه‌وه‌؛ به‌وه‌ی ئایا عه‌قڵه‌كانیان ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ وه‌رده‌گرێت و قبوڵی ده‌كات؟ جا لەپاش ئەمە شوێن چاكترینی ده‌كه‌ون ئەگه‌ر بۆیان ڕوونبوویه‌وه‌ زانستی بانگه‌وازكاره‌كه‌ عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات، ئه‌وانه‌ بریتین له‌م کەسانەی اللە هیدایه‌تی داون له‌ جن و مرۆڤ له‌ هه‌موو زه‌مان و كات و شوێنێک له‌ سه‌رده‌می نێردراوو پێغه‌مبه‌ره‌كان و سه‌رده‌می ڕه‌وانه‌كردنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراویش، وه‌ هه‌رگیزیش كه‌س وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری حه‌ق ناداته‌وه‌ ته‌نها خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن جا ئه‌وانه‌ چاكترین بونه‌وه‌رن، هه‌رچی خراپترینی بونه‌وه‌ره‌كانن له‌ جن و مرۆڤ ئه‌وانه‌ن کە عه‌قڵه‌كانیان هیچ به‌كارناهێنن بۆ‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجهنّم كَثِيرًا مِنَ الجنّ وَالإِنسِ لَهُمْ قُلُوبٌ لا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ آذَانٌ لا يَسْمَعُونَ بِهَا أُوْلَئِكَ كَالأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ أُوْلَئِكَ هُمُ الْغَافِلُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:179].

جا به‌ڕاستی هاوه‌ڵانی ئاگر زانیویانه‌ هۆكاری شوێن نەکەوتنی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکه‌یان بریتی بووه‌ له‌ شوێنکەوتنی كوێرانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیان وه‌ به‌ كارنه‌هێنانی عه‌قڵه‌كانیان بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكاره‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌كه‌ی اللە بۆ لایان تا ڕێنماییان بكات بۆ ڕێگای ڕاست. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ (8) قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ (9) وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ (10)} صدق الله العظيم [الملك].

بۆیە هه‌رگیزاو هه‌رگیز كه‌س شوێن بانگه‌وازكاری لای اللە بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر زانستی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی ناكه‌وێت ته‌نها ئه‌وانه‌ی عه‌قڵیان ده‌خه‌نه‌ كار وه‌ حوكم و بڕیار له‌سه‌ر بانگه‌وازكاره‌كه‌ی لای اللە ناده‌ن به‌وه‌ی له‌سه‌ر حه‌ق بێت یان له‌سه‌ر به‌تاڵ تا ئەوکاتەی گوێ له‌ مه‌نتقی ئه‌م زانسته‌ی ده‌گرن کە بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگه‌وازكار‌ هه‌تا ئەگه‌ر بانگه‌وازیش بكات بۆ لای اللە ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رچاوڕوونی به‌ڵگه‌ی لای په‌روه‌ردگارەکەیەوە بانگه‌واز بكات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)} صدق الله العظيم [يوسف].

جا هه‌رچی ئه‌وانه‌ن کە بڕیار ناده‌ن له‌سه‌ر بانگه‌وازكاره‌كه‌ی لای اللە له‌پێش ئه‌وه‌ی گوێبگرن به‌ڵكو سه‌ره‌تا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ مه‌نتقی بەڵگەو به‌رچاوڕوونی زانسته‌كه‌ی به‌وه‌ی ئایا حه‌ق و ڕاسته‌ لەلایەن اللە وە؟ بێگومان دواتر عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئەگه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م زانسته‌ عه‌قڵ و مه‌نتقی هزری قبوڵی بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی بینایی نابینا نابێت له‌بەرامبەر حه‌ق ئەگه‌ر بیری كرده‌وه‌ به‌ڵام ئه‌م دڵه‌ داخراوه‌ نابینا ده‌بێت کە ڕێگا به‌ عه‌قڵ نادات بیربكاته‌وه‌، جا عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ به‌سه‌ر دڵدا وه‌ هیچیشی له‌سه‌ر نیه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت حه‌ق و به‌تاڵ له‌‌ یه‌كتر جیا بكاته‌وه‌ ئەگه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی به‌كاری هێنا بۆ بیركردنه‌وه‌، جا سه‌یری مه‌نتقی عه‌قڵه‌كانی گه‌لی ئیبراهیم بكه‌ن کە په‌له‌یان كرد له‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم دروودو سڵاوی لێبێت و گه‌له‌كه‌ی جا بڕیاره‌كه‌ له‌نێوانیان به‌م شێوه‌یه‌ بوو: {فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنتُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:64].

وه‌ له‌م كاته‌دا پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم ده‌یویست ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناخی خۆیان تا بیربكه‌نه‌وه‌ به‌ عه‌قڵه‌كانیان جا هه‌ر به‌ خێرایی‌ بڕیاره‌كه‌ هات له‌نێوانیان بڕیاره‌كه‌ش هی عه‌قڵه‌كانی گه‌لی ئیبراهیم بوو دروودو سڵاوی لێبێت. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {قَالُوا أَأَنْتَ فَعَلْتَ هَذَا بِآلِهَتِنَا يَا إِبْرَاهِيمُ (62) قال بَلْ فَعَلَهُ كَبِيرُهُمْ هَذَا فَاسْأَلُوهُمْ إِنْ كَانُوا يَنطِقُونَ (63) فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمْ الظَّالِمُونَ (64)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناخی خۆیان جا هه‌ریه‌كێک له‌وان بیری ده‌كرده‌وه‌ به‌ عه‌قڵه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی نهێنی به‌ندایه‌تیكردن و په‌رستنی ئه‌م بتانه‌ی به‌ ده‌ستی خۆیان دروستیان كردبوون لەپاش ئه‌مه‌ به‌ندایه‌تیان ده‌كردن جا ئایا ئه‌مه‌ عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟ جا بڕیاری هه‌ریه‌كێكیان ئه‌وه‌بوو کە عه‌قڵ به‌ بڕیارێكی حه‌ق وه‌ڵامی دانه‌‌وه‌ له‌نێوان خۆیان و پێغه‌مبه‌ری اللە ئیبراهیم: {فَرَجَعُوا إِلَى أنفسهم فَقَالُوا إِنَّكُمْ أَنْتُمْ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم.

وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئیمام مه‌هدی ده‌ڵێت: ئه‌ی قه‌وم له‌به‌رئه‌وه‌ی من ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قم له‌ كتێبدا جا به‌ڕاستی اللە له‌نێوان من و ئێوه‌دا ژیری و هۆشی كردووه‌ به‌ دادوه‌ر کە عه‌قڵه‌كانتانه‌، جا سوێند به‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌‌و نه‌بێت ڕه‌وانی یه‌ بۆ (عه‌قڵ) هه‌ڵه‌ بكات جا سته‌م له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بكات؛ به‌ڵكو دواتر به‌ دادوه‌ری حوكم و بڕیار ده‌دات جا پێتان ده‌ڵێت خۆ ئێوه‌ هه‌ر به‌ڕاستی سته‌مكارن له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی بانگتان ده‌كات بۆ ئەوه‌ی شوێن ئایه‌ته‌ ڕوون و ئاشكراكانی كتێب بكه‌ون له‌ مەحكه‌می قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له‌ ده‌ستكاریکردن و شێواندن وه‌ فه‌رمانتان پێده‌كات شوێن دژو پێچەوانەی مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره‌ نه‌كه‌ون، وه‌ كوفریش به‌ سوننه‌تی به‌یانی نه‌به‌وی ناكات، به‌ڵكو ته‌نها به‌ قورئانی ئاشكراوه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنم کە سوننه‌تی به‌یان پارێزراو نیه‌ له‌ ده‌ستكاریکردن و شێواندنی شه‌یتانه‌ به‌شه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی لە ڕوواڵەتدا باوەڕدارن و باوەڕەکەیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و بێباوه‌ڕیه‌كه‌شیان ده‌شارنه‌وه‌و لە ناخەوە فێڵبازن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا (81) أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا (82)} صدق الله العظيم [النساء].

جا له‌پاش ئه‌مە ده‌زانن محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی به‌ ئاره‌زوو و هەوەس له‌ فه‌رمووده‌كانی سوننه‌تی نه‌به‌وی قسه‌ی نه‌كردووه‌ بەڵام نه‌شپارێزراون له‌ ده‌ستكاری کردن و شێواندن له پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە كتێبه‌كه‌ی قورئانی گه‌وره‌ی كردووه‌ به‌ سەرچاوە بۆ ئاشكراكردنی فه‌رمووده‌ درۆینه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر جا اللە به‌ حه‌ق فێری كردوون به‌وه‌ی فه‌رمووده‌ی درۆو هه‌ڵبه‌ستراو به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ئەگه‌ر له‌لای شه‌یتانه‌وه‌ بێت ئه‌وا ده‌بینن له‌ نێوانی فه‌رمووده‌كه‌و نێوان مەحكه‌می قورئان دژایه‌تی و ناكۆكیه‌كی زۆر هه‌یه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵ هەردەم له‌ یه‌ک جیاوازن و هەرگیز ڕێک ناكه‌ون، جا ئیمام مه‌هدی هیچی له‌ئێوه‌ ناوێت جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت ئەگه‌ر تێبگه‌ن، جا له‌دوای ئەمە ئایا ده‌بینن كامه‌مان سته‌مكارین؟ ئایا ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌ كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی حه‌ق و ڕاست و دروستی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌یەو كوفر به‌وه‌ ده‌كه‌ن کە دژی مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە یە له‌ سوننه‌تی نه‌به‌وی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ گێڕدراوەتەوە به‌وه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه ده‌بینن دژو پێچەوانەیە لەگەڵ وتەکەی اللە له‌ مەحكه‌می ئایه‌ته‌كانی جا بزانن ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن جگە لە اللە و نێردراوەکەی به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتان و یاوه‌ره‌كانیه‌تی. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌ { وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَآئِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:121].

به‌ڵام به‌ داخ و ئەسەفه‌وه‌ ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی بوون تا واتان لێهات شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ اللە دابنێن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان وه‌ هەڵگەڕانەوە له‌دوای ئه‌وه‌ی باوەڕتان هێنا به‌ بێباوه‌ڕبوونتان به‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی اللە، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش اللە ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی ڕه‌وانه‌ كردووه‌ له‌لایەن په‌روه‌ردگاره‌كەتانه‌وه‌ تا ڕێنمایتان بكات بۆ ڕێگای اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری، جا به‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان به‌تاڵی هه‌ڵبه‌ستراوو درۆ داده‌ماڵێن جا ده‌ستبه‌جێ داغانی ده‌كه‌ین هاوارو سزاش له ئێوه‌ بۆ ئه‌م بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن و هه‌ڵیده‌به‌ستن، دواتریش به‌ به‌ڵگه‌ی ئاشكراوه‌ ده‌یسه‌لمێنم کە به‌هه‌مان شێوه‌ موسڵمانان به‌ڕاستی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە داناوه‌ جا به‌دوای ئایین و به‌رنامه‌ی موشریک و هاوبەشدانەرەکان كه‌وتوون له‌ ئه‌هلی كتێب ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕەو‌ی ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو نێردراوه‌كانی اللە جا به‌ ناحەق بە گه‌وره‌یان ده‌گرن هه‌روه‌ک چۆن نه‌صاراكان به‌نده‌و نێردراوەکەی اللە مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ گه‌وره‌ ده‌گرن دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ زانایانی موسڵمانان بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئه‌ی ناصر محمد یه‌مانی لە اللە بترسه‌ چۆن فه‌توا ده‌ده‌یت ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی موسڵمانان و زاناكانیان به‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ اللە بڕیارداوه‌ وه‌ک ئه‌هلی كتێب به‌ڵام ئێمه‌ بڕوامان وانیه‌ محمد نێردراوی اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - كوڕی اللە بێت پاک و بێگه‌ردی و پایەبەرزی و گه‌وره‌یی بۆی". جا له‌پاش ئه‌مه‌ ئیمام مه‌هدی ڕه‌وانه‌كراو بۆ ڕێنمایی كردن و هیدایه‌تدرانتان به‌ قورئانی گه‌وره‌ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵاده‌ست وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: ئه‌ی زانایانی موسڵمانان و ئوممه‌ته‌كانیان ئایا بڕواتان به‌وه‌ هه‌یه‌ کە ڕه‌وایه‌و بۆتان هه‌یه‌ بێن پێشبڕكێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بکەن لەسەر خۆشه‌ویستی و نزیكبوونه‌وه‌‌ لە اللە؟ جا وه‌ڵامه‌كه‌ زانراوەو ئاشكرایه‌ دواتر ده‌ڵێن: "وریا به‌ ئه‌ی بانگه‌وازکار ناصر محمد یه‌مانی، ئایا نازانی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی خۆشه‌ویستی اللە یە جا ئه‌و به‌ڕێزتره‌ له‌ ئیبراهیمی خه‌لیلی اللە ش دروودو سڵاوی لێبێت، جا چۆن ده‌ته‌وێت ئێمه‌ بیروباوه‌ڕمان وابێت بۆمان هه‌بێت پێشبركێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە بكه‌ین له‌سەر خۆشه‌ویستی و نزیكبوونەوە لە اللە له‌كاتێكدا ئه‌و خۆشه‌ویستی هه‌ڵبژێردراوی اللە یە به‌ڵكو به‌ڕێزترین به‌نده‌یه‌ له‌لای اللە". له‌پاش ئه‌مه‌ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه‌و‌ ده‌ڵێت: به‌ڵام من له‌ مەحكه‌می كتێبدا نه‌مبینیوه‌ هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ ڕاگه‌یاندرابێت بۆ به‌نده‌كانی اللە به‌وه‌ی كێ به‌ڕێزترین به‌نده‌یه‌ له‌لای اللە جا هێشتا ئه‌م به‌نده‌ ڕێزلێگیراوه‌‌ نەزانراوو نادیاره‌، کە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندەیە لەلای اللە، ھەر لەبەرئەمەش ھێشتا ھەر بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، وە ھەموو بەندەیەک لەوانەی اللە ھیدایەتی داون ئاواتی ئەوه‌یان كردووه‌ خۆی ئەم بەندە خۆشەویست و نزیکە بێت لەلای پەروه‌ردگار، بەڵام لەبری ئەوەی شوێنی ھیدایەتی ئەوانە بکەون پشتان ھەڵکردووە جا بەدوای شەریک و ھاوبەشدانان کەوتوون جا زێدەڕەویتان کردووە دەربارەیان بە ناحەق جا ئاواتی شەفاعەتکردنیان دەکەن بۆ خۆتان لە بەردەستی اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ‌ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَ‌بِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَ‌بُ وَيَرْ‌جُونَ رَ‌حْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَ‌بِّكَ كَانَ مَحْذُورً‌ا ﴿٥٧﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].

بەڵام اللە فەتوای بۆ داون بەوەی نازانێت ھیچ بەندەیەک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بێتە پێش بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ سُبحانه وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ } صدق الله العظيم [يونس:18].

لەوەیە یەکێک لە زانا زۆرزانەکانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو ئەمە مەبەستی ئەوانەیە کە بتەکان دەپەرستن". لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا نازانیت نھێنی پەرستنی بتەکان چی بووەو چۆن ھاتووە؟ لە ڕاستیدا ئەم بتانه‌‌ بریتین له‌ شێوه‌و په‌یكه‌ری بەندە ڕێزلێگیراوەکان جا ئوممەتە یەکەمینەکان بۆ ئەم بەندە ڕێزلێگیراوه‌ی دروست دەکەن لەدوای مردنەکەی جا داوای لێدەکەن لەبری اللە لەبەرئەوەی ئەم بەندەیە ڕێزلێگیراو بووە لەلای پەروەردگارەکەی، جا ئه‌وانه‌ی لە ئوممەتە پێشینەکان په‌یكه‌ریان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئەم پێغەمبەرە ڕێزلێگیراوەی اللە یان وێنەی یەکێک لە یاوەرە ڕێزلێگیراوەکانی اللە داتاشیوه‌ ئه‌وانه‌ بوونه‌ کە به‌ کەراماتەکانی ئەوانیان زانیوه‌ جا ئەوانه‌ی سه‌ره‌تا دایانتاشیون ئه‌وانه‌ بوون کە وێنەی ئەوانیان لەلا ناسراو بووە لە ژیانی دنیادا، به‌ڵام نەوە لە دوای نەوە نھێنی پەرستنی بتەکان ون بووە، بەڵام ئەوانەی بتەکانیان داتاشیوه‌ له‌سه‌ر وێنەی پیاوێک لە یاوەرە چاکەکانی اللە (له‌ ڕۆژی دوایییدا) اللە کۆیان دەکاتەوه‌ لەگەڵ ئەوانەی وێنەکانیان بە پەیکەرو شێوە داتاشیبوون‌ تا بیانپەرستن لەبری اللە، ھەر لەبەرئەمەش (كاتێک ده‌یانبینن) دەیانناسنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا ربّنا هَؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا مِنْ دُونِكَ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [النحل:86].

ئەمە لەبەرئەوەی دەزانن ته‌نها فەرمانیان پێکردوون بە پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک جا فەرمانیان پێنەکردوون بە گەورەیان بگرن لەبری اللە وە فەرمانیشیان پێنەکردوون واز لە پێشبڕکێ کردن بهێنن لەگەڵیان جا اللە تایبەتی کردبێت ته‌نها به‌وان بەبێ ئەوان، هه‌ر لەبەرئەمەش اللە پرسیارێک ئاڕاستەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و یاوەرە ڕێزلێگیراوەکانی دەکات. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَـٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَـٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ‌ وَكَانُوا قَوْمًا بُورً‌ا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

لەوەیە یەکێک لە زانا زۆرزانەکانی ئوممەت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چۆن اللە پێغەمبەرو نێردراوەکانی لەگەڵ موشریک و ھاوبەشدانەرەکان کۆدەکاتەوە لە ئاگری دۆزەخ؟ ئەی ئایا اللە نەیفەرمووە: { احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيم (23) } صدق الله العظيم [الصافات]؟".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوانە گەلێکی ترن کە شەیتانەکان دەپەرستن لەبری اللە واشده‌زانن ھیدایەت دراون، جا شەیتانەکان پێیان دەڵێن ئێمە بەندە نزیکەکانی اللە ین، جا فه‌رمانیان پێدەکەن بیانپەرستن بەڵکو لە پەروەردگارەکەیان نزیک بخەنەوەو شەفاعەتیان بۆ بکەن لەبەردەستی اللە، لەکاتێکدا بۆ فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان نیە بە ھیچ کەسێک بڵێن بیانپەرستن لەبەر نزیکبوونەوه‌یان لە اللە، تا ئه‌و كاته‌ دێت اللە لێیان دەپرسێت لەوەی دەیانپەرستن لەبری اللە ئەوانیش دەڵێن ئێمە بەندە ڕێزلێگیراوەکانتمان لە فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان دەپەرست لەبەر نزیکبوونەوە لە تۆ ئه‌ی پەروەردگارمان جا ئەوان بەم شێوەیە فەرمانیان بە ئێمە دەکرد، لەپاش ئەمە اللە لە فریشتەکانی دەپرسێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَيَوْمَ يَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُ‌هُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ } صدق الله العظيم [سبأ].

بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ (22) مِن دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَى صِرَاطِ الْجَحِيم (23) } صدق الله العظيم [الصافات].

جا ئەمە مەبەستی شەیتانەکانە جا سەیری وەڵامی فریشتەکان بکەن: { أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ أَكْثَرُ‌هُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ } صدق الله العظيم.

بۆیە ئەوانەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار دەدەن جیاوازن جا ھەیانە بەندەیەک لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەپەرستێت ئەوانە دەخرێنە ئاگرەوە لەبەرئەوەی زێدەڕەویان کردووە دەربارەیان بە ناحەق جا داوایان لێدەکەن لەبری اللە، ھەرچی ئەوانەن کە کراون بە شەریک و ھاوەڵ بۆ اللە ئەمانە ھیچ گوناھێکیان نیە لەبەرئەوەی لەدوای مردنیان زێدەڕەویان دەربارە کراوە وە ئەوانیش فەرمانیان پێنەکردوون بەمە بەڵکو ئەوان شاهێد بوون بەسەریانەوە بە درێژایی ئەم ماوەیەی لە ناویاندا بوون، ھەرچی دوای مردنیانە ئەوا دەربارەی ئەم کاتە پێیان دەڵێن اللە بەسە شاهێد بێت لەنێوان ئێمەو ئێوە بەڕاستی ئێمە لە پەرستن و پاڕانەوەی ئێوە لە ئێمە بێئاگا بووین. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُ‌هُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَ‌كُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَ‌كَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَ‌كَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّـهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ وَرُ‌دُّوا إِلَى اللَّـهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُ‌ونَ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [يونس].

جا ئایا دەزانن بەیانی حەق و ڕاست و دروستی ئەمە چی یە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَرُدُّواْ إِلَى اللَّهِ مَوْلاهُمُ الحقّ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ } صدق الله العظيم؟

ئەمە لەبەرئەوەی ئەوانەی چاوەڕێی شەفاعەت لە محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی دەکەن لەبەردەستی اللە یان ئەوانی تر لە پێغەمبەران و یاوەرە ڕێزلێگیراوەکان دواتر کوفر بە بیروباوەڕەکەیان دەکەن جا محمد نێردراوی اللە دواتر کوفر بە بیروباوەڕەکەیان دەکات بەوەی بچێت شەفاعەتیان بۆ بکات لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان جا خۆی بەری دەکات لێیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ‌ ﴿١٣﴾ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ‌ونَ بِشِرْ‌كِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ‌ ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [فاطر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

لەوەیە ئێستا یەکێک له‌ وتاربێژانی مینبەرەکان بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەی بپچڕێنێت جا بڵێت: "لە سنوری خۆت بوەستە ئەی ناصر محمد یەمانی جا با بگەڕێینەوە بۆ بەڵگە نوێیەکە تا ببینین لە چی دەدوا کە باستکرد لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم.

جا چۆن اللە بە پێغەمبەرو نێردراوەکانی دەڵێت (لا يعقلون)؟ ئایا سەیری ئەوە ناکەیت اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتّخذوا مِن دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم".

جا لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم چیتانە بەوەی ھیچتان ناوێت تەنھا ئەوە نەبێت بەدوای وشە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- بکەون لە قورئانی گەوره‌؟ جا اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان دەکەم بە شاهێد بەوەی اللە مەبەستی لە پێغەمبەرو نێردراوەکانیەتی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم.

لەوەیە سەرجەم زانایانی ئوممەت ددانەکانیان لەیەک بخشێنن لەبەر تووڕەیی لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا بڵێن: "چۆن بەم بوختانە فەتوا دەدەیت لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە بەوەی مەبەستی لەوانە لەوەی اللە ی پایەبەرز تێیدا دەفەرموێت: { أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم؟

لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق لە پەروەردگارەکەیانەوە وه‌ڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی ئەم ئایەتە وشه‌ی پێكچووی تێدایە کە کەس لێکدانەوه‌یان نازانێت تەنھا اللە و ئەوانە نەبن کە ڕۆچوون لە زانستی کتێبدا، پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، جا من شتانێک دەزانم لەلایەن اللە وە کە ئیوە نایزانن. جا وەرن تا جێگای پێکچوونه‌كه‌تان پێبڵێم وەکو خۆی کە ئەویش بریتی یە لە وشەی { وَلا يَعْقِلُونَ } ئێستاش وشە پێکچووەکە گەورە دەکەین لە قەبارەدا. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم.

جا اللە پاک و بێگەردی بۆی وەسفی ئەم نێردراوو پێغەمبەرو بەندە ڕێزلێگیراوانەی کە ئێوە وادەزانن شەفاعەت دەکەن لەبەردەستی پەروەردگار نەکردووە بەوەی عه‌قڵیان ناخه‌نه‌كارو بیرناكه‌نه‌وه‌و تێناگەن؛ بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ئەوان لە نھێنی شەفاعەت تێناگەن لەبەردەستی اللە، بەو مانایەی اللە ئاگاداری نەکردوون بە نھێنی شەفاعەت لەبەردەستی اللە لەبەرئەوەی شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە جا ڕەحمەتەکەی بۆ بەندەکانی شەفاعەت دەکات لە جێگای توڕەییەکەی، جا اللە ته‌نها مۆڵەتی ئەم بەندەیە دەدات کە لە نھێنی شەفاعەت تێگەیشتووە جا مۆڵەتی دەدات تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات لەبەرئەوەی ئه‌م كه‌سه‌ ھەرگیز داوای شەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک ناکات، وە ئەوەشی بۆ نیە، خۆ ئەگەر بێتو لەبەردەستی اللە بیه‌وێت شەفاعەت بکات بۆ یەکێک لە بەندەکانی ئەوا اللە دەیگرێت وەک یەکەم کەس له‌ خەڵکی تێی ھەڵدەداتە ئاگری دۆزەخەوە، پەناش دەگرم بەوەی لە نەزانان بم. ئەمەش لەبەرئەوەی من دەزانم ھەر اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا چۆن لەبەردەستی اللە شەفاعەت دەکرێت بۆ بەندەکانی! جا ئایا ئەم کەسە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی پایەبەرزی گەورە! بەڵکو ھەر اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، ھەر لەبەر ئەمەش متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەم بەندانەی پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی جا ئەوانیش دوعایان لێکردن و اللە ش لەناوی بردن لەبەر ئەوەی حەقە لەسەر اللە نێردراوو باوەڕداران سەربخات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { إِنَّا لَنَنْصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا } صدق الله العظيم [غافر:51].

بەڵام ئێوە نازانن بە گەورەیی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، کە یەکسەر لەدوای لەناوبردنیان لە نەفسیدا دەست پێدەکات (ئه‌م لەناوبردنەش) وەک بەڕاستدانانێکه‌ بۆ بەڵێنەکەی کە بە پێغەمبەرەکەی و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە داوە بۆ سەرخستنیان، جا سەیرکەن چۆن اللە ئەم بەندەیەی سەردەخات کە بانگی گەلەکەی کرد بۆ بەدواکەوتنی پێغەمبەرەکان کە باوەڕەکەی بە اللە لەبەردەستی گەلەکەی ڕاگەیاندو بە قسەیەکی ڕوون و ڕەوان پێی وتن: { وَاضْربّ لَهُم مَّثَلاً أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءهَا الْمُرْسَلُونَ (13) إِذْ أَرْسَلْنَا إِلَيْهِمُ اثنين فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْسَلُونَ (14) قَالُوا مَا أَنتُمْ إِلاَّ بَشَرٌ مِّثْلُنَا وَمَا أَنزَلَ الرَّحْمن مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ تَكْذِبُونَ (15) قَالُوا ربّنا يَعْلَمُ إِنَّا إِلَيْكُمْ لَمُرْسَلُونَ (16) وَمَا عَلَيْنَا إِلاَّ الْبَلاَغُ الْمُبِينُ (17) قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِن لَّمْ تَنتَهو لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (18) قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِن ذُكِّرْتُم بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ مُّسْرِفُونَ (19) وَجَاء مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَى قال يَا قَوْمِ اتّبعوا الْمُرْسَلِينَ (20) اتّبعوا مَن لاَّ يَسْأَلُكُمْ أَجْراً وَهُم مُّهْتَدُونَ (21) وَمَا لِي لاَ أَعْبُدُ الَّذِي فَطَرَنِي وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (22) أَاتّخذ مِن دُونِهِ آلِهَةً إِن يُرِدْنِ الرَّحْمَن بِضُرٍّ لاَّ تُغْنِ عَنِّي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً وَلاَ يُنقِذُونِ (23) إنّي إِذاً لَّفِي ضَلاَلٍ مُّبِينٍ (24) إنّي آمَنتُ بِربّكم فَاسْمَعُونِ (25) قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قال يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ (26) بِمَا غَفَرَ لِي ربّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ (27)‏ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِنْ جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ (28) إِن كَانَتْ إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم [يس].

وە دەبینن پێغەمبەرو نێردراوەکان و ئەوانەی باوەڕیان ھێناوه‌و بەدوایان کەوتوون خۆشحاڵ و ئاسودەن بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆیان لەوکاتەی اللە دوژمنەکەیانی لەناوبردووەو کردوونی بە میراتگری زەوی لەدوای لەناوبردنی ئەوان جا خۆشحاڵ و ئاسودە دەبن بە سەرکەوتنەکەی اللە لەوکاتەی دەبینن بێباوەڕان لەناودەچن لەگەڵ ئەوەی کەسانی بە ڕەحم و میھرەبانیشن، بەڵام ئەوان ھیچ خەفەتبار نابن لەسەریان؛ بەڵکو خۆشحاڵن بەوەی دوژمنەکەیان لەناوچووە وە بوون بە میراتگری زەوی لەدوای ئەوان. جا ئەم پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا بەھەمان شێوە اللە خۆشحاڵ و ئاسودەیە بەم سەرکەوتنە بەوەی بەندە بەدرۆزانەکانی بە پێغەمبەرەکانی لەناوبردووە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدا دەبینن: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم [يس].

جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەروەک بڵێی من چاوی گەلێک دەبینم لەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆش دەوێت (يحبّهم ويحبّونه) لەوکاتەی گەیشتوونەتە ئەم خاڵه‌ لەم باسه‌دا وا چاوەکانیان بە خوڕ فرمێسک دەبارێنێت جا دەڵێن: "ئای حەسرەت و خەفەتباریمان لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە، جا ئەی بۆچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا چۆن خۆشحاڵ و ئاسودە بین لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر لە نەفسی خۆیدا دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم؟

پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە جا چۆن ڕازی بوونی اللە بکەین بە وەسیلەو ھۆکار تەنھا بۆ ئەوەی پێی بمان خاتە بەھەشتەکەیەوە جا ئایا بۆ ئەمە دروستی کردووین؟ ئایا لەپێناوی نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش کە حه‌زی لێ بکه‌ین؟ ئایا پرسیار لە پەروەردگارمان نەکەین و پێی نه‌ڵێین: ئەی خۆشەویستەکەمان ئەی اللە حاڵت چۆنە لە نەفستدا جا ئایا تۆ خۆشحاڵ و ئاسودەیت لە نەفسی خۆت له‌وه‌ی سەرت خستین به‌وه‌ی بێباوەڕەکانت بە پێغەمبەرەکەت لەناو برد جا کردتین بە میراتگری زەوی لەدوای ئەوان؟ جا وەڵاممان بدەرەوە ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ئایا تۆ خۆشحاڵیت وەک ئێمە؟ لەپاش ئەمە وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبدا دەبینن دەربارەی ئەوانەی پرسیار لە حاڵی پەروەردگارە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەکەیان دەکەن کە دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەمە دەگرین و دەڵێن: "ئەی بۆچی دروستت کردووین ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان؟ جا نەمانبینیوە ئامانجەکە لە دروستکردنی دروستکراوەکان بێتەجێ بەوەی ڕازی بوونی نەفست ئامانج بێت نەک بکرێت بە وەسیلەو ھۆکار (بۆ چوونە ناو بەھەشت) ئەمەش لەبەرئەوەی ئەگەر ئێمە تەنھا بە ڕازی بوونەکەت لەسەرمان وازمان هێنا ئەوە مانای ئەوەیە ئێمە ڕازیبوونەکەتمان کردووە بە وەسیلەو ھۆکار تا پێی بمانخەیتە بەھەشتەکەتەوە جا ڕازی بین به‌مه‌، دوورەو زۆر دوورە سوێند بە شکۆو پایەبەرزیت ھەرگیزاو ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەوکاتەی ئەم نیعمەتەمان بۆ دەهێنیەجێ کە گەورەترە لە ھەرچی نیعمەتی ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییە جا تۆ ڕازی بیت لە نەفستدا چیتر نە خەفەتبار بیت نە متحسر لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە جا ئای ئەسەف و داخ و پەژارەم لەسەر ئەم ھەموو ڕۆژگارەی تێپەڕبووەو پەروەردگارەکەشمان لە خەفەتباری و تەحەسوری قوڵدا بووە لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە جا پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوە جا اللە ش لەناوی بردوون وه‌ یەکسەر لەدوای لەناوچوونەکەیان دەفەرموێت: { يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنْ الْقُرُونِ أنّهم إِلَيْهِمْ لاَ يَرْجِعُونَ (31) وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ (32) } صدق الله العظيم".

لەوەیە یەکێک لەوانەی بە زانستی ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە ی نەزانیوە (اسم الله الأعظم) بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەوە چی دەڵێیت ئەی ناصر محمد یەمانی ھەروا ئەم ئایەتە لە زۆرێکی بەیانەکانتدا دووبارە دەکەیتەوە؟". لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: لەسەرخۆ لەسەرخۆ خۆشەویستەکەم لەپێناو خۆشەویستی اللە جا ئایا تۆ لە ھەموو خەڵکی زیاتر اللە ت خۆشتر دەوێت؟ جا ئەگەر تۆ بەم شێوەیە بوویت ئەوا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز اللە ڕازیت ناکات بە ھەرچی مەلەکوتی دنیاو دواییە تا ئەو کەسەی کە لەلات لە ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییش خۆشەویسترە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆیداو چیتر بە حەسرەت و خەفەتبار نابێت جا باسەکە بەم شێوەیە ئەگەر تۆ ڕازی بوونی اللە ت کردووە بە ئامانج نەک بە وەسیلەو ھۆکار. لەوەیە یەکێکی تر بیەوێت بڵێت: "چۆن من بزانم ئایا ڕازیبوونەکەی اللە م کردووە بە ئامانج یان بە وەسیلە و ھۆکار؟". لەپاش ئەمە ئیمام مەھدی فەتوای بۆ دەدات و دەڵێت: سەیری ناخت بکەو اللە بەڕاست دابنێ ئەویش بەڕاستت دادەنێت جا ئەگەر تۆ لە ناخی خۆتدا بینیت ئەگەر اللە تۆی مراند جا تۆی خستە ناو بەھەشتەکەیەوە یەکسەر لەدوای مردنەکەت جا دەبینی ئایا بەڕاستی دواتر تۆ ڕازی دەبیت و خۆشحاڵ و ئاسودەیت وەک ئەوانەی اللە ی پایەبەرز دەربارەیان فەرموویەتی: { وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ ربّهم يُرْزَقُونَ (169) فَرِحِينَ بِمَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (170) يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (171) } صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەگەر تۆ بینیت ڕازی دەبیت بەمە یەکسەر لەدوای مردنەکەت ئەوا بزانە بەڕاستی تۆ ڕازیبوونی اللە ت کردووە بە وەسیلەو ھۆکار تا اللە پێی بتخاتە بەھەشتەکەیەوە وەک ئەم بەندە رێزلێگیراوانەی دەیانبینیت لەم ئایەتەدا: { فَرِحِينَ بِمَا آَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (170) يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَفَضْلٍ وَأَنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُؤْمِنِينَ (171) } صدق الله العظيم [آلعمران].

جا لەبەرئەوەی ئامانج و ئەوپەڕی ئاواتەکەیان ھاتۆتەجێ بەوەی اللە بردونیەتە ناو بەھەشتەکەیەوەو ئه‌وانی تریشی جگە لەوان خستۆتە ئاگرەکەیەوە جا لەبەرئەمە دەیانبینیت خۆشحاڵ و ئاسودەن بەوەی اللە پێی داون لە چاکەو ڕێزەکەی خۆی وە مژدەش دەدەن بەوانەی ھێشتا پێیان نەگەیشتوون لە دوایانەوە بەوەی بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نیەو هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت، بەڵام ئەگەر خۆشویستنەکەت بۆ اللە گەورەتر بێت لە مەلەکوتی بەھەشتەکەی و حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی ئەوا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز ڕازی نابیت (به‌ هیچ شتێک اللە پێت بدات) تا ئەو کاتەی ئەو کەسەی خۆشت ویستووە ڕازی دەبێت لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا ئەگەر تۆ بەم شێوەیە بوویت ئەوا بزانە بەڕاستی تۆ ڕازیبوونی اللە ت کردووە بە ئامانج نەک بە وەسیلەو ھۆکار بۆ ئەوەی اللە پێی بتخاتە بەھەشتەکەیەوە، ھەر لەبەرئەمەش ھەرگیز ڕازی نابیت تا ئەوکاتەی اللە ڕازیدەبێت لە نەفسی خۆی، ھەر بۆ ئەمەش اللە دروستی کردوون تا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەر بەندەکانی بپەرستن.

ئێستاش دەگەڕێینەوە بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتّخذوا مِن دُونِ اللَّهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلا يَعْقِلُونَ } صدق الله العظيم [الزمر:43].

جا ھەروەک فەتوامان بۆ دان لە پێشتر بە وشە لێکچووه‌كه‌ لەم ئایەتەدا کە کەس لێکدانەوەکەی نازانێت جگە لە اللە و ئەوانەی ڕۆچوون لە زانستی کتێبدا، جا لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی لەم کەسانەیە بۆیە ھەردەبێت اللە فێری بکات جا زانستەکەی به‌ بەیانی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- زیاد دەکات لە قورئانی گەورەدا، جا لێکچوونه‌كه‌ لە یەک وشە دایە کە بریتی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم. [الزمر].

جا سەیری وشە لێکچووەکە بکەن وەکو خۆی { وَلا يَعْقِلُونَ } جا ئایا مەبەستی لەمە چی یە؟ وەڵامەکە ئەوەیە لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ شتێک ناڵێم جگە لەوەی حەق و ڕاست نەبێت، ئەمە مەبەستی لەوەی کە دەفەرموێت [ولا یعقلون] بەو مانایەی:
ئەوان بە نھێنی شەفاعەت نازانن، ئەمەش لەبەرئەوەی شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یە، جا ئەوەی بە نھێنی شەفاعەت دەزانێت بریتی یە لەم کەسەی خەڵکی فێری ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە کردووە (اسم الله الأعظم)، ھەر لەبەرئەمه‌ش اللە مۆڵەتی دەدات بە قسەکردن لەلای پەروەردگار لەبەرئەوەی ئەم کەسە بە نھێنی شەفاعەتەکە دەزانێت بەوەی شه‌فاعه‌ت ھەمووی بۆ اللە یە جا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات و دەپاڕێتەوە بۆ ھاتنەجێی گەورەترین نیعمەتەکە کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بهێنێتەجێ، جا چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت؟ ئەمە نابێت تا ئەوکاتەی بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە، جا ئەمە بریتی یە لە نھێنی قسەکردنەکە دەربارەی شەفاعەت، نەک بۆ ئەوەی ئەو شەفاعەت بکات، بەڵکو دواتر لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بهێنێتەجێ، جا ئەم بەندەیەی قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بە قسەی بەجێ تا اللە ئەم نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی پاشان اللە ڕازی بێت جا ئەگەر ڕازی بوو لە نەفسی خۆی ئەوا شەفاعەت لەلای اللە دێتەجێ لە نه‌فسی اللە، جا ڕەحمەتەکەی بۆیان شەفاعەت دەکات لە جێگای تورڕەییەکەی، کەواتە ئەم بەندەیەی کە اللە مۆڵەتی دەدات بە قسە کردن قسەی بەجێ دەکات جا لە پەروەردگارەکەی دەپارێتەوە به‌وه‌ی ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی جا ڕازی بێت، هه‌ر لەبەرئەمە شەفاعەتی ھەموو فریشتە نزیکەکانی اللە ش سودی نیە بۆیان لەبەرئەوەی ئەوان بە نھێنی شەفاعەت نازانن مەگەر تەنھا لەدوای ئەوەی اللە مۆڵەتی ئەوکەسە دەدات کە دەیەوێت و ڕازی دەبێت، جا لێرەدا بۆ ھەموو خەڵکی ڕاستی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) ڕوون دەبێتەوە ھەر بۆ ئەمەش اللە دروستی کردوون. بۆیه‌ش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

وە دەبینن وشەی { وَلَا يَعْقِلُونَ } لە جێگایەکدا ھاتووە کە مەبەستی پێی تێگەیشتن و زانینە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (75) } صدق الله العظيم [البقرة].

وە اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا للنّاس وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ } صدق الله العظيم [العنكبوت:43].

کەواتە ئێستا مەبەستەکەتان بۆ ڕوون بوویەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ شُفَعَاءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا لَا يَمْلِكُونَ شَيْئًا وَلَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٣﴾ قُل لِّلَّـهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْ‌جَعُونَ ﴿٤٤﴾ } صدق الله العظيم [الزمر].

جا بەڕاستی مەبەستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَلا يَعْقِلُونَ }، به‌و مانایه‌یه‌ ئه‌وان نازانن و تێناگەن لە نھێنی شەفاعەت بەوەی ھەمووی بۆ اللە یەو ڕەحمەتەکەی شەفاعەت دەکات بۆ بەندەکانی لەجێگای توڕەییەکەی لەو کاتەی بەندەکەی قسەی لەگەڵدا دەکات تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بهێنێتەجێ، ئەمەش لەبەرئەوەی ئه‌م به‌نده‌یه‌ی زانیویەتی اللە خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترەو متحسرو خەفەتبارە لە نەفسی خۆی لەسەر ئەم بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە، وە ھۆکاری حەسرەت و خەفەتباریەکەشی لە نەفسی لەسەریان لەبەرئەوەیە چونکە ئەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە جا ھیچ کەسێکی تر نیە بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت لە ئەو پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو بەڵێنەکەی حەقەو ھەرخۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. جا ئەو بەندەیەی قسەی لەگەڵ دەکات بە نھێنی شەفاعەتەکەی زانیوە بۆ ھاتنەجێی ناوە ھەرە گەورەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بەوەی ئەو لە نەفسی خۆی ڕازی بێت جا ئەگەر ڕازی بوو لە نەفسی خۆی ئەوا شەفاعەتەکە دێتەجێ لە نەفسی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَكَمْ مِنْ مَلَكٍ فِي السَّمَوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئاً إِلاَّ مِنْ بَعْدِ أَنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَرْضَى } صدق الله العظيم [النجم:26].

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای نەوەی ئادەم لە خوێن لە حەواو ئادەم بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________