ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 06 - 1428 کۆچی
03 - 07 - 2007 زایینی
08:59 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=4757
ـــــــــــــ


جا بە چ قسەیەکی تر بڕوادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان ؟

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان وە لەسەر ئەوانەی شوێنیان کەوتوون بە چاکە تا ئەم ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، پێم بڵێن ئایا ئێوە ئیمام مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی واتان دەوێت کتێبێکی تازەتان بۆ بهێنێت تا خەڵکی بانگ بکات بۆ سه‌ری تا باوەڕی پێ بھێنن، یان وادەزانن اللە دەیکات بە پێغەمبەرێک؟ بەڵکو ئیمامێکی دادپەروەرەو خاوەنی قسەی ڕاست و بەجێ و یەکلاکەرەوەیە اللە پشتگیری دەکات بە لێکدانەوەی حەق و ڕاست و دروست بۆ ڕاستی نیشانەکانی اللە بە قورئان لە ئاسۆی ڕوونی و لە خودی خۆشیان لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و مەنتقەوە تا حەق و ڕاستیەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە، وە ئەم قسه‌و دواندنه‌ش بۆ ئەوانەیە کە ھێشتا بێباوەڕن بەم قورئانە گەورەیە بەڵام کە بێباوەڕان دەبینن زانایانی موسڵمانان ئەم لێکدانەوە حەق و ڕاست و دروستەی قورئانی گەورە بەڕاستدانانێن ئەوا دواتر ئەم بەرپرسیارێتی یه‌ لە ئەستۆ دەگرن وە باروکۆڵی گوناھی ئەوانه‌ی بێباوەڕبوون و بەھەمان شێوە باروکۆڵی موسڵمانانیش بە گشتی هەڵدەگرن، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەگەر زانایانی ئوممەت منیان بەڕاستدانا ئەوکات موسڵمانانیش بەڕاستم دادەنێن بەڵام تا ئێستاش زانایانی موسڵمانان لەوانه‌ی بەسەر بانگەوازەکەمدا ئاگاداربوون لە دوو دڵی و گوماندا ماونەتەوە بەوەی ئایا دەبێت ئەم کەسە مەھدی بێت یان یەمانی یان درۆزنێکی خراپەکاری خۆبەگەورەزان؟ جا گیریان خواردووە لەم نێوانەدا نە مەیلیان لە بەڕاستدانانە نە مەیلیشیان لە بەدرۆزانینی! جا باوا دابنێین ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییە ئایا چاكتر نیه زانایانی ئوممەت بێن بیوەستێنن لە سنورەکەی خۆی تا بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە من ئەم مەھدیە نیم کە ئوممەتەکان چاوەڕێیان دەکرد؟ یان ئێوە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت لێکدانەوەکانی پێشتر توشی ئاشوبیان کردوون کە پابەند نین بە هێنانەوەی بەڵگە بەڵکو بە گومان و ئیجتیھاده‌وه‌یە لەکاتێکدا اللە ڕێگری لێکردوون لە بەدواکەوتنی گومان جا گومان ھیچ حەق و ڕاستیەک بەدەستەوە نادات.

وە ناشبینم لە قورئان ھاوەڵانی ئەشکەوت لە ئەشکەوتەکەیان دەرچووبن تا ئەم کاتژمێرەشی ئەم بەیانه‌ی لێ دەردەچێت، جا چەندە سەیرە قسەکەتان کاتێک بڕواتان بەمە کردووە ئه‌وان لە ئەشکەوتەکەیان دەرنەچوون وە بەڕاستیش بەسەریاندا ئاگاداربوون لە پێشتردا بە ماوەیەکی دوور وە بینایەکیشیان بەسەرەوە دروستکردن و لە ئەشکەوتەکەشیان دەرنەچوون، بەڵام اللە ھەواڵی پێداون لە قورئان بەوەی دواتر ئەوان لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن..اللە ی پایەبەرزیش فەرموویه‌تی: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئایا ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرا نیە بەوەی ئه‌وان دواتر بەر لە مردنیان لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن، جا چۆن دەڵێن ئەوان داوایان لە اللە کرد جا اللە ئەوانی مراند لە ئەشکەوتەکەیان؟ بەھەمان شێوە ئەم بەسەرھاتە بێ سەروبنەی کە دەڵێت ئەوان ڕۆیشتن بە پارەکەیانەوە جا ئاشکرابوون ئەوانیش بەسەریاندا ئاگاداربوون، جا ئەگەر ئەم لێکدانەوەیەتان حەق و ڕاست بێت ئەوا لەبەرچی دەبینین ئەوانەی بەسه‌ریاندا ئاگاداربوون کەوتنە دەمەقاڵێ و کێشە دەربارەیان هه‌ر یه‌كێكیان بۆ چیرۆک و باسه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌هێنایه‌وه‌؟ جا له‌به‌رچی ئه‌م پیاوه‌ی ڕۆیشت بۆ ئاماده‌كردنی خواردن هیچ شتێكی به‌م خه‌ڵكه‌ نه‌وت کە قسه‌یان ده‌كرد ده‌رباره‌ی چیرۆکەکەیان مادام زانیان چه‌ند ساڵێكی زۆر تێپه‌ڕبووه‌و به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ڵكه‌ش كۆتاییان پێهاتووه‌ کە هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌ ترسی ئەوان خۆیان حه‌شار دابوو، پاشان خه‌ڵكه‌كه‌ ئاگاداربوون به‌ شوێنی ئه‌شكه‌وته‌كه‌و پەم هاوه‌ڵانەی چاوەڕێیان دەکردن له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه؟ به‌ڵام لە قورئاندا دەبینم ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ریاندا ئاگاداربوون و ئه‌وانیان دۆزیه‌وه‌ به‌ هیچ زانستێکی ئەوانیان نەدەزانی وه‌ كه‌وتنه‌ كێشه‌و دەمەقاڵە ده‌رباره‌یان! یان ئێوه‌ نازانن (تنازع) له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا چی یه‌؟ ئه‌مه‌ بریتی یه‌ له‌قسه‌و ده‌مه‌قاڵێ و جیاوازی پێشبینیه‌كان ده‌رباره‌یان به‌ڵام به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی زانست و هه‌ریه‌كێكیان به‌ گومانه‌وه‌ پێشبینی چیرۆکەکەی ئه‌وانی ده‌كرد، جا له‌پاش ئه‌مه‌ یه‌كێک له‌وان وتی: {ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].

بەڵام من دەتانبینم زانستەکەی ئه‌وانتان بۆ خەڵکی گێڕاوەتەوە له‌كاتێكدا ده‌بینم ئەوانەی بەسەریاندا ئاگاداربوون و ئەوانیان دۆزیەوە قسەیەکیان دەکرد کە جگە لەم قسەیەی ئێوەیه‌: {ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].

بەڵکو چەند سەیرە به‌وه‌ی واگومان دەبەن مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿١٨﴾} [الكهف].

بەوەی گوایه‌ ئەمە بەھۆی درێژی قژو نینۆکیان بووە!! جا ئەگەر ئەمە لێکدانەوەی بە حەق بێت ئەوا بۆچی دەبینین ئەوان لەدوای ھەڵسانەوەیان لە دوای خەوەکەیان دەیانوت: {لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ} [الكهف].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن دواتر ئەوان دەڵێن ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماوینەتەوە لەکاتێکیشدا ببینن قژیان وا درێژبووە بەھەمان شێوە نینۆکەکانیشیان لە درێژیدا؟ ئەگەر لەم لێکدانەوە بەتاڵەدا شتێک نەبینن، جا ئای سەرسامی لە ئێوە ئەی گەلی زانست خوازان چۆن بەدوای ئەم تەفسیرانە دەکەون بەبێ لێوردبوونەوەیان بەوەی ئایا مەنتقین و عەقڵ قبوڵیان دەکات و دڵەکانیشتان پێیان ئۆقرە دەگرێت؟ یاخود ئەوەیە لە دیدو ڕوانگەی ئێوەدا ئەم موفەسیرانە پێغەمبەرو نێردراون تا لەخۆیانەوە بە ئارەزوو قسەیان نەکردبێت لەبەرئه‌مەش بەدوای تەفسیرەکانیان دەکەون بەبێ لێوردبوونەوەو کەمترین بیرکردنەوە؟! اللە ی پایەبەرزیش ڕاستی فەرمووە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٩﴾} [الرعد].

وە یەمانی چاوەڕوانکراویش بانگتان دەکات بۆ بەکارھێنانی ژیری و ھۆشتان ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان جا لەدوای ئەمه‌ جیاوازیەکی زۆر دەبینن لە نێوان بەیانەکانی من و بەیانی ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر اللە بەگومان و دوودڵیەوە لە کتێبداو لێی دڵنیانین؛ بەڵکو دەتوانن لە چەندین دەروازەی زۆرەوە بۆیان بچن جا گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن، ھەرچی هی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەوا هەرگیز به‌قه‌د كونی دەرزیەکیشی تێیدا نابینن، جا ئه‌وه‌ كێ یه‌ قسه‌و گفتوگۆو ده‌مه‌قاڵێم له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌ به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستدا جا نکۆڵی ده‌كات و تەفسیرێک دەھێنێت باشتربێت لە ھی ئەوو چاکتر لێکدانەوەی دەکات جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن بەسوپاسەوە.

برای خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئیمام ناصر محمد یەمانی
ـــــــــــــــــــــ