ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
01 - 06 - 2008 زایینی
10:25 ئێواره
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=7790
ـــــــــــــــــــ
له مه‌هدی چاوه‌روانكراو بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێت
وه زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر باپیرەو خۆشەویست و سەرمەشقم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی وە لەسەر هەموو ئەم موسڵمانانەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێک بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو حەڵکی جیهان بڕیار نادەن، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..
چه‌ند سه‌یره قسه‌كه‌ت ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێیت، چۆن داوای موباهه‌له ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا هێشتا كه‌سێكیت به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێیت؟ جا به‌ڕاستی وا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی ڕاستت دۆزیوه‌ته‌وه ئەگه‌ر ڕاستیت ده‌وێت و داوای موباهه‌له له ڕاستی ده‌كه‌یت، جا چه‌نده خراپ و ناله‌باره ئه‌م باوەڕەت به قورئانی گه‌وره کە به‌م شێوه‌یه فه‌رمانت پێده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی منی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حەق به به‌یانی ڕاست و دروستی قورئانی گه‌وره قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە، وه به‌یانی ڕاست و دروستان به ڕاو قسه‌ی ئیجتیهاده‌وه بۆ ناهێنم؛ به‌ڵكو به به‌یانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان له خودی قورئان قسه ده‌كه‌م وه بوێری ئه‌مه‌ش ناكه‌م وه‌كو تۆ لەسەر اللە قسه بكه‌م به گومان و دوودڵیه‌وه له‌كاتێكدا زانیاریم له‌سه‌ر نه‌بێت جا ئه‌مه له فه‌رمانه‌كانی شه‌یتانه نەک له فه‌رمانی اللە ی ڕه‌حمان اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{يَا أَيُّهَا النّاس كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ أنه لَكُمْ عَدُوٌّ مبين ﴿١٦٨﴾ إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
وه فه‌رمانه‌كه‌ی اللە ش له قورئانی گه‌وره لەمه‌دا ده‌بینیت به‌وه‌ی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی كردووه له‌سه‌رتان لەسەر اللە قسه‌یه‌ک بكه‌ن له كاتێكدا لێی دڵنیانین و گومانتان لێی هه‌یه و لێی نازانن اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ ربّي الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
وه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێیت، به‌ڕاستی تۆ ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نازانی به‌ڵكو ئایه‌ته‌كانی اللە ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهان به‌درۆ دەزانی، ئه‌مه‌ش چونکە اللە فه‌رموویه‌تی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت سێ كه‌سن،
ناصر یه‌مانیش بە مۆڵەتی اللە ئه‌مه‌ی وتووه، وه هه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی ناصر یه‌مانی و شوێنكه‌وتووه به‌ڕاستدانه‌ره‌كانی وتوویانه قسه‌یه‌كی ڕاستەو قسه‌یه‌ک نی یه وه‌ک ئه‌وانه‌ی تفه‌نگ به تاریكه شه‌وه‌وه ده‌نێن، وە اللە ش نه‌یفه‌رمووه ئه‌م قسه‌یه‌ی ناصر یه‌مانی و شوێنكه‌وتووه به‌ڕاستدانه‌ره‌كانی تفه‌نگ نانه به‌تاریكه شه‌وه‌وه، وه قسه‌كه‌ی ناصر یه‌مانی و شوێنكه‌تووه‌كانی هێشتا له زانستی غه‌یب و شاراوە دایه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ} [الكهف:22].
اللە ش نه‌یفه‌رمووه ئه‌م قسه‌یه تفه‌نگ نانه به تاریكه شه‌وه‌وه؛ به‌ڵكو ئه‌م قسانه تفه‌نگ نانه به تاریكه شه‌وه‌وه كه وتراون.
جا وه‌ره تا زانستت زیاد بكه‌م به‌ر له‌وه‌ی موباهه‌له بكه‌یت به‌ڵكو بینا بیت به هه‌ق و ڕاستی جا به‌دوای بكه‌ویت ئەگه‌ر تۆ كه‌سێكی ڕاستیت ده‌وێت. اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل ربّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ} صدق الله العظيم [الكهف:22].
وه ئەگه‌ر له‌م ئایه‌ته ووردبوویتهوه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌رێی ئه‌وا دواتر ده‌بینیت قسه‌كه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی نه‌وتراوه‌و هێشتا له زانستی غه‌یبدایه بریتی یه له قسه راست و دروسته‌كه، كه بریتی یه له قسه‌كه‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌ق و ده‌سته‌كه‌ی وه اللە ش نه‌یفه‌رمووه ئه‌م قسه‌یه تفه‌نگ نانه به تاریكه شه‌وه‌وه. هه‌رچی ئه‌م قسانه‌ی ترن کە وتراون له‌م زه‌مانه‌دا ئه‌وا هه‌مووی له قسه‌ی یه‌هودو نه‌صاراكانن و هه‌موویان تفه‌نگیان به تاریكه شه‌وه‌وه ناوه به‌بێ زانست و زانیاری، وه هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی وتراون بریتین له قسه‌ی ئه‌هلی كتێب له یه‌هودو نه‌صارا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش فەرموودەکەی اللە بۆ نێردراوەکەی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت:
{وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا ﴿٢٢﴾} [الكهف].
به‌و مانایه‌ی ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت پرسیاریان لێمه‌كه
{مِّنْهُمْ أَحَدًا}به‌مانای له ئه‌هلی كتێب. جا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لەلامان ئه‌م قسه‌یه کە هێشتا نه‌وتراوه‌و هێشتا له زانستی غه‌یبدایه له زه‌مانی ئه‌م قسانه‌ی وتراون له‌م سەردەمەدا اللە ش نه‌یفه‌رمووه ئه‌م قسه‌یه وتراوه به‌ڵكو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ} صدق الله العظيم.
به‌هه‌مان شێوه په‌روه‌ردگارم ژماره‌كه‌یانی لە قورئان بۆ ڕوونكردوونه‌ته‌وە، وه هیچ ژماره‌یه‌كی پێ نه‌وتوون له‌ناو ژماره‌كان ته‌نها
كه‌مه‌كه‌یان نه‌بێت پاک و بێگه‌ردی بۆی، وه ئه‌م ژمارانه‌ی وتراون ژماره‌ی ئه‌وان نین، به‌ڵكو ئه‌م قسه حەق و ڕاستەی کە نه‌وتراوه‌و هێشتا نادیاره بریتی یه له
كه‌مترین کە قسه‌كه‌ی یه‌كه‌مه:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل ربّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:22].
جا ئەگه‌ر له ئایه‌ته‌كه وورد بیته‌وه ده‌بینیت اللە پێی وتوون كامه قسه‌یان حه‌ق و ڕاسته، فه‌تواكه له فه‌رمووده‌كه‌ی اللە ی پایەبەرزدایە كه ده‌فه‌وموێت:
{قُل ربّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}.
له‌وه‌یه نه‌زانه‌كان ئه‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن لەسەر اللە به گومان و دوودڵیه‌وه‌و له‌كاتێكدا لێشی نازانن بڵێن: "به‌ڕاستی اللە مه‌به‌ستی له‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت (ما يعلمهم إلا قليلٌ) واته كه‌مێک له خه‌ڵكی له‌وانه‌ی ده‌یزانن" به‌ڵام اللە فه‌رمانی به نێردراوەکەی كردووه بڵێت:
{قُل ربّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}
جا ئه‌م فه‌رمانه به قسه‌كه له‌لایه‌ن اللە وە بۆ نێردراوەکەی له‌گه‌ڵ فه‌توای:
{قُل ربّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ}، به‌مانای به‌ڕاستی اللە خۆی زانایه به ژماره‌كه‌یان پێی نه‌وتوون ته‌نها كه‌مه‌كه‌یان نه‌بێت، جا لێره‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی ورد ده‌بێته‌وه ده‌وه‌ستێت و جا ده‌ڵێت:
"كه‌واته ژماره‌یان كه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی اللە فه‌رموویه‌تی ئه‌وان كه‌مترن له‌وانه‌ی ده‌یڵێن ده‌رباره‌ی ژماره‌كه‌یان و ئه‌ویش هیچی پێنه‌وتوون ته‌نها كه‌مه‌كه‌ی نه‌بێت، وه له میانه‌ی ئه‌مه‌دا ده‌بێت ژماره‌كه‌یان یان دوو كه‌س بن یا ده‌بێت كه‌مترین ژماره بێت له كۆی هه‌مووی ئه‌م ژمارانه‌ی له ئایه‌ته‌كه‌دا هاتوون، وه یان ده‌بێت ژماره‌كه‌یان كه‌مترین ژماره بێت له‌وانه‌ی هاتوون كه بریتی یه له:
{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ} صدق الله العظيم.
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه‌ش به هه‌مان شێوه پێویستی به ده‌سه‌لاتی زانستی زیاتر هه‌یه جا پێویسته له‌سه‌رت برۆیت بۆ قسه‌ی ئه‌م قسهكارهی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت تا بزانیت له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س قسه‌ی ده‌كرد له‌و كاته‌ی وتی:
ابعثوا أحدكم بورقكم هذه الى المدينة. واته: یه‌کێک له خۆتان بنێرن با ئه‌م پاره ببات بۆ شار. جا لێره‌دا بۆت ڕوونده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ زیاتر له كه‌سێک قسه‌ده‌كات کە بریتین لە دوو كه‌س، جا دڵنیا دەبیتەوە ئه‌وان سێ كه‌س بوون وه قسه ڕاسته‌كه ئه‌م قسه‌یه کە نه‌وتراوه له‌لایه‌ن یه‌هودو نه‌صاراوه، كه بریتی یه له‌م قسه‌یه‌ی هێشتا نادیاره له زانستی غه‌یبدا، جا ها ئه‌وه وترا له‌سه‌ر زمانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو ده‌سته‌كه‌ی به‌وه‌ی ئه‌وان سێ كه‌سن و چواره‌میان سه‌گه‌كه‌یانه، وه مه‌هدی چاوهڕونكراوو ده‌سته به‌ڕاستدانه‌ره‌كه‌ی بریتین له‌م ده‌سته حه‌ق و ڕاسته‌ی ژماره راسته‌كه‌ی ئه‌وان و چیرۆک و ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌یان به ته‌واوی سهرژمێرو باس كرد، دواتریش به سه‌ریاندا ئاگادار ده‌بن و ده‌یاندۆزنه‌وه، جا بۆتان ڕوونده‌بێته‌وه مه‌هدی چاوه‌روانكراوو ده‌سته‌كه‌ی بریتین له تاكه كه‌س له‌سه‌ر حه‌ق بن. بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی:
{ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:12].
وه مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو ده‌سته‌كه‌ی تاكه كه‌سن ماوه‌ی مانه‌وه‌یان و چیرۆکەکەیان و ناوه‌كانیان و ده‌رباره‌یان له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی سه‌رژمێر بكه‌ن، هه‌رچی سه‌گه‌كه‌یشانه ئه‌وا به‌ڕاستی اللە نیشانی دام ڕه‌نگه‌كه‌ی سوره وه دواتریش له ڕۆژی دۆزینه‌وه‌و ئاگاداربوون به‌سه‌ریاندا ده‌یبینن جا تۆ چه‌نده له‌وانه ده‌چیت كه نه‌زانن له‌وانه‌ی قسە لەسەر اللە دەکەن به گومان و دوودڵیه‌وه له‌كاتێكیشدا ناشزانن، وه ئەگه‌ر تۆ لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکانیت له‌وانه‌ی له كتێبەکەی اللە ورد ده‌بنه‌وه ئه‌وا دواتر حیكمه‌تی مانه‌وه‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ده‌بینیت له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا} صدق الله العظيم.
هه‌رچی ئه‌وانه‌شن کە به‌سه‌ریاندا ئاگاداربوون له پێشتردا ئه‌وا ده‌رباره‌ی ئه‌وان هیچیان نه‌ده‌زانی؛ نه ده‌یانزانی چیرۆکەکەیان چیه نه ماوه‌ی مانه‌وه‌شیان نه ناوهكانیەکەشیان، به‌ڵكو بوو به‌كێشه له‌سه‌ر چیڕۆکەکەیان و هه‌ریه‌كێک له‌وان به تفه‌نگ نان به تاریكه شه‌وه‌وه به‌بێ زانیاری هه‌واڵێكی ده‌رباره‌یان ده‌هێنا، جا له‌پاش ئه‌مه گه‌ڕاندیانه‌وه لای دروستكارەکەیان:
{فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].
وه لە ڕاستیدا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی ئه‌مه‌ی بۆ ڕوونكردنه‌وه
حیكمه‌ت له مانه‌وه‌کەیان چی یه؛ كه بریتی یه له‌وه‌ی له پێناوی شوێنکەوتنی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حەق و دەستەکەیەتی کە ژماره‌ی ئه‌وان و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و چیڕۆکەکەیان و ناوهدانیەکەیانی سهرژمێرو باسكردووه، وه دواتریش اللە زانسته‌كه‌ی زیادكردم به نیشاندانی ره‌نگی سه‌گه‌كه‌یان کە زه‌ردێكی سورباوە وەک ره‌نگی ئه‌م سه‌گه ناسراوانه‌ی له‌لاتانن نه ڕه‌ش نه سپی به‌ڵكو ڕەنگێكی تر، وه ئێمه به‌م ڕه‌نگه ده‌ڵێین سور هه‌ندێكی تریش پێی ده‌ڵێن زه‌رد، گرنگ ئه‌وه‌یه من ئه‌مه‌م پێ وتن کە مه‌به‌ستم وه‌كو خۆی چ ڕەنگێكه له ڕه‌نگی سه‌گه‌كان، وه به‌هه‌مان شێوه مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه کە ئاگاداربوون به‌سه‌ریاندا بریتی یه له حیكمه‌تی ونبوونەکەیان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی تا زه‌مان و كاتی حیكمه‌ت له مانه‌وه‌کەیان دێت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌كن له نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت.
وه به‌راستی اللە ش ئه‌م حیكمه‌ته‌ی بۆ ڕوونكردوونه‌ته‌وه له ئاگاداربوون به سه‌ریانداو دۆزینه‌وه‌یان له پێناو ون بوون و شاردنه‌وه‌یان تا سەردەمی نیشانه گه‌وره‌كانی قیامه‌ت دێت. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:
{وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّـهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا} صدق الله العظيم [الكهف:21].
له‌وه‌یه نه‌زانه‌كان بڵێن: "به‌ڵكو ئه‌م حیكمه‌ته تایبه‌ت بوو به‌وانه‌ی ئاگاداربوون به‌سه‌ریانداو ئه‌وانیان دۆزیه‌وه له پێشتردا". جا له‌پاش ئه‌مه وەڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاگاداربوون به‌سه‌ریانداو ئه‌وانیان دۆزیه‌وه هیچ شتێكیان ده‌رباره‌یان نه‌ده‌زانی؛ نه ده‌رباره‌ی به‌سه‌رهاته‌كانیان وه نه ده‌رباره‌ی ناوه‌كانیان وه نه ده‌رباره‌ی حیكمه‌ت له مانه‌وه‌شیان، جگه له‌وه‌ی زانیان ده‌بێت حیكمه‌تێكی اللە هه‌بێت له كتێبدا له‌مانه‌وه‌ی ئه‌مانە:
{فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} صدق الله العظيم.
وه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێیت، به‌ڕاستی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت و ره‌قیم وا له پارێزگاری (ذمار) ن له گوندی (الأقمر) له ئه‌شكه‌وتێكی ته‌نیشت ماڵی پیاوێک کە پێی ده‌ڵێن محمد سعد، وه محمد سعدیش شوێنه‌كه‌ی كردووه به شوێنی خواردنی ئاژه‌ڵه‌كان، جا ئایا له‌دوای ئه‌م به‌یانە به‌یانی ترت ده‌وێت؟ وه سوێند بە اللە ی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهان ده‌خۆم ئه‌وان له پارێزگای (ذمار) ن، جا ده‌رباره‌یان قسه مه‌كه به دوودڵی و گومانه‌وه ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێیت، درۆش په‌ته‌كه‌ی كورته، وه هه‌رده‌ڵێیت لەم کەسانەیت کە دڵ لەرزۆک و دوودڵ و بە گومانن له‌وانه‌ی ڕێگا له حه‌ق و ڕاستی ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێن له شک و گومان دروست کردن له دڵی به‌ڕاستدانه‌ران تا بگه‌رێنه‌وه (سەر گومڕایی)، وه سوێند بە اللە ئەگه‌ر تۆ به‌م شێوه‌یه بیت ئه‌وا كه‌س گومڕاو سه‌رلێشێواو ناكه‌یت ته‌نها خۆت نه‌بیت، وه ئه‌مه‌ش له نیشانه‌كانی اللە یە بۆ ئه‌وانه‌ی دڵنیان له نیشانه‌كانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَتْ تَزَاوَرُ عَنْ كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَتْ تَقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّـهِ ۗ مَنْ يَهْدِ اللَّـهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ۖ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
وه ئەگه‌ر تۆش ئاگادار بوویت به‌سه‌ریانه‌وه له شوێنێكی تر ئەوا په‌له بكه وه‌ره ڕوونی بكه‌وه بۆ خه‌ڵكی جیهان ئەگه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟ به‌ڵكو له‌وه‌یه چه‌ند جه‌سته‌یەکی مردووی پارێزراو له تێكچوون بدۆزیته‌وه،
به‌ڵام بزانە هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت مردوو نین به‌ڵكو به خه‌وتوویی ڕاكشاون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ وَكَلْبُهُم بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
وه مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌قیش ده‌رباره‌ی هۆكاری هه‌ڵاتنی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا ئاگادار ده‌بێت و ده‌یاندۆزێته‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه كه بریتی یه له‌وه‌ی نه‌یزانیوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌نده درێژن و جه‌سته‌كانیان چۆن دروستكراون، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی له نیشانه سه‌رسورهێنه‌ره‌كانی اللە ن، كه له ئوممه‌ته یه‌كه‌مینه‌كانن به ڕه‌نگ و وێنه‌ی گەلی عاد، جا سه‌یری جه‌سته‌ی ەلی عاد بكه به‌ڵكو بگه‌یت به‌وانه‌ی دڵنیا ده‌بن به نیشانه‌كانی اللە.
هه‌رچی وه‌سف و باسی جه‌سته‌ی گەلی عادو ثه‌مودیشه جا زه‌به‌لاحیه‌كه‌یان به جه‌سته‌ی هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوه‌لانی ئه‌شكه‌وت نزیک له سەردەمی ئه‌وان ژیاون له‌دوای عادو ثهمود، وه به‌هه‌مان شێوه جه‌سته‌ی عادو ثهمودیش زه‌به‌لاح بوون جا ته‌نها قورئان باسی زه‌به‌لاحی ئه‌وانمان بۆ ده‌كات به‌وه‌ی چه‌نده درێژ‌و زه‌به‌لاح بوون جا درێژی ئێوه له به‌رامبه‌ر یه‌كێكیان وه كو هی منداڵێكه بڕوات به‌لای درێژترین پیاو له‌لای ئێوه، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی ئه‌مه‌دا ده‌رده‌هێنن کە اللە ی پایەبەرز تێیدا ده‌فه‌رموێت:
{كَأنهمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [القمر].
جا ئایا ده‌زانن (أعجاز النخل) چی یه؟ ئه‌مه بریتی یه له قه‌دی دارخورمایه‌كی درێژ كه ئه‌گه‌ر له زه‌ویدا له ڕیشه‌وه هه‌ڵیكه‌نیت ده‌كه‌وێت و به‌رده‌بێته‌وه به‌سه‌ر زه‌ویداو ژیانی نامێنێت، وه ئه‌مه‌شمان بۆ ڕوونكردنه‌وه تا به حەقەکەی بچوێنین به‌هه‌مان شێوه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأنهمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ﴿٧﴾} [الحاقة].
جا ئه‌ی قه‌وم قورئانی گه‌وره وا باسی زه‌به‌لاحی ئه‌م گه‌له‌تان بۆ ده‌كات له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{فَتَرَى الْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأنهمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍ ﴿٧﴾}
به‌هه‌مان شێوه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{كَأنهمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درێژیان به درێژی قه‌دی دارخورماكان ده‌چێت، وه قورئانیش ورده له وه‌سفه‌كه‌ی، بۆیه درێژیان وه‌ک درێژی قه‌دی دارخورما بووه، جا با یه‌كێكتان بڕوات به ڕێكی بوه‌ستێت له‌لای قه‌دی دارخورمایه‌كه‌وه دواتر جیاوازیه‌كه له نێوان خۆمان و ئه‌وان به‌دی ده‌كات كه وه‌ک جیاوازی نێوان ئێمه‌و درێژی قه‌دی دارخورما زه‌به‌لاحه‌كه‌یه، جا ئایا ئێوه به‌ڕاستی داده‌نێن و ده‌گه‌ڕێن ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به هه‌موو حیله‌و هۆكارێک هه‌ر یه‌كێک له ئێوه به گوێرەی هه‌وڵ و ماندووبوون و حیله‌كه‌ی؟ وه ئه‌گه‌ر بشتانه‌وێت ئه‌وانه‌ی نوستوون به ئاگا بهێننه‌وه ئەوا بڕۆن بۆ گوندی (الأقمر) له پارێزگای (ذمار) ی ڕۆژهه‌ڵاتی حورور جا ده‌بینن وا هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له گوندی (الأقمر) دان تا راست و دروستی ئه‌مه بزانن كه اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:
{لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم.
جا بزانن هه‌ڵهاتنه‌كه له‌به‌ر بینینی له ناكاوی جه‌سته‌ی ئەم به‌شه‌ره زه‌به‌لاحانه‌یه کە قه‌ت وێنه‌یان نه‌بینراوه وه هه‌ركه‌سێكیشتان كه ده‌یانبینێت خۆی زۆر به بچوكی و كه‌می ده‌بینێت له به‌رامبه‌ریان.
وه سوێندیش بە اللە ی پایەبەرزی گەورە ده‌خۆم من به ڕاست و حه‌ق نه‌بێت قسه‌تان بۆ ناكه‌م جا ئایا بڕوا بە قورئانی گەورە دەکەن؟ جا هێشتا زۆر له نیشانه‌ی تر هه‌ن هه‌ڵیده‌گرین بۆ ئه‌وانه‌ی دوو دڵن جا به حه‌ق و بە به‌ڵگه‌وه ده‌یاندوێنین.
وه ئومێدیشم لە اللە ئه‌وه‌یه پاداشتی (ئیبن عومەر) بداته‌وه لە بەرامبەرم به چاكترین پاداشت به باشترینی ئه‌وه‌ی به‌نده چاكه‌كانی پێ پاداشت ده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوێكه هه‌وڵده‌دات بۆ سه‌لماندنی به‌ڕاستدانان له سه‌ر ئه‌رزی واقع تا به خه‌ڵكی بڵێت: "ئه‌ی قه‌وم به‌دوای ئه‌م مه‌هدیە چاوه‌روانكراوه بكه‌ون کە بە به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان ده‌تاندوێنێت جا حه‌قه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌بینن". وه ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌مه شاهێده، جا من پێیدا هه‌ڵناده‌م ته‌نها ئه‌وه‌یه ده‌زانم شایه‌نی ئه‌وه‌یه باسی بكه‌م، وه ده‌شزانم سوپاس و پاداشتی له من ناوێت به‌ڵكو خۆشه‌ویستی اللە و نزیكبوونه‌وه لێی و ڕازیبوونی نه‌فسی اللە ی خۆی ده‌وێت. وه منیش له‌سه‌ر ئه‌مه شاهێدم. اللە لێی ڕازی بێت و شیفای بدات و چاكی بكاته‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بیسه‌ری دوعا‌و نزاكانه جا كه‌س له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌كه‌ی بێ ئومێد نابێت ته‌نها نائومێده‌كان نەبن.
بسم الله الرحمن الرحيم
هه‌رچی داواكه‌شته بۆ موباهه‌له کردن ئەوا مژده بێت به‌مه، جا ده‌ڵێم:
ئه‌ی اللە به‌نده‌كه‌ت ناصر محمد یه‌مانی داوا ده‌كات به حه‌قی ئه‌وه‌ی هیچ پەرستراوێک نی یه ته‌نها تۆ نه‌بیت وه به‌حه‌قی ئه‌م ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانیەت کە له‌سه‌ر نه‌فسی خۆتت نوسیوه، وه به‌حه‌قی گه‌وره‌یی نیعمه‌تی ڕازی بوونی نه‌فست ئەگه‌ر من بوختانم هه‌ڵبه‌ستووه له‌سه‌رتۆ به ناحه‌ق ده‌رباره‌ی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو نیم ئه‌وا نەفرەتی اللە و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیشم له‌سه‌ر بێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌دوای ڕاستیدا ده‌گه‌رێت مه‌هدی چاوهڕوانكرای حه‌ق له كتێبدا به‌درۆ دەزانێت ئه‌وا به‌ڕاستی من داوات لێده‌كه‌م به حه‌قی ئه‌وه‌ی هیچ پەرستراوێک نی یه ته‌نها تۆ نه‌بیت وه به‌حه‌قی ئه‌م ره‌حمه‌ت و میهرەبانیەت کە له‌سه‌ر نه‌فسی خۆتت نوسیووه وه به‌حه‌قی نیعمه‌تی ڕازی بوونی نه‌فسی خۆت له ئەوو له هه‌موو موسڵمانانیش خۆشبیت جا ئه‌وان نازانن من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌قم له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە، جا هه‌ر كه‌سێک به‌دوام بكه‌وێت له ئەوا منه وه هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچیم بكات ئه‌وا به‌ڕاستی ئەی اللە تۆ لێخۆش‌بوو میهره‌بانیت وه تۆ به ڕه‌حم و میهرەبانتریت له به‌نده‌كه‌ت بۆ به‌نده‌كانت به‌ڵێنیشت ڕاسته‌و هه‌ر خۆت لە هەموو میهرەبان بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برات ڕه‌حمه‌تی ئه‌و اللە یەی ڕه‌حمه‌ت و میهرەبانیەکەی هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌ی پشت له حه‌ق هەڵدەکات له‌كاتێكیشدا ده‌زانێت ئه‌مە حه‌قه؛ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی.
__________________