ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1428 ک
25 - 07 - 2007 مـ
10:56 ئێوارە
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصلية للبيـــــــــــان ]
http://www.nasser-yamani.com/showthread.php?t=1701
ــــــــــــــــــــ

فەتوای مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی بینینی خودا جل ثناؤه
بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ و مژدەبەخش بۆ باوەڕداران..


بسم الله الرحمن الرحيم، لەمەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی خودا لەسەر زەوی بۆ ھەموو موسڵمانان ، سەلام لەسەر ئەوەی کەوا شوێنی ڕێنمایی کار دەکەوێت بۆ ڕێگای ـــــــــــــ ڕاست، وبعد..

ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان بەڕاستی من ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە لە عەقیدەو بیروباوەڕی بینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە، جا با حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە تاکو ڕزگارتان بکەم لەفیتنەکەی مەسیحی دەجال شەیتانی نەفرەت لێکراو ئەوکەسەی کەوا دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە! لەکاتێکدا کوڕی مەریەمیش نیە بەڵکو بریتی یە لە کەسێکی درۆزن ھەر لەبەرئەوەش پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن (المسیح الکذاب)، وە بەوەش نازانم کەوا ئەو کوێربێت و لەنێوچاوانیشیدا نوسرابێت کافر؛ بەڵکو ئەم قسەیە لەمەکروپیلانی ئەو کەسانەیە کەوا بەئیمان و باوەڕەوە خۆیان دەرخستووە لەبەردەمی پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلّم - تا بەم شێوەیە ڕێگە بگرن و بەربەست دابنێن لە ڕێگاکەی خودا، جا چەندە خراپ بووە ئەوەی کەوا دەیانکرد! جا ھەر ئەوانە وتوویانە دەجال کوێرەو لەنێوچاوانیشیدا نوسراوە کافر ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوان دەزانن بەوەی کەوا ئێوە ھەرگیز ئەوە نابینن لەسەر ڕوخسارەکەی مەسیحی درۆزن، جا بەڵکو واتان لێبکەن (لەوکاتەی کە بینیتان کوێر نیەو لەنێوچاوانیشیدا نەنوسراوە کافر) ئێوە بەڕاستی دابنێن بەوەی کەوا ئەو خودای پەروەردگاری جیھانە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، جا ئایا ئێوە واگومان دەبەن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی کەوا خودا ئینسان بێت جا نەتوانن حەق و بەتاڵ لەیەک جیابکەنەوە تەنھا بەوە نەبێت کەوا مەسیحی دەجال کوێرەو پەروەردگارەکەشتان کوێر نیە؟! جا عەقڵەکانتان بۆ کوێ چووە؟ خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {{لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ ۖ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ}} صدق الله العظيم [الشورى:11].
واتە/ هیچ شتێک له‌و ناچێت و ھاوشێوەی ئەو نیە وە‌ ئه‌و بیسه‌رو بینایه‌.

وەمنی مەھدی چاوەڕوانکراو دان دەنێم بە دوو عەقیدەو بیروباوەڕی لای شیعەکان کەوا بریتین لە: (حوکم وبڕیار دەربارەی نەبینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە-لەدنیاو دوایی-، وە حوکم و بڕیار دەربارەی گەڕانەوە بۆ بەشێک لە مردووەکان-لەژیانی دنیداا-)، وە مخالف و پێچەوانەشیانم لەوەی کەوا خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، وە ووریاو ئاگاداری دەستەو تایەفەیەک دەکەمەوە لەوان بەوەی کەوا قورئان تەفسیر نەکەن بە ھەواو ئارەزووی خۆیان، وە ووریاو ئاگاداری ھەموو موسڵمانان دەکەمەوە لە تەفسیرکردنی کتێبەکەی خودا بەگومانەوە لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستیدا، جا ئەوە لە کاروکردەوەکانی شەیتان و فەرمانەکانیەتی بەوەی کەوا قسە بکەن لەسەر خودا لەکاتێکدا بەدڵنیاییەوە نەشزانن ھەتا ئەگەر تەنانەت ئەوە تەئویل کردن و لێکدانەوەش بێت بۆ ئایەتەکانی کتێب، ئەوەش لەبەرئەوەی لێکدانەوەو تەئویلکردنەکە بریتی یە لە مانای مەبەستەکە لەنەفسی خودا بۆ فەرموودەکەی، جا ئەگەر بێتو تەئویل و لێکدانەوەکەت حەق و ڕاست و دروست نەبێت ئەی زانا ئەوە بەڕاستی ئەوکاتە قسەت کردووە بە جگە لەحەق و ڕاستی لەسەر خودا دواتریش خودا حساب و لێپرسینەوەت لەسەر ئەوە لەگەڵ دەکات لەبەرئەوەی تۆ پێچەوانەو سەرپێچی فەرمانەکەی ئەوت کردووە. وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّـهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و داوێنپیسی ھەیە حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه‌ وە شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه‌ دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.

جا لەپاش ئەوە ئەی زانا شوێنی ئەمرو فەرمانەکەی شەیتان کەوتووی کەواا مخالف و پێچەوانەی ئەمرو فەرمانەکەی خودایە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿١٦٨﴾ إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ وە شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌ (168) بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو داوێنپیسی و تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی قسەیەک یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێک گوفتار به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (169).

جا ئایا دەمبینن بەوەی کەوا من تەئویل و لێکدانەوەکەم بۆ فەرموودەکەی خودا بە جگە لە فەرموودەو کەلامەکەی خوداوە ھێنابێت؟ جا چیتانە کەوا بەڕاستی دانانێن؟ جا ئایا جیاوازیەکەتان لەنێوان (حەق) و بەتاڵدا تەنھا کردووە بەوەی کەوا دەجال کوێرەو خوداش کوێر نیە؟ کەواتە ئەوەتان بەڕاستداناوە بەوەی کەوا خودا بریتی بێت لە ئینسانێک جا فەرق و جیاوازیەکە لەڕوانگەی ئێوەدا ھەر ئەوەیە کەوا دەجال کوێرە! جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ ئەی ئایا بەس نیە بۆتان بەوەی کەوا خودا حوکمێکی حەقی بۆ ھێناونەتەوە دەربارەی بینینەکەی خودا کەوا بریتی یە لە چیا جا ئەی چۆن ئینسانی لاواز بەرگەی بینینەکەی دەگرێت؟ لەکاتێکدا ئینسانیش بەلاوازی دروستکراوە ھەروەکو خودای گەورە لەئایەتێکدا ئاماژەی بۆدەکات و دەفەرموێت (وخُلق الإنسان ضعيفاً) جا ئەمە عەقیدەو بیروباوەڕێکی بەتاڵ و پوچەو خودا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿١٤٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ وە کاتێک موسا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا وتی پەروەردگارم دەبا ته‌ماشات بکه‌م خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

ئایا نابینن کەوا موسا لەوساتەی کەوت و لەھۆش خۆی چوو قسەکەی چی بوو وەکو دەفەرموێت: {فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.
واتە/ ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

جا مانای قسەکەی موسا ڕوون و ئاشکرایە، جا بەڕاستی پەروەەردگارەکەی بەپاک و بێگەرد گرت بەوەی کەوا ھیچ شتێک ھاوشێوەی ئەو نیە تا بەرگەی بینینەکەی بگرێت جا ھەتا تەنانەت چیا گەورەکەش بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی خودای نەگرت بە دەنگ و ڕەنگەوە ئەوەش لەبەرئەوەی خودا گەورەترو مەزنترە پاک و بێگەردی و بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی، جا خودا بەڵگەی نەبینینەکەی لە چیایەکە دانا جا ئەگەر لەشوێنەکەی خۆی مابایەوە لەدوای ئەوەی کەوا خودا خۆی نیشاندا بۆی جا ئەوکاتە ئومێدێک ھەبوو بەوەی کەوا خەڵکی پەروەردگارەکەیان بەدەنگ و ڕەنگەوە ببینن، ھەر لەبەرئەوەش خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ}.
واتە/ خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی هه‌رگیز نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که ئەوو ھیچ شتێکی تریش به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه‌ جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد کێوه‌که‌ی ورد و خاش کرد موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (ڕاستیەکەی بۆ دەرکەوت لەوەی ھیچ شتێک ناتوانێت خودا ببینێت ) و وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

جا موسا درکی بە مەودای مەزنی و گەورەیی پەروەردگارەکەی کرد کەوا ھیچ سنورێکی نیە، وە فەرمووی: {قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ}.
واتە/ وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

جا ئێوەش بگەڕێنەوەو تۆبە بکەن ھەروەکو چۆن موسا تۆبەی کردو گەڕایەوە ئەی گەلی موسڵمانان، جا ھەموو یەکێک لەئێوە با ئەوە بڵێتەوە کەوا موسا فەرمووی: {قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ}.
واتە/ وتی ستایش و پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر سایشته‌ی تۆیه‌ تۆبەم کردو گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.

ئەمە بەومانایەی کەوا یەکەم باوەڕدارە بەوەی کەوا خودا درک بەچاوەکان دەکات و دەیان بینێت بەڵام چاوەکانی ئەوان ناتوانن درکی پێ بکەن و بیبینن، وە نکۆلی لەوەش ناکەم بەوەی کەوا خودا قسە دەکات لەگەڵ بەندەکانی بەڵام لەدوای پەردەوە (حجاب) نەوەک بە دەنگ و ڕەنگەوە ئەی گەلی بەشەر. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ھیچ بەشەرێک بۆی نیه هیچ کات خوای گه‌وره قسەی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگا (وەحی تێگەیشتن ڕاستەوخۆ بۆ سەردڵ)ەوە نەبێت یان له پشتی په‌رده‌وه‌ یان نێردراوێکی وه‌ک فریشته‌_جوبره‌ئیل_ده‌نێر ت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵندو بەرزو داناو کاربه‌جێیه‌.

جا ئایا دەبینن بەوەی کەوا خودا قسەتان لەگەڵدا بکات لەڕۆژی قیامەتدا بە دەنگ و ڕەنگەوە؟ پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو ئاسمانەکان شەق دەبن بە شێوەی پەڵە ھەور بە پەردەوە فریشتەکانیش دادەبەزێندرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
واتە/ ئایا ئه‌وانه‌ چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له دوای شێوە سێبه‌ری په‌ڵه هه‌ور (واتە لەدوای پەردەوە) له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا ئه‌وکاته هه‌موو شتێک بڕیاری لەسەردرا وەهه‌موو کارو فرمانێکیش هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وە دەشزانم ئێستا ھەندێ کەس ھەن دەیانەوێت پێم بڵێن: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ، ئەی ئئایا خودا بەرزی و بڵندی و گەورەیی بۆی نەیفەرمووە:{وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة]؟
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێک گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: ئەی گەلی موسڵمانان لەسەرتانە کەوا بیروباوەڕەکان لەسەر ئایەتە محکەمەکان جێبەجێ بکەن کەوا ڕوون و ئاشکران بۆ ھەموو کەسێک کەوا زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەیە، بەڵام ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو حەدیس و فەرموودەکانتان لەسەر ئایەتە موتەشابیھەکان جێبەجێکرد جا ئەوە دواتر دەکەونە ناو فیتنەوە، جا ئایا کوفر دەکەن بە ھەندێک لە قورئان و ئیمانیش بە ھەندێکی دەھێنن ھەروەکو ئەوەی ئەھلی کتێب دەیانکرد؟ ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر بێتو ئێوە ھەڵسان بەجێبەجێکردنی حەدیس و فەرموودەکان لەگەڵ ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) جا بەڕاستی ئەوە خودا ئایەتە محکەمەکانی لەبۆرسە داناوە بۆتان، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەگەر ئێوە گەڕانەوە بۆ ئایەتی محکەم ئەوا دواتر دەبینین بەوەی کەوا بەڕاستی ناکۆک و دژ دەبێت بە حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکە، کەواتە لەسەرتانە دەست بگرن بەوەی کەوا لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکاندا ھاتووە کەوا کردوونی بە بنچینەو دایکی کتێبەکەی خودا جا ئەوەی کەوا دەستیان پێوە دەگرێت ئەوا ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگاریه‌وه‌و شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه‌ که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌وو دامه‌زراوە، وەھەرچی ئەوانەن کەوا زیغ و لاری و لادان لەدڵیاندا ھەیە ئەوادواتر شوێنی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەكان) دەکەون لەگەڵ حەدیس و فەرموودە فێتنە ھەڵبەستراوەکە (ئەو ئایەتانەی لەدەرەوەیاندا بە حەدیس و فەرموودە فیتنەکان دەچن بەڵام لەتەئویل و لێکدانەوەدا دژیانن)، ئەوەش لەبەرئەوەی دەیەوێت بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیە بسەلمێنێت بەوەی گوایە لە پێغەمبەری خوداوە ھاتووە صلّى الله عليه وآله وسلّم، جا پشتی بە ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- بەستووە لەقورئان کەوا لەدەرەوەیدا بە حەدیس و فەرموودە ھەڵبەستراوەکە دەچێت کەوا بەپیلان و مەکری (دووڕوەکان) ھەڵبەستراوە جا شەیتانەکان وایان لێکردووە بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودە ھەڵبەستراوە بەدەرەوەی ئایەتە موتاشبیھەکان بچێت ئەو ئایەتانەی کەوا ھیشتا پێویستیان بەوکەسانە ھەیە کەوا ڕۆچوون لەزانستدا (الراسخون في العلم) کەوا تەئویل و لێکدانەوەکەی لەقورئانی گەورەدا دەردەھێنن، بەڵام ئەوانەی کەوا زیغ و لاری و لادان لەدڵەکانیاندا ھەیە ھەرچەندە نایانەوێت بەوەی کەوا درۆو بوختان لەسەر خودا ھەڵببەستن (واتە بەو نیەتە تەئویل و لێکدانەوەکەی بۆ ناکەن تا درۆو بوختان ھەڵببەستن)؛ بەڵکو وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیە بەڕاستی بە ڕێککەوتوویی ھاتووە بۆ ئەم ئایەتە وە قورئانیشی لەلا گرنگ نیە بەڵکو سەلماندنی ئەم حەدیس و فەرموودەیەی لەلا گرنگە جا بەوجۆرە بۆتە یەکێک لەوکەسانەی کەوا زیغ و لاری و لادان لەدڵیدا ھەیە لەبەرامبەر قورئانی محکەم ھەتا تەنانەت ئەگەر مەبەستی تەئویل کردنی ئایەتە موتەشابیھەکانیش بێت لە قورئان، ئەو ئایەتانەی کەوا ھێشتا پێویستیان بە تەئویل و لێکدانەوە ھەیە، بەڵام دڵەکەی لایداوە لەئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەو ئایەتانەی کەوا خودا کردوونی بەچەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکرا لەبەرئەوەی ئەم ئایەتانە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی خودا: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّـهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واته‌/ ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ نارده خواره‌وه‌ به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی محكه‌م و ڕوون و ئاشکران ئه‌وانه (ئه‌م ئایه‌ته‌ رۆشن وئاشكرایانه‌ كه‌پێوویست به‌لێكدانه‌وه‌یان ناكات) بنچینه‌‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی ئایه‌ته‌كانی موته‌شابیهن و به ئاسانی نازانرێن جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا زیغ و لاری و لادان هه‌یه‌ له به‌رامبه‌ر حه‌ق و ڕاستیدا ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که موته‌شابیهن ‌(واته‌ واز له‌‌ئایه‌ته‌ محكەم و ڕۆشن وئاشكراكان ده‌هێنن كه‌پێویستیان به‌لێكدانه‌وه‌ نی یه‌و روون وئاشكران به‌دوای جۆری دووه‌می ئایه‌ته‌كان ده‌كه‌ون كه‌ موته‌شابیهن وبه‌ئاسانی مانایان نازانرێن) ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی فیتنه دروست بکه‌ن یان بۆ ئه‌وه‌ی تەئویل و لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکەن له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی ده‌یزانێت جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون (خودا فێریان ده‌كات) و ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

وە مەبەستیش لەو کەسانەی کەوا شوێنی ئایەتە موتەشابیھەکان دەکەون ئەوە نیە لەبەرئەوەی ئەوان لەیەھودن یان لەکافرەکان، بەڵکو کافرەکان بێباوەڕن بەقورئان جا چۆن ئەوان بەدوای تەئویل و لێکدانەوەی قورئاندا دەگەڕێن! وە بەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکان لەیەھود دەزانن بەوەی کەوا ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە وە دەشیانەوێت بەوەی کەوا نورەکەی خودا بکوژێننەوە بە فوەکانیان؛ بەڵکو ئەوە مەبەستی لە دەستەو تایەفەیەکە لە زانایانی موسڵمانان بەوەێ کەوا دەیانەوێت تەئویل و لێکدانەوەی قورئان بکەن وە نایانەوێت بەئەنقەست تەئویل و لێکدانەوەی ھەڵەی بۆ بکەن بەڵکو ئەوان سورو پێداگیرن لەسەر ئەوەی کەوا ئەم حەدیس و فەرموودەیە بسەلمێنن بەوەی گوایە لە پێغەمبەری خوداوەیە جا بەڕاستی پشتیان بە ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان-بەستووە لەقورئان کەوا پێکدەچێت لەگەڵ حەدیس و فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکە لەکاتێکیشدا نازانێت بەوەی کەوا ھەڵبەستراوی فیتنەیە بۆ موسڵمانان کە ھەمان ئەو زیغ و لاری و لادانەیە کەوا لە ئایەتەکەدا باس کراوە لە دڵی ئەم زانایانەدا کەوا بریتی یە لە زیغ و لاری و لادان لە ئایەتە محکەمە ڕوون و ئاشکراکان، جا بەو شێوەیە ئەوان نکۆڵیان لە ئایەتە محکەمەکە کردووەو شوێنی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان-کەوتوون کەوا بە حەدیسە فیتنە ھەڵبەستراوەکە دەچێت بەڵام ئەوانەی ڕۆچوون لەزانستدا (الرّاسخون في العلم) دەڵێن: {يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم.
واتە/ ده‌ڵێن ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌ (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان نه‌بن كه‌سی تر لێیان تێناگات.

بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراو تەئویل و لێکدانەوە حەقەکە بۆ ئایەتە پێکچووەکان-موتەشابیھەکان- دەزانێت لەوەی کەوا پەروەردگارەکەم فێری کردووم، جا سەرەتا ھەڵدەستم بە پێناسەکردنیان ئەو ئایەتانەی کەوا خاوەن پێکچوونی زمانەوانین، بەڵام تەئویل و لێکدانەوەکانیان جیاوازە لەگەڵ دەرەوەیاندا بەتەواوی و سەرو بەریەوە.

وەلەوساتەی کەوا خوێنەر تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورەدا کەوا دەفەرموێت: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾} [القيامة].
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێک گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا دواتر وا گومان دەبات بەوەی کەوا ئەم ئایەتە ئایەتێکی محکەمی ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام ئەگەر ئەو ووردبوویەوە لە قورئان ئەوا دواتر دەبینێت بەوەی کەوا نەفی ئەو گومانەی دەکات بە نەفیکردنێکی تەواو بە {لَّا} ـی نافیە: {لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ} [الأنعام:103].
واتە/ چاوو ده‌زگای بینینەکان ناتوانن ئه‌و زاته ببنن و درکی پێبکەن بەڵام ئەو درک بەھەموو چاوو بیناییەکان دەکات.

وەبەھەمان شێوە نەفیکردنێکی ئەزەلی ھەتاھەتایی بەوەی کەوا خودا قسە لەگەڵ ھیچ یەکێک ناکات بەدەنگ و ڕەنگەوە (لەدنیاو دواییدا). وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الشورى].
واتە/ ھیچ بەشەرێک بۆی نیه هیچ کات خوای گه‌وره قسەی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگا (وەحی تێگەیشتن ڕاستەوخۆ بۆ سەردڵ)ەوە نەبێت یان له پشتی په‌رده‌وه‌ یان نێردراوێکی وه‌ک فریشته‌_جوبره‌ئیل_ده‌نێر ت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵندو بەرزو داناو کاربه‌جێیه‌.

جا لێرەدا لەسەریەتی بەوەی کەوا پاشەکشە لە گومان و بۆچوونەکەی بکات دەربارەی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾}.
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێک گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا ئەوە وەکو دەرەوەی نیە پاشانیش بڵێت "الله أعلم" جا لەوکاتەدا دواتر خودا ھەڵیدەبژێرێت جا دەیکات بەیەکێک لەوانەی کەوا لەزانستی خوادا ڕۆدەچن (الراسخون في العلم) جا پشتگیری دەکات بە دەسەڵاتێکی جیاکردنەوە لە نێوان ڕاست و بەتاڵ (الفرقان) جا ئەو دەسەڵاتی جیاکردنەوەیە بریتی یە لە نورێک لە لایەن پەروەردگارەکەی جا ئەوکاتیش تەئویل و لێکدانەوەی ئەم ئایەتە دەزانێت، جا ئایا دەشزانن ئەوە لەبەرچیە؟ ئەوە لەبەرئەوەیە چونکە ئەو خۆی پاراست و لەخوا ترسا بەوەی کەوا لەسەر خودا بەجگە لەحەق قسەیەک بکات، وەبەڕاستیش خودا وەعدو بەڵێنی پێداون بەم نورە کەوا بە بەلگەو بەرچاوڕوونی پشتگیری پێ دەکات تاکو جیاوازی بکەن لەنێوان حەق و بەتاڵدا. وەکو خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّـهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّـهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الأنفال].
واتە/ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت خوداش خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌.

ئەوەش ئەگەر بێتو خودا بینی بەوەی کەوا ئەو کەسە ئازار دەچێژێت لە نەفسی خۆیداو حەقی دەوێت جا خوداش بریتی یە لەحەق جا لەدوای ئەوە خوداش ھیدایەتی دەدات بۆ ڕێگای حەق مادام حەقی دەوێت. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّـهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].
واتە/ وەئەوانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌،سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ چاکه‌کارانه‌.

جا دەگەڕێینەوە سەر تەئویل و لێکدانەوەکەی: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم.
واتە/ ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێک گه‌شاوه‌و ئاسووده‌ن (22) چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانی په‌روه‌ردگاری ده‌کات (23).

جا ڕەوانیە و ناکرێت و نابێت بۆمن بەوەی کەوا تەئویل و لێکدانەوەکەی ئەمە بە شتێکی تر لەجگە قورئان دەربھێنم، ئەوەش تاکو ئێوە ھیچ حوجەو بەڵگەیەکتان لەسەرم نەبێت بە ناحەق، جا ھەرچی مەبەستی لە (الوجوه-ڕوو) ەکەیە لەم ئایەتەدا ئەوا بریتی یە لە دڵەکان (القلوب) کەوا بریتی یە لە ڕووی شاراوەی ئینسان، ئینسانیش دووڕووی ھەیە: ڕوویەکی دیارو ڕوویەکی شاراوە کەوا بریتی یە لە دڵ، وەھەردووکیشیان یەک ڕوون ئەگەر بێتو ڕێککەوتن لە قسەدا، بەڵام ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو بە زمانەکەی قسەیەکی وت و لەدڵەکەشیدا نەبوو جا ئەوە ئەو کاتە بووەتە (خاوەن دووڕوو-أبو وجهين)، وەبەڕاستیش خودا لەئایەتەکانی تردا بۆی ڕوونکردوونەتەوە کەوا قسە دەکات دەربارەی ڕووی دڵەکان. ھەروەکو ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە کەوا ووریاو ئاگاداری نەصاراو یەھودی تێدا دەکاتەوە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰ أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ ۚ وَكَانَ أَمْرُ اللَّـهِ مَفْعُولًا ﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌وەی که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێک وەرگەڕێنین و بەرەودوا ھەڵی گێڕینەوە یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کردو فه‌رمانی خوایان شکاند) بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه‌.

جا ھەرچی بەشی یەکەمی ئایەتەکەیە جا ئەوە ئاڕاستەی نەصارا باوەڕدارەکان کراوە بە پێغەمبەری خودا مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه الصلاة والسلام: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ آمِنُوا بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَىٰ أَدْبَارِهَا}.
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌وەی که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێک وەرگەڕێنین و بەرەودوا ھەڵی گێڕینەوە.

ئەوەش ھەڕەشەیەکە بۆ نەصاراکان کە ئەگەر بێتو بەردەوام بن لە جیاوازیکردن لەنێوان پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان و موبالەغەو زێدەڕەویکردن لە ئایینەکەیان کەا دەڵێن خودا بریتی یە لەمەسیح عیسای کوڕی مەریەم، جا ئەگەر بێتو کۆتایی پێنەھێنن ئەوا دواتر خودا کوڕی مەریەم دەردەخات جا بانگەوازیان دەکات بۆ لای ئیسلام جا ئەوانیش ئەوکات کوفری پێدەکەن لەپاش ئەوەشدا خودا دڵەکانیان وەردەگێڕێت جا کوفر بە پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکەی پێشوویان دەکەن بۆلایان جا نکۆڵی لێدەکەن جا خودا دڵەکانیان وەردەگێڕێت و بەرەودوا ھەڵی دەگێڕێتەوە جا شوێنی دوژمنەکەی خوداو دوژمنی ئەو مەسیحی دەجالە دەکەون ئەوکەسەی کەوا دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وە دەڵێت ئەو خۆی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھانە، وە خوداش تووشی فیتنەی کروودن بەھۆی موبالەغەو زێدەڕەویکرنەکەیان دەربارەی کوڕی مەریەم بە ناحەق، جا کوفر دەکەن بە کوڕی مەریەمی حەق لەکاتێکیشدا ئەو قسەیان لەگەڵدا دەکات و بانگەوازیان دەکات بۆ لای ئیسلام و قورئان جا کوفری پێدەکەن و شوێنی دەستەی دژی مەسیحی دەجال دەکەون بەو گومانەیان گوایە ئەو بریتی یە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم لەبەرئەوەی ھاتووە بە پشتگیریکردنی عەقیدەو بیروباوەڕە بەتاڵەکەی ئەوان، جا دەڵێت ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە وەئەو خۆی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھانە جا بۆ کوڕی مەریەم ئەوە نەبووە کەوا ئەم قسەیە بکات؛ بەڵکو ئەو بریتی یە لە (مەسیحی درۆزن شەیتانی نەفرەتلێکراو)، وەھەرچی شەێتانە بەشەرەکانن لەیەھود جا ئەوە دواتر ئەوان دەبن بەیەکەم شوێنکەوتەکانی مەسیحی درۆزن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو مەسیحی درۆزنە وە دەشزانن ئەوە بریتی یە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو جا شوێنی دەکەون ھەر لەبەرئەوەش دواتر خودا لەعنەتیان لێدەکات ھەروەکو چۆن لەعنەتی کرد لەوانەی پێش خۆیان، بەڵام ئەوانە ھەرگیز ناکات بەمەیمون ھەروەکو ئەوانی پێش خۆیان بەڵکو ئەوانە دەکات بە بەراز بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ} صدق الله العظيم [المائدة:60].
واتە/ وەهه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت و شەیتان په‌رست.

جا ھەرچی مەیمونەکەیە بەڕاستی ئەمە لەپێشتردا بوو بەر لەوانەی کەوا دەیانکات بە بەراز. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:65].
واتە/ جا پێمان وتن ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا.

وەھەرچی ئەوانەشن کەوا بەردەوام بوون لەسەر کوفرەکەیان لەدوای ئەوەی کەوا حەقیان بۆ ڕوون بوویەوە جا ئەوە دواتر خودا دەیانکات بە بەراز جا بەڕاستی ھیچ پاساوو بەھانەی نەما ئەوەێ کەوا ئاگادارکرایەوە، بەڵام من دەترسم لەسەر دەستەو تایەفەیەک لەموسڵمانان بەوەی کەوا خودا بیانکات بە بەراز لەوانەی کەوا بیەوێت کەوا بریتین لەوانەی شک و گومان دەکەن لە فەرمان و بانگەوازەکەم بەوەی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراوبم بە ڕێژەی 99%، لەگەڵ ئەوەشدا بە گوناھ خۆیان بەگەورە دەگرن جا دەستدەگرن بە ئەفسانەی سەردابی سامەڕا لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی کەوا لەناخیاندایە، جا بەڕاستی ھیچ پاساوو بەھانەی نەما ئەوەی کەوا ئاگادارکرایەوە وە من دەربارەی نەبینینی خودا بەدەنگ و ڕەنگەوە بەڕاستیان دادەنێم وە بەھەمان شێوە بە گەڕانەوەی دەستەو تایەفەیەک لە کافرەکان بۆ ژیانی دنیا تا ھیدایەتیان بدەین بۆ ڕێگای ـــــــــــ ڕاست بەپشتڕاستکردنەەەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ ۚ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا ۘ وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَافِرِينَ حَصِيرًا ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ ئینجا بەڵکو په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ئێمه‌ش دەگەڕێینەوە جگه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.

بەڵام بەئەسەف و داخەوە کەسانێک لەناو بێباوەڕەکان ھەن کەوا دواتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کەوا قەدەغەکرابوو لێیان پاشانیش خودا جارێکی تر بەھیلاکیان دەباتەوە لەپاشان زیندوویان دەکاتەوە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی تەواوەتی (شامل) پاشان دەیاندوێنێت جا خودای بەرزو بڵندو گەورە دەفەرموێت: {كَيْفَ تَكْفُرُونَ بِاللَّـهِ وَكُنتُمْ أَمْوَاتًا فَأَحْيَاكُمْ ۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٢٨﴾} [البقرة].
واتە/ چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه مردن جا خودا زیندووی کردنەوە پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه ‌پاشان هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.

وە لەپاش ئەوە خودا وەڵامەکەیان ڕووندەکاتەوە لە شوێنێکی تردا، خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَىٰ خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ ﴿١١﴾ ذَٰلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّـهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ ۖ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا ۚ فَالْحُكْمُ لِلَّـهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [غافر].
واتە/ (لەرۆژی دوایی لەدۆزەخدا) ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا تۆ دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه ئایا چاره‌سه‌رو ڕێبازێک نیه‌ بۆ ڕزگاریمان؟ ١١ ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه ١٢ ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که‌: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاتەو ملکەچ دەبن و دان دەنێن‌ ١٣.

جا ناماوێت دەربارەی بەڵگەکانی گەڕانەوە بۆ ژیانی دنیا لەسەرتانی درێژ بکەمەوە جا بەڵگەکان زۆرن تەنھا ئەگەر دەمەدەمێتان کرد جا ئەوکات دواتر لە ماڵپەڕەکەم بەتەواوی دایدەبەزێنم و بەتەواوی بەڵگەی پێ بەسەر ئەوانەدا دەھێنمەوە کەوا دەمەدەمێ دەکەن و دەڵێم: ئەی گەلی موسڵمانان ووریاو ئاگاداربن... بەڕاستی مەسیحی دەجال دواتر گەڕانەوەکە (واتە زیندووبوونەوەی کافرەکان لەژیانی دنیا) دەقۆزێتەوە جا دەڵیت بەڕاستی ئەمە ڕۆژی ھەتاھەتایی و نەمریە وە دەڵێت ئەو خۆی ئەوکەسە بووە کەوا مردووەکانی زیندوو کردۆتەوە؛ بەڵکو ئەو درۆزنێکی خراپەکارە دەیەوێت کەوا زیندووکردنەوەکەی یەکەم ئیستغلال بکات وە دەڵێت ئەمە ڕۆژی نەمری و ھەتا ھەتاییە وە بەھەشت و ئاگریشمان لەلایە! جا ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا ھەر ئەو ئاگرەیە کەوا دەیبینن و ھەریەکێکتان دەتوانێت بیکاتەوە، وەھەرچی بەھەشتەکەشە جا ئەوە بریتی یە لە بەھەشتەکەی خودا لەزەوی کەوا لە زەویە ڕاخراوەکەدایە لەژێرخاک لە ناوەوەی ناخی زەویەکەتاندا ھەمان ئەو بەھەشتەی کەوا مەسیحی دەجال پێشتر دایک و باوکتانی لێ بەدەرکردندا جا با ئێوەش توشی فیتنە نەکات ھەروەکو چۆن دایک و باوکتانی لەبەھەشت بەدەرکردندا. لەوەیە یەکێکتان بیەوێت کەوا بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو خودا ئادەمی لەبەھەشتی مەئوای ئاسمانی لای سیدرەتولمونتەھا کردووە بە خەلیفە، جا لەپاش ئەوە منیش وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: بەڕاستی خودا ئادەمی لەزەوی کرد بە خەلیفە نەک لەبەھەشتی مەئوای ئاسمانی لای سیدرەتولمونتەھا. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾} [البقرة].
واته‌/ باسی ئه‌وه بكه كه‌ په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت به‌راستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێک دابنێم فریشته‌كان وتیان ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێنشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بكات و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو رێزی تۆ چاک ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی كه‌شایسته‌ی تۆ نین خودا فه‌رمووی بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم (٣٠ا).

وەخودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي خَالِقٌ بَشَرًا مِّن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٢٨﴾ فَإِذَا سَوَّيْتُهُ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِي فَقَعُوا لَهُ سَاجِدِينَ ﴿٢٩﴾ فَسَجَدَ الْمَلَائِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ ﴿٣٠﴾ إِلَّا إِبْلِيسَ أَبَىٰ أَن يَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣١﴾ قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ السَّاجِدِينَ ﴿٣٢﴾ قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ ﴿٣٣﴾ قَالَ فَاخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَإِنَّ عَلَيْكَ اللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٣٥﴾ قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾ قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾ إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾ قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٣٩﴾ إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ ﴿٤٠﴾ قَالَ هَـٰذَا صِرَاطٌ عَلَيَّ مُسْتَقِيمٌ ﴿٤١﴾ إِنَّ عِبَادِي لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَانٌ إِلَّا مَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْغَاوِينَ ﴿٤٢﴾ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٤٣﴾ لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ ﴿٤٤﴾} [الحجر].
واتە/ سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی تێكەڵە دروست کرد (26)جنیشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد (27) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی تێکەڵە (28) جا کاتێک ڕێک و پێک و ته‌واوم کردو له‌و ڕوحی توانای خۆم ژیانم پێبه‌خشی ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی گوێڕایەڵی بۆ فه‌رمانی خوا) (29) ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی گوێڕایەڵیان برد (30) جگه له ئیبلیس سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت (31) ئه‌وسا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟ (32) شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوک) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێک که پێشتر قوڕێکی تێكەڵە بووە (33) خوا فه‌رمووی که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت (34) به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی (35) شه‌یتان وتی په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ (ڕۆژی زیندوو کردنەوەی یەکەم کە ھەر لەم دنیایەدایە کەوا تایبەتە بەکافرە لەناوچووەکان جا خودا دەیانگەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا فرسەتێکی تریان پێبدات بەڵام شەیتان کاتێک دەردەکەوێت وەکو مەسیحی دەجال دەیەوێت بیقۆزێتەوە تا بانگەشەی خوایەتی پێبکات و بڵێت من زیندووم کردنەوە)(36) خوایش فه‌رمووی ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت (37) تا ڕۆژی کاته دیاریکراوو زانراوه‌که (38) ئیبلیس وتی په‌روه‌ردگارم ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م (39) بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (40) خوای گه‌وره فه‌رمووی ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م (41) به‌ڕاستی به‌نده چاک و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان (42) بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی (43) حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند کەسانێک لە ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی (44).

بەڵام خودا مۆڵەتی شەیتانی نەفرەتلێکراویداو دەرینەکرد لێی. خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَـٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ ﴿١١٧﴾} صدق الله العظيم [طه].
واتە/ جا وتمان ئه‌ی ئاده‌م به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه‌) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته‌ وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ماندوێتی ببن.

خۆ ئەگەر خودا مۆڵەتی نەدابێت لە بەھەشت و دەریکردبێت لەبەھەشت ئەی کەواتە شەیتان چۆن قسەی لەگەڵ ئادەم و حەوادا کردەوە؟ خودای بەرزو بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَقَالَ مَا نَهَاكُمَا رَبُّكُمَا عَنْ هَـٰذِهِ الشَّجَرَةِ إِلَّا أَن تَكُونَا مَلَكَيْنِ أَوْ تَكُونَا مِنَ الْخَالِدِينَ} [الأعراف:20].
واتە/ شه‌یتان که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوای بەسەرچوونی ماوەیەک خۆی بۆ ئاشکراکردن بەتۆبەکاری درۆوە) و پێی وتن په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته‌ یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن.

جا لەوەیە یەکێکتان بیەوێت دەمەدەمێم لەگەڵدا بکات جا بڵێت: "خودای بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی {وَقُلْنَا اهْبِطُوا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ ۖ وَلَكُمْ فِي الْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّ وَمَتَاعٌ إِلَىٰ حِينٍ} صدق الله العظيم [البقرة:36]".
واتە/ ئه‌وسا پێمان وتن (جا دابه‌زن لەم پلە بەرزەی ژیان و گوزەران بۆ پلەیەکی نزم لە ژیان و گوزەران) جا هه‌ندێكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن وە تاماوه‌یه‌كی دیاری كراو نیشته‌جێ ده‌بن له‌ وێداو سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.

جا ئێمەش دەڵێین بەڕاستی ھبوط-دابەزینەکە بریتی لە دابەزین لەنازو نیعمەتەوە بۆ ماندوێتی و دەربەدەری بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی خودای بەرزو بڵندو گەورە: {فَقُلْنَا يَا آدَمُ إِنَّ هَـٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ الْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰ ﴿١١٧﴾} [طه].
واتە/ جا وتمان ئه‌ی ئاده‌م به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه‌) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته‌ وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ماندوێتی ببن.

جا ئێوەی دەرکرد بۆ ئەو شوێن و جێگایەی کەوا ئێوە ئێستا تێیدان، جا با مەسیحی دەجال توشی فیتنەتان نەکات ھەروەکو چۆن دایک و باوکتانی لەم بەھەشتەدا بەدەرکردندا، ئەی خودایە بەڕاستی ئەوە من گەیاندم، خودایە شاھێدبە.

جا ھەروەکو بلێی من لە سەرسامی و نامۆییدا دەتبینم ئەی ابن عمر لەدوای خوێندنەوەی ئەم ووتارەم کەوا فەتوا حەقەکان ھەڵدەگرێت دەربارەی مەسەلە عەقیدەیی و بیرو باوەڕیە زۆر زۆر گرنگەکان ئەوەش بۆ فەشەل پێھێنانی مەکرو پیلانی ھەموو شەیتانە جن و ئینسانەکان و ڕزگارکردنی ئومەت لە فیتنەی مەسیحی دەجال، جا ئایا ئەوانە موسڵمان دەبن؟

‎وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربِّ العالمين..
برای خۆشەویستانی خوداو ئەولیاکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی.
__________________