-31-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - 11 - 1430 ک
15 - 11 - 2009 مـ
03:04 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصليّة للبيـــــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=200664
ـــــــــــــــــ

وەڵام لەسەر بانگەشەکاری شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەت لێکراو..

بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمُرسلين وآله التوّابين المُتطهِّرين والتّابعين للحقّ إلى يوم الدين..

اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (39) مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ (40) إِنَّا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ لِلنَّاسِ بِالْحَقِّ فَمَنِ اهْتَدَى فَلِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ (41)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ ئه‌ی قه‌وم و گەلەکەم ئێوه له‌سه‌ر شێوازی خۆتان کاربکه‌ن منیش به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمی کاری خۆمم جا له ئاینده‌دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وە (39) که‌کێ تووشی سزایه‌ک ده‌بێت که سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زارو سه‌رگه‌ردانی ده‌کات وەسزایه‌کی به‌رده‌وام داوێنگری ده‌بێت و له‌کۆڵی نه‌بێته‌وه‌ (40) بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه‌، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر،ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه‌ ئه‌وش که گومڕابووه‌ گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ وەکیل و چاودێریان بیت (41).

وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (44) وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (45) قُلِ اللَّهُمَّ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِي مَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (46) وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ مِن سُوءِ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَبَدَا لَهُم مِّنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ (47) وَبَدَا لَهُمْ سَيِّئَاتُ مَا كَسَبُوا وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (48)} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ بڵێ شەفاعەت و تکاکردن هه‌ر هه‌مووی بۆ اللە یە (ڕەحمەتەکەی لەنەفسی خۆی شەفاعەت دەکات لەجێگای توڕەیی و سزایەکەی) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه‌ هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌ له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه‌ (44) کاتێکیش ته‌نها ناوی اللە برا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له اللە ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن (45) بڵێ ئه‌ی ئه‌و اللە یەی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت زانای په‌نهان و ئاشکرایت هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌و ناکۆکیان تیاده‌کرد (46) خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌ خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزاو ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌ختەو له‌لایه‌ن اللە وە سزاو ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون (47) ئەوسا ئیتر سه‌ره‌نجامی کاروکردوه ناشرینه‌کانی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نه‌بوو داوێنگیریان ده‌بێت (48).

وەئەی ئەو نەسیم عبدالھادی ئەو کەسەی کەوا بەربەست دادەنێی لەڕێگای ڕاست وەئەی وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەت لێکراو، سوێند بە اللە تۆ ھاتووی تاکو که‌ف و کوڵمان لەسەر دروست بکەی وە خەڵکی ساردبکەیەوە بەھۆی ئەوەی کەوا ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ وشەی تەوحید وە بۆلای شوێنکەوتنی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ تا ھیدایەتیان بدەین پێی بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری تا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له اللە بترسن و پارێزکار بن و لەلای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون.

جا ئەگەر تۆ اللە ت خۆشدەوێت بەڕاستی ئەی نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو، جا کەواتە ئەی لەبەرچی شوێنی محمد پێغەمبەری اللە ناکەوی صلى الله عليه وآله وسلم جا بۆ لای پەروەردگارەکەت بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەوی بۆ پێشبڕکێکردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی جا ببی بە یەکێک لەڕیزی بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگارەکەیان تاکو دەرکەوێت کامیان نزیکترە لەلای اللە؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
واتە/ به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌.

بەڵام من سوێند دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان پادشای ڕۆژی لێپرسینەوەو دوایی بەوەی کەوا نەسیم عبدالھادی لە موشریک و ھاوبەشدانەرانە جا بووە بە وەلی و یاوەرێکی شەیتانی نەفرەت لێکراو لەبەرئەوەی لەوکەسانەیە کەوا اللە لەمحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].
واتە/ زۆربەیان ئیمانیان بە اللە نەھێناوە مەگەر تەنھا بە موشریکی و شەریک و ھاوبەش دانان نەبێت بۆی.

وە لەشیرک و ھاوبەشدانانەکانیش ئەوەیە کەوا پێغەمبەرت زیاتر خۆشتر بوێت لە اللە، لەکاتێکدا اللە ئەولاترو شایستەترە بە خۆشەویستی ھەرە گەورە پاش ئەوە ئینجا پێغەمبەرەکانی اللە ت خۆشدەوێت لە پێناوی اللە، بەڵام تۆ ئەی نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو بەربەست دادەنێی لەڕێگای ڕاست، جا ڕووت وەرگێڕاوە لەوەی کەوا اللە بپەرستی جا مونافەسەو پێشبڕکێ بکەی لەسەر خۆشویستن و نزیکیەکەی وە بۆ ئینسانیش ھیچ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ھەوڵ و کۆششی بۆ دەکات، وە فەتواشمان بۆ نەداوی بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ دواتر تەجاوزی نێردراوو پێغەمبەرەکان دەکەی بەڵکو مونافەسەو پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەو ئەوە بپەرستە کەوا ئەوان دەیانپەرست، وە بۆ ئینسانیش ھیچ نی یە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا ھەوڵ و کۆششی بۆ دەکات، بەڵام تۆ لەوکەسانەی کەوا نێردراوو پێغەمبەرەکان دەپەرستن، جا ئەوەش پارچەیەکی وەرگیراوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکەی وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو نەسیم عبدالھادی کەوا پارچەیەکی لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی منی سەرەتا داناوە دواتر وەڵامت داومەتەوە لەسەری بەقسەکەت:

ئەگینا ئاگاداربە سوێند بە اللە ئەگەر بێتو تۆ اللە ت زیاتر خۆشتر ویستبا لە خۆشەویستیەکەت بۆ محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی ئەوا غیرە دەیگرتی لەسەر پەروەردگارەکەت لەبەر توندی و گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەت بۆ پەروەردگارەکەت وە مونافەسەو پێشبڕکێشت دەکرد لەگەڵ سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان...
ئەوە ڕێگاو ڕێبازەکەی تۆو ئەوانەیە کەوا شوێنت کەوتوون ئەی برایەکەم ئەی ناصر یەمانی وە منیش بەڕاستی بەبێ توڕەبوون لێم بەریمە لەم ڕێگاو ڕێبازە وەڕووی خۆشم کردۆتە لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە منیش لەسەر ڕیگاو ڕێبازی سیدنا محمدم صلى الله عليه وسلم

وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەی گەلی ئەوانەی کەوا بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن لە ئیمانداران ئەگەر ئەم پیاوە فەتوای ئەوەی دابێت بەوەی کەوا ئیمانداران بۆیان ڕەوانی یە مونافەسەو پێشبڕکێ بکەن لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکان لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، کەواتە ئەی ئێوە چی دەپەرستن بە اللە سوێندتان دەدەم؟ وەبەھەمان شێوە دەبینین کەوا نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەت لێکراو چەند ئایەتێکمان بۆ دەھێنێت کەوا بەسەریدا دەڕوات و ناشزانێت وەکو ئەوکەسەی کەوا هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یداو گوێی لێ نیەو ھیچی لێ تێناگات، وە دەیبینم کەوا دەمەدەمێم لەگەڵدا دەکات دەکات بەو فەرموودەیەی اللە ی بەرزو بڵندو گەورە: {قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
واتە/ بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون ئه‌وکاته اللە ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بۆ نەسیم و سەرجەم ئیماندارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بە اللە بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانیەوە بریتی یە لەوەی: ئایا شوێن کەوتنی نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان چۆن چۆنیە؟ وەڵامەکەی لەمحکەمی کتێبدایە بەوەی: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].
واتە/ ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه‌ که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که‌: بێگومان هیچ اللە یەک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.

کەواتە شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکان بریتی یە لەوەی کەوا ئەوە بپەرستین کەوا ئەوان پەرستوویانە جا شوێن پێی ئەوان بکەوین جا پێشبڕکێ و مونافەسە بکەی لەسەر اللە وەکو ئەوان، جا ئەگەر شوێنیان نەکەوی بەھەمان شێوەی پەرستنەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان و مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی جا ئەوا تۆ ئەوکاتە اللە ت خۆشنەویستووە ئەی نەسیم وە شوێنکەوتنی نێردراوو پێغەمبەرەکانت ڕەت کردۆتەوە وە اللە ت وازلێھێناوە بۆ ئەوان بەتەنھاو ئەوانت پەرستووە لەجێگای اللە، پاشانیش شایەنی لەعنەتی اللە دەبی ھەروەکو لەعنەتکردنی لەو موشریک و ھاوبەشدانەرانەی کەوا ئەگەر بێتو ناوی اللە برا بەتاک و تەنھایی دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت ئەی لەعنەتی اللە لەسەر ھەموو کافرو بێباوەڕێکی عیناد کەوا ڕێگا دەگرێت لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ وە ڕوو وەردەگێڕێت لە پێشبڕکێکردن و مونافەسەکردن لە خۆشەویستی اللە ی بەدەسەلاتی شایستەی سوپاسگوزاری.

وەئەی نەسیم عبدالھادی سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی من ڕقم لێتە بەڕق لێبوونەوەیەکی زۆر توند لەبەرئەوەی اللە ڕقی لێتەو ڕقی لەئەولیاو یاوەرەکانیشتە، ئەگینا ئاگاداربە سوێند بە اللە من ھیواو ئەمەلێکت لێنابینم لە ھیدایەتدرانت بۆ ھەمیشەو ھەمیشە لەبەرئەوەی تۆ لە کەڕو لاڵ و کوێرەکانی لەوانەی کەوا عەقڵ و ژیریان بەکارناھێنن و تێناگەن، وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز شوێنی پێغەمبەری اللە ناکەوی صلى الله عليه وآله وسلم، وەھەر لەبەرئەوەش مونافەسەو پێشبڕکێ ناکەی لەسەر اللە وەکو محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- ھەتا ئەوکاتەی کەوا سزایەکی بەئێش دەبینی لەبەرئەوەی تۆ ھاوبەشت بۆ اللە داناوە لە خۆشویستندا ئەی نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو، وە لە مەبەستەکەی ئەوفەرموودەیەی اللە ی گەورە نەگەیشتووی کەوا دەفەرموێت: {قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
واتە/ بڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون ئه‌وکاته اللە ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت ئه‌و اللە یە زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

جا سەیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بکە: {إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
واتە/ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت.

بەومانایەی ئەگەر تۆ ئەی نەسیم اللە ت خۆشبوێت ئەوا شوێنی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- وە مونافەسەو پێشبڕکێ بکە لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی {إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ}.
واتە/ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت.

لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە -صلى الله عليه وآله وسلم- اللە ی دەپەرست و مونافەسەو پێشبڕکێی دەکرد لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؛ {إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ}
واتە/ ئه‌گه‌ر ئێوه اللە تان خۆش ده‌وێت.

جا ئەوە بکەن کەوا ئەو دەیکرد، بەڵام تۆ لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَتَّخِذُ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللَّهِ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَشَدُّ حُبًّا لِلَّهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].
واتە/ هه‌ندێک كه‌س هه‌یه لەخەڵکی له‌جیاتی اللە شتانی تر دادەتاشێت و خۆشیدەوێن وه‌کو خۆشەویستی اللە به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاترو گەورەترو توندتر اللە یان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت).

جا چۆن پێغەمبەری اللە ت زیاتر خۆشتر دەوێت لە اللە واش حساب دەکەی کەوا تۆ لە ھیدایەتدراوانی؟ ھەر لەبەرئەوەش فەتوامان بۆ ئیمانداران داوەو بەحەق وتوومانە بەوەی کەوا ئەوەی لەدڵەکەیدا گەورەترین و توندترین و زۆرترین خۆشەویستی بۆ اللە بێت جا ئەوا حەتمەن دواتر اللە دەپەرستێت جا پێشبڕکێ و مونافەسە دەکات لەخۆشەویستی و نزیکیەکەی جا غیرە دەیگرێت لەسەر پەروەردگارەکەی لەبەر توندی و گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەی بۆ پەروەردگارەکەی، بەڵام نەسیم عبدالھادی توڕەبووە لە فەتوایەکەی ناصر محمد یەمانی ھەروەکو لە پارچە وەرگیراوەکەی دەبینن کەوا سەرەتا بەشێک لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەمی وەرگرتووە پاشان قسەی خۆرمتت تێدا کردووە بەم شێوەیە:

ئەگیناا ئاگاداربە سوێند بە اللە ئەگەر بێتو تۆ اللە ت زیاتر خۆشتر ویستبا لە خۆشەویستیەکەت بۆ محمد بەندەو پێغەمبەرەکەی ئەوا غیرە دەیگرتی لەسەر پەروەردگارەکەت لەبەر توندی و گەورەیی و زۆری خۆشەویستیەکەت بۆ پەروەردگارەکەت وە مونافەسەو پێشبڕکێشت دەکرد لەگەڵ سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان...
ئەوە ڕێگاو ڕێبازەکەی تۆو ئەوانەیە کەوا شوێنت کەوتوون ئەی برایەکەم ئەی ناصر یەمانی وە منیش بەڕاستی بەبێ توڕەبوون لێم بەریمە لەم ڕێگاو ڕێبازە وەڕووی خۆشم کردۆتە لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە منیش لەسەر ڕیگاو ڕێبازی سیدنا محمدم صلى الله عليه وسلم

وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

جا سەیری وەڵامەکەی نەسیم بکەن لەسەر ئێمە:

ئەوە ڕێگاو ڕێبازەکەی تۆو ئەوانەیە کەوا شوێنت کەوتوون ئەی برایەکەم ئەی ناصر یەمانی وە منیش بەڕاستی بەبێ توڕەبوون لێم بەریمە لەم ڕێگاو ڕێبازە وەڕووی خۆشم کردۆتە لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە منیش لەسەر ڕیگاو ڕێبازی سیدنا محمدم صلى الله عليه وسلم.

وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

جا چۆن خۆت بەری دەکەی لە گەلێک کەوا اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش اللە یان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه)، وە بانگەواز دەکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتاک و تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆ لای مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لە خۆشەەیستی و نزیکیەکەی جا لەپاش ئەوە لەدوای خۆ بەری کردنەکە دەڵێی:

بەریمە لەم ڕێگاو ڕێبازە وەڕووی خۆشم کردۆتە لای اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە منیش لەسەر ڕیگاو ڕێبازی سیدنا محمدم صلى الله عليه وسلم.

وەرگیراوەکە کۆتایی ھات.

جا چۆن خۆت بەری دەکەی لە ڕێگاو ڕێبازی دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای مونافەسەو پێشبڕکێ کردن لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، پاشانیش دەڵێی ڕووی خۆم کردە ئەو؟ جا کوا ڕووکردنەکەت لە اللە ئەی دوژمنی اللە ئەی ئەوکەسەی پێغەمبەرو نێردراوەکان دەپەرستی؟ جا ێایا لەدوای حەق چیتر ھەیە تەنھا گومڕایی نەبێت؟ وە ناشمەوێت کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکەت بمێنێتەوە لە ماڵپەڕەکەمان دواتریش ھەڵدەستین بەسڕینەوەی بەڵکو بەداخ و ڕقەکەتەوە بمری ھەرچەندە کەوا ئێمە ئارامیشمان گرت لەسەر جنێوپێدان و ئازارەکەت یان قسە ناشیرین و بەدرۆخستنەوەکانت بۆ ئێمە، بەڵام سوێند بە اللە من تاقەتی بەرگەگرتنم نی یە لەسەر ئەوانەی کەوا بانگەوازدەکەن بۆ شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە ھەروەکو وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەتلێکراو نەسیم عبدالھادی، جا سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو بەوەی کەوا ئەم نەسیم عبدالھادی ە لەبانگەشەکارەکانی شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵ دانانە بۆ اللە بە موبالەغەو زێدەڕەویکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان لەبەرئەوەی لەبەیان و ڕوونکردنەوەکەی حەرام قەدەغەکردنی ھێناوە بۆ مونافەسەو پێشبڕکێکردن لەگەڵ نێردراوو پێغەنبەرەکان ھەروەکو لە پارچە وەرگیراوەکەی نەسیم وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەت لێکراو ھاتووە بەم شھوەیە:

{وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَى بَعْضٍ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (55) قُلِ ادْعُواْ الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلاَ يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلاَ تَحْوِيلاً (56) أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا (57) وَإِن مَّن قَرْيَةٍ إِلاَّ نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِك فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58)} صدق الله العظيم [الإسراء].
واتە/ وە په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان زیاترکردووە لەسەر هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به‌_داوود_به‌خشیووه‌ (55) بڵێ ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌وانەی که له‌جیاتی اللە ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه‌) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن (56) ئەوانەی کەوا ئەوانە ھاوارو داوایان لێدەکەن ئەوان خۆیان به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ ده‌كه‌ون و له په‌روه‌ردگارەکەیان ده‌خوازن تا ده‌ركه‌وێت كامیان نزیكتره وە چاوه‌روان و ره‌جای ڕه‌حمه‌تی لێ ده‌که‌ن و له سزاو تۆڵه‌شی ده‌ترسن به‌راستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه‌‌‌ (57) واتە/ هەرچی شارو شارۆچکه‌و ئاوەدانی ھەیە ئێمه بڕیارمان داوە پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین ئەمە له کتێب و دۆسیه‌ی تایبه‌تدا تۆمار کراوە (٥٨).

ئایا نێردراوو پێغەمبەرەکان فەرمان پێکراوبوونە بە مونافەسەو پێشبڕکێکردن لەسەر وەسیلە لەکاتێکدا کەوا بریتی یە لە نزیکترین شوێن لە نیعمەتەکانی اللە لە بەھەشتەکەی؟ وە لەسەرەتای ئایەتەکەش دەبینی کەوا باسی پێغەمبەرەکان دەکات

کۆتایی ھات.

بەڵام نەسیم ئەوەی تایبەت کردووە بە نێردراوو پێغەمبەرەکان، کەواتە بۆچی درۆ لەگەڵ خۆت دەکەی بەوەی کەوا شوێنی محمد پێغەمبەری اللە کەوتووی صلى الله عليه وآله وسلم؟ جا ئەگەر تۆ شوێنی ئەو کەوتبای ئەوا ھەوڵت دەدات وەسیلە بەدەست بھێنی، جا شوێن پێی ئەو دەکەوتی و مونافەسەو پێشبڕکێی بەندەکانت دەکرد لە خۆشەویستی اللە نزیکیەکەی وەکو ئەو بەقەدەر ئەوەندەی دەتوانی، وە ئایا محمد پێغەمبەری اللە بۆچی بانگی کردوون -صلى الله عليه وآله وسلم- مەگەر تەنھا بۆ لای پەرستنی اللە نەبێت بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆلای مونافەسەو پێشبڕکێکردن لەخۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ}صدق الله العظيم [المائدة:35].
واته‌/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمانتان هێناوه له اللە بترسن و پارێزکار بن و لەلای اللە به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی وه‌سیله‌ بكه‌ون (كه‌به‌رزترین پله‌یه‌ له‌به‌هه‌شتدا) وه‌هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.

جا بڕۆ بۆ دۆزەخ ئەی نەسیم ئەی وەلی و یاوەری شەیتانی نەفرەت لێکراو، ئەی ئەوکەسەی کەوا بەربەست دادەنێی لە ڕێگای ڕاست و پشتیشت ھەڵکردووە لە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئانی گەورە.

دوژمنی شەیتانە بەشەرەکان؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــ