الموضوع: گەشتەکەی ذى القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لە پێناوی ڕێبازی خودا..

صفحة 1 من 2 12 الأخيرةالأخيرة
النتائج 1 إلى 10 من 13
  1. افتراضي گەشتەکەی ذى القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لە پێناوی ڕێبازی اللە..

    (گەشتەکەی ذى القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لە پێناوی ڕێبازی اللە)

    - 1 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 05 - 1430 ک
    16 - 05 - 2009 مـ
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3929
    ــــــــــــــــــــ

    بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی: {فَأَتْبَعَ سَبَبًا} کەوا بریتی یە لە ھۆکارەکانی گەشتی دەریایی و وشکانی؛ گەشتی زەمینی نەک بۆشایی ئاسمانی..


    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

    برای بەڕێزم، چەندە سەیرە قسەی ئەوانەی کەوا دەیانەوێت گەشتەکەی ذي القرنين بکەن بەگەشتێکی بۆشایی ئاسمانی! جا ئایا دەسەڵاتێکی زانستیان ھەیە بۆئەوە؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:١١١].
    واتە/ بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ڕاستدەکەن.

    ھەرچی ئەوەیە کەوا لەو فەرموودانەی اللە ی گەورەیەدا ھێناوتن:

    اقتباس المشاركة :
    سەرچاوەی یەکەم:
    {يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿٣٦﴾ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ} صدق الله العظيم [غافر].
    واتە/ ئه‌ی هامان بورج و کۆشکێکی به‌رزم بۆ دروست بکه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت (36) هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی اللە ی موسا بکه‌م و بیبینم.

    سەرچاوەی دووەم:
    {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت.

    سەرچاوەی سێ یەم:
    {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]
    واتە/ یان ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن تا خێرو بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارەکان به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان.
    انتهى الاقتباس
    جا ئەمەش بەیان و ڕوونکردنەوەی بەحەق بۆ تۆ بۆ ھۆکارەکان:
    کەوا ئەوە بەھەموو ھۆکارێک دەوترێت جا ئەگەر ھۆکاری گەشتی وشکانی بێت یان دەریایی یان سەرکەوتن بۆ بۆشایی ئاسمان یان ئەو ھۆکارانەی کەوا بەکاریدەھێنن لەجەنگ و کوشتن ھەروەکو ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت.

    ئەوەش تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی وا گومان دەبەن بەوەی کەوا ھەرگیز اللە پێغەمبەرەکەی سەرناخات وە ھەرگیز پاسەوانی ناکات ھەروەکو غەوثی کوڕی حارث لەوساتەی کەوا گوێی لەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە بوو: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:٦٧].
    واتە/ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر‌ هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕای بگه‌یه‌نه‌ خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه وە اللە ش ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.

    جا غەوثی کوڕی حارث وتی ئەگەر بیەوێت ئەوا شمشێرەکەی لێ ڕادەکێشێت پاشان ملی محمدی پێ دەپەڕێنێت صلى الله عليه وآله وسلم وەھەرگیزیش اللە سەری ناخات وەھەرگیزیش قەدەغەی ناکات لەکوشتنەکەی، پاشان اللە وەڵامی دانەوە بەتەحەددایەکی بەحەق بەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.

    بەومانایەی ئەوەی کەوا گومانی بردووە بەوەی اللە پاسەوانی پێغەمبەرەکەی ناکات ھەروەکو وەعدو بەڵێنی پێداوە بەحەق بەوەی: {وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:67].
    واتە/ وە اللە ش ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.

    جا ئەگەر ئەم وەعدو بەڵێنەی اللە بەڕاست دانانێت بۆ سەرخستنی پێغەمبەرەکەی تا بیپارێزێت لە دوژمنەکانی ئەوا با بەھۆکاریک بەرەو ئاسمان بەمانای جا با شمشێرەکەی ڕابکێشێت جا درێژی بکاتەوە بەرەو ئاسمان پاشان ملی پێغەبەری پێ پەل بدات صلى الله عليه وآله وسلم ئەگەر دەتوانێت جا با تەماشابکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات بەکوشتنی محمد صلى الله عليه وآله وسلم؟ وەھەرگیزیش ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لانابات لەبەرئەوەی دواتر پاسەوانی پێغەـبەرەکەی دەکات لە خەڵکی ھەروەکو اللە وەعدو بەڵێنی پێداوە بەوە.

    جا لەپاش ئەوە غەوث ھەوڵی دا کەوا قسەکەی جێ بەجێ بکات جا شمشێڕەکەی ڕابکێشێت جا ملی محمدی پێ پەل بدات صلى الله عليه وآله وە وای گومان دەبرد کەوا ھەرگیز اللە بەھیچ شتێک پاسەوانی لێ ناکات. جا ئەوەبوو کاتێک پێغەمبەری اللە صلی الله عليه و آله وسلم دانیشتبوو لەھەندێکی جەنگەکانی لە ژێر سێبەری درەختێک بەتەنھا دوور لە ھاوەڵەکانی جا غەوثی کوڕی حارث ھاتە لای وە وەستا لەسەر سەری پێغەمبەر صلى الله عليه وآله وسلم بەخۆی و شمشێرەکەیەوە کەوا بەدەستی بەرزی کردبوویەوە بەسەر پێغەمبەردا صلي الله عليه وآله، وە لێی ھاوارکرد: کێ لەمن قەدەغەت دەکات ئەی محمد؟ جا پێغەمبەریش فەرمووی صلي الله عليه و آله: اللە لەتۆ قەدەغەم دەکات ئەی غەوثی کوڕی حارث جا ئەوەبوو شمشێرەکەی لەدەستی بەربوویەوە، جا خێرا پێغەمبەریش صلي الله عليه و آله شمشێرەی گرت و بەرزی کردەوە بەسەر غەوقی کور حارث داو پێی وت: ئەی غەوث ئێستا کێ لەمن قەدەغەت دەکات؟ جا ئەویش وتی: لێبوردنەکەی تۆ، وە لەگەڵمدا چاک بە، جا پێغەمبەریش وازی لێھێنا صلى الله عليه و آله و لێی بوری و فەرمووی بڕۆ تاکو ھاوەڵەکانم بە ھەوڵدانەکەتیان نەزانیوە بۆ کوشتنی من جا دەتکوژن جا ئەویش ھاتەوە لای گەلەکەی و پێی وتن: سوێند بە اللە من لەلایەن چاکترینی خەڵکیەوە ھاتوومەوە بۆ لاتان. جا ئایا ڕوون بوویەوە بۆت بەوەی کەوا ھۆکارەکە لەم شوێنەدا بریتی یە لە شمشێر. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەێ اللە ی گەورە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.

    وە بەحەقیش بۆم بەڕاستگەڕاندی بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی پێغەمبەرەکەی ھەرچەندە ئەگەر بێتو بگەڕێی دەربارەی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئەم ئایەتە لەلای ئەوانەی وایان دادەنێی موفەسیرن ئەوا تەفسیرێکی نامەنتقی دەبینی کەوا ھەرگیزاو ھەرگیز عەقڵت قبوڵی ناکات، ھەرچی بەیان و ڕوونکردنەوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە جا ئەوا عەقڵەکان بۆی ملکەچ دەبن بەحەق وەھیچی تر نابینیەوە تەنھا ئەوە نەبێت کەوا بەڕاستی دابنێی بەحەق بۆ ئەوەی کەوا تێدەگات و عەقڵی بەکاردەھێنێت و وورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە، ھەرچی ئەو کەسەیە کەوا بیرناکاتەوە جا ئەوا وێنەی وەکو وێنەی ماڵات و ئاژەڵەکانە کەوا ھیچ بیرناکاتەوە جا سەیری تەفسیرەکانیان بکە بۆ ئەم ئایەتە کەوا دەڵێن:

    اقتباس المشاركة :
    ئەوە بانگەوازە بۆ کافرەکان بۆ بەستنی پەتێک لە بنمیچ (سەقف)ی خانووی کافرەکان پاشان تاکو ملی خۆیان پێوە ھەڵبواسن جا ئەم پەتە بەستراوە بەسەقفەکەوە توند بکەن تاکو بەھیلاک دەچن جا با تەماشابکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزیان لاده‌بات
    انتهى الاقتباس
    جا ئەوە تەفسیری تایەفەیەکە لە ئەھلی سوننە. وەھەرچی تایەفەکەی ترن کەوا بریتین لە شیعە جا ئەوانیش وتوویانە:

    اقتباس المشاركة :
    بەڵکو لەڕاستیدا تەفسیرە حەقەکەی ئەوەیە (بەڵام سەیری پەروەردگارەکەتان بکەن بۆ ناسین و زانینی زیکرو دڵنیابوون لێی کەوا دێتەجێ وەلەسەرئەوەی کەوا دەبێت، لە تەفسیرە حەقەکە لەم دەعوەو بانگەوازە پیرۆزەیەو بنەماکانی مەھدیەت لەوانەدا، ئەی ئەوانەی کەوا کوێرن لەبەرامبەر ئایەت و نیشانەکانی کتێب و وەعدو بەڵێنە حەقەکەی تێیدا: ﴿ أَمْ لَهُم مُّلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الأَسْبَابِ. جُندٌ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌ مِّنَ الأَحْزَابِ ﴾.﴿ أَوَ مَن كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ. وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجَرِمِيهَا لِيَمْكُرُواْ فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلاَّ بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴾صدق الله العظيم.
    انتهى الاقتباس

    وە پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا پەیوەندی نێوان ئەو ھۆکارەی کەوا درێژ دەکرێتەوە بەرەو ئاسمان چیە لەگەڵ ئەوەی کەوا اللە یی گەورە دەفەرموێت: {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]؟

    جا ئایا ئەمە بەیان و ڕوونکردنەوەی قورئانە بەقورئان ئەی گەلی موسڵمانان؟ کەوا تەفسیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورەیەتان والێکردووە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که اللە هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێناکات نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با ھۆکارێک (بەشمێرێک) درێژبکاتەوە بۆ ئاسمان پاشان ملی بپەڕێنێت و بیبڕێت با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟.

    جا دەڵێن تەئویل و لێکدانەوەکەی بریتی یە لەوەی کەوا لەم فەرموودەیەی اللە ی گەورەدا ھاتووە: {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم!
    واتە/ یان ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن تا خێرو بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارەکان به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان.

    جا ئەوە بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی تری ھەیە کەوا بریتی یە لە تەحەددای اللە بۆ سەرجەم جن و ئینسان بەوەی کەوا بتوانن ئاسمانی دنیا ببەزێنن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ ﴿٣٣﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٤﴾ يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ ﴿٣٥﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
    واتە/ ئه‌ی گرۆی جن و ئینسان ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی دەسەڵاتەوە نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت (33) جا ئیتر گرۆی ئینسان و جن به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن و کامه‌ی بەدرۆدەخەنەوە (34) خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون بڵێسه‌ی ئاگرتان له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن (35) جا ئیتر گرۆی ئینسان و جن به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن و کامه‌ی بەدرۆدەخەنەوە (36).

    وەلەدوای ئەم تەحەددایەی کەوا لەقورئانی گەورەدا دابەزی جنەکان ھەوڵیاندا بگەنە ئاسمانی دنیا بۆ دزینی ئەوەی گوێبیستی دەبن لە مەلەئی سەروو لە فریشتەکانەوە جا بەیان ڕوونکردنەوەکەی قورئانیان بینی لەسەر ئەرزی واقع، ھەرلەبەرئەوە ئیمانیان ھێنا پێی وە ھاتن و گوێیان گرت لە نوێژێکی شەوگاردا (لەلای پێغەمبەر) جا لەپاش ئەوە ڕۆیشتنەوە بۆلای گەلەکەیان بە ئاگادارکردنەوەیان وە ئەوەیان ئاشکراکرد کەوا شەیتانی نەفرەت لێکراوو ھۆزەکەی لەزەویە ڕاخراوەکەدا (واتە لەبەھەشتی ژێر خاک-زەوی بابل-ئەو بەھەشتەی ئادەم و حەوای تێدابوو کەدەکەوێتە ژێر خاک ) درۆیان لەگەڵکردوون . اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الجنّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآناً عَجَباً (1) يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَداً (2) وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَداً (3) وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطاً (4) وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِباً (5) وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الجنّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً (6) وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَداً (7) وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاء فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَساً شَدِيداً وَشُهُباً (8) وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَاباً رَّصَداً (9) وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَداً (10) وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَداً (11) وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعجِزَ اللَّهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَباً (12) وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْساً وَلَا رَهَقاً (13)} صدق الله العظيم [الجن].
    واتە/ بڵێ وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ک له جنەکان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه‌ به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست (1) هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کردو هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان (2) به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری حەقی پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه‌، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ریبڕیارداوه نه منداڵیش (3) به‌ڕاستی بێ دین و یاخیه‌که‌مان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێی بۆ اللە هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موومان گومڕا بکات ) (4) ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئینسان و جن هه‌رگیز درۆ به‌ناوی اللە وە ناکه‌ن (ئەم جن و ئینسانانەی بەھەشتی ژێر خاک لەشەیتانە بەشەرو جنەکان) (5) به‌ڕاستی پیاوانێک له ده‌سته‌ی ئینسانەکان په‌نایان ده‌برد به پیاوانێک له ده‌سته‌ی جنەکان (لەبەھەشتی ژێر خاک) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر ماندووگومڕایان کردن (6) جا بێگومان جنەکانیش گومانیان وه‌ک گومانی ئێوه وابوو که‌ ئیتر اللە هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت (7) ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا (دیار بوو بۆمان دەرکەوت که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو) (8) ئێمه جاران له هه‌ندێک شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن (بەئاسانی) به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت (9) جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی (10) بێگومان ئێمه که‌سانی چاک و دیندارمان هه‌یه‌ هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که‌به‌و شێوه‌یه نین ئێمه جاران ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه‌ی هه‌مه جۆرمان گرتبووه‌به‌ر (به‌ڵام ئێسته به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕون و دیاره‌) (11) ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی اللە ده‌رناچن له زه‌ویدا هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی اللە ده‌رناچین (12) به‌ڕاستی ئێمه کاتێک گوێمان لەو بانگه‌وازەی هیدایه‌ت بوو یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێکرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت (13).

    وەئەی ئەو خوشک و برایانەم کەوا بەدوای حەق ڕاستیدا دەگەڕێن، سوێند دەخۆم بەو حەقەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو نەبێت وەھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت بەڕاستی ئێوە ھەرگیز لە حەق تێناگەن ھەتا ئەوکاتەی عەقڵەکانتان بەکاردەھێنن پاشانیش شوێنی ئەوە ناکەون کەوا عەقڵ و مەنتقی بەشەری نەفی دەکات جا بەڕاستی ئێوە شوێنی گەلێک کەوتوون کەوا گومڕابوون وە خەڵکیشیان گومڕاکردووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان قسە دەکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا ناشزانن. وەشوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان کەوتوون لەکاتێکیشدا ئەوە نازانن لەبەرئەوەی ئەو فەرمانتان پێدەکات بەوەی کەوا قسە بکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بشزانن بەڵام اللە ی ڕەحمان نەھی کردوون لەوەی کەوا قسە بکەن لەسەر اللە لەکاتێکدا نەشزانن، وە اللە ئەوەی فێرکردوون بەوەی کەوا بەڕاستی ئەمە لە فەرمانی شەیتانە کەوا قسەبکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بشزانن. بەپشتڕاستکرنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ ﴿١٦٨﴾ إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه‌ (168) بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی شت یان هه‌ڵبه‌ستنی گوفتار لەسەر اللە وە بێ ئه‌وه‌ی بزانن (169).

    جا لە فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بترسن: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ}
    واتە/ بڵێ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌و کاری ناشیرن و داوێن پیسیە حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن.

    تا ئەوەی دەفەرموێت: {وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].
    واتە/ وەحه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی اللە وە دوور له زانیاری و زانستێک شت بڵێن.

    جا ئەوە چیتانە ئەی گەلی موسڵمانان کەوا دەستان گرتووە بە تەفسیرەکانی ئەوانەی کەوا شوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان کەوتوون و قسەیان کردووە لەسەر اللە بە بەیان و ڕوونکردنەوە بۆ قورئان لەکاتێکدا ناشزانن جا ئێوەیان گومڕاکردووەو خۆشیان گومڕاکردووە، وە منیش بەریمە لەوەی کەوا قسە دەکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن، وەسوێند بە اللە ئەگەر بێتو ڕووبەڕووبوونەوەیەک بکەن لەنێوان بەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەم بۆقورئانی گەورەو بەیان و ڕوونکردنەوەی زۆرێک لە خاوەن تەفسیرەکان ئەوا دەبینن کەوا جیاوازیەکە لەنێوان بەیان و ڕوونکردنەوەکەی من بەحەق و بەیان و ڕوونکردنەوە بەتاڵەکەی ئەوان ھەروەکو جیاوازی نێوان نورو تاریکاییەکانە ئەگەر تێگەیشتبان و عەقڵتان بەکارھێنابووایە، وەئەی قەوم لەسەرتانە کەوا عەقڵەکانی خۆتان بەکاربھێنن نەوەک ھەروا دەست بگرن بەوەی کەوا بینیوتانە پێشینانتان لەسەری بوونە جا بەڵکو ئەوان لەسەر گومڕایی بن دەربارەی حەق لەکاتێکیشدا نەیانزانیوە جا بەڕاستی ئەم تەفسیرانە زۆرێک لەئێوەی گومڕاکردووە بە ناحەق لەڕێگای ڕاست جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بەحەق بۆ ڕێگایەکی ڕاست و ڕێک.

    وەھەرچی پرسیارەکەتە دەربارەی ئەو ھۆکاری کەوا ھاتووە لە گێڕانەوەکەی ذي القرنين جا ئەوا ئێمە ناچارین بەوەی کەوا بەتێرو تەسەلی باسی بکەین بەھۆی پرسیارکردنەکەی دەربارەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَأَتْبَعَ سَبَبًا} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌ویش شوێنی بەکارھێنانی هۆکاره‌کان دەکەوت.

    وە اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا ﴿83﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآَتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿84﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿85﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿86﴾ قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ﴿87﴾ وَأَمَّا مَنْ آَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَى وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿88﴾ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿89﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا ﴿90﴾ كَذَلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا ﴿91﴾ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿92﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا ﴿93 ﴾ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا ﴿94﴾ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا ﴿95﴾ آَتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انْفُخُوا حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آَتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا ﴿96﴾ فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا ﴿97﴾ قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿98﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿99﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿100﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿101﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ وە ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، بڵێ گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م (83) ئێمه جێگیرو بەتواناو بەده‌سه‌ڵاتمان کردبوو لەزه‌ویدا بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو (84) ویش شوێنی بەکارھێنانی هۆکاره‌کان دەکەوت(85) (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا کەوا لە سەرچاوەی کانیەکی تاریکدا (کە دەچێتە ناوەوەی زەوی بۆ بەھەشتی ژێر خاک) ڕۆژئاوا ده‌بوو (لەدەروازەکەی باکوری جەمسەری باکوری زەوی) له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وتە قه‌ومێک (کە یەئجوج و مەئجوج بوون) ئێمه‌ش پێمان وت ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (86) (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات (87) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه‌، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا (88) له‌وه‌ودوا که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رگرت و به‌شوێنیاندا کەوت(89) هه‌تا کاتێک گه‌یشته ئەوپەڕی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی (دوور) بینی خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر قه‌ومێک که په‌ناگایه‌کیان نیه تا له‌تیشکەکەی دایان بپۆشێت (لەبەرئەوەی خۆر لێیان ئاوا نابێت) (90) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتاری کرد، که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمه به‌ته‌واویی ئاگاداربووین له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دا (91) له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری هۆکاره‌کان نه‌بوو به‌شوێنیاندا کەوت و بەکاری ھێنا (92) هه‌تا کاتێک گه‌یشته نێوان هه‌ردوو به‌ربه‌سته‌که‌ (به‌و مانایه‌ی كه‌وا ‌نێوان هه‌ردوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌و‌ی وه‌ ناویان لێنراوه‌ دووبه‌ربه‌سته‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌ربه‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌كه‌ی تریان له‌ تیشكی خۆر جا نیوه‌ی تاریک ده‌بێت و نیوه‌كه‌ی تریشی رووناک لە‌رووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی) که له نێوانیاندا قه‌ومێک هه‌بوو که له هیچ قسه‌یه‌ک تێ نه‌ده‌گه‌یشتن (93) کاتێک ده‌سه‌ڵاتی (ذو القرنین) یان بینی و گەلەکەیان پێیان وتن کەئەوە لەچاکەکارانە وتیان ئه‌ی (ذو القرنین) به‌ڕاستی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تۆوی خراپه و تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا خراپەکارو تێکدەرن ئایا به‌ربه‌ستێک له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست دەکه‌یت لەبەرامبەر دابین کردنی خەرجی و پاداشتێک بۆت؟ (94) (ذو القرنین) وتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم و لەسەری جێگیر کردووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م (95) پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (که‌ڵه‌که‌ی بکه‌ن) هه‌تا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌ردوو لایەکەی ناوەوەی زەوی پڕ کرد، ئه‌وسا فه‌رمانیدا، تا به فوو بکه‌ن له‌و ئاگره‌ی که له ژێریدا کرابۆوه‌، هه‌تا کاتێک هه‌مووی کرد به ئاگر ئینجا (ذو القرنین) وتی ئاده‌ی ئەو کانزا تواوه‌م بۆ بهێنن تا بیکه‌م به‌سه‌ریدا (96) ئه‌و‌سا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون و ھەڵبگەڕێین پێیدا نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن (97) (ئه‌وسا ذو القرنین) وتی دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌ ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات و تێکی دەشکێنێت بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ (98) له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا، ئه‌وسا فەرمان دەکرێت بە ده‌کرێت به - صور واتە خەلق بەکن فیکون- به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موویانکۆ ده‌که‌ینه‌وه (99) ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (کەوا تێپەڕ دەبێت بەلای زەویداو خەڵکی بەچاوی سەریان دەیبینن کە زەوی ئاگرباران دەکات ھەر ئەو بوومەلەرزانەی بەھۆی تێپەڕبوونەی کەدروستی دەکات بەربەستەکە تێکدەشکێت) (100) ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد). (101).

    سەلام و ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەربێت برای بەرێزم، بەڕاستی ذا القرنين یەکێکە لە پێغەمبەرەکانی اللە کەوا اللە کردبووی بە خەلیفەکەی خۆی لەزەویدا جا جێگیری کردبوو لەسەر موڵکەکەی وە بۆ ھەموو شتێک ھۆکاری پێدابوو لەوانە ھۆکارەکانی گەیاندن جا ئەوەبوو ھەموو ھۆکارەکانی گەشتکردنی و شکانی و دەریایی بۆ سوپاکەی ئامادەکرد. جا لەبەرئەوەی ذا القرنين دەیزانی بەوەی کەوا ئەو بەرپرسیارە لە کۆتایی پێھێنانی فەسادو خراپەکاری و تێکدەری و بڵندکردنەوەی وشەی اللە لەھەموو ناوچەیەکی گۆی زەوی جا بۆیە بڕیاری گەشتێکی گەورەیدا بەدەوری زەوی بەئاڕاستەی جەمسەرەکان وەبەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەیش بۆ ئەوەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا}.
    واتە/ وە بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو.

    وەئەمەش ھۆکارەکانی گەشتکردنە بۆھۆکاری وشکانی و دەریایی و چەکەکانی جەنگ کردن جا سوپا جەربەزەو بەھێزەکەی لەگەڵ خۆیدا بردو ئامادەی کردن بەھەموو ھۆکارەکانی گەشتکردنەوە لە وشکانی و لە دەریادا وە ھۆکارەکانی گەشتکردنی وشکانی لەھۆکارەکانی گەشتکردنی دەریادا بارکرد. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا}.
    واتە/ وە بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو.

    بەو مانایەی کەوا ئەو لەگەڵ خۆیدا ھەموو ھۆکارەکانی گەشتکردنی دەریاو وشکانی برد بە سود وەرگرتن لە ڕێنیشاندەری ئەستێرەی جەمسەری؛ بزمارى لەگەشتە جەمسەریەکەیدا بەرەو ئاڕاستەی باکوری زەوی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَعَلَامَاتٍ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [النحل:١٦]،
    واتە/ وە نیشانه‌ی زۆرو زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه وە به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ} صدق الله العظيم [الأنعام:٩٧].
    واتە/ هه‌ر ئه‌و زاته‌، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکاری وشکانی و ده‌ریاکاندا.

    وەلەگەڵ خۆشیدا لەگەشتەکەی خۆی و سوپا جەربەزەو بەھێزەکەی و ھەمووشتێکی برد لە ھۆکارەکانی گەشتکردنی لەدەریاو وشکانیدا وەھەموو ئەوەی کەوا پێویستیان پێ دەبوو لە گەشتەکەیان، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾}.
    واتە/ وە بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو (84) ویش شوێنی بەکارھێنانی هۆکاره‌کان دەکەوت(85).

    جا سواری کەشتی بوون بەھۆی ھۆکارە دەریاییەکان بە گەشتکردن لە دەریادا جا دەستیان بەگەشتە دەریاییەکە کرد بەئاڕاستەی جەمسەری باکوری بەپشتبەستن بەئەستێرەی جەمسەری بزماری، کەوا گەشتەکەشی لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزادابوو بەماوەیەک کەوا ببوە ھۆی توانەوەی دەریا بەستووەکانی باکوری ھەتا ئەوکاتەی کەوا کۆتایی بەگەشتە دەریایی یەکەی ھێنا لە دوورترین خاڵ بۆ ئاوابوونی خۆر لە جەمسەری باشوری، ئەوەش لەبەرئەوەی خۆر لەوساتەی کەوا ئاوادەبێت لە جەمسەری باشوریدا ئەوا لە جەمسەری باکوریشیدا ئاوا دەبێت لە (کانی چاوگە تاریکەکە-عين حمئة) لەلای دەروازەی باکوری لە جەمسەری باکوردا لەوپەڕی ئاوابوونەکەی خۆری باکوری لەلایەکانی زەوی بەئاڕاستەی باکور، جا بینی وا ئاوادەبێت لە کانی و چاوگە تاریکەکەدا لە دەروازەی باکوردا جا لەوێدا خراپەکارو تێکدەرەکانی بینی لەزەوی کەوا بریتین لە یەئجوج و مەئجوج ، ھەر لەبەرئەوەش اللە ی گەورە دەریارەیان فەرموویەتی: {وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا}.
    واتە/ ڕێی که‌وتە قه‌ومێکی (کە یەئجوج و مەئجوج بوون) ئێمه‌ش پێمان وت ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت.

    وە لەبەرئەوەی کەوا گەشتەکەی ذي القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لەپێناوی ڕێبازی اللە دا وە بانگەوازی دەکرد بۆ ئیسلام و گەشتێکی کات بەسەربردن و ڕابواردن نەبوو، ھەرلەبەرئەوە وەڵامەکەی بەحەق ئەوەبوو، کەوا وتی: {قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ﴿٨٧﴾وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ (ذو القرنین) وتی بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات (87) به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کارو کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه‌، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا (88).

    لەشەیتانەکانن جا ئیسلام و چاکسازیان بۆی دەرخست ھەروەکو عادەت و خوی شەیتانە بەشەرەکان بەدرۆکردن و دووڕوویی بۆیەش ڕێگاکەی بۆ جێھێشتن و نەچوویە ناوەوە (بۆ زەویەکەیان بۆ بەھەشتی ژێر خاک) لەدەروازەکەی باکور لەدوای ئەوەی کەوا ئیسلام و چاکسازیەکەی خۆیان ڕاگەیاند ، جا نەچووە ژوورەوە بۆ زەویەکەیان، پاشان شوێنی ھۆکارەکان کەوت جا بەردەوام بوو لەگەشتەکەی لەسەر ڕووی زەوی ھەتا ئەوکاتەی گەیشتە ئەو شوێنەی کەوا خۆری لێھەڵدێت لە دەروازەکەی باشوری لەوپەڕی سەرووی خۆرھەڵاتەوە: {وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا}.
    واتە/ بینی خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر قه‌ومێک که په‌ناگایه‌کیان نیه تا له‌تیشکەکەی دایان بپۆشێت (لەبەرئەوەی خۆر لێیان ئاوا نابێت).

    وەئەوانەش گەلێکن کەوا لە دەروازەی باشورن وەئەگەر خۆر لێیان ئاوابێت ئەوا لێیان ھەڵدێتەوە لە دەروازەکەی باکوردا بەومانایەی کەوا
    خۆر لێیان ئاوانابێت جا ئەگەر ئاوابوو لێیان ئەوا لە دەروازەکەی بەرامبەری ھەڵدێتەوە لەسەریان ھەروەکو ئەوەتان بینیوە لەم وێنەیەدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا}.
    واتە/ بینی خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر قه‌ومێک که په‌ناگایه‌کیان نیه تا له‌تیشکەکەی دایان بپۆشێت (لەبەرئەوەی خۆر لێیان ئاوا نابێت).

    https://nasser-alyamani.org/linking/TrouPoleNord.jpg

    جا لەوێدا گەلێکی بینی و ھەواڵیان پێدا بەوەی کەوا ئەوان ڕایان کردووە بۆ دەروازەی باشور بەھۆی فەسادو خراپەکاریەکانی یەئجوج و مەئجوج لە ناوەوەی دڵی ئەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە، جا لەگەڵ خۆیدا بردنی وە ھەوڵیدا کەوا لە زمانەکەیان تێبگات لەمیانەی بڕینی ڕێگاکەدا ھەرلەبەرئەوەش ئەوان وەرگێڕیان ھەبوو بۆ گەلەکەیان بۆ ئەوەی کەوا ذو القرنين دەیوت جا شوێن ھۆکارەکان کەوت بە بردنی ھۆکارەکانی گەشتکردنی وشکانی وە ئەوانیشی لەگەڵ خۆیدا برد ھەتا ئەوکاتەی کەوا گەیشتنە نێوان دووبەربەستەکە لە ناوەڕاستی
    ئەو زەویەی کەوا دووخۆرھەڵاتی ھەیە لەلای گەلەکەیان جا ئەوان بە گەلەکەیان وت کەوا ئەوە بریتی یە لە ذو القرنين لەو چاکەکارانەی کەوا فەرمان بەچاکە دەکەن و نەھی و ڕێگریش لە خراپە دەکەن، ھەر لەبەرئەوەش بەگەلەکەی خۆیان وت: {قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا}.
    واتە/ کاتێک ده‌سه‌ڵاتی (ذو القرنین) یان بینی و گەلەکەیان پێیان وتن کەئەوە لەچاکەکارانە وتیان ئه‌ی (ذو القرنین) به‌ڕاستی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تۆوی خراپه و تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا خراپەکارو تێکدەرن ئایا به‌ربه‌ستێک له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست دەکه‌یت لەبەرامبەر دابین کردنی خەرجی و پاداشتێک بۆت؟.

    لەبەرامبەر ئەوەی کەوا کرێ یەکی پێبدەن بەڵام ذا القرنين پێی وتن کەوا ئەو بەدوای ماڵ و موڵک و سەروەتدا ناگەڕێت ھەرلەبەرئەوەش وتی: {قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا}.
    واتە/ (ذو القرنین) وتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم و لەسەری جێگیر کردووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م.

    وە ذو القرنين قسەکەی ئەوانی تەئکید نەکردەوە تا بچێت یەئجوج و مەئجوج ببینێت لەبەرئەوەی بەڕاستی پێشتر لەگەشتەکەی یەکەمی لە دەروازەکەی باکور ئەوانی بینیبوو وە ذو القرنين زانی بەوەی کەوا زەوی کراوەیە لە لایەکانیدا، ھەرلەبەرئەوەش بڕیاریدا بەوەی کەوا لەنێوانی ئەوان و نێوان ئەم گەلەدا بەربەستێکی بەھێزی گەورە دروست بکات جا ئەوان یارمەتی بدەن بەھێزو ذو القرنين و ئەوەشی کەوا لەگەڵیدایە بەربەستێکی گەورەی بەرزی بڵند بنیات بنێن، بەڵام بەربەستەکە لەلایەکەی باکوری بە گۆشەیەکی ڕاست بنیات نەنراوە بەڵکو کەمێک کراوەی لارە ئەوەش تاکو ماددە کانزاییەکەی تێدا بتوێننەوە جا لەسەرەوە پێیدا بکەن بەو مانایەی تاکو بکەوێتە خوارەوە جا کانزایە تواوەکە خل بێتەوە بۆ خوارەوەی بەربەستەکە جا شێوەیەکی وەکو ئاوێنە وەربگرێت لە سەر لایەکی بەربەستەکە لەلای باکوردا جا ماددە کانزاییە تواوەکە بکەن بەسەر لایەکی بەربەستەکە لەلای باکوری تاکو ڕێگە لە یەئجوج و مەئجوج بگرن لە تێکشكاندنى، وەبەھەمان شێوە ماددە کانزاییەکەی لوس و سافکرد لەلای باکوردا تاکو نەتوانن ئەوان پێیدا ھەڵگەڕێن بۆ سەرەوەی تا دابەزن،بۆیان وەبەھەمان شێوە نەتوانن کوناودەری بکەن ھەرچەندە کەوا یەئجوج و مەئجویش ھەوڵیاندەدا بۆ ھەڵگەڕان پێیدا بۆ سەرەوەی بەربەستەکە جا نەیانتوانی، وەبەھەمان شێوە نەیانتوانی کوناودەری بکەن بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا} صدق الله العظيم.
    واتە/ ئه‌و‌سا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون و ھەڵبگەڕێین پێیدا نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.

    پاشان ذو القرنين پێی وتن کەوا کۆتاییەکەی ئەم بەربەستە دواتر بە جارێکی تری تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر کۆتایی پێدێت جا وا ئێستاش وادەکەی ھات وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ وەعدو بەڵێنە حەقەکە کەوا فەرمووی: {قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ (ئه‌وسا ذو القرنین) وتی دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه‌ ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات و تێکی دەشکێنێت بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌ (98) له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا، ئه‌وسا فەرمان دەکرێت بە ده‌کرێت به - صور واتە خەلق بەکن فیکون- به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موویانکۆ ده‌که‌ینه‌وه (99) ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (کەوا تێپەڕ دەبێت بەلای زەویداو خەڵکی بەچاوی سەریان دەیبینن کە زەوی ئاگرباران دەکات ھەر ئەو بوومەلەرزانەی بەھۆی تێپەڕبوونەی کەدروستی دەکات بەربەستەکە تێکدەشکێت) (100) ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد). (101).

    وەھا ئەوە بەڕاستی خەریکە ھەسارەی ئاگری سەقەر بۆ بەشەر دەربکەوێت لەبەرئەوەی ناوە ناوە بۆ بەشەر دەردەکەوێت جا ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر لەسەریان دەردەکەوێت لەدوای ماوەیەکی دوورو درێژ، وەدواتریش جەمسەرەکان دەتوێنەوە بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر جا ئەوەش دواتر یارمەتی کوژاندنەوەی زەوی دەدات لەو ئاگرەی تێی بەردەبێت بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر، وە ڕۆژی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر گەشتی دەرچوونەکەی مەسیحی دەجال بۆ ئێوە دەست پێدەکات لەگەڵ گەلەکەی یەئجوج و مەئجوج و گەلەکەی تر لە لاکەی بەرامبەری کەوا ناچاریان دەکات بۆ دەرچوون لەگەڵیدا بۆ بەشەر بۆ توشکردنی خەڵکی بەفیتنە بەزیندووان ومردووەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ}.
    واتە/ له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا.

    جا لەپاش ئەوە دێتە سەر زیندووکردنەوەکەی یەکەم. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەروموودەیەی اللە ی گەورە: {وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
    واتە/ له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له‌) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا، ئه‌وسا فەرمان دەکرێت بە ده‌کرێت به - صور واتە خەلق بەکن فیکون- به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موویانکۆ ده‌که‌ینه‌وه (99) ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (کەوا تێپەڕ دەبێت بەلای زەویداو خەڵکی بەچاوی سەریان دەیبینن کە زەوی ئاگرباران دەکات ھەر ئەو بوومەلەرزانەی بەھۆی تێپەڕبوونەی کەدروستی دەکات بەربەستەکە تێکدەشکێت) (100) ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد). (101).

    وەئەم زیندووکردنەوەی یەکەمەش نھێنیەکەی پەیوەستە بە تێکشکانی بەربەستەکەی ذي القرنين و دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج جا اللە سەرجەم ئەو بێباوەڕانەی کەوا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستبۆوە زیندوو دەکاتەوە بۆتان بەڵام گەڕانەوەکەیان پەیوەستە بە تێکشکانی بەربەستەکەی ذي القرنين و دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٩٦].
    واتە/ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر یەئجوج و مەئجوج ده‌کرێته‌وه (ئەوکات ئەو لەناوبراوانە زیندوو دەکرێنەوە) وە ئه‌وانه (واتە یەئجوج و مەئجوج) له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه زۆر ده‌بن (واتە زۆربوونیان بەداوێنپیسیە بێ ئەوەی ژن و ژن خوازی لەنێوانیاندا ھەبێت).

    وەبەیان و ڕوونکردنەوە حەقەکەی ئەو فەرموودەیەش کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ وە ئه‌وانه (واتە یەئجوج و مەئجوج) له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه زۆر ده‌بن (واتە زۆربوونیان بەداوێنپیسیە بێ ئەوەی ژن و ژن خوازی لەنێوانیاندا ھەبێت).

    بەومانایەی لە ھەموو ڕەگەزێک لە جن و ئینسان وھیچ یاسایەکی ھاوسەرگیریکردن نیە لەلایان بەھیچ شێوەیەک، جا ئافرەتێک ھاوسەرە بۆ ھەمووان، بەھەرحاڵ تاکو دەرنەچین لە بابەتەکە دەگەڕێینەوە بۆ زیندووکردنەوەکەی یەکەم کەوا پەیوەستە بە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج وە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوجیش پەیوەستە بە تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر ئەمەش وەعدو بەڵێنێکی حەقی اللە یە، جا تێک و پێکی دەشکێنێت بەڕاستی وەعدو بەڵێنی پەروەردگارەکەشم ڕاست و حەقە، دواتریش ئیبلیس مەسیحی درۆزن ئەمە ئیستغلال دەکات و دەیقۆزێتەوە لەکاتێکدا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش نی یە بەڵکو درۆزنە جا بۆ کوڕی مەریەم نیە کەوا قسەیەک بکات لەحەقی ئەو نەبێت بەڵکو ئەوە بوختان کارێکی درۆزنە بە کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم صلى الله عليه وآله وسلم، ھەرلەبەرئەوەش بەم مەسیحە ساختەچیە بوختانکارە دەڵێن مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) کەوا بریتی یە لە خودی ئەو ئیبلیسە شەیتانە نەفرەتلێکراوەی کەوا وتی: {رَبِّ فَأَنْظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾} [الحجر].
    واتە/ پەروەردگارا چاوەڕێم بکەو مۆڵەتم بدە ھەتا ئەو ڕۆژەی کەوا زیندوویان دەکەیەوە.

    ئەوەش بریتی یە لەزیندووکردنەوەکەی یەکەم کەوا ئەو دەیەوێت ئیستغلالی بکات وە دێت بۆتان تا پێتان بڵێت: "ئەوە بریتی یە لەو زیندووکردنەوەی بەڵێنتان پێدرابوو منیش اللە یە پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم جا ھەرچی ئاگرەکەشە ئەوا بەڕاستی بینیتان لەبەر چاوو ڕووخسارتاندا تێپەڕی (لەبەرئەوەی ئەم ھەسارەیە -ھەسارەی سەقەر- بریتی یە لەخودی جەھەننەم جا ئەو دەڵێت ئەوا ڕۆژی دواییە وا دۆزەخیشتان بینی تێپەڕبوو) وە دەڵێت ھەرچی بەھەشتەکەشتانە کەوا بەڵێنتان پێدرابوو جا ئەوا بەڕاستی خستوومەتە ناوەوەی زەویەکەتان کەوا حۆریە چاوگەشەکانی تێدایە". بەڵکو ئەوانەی (ئەو پێیان دەڵێت حۆری) برێتین لە شەیتانە مێ یە پیسەکانکەوا لەئێوە پەیدابوون لە نەوەی یەھود ئەوانەی کەوا دروستکراوانی اللە یان گۆڕی و تاغوتیان پەرستووە، وەدوژمنی اللە درۆدەکات جا ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا بەڕاستی بریتی یە لە ئاگری ھەڵگیرساوەکەی اللە کەوا ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر دەردەکەوێت بۆ بەشەر لە سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر، وەھەرچی بەھەشتەکەشە جا ئەوا بریتی یە لە بەھەشتی اللە لەژێر خاک لەو زەویەی کەوا اللە بۆ حەسانەوە دایناوە کەوا پێشتر باوک و دایکتان جێنشینی بوون. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
    واتە/ وەئەم زه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه بۆ حەسانەوە تێیدا (10) جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون (11) هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه‌ (12) جا ئیتر گرۆی ئینسان و جن به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن کامه‌ی بەدرۆ دەخەنەوە (13).

    ئەوەش بریتی یە لەبەھەشتەکەی اللە لەزەوی لەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵات و دوو خۆرئاوای ھەیەو پەروەردگارەکەشی اللە یە نەوەک ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو بەڵکو پەروەردگارەکەی اللە ی حەقە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ} صدق الله العظيم [الرحمن:١٧].
    واتە/ پەروەردگاری ھەردوو خۆرھەڵاتەکەو ھەردوو خۆرئاوایەکەیە.

    وەئەوەش بەھەشتی اللە یە لەزەوی لەژێرخاک لە ناوەوەی زەویەکەتان کەوا ھی اللە یە نەوەک ھی دوژمنە سەرسەختەکەی مەسیحی درۆزن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ} صدق الله العظيم [طه:٦].
    واتە/ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) اللە خاوه‌نیانه‌.

    وەئەی قەوم بەڕاستی من بەڵگەتان بەسەردا دەھێنمەوە بە کۆمەڵە ئایەتێک کەوا اللە دەزانێت حەقە کەوا لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستەقینەدا دەیبیننەوە ئەگەر ئێوە بزانن، بەڵام ئەوانەی نازانن دەربارەی ئەو ئایەتانە دەمە دەمێ دەکەن جا نەزان و نەفامن پێی ئایا بیرناکەنەوە؟ لەبەرچی دواتر مەسیحی دەجال دێت بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات وە دەڵێت ئەو خۆی خاوەنی بەھەشت وئاگرە وە کات و وادەی زیندووکردنەوەکەی یەکەم ئیستغلال دەکات و دەڵێت ئەو خۆی ئەوانی زیندوو کردۆتەوە؟ بەڵکو ئەو درۆزنە بەڵکو ئەوە اللە یە لەقەدەرو کاتێکی دیاریکراوی کتێبە نوسراوەکەی لای خۆی ئەوانی زیندووکردۆتەوە تا اللە ھیدایەتیان بدات بە عەبدەکەی مەھدی ئومەتەکان ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی کەوا بەنھێنیەکەی نازانن جا خەڵکی بەئیزنی اللە دەکات بەیەک ئومەت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].
    واته‌/ خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك ئومه‌ت به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازوناكۆكن له‌نێوانی یه‌کتردا (١١٨) ‎ ته‌نها مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ره‌حم بكات (بیانكات به‌یه‌ك ئومه‌ت له‌سه‌ر رێگای راست)‌ وه‌هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دروستی کردوون تا (هه‌موویان به‌ندایه‌تی بكه‌ن؛ ئه‌وه‌ش نایه‌ته‌ جێ تا هه‌موو به‌شه‌ر نه‌بن به‌یه‌ك له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست) (١١٩).

    بەڵام زۆربەتان نەزانن و نافامن. وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [الرعد:٣١].
    واتە/ ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نائومێد ‌بوون لەوەی ئه‌گه‌ر اللە بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی هیدایه‌ت دەدا.

    دواتریش اللە بەعەبدەکەی ھیدایەتیان دەدات تەنھا شەیتانەکان نەبن لە جن و ئینسان و لەھەموو ڕەگەزێکیش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم وەعدو بەڵێنە حەقەی اللە: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ به‌ڕاستی اللە باكی نیه‌و نه‌نگ نیه بەلایەوەو شەرم ناکات هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ک یان لەسەرووی ئەو گه‌وره‌تر جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌ ئه‌وه چاک ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانەوەیه ئە‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن اللە مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (اللە ی گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات به‌ڵام دیاره جگه له لارو وێرو یاخی و تاوانباران و فاسقەکان نەبن كه‌سی تر گومڕا ناكات (26) ئه‌وانه‌ی په‌یمانی اللە هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوون و بەستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه اللە فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه‌ له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپەو فەسادی ده‌کەن ئا ئه‌وانه بریتین لە زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندەکان (27).

    بەومانایەی کەوا دواتر اللە بەمەھدی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لە فاسقەکان نەبن، جا ئایا فاسقەکان کێن؟ ئێوەش دەزانن بەوەی کەوا فاسقەکان کێن، ئەوانە شەیتانە بەشەرەکانن لە یەھود لەوانەی کەوا پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوە لەدوای بەستنی وە ئەو پەیوەندیەش دەپچڕێنن کەوا اللە فەرمانی داوە بە گەیاندنی وە فەسادو خراپەکاری و تێکدەریش دەکەن لەزەوی ئەوانە لە دۆڕاوو خەسارەتمەندەکانن ھەروەکو (ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە (علم الجھاد) زانستی شەیتانی نەفرەت لێکراو. کەئەگەر بێتو ئەوانە ڕێگای حەق ببینن نایگرنەبەر وە ئەگەر ڕێگای گومڕابوون و سەرلێشێواوی و بەتاڵ ببینن دەیگرنە بەر ئەوانە ھەرگیز ئیمام مەھدی ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەی خۆیان لەبەرئەوەی لەوساتەی کەوا دەیبینن دەرکەوتووە ڕوخسارو دەموچاویان گرژو تاڵ دەبێت وە دەشزانن کە ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە بەڵام ڕقیان لەحەق دەبێتەوەو حەزی پێناکەن، ئەوانە بریتین لە فاسقەکان لەشەیتانە بەشەرە دووڕوەکان لەھەـوو کات و شوێن و زەمانێکدا بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ} [المائدة:٢٦].
    واتە/ اللە فه‌رمووی به‌ڕاستی ئه‌وه ئیتر ئەو شوێنە له‌سه‌ریان حه‌رامه‌ ده‌بێت چل ساڵ وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆ گه‌ل و هۆزی تاوانبار و سته‌م پیشه‌.

    وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِنْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [التوبة:٨٠].
    واتە/ داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت ئه‌وه اللە هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به اللە و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو اللە ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو فاسق ناکات.

    بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنْ تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ} [التوبة:٩٦].
    واتە/ هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشییان لێبکه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان ئه‌وه بێگومان اللە له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو فاسق ڕازی نابێت.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:٥].
    واتە/ بیریان نخه‌ره‌وه‌ کاتێک که موسا به قه‌ومه‌که‌ی و: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازارم ده‌ده‌ن له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی اللە م بۆتان، جا کاتێک ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا اللە ش دڵه‌کانیانی له‌خشته بردو مۆری پێدا نا چونکه اللە ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو فاسق ناکات.

    وەبەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [المنافقون:٦].
    صدق الله العظيم.
    واتە/ چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت هه‌رگیز اللە لێیان خۆش نابێت چونکه به‌ڕاستی اللە ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبارو له‌سنوور ده‌رچوو فاسق ناکات.

    سُبْحَانَ رَبِّكَ ربّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ، وَسَلامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ ربّ العالمين..
    برای موسڵمانان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــــ

  2. افتراضي

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 05 - 1430 ک
    16 - 05 - 2009 مـ
    01:56 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3930
    ــــــــــــــــــــــــ

    { إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ } ..

    بسم الله الرحمن الرحيم
    برای بەڕێزم، السلامُ عليكم ورحمة الله وبركاته السلام علينا وعلى جميع عباد الله الصالحين وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..

    سەبارەت بەپرسیارەکەی یەکەمت دەربارەی زەویە ڕاخراوەکە(الأرض المفروشة) کە دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    ئایا پێشتر لوط وئیبراھیم تێیدا نیشتەجێ بوونە عليهم الصلاة والسلام؟
    انتهى الاقتباس
    وەڵامە حەق و دروستەکەی ئەوەیە: بەڵکو لەپێش ئەوەی کەوا اللە ئادەم و حەوا دروست بکات کەسانی تری تێدا نیشتەجێ بوون وەلەدوای ئەوەی کەوا اللە ئەوانی دەرکرد لێی بەھۆی ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمانی شەیتانیان کردو سەرپێچیان لە فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان کرد لەبەر حەزو تەماحی لە مانەوە لە موڵکەکەی جا نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعيم الأعظم) یان لەدەستدا کە ڕازیبوونی اللە یە لەنەفسی خۆی وە بەھەمان شێوە نیعمەتە بچوکەکەشیان لەدەستدا کەوا بریتی بوو لەو بەھەشتەی تێیدا بوون، وە لە پێش ئینسانیش جیھانی جنەکان تێیدا نیشتەجێ بوون، ھێشتاکەش تاکو ئێستا سەبارەت بەجیھانی جنەکان زۆربوون تێیدا بەردەوامە. وە جیھانی جنەکانیش دەکرێت بە دوو بەشەوە جیھانی جنەکان و جیھانی شەیتانەکان، وە بەھەمان شێوە جیھانێکی تریش پێیان گەیشتن کەوا بریتین لە ئینسان وە بەڕاستیش ئەوانە وایان لێھاتووە کەوا ببن بە زۆرینە لەدانیشتوانی زەویە ڕاخراوەکە، کەوا چەند جیھانێکی جیاوازی لە ڕەگەزەکان تێدایە لە جن و ئینسان و ڕەگەزی پەیدابووش لەنێوان ھەردووکیان (هجين) کەوا دایکانیان لە مێ یەی شەیتانە جنەکانن و باوکانیشیان لەشەیتانە ئینسانەکانن، وەئەم ڕەگەزەش زۆرترین دانیشتوانی زەویە ڕاخراوەکەن (بەھەشتی ژێر خاک) کەوا بریتین لە شەیتانەکان کەوا لە شەیتانە ئینسانەکان پەیدابوون و زۆربوون کەوا دایکانیشیان لە شەیتانە مێیەکانن جا لەپاش ئەوە ھەندێکیان بە نێرو مێیانەوە (بەداوێنپیسی) دەچنە لای یەکترو بەم شێوە زۆردەبن، وە یەئجوج و مەئجوجیش لەھەموو نەوەو وەچەیەکەوە پەیدا دەبن و زۆردەبن (واتە بەداوێنپیسی) بەومانایەی لەھەموو پشت و پێشێکدا بەبێ ھەبوونی یاسای زەواج و ھاوسەرگیری، جا ئافرەتێک بۆ ھەمووانە جا ئەمەیە کەوا لە یاساو شەریعەتی مەسیحی دەجال دایە لەعنەتی اللە ی لەسەر بێت کەوا ئەوەی حەڵاڵ كردووە كە اللە حەرامی کردووە کەوا بریتی یە لە خودی ئیبلیس وە ھۆزەکەیشی شەیتانە ئینسانەکانن لەوێدا، وە بەڕاستیش اللە بۆی ڕوونکرددوونەتەوە لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا ئەوو ھۆزەکەی لەشەیتانە بەشەرەکان دەتانبینن لەشوێنێکەوە کەوا ئێوە نایان بینن؛ بەومانایەی ئەوان لەسەر ڕووی زەوی نین بەڵکو لە ناوەوەی زەوین لەبەرئەوەی ئەوان لەسەر ڕووی دیاری زەوی نین بەڵکو لە ناوەوەی زەوی بوونیان ھەیە ھەروەکو اللە بۆی ڕوونکردوونەتەوە لەو فەرموودەیەی کەوا اللە ی گەورە دەفەرموێت: {يَا بَنِي آدَمَ لَا يَفْتِنَنَّكُمُ الشَّيْطَانُ كَمَا أَخْرَجَ أَبَوَيْكُمْ مِنَ الْجَنَّةِ يَنْزِعُ عَنْهُمَا لِبَاسَهُمَا لِيُرِيَهُمَا سَوْآتِهِمَا إِنَّهُ يَرَاكُمْ هُوَ وَقَبِيلُهُ مِنْ حَيْثُ لَا تَرَوْنَهُمْ إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:٢٧].
    واتە/ ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان ئێوه‌ش له خشته نه‌بات هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته بردو له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات بێگومان شه‌یتان و ھۆزەکەی ئێوه ده‌بینن له شوێنێکدا که ئێوه ئه‌وان نابینن جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

    جا ئەوە دەربارەی یەک شەیتان قسە ناکات بەڵکو دەربارەی شەیتانە جن و ئینسانەکان قسە دەکات، جا سەیری فەرموودەکەی اللە ی گەورە بکە: {إِنَّا جَعَلْنَا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم.
    واتە/ جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برات؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــ

  3. افتراضي

    - 3 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    22 - 05 - 1430 ک
    16 - 05 - 2009 مـ
    11:02 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشـــاركة الأصلية للبيـــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3931
    ـــــــــــــــــــ

    من قەت نەموتووە بەستەڵەک بریتی یە لەوەی کەوا ڕێگا لەدەرچوونەکەی یەئجوج و مەئجوج دەگرێت..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
    بەڕاستی من قەت نەموتووە بەستەڵەک بریتی یە لەوەی کەوا ڕێگا لەدەرچوونەکەی یەئجوج و مەئجوج دەگرێت بۆ لای ئێوە؛ بەڵکو فەتوام داوە بەوەی کەوا دەروازەکەی باکور (لەجەمسەری باکور) بەستەڵەکی لێ نی یە؛ بەڵکو لە لای کانی یە تاریکەکەیە (العين الحمِئة) (کەدەچێتە ناوەوەی زەوی بۆ بەھەشتی ژێر خاک)؛ جا چۆن کانی تاریک و بەستەڵەک پێکەوە دەبن ئایا بیرناکەنەوە؟! جا ھەرچی بەستەڵەکەکەیە ئەوا لەلای کانیە تاریکەکە نی یە بەڵکو لە نزیک ئێوەدایە. وە نەموتووە کەوا دەروازەکەی باکور بە بەستەڵەک داپۆشراوە برای بەڕێزم، بەڵکو مەبەستم لە توانەوەی جەمسەرەکان بریتی یە لە شاخە بەستەڵەکیەکان کەوا ئێوە جیادەکاتەوە لە دەروازەکانی باکورو باشوری (بەھەشتی ژێرخاک)، وەھەرگیزیش ئەو بەستەڵەکە ئەوانی دەستەوسان نەکردووەو ڕێگای لێنەگرتوون لە دەروازەکانی نێوان ئێوەو ئەواندا تا گەشت بکەن بۆ لاتان نەخێر؛ بەڵکو دەجال کە پادشای زەویە ڕاخراوەکەیە ئەوکەسەیە کەوا نەخشە دەکێشێت و پیلان دادەنێت جا ئەو نایەوێت کەوا ئێستا بۆتان دەربچێت؛ بەڵکو پۆلێک لەجنەکان و ئینسانەکان دەردەچن بۆ لاتان تا چاودێریتان بکەن جگە لە یەئجوج و مەئجوج وە ھۆکارەکانی گەشتکردنیان لەلایە کەوا خێراترە لە ھۆکارەکانی ئێوە، وە جیاوازیەکە لەنێوان خێرایی ھۆکارەکانی ئەوان و ھۆکارە پێشکەوتووەکانی ئێوەدا وەکو جیاوازی نێوان ئەوکەسە وایە کەوا دەچێت گەشت دەکات لەسەر پێیەکانی خۆی و خێراترین فڕۆکە جەنگیەکانی بەشەر، جا ئایا نابینی جیاوازیەکە لەنێوان ئەو دوانەدا گەورەیە؟ وەئەگەر ئەم خێرایی یە بەرزو بڵندەیە نەبووایە ئەوا ئەوان نەیاندەتوانی بگەن بە ئاسمانی دنیا جا پارچە ئەستێرەی بڵێسه‌ی ئاگر له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌یان بۆ بھاوێژرێت جا سەریشناکەون ھەروەکو ھەرگیزیش بەشەر سەرناکەون ئەگەر بگەن بەئاسمانی دنیا جا بەھەمان شێوە پارچە ئەستێرەی بڵێسه‌ی ئاگر له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌یان بۆ دەھاوێژرێت بەڵام بەشەر تا ئێستا مانگ و مەریخیان تێپەڕ نەکردووە، جا وورد ببەوە لە بەیان و ڕوون کردنەوەکە بە باشی برای بەڕێزم بارك الله فيک.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  4. افتراضي

    - 4 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    27 - 06 - 1430 ک
    20 - 06 - 2009 مـ
    01:22 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=3932
    ــــــــــــــــــ


    { فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا }
    صدق الله العظـــيم

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برای بەڕێزم پرسیارەکەت بریتی یە لەوەی:

    اقتباس المشاركة :
    مەبەست چی یە لەوەی کەوا بەربەستەکەی ذي القرنين دەرچەیەکی گەورەی ھەیە لە سەروویەوە نەوەک بەتەواوی داخراوبێت؟
    انتهى الاقتباس
    جا لێرەدا ئەم شتە دەگەڕێتەوە بۆ عەقڵەکەی خۆت! جا ئەگەر بەربەستەکە نێوان ھەردوو لاکانی ئەو زەویەی نەبڕیبوایە کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە ئەوا ئەوکات بۆ یەئجوج و مەئجوج ئاسان دەبوو کەوا لەلای ڕاستیدا تێکی بشکێنن یان لەلای باکوری بەڵام بەربەستە گەورەکە زەویە تونێلەییەکە دەبڕێت لەم لای زەویەوە بۆ لایەکەی تری بەڵام لەسەروویەوە داخراو نی یە، جا دەرچەیەکی گەورەی ھەیە بەڵام لوس و ساف و بەرزە جا یەئجوج و مەئجوج ناتوانن پێیدا ھەڵگەڕێن بۆ بڕین و چوونە ژوورەوە لەم دەرچە کراوەیەی سەرەوەی بەربەستەکە، وە بەھەمان شێوە ناتوانن بەربەستەکە کوناودەر بکەن جا بیشکێنن تا لەپانتاییەکەی دەرچەیەکی تێ بکەن تا لێی بێنە ژوورەوە، وە بەڕاستیش لەمێژەو ماوەیەکی دوورو درێژە ھەوڵی ئەوەیان داوەو نەیان توانیوەو بێ ئومێدیش بوونە لێی، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا} صدق الله العظيم [الكهف:٩٧].
    واتە/ ئه‌و‌سا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون و ھەڵبگەڕێین پێیدا نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.

    جا ھەرچی پێدا ھەڵگەڕانەکەیە جا ئەوەبریتی یە لە: پێداھەڵگەڕان بە دیوارەکەی بۆ گەیشتن بەدەرچە کراوە بەرزەکە لە سەرووی بەربەستەکەوە کەوا گەورەیە بە قەد پانتایی ئەو زەویەی کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیە، وە ھەرچی کوناودەرکردنەکەیە جا ئەوەش بریتی یە لە: شکاندن جا ناتوانن ئەوە بکەن بەھۆی ئەو ماددە کانزاییە تێکەڵە ڕەقەی کەوا لەلاکەی ئەوانەوەیە جا ھیچ مەوداو ڕێگایەکی تر نی یە لەلایان تەنھا ئەوە نەبێت پێیدا ھەڵبگەڕێن بۆ سەرەوەی تا پیایدا ھەڵبگەڕێن بۆ سەرەوە یان بیشکێنن جا ناتوانن پێیدا ھەڵبگەڕێن و ناشتوانن کوناودەری بکەن، وە بەڕاستیش وەعدو بەڵێنەکەی پەروەردگارم نزیک بۆتەوە دواتریش تێک و ێکی دەشکێنێت بەڕاستی وەعدو بەڵێنی پەروەردگارەکەشم ڕاست و حەقە جا ئەوکاتە ئەوانەی لەدوای بەربەستەکەنە وەکو شەپۆڵ دەردەچن بۆ ئەم جیھانەتان تاوەکو لەبەرامبەر حەقدا توشی فیتنەتان بکەن وەبەڕاستیش حەق و ڕاستیەکەمان بەتێروتەسەلی بۆ ڕوون کردنەوە بەڵکو دڵنیابن بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی زیکری کتێبەکەی اللە، بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە زاناکانتان مەھدی چاوەڕوانکراوێکیان دەوێت کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوان بکەوێت جا سەرپێچی فەرمانی ئەوان نەکات جا منەتی بەسەردا بکەن بەوەی کەوا ئەوان ھەڵیان بژاردووە جا ڕەوانی یە بۆی کەوا سەرپێچی فەرمانی ئەوان بکات یان مخالف و پێچەوانەی ئەوان بکات لەشتێکدا خۆ ئەگەر حەقیش شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوان بکەوێت ئەوا زەوی زیاترو زۆرتر توشی فەسادو تێکچوون و خراپەکاری دەبێت وە مەھدی چاوەڕوانکراویش ناتوانێت زەوی پاک بکاتەوە لە فەسادو خرپەکاری و تێکدەری بەتەواوی، جا بۆ حەق نەبووە کەوا شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوان بکەوێت ھەتا ئەگەر اللە سەردەمی حیوارو گفتوگۆکردنی مەھدی چاوەڕوانکراویشی درێژکردەوە بۆ تەمەنەکەی نوحیش بۆ ھەزار ساڵ پەنجای کەم ئەوا ھەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی شوێنی ھەواو ئارەزووی ئەوان ناکەوێت جا بەدوای ڕازی بوونی ئەوان نەگەڕاوم وە اللە ش خەلیفەکەی نەکردووە بەداخ و ئەسەف بۆ ئەوان دواتریش اللە خۆی بەسەر دروستکراوەکانیدا دەریدەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ڕیسواو ملکەچ دەبن..

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  5. افتراضي

    - 5 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    15 - 09 - 1429 ک
    15 - 09 - 2008 مـ
    11:16 ئێوارە
    ـــــــــــــــــــ

    نەخێر من ئەو پیاوە نیم کەوا چاوپێکەوتنم لەگەڵ موسا کردووە ئەی پیاو!

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المٌرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..

    برای بەڕێزم، ناکرێت و نابێت و ڕەوانی یە مەھدی چاوەڕوانکراو لەدایک بوبێت لەپێش قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە جا لەنەزان و نەفامان مەبە، جا من لەدایکبووی ساڵی 1969 ی بەرامبەر 1389 کۆچیم وە خەریکیشە کەوا بگەم بە چل ساڵ، وەبەھەمان شێوە من لە ھاوڕێ و ھاودەمەکانی ذي القرنين نیم ئەوەش لەبەرئەوەی دایکم ھێشتا منی نەبوو بوو دایک و باوکیشم لەدایک نەبوو بوون لەم کات و زەمانەدا.

    وەھەرچی بەربەستەکەی ذي القرنينە جا ئەوە لەناوەڕاستی زەویە ڕاخراوەکەیە لەناوەوەی ئەم زەویەی کەوا ئێوە لەسەری دەژین لەزەویەکی ڕاخراودا بەسەوزایی، کەوا اللە زۆر بەڕێکی دروستی کردووەو لەنازو نیعمەتی جۆراو جۆر بەھرەوەری کردووە کەوا دوو خۆرھەڵاتی ھەیەو زەوی حەسانەوەیەو لەدوولای بەرامبەر یەکتر خۆری تێدا ھەڵدێت لە ھەردوو دەروازەکە لەوپەڕی لایەکانی زەوی لەباکورو باشوریدا، کەوا ئێستا مەسیحی دەجال شەیتانی نەفرەت لێکراوو سوپاکەی لەیەئجوج و مەئجوجی تێدان کەوا بریتی یە لە خاوەنی دەفرە فڕیوە سیخوڕیەکان لەسەر دەنگوباس و ھەواڵەکان لە سات وکاتێک بۆ کاتێکی تر وە ئەوان لە ھەسارەیەکی ترەوە نەھاتوون بەڵکو درۆ دەکەن؛ بەڵکو دەفرە فڕیوەکان لە ناوەوەی زەویەوە دێن.

    وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين...
    ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ــــــــــــــــــــ

  6. افتراضي

    - 6 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    04 - 10 - 1429 ک
    04- 10- 2008 مـ
    12:56 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=35008
    ــــــــــــــــــ


    { كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُو الْأَلْبَابِ }
    صدق الله العظيــــــم


    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين وبعد..

    برای بەڕێزم، بەڕاستی بۆ ھەموو دەعوەو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، وە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقیش خەڵکی ووریاو ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوکەسەی کەوا لە ھەڕەشەکان دەترسێت. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَنْ يَخَافُ وَعِيدِ} صدق الله العظيم [ق:٤٥].
    واتە/ جا ‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره ‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.

    بەڵام ھەرگیز کەس حەقیقەت و ڕاستی بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق تێناگات تەنھا خاوەن عەقڵەکان نەبن کەوا بریتین لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ}صدق الله العظيم [ص:٢٩].
    واتە/ ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وەو بیری لێ بکه‌نه‌وه ولێی ووردببنەوە بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.

    وەھەرچی کوێرەوەرەکانن لە موسڵمانان و خەڵکی ھەموویان جا ئەوا ھەرگیز ھیچ لەعەقڵەکانیان بەکارناھێنن و ھەرگیزیش دڵنیا نابن بە کاروبارو بانگەوازەکەم ئەگەر تەنانەت ھاتوو بە ملیۆن بەڵگەشیان بۆ بھێنم لە قورئان لە ئایەتە محکەمەکان لەسەر ھەر بابەتێک جا ھەرگیز دڵنیا نابێت پێی دواتریش دەڵێت: "چوزانم بەوەی ئایا ئەوە حەق و ڕاستە یان وانیە؟ دواتر چاوەڕێی بەڕاستدانانی زانایەکان دەکەم دەربارەی تۆ". ھەرچەندە کوەا منیش بەقورئانی عەرەبی ئاشکرا قسەیان لەگەڵدا دەکەم. وەبەھەمان شێوە دەبینێت بەوەی کەوا زانایەکان ھیچ ناڕەزاییان نی یە بۆ بەیان و ڕوونکردنەوەکەم بەڵام ئەو ھەر چاوەڕێ دەکات ھەرچەندە کەوا ئەو لەو کەسانەیە کە بەدوای حەقیقەت و ڕاستیدا دەگەڕێت بەڵام ئەم جۆرە کوێرەوەرە عەقڵەکەی خۆی بەکار ناھێنێت جا ووردببێتەوە لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانی ناصر محمد یەمانی بەوەی ئایا بەحەق قسە دەکات یان مەنتقی نەخۆشێکی شێتە؟ وە سوێندیش دەخۆم بە پەروەردگاری ھەموو جیھان ھیچ کەسێکی خاوەن ژیری و ھۆشمەند نیە کەوا لە بەیان و ڕوونکردنەوەکانم وورد ببێتەوە ئەوا ئەو جۆرە کەسانە ھەر بۆیان ڕووندەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوە حەق و ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە لە خودی قورئان نەوەک بە گومانێک کەوا ھیچ سودێکی نی یە لەزانینی حەقدا جا لەپاش ئەوە بۆی ڕوون دەبێتەوە بەوەی کەوا ئەوە حەق و ڕاستە وە بەڕاستی ڕوونیش دەبێتەوە بۆی کەوا من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقم لە لایەن پەروەردگاری ھەموو جیھانەوە، جا ئەوانە لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکانن لەوانەی کەوا دڵنیان بەوەی کەوا اللە دایبەزاندووە لە کتێبەکەی لەوانەی کەوا اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:٢٩].
    واتە/ ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وەو بیری لێ بکه‌نه‌وه ولێی ووردببنەوە بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیرو هۆشه‌کان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.

    وە ئەی برای بەڕێزم، ئومێدو ڕەجا دەکەم لە اللە بەوەی کەوا تۆ لەو کەسانەبی.

    وەسەبارەت بەوەی کەوا چۆن جیھانێکی تر بوونی ھەیە لەژێر خاکداو ھەندێک لەخەڵکیش پێیان زانیوەو بە بەشەریشیان نەوتووە؟ جا بۆ ئەوە پێت دەڵێم بەڕاستی ئەوە تەنھا کەمێک لەخەڵکی پێی دەزانێت لە شەیتانە بەشەرەکان وە ناشیانەوێت کەوا ئەمە بەخەڵکی بڵێن لەبەرئەوەی دواتر پیلان و نەخشەکەیان لێ ئاشکرا دەبێت ئەوان و مەسیحی دەجالیش جا ئەوان لە ڕێککەوتنێکی قورس و تۆکمەدان بۆ توشکردنی خەڵکانی سەردەمی یەکەم و دواھەمین بە بەھەشتە فیتنەکە لەژێر خاک، بەڵام من ئەوەم بە تێرو تەسەلی بۆ باسکردن لە قورئان نەوەک بەیان و ڕونکردنەوەکەم بۆ قورئان ھەر بەیان و ڕوونکردنەوەیەکی دەربڕینی بێت؛ بەڵکو بەھەمان شێوە بەیان و ڕوونکردنەوەیەکە کەوا حەق و ڕاستیەکە بە زانست و مەنتق دەبیننەوە لەسەر ئەرزی واقعدا بەو پەڕی ووردی و تەواوی ھەروەکو چۆن لەقورئاندا حەقەکەم بۆ ڕوون کردوونەتەوە بەتەواوی.

    وە بەھەمان شێوە بەیان و ڕوونکردنەوەکەم بۆ ھەسارەی سزا لە کتێبدا بەتێروتەسەلی ڕوونکردۆتەوە، ووە لەدەستنیشانکردنی کات و وادەکەشی ھیچ خێرو چاکەیەکی تێدانابینم بۆ موسڵمانان نە بۆ خەڵکیش بەشێوەیەکی گشتی لەبەرئەوەی بەداخ و ئەسەفەوە ئەوان دواتر چاوەڕێی ھاتنی ئەو ڕۆژە دەستنیشانکراوە دەکەن تا سەیرکەن بەوەی ئایا دواتر دێت یاخود نا! جا چ سودێک لەوەدا ھەیە وە ئایا ئیمان ھێنان بەحەق سودی دەبێت ئەگەر سزاکە ببینرێت؟ ئەمە سوننەت و یاسایەکی اللە یە لە دیندا کەوا بڕیاری لەسەرداوە بەوەی دایناوە ئیمان ھێنانیان سودیان پێناگەیەنێت لەو ڕۆژەی کەوا سزا بەئێشەکەی اللە دەبینن. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {فَلَمْ يَكُ يَنْفَعُهُمْ إِيمَانُهُمْ لَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا سُنَّتَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْكَافِرُونَ} صدق الله العظيم [غافر:٨٥].
    واتە/ جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن ئینجا باوه‌ڕ ده‌هێنن چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی ئەمە سوننەت و ڕێساو یاسای اللە یە بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافرو بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ مایەوە‌.

    کەواتە ھیچ خێرو چاکەیەک لە دەستنیشانکردنی کات و وادەکە نابینین تەنھا ئەگەر فەتواکەمان پێ بگات لەلایەن اللە وە لەڕێگای ڕوئیایەک جا لەپاش ئەوە فەرمانی پەروەردگارەکەم جێ بەجێ دەکەم ڕوئیاش تایبەتە بەخاوەنەکەی، بەڵام بزانن کەوا کات و وادەکەی زۆر نزیک بۆتەوە، جا ئەگەر لە 21 ی دیسەمبەری 2012 بێت ھەروەک دەیڵێن یان لەپێش ئەوە بێت، بەڵام سەرەتای بینینەکەی سەبارەت بە خەڵکی یەمەن و دەورووبەرەکەی دواتر لە ئاسۆی جەمسەری باکوریدا دەیبینن ھەروەکو چۆن خۆر دەبینن، بەھەمان شێوە لەخەودا اللە لە ئاسۆی باکوردا نیشانی دام بەوەی کەوا ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی دواتر لە لای جەمسەری باشوردا دێت بەڵام ڕەنگەکەی لەوساتەی کەوا زۆرترو زیاتر نزیک دەبویەوە لەزەوی ھەروەکو ڕەژوویەکی سورکراوە بوو لەبڵێسەی ئاگر جا منیش ھاوارم دەکردو دەموت ئەی موسڵمانان ھەسارەی سزا گەیشت. بەھەرحاڵ ئەو دێت بەبێ ھیچ شک و گومان و دوودڵیەک ئەوەش بەڕاستگەڕانێکە بۆ ئەوەی کەوا اللە ڕوونی کردۆتەوە بۆ ناصر محمد یەمانی لەقورئانی گەورەداو بەتێروتەسەلیش باسی کردووە.

    وەھەرچی ئەو گەشتەشە کەوا دواتر پێی ھەڵدەستن بۆ ناوەوەی زەوی جا ئەوە ھەواڵێکە کەوا (حسین بن عمر) سەرپەرشتیاری گشتی لەسەر ماڵپەڕی مەھدی چاوەڕوانکراو ھێناویەتی، ئەمەشی لە ھەواڵەکانی خۆرئاوادا ھێناوە اللە ش زاناترە بە حەقیقەت و ڕاستی ئەم ھەواڵە.

    جا سەبارەت بە خۆم ئەوا وانازانم کەوا ئەوان دواتر جورئەت و بوێری بکەن لەسەر گەشت کردن بۆ زەویە ڕاخراوەکە لەبەرئەوەی ئەسڵی ئەو دەفرە فڕیوانەی کەوا ئەوانیان پێ دەترسێنن لەوێوە دێن، وەبەھەمان شێوە دەجال لەدوای ڕووداوەکانی سێگۆشەی بەرمۆدایە، ھەر لەبەرئەوەش وانازانم ئەوان بڕۆن بۆ ئەوێ تەنھا بەفەرمان و داواکاری مەسیحی دەجال نەبێت بۆ ئەوەی کەوا خۆی دەیەوێت لە ئەولیاو دۆست و یاوەرەکانی نەوەک بەئارەزوو حەزی خۆیان بتوانن بڕۆن بۆئەوێ، ئەوەش لەبەرئەوەی ئەوە مەکرو پیلانی شەیتانە بەشەرەکانە لەیەھود کەوا ڕاسپێردراون پێی لەم جیھانەدا، بەڵکو نەوەکانیشیان ئەوانەن کەوا شەیتانە جنە مێ یەکان سکیان لێ ھەڵدەگرن جا لەبەردەمی مەسیحی دەجال لەزەویە ڕاخراوەکە دایان دەنێن بۆ زۆرکردنی سەربازەکانی مەسیحی دەجال ھەروەکو پێشتر ئەو پیلانەمان بەم نەوە خستەوەیە بەتێروتەسەلی بۆ باسکردن لەیەکێک لەبەیان و ڕوونکردنەوەکان لەپێشتردا، وە ڕەجاو ئومێدیش دەکەم لە اللە بەوەی کەوا لەزانستەکەی خۆی بۆت زیاد بکات وە حەقت پێ نیشان بدات و شوێنکەوتنیت پێ ببەخشێت بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعاو نزاو پاڕانەوەیە.

    وەھەرچی سەبارەت بە دەجالە جا ئەوە دواتر وەکو ئینسانێک دەردەکەوێت وەکو ئێمە بەتەواوی نەوەک بەیەک چاوەوە، وەبەڵکو ئەوەی کەوا دەرکەوتووە لە پاکستان ھەروەکو دەڵێن تەنھا لە ڕێخۆشکەرانە بۆ ئەو، وەھەرچی دەجالە جا ئەوە ھەر بە تەنھا دەستپێکردنی دەرچوونەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکی دەست دەکات بەدەعوەو بانگەوازکردن بۆ پەروەردگارێتی جا دواتر بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوە بۆ توشکردنی خەڵکی بەفیتنە جا ون نابێت.

    جا ئەوەی نوسیومانە لەحەق و ڕاستیەکان بۆ ئێوە بیگەیەنە برای بەڕێزم کەوا بەتێروتەسەلی بۆمان باسکردوون لەقورئان بەتەواوی بۆ ئەم کتێبە پیرۆزە تا خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لێی تێبگەن جا ئەوەندەی دەتوانی بیگەیەنە وەببە بە یەکێک لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان کەوا چاکترین ھەڵبژێردراوانی ئومەتن ئەوانەی کارو بارو بانگەوازەکەمیان بەڕاست داناوە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆکردن بەر لەدەرکەوتن ھەرچەندە تاوان و گوناھیشیان زۆربووە جا دواتر اللە پاک و خاوێنیان دەکاتەوە بەتەواوی و لێیان خۆشدەبێت و دەیانخاتە جێگایەک کەوا ڕازی دەبن و سەرکەوتنێکی ئاشکراشیان پێدەبەخشێت.

    وسلامٌ على المُرسلين والتابعين للحقّ إلى يوم الدين..
    براکەت لەدینی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــ

  7. افتراضي


    -7-
    ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
    16 - 10 - 2011 مــ
    19 - 11 - 1432 ك
    07:18 به‌یانی
    ‎[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=5241
    ـــــــــــــــــــــ

    به‌یانی هه‌قی ئه‌وه‌ی كه‌ اللە ی گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت {بَيْنَ السَّدَّيْنِ} و به‌ربه‌سته‌كه‌ی ذی لقه‌رنه‌ین
    وه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئیمام مه‌هدی له‌به‌رامبه‌ر سر‌ینه‌وه‌و لادانی هه‌ر به‌یانێك..


    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جدي محمد رسول الله وآله الأطهار، وجميع أنصار الله إلى اليوم الآخر، أما بعد..

    ئه‌ی خۆشه‌ویستانم له‌خۆشه‌ویستی اللە دا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی گفتوگۆی جیهانی بۆ مه‌هدی چاوه‌روانكراو له‌سه‌رده‌می گفتوگۆكردن به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن، پێشتر ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌وه‌ی نه‌كه‌ن هه‌ر بابه‌تێك دابخه‌ن جاگه‌ر بابه‌ته‌كه‌ گفتوگۆكردن بێت له‌نێوان به‌سه‌رخه‌ران یا له‌نێوان ئێوه‌و گه‌لێكی تر، یا له‌نێوان مه‌هدی چاوه‌روانكراوو كه‌سێك كه‌ به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێت یا هه‌تا له‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراویش، جا بۆتان نی یه‌ هه‌ریه‌كێكتان له‌ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بێت بابه‌ته‌كه‌ دابخات و بۆ ئه‌مه‌ رێی پێنه‌دراوه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ ده‌بێته‌ هۆی مایه‌ی فیتنه‌ بۆ به‌سه‌رخه‌ران و میوان و ئه‌و سه‌ردانكارانه‌ی كه‌وا دێن و به‌دوای راستیدا ده‌گه‌رێن، جا دواتر واگومان ده‌به‌ن كه‌وا ئیمام مه‌هدی ده‌سته‌وسان بوه‌ له‌وه‌ی بتوانێت روونكردنه‌وه‌ بدات و به‌ڵگه‌ی روون وئاشكرایان به‌سه‌ردا بهینێته‌وه جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانی كردووه‌ بابه‌ته‌كه‌ دابخه‌ن، ئینجا له‌ دوای ئه‌مه‌ش به‌سه‌رخه‌ران توشی فیتنه ‌بكه‌ن به‌م جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ كه‌وا نه‌ اللە و نه‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی ونه‌مه‌هدی چاوه‌روانكراویش پێی رازی نین.‌

    وه‌ئه‌ی گه‌لی به‌سه‌رخه‌ران هه‌مووتان، ئیمام مه‌هدی پێوستی به‌هیچ كه‌سێك نی یه‌ ببێت دایپۆشێت به‌وه‌ی كه‌وا بێت بابه‌تێك دابخات له‌ترسی ئه‌وه‌ی (بابه‌ته‌كه‌) به‌ڵگه‌ ‌هێنانه‌وه‌یه‌ به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدی‌، هیهات هیهات هه‌رگیزاو هه‌رگیز. جا له‌ دوای ئه‌مرۆوه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌رتان كه‌وا هه‌ر بابه‌تێك دابخه‌ن وهه‌رگیز ئه‌وه‌تان بۆ نی یه‌، به‌ڵكو دواتر سه‌لاحیه‌تی داخستنی بابه‌ته‌كان بۆ ئیمام مه‌هدیه‌ به‌ته‌نها به‌بێ به‌سه‌رخه‌ره‌كان هه‌موویان، جا له‌ اللە بترسه‌ خوشكه‌كه‌م له‌به‌ر اللە نور وه‌ سه‌رجه‌می ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م مێزی گفتوگۆیه‌ جا ئایا ده‌زانن ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌ن مایه‌ی فیتنه‌یه‌كی ترسناكه‌ بۆ به‌سه‌رخه‌ران جا كاتێك یه‌كێكیان بابه‌تێك ده‌كاته‌وه‌ تا زیاتر بزانێت و دڵی ئۆقره‌ بگرێت جا له‌پاش ئه‌وه ‌ببینێت وا بابه‌ته‌كه‌ داخراوه‌ یا سراوه‌ته‌وه‌، جا ئایا ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ دواتر شك و گومان دروست ناكات له‌بابه‌ته‌كه جا داخستنی بابه‌ته‌كه‌ نابێته‌ هۆیه‌ك بۆ توشی فیتنه‌كردنی؟ جا لە اللە بترسن خۆشه‌ویستانم له‌ خۆشه‌ویستی اللە، وه‌ هه‌مووتان پابه‌ند بن به‌فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی به‌وه‌ی‌ داخستنی هه‌ر بابه‌تێك به‌ ته‌نها بۆ ئیمام مه‌هدی ده‌بێت، له‌ به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ دووباره‌ بوویه‌وه‌ زیاتر له‌ جارێك و بابه‌ت داده‌خرێت بێئه‌وه‌ی مۆڵه‌تم لێوه‌رگرن، ئیتر سوپاس.

    وه‌ ئه‌ی به‌سه‌رخه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كانم، پێشتر پێمان راگه‌یاندن به‌وه‌ی من له‌هه‌ندێك به‌یاناتمدا ته‌ڵه‌ داده‌نێمه‌وه‌ به‌ڵام من ئه‌م ته‌ڵانه‌م بۆ قه‌وم وگه‌لێكی تر ده‌وێت نه‌وه‌ك بۆ ئێوه‌ خۆشه‌ویسته‌كانم له‌ خۆشه‌ویستی اللە به‌سه‌رخه‌ره‌ پێشكه‌وتوه‌كان له‌بروا هێنان پێم، به‌ڵكو من ئه‌م ته‌ڵانه‌م بۆ زانایانی ئومه‌ت ده‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك ئه‌وه‌ ده‌بینن ئه‌وا دواتر واگومان ده‌به‌ن ده‌رچه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیمام مه‌هدی، تا به‌ڵگه‌ی به‌سه‌ردا بهێننه‌وه‌، جا له‌پاش ئه‌وه‌ بوێری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بێن گفتوگۆ بكه‌ن، جا له‌ پاش ئه‌وه‌ منیش به‌ڵگه‌كه‌یان به‌هه‌ق به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه‌ وه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی زانست گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م و به‌ڵگه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنمه‌وه‌، وه‌كو ئه‌م فه‌توایه‌مان كه‌به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
    وه‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ین له‌نێوان دوو به‌ربه‌سته‌كه‌دایه‌، به‌و مانایه‌ی كه‌وا له‌نێوان هه‌ردوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویدایه‌، وه‌ ناویان لێنراوه‌ دووبه‌ربه‌سته‌كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان به‌ربه‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌كه‌ی تریان له‌ تیشكی خۆر جا نیوه‌ی تاریك ده‌بێت و نیوه‌كه‌ی تریشی رووناك جا ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌رووی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، وه‌ هه‌رچی به‌ربه‌سته‌كه‌یه‌ ئه‌وا له‌قوڵایی زه‌ویدایه‌ له‌بۆشایی (كلۆری) زه‌وی.)
    _________

    ته‌واو

    جا مه‌به‌ستمان له‌وه‌ ‌هه‌ردوو نیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر نیوه‌یه‌كیان ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌تیشكی خۆر بۆ ئه‌وه‌كه‌ی تریان، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌رووی زه‌وی له‌ده‌ره‌وه‌، سه‌دده‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ینیش له‌ناوه‌راستدایه‌ له‌ناوه‌وه‌ی زه‌وی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ یه‌ك له‌دوو به‌ربه‌سته‌كه بوونیان نی یه‌ له‌ ناخی زه‌ویدا، جا گه‌ر وابووایه‌و دوو به‌رست له‌ناو زه‌ویدا هه‌بوونایه‌ چ پێویستیه‌كی به‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ین ده‌كرد ئایا بیرناكه‌نه‌وه‌؟ به‌ڵكو مه‌به‌ستی اللە ی گه‌وره‌ له‌وه‌ی كه‌ده‌فه‌رموێت: ‌ ‌{بَيْنَ السَّدَّيْنِ} ئه‌وه‌یه‌ واته‌ له‌ ناوه‌راستی گۆی زه‌ویدا له‌خاڵی ناوه‌راست له‌ نێوان لاكانی خۆرهه‌ڵاتوو خۆرئاوایدا، وه‌هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {بَيْنَ السَّدَّيْنِ}[الكهف:93]، ئه‌مه‌ مه‌به‌ستی له‌ ناوه‌راستی گۆی زه‌ویه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌ك له‌زه‌ویدا ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست بۆ ئه‌وی تر له‌تیشكی خۆر، جا ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌رووی زه‌وی له‌ده‌ره‌وه‌، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ اللە ی گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: {بَيْنَ السَّدَّيْنِ} به‌مانای ناوه‌راستی گۆی زه‌وی، وه‌ هه‌ردوو ئه‌م به‌ربه‌سته‌ش‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ن وه‌ به‌ربه‌سته‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ینیش له‌ناوه‌وه‌یه‌ له‌زه‌ویه‌كی تونێلی (نه‌فه‌قی) دا.

    به‌و مانایه‌ی: كه‌وا دووبه‌ربه‌سته‌كه‌ مه‌به‌ستی پێی دوونیوه‌ گۆكه‌ی زه‌ویه‌ له‌خۆرهه‌ڵات وخۆرئاوادا له‌ده‌ره‌وه‌ی (زه‌وی)، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شێكیان ده‌بێته‌ به‌ربه‌ست له‌تیشكی خۆر بۆ ئه‌وه‌ی تریان تا شه‌وو رۆژ به‌دوای یه‌كتردا بێن.


    وه‌هه‌رچی ئه‌م تیشكه‌ دره‌وشاوه‌یه‌ی خۆره‌كه‌شه‌ كه‌ له‌ زه‌ویه‌ تونێله‌یی یه‌كه‌ ده‌رده‌چێت ئه‌وا پێشتر به‌هه‌ق فه‌توامان دا كه‌وا به‌ربه‌سته‌كه‌ی زولقه‌رنه‌ین قڵیش و ده‌رچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌لای سه‌ره‌وه‌یدا بۆ تیشكی خۆر جا دانه‌خراوه‌ به‌ ته‌وا‌وه‌تی ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌تیشكی خۆر نه‌گرێت له‌و كاته‌ی كه‌وا خۆر له‌ لاكه‌ی تره‌وه‌یه‌، جا ئایا له‌ هه‌واڵه‌كه‌ گه‌یشتن یا ئه‌وه‌تا هێشتا به‌یان و ته‌فسیلی زیاترتان بۆ بكه‌ین؟ جا هیچ ره‌خنه‌یه‌كت له‌سه‌ر نیه‌ خۆشه‌ویستم له‌ خۆشه‌ویستی اللە (باوكی ره‌وان) كه‌وا بێیت و بابه‌تێك بكه‌یته‌وه‌ بۆ موجامه‌له‌ و گفتوگۆكردن یا له‌به‌رشه‌رم كردن له‌ ئیمام مه‌هدی، نه‌خێر هه‌رگیز سوێند به‌په‌روه‌ردگارم..
    اللە له‌به‌سه‌رخه‌ران خۆشببێت وه‌له‌سه‌رجه‌م ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م مێزی گفتوگۆیه‌، وه‌ اللە له‌مه‌هدی چاوه‌روانكراویش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ خۆشببێت، وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌شی كه‌وا به‌دوای هه‌ق و راستیدا ده‌گه‌رێن وه‌ له‌سه‌رجه‌می موسڵمانانیش.

    وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
    براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
    ______________



  8. افتراضي

    - 8 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    20 - 07 - 1428 ک
    03 - 08 - 2007 مـ
    09:50 ئێوارە
    ‎[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=40483
    ــــــــــــــــــ

    حەقیقەت و ڕاستی ڕەگەزەکانی یەئجوج و مەئجوج کەوا لەھەموو دەرچەیەکەوە زۆردەبن و پەیدا دەبن (بەداوێنپیسی)..

    بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على جميع الأنبياء والمُرسلين ولا أُفَرِّق بين أحدٍ من رُسل الله ربّ العالمين وأنا من المُسلمين، ثم الصلاة والسلام على ملائكةِ الرحمن المُقرّبين، ثم الصلاة والسلام على جميع عباد الله الصالحين من جميع الأجناس والأمم على مختلف الخلائق الموحدين لربّ العالمين ولا يشركون به شيئاً، ثم أمّا بعد..

    ئەی خەڵکینە ھەمیشە من سورم لەسەر ئەوەی ھیچ قسەیەک نەکەم لەسەر اللە جگە لەحەق و ڕاست نەبێت بەتەئویل و لێکدانەوەی حەق جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە ووریاو ئاگادارتان دەکەمەوە لە فیتنەی مەسیحی درۆزن کەوا دەیەوێت بڵێت گوایە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە بەدرۆو بوختانکردن بە کەسایەتی ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە، پاشان درۆو بوختانێکی گەورەتر ھەڵدەبەستێت و دەڵێت گوایە ئەو خۆی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھانە وە یەئجوج و مەئجوجیش بریتین لە فریشتە نزیکەکان! وە کات و وادەی زیندووکردنەوەکەی یەکەمیش دەقۆزێتەوەو ئیستغلال دەکات کەوا بۆ ئەوانەیە ھاوشێوەی ئەون بەڵکو ھیدایەت بدرێن، جا ئەو دەیەوێت زیندووان و مردووەکان (کاتێک اللە زیندوویان دەکاتەوە) توشی فیتنە بکات خا زۆربەتان پشتھەڵکەرن لە حەق جا ئیمان ناھێنن ھەتا ئەوکاتەی سزایەکی بەئێش دەبینن.

    وەبەڕاستیش اللە قورئانی گەورەی کردووە بە حوججەو بەڵگەکەم لەسەرتان یان حوججەو بەڵگەی ئێوە لەسەر من جا یان ئەوەتا بەحەق بەڵگەتان پێ بەسەردا دەھێنمەوە لەحەقەکەی کەوا فەرموودەی اللە یە یان ئەوەتا ئێوە بەڵگەم پێ بەسەردا دەھێننەوە جا ئەگەر ئێوە توانیتان ئەوا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، وە ئەگەر بەڵگەم پێ بەسەردا ھێنانەوە بەقسەی جیاکەرەوەی تەواو لەقورئانی گەورە نەوەک بە گاڵتە جا بەڕاستی ئەوا بەڵگەکەم پێشکەش کردووە بۆ گەلێک کەوا عەقڵی خۆیان بەکاردەھێنن وە بەڕاستیش اللە دەسەڵاتەکەمی بە زانست بەسەرتاندا زیادکردووە وە کردوومی بە ئیمام و پێشەوایەکی شامل و گشتگیر بۆ ئومەتەکان بەڵام زۆربەتان نازانن وە لە شەئن و پایەی مەھدی چاوەڕوانکراو کەم دەکەنەوە لەکاتێکیشدا دەزانن بەوەی کەوا اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ بەندەی اللە و پێغەمبەرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم عليه الصلاة والسلام جا لەپاش ئەوە لە شەئن و پایەکەی مەھدیەکەیان بۆ ڕێگای ڕاست کەم دەکەنەوە، ئایا اللە دادپەروەرترینی فەرمانڕەواکان نی یە کەوا حوکم و دادوەری دەکات لەنێوان بەندەکانیدا لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری؟

    وە دەربارەی یەئجوج و مەئجوج جا ئەوانە لەھەموو دەرچەیەکەوە پەیدادەبن و زۆردەبن، جا حەقیقەت و ڕاستی ئەم قسەیەش ئەو خەڵکانە دەیزانن کەوا لەگەڵ مێ یەی شەیتانە جنەکان کۆدەبنەوەو جوت دەبن لەگەڵیان بە شێوەی بەکۆمەڵ و جیاجیا، لەوانەش فاڵچیە جادووگەرەکان و ئەوانەشی کەوا نازانن، وەبەھەمان شێوە شەیتانە بەشەرەکان لە یەھود لەوانەی کەوا دەزانن بەوەی مەسیحی دەجال بریتی یە لە خودی شەیتانی نەفرەتلێکراو وەدەشزانن بەوەی کەوا زەویە ڕاخراوەکە لەژێر خاک و گڕکانەکانە، وەمەسیحی دەجالیش بەڵێنیان پێدەدات بە ئیسرائیلی گەورە وە ئاوات و خۆزگەیان پێدەدات لەکاتێکدا شەیتان ئاواتیان پێنادات تەنھا بە خەڵەتاندن نەبێت، جا ئەوان مژدە دەدەن بە ھاتنەکەی ئەو ھەروەکو چۆن موسڵمانان مژدە دەدەن بەھاتنی مەھدی چاوەڕوانکراو وە ئەگەر تۆبە بکەن و بگەڕێنەوەو ملکەچ بن بۆ لای اللە بەدڵسۆزی ئەوا دواتر دەبینن کەوا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەموو شتێکی گرتۆتەوە.

    وەئەی گەلی موسڵمانە باوەڕدارەکان بەم قورئانە گەورەیە، بەڕاستی شەیتانە جنەکان کەسانێکی زۆریان خستۆتەوە لە نەوەی خەڵکی جا چەندین خەڵکیان خستۆتەوە کەوا دەزانن خۆیان لە شەیتانەکان پەیدابوون زیاتر لەو خەڵکە پەیدابووەی کەوا اللە بۆی داناون لە خۆیان، وە دروستکراوی اللە یان گۆڕی جا چێژیان لە ئەندامی زاوزێی حەرام لەسەر حەرام وەرگرت، جا ھەرچی حەرامەکەی یەکەمە ئەوا گۆڕینی دروستکراوی اللە یە لە دانانی تۆوەکانیان لە ئەندامی زاوزێی شەیتانە (جنە مێ یە)کان بۆ گۆڕینی دروستکراوی اللە جا لەگەڵ ئەوەشدا حەرامی فاحیشەو داوێنپیسیەکەش. وە زۆربەی یەئجوج ومەئجوجیش لە نەوەی یەھودن لە بەندەکانی تاغوت، ھەروەکو جاڵجاڵۆکە کە ماڵێکی داناوە لەکاتێکدا فشۆڵترین و بێ سەروبەرترین ماڵیش ماڵی جاڵجاڵۆکەیە جا شەیتان بەشێکی دیاریکراوو ژمارەیەکی زۆری دابڕیوە لەوان، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الجنّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُمْ مِنَ الْإِنْسِ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُمْ مِنَ الْإِنْسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٢٨].
    واتە/ وە ڕۆژێک دێت اللە هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وەو ده‌فه‌رموێت ئه‌ی ده‌سته‌ی جنەکان به‌ڕاستی ئێوه کەسانێکی زۆرتان له ئینسانه‌کان خستەوە له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان لە ئینسانەکان ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان چێژمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین اللە ش فه‌رمووی ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیایدا، مه‌گه‌ر اللە ویستی له‌سه‌ر بێت بەڕاستی پەروەردگارەکەت داناو کاربەجێ و زانایه‌.

    ھەرچی سەبارەت بە زەویە ڕاخراوەکەیە، جا ئەوا بەربەستەکەی ذي القرنين دەیکات بەدوو زەوی وە بۆ ھەموو زەویەکیش دەرچەیەکی دەرچوون ھەیە لەلایەکانیان، جا ئەگەر بێتو یەکێکتان گەشت بکات ھەروەکو ذي القرنين گەشتی کرد بۆ ئەو پەڕی کۆتایی لایەکانی زەوی (ڵە جەمسەری باکورو باشوری زەوی) ئەوا ئەوکاتە دەروازەکانی ئەم زەویە ڕاخراوە دەبینێت.

    وەئەی قەوم بەڕاستی ئێوە قسەم لەگەڵ دەکەن دەربارەی چەند ڕاستیەک کەوا ئەگەر بگەڕێن لێی ئەوا حەقەکە دەبینن لەسەر ئەرزی واقع درۆش مەودای پەتەکەی کورتە، بەڵام ئەگەر لە تابوتی ئارامی (تابوت السکینە) و ئەوەی دەوروبەری بگەڕابان ئەوا چاکتر بوو لەوە، وەھەرچی یەئجوج و مەئجوجیشە جا ئەوانە بریتین لەشەیتانەکان کەوا ھیچ خێرێکیان تێدا نیە ھەروەکو چۆن ھیچ خێرێک لەباوکەکانیان نیە کەوا لەگەڵ ئێوەدا دەژین لەسەر ڕووی زەوی (چونکە باوکانیان شەیتانە بەشەرەکانن کەوا جوت دەبن لەگەڵ مێیەی شەیتانە جنە مێ یەکان)، جا ئایا ھیچ خێرێکیان تێدا دەبینن؟ بەلکو ئەوانەش ھەروەکو نەوەکانیان تێکدەرو خراپەکارن لەزەوی ھەروەکو خۆشتان ئەوە دەزانن، وەمەبەستیشم ئەو کەسە نی یە کەوا گفتوگۆم لەگەڵ دەکات بەناوی (رجل من أقصى المدينة يسعى) بەڵکو ئەوکەسە لەمنی دەوێت تا زانستان بۆ زیاد بکەم.

    وە بۆ زانیاریش دەربارەی ئەوەی کەوا من کەمێک لەماڵپەڕ دوادەكەوم ئەوە بەھۆی ڕۆیشتنمە بۆ شوێنێک کەوا بەداخەوە ئەنتەرنێتی تێدا نیە، دواتریش وەڵامی پرسیارەکانتان دەدەمەوە بە ئیزنی اللە لەکاتی گەڕانەوەکەمدا وەھەتا تەنانەت ئەم وەڵامەشم بە پوختیە بەڕەچاوکردنی کەمی کاتەکە لەلامان، وەھەرچی ئەوکەسەیە کەناوی (عبد ربە) یە جا ئەوا ئەگەر بەردەوام بوو لەسەر دەمەدەمێکردن لەگەڵم بە زانستی ڕێژەیی ئەوا دواتر پەشیمان دەبێتەوە بە پەشیمانیەکی گەورە، جا ئەوە چیتە ئەی (عبد ربە) کەوا ئەوە دەکەی کە یەھود دەیکات؟ وەکو چۆن ئەوان لەسەرەتای ڕۆژدا ئیمان دەھێنن و لەکۆتاییەکەشی کوفر دەکەن؟ ئەوەش لەڕیزی مەکرو پیلانەکەیانە بۆ ڕێگاگرتن و بەربەست دانان لە ڕێبازەکەی اللە، جا لەپاش ئەوە دەتبینم کەوا چەند ئایەتێک دادەنێی کەوا زۆربەیان ھیچ پەیوەندیەکیان بەوە نی یە کەوا دەیڵێی، وەئەوەی گرنگە لەلات ئەوەیە کەوا تۆ لە قسەکردنەکەتدا چەند ئایەتێک بنوسی واش دابنێی بەوەی کەوا بەقورئان بەڵگەت بەسەرمدا ھێناوەتەوە وە نکۆڵیش لەھەندێکی ناکەم جا ئەوانەم لە شوێنەکەی خۆی داناوە کەوا بریتی یە لە ئایەتی سوڕانەوەی زەوی وە ھەندێک لە تەئویل و لێکدانەوەکانت ھەڵەن بۆی بەڵام من قسەم دەربارەی ئەوە لەگەڵ نەکردووی تا قسەم لەگەڵ بکەی دەربارەی ئەوە، وە من تەنھا دەربارەی ھەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر قسە ناکەم؛ بەڵکو دەربارەی ناوەند (مەرکەز) ی گەردوون بەھەموویەوە قسەم کردووە ئەی (عبد ربە) بەوەی کەوا زەوی و خاڵی ناوەند (مەرکەز) ی گەردوون بریتی یە لە مەرکەزی مەرکەزی ئەم شوێنە پیرۆزەی کەوا اللە بە خۆشەویستەکەی ئیبراھیمی وت تا بیکات بە ماڵێکی اللە لە مەرکەزی مەرکەزی گەردوون جا ئەوە چیتە ئەی پیاو کەوا ڕێگادەگری لەحەق و بەخوارو خێچ دەیگری؟ یان تۆ نەت بینیوە بەوەی کەوا لەدوای زەویەکەمان حەوت زەویەکە (سبعة أراضين) ھەیە بەحەوت چین (کەوا بریتین لەھەسارەکانی دوای زەوی کە لەوە دەست پێدەکات پێی دەڵێن مەریخ تاکو دواھەمینیان کە ھەسارەی سزای سەقەر-دۆزەخە-) ؟ وەئەی عەبدی پەروەردگارەکەت لە اللە بترسەو پارێزگاربە! جا ئایا زانستی ڕێژەییت وا لێکردووە ڕاستر بێت لەقورئان! جا من تەحەددات دەکەم بەوەی کەوا بتوانی نکۆڵی لەتەئویل و لێکدانەوەی ئایەتێک بکەی جا بتوانی تەئویل و لێکدانەوەیەکی چاکتر بھێنی لەو وە باشتریش تەفسیری بکات، جا ئەوەیە کەوا دەمەوێت تا زانایایەک بێتە پێش جا بڵێت ئەی ناصر یەمانی بەڕاستی تۆ فڵان ئایەتت بەھەڵە تەفسیرکردووە جا بێت تەفسیرێکی چاکتر بھێنێت لەتەفسیرە حەقەکەم ئەگەر ڕاست بکات.

    وەبەھەمان شێوە نکۆڵی لەژمارەی ھاوەڵانی ئەشکەوت دەکەی بەوەی کەوا ئەوان سێ کەس بن و چوارەمیان سەگەکەیان بێت، جا منیش دەڵێم: ئەی (عبد ربە) بەڕاستی (واو الجماعة) قسەی پێ لەگەڵ دووکەس و زیاتریش دەکرێت یان تۆ دەڵێی ڕەوانی یە لەزمانی عەرەبیدا کەوا قسە لەگەڵ دووکەس بکرێت بە واو الجماعة؟ بەڵکو قسە دەکەن بە مثنى یان بەکۆ {كَمْ لَبِثْتُمْ}؟ [الكهف:19].

    جا ئایا ڕەوانی یە لە ڕوانگەی تۆ کەوا ئەوە بە دووکەس بوترێت جا ڕەوانەبێت بۆی کەوا قسە بکات لەڕوانگەی تۆ تەنھا بە مثنی نەبێت؟ جا دەڵێین ئەوە قسە لەگەڵ دووکەس دەکرێت بە مثنی یان بە کۆ جا ھیچ خیلافێکیش لەوەدا نی یە لە نەحوی زمانی عەرەبیدا دواتریش زانایانی زمانی عەرەبی بەڵگەت بەسەردا دەھێننەوە ئەگەر قسەکردنی کۆت قەدەغەکرد بۆ دووکەس جا دەڵێین بە مثنی قسە لەگەڵ دووکەس دەکرێت وە قسە لەگەڵ دووکەسیش دەکرێت بە کۆ بەڵام زیاتر لەدووکەس قسەیان لەگەڵدا ناکرێت تەنھا بە کۆ نەبێت، وە دەشتبینم کەوا تەنھا بەبەتاڵیەوە دەمەدەمێ دەکەی وا خۆشت بەخەڵکی نیشاندەدەی کەوا سەرت پڕە لە زانستی کتێبەکانی بەشەر کەوا دەتەوێت پێی لە قورئان بدەی، جا من ئامۆژگاریت دەکەم بە نوێژکردن ئەی عەبدی پەروەردگارەکەت بەڕاستی تۆ لەسەرنوری لای پەروەردگارەکەت نیت.

    والسلامُ على من اتبع الهُدى من العالمين..
    برای موسڵمانان لەبەر اللە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

  9. افتراضي

    - 9 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    06 - 07 - 1430 ک
    28 - 06 - 2009 مـ
    04:03 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=93252
    ـــــــــــــــــ

    من بە نھێنیەکەی ذي القرنين دەزانم و دەشزانم کێ بووە، بەڵام ھەرگیز ئێستا ڕۆناچم لەکاروبارەکەی تا قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی دێت لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی اللە..


    اقتباس المشاركة :
    بسم الله الرحمن الرحيم
    الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم وبعد
    ئیمامی بەڕێزم اللە بتان پارێزێت و سەرتان بخات وە اللە پشتگیریتان بکات بەسەرکەوتن وبعد
    ھاوڕێیەکم ھەیە لەوانەی کەوا متمانەم پێی ھەیە دەیەوێت کەوا ئەم پرسیارانەت ئاڕاستە بکات کەوا دەربارەی کاروبارەکەی تۆ قسە دەکات ھەروەکو فەرمانتان کردووە بەوانەی کەوا متمانەمان پێیان ھەیە ئەمەش بریتی یە لە پرسیارەکان:

    پرسیاری یەکەم: ئایا سولەیمان بریتی یە لە خودی ذو القرنين وە بریتی یە لەخودی ئەسکەندەری گەورە لەھەمان کاتدا یاخود نا؟ ئەوەش لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە:
    1- سولەیمان لە خۆرھەڵاتی زەوی وخۆرئاوای جەنگی کردووە وە سەرکەوتووش بووە بەسەر فارسەکان خۆی و سەربازەکانی ھەروەک ئەسکەندەریش جەنگی کردووە لەگەڵ فارسەکان و بەسەریاندا سەرکەوتووە وە ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کچی پادشایەکی فارس بەناوی ڕۆکسانا ھەروەکو سەربازەکانیشی ھاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ کچە فارسەکان بەژمارەیەکی زۆر ھەروەکو ذو القرنينیش بەڕاستی لە خۆرھەڵات و خۆرئاوای زەوی جەنگی کردووە ئەوەش لەقورئاندا باسکراوە
    2- ذی القرنين بۆیە ئەم ناوەی لێنراوە لەبەرئەوەی حوکمی کردووە لەدوو سەدەدا بەو مانایەی لەدوو جیل و نەوەدا جارێک لەپێش فیتنەکە جارێکی تریش لەدوای ھەروەکو سولەیمانیش حوکمی کردووە لەدوو سەدەدا سەدەیەک لەگەڵ باوکیدا پاشانیش خرایە بەندینخانەو سەدەیەکیش لەدوای ئەوە حوکمی کردووە.
    3- سولەیمان و ذی القرنين بەشداربوونە لە دروستکردنی ئاسن و مس ئەوەش تەنھا لەیەک کەسدا دەبێت ھۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەگەر وتمان دۆزەرەوەی ھێزی ڕاکێشان بریتی یە لە ئیسحاق نیوتن جا ئەوە مەعقول نی یە بڵێین کەسێکی تر زیادی کردووە
    4- بەڕاستی دەکرێت ناوو نازناوو کونیەکە لەسولەیمان و ئەسکەندەرو ذی القرنين دا ھەبێت جا ئەوە ناوو کونیەو نازناوە
    5- زانراوە کەوا سولەیمان بەڕاستی اللە زانستی پێداوە جا ئەو پێغەمبەرە وە تەورات و زەبورو زانستی تریشی دەزانی لەلایەن اللە وە ھەروەکو ذی القرنين کەوا زانستی لەھەموو شتێکدا ھەبوو بە دەقی قورئان وە ئەسکەندەریش لەوکاتەی کەوا شاری ئەسکەندەریەی بنیات نا کردی بە کتێبخانەیەکی گەورە کەوا ھەموو کتێبێکی تێدا دابین کرد وە لە دەستپێکیشدا کتێبی تەورات.

    پرسیاری دووەم: ئادەم لە خۆرھەڵاتی زەوی دەرکەوت کەوا بریتی یە لەخەلیفەکەی یەکەم، داوودیش لە ناوەڕاستی ئەو گۆی زەویە دەرکەوت کەوا لەسەر ھێڵی قودس و مەککەیە، مەھدیش دەبێت لە خۆرئاوای گۆی زەوی دەربکەوێت

    پرسیاری سێ یەم: ئایا ژمارەی سەربازەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی یە لە ھەمان ژمارەی سەربازەکانی طالوت و سەربازەکانی جەنگی بەدر وەئایا ئەو زانایانەی کەوا بەیعەت بە مەھدی چاوەڕوانکراو دەدەن حەوتن؟

    جا من ئەم پرسیارانەم گواستەوە لەسەر زمانی ئەو لەسەر داواکاری خۆی کەوا من ھیچ وشەیەکم نەخستۆتە ناویەوە وە تەنھابە ئەمانەتیش ھێناومەو ھیچی تر وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين
    انتهى الاقتباس
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامُ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

    برای بەڕێزم، من لە کتێبدا نەمبینی کەوا ذا القرنين بریتی بێت لە سولەیمان! وە سولەیمان ذي القرنين نیە بێگومان ئێمەش ڕاستدەکەین، وەمن بە نھێنیەکەی ذي القرنين دەزانم و دەشزانم کێ بووە، بەڵام ھەرگیز ئێستا ڕۆناچم لەکاروبارەکەی تا قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی دێت لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە؛ تا ئامادەبوونی دەستەی وەزیرە ڕێزلێگیراوەکان لەنێردراوو پێغەمبەرەکان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و ئیلیاس و ئیدریس و یەسەع وە ذو الكفل یش بریتی یە لە ئیلیاس کەوا ئەرکی بەخێوکردنی برا لاوەکانی گرتبووە ئەستۆ کە بریتی بوو لە برایە گەورەکەیان عليهم أفضل الصلاة والتسليم وآلهم الطيبين الطاهرين.

    وەسەبارەت بە پرسیارەکەی دووەمت کەوا دەڵێی:

    اقتباس المشاركة :
    ئادەم لە خۆرھەڵاتی زەوی دەرکەوت کەوا بریتی یە لەخەلیفەکەی یەکەم، داوودیش لە ناوەڕاستی ئەو گۆی زەویە دەرکەوت کەوا لەسەر ھێڵی قودس و مەککەیە، مەھدیش دەبێت لە خۆرئاوای گۆی زەوی دەربکەوێت
    انتهى الاقتباس
    جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: بەڕاستی ئادەم لە ناوجەرگەی دڵی زەوی بوو لە زەویە تونێلەییەکە ھەروەکو پێشتر فەتوام بۆ دان لە بەھەشتەکەی اللە لەژێر خاک جا اللە دەریکرد لێی بۆ شوێنەی کەوا ئێوەی تێدان بۆ ئەوشوێنەی کەوا جێگای ماندوێتی و برسێتیە بەھۆی مەکرو پیلان و فێڵێکەوە لەلایەن شەیتان جا ئەوەبوو ئادەم گوێڕایەڵی شەیتان بوو وە سەرپێچی لە فەرمانی پەروەردگارەکەی کردو فریوی خواردو گومڕابوو.

    وەھەرچی داوودە جا ئەو لە وڵاتی شام بوو وە قودسیشی کرد بەپایتەخت بۆی.

    وەھەرچی ئیمام مەھدیە، جا ئەوە اللە بەسەر سەرجەم بەشەردا دەریدەخات لەشەوێکدا لەکاتێکدا ئەوانیش ڕیسواو ملکەچ دەبن؛ ئەوانەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەی حەق بۆ زیکری ڕیسالەو پەیامەکەی اللە بۆ سەرجەم خەڵکی بەدرۆ دەخەنەوە، جا مەککەی پیرۆزیش دەکات بە پایتەخێکی پیرۆزی دینی وە مەرکەزی خەلافەتی ئیسلامی جیھانیش دەکات بە یەمەن وە اللە دەمانکات بە میراتگری دەرەوەی زەوی و ناوەوەشی موڵکیش ھەمووی بۆ اللە یە کەوا دەیدات بەھەرکەسێک بیەوێت یان ئایا بۆ ئینسان ئەوە نیە کەوا تەمەنناو ئاواتی بۆ دەکات؟ جا ‌هه‌ر بۆ اللە یە دنیاو دوایی (ئه‌ی کەوایە بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟) وە عزەت و شکۆش بۆ اللە و پێغەمبەرەکەی و باوەڕدارانە.

    وەھەرچی ژمارەی سەربازەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوە جا ئەوە دواتر اللە سەرجەم سەربازەکانی خۆی بۆ بەندەکەی کۆدەکاتەوە ئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویە جا هه‌رچی سه‌ربازەکانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه ئەوا هه‌ر اللە خۆی خاوه‌نیانه‌ بەسەرکردایەتی خەلیفەو عەبدەکەی و سەرکردەی حزبەکەی لەدژی تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراوو حزبەکەی مەسیحی دەجال و سەربازەکانی لە جن و ئینسان و لەھەموو ڕەگەزێکیش وەئێمەش بەدڵنیاییەوە بەسەریاندا زاڵدەبین وە بەسەریشیاندا سەردەکەوین، ئاگاداریش بن که به‌ڕاستی هه‌ر حزبەکەی اللە سه‌رکه‌وتوو زاڵ دەبن.

    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
    برات ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــ

  10. افتراضي

    - 10 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    03 - 03 - 1430 ک
    27 - 02 - 2009 مـ
    12:19 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركـــــــــــــة الأصليّة للبيــــــــــــــان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=93253
    ــــــــــــــــــ


    { وَقالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ }..

    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين، وبعد..
    خوشکی بەڕێزم لەبەر اللە؛ سەبارەت بە دوعاکردن ئەوا لەنێوان خۆت و پەروەردگاردا ھیچ واسیتەو نێوەندێک دامەنێ، وە بشزانە بەوەی کەوا بەڕاستی اللە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆت لە دایکت و باوکت وە لە محمد پێغەمبەری اللە ش -صلى الله عليه وآله وسلم- وە لەئیمام مەھدیش، ئەوەش لەبەرئەوەی بەڕاستی اللە ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە جا ھیچ کەسێکی تر نیە بەڕەحم و میھرەبانترو بەخشندەتر بێت لەئەو . اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ} صدق الله العظيم [البقرة:186].
    واتە/ وە ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه‌ به هاناو هاواری دوعا وپاڕانەوەیان ده‌چم هه‌ر كاتێک لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن.

    وە اللە ی گەورە فەرموویەتی: {وَقالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].
    واتە/ په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن ئه‌وه من دوعاو نزاتان گیرا ده‌که‌م.

    وەبشزانە بەوەی کەوا نھێنی وەڵامدرانەوەی دوعا بریتی یە لە ئیخڵاس و دڵسۆزی جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامی نزاو دوعاو پاڕانەوەکە دەداتەوە ھەتا ئەگەر بێتو لە کافرەکانیش بێت ئەگەر ھاتوو داوایان لە اللە کرد بە ئیخڵاسی و دڵسۆزی ئەوا اللە ش وەڵامیان دەداتەوە. اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ (22) فَلَمَّا أَنْجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغير الحقّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ مَتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (23)} صدق الله العظيم [يونس].
    واته‌/ اللە ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی ئه‌وه بایه‌کی توندو به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به ئیخلاصی و‌سۆزه‌وه‌ هاناو هاوار بۆ اللە ده‌به‌ن دڵنیان اللە نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن سوێند بە اللە ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵاو له‌م ته‌نگانه‌یه‌ ڕزگارمان بکه‌یت ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه‌ ٢٢ جاکاتێک اللە ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد ٢٣.

    جا بگەڕێوەو ملکەچ بە بەدڵسۆزی بۆ لای اللە و بڵێ: "ئەی اللە بەڕاستی من بەندەی تۆم؛ کچی بەندەی تۆم، ئەی ئەوکەسەی کەوا نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕی ئەی اللە دڵم لابدە بۆ سەر حەق نەوەک بۆ غەیری حەق حەقیش لە خۆشەویستی تۆو نزیکیەکەت و ڕازیبوونی نەفسەکەی تۆدایە، ئەی اللە حەقم پێ نیشان بدە بەڕەحمەت ومیھرەبانیەکەی خۆت ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، ئەی اللە لەلایەن خۆتەوە نورێک بە بەندەکەی خۆت ببەخشە تا بەرچاوم پێی ڕوون بێت بەحەق جا شوێنی بکەوم وە بەتاڵیشم نیشان بدەو لێمی دوورخەرەوە، ئەی اللە بەڕاستی تۆ بەڕەحم و میھرەبانتری بۆم لە دایکم و باوکم وەعدو بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو ھەرتۆ ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری، ئەی اللە بەڕاستی من بەندەی تۆم کچی بەندەکەی تۆم تۆ دەکەم بەشاھێد بەوەی کەوا لێت دەپاڕێمەوە بە رەحمەتەکەی خۆت نەک ھی کەسانی تر وەعدو بەڵێنەکەشت حەق و ڕاستەو ھەر تۆش ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری، ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی بریتی یە لە ئیمام مەھدی حەق لەلایەن تۆوە ئەوا بمکە بە یەکێک لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەوانەی کەوا بەڕاستیان داناوەوە سەریان خستووە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن کەوا ھەڵبژێردراوانی بەشەریەت و چاکترین کەسانی ناو خەڵکین ، ئەی اللە خۆشەویستیەکەی خۆتم پێ ببەخشە تاکو تۆ ببی بە خۆشەویسترین کەس و شت لەلای بەندەکەت جا توشی فیتنەم نەکە بەخۆشەویستی جگە لەخۆت یا ودود یا ودود یا ودود ئەی خاوەنی عەرشی ڕێزو شکۆ ئەی ئەوکەسەی ھەرچیت بوێت دەیکەی ئەی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر، ئەی اللە لێم خۆشبە وە لەدایک و باوکیشم خۆشببە وە لەھەموو موسڵمانانیش، ئەی اللە بەڕاستی من خۆم و نەوەکانم پەنا بەتۆ دەگرین لەشەیتانی نەفرەت لێکراو بەڕاستی تشۆ بیسەرو زانای".
    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..

    وەھەرچی فەتحکردنی قوستەنتینیەیە جا ئەوە من دەزانم بەوەی کەوا اللە دەرم دەخات بەسەر ھەر ھەموو جیھاندا لەشەوێک بە سزایەکی سەختی بەھێز لەلایەن خۆیەوە ئەگەر بێتو ڕوویان وەرگێڕا لەبەڕاستدانان وە ئەگەر موسڵمانانیش منیان بەڕاست دانا جا ئەوە ئەوکاتە بۆ ھەموو ڕووداوێک قسەی خۆی دەبێت. وەھەرچی بەربەستەکەی ذو القرنينە جا ئەوە بریتی یە لەو کەسەی کەوا خاوەن دوو تەمەنە (ذو العُمرين) دواتریش دەیزانن إن شاء الله.
    وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين ..
    برایەکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ـــــــــــــــــــــ

صفحة 1 من 2 12 الأخيرةالأخيرة
المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 03-12-2019, 07:54 AM
  2. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 15-11-2019, 07:28 AM
  3. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 30-06-2019, 11:42 PM
  4. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 11-03-2019, 03:10 PM
  5. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 12-12-2017, 06:51 PM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •