الموضوع: وەڵام لەمحکەمی کتێب بەفەتوای حەق دەربارەی خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم )..

النتائج 1 إلى 2 من 2
  1. افتراضي وەڵام لەمحکەمی کتێب بەفەتوای حەق دەربارەی خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم )..

    - 1-
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    17 - 12 - 1430 ک
    04 - 12 - 2009 مـ
    12:49 بەیانی
    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1147
    ـــــــــــــــــ

    وەڵام لەمحکەمی کتێب بەفەتوای حەق دەربارەی خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم )..


    بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِيمِ، وسلامٌ على المرسَلين، والحمد للهِ ربِّ العالمين..

    برایە پرسیارەکارەکەم بەڕاستی ئەو گەلەی کەوا اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون و لەعنەتی لێکردوون بریتین لەوانەی کەوا کەلام و قسەکانی اللە دەستکاری دەکەن و دەیشێوێنن لەدوای ئەوەی کەوا عەقڵیان پێی شکاوەو تێی گەیشتوون وە قسەش لەسەر اللە دەکەن بە درۆ لەکاتێکیشدا دەزانن درۆ دەکەن، وە ڕق و قین لەوانە ھەڵدەگرن کەوا ئیمانیان بە اللە ھێناوەو بەخوارو خێچیان دادەنێن، وە محمد پێغەمبەری اللە ش دەناسن - صلّى الله عليه وآله وسلّم - بەوەی کەوا ڕەوانەکراوە لە لایەن پەروەردگارەکەی ھەروەکو چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن، وە ڕقیان لەحەق دەبێتەوەو نکۆڵی لێدەکەن، وەئەو کەسەی کەوا قسە ھەڵدەبەستێت لەسەر اللە دەیکەن بەدۆست و خۆشەویستی خۆیان ، جا ئەوانە بریتین لەخەشم لێگیراوەکان لە ھەموو کات و زەمان و شوێنێکدا لەو شەیتانە بەشەرانەی کەوا تاغوت دەپەرستن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراوە، وە خەشم لێگیراوەکان لەو گەلە نین کەوا ھەوڵ و کۆششیان بەزایە چووە لە ژیانی دنیادا لەکاتێکدا واحساب دەکەن چاکترین کارو کردەوە ئەنجام دەدەن جا ئەوانە بریتین لە گومڕاسەرلێشێواوو سەرگەردانەکان واشدەزانن کەوا ھیدایەتدراون، ھەرچێ خەشم لێگیراوەکانن جا ئەوان ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن ئەوا ڕێگاکە ناگرنە بەر وەئەگەر بێتو ڕێگای بەتاڵ ببینن ئەوا ئەو ڕێگایە دەگرنە بەر، ئەوانە لەسەرسەخترین دوژمنەکانی ئینسان و جنن وە دەیانەوێت کەوا ئینسان و جن ھەموویان گومڕاو سەرلێشێواو بکەن لەڕێگای ڕاست؛ ئەوانە بریتین لەو کافرانەی کەوا بەتوندترین شێواز یاخیبوون و دژایەتی اللە ی ڕەحمانیان کردووە، ئەوانە شایستەترن بە ئاگری دۆزەخ تا زووتر بخرێنە ناوی و تێیدا بسوتێن،
    ئەوانە بێ ئومێد بوون لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەروەکو چۆن کافری گۆڕستانەکان بێئومێد بوونە وە دەیانەوێت کەوا گەورەترین قەدرو ڕێز لە کیس بەشەر بدەن جا لەئاگری دۆزەخدا لەگەڵ خۆیان یەکسان بن تێیدا، اللە ی گەورەش فەرموویەتی: {وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ۖ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّـهُ بِأَمْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿١٠٩﴾} [البقرة].
    واتە/ زۆرێک له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه‌ به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و چاوپۆشییان لێ بكه‌ن، تا اللە كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات بێگومان اللە ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

    {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ } [النساء:89].
    واتە/ ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن.

    {وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَـٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} [البقرة:217].
    واتە/ به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیاو قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.

    {يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٨﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾} [الصف].
    واتە/ ده‌یانه‌وێت به‌فوو،ی ده‌م نووری اللە بکوژێننه‌وه‌ اللە ش نووری خۆی ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافرو بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت وڕقیان لێبێت (8) هه‌ر اللە پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئاینی حه‌ق و ڕاستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا هه‌رجه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان پێیان ناخۆش بێت (9).

    {إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا لَكُمْ أَعْدَاءً وَيَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِالسُّوءِ وَوَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ ﴿٢﴾} [الممتحنة].
    واتە/ هه‌ر کاتێک ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌.

    {هَا أَنتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
    وایە/ ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ ده‌ک بمرن له ڕق و کینەو داخەکەتانەوە به‌ڕاستی اللە خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).

    جا ئەوانە بریتین لەشەیتانە بەشەرەکان لەئەھلی کتێبەکان کە دەیان بیننەوە لە یەھود کەوا وا خۆیان دەردەخەن بۆ خەڵکی ئەوان ئیماندارن بە اللە لەکاتێکدا لەسەرسەخترین دوژمنانی اللە ن جا شەیتانی نەفرەت لێکراویان کردووە بە یارو یاوەری خۆیان لە جێگای اللە لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو شەیتانی نەفرەت لێکراوە وە بەربەستیش دادەنێن لە ڕێگای ڕاست و بەخوارو خێچ دەیگرن، جا کێ ھەیە کەوا ڕزگاریان بکات لە سزای سەخت و توندو بەئێشی اللە لەکاتێکدا ڕێگا دەگرن لەشوێن کەوتنی ئەو قورئانە خاوەن ڕێزو شکۆیەی کەوا دەستەوسانن لە دەستکاریکردن و تەحریف و شێواندنی پاشان لەڕێگای بەیانی سوننەتی نەبەوی دەستکاریان کرد جا زۆرێک لەموسڵمانان شوێنی درۆو ھەڵبەستراوەکانیان کەوتن جا گومڕایان کردن لە ڕێگاێ ڕاست و دروست؟ وە ھێشتاکەش بانگەوازی موسڵمانان دەکەین بەوەی کەوا وەڵامی بانگەواكاری حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە بدەنەوە لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری لە حەدیس و فەرموودە سوننەتە نەبەویەکان، وە بەداخەوە جا ھیچ ژیانێک نی یە بۆ ئەوەی کەوا بانگی دەکرێت و گرنگی پێنادات جا بەڕاستی ئەوان ئەوانیان وەرگەڕاندووەو پاشگەز کردەوە لە ئیمان ھێنانەکەیان بە کافربوون بەم قورئانە گەورەیە ھەر لەبەر ئەوەش دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی سەرسامیان ناکات بۆ حوکم کردن بە قورئان و حوکم کردن بۆ لای اللە کەوا چاکترین کەسە حوکم و دادوەری بکات، لا قوة إلا بالله العلي العظيم، إنّا لله وإنّا إليه لراجعون، وسلامٌ على المرسَلين والحمدُ للهِ ربِّ العالمين..

    برای ئیمانداران ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ___________


    ئیمام ناصر محمد یەمانی.
    17 - 12 - 1430ک
    04 - 12 - 2009 مـ
    02:20 بەیانی
    ــــــــــــــــ

    سەلام ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت..

    سەلام لەسەر ئێمەو لەسەر بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە سەلام لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان..

    برایەکەم عەدنان اللە مەھدی ڕەوانە نەکردووە تا ھیدایەتی خەڵکی بدات بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان ھەرلەبەرئەوەش دەمبینی کەوا من بەقورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ ھیدایەت دەدەم بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری جا ئەوەی ویستی با ئیمان بێنێت وەئەوەشی ویستی با کوفربکات، جا بۆم نی یەو ناکرێت و ڕەوانی یەو نابێت کەوا سیاسەتێکی تر بەکاربھێنم بە جگە لەوەی کەوا پەروەردگارەکەم فەرمانی پێکردووم؛ بەڵکو پەروەردگارم وەعدو بەڵێنی پێداوم کە ئەگەر بێتو بێباوەڕبوون بە فەرمان و بانگەوازەکەم ئەوا دەرمدەخات لە شەوێکدا بەسەریاندا ئەوانیش ملکەچ و شەرمەزار دەکات بە سزایەکی سەخت و توند، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە.

    وە اللە پیرۆزو بەرەکەتداری بکات لێت برایەکەم عەدنان وە اللە جێگیرو ڕاوەستاوت بکات لەسەر ڕێگای ڕاست وەتۆش لەموسڵمانانی،جا ھیچ لەئیسلامیش نەماوەتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت ھیچیش لەقورئان نەماوەتەوە تەنھا ڕەسمەکەی نەبێت، ھەرلەبەرئەوەش دەێانبیبی کەوا پشتھەڵکەرن لە دەعوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی بۆ حوکم کردن بە قورئانی گەورە تا حوکمەکەیان بۆ بێنم لەنێوانیان لەسەر ئەو شتانەی کەوا جیاوازو ناکۆکن لەسەری ئەگەر ئەوان ئیمانیان بە ئایەتەکانی کتێبی پارێزراو ھەبێت لەتەحریف و دەستکاریکردن و شێواندن. وەھەرگیزاو ھەرگیزیش کەس شوێنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناکەوێت تەنھا ئەوەی لەموسڵمانە ئیماندارەکان بێت بەم قورئانە گەورەیە، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرمووودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].
    واتە/ هه‌وره‌ها تۆ ناتوانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت ‎ (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه‌) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕ به نایه‌تەکانی ئێمه‌ده‌هێنن چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی اللە ی گه‌وره‌ن.

    لەوانەش عەدنانی ووردبووەوەیە بە بەیان و ڕوونکردنەوەی حەقی قورئان.

    وسلامٌ على المرسَلين والحمد لله ربّ العالمين ..
    براتان ئیمام مەھدێ ناصر محمد یەمانی.
    _____________

  2. افتراضي جیاوازی ھەێە لەنێوان خەشم لێگیراوەکان و گومڕایە سەرلێشێواوەکان..

    - 2 -
    ئیمام ناصر محمد یەمانی
    04 - 11 - 1431 ک
    10 - 12 - 2010 مـ
    11:55 ئێوارە
    [ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
    https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=10396
    ـــــــــــــــ

    جیاوازی ھەێە لەنێوان خەشم لێگیراوەکان و گومڕایە سەرلێشێواوەکان..

    اقتباس المشاركة :
    المشاركة الأصلية كتبت بواسطة ابو وهبي

    بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبانان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر
    سەلامـتان لێبێت ئەی ئیمامە خۆشەویستەکەم پرسیارێک ھەیە کەوا لە ھزرمدا دێت و دەچێت لەدوای ئەوەی کەوا بیرمکەوتەوە بەوەی پێغەمبەرو نێردراوەکان لە نەوەو وەچەی پاک و خاوێنن بەزنجیرە.. جا ئەو پرسیارەی کەوا دێت و دەچێت لەلای مندا دەربارەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمە عليه السلام بەوەی کەوا حەتمەن پێویستە کەوا لە نەوەیەکی پاک و خاوێن بێت، جا ئەوە چۆنە لەکاتێکدا اللە لەقورئاندا دەفەرموێت: { وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا (41) إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنْكَ شَيْئًا (42) يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا (43) يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّا (44) يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِنَ الرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا (45) قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا (46) قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا (47) }
    واتە/ وە باسی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه‌ لەکتێبدا به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو (41) کا‌تێک به‌باوکی وت باوکی به‌ڕێزم ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته‌ نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت (42) ئه‌ی باوکی به‌ڕێزم به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه‌ بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه که‌واته شوێنی من بکەوە ڕێنماییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست (43) ئه‌ی باوکی بەڕێزم شه‌یتان مه‌په‌رسته‌ چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له اللە ی میهره‌بان و سه‌رکه‌شی کردووه‌ (44) ئه‌ی باوکی به‌رێزم به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن اللە ی میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت‌‌ ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان (45) (باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه‌) وتی بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده‌) له پەرستراوەکانی من بێزاری به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م بڕۆ، ون به (تاکاتێک بیربکەمەوە؛ لەبەر ئەوەی زۆر داوای لێکرد ویستی بەو شێوەیە وازی لێبھێنێت) (46) ئیبراهیم وتی سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم تا بیربکەیەوە) جا له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم چونکه ئه‌و زاته زانایە پێم (47).

    وە لەشوێنێکی تریشدا بەھەمان شێوە دەفەرموێت: { وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (74) } صدق الله العظيم
    واتە/ کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته پەرستراو؟به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.

    جا ئەو چۆن لە وەچەو نەوەیەکی پاک و خاوێنە ؟ ڕەجام وایە کەوا ڕوون بکرێتەوە، وەسوپاسیشت دەکەم، جا لەگەڵ ئەوەی کەوا ئەو لە نەوەیەکی پاکەو نەوەی پاکی لێ پەیدا بووە: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَٰنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (58) فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59) إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (60) }.
    واتە/ ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که اللە ی گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوحدا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون ئه‌وانه‌ هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی اللە ی میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه‌ سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت (له سۆزو خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین (58) له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێنشین که نوێژه‌کانیان به‌زایه داو شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن ئه‌وانه تووشی گومڕایی و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (59) جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کارو کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێ. (60).
    انتهى الاقتباس
    بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربِّ العالمين..

    برای بەڕێزم باوکی وەھبی، ئێمە مەبەستمان لە نەوەی شەیتانەکان خەشم لێگیراوەکانن ئەوانەی کەوا ھیچیان لێنابێت تەنھا کەسێکی کافری خراپەکار جا مەبەستمان لە گومڕایە سەرلێشێواوەکان نی یە، جا لێرەدا جیاوازی ھەیە لەنیوان خەشم لێگیراوەکان و گومڕایە سەرلێشێواوەکان، لەبەرئەوەی گومڕایە سەرلێشێواوەکان بریتین لەوانەی کەوا نزیکترن لە ھیدایەتدران لەبەرئەوەی ئەوان گومڕان لەکاتێکیشدا نازنن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان، بەڵام ھەرچی خەشم لیگیراوەکانن جا ئەوان گومڕان لەکاتێکیشدا دەزانن گومڕابوون وەئەگەر ڕێگای حەق ببیینن بەئەنقەست نایگرنە بەر، ئەوانە بریتین لەشەیتانە جن و ئینسانەکان وەئەوانە ھیچ کەسێکیان لێنابێت تەنھا کەسی کافری خراپەکار نەبێت ھەروەکو ئیبلیس کەوا کەسی لێنابێت تەنھا کەسی کافری خراپەکار نەبێت، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا} صدق الله العظيم [الكهف:50].
    واتە/ ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی اللە دوژمنێکی وه‌ک شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.

    بەو مانایەی کەوا ئیبلیس کەسی لێنابێت تەنھا شەێتانی سەرکەش و مل ھوڕی یاخی بوو نەبێت، وە بەھەمان شێوە شەیتانە جن و ئینسانەکانیش جا ئەوانە بریتین لە خەشم لێگیراوەکان ئەوانەی کە ئەگەر ڕێگای حەق ببینن ناگرنە بەر وە ئەگەر ڕێگای گومڕابوون و بەتاڵ ببینن ئەوا ئەو ڕێگایە دەگرنە بەر، جا ئەوان دەزانن کەوا گومڕان لە ڕێگای حەق وەدەشزانن بەوەی ئەوان کەسەر گومڕاییەکی ئاشکرادان ھەرچی گومڕایە سەرلێشێواوەکانن جا ئەوانە بریتین لەوانەی کەوا ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووە واش حساب دەکەن کەوا چاکترین کارو کردەوەیان ئەنجام داوە، وە ئازەریش لە گومڕایە سەرلێشێواوەکان بوو نەوەک لەشەیتانە جن و ئینسانەکان، ھەر لەبەرئەوەش پێغەمبەری اللە ئیبراھیم لە دوعاکەی فەرموویەتی: {وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].
    واتە/ له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕا سەرلێشێواوەکاندایە.

    جا گومڕایە سەرلێشێواوەکان بەھەمان شێوە نەوەو وەچەی جاکیشیان لێ پەیمدا دەبێت، ھەرلەبەرئەوەش اللە ی گەورە بە پێغەنبەرەکەی ئیبراھیمی فەرمووە: {وَإِذِ ابْتَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ ﴿١٢٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
    واتە/ وە کاتێک په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێک ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی اللە فه‌رمووی من بڕیارمداوه بتكه‌مه ئیمام و پێشه‌وای خه‌ڵكی ئیبراهیم وتی حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن اللە فه‌رمووی په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن).

    جا ھەردەبێت کەوا بزانن بەوەی کەوا جیاوازیەکی گەورە ھەیە لەنێوان گومڕایە سەرلێشێواوەکان و خەشم لێگیراوەکان، لەبەرئەوەی خەشم لێگیراوەکان لەنەوەو وەچەی شەیتانە جن و بەشەرەکانن، ھەرچی گومڕایە سەرلێشێواوەکانن جا ئەوە بەھەمان شێوە نەوەی چاکەکاریشیان لێ پەیدا دەبێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ ﴿٣٢﴾ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
    واتە/ پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه هه‌شیانه (مقتصد؛ دەستگرتوو ئابوریانەیە لە چاکەدا) هه‌شیانه پێشبڕکێ کارو زۆر گه‌رم و گوڕن له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی اللە ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و پێشبڕکێکاری و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا ڕێزو خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه (٣٢) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه‌ له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه (٣٣).

    وسلامٌ على المرسَلين، والحمد لله ربّ العالمين ...
    براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
    ______________

المواضيع المتشابهه
  1. مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 19-03-2020, 07:22 AM
  2. فيديو المغضوب عليهم على الواقع الحقيقي
    بواسطة البصيرة في المنتدى المادة الإعلامية والنشر لكل ما له علاقة بدعوة الإمام المهدي ناصر محمد اليماني
    مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 11-06-2013, 09:07 PM
  3. الجواب من محكم الكتاب بالفتوى الحقّ عن المغضوب عليهم ..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى ۞ موسوعة بيانات الإمام المهدي المنتظر ۞
    مشاركات: 1
    آخر مشاركة: 11-12-2010, 12:55 AM
  4. الجواب من محكم الكتاب بالفتوى الحقّ عن المغضوب عليهم ..
    بواسطة الإمام ناصر محمد اليماني في المنتدى قسم الإستقبال والترحيب والحوار مع عامة الزوار المسلمين الكرام
    مشاركات: 0
    آخر مشاركة: 18-03-2010, 02:21 AM
ضوابط المشاركة
  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك
  •