ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 02 - 1430 ک
05 - 02 - 2009 مـ
01:18 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=51396
ـــــــــــــــــــــــ

فەتوایەکەم بریتی یە لەوەی اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای..

فەتوایەکەم بریتی یە لەوەی: اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کەوا دەگەڕێتەوە بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {و‏يَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ‏} صدق الله العظيم [الشورى:13].
واتە/ وە هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که دەگەڕێنەوە لای بەملکەچی بەدڵسۆزی بۆی.

کەواتە اللە پاک بێگەردی بۆی ئەوەی ھیدایەتی بوێت ھیدایەتی دەدات لەبەندەکانی جا ئەوەی کەوا دەیەوێت اللە ھیدایەتی بدات با بگەڕێتەوە بۆ لای بەملکەچی و دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەی تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات پێش ئەوەی کەوا سزای اللە یەخەی پێبگرێت جا لەپاش ئەوە دەڵێت: ئەگەر بھاتبا اللە ھیدایەتی بدابام ئەوا لە لە اللە ترس و پارێزگارەکان دەبووم! بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:54].
واتە/ هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای اللە بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و خۆتان به‌ گه‌وره‌ مه‌گرن له‌به‌رامبه‌ر هه‌قداو ته‌سلیم وملكه‌چی بن بەدڵسۆزی بۆی پێش ئه‌وه‌ی که سزای اللە یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن وکه‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات وسه‌رتان بخات.

وەئەگەر ئەوەش نەکەن ئەوا حەتمەن دواتر ئەو قسەیەی خوارەوە دەڵێی ئەی (علم الجهاد)؛ اللە ی گەورە فەرموویەتی: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ﴿٥٨﴾}صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ داخ و حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان ده‌کرد (٥٦) یاخود بڵێت ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی اللە هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه‌ ئه‌وه من له ڕیزی پارێزگاران و چاکاندا ده‌بووم (٥٧) یاخود کاتێک که سزاو ئازار ده‌بینێت بڵێت خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر هه‌لێكی ترم هه‌بێت ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم (٥٨).

حوکم و داوەریش ھەر بۆ اللە یە ھەرخۆی خێراترین کەسە کەوا کارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

وسلامٌ على المُرسلين، والحمدُ لله ربّ العالمين..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــ