ئیمام ناصر محمد یەمانی
14 - 12 - 1430 ک
01 - 12 - 2009 مـ
12:33 بەیانی
[ لمتابعة رابط المشاركة الأصليّة للبيان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=1148
ــــــــــــــــــــــــ

قنوت و ھەستانەوە لەشەوداو کات و ماوەکەی..

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، وسلامٌ على المُرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين...

برای پرسیارکارم اللە ماندوو نابێت تا ماندوو دەبن، جا بەگوێرەی ھەوڵ و ماندووبوونت لەشەوەکەتدا ھەستەوە جا اللە ماندوو نابێت ھەتا ئێوە ماندوو دەبن، وە تەنھایی و خەڵوەتەکەت بۆ پەروەردگارەکەت زۆر قورستره له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه‌ لەبەرئەوەی کەسە دڵسۆزەکان بۆ اللە حەزناکەن کەوا بگرین لەبەردەمی اللە لەکاتێکدا یەکێکیش گوێی لێیان بێت یان بیان بینن؛ بەڵکو دەیانبینی کەوا فرمێسک لەچاوەکانیان بەند دەکەن تا کاتی خەڵوەت و تەنھایی یەکەیان لەگەڵ پەروەردگارەکەیان جا چێژ وەردەگرێت لە گریان لەبەردەمی پەروەردگارەکەی لەوەی کەوا زانیویەتی دەربارەی حەق و ڕاستی، جا ئەگەر ماندوو شەکەت بووی ئەوا کۆتایی بە ھەستانەوەکە بێنە جا ھەڵسانەوەی شەو کاتێکی دیاریکراوی نیە، وەھەر لەبەرئەوەش دەبینی لەکتێبدا کاتەکەی زانراو نیە ئەوەش تاکو نەبێت بە فەرز جا ئەگەر ویستت نیوەی یان کەمێکی لێ ژ
کەمبکەرەوە یان زیادی بکە؛ جا ئەوە بریتی یە لەکارێکی چاکەی حەزی بۆ ئەوانەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت بۆ نزیکبوونەوە لەلای پەروەردگارەکەیان، بەڵام ئەوانەی کەوا بەیان و ڕوونکردنەوەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو بڵاو دەکەنەوە بەڕۆژو بەشەو لەلای اللە گەورەترە ئەوەش لەبەرئەوەی لەوەدا دەربازبوون و ھیدایەتی ئومەتی تێدایە جا ماندوومەبن و سڵ مەکەنەوەو بێتاقەت مەبن لەبڵاوکردنەوەو گەیاندن ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان جا سوێند بە اللە نابینم بەوەی کەوا قسەیەک لەوە چاکتربێت کەوا زمان پێی بدوێت یان پەنجەکان بینوسن لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای اللە ی ڕەحمان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّـهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [فصلت].
واتە/ وە کێ له‌و که‌سه چاکترو جوانگفتار ترو قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای اللە کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه‌ وتوشیه‌تی به‌ڕاستی من له ڕیزی موسڵماناندام.

بەومانایەی کەوا ھیچ قسەیەک لەوە چاکتر نیە.

جا کاتێك له‌کاری دەعوەو بانگەوازکردن بوویەوە خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه‌ حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی اللە بێت لە بێدەنگی شەودا، وە زیادەو نافیلەی شەو زۆر قورستره له ڕووی کردارو باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه‌، وە پێشبڕکێ بکەن بۆ لای کارە خێرو چاکەکان وە پەلە بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەتان به ئومێدو ترسان لێی هه‌میشه گه‌ردن که‌چیش بن بۆ اللە، وەببورن لەوەی کەوا زوڵم و ستەمی لێکردوون وەبشدەن بەوەی کەوا پێتاندەدەن بەوەش کەوا قەدەغەو مەحرومی کردوون وە چاکەکار بن لەگەڵ ئەوەی کەوا چاکەکارە لەگەڵتان وەلەگەڵ ئەوەش کەوا خراپە لەگەڵتان، وەئەگەر نەفام و نەزانەکان ئێوەیان دواند ئەوا پێیان بڵێن سەلامتان لێبێت و اللە لێتان ببورێت جا ناکرێت بۆ ئێمە بەوەی کەوا لە نەفام و نەزانان بین، وە ڕق و توڕەییەکەشتان بخۆنەوەو لەخەڵکی ببورن ئەوکاتەش اللە ئێوەی خۆشدەوێت وەببن بەکەسانێکی چاکەکار، وە خۆبەکەم زان بن بۆ ھەژارەکانتان جا مەیان شکێننەوە وە بشبەخشن بە لێقەوماوو نەداران، جا ئەوەی کەوا ڕەحم بەخەڵکی بکات اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر ڕەحمی پێدەکات، وەئەوەی کەوا خۆبەکەم زانبێت بۆ نەدارو ھەژاران جا ھەست بەڕێزو کیانیان بکات و مەمەڵەیان لەگەڵدا بکات بەوەی کەوا ئەوانیش خەڵکانی بەڕێزن ئەوا اللە ش مەقام و پلەو پایەکەی بەرز دەکاتەوە، وە تەمەنناو ئاواتی ئەوە مەکەن لەوەی کەوا اللە فەزڵ و ڕێزی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتان وەداوای فەزڵ لە اللە بکەن ، وەپێشبڕکێ بکەن بەماڵ لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئه‌وه‌ش چاکتره له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی کەوا خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن جا ھەڵی دەگرن پاشانیش نابینن ھیچی مانێتەوە لەوەی ھەڵی گرتووە، وەھەرچی ئەوانەن کەوا بەخشیویانە لەبەر ڕەزامەندی اللە و خێگیربوونی نەفسیان جا ئەوا دواتر دەیبیننەوە لەلای اللە بە پاداشتێکی چاکترو گەورەتر ، جا با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه‌، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو لە اللە ترس بن اللە ش فێرتان دەکات بەڕاستی اللە زاناو ئاگادارە بەھەموو شتێک وەداوای لێخۆشبوونی لێبکە بەڕاستی ئەو زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە، وە لەگەڵ دایک و باوکتاندا چاک بن، جا ئەوان شایستەترینی خەڵکین بۆتان بۆ چاکەکردن لەگەڵیان وە بڵێ پەروەردگارم ڕەحمیان پێبکە ھەروەک چۆن ئەوان منیان لەبچوکیدا پەروەردە کردووە، وە ئازاری دراوسێکانیشتان مەدەن جا ئەوەی کەوا ئازاری درواسێکەی بدات ئەوا ھیچ شتێکی لە اللە وە بۆ نیە موسڵمانیش ئەوکەسەیە کەوا خەڵکی سەلامەت بن لەدەست خراپەو ئازارەکەی، وە بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کافر بکەن وەکو چۆن ئیمانداران مانەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن ھەتا ئەوکاتەی ئەوەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە کەوا دینەکەتان فەرمانتان پێدەکات لەڕەوشتە پەسەندو بەرزەکان، وە ئامادەبن بۆ ڕۆژی گەیشتنەوە بە اللە لە ڕۆژی جێھێشتنی ئەم دنیایە بەرەولای جا ئەوە ڕۆژی گەیشتنەوەیە جا با ئامادەبن ھەموو ئەوانەی کەوا ده‌یانەوێت بگەنەوە لای په‌روه‌ردگارەکەیان جا با کارو کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.

وسلامٌ على المرسلين والحمدُ لله ربّ العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ