ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 05 - 1433 هـ
20 - 04 - 2012 مـ
10:22 AM
[ لمتابعة رابط المشاركـــــــــة الأصليّة للبيـــــــــــــــــان ]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=6472
ـــــــــــــــــــــــــ ــــــــــ

فەتوای ئیمام مەھدی دەربارەی ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه)..

بسم الله النعيم الأعظم في رضوانه من نعيم جنانه، والصلاة والسلام على جدي محمد وآله الأطهار وجميع المسلمين إلى يوم الدين، وبعد..

اللە ی گەورە فەرموویەتی: { يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ } صدق الله العظيم [المائدة:54].
واتە/ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت ئه‌وه له ئاینده‌دا اللە که‌سانێک ده‌هێنێت په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن و ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران لەجیھان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڕاستی تۆ دەڵێی ئەوان بەرسەرەخەکانی مەھدی چاوەڕوانکراون لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن، جا ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی ئەی ناصر محمد ئەوا وەسفی گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان بکە بۆمان تا بزانین بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی بەر لەوەی بتبینین لەسەر ئەرزی واقع". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی پرسیارکارەکە دەداتەوە، جا دەڵێم: بەڕاستی خۆشەویستیەکەیان لەنێوان خۆیان و نێوان خالقەکەیان ماددەی تێپەڕاندووە، وەسوێندیش دەخۆم بەپەروەردگاری ئەو بەیانیەی کەوا ئینسانی دروستکردووە لە ھەڵواسراوێک، سوێند بەو پەروەردگارە بەخشندەیەم کەوا بەقەڵەم ئینسانی فێرکردووە بەوەی کەوا نەیزانیووە، بەڕاستی ئەو گەلەی کەوا اللە وەعدو بەڵێنی ھاتنیانی دابوو لەمحکەمی کتێبەکەی لەوساتەی کەوا ئیمانداران مورتەدو پاشگەز دەبنەوەو وەردەگەڕێن لەدینەکەیان ئەوان لەو ئومەتەدا بوونیان ھەیە.

لەوەیە پرسیارکارەکە لەوە بپرسێت جا بڵێت: "بەڕاستی بۆ ھەموو بانگەشەو بانگەوازێک دەبێت بەڵگە ھەبێت، جا چۆن ئەوان پێناسەیان کراوە لەم ئومەتەدا ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھەرگیز ئیمان و باوەڕ بە بەڵگەکە ناکەی ئەی پرسیارکار مادام لەوان نەبی لەبەرئەوەی اللە بەڕاستی بەڵگە حەقەکەی لەدڵەکانی ئەواندا داناوە، جا کێ بەوە دەزانێت چی لەدڵەکانی ئەواندا ھەیە تەنھا اللە ی زانا نەبێت نە غەیب و نھێنی و شاراوەکان؟ جا ھەمیشە سورم لەسەر ئەوەی ھیچ کات قسە نەکەم لەسەر اللە تەنھا بەحەق نەبێت. سوێند دەخۆم بەو اللە یەی کەوا منی دروستکردووە لە تنۆکە ئاوێکی سادەو بێ نرخ بەو اللە یەی کەوا منی فێری بەیانی حەقی کتێبە ئاشکراکەی کردووە جا لەبەرئەوەی خۆشەویستیەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان ماددەیان تێپەڕاندووە ھەرلەبەرئەوە ھەرگیز پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بەمەلەکوتی دنیاو ئاخیرەت ھەتا اللە ڕازی دەبێت ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن.

لەوەیە پرسیارکارێکی تر بیەوێت مەھدی چاوەڕوانکراو بپچڕێنێت جا بڵێت: "جا ئایا ئەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) بریتین لە سەرجەم بەسەرخەرەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوانەی کەوا بەیعەت و پەیمانیان پێداوە لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا اللە فەتوای بۆداون بەوەی کەوا سەحابەکانی پێغەمبەر لە جەنگی بەدر ھەموویان یەکسان بووبێتن لەکتێبدا؟ جا دواتر وەڵامەکە بۆ پەروەردگار جێدەھێڵم لەمحکەمی کتێبەکەی. لەوەی کەوا اللە ی بەرزو بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَلَقَدْ صَدَقَكُمُ اللّهُ وَعْدَهُ إِذْ تَحُسُّونَهُم بِإِذْنِهِ حَتَّى إِذَا فَشِلْتُمْ وَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْرِ وَعَصَيْتُم مِّن بَعْدِ مَا أَرَاكُم مَّا تُحِبُّونَ مِنكُم مَّن يُرِيدُ الدُّنْيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ الآخِرَةَ ثُمَّ صَرَفَكُمْ عَنْهُمْ لِيَبْتَلِيَكُمْ وَلَقَدْ عَفَا عَنكُمْ وَاللّهُ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ}
صدق الله العظيم [آل عمران:152]
واتە/ بەڕاستی اللە به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (کە بەیارمەتی ئەو دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته‌ له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه‌ سوێند بێت به‌ڕاستی اللە چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆشبوو و اللە فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.

لەوەیە یەکێک لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان بیەوێت بمچڕێنێت جا بڵێت: "داوا لە اللە بکە بەوەی منیش لەو گەلە بم کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه)". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: اللە بەڕاستدابنێ لەگەڵی ڕاستبکە ئەویش بەڕاستت دادەنێت، جا ئەگەر تۆ دەزانی بەزانستی یەقین و دڵنیاییەوە بەوەی کەوا بەڕاستی ھەرگیز ڕازی نابیت بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەت لەدنیاو ئاخیرەت ھەتا ئەو ڕازی دەبێت ئەوا ئەوکاتە تۆ لەوانی.

لەوەیە بەسەرخەرێکی ترم لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "جا چۆن من بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانم بەوەی کەوا لەو گەلەم کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لەم ئومەتەدا؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بێنە پێش چاو ئەگەر بێتو پەروەردگارەکەت قسەت لەگەڵدا بکات لەدوای پەردە (حیجاب) ەوە جا بڵێت: [[ئەی عەبدەکەم بەڕاستی پەروەرردگارەکەت لێت ڕازیە وە حەقیشە لەسەر پەروەردگارەکەت کەوا ڕازیت بکات وەکو جێبەجێکردنێک بۆ ئەو بەڵێن و وەعدەی پەروەردگارت کەفەرموویەتی {رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ} [المائدة:119].
واتە/ اللە لێیان ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون.

جا لەبەرئەوەی پەروەردگارەکەت لێت ڕازیە ئەوا حەقە لەسەر پەروەدگارەکەت کەوا ڕازیت بکات جا ئایا تۆ ڕازی بەوەی کەوا لەئاگرەکەم ڕزگارت بکەم و بتخەمە ناو بەھەشتەکەمەوە وە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشت پێبدەم لە نیعمەتەکانی بەھەشتدا (الدرجة العالية الرفيعة) وە بشتکەم بە خۆشەویسترین عەبدو نزیکترین عەبد لەلای اللە ی پەروەردگاری ھەمووجیھان جا ئایا ئەوەندەت بەسە؟]]

جا ئەگەر بێتو ئەو کەسە لەو گەلە بێت کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لەم ئومەتەدا ئەوا دواتر دەبینێت بەوەی کەوا وەڵامە حەقەکەی لەدڵیدا بریتی یە لەوەی دەڵێت: "پەنات پێدەگرم پەروەردگارم بەوەی کەوا ڕازی بم ھەتا تۆ ڕازیدەبی"

وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــ