ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 08 - 1434 ک
17 - 06 - 2013 مـ
07:31 بەیانی
ــــــــــــــــــــــ

بەیانی زیاتر بۆ حەقیقەتی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (النعیم الأعظم) کەوا گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت وە وەڵامیش بۆ پرسیارکاران..


بسم الله الرحمن الرحيم، وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين، جا گوێبگرە..ئەگەر پێمان وتی بەوەی کەوا یەکێک لەبەسەرخەرەکان لەڕێزلێگیراوەکان ناوی (عبد الحليم)ە جا ئایا ئەو عەبدی اللە نیە لەبەر ئەوەی ناوی (عبد الحليم)ە؟ یان تۆ ئینکاری و نکۆڵی لەناوی (حلیم) دەکەی بەوەی کەوا یەکێک بێت لەناوە جوانەکانی اللە؟ بەڵام ئەم ناوە لەناوە سیفاتە نەفسیەکانی اللە یە نەوەک زاتی لەبەرئەوەی (حلم) سیفەتێکە لە نەفسدا، وەبەھەمان شێوە (عبد النّعيم) ئایا عەبدی اللە نیە؟ یان تۆ نکۆڵی لەوە دەکەی کەوا سیفەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بریتی یە لە نیعنەتە ھەرە گەورەکە (النّعيم الأعظم) گەورەتر لە بەھەشتەکەی؟ بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەی اللە ی گەورە: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ (72)} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ اللە ی گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که به‌هه‌شتانێکیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێریاندا ده‌ڕوات بە ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی عه‌دن دا وە ڕازی بوونێک لەلایه‌ن اللە وە کە گەورەترە ( له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گه‌وره‌تره‌) ئا ئه‌وه سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

جا بەھەمان شێوە ڕازیبوونی اللە لەسیفاتە نەفسیەکانی اللە یە لەبەرئەوەی ڕازیبوون لەنەفسی اللە دا دەبێت، جا ئەی چۆن اللە بپەرستین؟ وەڵامەکە دەربارەی چۆنیەتی پەرستنی پەروەردگار بەحەق، ئەوەیە کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی اللە بکەوی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەی اللە ی گەورە: {أَفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [آل عمران:162].
واتە/ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی اللە که‌وتبێت وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه کە خه‌شم و قینی اللە ی بەدەست ھێناوە؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی زۆر ناخۆشه‌.

کەواتە بەڕاستی اللە بەھەشتەکەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی دەکەوێت ئاگریش بۆ ئەوەی کەوا شوێنی ئەوە دەکەوێت کە اللە توڕە دەکات، کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە چۆن اللە دەپەرستن ئەویش بەوەیە کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی بکەوی؛ کەواتە ئێوە ڕازیبوونی اللە دەپەرستن پاک و بێگەردی بۆی جا ئەوەشە پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێی.

لەوەیە یەکێک لەوانەی کەوا تێناگەن و عەقڵیان ناخەنەکار بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد بەڵام من بەتەنھا اللە دەپەرستم". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا چۆن اللە دەپەرستی ئەگەر ڕاست دەکەی؟ ئەی ئایا ڕازیبوونەکەی ناپەرستی وە لەوە دوورناکەویەوە کەوا توڕەی دەکات؟ کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە بەوەی کەوا بەڕاستی پەرستنی اللە بریتی یە لە شوێنکەوتنی ڕازیبوونەکەی لەبەرئەوەی شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە بریتی یە لە ئەساسی پەرستنی پەروەردگار ئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە جا لە سوپاسگوزاران بە، وە بەحەقیش فەتوات بۆ دەدەم بەوەی کەوا تۆ ھێشتا نەگەیشووی بە پلەی بەندە ڕەببانیەکانی اللە (عبيدَ النّعيم الأعظم-بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە)، وە لەبەرئەوەش لەپێشتردا فەتوامان دا بەوەی کەوا ھەرگیز کەس درک بەحەقیقەتی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم ) ناکات بەوەی کەوا بەڕاستی سیفەتی ڕازیبوونی اللە یە لەسەر عەبدەکانی تەنھا ئەوانە نەبن کەوا قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی کەوا شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت جا عیبادەتیان کردووە بەو شێوەیەی کەوا حەق و شایەنە عیبادەتی بکرێت نەلەترسی ئاگرەکەی و نەلەبەر حەزو تەماحی بەھەشتەکەشی؛ بەڵکو لەبەر توندی و گەورەیی خۆشەویستی دڵەکانیان خۆشەویستیان بۆ پەروەردگارەکەیان بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو غایەو ئامانج، جا ھەرگیز ڕازی نابن بە ھەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا ئەو ڕازی دەبێت، جا ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن، جا بەڕاستی ئەوان ئەوەیان دۆزیوەتەوە بەوەی کەوا ڕازیبوونی اللە لەسەر عەبدەکانی بەڕاستی بریتی یە لە نیعمەتە ھەرە گەورەکە کەوا گەورەترە لە بەھەشتەکەی وەھەر لەبەرئەوەش ھەرگیز ڕازی نابن بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریەکانی ھەتا پەروەردگاریان خۆشەویستەکەی دڵیان ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار لەسەر ھەموو ئەوانەی کەوا لە دۆزەخدا پەشیمانن، ھەرچەندە کەوا اللە ش ھیچ زوڵم و ستەمێکی لەو پەشیمان بووانە نەکردووەو ستەمیشیان لێناکات بەڵکو ئەوان خۆیان ستەمیان کردووە.

وەئەی قەوم، بە اللە سوێندتان دەدەم بەوەی ئەگەر بێتو یەکێکتان منداڵەکەی سەد ساڵ سەڕپێچی كرد پاشان منداڵەکەی مرد لەکاتێکدا سەرپێچیکاری دایک و باوکەکەی بوو، وەلەدوای ئەوەی کەوا اللە ش دایک و باوکەکەی مراند جا بینیان وا منداڵەکەیان ھاواردەکات لە ئاگری دۆزەخدا لەناو گڕوتینی داگیرساوی ئاگر وە زانیان بەوەی کەوا ئەو پەشیمانە زۆر بەتوندی لەسەر سەرپێچیکردنی باوک و دایکی لەژیانی دنیادا، جا با ئەو دایک و باوکە تەسەوری گەورەیی ماوەی حەسرەتی خەفەتباریەکە بکە لە ناخی خۆیاندا لەسەر منداڵەکەیان لەکاتێکدا دەیبینن بەوەی کەوا ھاواردەکات لە ئاگری دۆزەخدا، جا با خەیاڵی ئەوە بکەن کەوا دواتر حاڵی ئەوان چۆن دەبێت جا لەپاش ئەوە دەڵێن: جا ئەگەر ئەوە حاڵی ئێمە بێت لەسەر منداڵەکەمان کەوا سەرپێچی کردبووین بەڕاستی ئێستاش پەشیمانە لەسەر ئەوەی کردوویەتی لەگەڵ ئێمەدا جا ئەی دەبێت حاڵی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر چۆن بێت؟ جا دەبێت حاڵی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر چۆن بێت؟ دەبێت حاڵی اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر چۆن بێت؟ جا لەبەرئەوەی ئەو ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبابترە جا ھەردەبێت کەوا اللە متحسرو خەفەتبار بێت لە نەفسی خۆی لەسەر عەبدە سزادراوە گومڕایەکانی ئەوانەی کەوا پێغەمبەرانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ خستەوە جا اللە بەھیلاکی بردن جا ئەوانیش پەشیمان بوونەوە لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الزمر].
واتە/ ئای حەسرەتی په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستی و سەرپێچیانەی که کردم له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی اللە دا بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی اللە ده‌کرد.

جا ئەوەیە کەوا لە نەفسی سزادراوەکان ڕوودەدات وەبەھەمان شێوە حەسرەتی خەفەتباری لەسەریان لەنەفسی اللە یان لەسەر حەڵاڵ دەبێت لەسەر ئەو سەرپێجی و لادانانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەو فەرموودەیەی اللە ی گەورە: {إِنْ كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونََ (30) أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُمْ مِنَ الْقُرُونِ} صدق الله العظيم [يس:29-30-31].
واتە/ اللە ی گه‌وره‌ دوای له‌ناوبردنیان وگه‌یشتن به‌رادده‌ی په‌شیمانی ئه‌وانیش دوای له‌ناوبردنه‌كه‌ ئینجا بۆیان ده‌فه‌رموێت) ئای حه‌سره‌تی خەفەتباری بۆ سەر به‌نده‌كان‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن (٣٠) ئایه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه‌.

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت بەڕاستی بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبيد النّعيم الأعظم) ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی ئەو بەھەشتەی کەوا پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە وە بەڕاستیش زانیویانە بەوەی کەوا پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەوبەندانەی کەوا حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان، ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو بەڕاستی بەندەکانی نیعـەتە ھەرە گەورەکە ھەرگیز ڕازی نابن بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان ھەتا اللە ڕازی دەبێت بەوەی چیتر نە متحسر بێت نە خەفەتبار، جا دەڵێن:

[چی لە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت بکەین لەکاتێکدا خۆشەویستەکەمان اللە ی ڕەحمان متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر عەبدە گومڕایە پەشیمانەکانی لەسەر ئەو سەرپێچی و لادانانەی کەوا دەیانکرد لەفەرمانی پەروەردگارەکەیان؟ ئەی اللە ی ئێمە بەڕاستی ئێمە تۆ دەکەین بەشاھێد بەوەی کەوا بەڕاستی تۆ اللە ی ارحم الراحمینی لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتری ئەی اللە ی ئێمە ئێمە عەبدی تۆین بەڕاستی لەلای تۆ ڕەحمان پەیمانێکمان داوە بەوەی کەوا ھەرگیز ڕازی نەبین ھەتا اللە ڕازی دەبێت لەبەرئەوەی ئێمە بەدوای ڕازیبوونی تۆ کەوتووین وەکو غایەو ئامانج جا ئێمە دەتپەرستین، وەبەھەمان شێوە ڕازیبوونەکەی دەپەرستین و لە خەشم و توڕەییەکەی دووردەکەوینەوە].

جا ئەوە بریتی یە لە عیبادەتکردنی حەقی پەروەردگار، یان ئایا ئێوە چۆن دەیپەرستن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ ئەی ئایا حەزو تەماح لەڕازیبوونەکەی اللە ناکەن و لە توڕەییەکەشی ناترسن لەبەرئەوەی بەھەشت پاداشتێکە بۆ ئەو کەسەی کەوا شوێنی ڕازیبوونەکەی اللە کەوتووەو ئاگریش پاداشتێکە بۆ ئەوەی کەوا شوێنی ئەوە کەوتووە کەوا اللە پێی توڕە دەبێت؟ جا ببن بەشاھێد لەسەر ئەوە وەھەرکەسێک بەدوای ڕازیبوونی اللە بکەوێت وەکو وەسیلەو ھۆکار تا اللە پێی بیخاتە ناو نیعمەتەکانی بەھەشت و پێشی لەئاگری دۆزەخ بیپارێزێت ئەوا ئەوانە گەلێکن کەوا بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون وەکو وەسیلەو ھۆکار تا بەھەشتەکەی پێ بەدەست بھێنن و لەئاگرەکەشی دەترسن، وەبەھەمان شێوە ئیمام مەھدی باصر محمد یەمانیش لە ئاگرەکەی اللە دەترسێت بە ترسانێکی گەورەو توند بەڵام ئەگەر بێتو ڕازی بوونی نەفسی اللە نەیەتەجێ ھەتا ئەوکاتەی کەوا خۆم فرێ بدەمە ناو ئاگری دۆزەخەوە؛ ئەوا ئیمام مەھدی دەردەپەڕێت بەرەو لای دۆزەخ و ھیچیش گوێم لەگڕو تینی ئاگر نیە، وەھەرگیزیش ئەو ئاگرە کەس ناسوتێنێت جگە لەوەی کەوا بانگەوازی اللە ی بەدرۆخستۆتەوەو سەرپێچی کردووە، جا ئەو ئاگرە قینی لەکەس نیە تەنھا لەسەر دوژمنەکانی اللە نەبێت وە ئەولیاکانی اللە شی خۆشدەوێت بەخۆشەویستیەکی گەورە لەبەرئەوەی ئاگری دۆزەخ لەتوندترینی ئەو دروستکراوانەیە کەوا غیرەی لەسەر پەروەردگار ھەیە جا ئەو توڕە دەبێت لە توڕەبوونی اللە و ڕازیش دەبێت لە ڕازیبوونەکەی، جا ئەو دۆزه‌خە بانگی ئه‌وانه ده‌کات کەوا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو ڕوویان وەردەگێڕا لە شوێنکەوتنی ڕازیبوونی اللە و گوێیان پێ نه‌ده‌داو شایەنی خەشم توڕەیی اللە ش بوون و بەدەستیان ھێنا.

وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە بەسەرخەری پرسیارکار، لۆمەت ناکەین لەسەر پرسیارەکەت لەبەرئەوەی تۆ ھێشتا نەگەیشتووی بە ئاستی بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە (عبيد النّعيم الأعظم) نەتۆ نە ڕیان ھەرچەندە ئێوەش لە بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکانن، وە فەتواشم بۆ نەداون بەوەی کەوا ئێوە ھەرگیز ناگەنە ئاستی بەندەکانی نیعمەتە ھەرە گەورەکە بەڵکو وتومانە کەوا ھێشتا ئێوە نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستە وەھەرچی بەندەکانی نیعمەتە ھەرەگەورەکەن (عبيد النّعيم الأعظم) ئەوانەی کەوا ئاستەکەیان گەیشتووە بەو گەلەی کەوا اللە یان خۆشدەوێت و اللە ش ئەوانی خۆشدەوێت (قومٍ يحبّهم الله ويحبّونه) جا ئەوان دەزانن بەوەی لەناخیاندا ھەیە بەوەی کەوا ئەوان ھەرگیزاو ھەرگیز ڕازینابن ھەتا پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان ڕازیدەبێت ئەوانیش لەسەر ئەوە شاھێدن.

وسلامٌ على المرسلين والحمد لله ربّ العالمين..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ

رابط البيان الأصلي
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=13394