ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەجەب - 1440 کۆچی
05 - 04 - 2019 زایینی
04:39 ئێوارە

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=37253
ــــــــــــــــــــــــ


بەیانێکی زۆر گرنگ لە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە بۆ سەرجەم موفتیەکان لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیەکان جا ئەگەر عەرەبی بن یان عەجەمی ..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر ئەو اللە یەی قورئانی گەورەی دابەزاندووە لەشەوی یەکشەم کەوا ماوەی نزیکەی چواردە مانگە لە مانگەکانی ھەسارەی سەقەر بەر لەوەی خۆر درک بە مانگ بکات، بەڵام بەھۆی نیشانەی درک کردنەوە وا گومان نابەم دواتر ھیلالی مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵتان 1440 ببینن تەنھا لەدوای ئاوابوونی خۆری یەکشەممەی شەوی دووشەممەی بەرواری دووی ڕەمەزان نەبێت بۆ ئەم ساڵتان 1440 ی قەمەری، جا لەڕۆژی دووشەممەدا بەڕۆژو دەبن لەبەرواری دووی ڕەمەزاندا جا یەکەم ڕۆژووی دایکی دێیەکان (مەککەی پیرۆز) و دەورووبەری لە ئاوەدانیەکانی جیھاندا بریتی یە لە ڕۆژی دووشەممە کەوا دوو ڕۆژ تێپەڕبووە لەمانگی ڕەمەزان، ئەمەش بەڵکو لە اللە بترسن.

وە بەڕاستی تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتیش وا چووە ناو ساڵی پانزەھەمەوە لەمانگەکانی یەکەمی بۆ ساڵی قەمەری لەم ساڵەتان 1440 لەکاتێکدا ئێوەش ھەر پشتھەڵکەرن لەحەق؛ پشت ھەڵدەکەن لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگی سەرجەم موفتیەکان دەکەم لە ھەموو گەلانی ئیسلامی لەھەموو دەوڵەتە ئیسلامیەکان جا ئەگەر عەرەبی بێت یان عەجەمی، جا لەسەرتانە بەوەی ئامادەبن لە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی جیھانی لە کۆنترینی شار لەشارەکانی جیھانی بەشەر کەوا شارو دانیشتوانەکەی پێغەمبەری اللە نوح و نەوەکەی و نەوەی نوح سام کوڕی نوح دروودو سڵاوی اللە یان لەسەربێت تێیدا نیشتەجێبوون، وە ئەوە ئەم شوێنەیە کەوا اللە فەرموویەتی بۆی موبارەک و پیرۆز کردوون بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿٢٨﴾ وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ ﴿٢٩﴾ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا ئەوە بریتی یە لە پایتەختی وڵاتە چاک و خۆش و ئاوه‌دانەکە لە جیھاندا (البلدة الطيبة)، جا ئەو شوێنەتان بریتی یە لە یەمەنی خۆش و ئاسودە، وە اللە لەدوای گەلی نوح لەیەمەن گەلی عادی تێدا دانا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:{وَالْبَلَدُ الطَّيِّبُ يَخْرُجُ نَبَاتُهُ بِإِذْنِ رَبِّهِ ۖ وَالَّذِي خَبُثَ لَا يَخْرُجُ إِلَّا نَكِدًا ۚ كَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَشْكُرُونَ ﴿٥٨﴾ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿٥٩﴾ قَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٦٠﴾ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦١﴾ أُبَلِّغُكُمْ رِسَالَاتِ رَبِّي وَأَنصَحُ لَكُمْ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٢﴾ أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ وَلِتَتَّقُوا وَلَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿٦٣﴾ فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ ﴿٦٤﴾ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ۗ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٦٥﴾ قَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَوْمِهِ إِنَّا لَنَرَاكَ فِي سَفَاهَةٍ وَإِنَّا لَنَظُنُّكَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿٦٦﴾ قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي سَفَاهَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

وە لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین کەوا گەلی عاد لە سەنعا نیشتەجێ ببوون وە خانوو و شوێنی نیشتەجێکانیشیان درێژببویەوە بۆ (جوف الخارد)، وەلەوکاتیشدا یەمەن ناودەبرا بە یەمەنی خۆش و ئاسودە (اليمن السعيد) بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە وڵاتێکی چاک و خۆش و ئاوه‌دانەو په‌روه‌ردگارێکی لێخۆشبوو و لێبورده‌ی هه‌یه‌ (بلدةٌ طيبةٌ وربٌ غفور)، وە اللە ش ڕاستی فەرمووە ‌ئەم پایه‌به‌رزو کۆڵه‌کەو نێرگه‌ درێژانە تاکو ئەمڕۆش هیچ شارو شوێنێک کۆشک و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دروست نه‌کردووە لەبەرئەوەی کۆشک و تەلارەکانی لە ئاڵتونن کەوا تایبەتکراون بە پادشاکانی عاد وەدواتریش ھەڵدەستین بە گۆڕینی کۆشک و تەلارەکانی بۆ پارەو دراوی قینتارو دینار، جا ھەرچی قینتاره ئەوا بریتی یە لە ھەزار گرام وەھەرچی دیناریشە ئەوا بریتی یە لە دە گرام وەبە دە گرام دەکێشرێت و پێوانە دەکرێت، وە هەروەکو دراوێکی جیھانی پشتی پێدەبەسترێت وە دۆلارو یۆرۆو سەرجەم دراوەکانی عەرەبی و عەجەمیش لەگەڵیدا بەشداری دەکەن وەبڕواشمان بە ڕیالی سعودی و سەرجەم دراوە عەرەبی و ئیسلامیەکان ھەیە بەڵام ئەوە لەدوای جێگیربوونە سەرەتا، وەھەرگیزیش دەستەو حزبەکانی یەمەن ناتوانن بگەنە دۆزینەوەی ئیرەمی خاوەن ئەم پایه‌به‌رزو کۆڵه‌کەو نێرگه‌ درێژانە ئەوەی تاکو ئەمڕۆش هیچ شارو شوێنێک کۆشک و ته‌لاری وه‌کو ئه‌وانی دروست نه‌کردووە.

وەبانگی سەرجەم موفتی ناوچەو شوێنەکان دەکەم لە ناوچە جیاوازەکان بە بانگھێشتکردنی ئامادەبوون لە خوانێکی بەربانگ کردنەوەدا، جا بانگھێشکردنەکە دووبارە دەکەمەوە بەوەی کەوا من بانگی سەرجەم موفتی دەوڵەتە ئیسلامیەکان دەکەم جا ئەگەر عەرەبی بن یان عەجەمی بۆ ئامادەبوون لە خوانێکی بەربانگ کردنەوە لە گۆڕەپانی (سبعین) دواتریش بۆ مێزی خوانی بەربانگەکە ئیمام مەھدی ھەزار وشترو ھەزار بەران و ھەزار مانگایان بۆ سەردەبڕێت منیش ملیۆنێر نیم بەڵام بەھاوشانی بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوەکان ھەروەکو پەندێکی عەرەبیش ھەیە دەڵێت (من أنصاره أجواد عزو جلاله)، وەلەسەر منیش ھەزار مانگا ھەیە کەوا تێکەڵ و ناوپۆشکرابێت بە برنج. بۆ ئەوەش ڕێگا بە ئامادەبوونی ھەموو پەیامنێری کەناڵە ئاسمانیەکان دەدەین بۆ ئامادەبوون لە خوانی بەربانگەکە، وەئەوەی ڕۆژووەوانێک لەلای بەربانگ بکاتەوە ئەوا ھەمان پاداشتی ڕۆژووەکەی ئەوی بۆ ھەیە، جا وادەی ئەمەش شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزانە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________