ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 06 - 1434 ک
18 - 04 - 2013 مـ
04:25 بەیانی
‎ــــــــــــــــــــــ


ئیمام مەھدی بانگی موسڵمانان و ھەموو ئینسان و جن دەکات کەوا شەیتان بەدوژمنی خۆیان بگرن وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانی خودا لەمحکەمی کتێبەکەی
{ إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا }


‎بسم الله الرحمن الرحيم، والصلاة والسلام على كافة أنبياء الله ورسله وأئِمّة الكتاب وآلهم من أوّلهم إلى خاتمهم محمد رسول الله صلّى الله عليهم جميعاً لا نفرّق بين أحدٍ من رسله ونحن له مسلمون، أمّا بعد..

لەئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانانی تەسلیمبوو بە خودای رب العالمین، بەڕاستی خودا فەرمانی پێکردوون لە محکەمی کتێبەکەی بەوەی کەوا شەیتان بە دوژمن بگرن. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "جا چۆن شەیتان بەدوژمن بگرین لەکاتێکدا ئێمە نایبینین؟".لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: وەھەتا تەنانەت گەر شەیتانیش ببینن ئەوا ھەرگیز ناتوانن بیکوژن پێش ھاتنی ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم لەبەرئەوەی ئەو لە مۆڵەت دراوانە تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم، وەکو خودای ڕەحمان پشتڕاستی دەکاتەوە لە وەڵامدانەوەکەی بۆ داواکەی شەیتان:{قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنظَرِينَ ﴿٣٧﴾إِلَىٰ يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الحجر].
واتە/ شه‌یتان وتی په‌روه‌ردگارا مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه‌ ٣٦ خوایش فه‌رمووی ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت ٣٧ تا ڕۆژی کاته دیاریکراوو زانراوه‌که.

وەئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستەدەکرێت ئەوەیە: جا چۆن شەیتان بەدوژمن بگیرێت وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی خودای ڕەحمان؟ وەڵامەکەی بریتی یە لە: بەوەی کەوا یەکتر بگرن بەھەوڵدان بۆ نەھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجەکەی شەیتان لەنەفسی خودای ڕەحمان لەبەرئەوەی شەیتان ھەوڵدەدات بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ ئەوەی کەوا بەندەکانی خودا بکات بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی تاکو ڕازی بوونی خودا لەسەر بەندەکانی نەیەتە جێ، لەبەرئەوەی شەیتان دەزانێت کەوا خودا ڕازینابێت بە کوفرو بێباوەڕی بۆ بەندەکانی بەڵکو بەوشێوەیە ڕازیدەبێت کەوا ڕێبازی شوکرو سوپاسگوزاری بگرنە بەر، ھەر لەبەرئەوەش شەیتان ھەوڵدەدات بەھەموو ڕێگایەک تاکو بەندەکانی خودا لەسوپاسگوزاران نەبن تاکو ڕازیبوونی خودا لەسەر بەندەکانی نەیەتە جێ، وەھەر لەبەرئەوەش شەیتان بەخودای ڕەحمانی وتووە: {لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿١٦﴾ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
واتە/ شه‌یتان وتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم ١٦ پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه‌ له پشتیانه‌وه‌ له لای ڕاستیانه‌وه‌ له لای چه‌پیانه‌وه‌ بۆیان دێم و ده‌ستت ناکه‌وێت و نایان بینیت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.

جا لەسەرئەوە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شەیتانم بە دوژمن گرتووە، ھەرلەبەرئەوەش ھەوڵدەدەم بەھەموو حیلەو ھۆکارێک بۆ ھاتنەجێی ئەو ھەدەف و ئامانجەی کەوا دژی ھەدەف و ئامانجی شەیتانە، وەدەمەوێت بەئیزنی خودا خەڵکی بکەم بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست تاکو سوپاسگوزاربن جا خودای تاک و تەنھا بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیانەدەن لەبەر ئەوەی خودا ڕازینابێت بەوەی بەندەکانی کوفرو بێباوەڕی بکەن بەڵکو ڕازیدەبێت بەندەکانی ڕێگای شوکرو سوپاسگوزاری بگرنەبەر، لەبەرئەوەش ئیمام مەھدی بەدوای ڕازیبوونی نەفسی خودا کەوتووە وەکو ئامانج و غایە وەھەرگیزیش ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار نایەتە جێ لەسەربەندەکانی ھەتا نەبن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست کەوا خودا بپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێكی بۆ بڕیارنەدەن.

وەئەی گەلی موسڵمانان ھەرکەسێک لەو گەلە بێت کەوا خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش خودایان خۆشدەوێت، ئەوا با بەدوای ڕازیبوونی خودا بکەوێت وەکو غایەو ئامانج نەوەک وەکو ھۆکارو وەسیلە بۆ ھاتنەجێی بەھەشت لەبەرئەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگار بریتی یە لەنیعمەتی ھەرە گەورە لەسەربەندەکانی گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. وەکو خودای گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].
واتە/ خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا،له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندیەک لەلایەن خواوە کە گەورەترە (له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره‌) ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه‌.

وەئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش، گەر ئێوە خوداتان خۆشدەوێت ئەوا شوێنم بکەون خوداش ئێوەی خۆشدەوێت جا با ھەموومان شەیتان بەدوژمنێکی ئاشکرا بگرین پاشانیش ھەڵسین بە ھەوڵ و کۆششکردن بۆ ھاتنەجێی ئەو ھەدەف و ئامانجەی کەوا دژی ھەدەف و ئامانجی دوژمنی خوداو دوژمنی ئێمە شەیتانی نەفرەتلێکراوە، جا بەڕاستی زانیوتانە بەوەی کەوا شەیتان و ئەولیاو یارویاوەرەکانی لەشەیتانە جن و ئینسانەکان وازناھێنن بەھاتنەجێی توڕەیی خودا لەسەریان و ئەوەندەشیان بەسبێت؛ بەڵکو ھەولڵەدەن بۆ نەھاتنەجێی ڕازی بوونی نەفسی خودای ڕەحمانیش لەسەر بەندەکانی، وەلەبەرئەوەش ھەوڵدەدەن و تێدەکۆشن تاوەکو بەندەکانی خودا بکەن بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی وە ھەموو حیلەو ڕێگایەک بەکاردێنن تا پیلان بگێڕن لەدژی ھاتنەجێی ھەدەف و ئامانجی پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی و پێغەمبەرو نێردراوەکانی خودا ھەوڵدەدەین و کۆششدەکەین بۆ ھاتنەجێی ڕازیبوونی خودا لەسەر بەندەکانی جا بانگەوازیان دەکەین تاکو ببن بەیەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وەھەرچی دوژمنەکانمان شەیتانە جن و ئینسانەکانن جا ئەوا کۆشش دەکەن بۆ فەشەل و ھەرەس ھێنانی ھەدەف و ئامانجی نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو لەبەرئەوەی ئەوان دەیانەوێت کەوا خەڵکی بکەن بەیەک ئومەت لەسەر کوفرو بێباوەڕی لەبەرئەوەی ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی خودایە جا کاروکردەوەکانیان پوچ و بەتاڵەو خوداش لەعنەتی لێکردوون وە سزایەکی گەورەی بۆ ئامادەکردوون، جا شوێنی شەیتان و حزب و دارودەستەکەی مەکەون جا ئەو بانگی حزب و دارودەستەکەی دەکات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جێ و ھاوەڵی دۆزه‌خ. وەکو خودای گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
واتە/ به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.

وەخوداش شەیتانە جن و ئینسانەکانی کردۆتە دوژمنی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران لەبەرئەوەی شەیتانە جن و ئینسانەکان ھەندێکیان وەحی بۆ ھەندێکیان دەکەن جا ھەوڵ و کۆششەکەیان بەشەوو ڕۆژ بەیەکتری دەگەیەنن بۆ فەشەل و ھەرەس پێھێنانی ھەدەف و ئامانجی نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو تا ڕێگابگرن و بەربەست دابنێن بۆ بەشەر لە شوێنکەوتنی بانگەوازی حەق لە پەروەردگارەکەیانەوە، وەدەیانەوێت کەوا نوری خودا بکوژێننەوە بە قسە ھەڵبەستان بەدەمیانەوە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی کەوا خودا ھیج زانستێکی دەربارە دانەبازاندبێت، وەلە ئەھلی کتێب دەستەو تایەفەک ھەن کەوا بریتین لە شەیتانە بەشەرەکان کە شەوو ڕۆژ ھەوڵدەدەن بۆ گومڕاکردن و سەرلێشێواندنی بەشەر بەھەموو حیلەو ھۆکارێک لەھەموو جیل وسەردەمێکدا ھەر لەوکاتەوەی کەوا بانگەوازی محمدی دابەزێنراوە بۆ بەندەکانی؛ کەوا پەرستنی خودای بێ شەریک و ھاوەڵە بەتەنھا. خودای بەرزو بڵندیش فەرموویەتی: {وَدَّت طَّائِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن.

وە لەبەرئەوەش ئیمان و باوەڕیان دەھێنا لەسەرەوەو کوفرو بێباوەڕیشیان دەشاردەوە تا بەو شێوە ڕێبگرن لەشوێنکەوتنی زیکر لەپەروەردگاریانەوە، جا شەیتانە بەشەرەکان بەدوای ئیمان ھێنان کەوتبوون لەسەرەوە تا بەو شێوەیە ڕێگە لەخەڵکی بگرن بەنھێنی و شاراوەیی تا پیلان بگێڕن بۆ موسڵمانان جا گومڕاو سەرلێشێواویان بکەن لەبەدواکەوتنی محکەمی قورئانی گەورە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوە دەفەرموێت: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿١﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].
واتە/ کاتێك دووڕووه‌کان دێن بۆ لات ده‌ڵێن ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ری ئه‌ویت له هه‌مان کاتدا خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و دووڕووانه درۆزنن ١ ئه‌وانه سوێندو ئیمانی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو ٢.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، جا چۆن ئەوان دەتوانن ڕێگا لەموسڵمانان بگرن لە بەدواکەوتن و شوێن کەوتنی قورئانی گەورە لەکاتێکدا ئەوان لەنێو موسڵمانانن؟ ئایا فێرمان ناکەی و پێمان ناڵێی دەربارەی ڕێگای بەربەستدانانیان لەڕێگای خودا؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: وەڵامەکەی لەمحکەمی کتێبی قورئانی گەورەدا دەبینن، جا خودا ڕێگای ڕێگە لێگرتن و بەربەست دانانیان لەبەدواکەوتن و شوێن کەوتنی محکەمی قورئانی گەورە فێرکردوون و پێوتوون کە بریتی یە لەڕێگای ھەڵبەستانی چەند فەرموودەیەکی نەبەوی کەوا محمد پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وآله وسلم نەیوتوون، وەخوداش فێری زانایانی موسڵمانانی کردووە کەوا محکەمی قورئانی گەورە بکەن بە مەرجەع و حەکەم لەوەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لەفەرموودەکانی سوننەتی نەبەویدا کەوا ئەویش بەھەمان شێوە بەیانی زیاترە لەلایەن خودای ڕەحمانەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
واتە/ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وەی ١٧ جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا ١٨ پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وەی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ (١٩).

وەخوداش فێری کردوون بەوەی کەوا ئەگەر بێتو ھەر کێک لە فەرموودەکانی بەیانی نەبەوی لەلایەن غەیری خوداوە بێت واتە لەلایەن شەیتان و ئەولیاو یارویاوەرەکانیەوە بێت ئەوا دواتر زانایانی موسڵمانان لەنێوانی ئەو فەرموودەیەو نێوانی محکەمی قورئاندا دژایەتی و جیاوازی وئیختیلافێکی زۆر دەبینن، ئەوەش وەکو بەڕاستدانانێک بۆ حوکمی خودا لە محکەمی کتێبەکەی لەنێوان زانایانی موسڵماناندا ڵەوەی كەوا خودای بلندو گەورە دەفەرموێت: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌وه‌ی فەرمانبەردارو گوێڕایەڵی پێغه‌مبه‌ر بکات ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایەڵی خوای کردووه‌ ئه‌وه‌شی كه‌وا پشتی هه‌ڵکردووه خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاودێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه‌ (٨٠) (دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن گوێڕایەڵ و فه‌رمانبه‌ردارین به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ زۆر بەنھێنی و بەپیلانێکی تۆکمەوە ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته‌ جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کا جا گوێ به‌وانه مه‌ده‌و پشتیان لێبكه‌ و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رو پشتت بێت (٨١) ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر (فەرموودەکە) له لایه‌ن غەیری خوداوە بوایه ئەوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان (لەگەڵ قورئاندا) تێدا ده‌دۆزیه‌وه‌ (٨٢).

وەلەسەر ئەوە پشتھەڵکەران لەسوننەتی نەبەوی حەق بەڕاستی پشتیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان کردووە لەبەرئەوەی بۆتان ڕوونبوویەوە بەوەی کەوا فەرموودە حەقەکانی سوننەتی نەبەوی بەراستی ئەویش لەلایەن خوداوەیە جگە لەوەی کەوا پارێزراو نی یە لە تەحریف و دەستکاری و شێواندن وەکو قورئانی گەورەی پارێزراو لەتەحریف و دەستکاری و شێواندن، لەبەرئەوەش خودا محکەمی قورئانی گەورەی کردووە بە مەرجەع بۆ ئەو شتانەی کەوا زانایانی حەدیس لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ئەوەی کەوا بینیان لە فەرموودەکان دژو مخالف و پێچەوانە ھاتبوو لەگەڵ محکەمی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب بۆ زانایانی ئومەت و موسڵمانان بەگشتی جا ئەوە بزانن کەوا ئەم فەرموودەیە ھەڵبەستراوە لەسوننەتی نەبەوی و لەلایەن غەیری خوداوەیەو پێغەمبەرەکەشی پێی قسەی نەکردووە ئەو پێغەمبەرەی کەوا قسەی نەکردووە بە ھەواو ئارەزوو لەدینی خوادا تەنھا بەوەحی نەبێت لە پەروەردگاریەوە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ ﴿١﴾مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ ﴿٢﴾وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ﴿٣﴾إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ﴿٤﴾عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَىٰ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].
واتە/ سوێند به‌ئه‌ستێره (جەھەننەم) کاتێک کەوا دێت (1) هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه‌ له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه‌ (2) قسه‌و گوفتاریشی له‌هه‌واو هه‌وه‌سو لەخۆیەوه ‌نیه‌ (3) ئه‌مه‌ ته‌نها نیگاو وه‌حی خوایی یه‌ (4) جوبره‌ئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر قورئانی فێر کردووه‌ (5).

جا لەخوا بترسن ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان وەکوفر بکەن بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی خواداو دەست بگرن بە پەتی خودا قورئانی گەورەوەو بەش بەش و جیاواز مەبن بۆ چەند دەستەو گرۆو حزبێک ھەر حزبێکیش بەوەی دایھێناوە لەدیندا دڵخۆشە، لەوەیە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: " ئەی ناصر محمد ئایا وەکو خۆی ئەو پەتی خوایە چیە کەوا خودا فەرمانی پێکردووین دەستی پێوە بگرین و کوفر بەوەش بکەین کەوا دژو پێچەوانەو مخالفیەتی؟". لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی وەڵامەکەی بۆ خەڵکی ڕاستەوخۆ لەپەروەردگارەوە لەمحکەمی کتێبدا جێدەھێڵێت. خودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و دەستیان (بەقورئانەوە) گرتووە ئه‌وه خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازی ڕاست و دروسته‌وه‌ (175).

‎لەوەیە یەکێک لەزانایانی مەزھەبی قورئانی بیەوێت بڵێت: "ئایا نامانبینی ئەی ناصر محمد بەوەی کەوا خودا پێمان ڕادەگەیەنێت دەست بەقورئانەوە بگرین بەتەنھاو فەرمانمان پێناکات کەوا دەست بە سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە بگرین بە ڵکو تەنھا باسی دەستگرتنی بەقورئان کردووە لەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم؟ ".
واتە/ ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووەو نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (174) جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و دەستیان (بەقورئانەوە) گرتووە ئه‌وه خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازی ڕاست و دروسته‌وه‌ (175).

لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرە کابرا ئایا عەقڵت ئەوە قبوڵ دەکات کەوا خودا پاک و بێگەردی بۆی فەرمانی بەخەڵکی کردبێت کەوا دەست بەقورئانەوە بگرن و وازیش لە بەیانەکەی بێننن؟ ئەی ئایا خودای بڵندو گەورە نەیفەرمووە: {فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [القيامة].
جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا ١٨ پاشان به‌ڕاستی بەیان و ڕوون کردنه‌وەی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ (١٩).

جا گوێ لەحوکمی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بگرن وەحوکمیش دەکەم لەنێوانتان لەسەر ئەو شتانەی کەوا لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە دینەکەتاندا لەوەی کەوا خودا دایبەزاندووەو دەڵێم: بەدڵنیایی یەوە خودا فەرمانی پێکردوون کەوا شوێنی محکەمی قورئانەکەی و سوننەتی بەیانە حەقەکەشی بکەون تەنھا ئەوە نەبێت کەوا دژو پێچەوانەو مخالفە لەسوننەتدا بە محکەمی قورئانی گەورە وە فەرمانیشی پێکردوون بە کوفرکردن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە جا گەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی نەبەوی.
وە ئەوەشە بەیانی حەقی ئەوەی کەوا خودای بڵندو گەورە دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران :103].
واتە/ ھەمووتان دەست بە پەتی خواوە بگرن (کە قورئانە) بەش بەش و پارچە پارچە مەبن.

ئەوەش لەساتێکدا ئەگەر بێتو ھەر قسەیەک ھات کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بوو بە محکەمی قورئانی گەورە جا لێرەدا خودا فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە محکەمی قورئانی گەورەو کوفر کردن بەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانەیە بە محکەمی قورئانی گەورە، جا ئەوەیە حوکمی خودا لە نێوانتان ئەی گەلی موسڵمانان ئەوانەی کەوا بەدوای نەھج و بەرنامەی ئەھلی کتێب کەوتوون جا دینەکەیان کردۆتە پارچە پارچە و حزبی جیاجیا و ھەموو حزبێکیش بەوەی خۆی دایھێناوە دڵخۆشە جا لەخودا بترسن و گوێڕایەڵم بن ھیدایەت وەردەگرن، وە کوفرکردن ڕابگەیەنن بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی ئیسلام جا شوێنی ئەھلی کتێب مەکەون ئەەانەی کەوا دینەکەیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە بۆ چەندین دەستەو حزب، ئەو فەرموودەیەی خودای بڵندو گەورە بە بیرخۆتاندا بھێننەوە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که بەش بەش بوون و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو له‌یه‌کتر دابڕان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌.

بەڵام بە ئەسەف و داخەوە بەڕاستی زانایانی موسڵمانان ئیقتیدایان کردووە بە ڕێگای بەشێک لەوانەی کەوا کتێبیان پێدراوە ئەوانەی کەوا پشیان کردۆتە بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە، لەبەرئەوەی خودا فەرمانی بە نەصاراو یەھودە ناکۆکەکان کردووە لەتەورات و ئینجیلدا کەوا حوکم بکەن بۆ لای قورئانی گەورە. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت:{إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ﴿٧٨﴾فَتَوَكَّل ْ عَلَى اللَّـهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [النمل].
واتە/ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ (76) هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران (77) به‌‎ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات كه زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه‌. (78) جا پشت به‌خوا ببه‌سته‌ به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ڕوون و ئاشكرایت (79).

جا لەپاش ئەوە محمد پێغەمبەری خودا - صلّى الله عليه وآله وسلم- بانگی زاناکانی ئەھلی کتێبی کرد بۆ حوکمکردن بۆ لای کتێبی خودا قورئانی گەورە. وە فێری کردن و پێی ڕاگەیاندن بەوەی ئەوەی کەوا مخالف و دژو پێچەوانە بێت لەتەورات و ئینجیل بە محکەمی قورئانی گەورە جا ئەوە بەتاڵ و ھەڵبەستراوە لەسەر خوداو پێغەمبەرەکەی، جا ئایا ئەنجامەکە چی بوو ئەی قەوم؟ بەداخ و ئەسەفەوە بەڕاستی بەشێک لەئەھلی کتێب پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای محکەمی قورئانی گەورە بۆ تێکدانی تەورات و ئینجیل. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَابِ اللَّـهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن.

لەوەیە یەکێک لەپرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، مادام خودا فەرمانی بە ئەھلی کتێب نەکردووە بە حوکم کردن بۆ لای تەورات و ئینجیل بۆ تێکدانی تەورات و ئینجیل جا خودا بێگومان دەزانێت بەوەی کەوا شەیتانە بەشەرەکان تەحریف و دەستکاریان خستۆتە تەورات و ئینجیلەوە وە لەبەرئەوەش خودا فەرمانی پێکردوون بە حوکمکردن بۆ لای قورئانی گەورە، بەڵکو ئەوە ھەر عەقڵ وادەڵێت و دانی پێدا دەنێت، جا ئایا تۆ دەسەڵاتێکی بەڕاستدانەرت ھەیە بۆ ئەوەی کەوا عەقڵ و مەنتق دەیبینێت؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامەکە ڕاستەخۆ بۆ پەروەردگار جێدەھێڵین لە محکەمی کتێبەکەی دەربارەی ھۆکاری ئەو فەرمانە بۆ ئەھلی کتێب بەوەی کەوا حوکم بکەن بۆ لای قورئانی گەورە، ئەوەش لەبەرئەوەی تەورات و ئینجیل زۆرێکی لێ تەحریف و دەستکاری کراوە لەوەی کەوا خودا دایبەزاندووە تێیاندا. خودای بڵندو گەورەش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وان زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن گوایه کتێبی خودا ده‌خوێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وای حساب بکەن ئەوە لەکتێبدایە لەکاتێکدا لەکتێبدا نی یە وەده‌ڵێن ئه‌وه‌ لەلایەن خوداوەیه‌،له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.

وە ئەو پرسیارەی کەوا ئەو بەیانەی پێ بەکۆتا دەھێنین بۆ سەرجەم زانایانی موسڵمانان و ئومەتەکانیان بریتی یە لەوەی کە لەبەرچی پشتھەڵدەکەن لەوەی وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدی بدەنەوە بۆ لای حوکمکردن بە قورئانی گەورە؟ جا ئایا ئێوە یەھودین یان موسڵمانن؟ جا بەڕاستی وا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی گەیشتە نزیکی نیوەی ساڵی نۆھەم بۆ بانگەوازی مەھدیەت لەسەردەمی حیوارو گفتوگۆدا زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھودیش وەڵامی بانگەوازی حوکمکردن بۆ لای قورئانی گەورەیان نەدایەوە، جا گومانی چی دەکەن کەوا خودا پێتانی بکات؟ جا کێ پەناتان دەدات لە سزای ڕۆژە سەخت و ناخۆشەکە؟

لەوەیە یەکێک لە بەسەرخەرە خۆشەویستەکانم بیەوێت بڵێت: "ئاە ئاە ئەی ئیمامەکەم بۆ کوێ دواکەوتی لەلامان جا چەندە توشی دڵەڕاوکێی و نا ئارامی و نیگەرانیمان دەکەی بە ئامادەنەبوون و غیابەکەت لە مێزی گفتوگۆ؟". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: دەمانەوێت کەوا خاوەن ویست عەزمەکان لە بەسەرخەران تاقیبکەینەوە بەوەی ئایا بێ تاقەت و لاواز دەبن و سڵ دەکەنەوە لەبەردەوامبوونی بانگەوازی مەھدیەت بۆ جیھان بۆ پەرستنی خودا بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لە پەروەردگاریانەوە بە حوجەو بەھانەی غیاب و ئامادەنەبوونی ئیمام ناصر محمد یەمانی و پچڕانی لە نوسینی بەیاناتەکان؟ وە بەھەمان شێوە دەمانەوێت کەوا فرسەتێک بڕەخسێنین بۆ دوودڵ و ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیەکان و دوژمنەکانی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی جا ھەوڵبدەن بۆ توشکردنی بەسەرخەرەکان بەفیتنە جا پێیان بڵێن: "ھا ئەوە ئەو ون بوو لە مەیدانی ئینتەرنێتی جیھانی ئەوکەسەی کەوا واتان دادەنا بەڕاستی ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە جا لەوانەیە ھەر کوژرابێت یان دەستگیرکرابێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو دوودڵ ڕاڕاو پڕوپاگەندەچیانەو سەرجەم دوژمنەکانمان و دوژمنانی دین دەداتەوەو دەڵێم: بەڕاستی من ھێشتا ئەو قسەیە دەکەم کەوا یەکێک لە پێغەمبەران بۆ دوژمنەکانی خوداو پێغەمبەرەکان دەیکرد:{قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّـهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿٥٤﴾مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ ﴿٥٥﴾إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّـهِ رَبِّي وَرَبِّكُم} صدق الله العظيم [هود:54-55].
واتە/ وتی ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شاھێد و ئێوه‌ش شاھێد بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا (54) جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن (55).

وەخودای بڵندو گەورە فەرموویەتی: {وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّـهَ بَالِغُ أَمْرِهِ} صدق الله العظيم [الطلاق:3].
واتە/ جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت ئه‌و زاته‌ی به‌سه‌ به‌ڕاستی خوا کارو فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت.

ئەگینا ئاگاداربن سوێند بەخودا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لە ئەمن و ئەماندایە لەبەرئەوەی ئەوو پاسەوانەکەی لە ژێر چاودێری خودای ڕەحمان دان کەوا چاکترین و باشترین یاوەرو پشت و پەنایە وە چاکترین و باشترین بەسەرخەریشە، وەھەرگیزیش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دوژمنایەتی کەس ناکات تەنھا ئەوەی کەوا لەشەیتانە بەشەرەکان بێت لەوانەی کەوا ڕقیان لە ڕازیبوونی خودایە جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ و پوچ بۆتەوە ئێمەش بەسەریاندا زاڵ و بەدەسەلات و بەتواناین وەبەسەریشیاندا سەرکەوتوو دەبین بەئیزنی خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان.

وە ئەی گەلی بەسەرخەرە گەیەنەرەکان لەجیھان، بەڕاستی ئێمە مۆڵەتمان داوە بە ڕاگەیاندنی بەیانەکان بە دەنگەکانتان لە ڕێی یوتیوب و ڤیدیۆیەکان بەڵام بەو مەرجەی کەوا بەیانە حەقەکە بۆ قورئانی گەورە بخوێننەوە بەبێ ئەوەی لەلایەن خۆتانەوە شتێکی بۆ زیاد بکەن، وەبەھەمان شێوە لەسەر بەسەرخەرەکانیشمە کەوا پێش ئەوەی بەیانەکە بخوێننەوە بڵێن((ئەوە بەیانێکی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی یە کەوا یەکێک لە بەسەرخەرەکانی بەسەر گوێیەکانتاندا دەیخوێنێتەوە)))

وە ئەی گەلی بەسەرخەران، ئایا ئێوە مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن یان خودای تاک و بەدەسەڵات دەپەرستن؟ جا وەڵامە حەقەکەتان زانراوە کەوا دواتر دەڵێن: " بەڵکو خودای تاک و بەدەسەڵات دەپەرستین بەتەنھا کەوا ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نی یە وە لەگەڵ خوداش داوا لەکەس ناکەین، وە بانگ دەکەین بۆ لای خودا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لە خودای ڕەحمانەوە بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە". پاشان ئیمام مەھدی حەق لە پەروەردگارەکەتانەوە وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: {أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَىٰ أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللَّـهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللَّـهُ الشَّاكِرِينَ ﴿١٤٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].
واتە/ ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژرا ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وە؟ خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه‌ ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه‌.

ھەرچەندە کەوا من بە قەد تۆزقاڵ و مسقاڵە زەڕڕەیەک شک و گومانم نی یە لەوەی کەوا بمرم پێش دەرکەوتن و جێگیربوون و فەتحە ئاشکراکە بەڵام من زانیومە کەوا ھەندێک لە بەسەرخەران ھەن توشی ترس و تۆقین و دڵەڕاوکێ دەبنەوە لە ئامادەنەبوون و غیابی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وە تووشی ته‌نگانه و سه‌ختیه‌کی زۆر توندو به‌هێزو دڵه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر توند دەبنەوە. لەوەیە یەکێک لە بەسەرخەرە ئافرەتە پاکەکان بیەوێت بڵێت: "ئەی ئیمامەکەم ئایا حەق نی یە بۆ ئێمە کەوا توشی تەنگانەو تۆقین ببینەوە لەسەرت کاتێک کەوا ئامادەنابی لەلای بەسەرخەرەکانت؟". لەپاش ئەوە وەڵامی بەسەرخەرە ڕێزلێگیراوەکان دەدەینەوەو دەڵێم: بەڵێ ئەی خۆشەویستانی خودای ڕەحمان، وەھەتاکو دڵتان ئۆقرە بگرێت ئەوە بڕیاری ئەوە بدەن کەوا دەستبگرن بە پەتی خودا قورئانی گەورەوە، وە کوفر بکەن بە تەعەدودی مەزھەبی لەدینی پەروەردگاری ھەموو جیھان، وە ھەوڵبدەن بۆ کۆکردنەوەی شان و شکۆی موسڵمانان، وەبانگی بەشەر بکەن بۆ پەرستنی خودای تاک و قەھار بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ بڕیار بدەن لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی پەروەردگارەکەتان بە بەیانی حەق بۆ قورئانی گەورە، وەبەدواکەوتنی ڕازیبوونی نەفسی خودا بکەنە غایەو ئامانج، جا ھەوڵبدەن بۆ بەھاتنەجێی ئامانج و غایەکەتان تا خەڵکی بکەن بە یەک ئومەت لەسەر ڕێگای ڕاست جا ڕازیبێت پاک و بێگەردی و بڵندی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەن بە شەریک و ھاوەڵی، جا ئەوە با نەھج و بەرنامەو پەیڕەوتان بێت ھەتا ڕوحەکانتان لە جەستەکانتاندا مابێت تاکو ژیانتان مابێت ئەوە بڕیاری کۆتاییتان بێت جا گەر ھاتوو خودا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەدەرخست یان مراندی، جا ئێوە خۆ ئیمام مەھدی ناپەرستن تا پشتی لێبکەن بەڵکو ئەو خودایە دەپەرستن کەوا ھەمیشە زیندووەو نامرێت، جا گەر ئەوە عەقیدەو بیروباوەڕی حەقتان بێت ئەوە لێرەدا دڵتان ئۆقرەو ئارام دەگرێت.

جا چەندە ئەو قسەیەی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە ھەڵبژێردراوە سەرسامی کردم کاتێک کەوا وتی: "سوێند بەو خودایەی کەوا ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لەئەو ئەی ئیمامەکەم ئەگەر بێتو خودا بشتمرێنێت لەپێش دەرکەوتن ئەوا ھەرگیز تەنازول ناکەم لە پەرستنی نیعمەتە ھەرەگەورەکە کەوا گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت کە بریتی یە لە نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارم جا تۆ شاھێد بە لەسەر ئەوە ئەی ئیمام مەھدی، وەبەھەمان شێوە ھەرگیزیش واز لە پێشبڕکێ کردن و منافەسەکردن ناھێنم بۆ تۆ بۆ خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوە لێی ئەی ئیمامەکەم، بەڵکو سوێند دەخۆم بەخودای گەورە دەمبینی کەوا لە توندترینی ئەو کەسانەم کەوا مونافەسەو پێشبڕکێ دەکەن لەگەڵت بۆ خۆشەویستی خوداو نزیکبوونەوە لێی وە حەزو تەماحی ئەوەش دەکەم کەوا من خۆم خۆشەویسترو نزیکتر بم لەتۆ لەلایەن خودا". پاشان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی زەردەخەنە گرتی بەقسەی ئەو بەسەرخەرە ئینجا وتی: سوپاس و ستایش بۆ خودای پەروەردگاری ھەموو جیھان ئەو خودایەی کەوا فێری ئەوەی کردن کەوا فێری منی کرد جا ئەوەیە فەزڵی گەورە ئەی کۆمەڵی ئەو گەلەی کەوا خودا خۆشیدەوێن و ئەوانیش خۆشیان دەوێت، جا مژدە بدەن و مژدەتان لێبێت بەسەرکەوتن و فەتح و ڕزگاریەکی نزیک لەلایەن خوداوە، جا بێتاقەت و بێتوانا مەبن و سڵ مەکەنەوەو مەکەون و ماندوومەبن لە دەعوەو بانگەوازی خەڵکی جیھان بۆ پەرستنی خودای لەھەموو میھرەبانان میھرەبانتر (أرحم الراحمين) لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەتان، وە وەسیەتتان دەکەم و پاشانیش وەسیەتتان دەکەم بەوەی کەوا خودا وەسیەتی کردووەو پێی ڕاگەیاندوون پێی بە حیکمەت و دانایی لە دەعوەو بانگەوازکردن بۆ لای خودا. وەکو خودای بڵندو گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە لەوەی دەفەرموێت: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125].
واتە/ بانگه‌واز بکه بۆ لای ڕێگاو ڕێبازی په‌روه‌ردگار به‌حیکمه‌ت و دانایی و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ وە گفتوگۆو موجاده‌لەیان به‌جوانترین شێوه لەگەڵدا بکە به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه‌ که کێ گومڕایه‌ هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.

وە ئەی گەلی بەسەرخەرە پێشبڕکێکارە پێشکەوتووە ھەڵبژێردراوەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئاگاداربن سوێند بەخودا ئێوە خەڵکی ڕێنمایی و ھیدایەت نادەن بە چەکەکانتان وەبە توندی ھێزو تواناکانتان یان بە تیژی زمانەکانتان؛ بەڵکو ھیدایەتی خەڵکی دەدەن بە خو ڕەوشتەکانتان وە بە بێفیزی و تەوازوع و خواردنەوەی توڕەیی و ڕق و قینتان وە بە ئارامگرتن لەسەر ئەزیەت و ئازارەکان وە بە لێبوردن لە نەزانان.

‎وسلامٌ على المرسلين، والحمد لله ربّ العالمين.. خودایە ئەوە من گەیاندم خودایە شاھێد بە..اللهم قد بلغت اللهم فاشهد..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
‎ـــــــــــــــــــ


[ لمتابعة رابط المشاركـــــة الأصلية للبيـــان ]
http://www.nasser-yamani.com/showthread.php?t=12300